به‌ڕێز مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌ئی به‌و جۆره‌یان نووسیوه: ( مافی خانمان له به‌هه‌شتدا
پاش ئه‌وه‌ی قورئان باس ده‌کات له به‌هه‌شتدا حۆری په‌رده نه‌دڕوای هاوته‌مه‌ن و مه‌مک قووت و دوو کوڕی مێردمنداڵی جوانکیله ده‌ده‌نه پیاوان، خانمێکی داماو پرسیاری کردوه ئه‌ی ئێمه له به‌هه‌شتدا چیمان ده‌ده‌نێ؟ موحه‌ممه‌دیش وتویه‌تی ئێوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای مێرده‌کانتان. ئیتر (ام سلمة) پرسیاری زیاتری کردووه و بابه‌ته‌که خراپتر که‌وتۆته‌وه. موسڵمانه به‌ڕێزه‌کان، تکایه ئه‌مه‌ی خواره‌وه بکه‌نه کوردی
یأ رسول الله المرأة منا تتزوج زوجین والثلاثة والأربعة والأزبعة
ثم تموت تدخل الجنة ویدخلون معها من یکون زوجهأ؟ قال یأ ام سلمة إم سلمة إنها تخیر أخسنهم خلقا.
تفسیر ابن کثیر سورة الواقعة 35
کاتێک که موحه‌ممه‌د باسی حۆریه‌کانی به‌هه‌شتی بۆ پیاوان کردووه ژێنێک پرسیاری لێ کردووه: ئه‌ی ئێمه؟
موحه‌ممه‌دیش له وه‌ڵامدا پێی وتووه: ئێوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای مێرده‌کانتان.
واته حۆری و کوڕی لوسکه‌له‌یان نییه به‌ڵکو ده‌چنه‌وه لای مێرده کۆنه‌کانیان. له ته‌فسیره‌که‌ی ئیبن که‌ثیردا، که باوه‌رپێکراوترین ڕاڤه‌کاری ئیسلامیه، باس له‌وه کراوه که یه‌کێک له ژنه‌کانی موحممه‌د (أم سلمة) هه‌مان پرسیاری له په‌یامبه‌ری مێردی کردووه به‌ڵام به شیوه‌یه‌کی قووڵتر:
یأ رسول الله المرأة منا تتزوج زوجین والثلاثة والأربعة والأزبعة ثم تموت تدخل الجنة ویدخلون معها من یکون زوجهأ؟ قال یأ ام سلمة إم سلمة إنها تخیر أخسنهم خلقا. 65
ئه‌ی په‌یامبه‌ری خوا، ئافره‌ت له ناوماندا هه‌یه دوو شوو یا سێ شوو یا خود چوار شوو ده‌کات، دوایی ده‌مرێت و ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه، هه‌وه‌ها مێرده‌کانیشی ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه، ئایا کامیان ده‌بنه‌وه به مێردی؟
له وه‌ڵامدا پێی ده‌ڵێت: ئه‌ی ئوم سه‌له‌مه، خۆی ئازاده له هه‌ڵبژاردنی یه‌کێکیان، دیاره که باشه‌که‌ین هه‌ڵده‌بژێرێت.
له به‌هه‌شتیشدا خانمان ناچارن په‌نا ببه‌نه‌وه بۆ مێرده‌کانیان، به‌داخه‌وه خانمێکی دیکه له‌و کاته‌دا له‌وێ نه‌بووه پرسیار له موحه‌ممه‌د بکات: ئه‌گه‌ر خانمی به‌هه‌شتی، هیچ کام له مێرده کۆنه‌کانی به‌دڵ نه‌بوو، چی بکات، یا خود بۆچی خانمانیش وه‌ک پیاوان ئه‌و مافه‌یان پێ ڕه‌وا نه‌بینراوه که حه‌فتاو دوو پیاو، له هه‌ڕه‌تی لاوی‌دا، لوسکه‌له‌و جوانیش بن، ببنه هاوسه‌ری!؟ وه‌ک له ژیانی دونیایان له پیاو که‌مترن ئه‌دی بۆ له‌وێش هه‌ر به‌و جۆره‌یه؟ بۆچی ئه‌وه‌ی به پیاو به‌روا بینراوه نه له دونیادا).
**
من وه‌ک خوێنه‌رێ تێبنییه‌کم هه‌یه سه‌باره‌ت به‌و باسه‌ی ئێوه، تێنینیه‌که‌م پێوه‌ندی به ئایینه‌وه نییه، پێوه‌ندی به به‌رابه‌ری ماف له کۆمه‌ڵگادا نییه، ئه‌کرێ له شوێنی خۆیدا ئه‌وانه‌یش بێنه ئاراوه، تێبینی من سه‌باره‌ت به رێزمانه له‌و باسه‌ی ئێوه‌دا.
خانم یا ژن
به‌داخه‌وه عه‌ره‌بی نازانم، له‌و باسه عه‌ره‌بییه‌دا به‌و جۆره (المرأة) نووسراوه
سه‌باره‌ت به وشه‌ی (المرأة)
له دۆستانێ که عه‌ره‌بی ئه‌زانن پرسیارم کرده، ئه‌و که‌سانه ئێژن: (المرأة) واته (ژن).
ئێوه باس له (مافی خانمان) و ئه‌که‌ن ؟!
سه‌باره‌ت به وشه‌ی (خانم)یش له عه‌ره‌بیدا پرسیاره‌م کرده، ئێژن: (خانم) واته (سه‌یده) که بۆ ژن به‌کار ئه‌برێ و (سه‌ید)یش واتا (ئاغا) بۆ (پیاو) دانراوه.
خانم وشه‌یه‌کی تورکییه له کوردیش‌دا به‌کار ئه‌بڕێت، به‌کاربردنی ئه‌و وشه بۆ رێزگرتنه له (ژن)
نموونه: پرشنگ خانم، گوڵاڵه خانم، ئاڤان خانم، عادله خانم ………
وشه‌ی (خانم) که له‌و باسه‌دا به‌کارتان برده پێناسه‌یه‌کی بریقه‌دار و ته‌شریفاتییه، جاران بۆ ژنانی (خانه‌واده ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌سه‌ڵاتداره‌کان) به‌کار ئه‌برا که له به‌رانبه‌ره‌که‌یدا (کڵفه‌ت و کاره‌که‌ر) دیته ئاراوه. بۆ نموونه ئه‌یانوت: (فڵانه خانم چه‌ن کڵفت و کاره‌که‌ری) هه‌یه. دیاره بۆ پێاویش پێناسه‌ی (ئاغا) به‌کار ئه‌برا و ئه‌یانوت: (فڵانه ئاغا چه‌ن نۆکه‌ری) هه‌یه.
به‌ڵام له به‌رانبه‌ر وشه‌ی (ژن)دا وشه‌ی (پیاو) هه‌یه. ئه‌و دوو ناوه واته (ژن و پیاو) پێناسه‌ی دوو ده‌سته‌ی نێرینه و مێینه‌ی مرۆڤ، ئینسان، ئاده‌م و به‌شه‌رن که بۆ هه‌موو به‌کار ئه‌برێت.
بۆ ئاگاداری ئێوه و خوێنه‌رانی سه‌روه‌ر، رابه‌رانی ئه‌مڕۆی ئێران بۆ نموونه آیتوڵا خامنه‌ای له قسه و باسه‌کانیاندا وشه‌ی خانم به‌کار ئه‌به‌ن!
هیوادارم ئه‌وه‌ی که ئاماژه به خامنه‌ای کراوه نه‌چێته خانه‌ی به‌راوه‌رد کردنی (خۆتان) له‌گه‌ڵ (خامنه‌ای)دا.
بۆ ئاگاداری ئێوه و دۆستان له ساڵه‌کانی (1990)دا نووسراوه‌یه‌کم به‌ناوی:
بۆ وشه‌ی خانم له ژن شایسته‌تره
ئاماده کرد و به یارمه‌تی چه‌ن سایتی کوردی بڵاو کرایه‌وه.
هیوادارم زیاتر بیر له ناوه‌رۆکی خۆدی مرۆڤ بکرێته‌وه تا پله و پایه‌ی بێ بنه‌ما و ته‌شریفاتی.
11/6/2021
به سپاسه‌وه سه‌عی سه‌قزی
sai.saqzi@gmail.com