"an independent online kurdish website

گـۆرانی چـوار سـاڵان، وا فـێرنەببـوو کە بابـەتـەکـانی یارییەکـانی بشکـێـنـێت. یا کـاری بشـێوی ئەنجـام بـدات.

ئـەو بـە ئـارامی و هـێـمـنی راهـاتبـوو. لـەو کـاتـەوە کـە دایـکی پێـیـوت خـوشکـێت دەبێـت. گـۆران لـە پـڕێـکـدا گـۆڕا و گـۆڕانکـاریی بەسـەردا هـات، بابەتەکانی یارییەکانیشی شکانـد و پەڕش و بـڵاوی کـردنەوە. لە سووچێکی ماڵەوەیاندا دانیشـت و گـۆشەگـیربـوو و دەگـریـا. دایـکی زانی کـە کـێـشـەی چـیـیە. ئـەو خـوشـکی نـاوێـت، کە بـە باتـەکـانی یارییەکـانی یـاری بکـات و شـوێـنی بگـرێتـەوە.

دایکی گۆران بیری کردەوە کە چی بکات تا گۆران بێتـەوە سەرخـۆی و ئاسایی بێتـەوە. لەسـەر چـیـمەنی باخچـەکەیـان دانـیشـت و بانـگی گـۆرانی کـرد: گـۆران، گـۆران گیـان وەرە بـۆ لای دایکـت.

گـۆران بە دەمـوچـاوی تـۆڕە و چـاوانی پـڕ لە فـرمێـسکـەوە هـات بـۆ لای دایکی و لە تەنیشتـیـیەوە دانیـشـت. دایـکی دوو سێ جـار مـاچـیکـرد، دەسـتی بە سـەریـدا هـێنا.

دایـکی (بە زەردەخـەنە و سـۆزەوە) وتی: وەرە خـوشـکە بچـووکـەکەت بنـاسـە.

گـۆران: ئـەو لە کـوێیـە؟

دایـکی هەنـاسەیـەکی خۆشـیی هـەڵکـێـشا و وتی: لەپێشـا پێـویسـتە خـۆشـت بـوێـت و گـرنگی پێ بـدەیـت. چونکە تۆ منداڵێکی جـوان و باشیت، ئەویش کچـۆڵەیەکی وەک تۆ جـوانە. یاریت لەگەڵ دەکات. وەک چـۆن تـۆ خۆشـتدەوێـت، ئەویش تـۆی خۆشدەوێـت.

گـۆران: بـەڵام مـن خوشکـم ناوێـت.

دایکی: هەموو منداڵەکـان خوشکەکانیـان لەگەڵیـان دان و خۆشـیان دەوێـن و گـەزۆ و بووکە شـووشە و ملـوانکە و بازنـگ و بابەتی یارییان بۆ دەکـڕن.. تەنیـا تـۆ نـەبێـت.

گـۆران (غـیرەت گـرتی) وتی: منیـش خـوشـکـم دەوێـت.

دایکی بە گەشی و خـۆشیـیەکی زۆرەوە: بەڵی گـۆران گیان، گەر بچـین بۆ شاری یاری، گـرنـگی پێـدەدەیـت و دەستی یەکـتری دەگـرن و پێـکەوە گـەزۆ و باڵـۆن دەكـڕن.

گـۆران: ئەی کـوا خـوشـکەکەم لـە کوێـیـە؟

دایکی بە زەردەخەنە و نەرمییەوە دەستی گۆرانی گـرت و خستـیـیە سەر سکی خۆی و وتی: خوشکەکەت لێـرەیە.. یارمەتیمان دەدەیت لە دۆزینەوەی نـاوێکی خـۆش بـۆی و لە کـڕینی جلوبـەرگ و کەلـوپەلی ژوورەکـەی؟

گۆران لە خۆشییا هەڵبەزییەوە و وتی: باشە دایکە با بچـین بۆ بـازاڕ و بـۆی بـكـڕیـن.

دایکی بە خۆشیـیەکی زۆرتـرەوە وتی: بەیـانی دەچـم بۆ لای پـزیشکی منـداڵان، دەڵـێی چی گەر تـۆش لەگـەڵمـدا بێیـت و دڵنـیابیـت لە تەنـدروستی خوشـکەکـەت؟

گـۆران (باری دەروونی گـۆڕا و ئاسایی بۆوە) وتی: بە راستی دەتـوانم نـاوی لێـبـنـێم؟

دایکی بە شادییەوە وەڵامی دایەوە: بەڵی گۆران گیان، بـیربکەوە، چی ناوێکت پێخۆشە هـەڵیـبژێـرە، دڵت ناشکێنین و ئەو ناوەی لێدەنێین. دەبێتە باشـترین کچـۆڵە لە جیهانـدا، چونکە گۆرانی بـرای باشـتری منـداڵە لە جـیهانـدا.

گـۆران دەستە بچکـۆلە قـنجەکـانی خستە سـەر دەمی و ویستی زەردەخـەنە ناسکەکەی بشارێتـەوە، وتی: من دەبـم بە کـاکە.. دەبم کـاکی نـێرگـز. ئاگـام لێیدەبێـت و دەیپارێـزم پێکەوە یاری دەکەین و پێکەوە دەخۆین و دەخۆینەوە. دیارییەکی جوانیشی بۆ دەكـڕم.

دایـکی بە زەردەخـەنـەیکی شـیرینەوە: نـاوی دەنێـیـت نـێرگـز؟

گـۆران: بەڵی، بە نـاوی دایەگـەورەمەوە کە زۆرم خۆشـدەوێـت، نـاوی دەنێـم نێـرگـز.

دایکی: گـۆران گیـان، بەم بـۆنەیـەوە دیـارییـەکی جـوانـت بـۆ دەکـڕم.

گۆران لە خۆشییا هەڵبەزییەوە و تی: دایکم خۆشدەوێت، باوکیشم خۆشدەوێت، نێرگـزی خوشکـیشم خـۆشـدەوێـت. 

نەرویـج : ٢٠٢١

(*) بـۆ نـووسیـنی ئـەم چـیرۆکە سـوودم لە بیـرۆکەی چـیرۆکـێکی بیـانی وەرگـرتـووە.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی