"an independent online kurdish website

داگیرکاری و قۆرغ کردنی دەسەڵات دوو شتن کە دژی هەموو بەهاکانی مرۆڤایەتین ئەو دوانە لە تاک ڕا بگرە هەتا دەگاتە حکومەت و دەسەڵات هـەر گیز خزمـەتی ئازادی وئاوەدانی وڵات و ئاسایشی خەڵکیان نەکردەوەو نایکەن.

هەر بۆیە هەر وڵات و حیزب و کەسێک هەر چەندی لەباری زانست و سەنعەت و تەکنۆلۆژیدا سەرکەوتـوو بـن، مادام زاڵـم ـو داگیرکاربـن، لـەبـاری مـرۆڤایـەتی مسقـاڵـێـکیان پێنەبڕاوە. هەر زانست و دەسەڵاتێک لە خزمەت مرۆڤایەتی دا نەبێی خەڵکی نیە ودەستی بەسەر داگیراوە.

وشەی شەڕ خۆی و مانا و ناوەرۆک و تەنانەت بەروبـۆکەشی هـەرگیز بە قـازانجی هیچ و ڵات و کۆمەڵگایەک تەواو نەبووە و نابێ، بـەڵکوو ئەوەی لە گۆڕەپانەکەشدا وەک سەرکەوتوو خۆی پێناسە دەکـا، ئـەگەر بایخێک بـۆ گیانی شـەڕکەرەکان و خەڵکی ئـاسایی و سـەرمـایـەی سەرف کراوی وڵاتـەکەی دابـنێ، دەبـێ بـزانێ زەبری گرچوو بڕو زیانی قەرەبـوو نـەکراوی لـە گەلـەکەی داوە. لـێرەدا پـێویستە بڵێم: بـەرەنگاری نـەتـەوە زێـد داگیر کراو و مـاف خۆراوکان دەگەڵ زاڵـم و داگیر کەران شەڕ نیە و بەرگری ڕەوایە.

بـابەتی ئـەوڕۆی ڕاگەیەنـە گشتیەکانی جـیهان شـەڕی حەمـاس و ئـیسڕائـیـلـە . بەشبەحاڵی خۆم داگیر کردنی خاک و ماف و ئازادی گەلان بـە نـاڕەوا دەزانـم و هەرکەس بیکا بە ئیسڕائیلیشەوە تاوانە. بـەرگری و هەوڵدان بـۆ ڕزگاری گەل ــو وڵاتیش پێرۆزە و جێی گومان نیە. ئەوەی بۆ هەڵوێستە دەبێ هـەڵگیرساندنی ئـەو شەڕەیە کە حەمـاس بـە وەکالەت دەیکا. دڵنیام بـە مەبـەستی وەرگرتـنەوەی خاکی فەلەستین نیە. ئێران بـۆ ئەوەی بتوانێ هەرچی زوتـربایدن ڕازی بکا بە لابردنی گەمارۆ، دەستی کردوە بە گێچەڵ سازکردنی تازە لە نـاوچەدا و دەیـەوێ لـە ژێـر ناوی دین هەست و سۆزی موسوڵمانـان بجوڵێنێ. ئـەوە مەبەستی سەڕەکی ئەو شەڕەیە. جیا لەوەش ئەو ڕێکەوتنەی لە نێوان حەماس و فەتح دا هەبوو هەڵوەشێنێ. ئەگینا حیزبی وەک حەماس چۆن دەتوانێ زیاتر (٤٠٠٠) موشەک لە ماوەیەکی کورتدا حەواڵەی ئیسڕائیل بکا !! کەوابـو شەڕەکە قـورسە و ئیسڕائیل هـەق بێ کە نیە، نـاچارە بەرگری لە گەل و وڵاتەکەی بکاو دژکردەوەی زۆر تونـد لـە خۆی نیشان بدا.

دەوڵەتانی ئێران، تورکیە، ئێراق و سوریە، کورد بە دوژمنی سەرەکی و سەرچاوەی هەڕەشە بۆسەر ئەمن و ئاسایش و سەقامگیری خۆیانی دەزانن و لە نەمانی زیاتر بـە هیچ شتێکیتر رازی نـەبـون و نـابـن. کورد دەبێ ژیـرانە بروانێتە ئەو بارو دۆخەی ئێستا لە ناوچەکە هاتۆتە ئاراوە. فەلەستین بەو هەموو پشتیوانیەی عەڕەبی و ئیسلامیەوە بە دەست ئیسڕائیلەوە ناڵەی دەگاتە عەڕشی عەزیم! ئەدی کورد کە لـە چیاکانی کوردسـتان زیـاتـر پشتیوانـێکی نـیە دەبێ چبکا ؟! ئـەدی ئـەو وڵاتـە عەڕەب و ئیسلامیانە لە کوێ بوون ئەگەر ئێران فتوای جیهادی بـۆ کـورد دەردەکرد و سەدام بـە بـۆمبی شیمیایی لێی دەدان؟! مـخابـن زۆر جـاران کـورد دەـبـێتـە (کاسەی لەئاش گەرمتر) لـە مێژوی کورد دا نـەبیستراوە و نـەدیتراوە وڵاتـێکی عەڕەبی بە ڕەسمی یان غەیرە ڕەسمی خومەینی و سەدام مەحکوم و پشتیوانی لە دۆزی کورد کردبێ ! لـە ( ٤٢ ) ساڵی ڕابـردودا کۆماری ئیسلامی ئێران بـە شکڵ و شێوەی جۆراوجۆر ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بە ئاشکراو بە نهێنی و لە جۆری تڕۆڕیستیشدا لە کورد کوشتن درێغی نەکردوە، کام وڵات یان حیزبێکی عەڕەبی و ئیسلامی تـانـەیـەکی لـەو کردەوە جینایەتکارانـەیـە داوەو ئـەوکۆمارە دڕندەیەی مەحکوم کردوە ؟! بـا ئـێمە وەک هەمیشە داگیر کاری و پێشێل کردنی مافی گەلان هەر کەس و وڵاتێک بیکا مەحکوم بکەین. بەڵام ڕۆڵەی خۆمان بـۆ کەسانێک بەکوشت نادەین کە بە وەکالەت شەڕ بۆ کۆماری ئیسلامی دەکا . کام سەرباز یان ئەندامی حیزبێکی عەڕەبی هاتنە هانامان و لەسەریان کردینەوە ،تا ئێمە خۆمان بەقەرزدار بزانین و بچین قەرزەکەیان بدەینەوە ! دوپاتی دەکەمەوە ئێمە هەرچەشنە داگیر کاریەک مەحکوم دەکەین . هەر کەس یارمەتی دابین بە زیادەوە قەرەبوی دەکەینەوە ، بەڵام ڕۆڵەی خۆمان ناکەینە قوربانی بۆحیزبێکی کە هەرگیز بـە دڵسۆزی هەنـاسەیەکی بـۆ ئەو هەمـو قـوربانیەی گەلەکەمان و کاولکاری زێدەکەمان هەڵنە کێشاوە.!

کورد نابی ئیحساساتی مەزهەبی وتەرفەندی سیاسی وەسەرتەڵەی بپەڕێنێ دەبێی دەرسی لەوهەمو ئەزمونە تـاڵانـە وەرگرتبێ . بـڕوانـن کۆماری ئیسلامی لاوانی کورد هاندەدا بچن بۆ فەلستین ، لە نێو ئەو هەمو سەربـازو ئـەڕتـەش و بەسیجی و جڕو جانەوەراتە، کوڕی کورد دەنـێرێ بـۆ شەڕی کوفـرو ئیسلام ، دەـڵێی لـە ئێران لە کورد زیاتر موسوڵمانی لێی نیە !! جیا لەوەش شەڕە موشەکە وپێویستی بە نەفەرات نیە! هەر چونێک بێ سیاسەت بـە عاتیفە نـاکرێی سیاسەت هونەری مومکینە و بەرژەوەند بەولاو ئەملای دا

دەخا.

 براتان مەلا برایمی مەجید پور ٣١ بانەمەڕ ٢٧٢١ کوردی

  ٢١ / ٥ / ٢٠٢١ زایینی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی