"an independent online kurdish website

ساڵە نەڵۆسی:  لە کاتێک دا ساڵی نوێی زایینی 2021 دەڕوا و ساڵی 2022 دێت کە بە داخەوە کۆڕۆنا  ژیانی گەلانی دونیای تێک داوە و زیادتر لە 5 میلیۆن کەس بوونەتە قوربانی.

سەدان هەزار مناڵ باب و دایک و باپیرە و نەنە …. نزیکانی خۆیان لە دەست داوە و میلۆنان کەسی رەش پۆش کردوە و خەڵک نەیتوانیوە بە بیرێکی ئازاد سەردانی دۆستان و ئاشنایانی بکات و هەزاران گەشتی فرۆکە و قەتار …. هەڵوەشاندۆتەوە.

کۆرۆنا ئەوە 2 ساڵی لێ تێپەڕی و هەروا دێت و پەرە دەستێێنی، هەر جارێ بە جۆرێک خۆی دەردەخا و واکسین کردنەکەش کەمێک پێشی گرتووە بەڵام نەیتوانیوە یەکجاری رای گرێ.

بۆ ئێمە کوردەکانی رۆژهەڵات لە کۆرۆنا پیستر و  ترسناکتر کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە رۆژانە لاوانی کورد قەڵاچۆ دەکا و دایکانی کورد رەش پۆش. نیزامێک کە دەستی بە خوێنی گەلانی ئێران سوورە و ئاخوندی عەمامە بەسەر هەموو ئێرانیان داگرتووە و لە جیاتی خزمەت بە خەڵک، چاویان بریوەتە پرچی ژنان و رۆژانە ئازاری ژنان و لاوان و کەسانی ئازادیخواز دەدەن. ماڵی هەژاران وێران دەکەن و سەرمایەی گەلانی ئێران بۆ مانەوەی خۆیان بە کار دێنن.

ساڵی 2021 بۆ گەلانی ئێران بە تایبەت گەلی کوردمان ساڵێکی شووم بوو، سەدان لاوی کورد، شەهید، ئیعدام و زیندانی کران.  گرانی و نەبوونی دەوا و دەرمان ژیانی خەڵکی تێک داوە و لاوانی کورد بە ناچاری رێگای هەندەران دەگرنە بەر. دەیان لاوی کورد لە ئاوەکانی نێوان فەڕانسە و بریتانیا، تورکیە و یونان و تورکیە و ئیتالیان بوونە قوربانی.

***

ڕاپۆرتی ئاماری هەنگاو لە سەر پرسی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی ساڵی ٢٠٢١ دا

لەسێدارەدانی ٤٤ هاووڵاتی

کوژران و برینداربوونی ٢١٥ کۆڵبەر

کوژران و برینداربوونی ٣٠ هاووڵاتیی مەدەنی

٤٣ کەس بوونەتە قوربانی تەقینەوەی مین

کوژرانی ١٨ بەندکراو

دەستبەسەر کرانی زیاتر لە ٦٠٠ کەس

سەپاندنی سزا بە سەر ١٠٣ کەس

گیان لە دەست دانی ٨٠ کرێکار

***

بەم هیوایە ساڵی 2022 ساڵێکی خۆشتر بێ  بۆ هەموو لایەک و بە هیوای نەمانی کۆرۆنا و کۆماری ئیسلامی ئێران.   

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی