"an independent online kurdish website

ئەگەر لە بیرتان مابێ لە بەهاری ساڵی ١٣٥٨ هەتاویدا لە حاڵێکدا گەلانی ئێران سەرمەستی سەرکەوتن و تەفروتوناکردنی دەسەڵاتی بنەماڵەی پەهلەوەی  بوون .

خومەینی بە کەڵک وەرگرتن لەو کەشە ڕەخساوە و هەستی مەزهەبی خەڵک بۆ دابەزاندنی بەرنامە و خەت و ڕێبازەکەی، کە لەڕاستیدا دامەزراندنی دەسەڵاتێکی دیکتاتۆری قەڵاچۆکەر لە ژێر سێبەری ئیسلام بەناوەرۆکی شیعەی ١٢ ئیمامە،  ڕاپرسی، یان بڵێین هەڵبژاردنی گشتی بۆکۆماری ئیسلامی بە بەڵێ یان نەخێری دەست پێکرد. سروشتیە زۆرینەی خەڵکی ئێرانێ موسوڵمانە و ناكرێی ئیسلامیان نەوێی! دەڵێن بەڵێی ! ڕابـردوی شومی دەسەڵاتی پـاشایەتی وای لێکرد بوون لـە بەرانبەر نەمانی ئەودا هەر چی بێ دەیانەوێی ! بـۆیەش نـەکوتـراکۆماری شیعە چونکە ئـەگەربـەشە سونیەکەی تـوشی پـاشەکشە نەکردبـایـە بـە پـاڕێـزەوە بۆی دەچون ڕەنگبێ ئاوا بەگەرمو گوڕی بەشداریان نەکردبایە. بە کورتی : خەڵکی ئێران بەگشتی کڵاوێکیان لەسەرخۆیان نا کە دەسەریانەوە نەدەچوو! هەڵبژاردن کراو دەنگی بەڵێی زۆرینەی وەدەست هێنا. پاش ئاکامی ڕاپرسیەکە ئیتر مەیدانی ڕمبازێنی ئاخوندەکان تەخت و بێگریو گۆڵ بوو، ئەوجار نورەی ئاشکراکردنی پڕۆسەی پشتی پەردەی ئیسلام کە برێتی بوولە مەزهەبی شیعەی وێلایەتی فەقیە هاتە گۆڕەپـانـەکە و حیزب فـەقـەت حیزبـوڵا و ڕەهبەر فەقەت ڕووح اڵلە. ئەگەر زۆری لە سەر نەڕۆم هەر دەنگێکی دژبەر چ سوننە و چ شیعە کپ دەکرا .

حیزبی دێمۆکڕات بە هەستی بەر پـرسایەتی و ورد بینی ڕێبەرایەتـیەکەی زۆر باش لەوە تێگەیشتبوولـەو سیستمە نوێیە دا کە بەخەیاڵ هـەم کۆماریـە و هەمـیش ئیسلامیە ئازادی و دێـمۆکڕاسی و مافی گەلان جێگایەکی نـیە . چونکە کۆمـاری بێی پـاشتەرک و پێشتەرک دەتـوانی گەلی بـێی . مـادام کۆمارت بـە شتێکیترەوە بەستەوە، مانای ئەسڵی خۆی لەدەست دەدا.ئەگەر کۆماری ئێران با شتێکیتردەبو. ئـاخوندەکان لـەوەڕا تـێگەیشتن کە ئـەوەی کوورد دەیـەوێی دەگەڵ بـەرنـامەکەی ئەوان تەبا نیە وبگرە دژایەتیشی هەیە.حیزبی دێمۆکڕاتیش گومانی لەوەدا نەمابو کە شـۆڕشە مەزنـەکەی گەلانی ئـێران بـەڵا ڕیـدا بـردراوەو دەسەڵات بـۆ چینی ئاخوندی پاوان کراوەو ئازادی دێمۆکڕاسیش داواکردنیشیان تاوانەو هـیچ جێگەو بەهایەکیان لەو بەناو کۆمارە دا بۆ دیاری نەکراوە .

گەلی کورد بەڕێبەری حێزبی دێـمۆکڕات کە بـڕوای قوڵی بـە سوڵح و ئـاشتی و ڕێگای وتو وێژ بۆ چارەسەری کێشەکان هەبوو هەیە، لەهەربـوارێکەوە هـەوڵی ئـەوەی دەدا کە بـەکەمـتریـن دەسکەوت خۆی لـە شەڕلابـدا. بـۆیـە بـە دروشـمی دێمۆکراسی بۆ ئێران وخود موختاری بۆکوردستان چوە گۆڕەپانی وتوویژ،بەڵام کۆماری ئیسلامی ئاخوندی وخودموختاری و ئازادی ( کجامرحبا ) ئـاخونـدەکان لە پێشدا حیزب وسازمانەکانی ئێرانیان خستە ژێر زەختو زۆرو هەرهەمویان لە کوردستان پەستاوتن .کوردستان تەنیا شوێنێک بو کە وشەی ئازادیو دێمۆکڕاسی بە راشکاوی لەوێێ دەکوتـران . ئەوجار ڕێژیم هەموو هێزی خۆی خستە سەر کوردستان و بەهۆی  بوونی هەمو جۆرە چەپێک، کوفریشی کردە سەرباری کورد  بوون ، بـۆ ئەوەی خوێنیان حەڵاڵ بکا ، سەرئـەنجام فـتوای جێهادیشی بـە سەردا دەرکردن. بەداخەوە شەڕی ناوخۆی حیزبە کوردیەکانێش ڕاستەو خۆو ناڕاستەو خۆ بەقازانجی دوژمن تەوابوو. ئەوبەشە زۆرەی کوردستان کە لە ژێردەسەڵاتی کوردان دابوو بەرەبەرە بەرتەسک کراوەو تـاسەرئـەنجام جـێگای مـانـەوەی بـە ئاشکرامان لێبڕا و هەمومانیان لە باشوری کوردستان پەستاوتو لەوێش موشەک بارانمان دەکا.

ئەوەی بەڕای من جێگای سەر سوڕمانە ئەوەیە : کە پاش ٤٣ ساڵ لـە خەبات و قوربانیدان وکۆکردنەوەی ئەوهەمو ئەزمونە تاڵانە ودیتنی ئەوگشتە هەڵبژاردنەو گۆڕینی ئەو سەر کۆمارە جۆراو جۆرانە ، کە لەمەرگ و ماڵوێـرانی زیـاتـر بـۆ کوردی پێنەبوە، هـێدێک سیاسەتـوان باس لە چاک سازی، مەدەنیەتو بـەشداری کردن و نـەکردن لـە هەڵبژاردندا دەکەن! ئەوەی نـەزانێ هـەڵـبژاردن لـە ئێرانـدا تەنیا ناوەکەی هەڵبژاردنە ، ئەگینا دەست نیشان کردنـە، ئـەوە لە خەیاڵ دا دەژی یـان دۆراوەو خۆی لـە نـەزانی دەدا. بەداختر لـەوەش هـێند ێکمان هـەن سەیری ئـوروپـا دەکەن و کتێبی جـۆراو جۆری سیاسی و زانـستی دنـیای پـێشکەوتـوو دەخوێننەوەو بەو پیوەرە باس لە مەسەلەی کورد لە ئێران دا دەکەن . لـەحاڵێکدا ئەو بیرکردنەوەو هەڵسەنگاندنە بەتەواوی هەڵەیەو هەرگیز سدق ناکا. ئێمە دەبێ ئەو کۆمارەمان باش ناسیبێ و گومانمان نابێ لـەوەدا هـەبێ کە چـوکترین مـاف، تەنانەت ئەگەر بۆی بکرێ ژیانیشمان پێی ڕەوا نابێنێ.

ڕەنگە پـرسیار بکرێی دەبێ چ بکەیـن؟ مـێژو نـیشانی داوە گەلـێکی چـەوساوەی ماف وزێد داگیر کراو،چونکە خەبات بۆ مافە زەوتکراوی خۆی دەکا تەنیا هۆی سەرکەوتن وڕزگار بوونی یەکگرتویی وهاوکاریو نەبەزیو خۆڕاگریو بەردەوامیە. گەڵێک ئەگەر قەڵای ماڵی خۆی پتەوو مەحکەم داڕشتبێ هـیچ هێزێک ناتوانێ بیڕوخێنێ .بە داخەوە تـاقـە ڕێگایـەکە ئـێمە خۆمان لـێنەداوەو پێیدا نەڕۆیشتوین. دوژمنیش لـە خۆمان دژو دوژمنی بـۆ دروست کردویـن ، کورد خۆشی کوتویـە (دارهـۆرەی لـەخـۆی نـەبێ نـاقـەڵـەشێ.) مخابـن هـەمانـە خاوەن مـاڵـن و دەبـنە دەسکیسی دز و پێشینانیش کـتویانـە 🙁 دزو ساحیب مـاڵ ڕێک بکەون گای بـە کولانەی دا هەدەکێشن ) با هـۆرەکان بـسوتێنین وئەو خاوەن ماڵەش کەدەگەڵ دز ڕێک دەکەوێی ڕیسوا بکەین و بەزیندویی بیمرێنین.

ئەوە ئێمەو ئەوەش کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەوەش هـەڵبژاردن ،جا تـۆ چۆنی لێک دەکەیەوە ئازادی ،بەڵام من پێموایە بۆقسە لێکردن نابێ. بە خۆشیەوە ئـەو ساڵ ناوەندی هاوکاری هەڵوێستیان مەحکوم کردنی بەشداری بـوو. تەنیا چارەی دەردی ئێمەو بەربەرەکانی دەگەڵ ئەو ڕێژیمە ئەوەیە کە : گەلەکەمان و سـیاسی ولـێزانەکانمان، بە بڕوا بەڕەوایی مافەکەمان بە شێوەیەکی دروست خۆیان وگەل ڕێک بخەن وشێوازی کارکردنی شۆڕشگێڕانـە ڕەچاو بکەن وشەقێک لە پۆست و کورسی هەڵ بـدەن و بـە تـایبەت جۆری کار کردن و نـەهـێنی پـاراستـن لـە دژایـەتی دەگەڵ وەهـا ڕێـژیـمێک لـە نـاو خۆدا وەگەڕبخەن. لـە دەرەوەی وڵات لیژنـە یـان کومەیتەیـەکی هاوبـەش دروست بکەن کە تـەنـیـا نـوێـنەری گەلی کوردبێ و دەگەڵ دنـیـای دەرەوە کـاربکـەن . نـەک هـەر حیزبـێک هەوایـەکی دڵخوازی خۆی بڵیی و نەک خۆی بکا بە نوێنەری هەموو خەڵکی کوردستان . بە کورتی وەک نـەتەوە بـۆ ڕزگاری نیشتمان وگەل کار بکەن ،هەڵوێست بگرن و بڕیار بدەن. هـەڵـبژاردن لـە ئێران تەنیا خۆڵ لە چاوی نەفام و دنیای دەرەوە کردنە، ئەگیناو ویـلایەت لـە سەرەوەی دەنگی خـەڵک وهـەڵبژاردنە. بـەوهیوایـە ئەحزابی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دەرس وەرگرتن لە ڕابردووهەست بـە بەرپرسایەتی بەرەو داهاتـویـەک هـەنگاو بـنێـن کە دەگەڵ ڕابـردوبە تەواوی جیاوازبێ.

 براتان مەلا برایمی مەجیدپور ٢٦ جۆزەردانی ٢٧٢١ کوردی

 ١٦ / ٦ / ٢٠٢١ زایینی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی