"an independent online kurdish website

ڕادیۆ دەنگی کوردستانی ئێران دوو مانگیش لە  دامەزرانی تێپەڕیبوو میکرۆفۆنی نەبوو.  دوو تۆمارکەری دەنگ (ضبط صوت) ی کۆنی  هەبوو کە زۆرربەی ماڵانی ئەوسەردەمە هەیانبوو کە هم ڕادیوی پێدەگیرا  هەمیش شریتی گۆرانی پێ لێدەدرا.

 دوایی  خێڕخوازێکی ئەندامی یەکێتی لاوان بەناوی” خوسرەو هـ”    لە ماڵە خۆیان لە مەهابادرا   میکرۆفۆنێکی  هێنا و وەک دیاری پێشکەشی دەنگی کوردستانی کرد. هاوکات لەگەڵ گەیشتنی  میکرۆفۆن دەزگایەکی دێکی AKAI یش بۆ ڕادیو کڕدرا.

 ئەوسەردەمە  حوسێن ڕەهبەر تۆماری  بەرنامەکانی دەنگی کوردستانی  دەکرد. حوسێنیش بۆ ئەوەی لێمان حاڵی کات کە ئەم دەزگایە پێشکەوتووو  مۆدێرنە کاسکێکی گەورەی ئەرتەشیشی(گووشی) دەکردەسەری  وەک ئەوەی  لە پشتی فڕۆکەی  F-16  دانیشتبێ بە ئاماژەی دەستی  وێژەریمان دەست پێ دەکرد. ئەم ئاڵوگۆڕە چووکەیە  توانی تارادەیەکی بەرچاو چەندیی وچۆنیی تۆماری بەرنامەکانی دەنگی کوردستان بگۆڕێ. بەڵام کێشەی هەرە  گەورە ئەوە بوو کە دەنگە دەنگی  دەورووبەری ڕادیو  زۆرجار  لە شریتەکەداتۆمار دەکردرا. بۆ ئەمەش لە بیری دروستکردنی جێگایەک لە ژووری تۆمارگە کەوتین کە ئەمە دەنگە زیادیانە بگرێ. هەر بۆیە لە گوندی دولکانی ناوچەی ئالانی سەردەشت بۆ یەکەم جار وەتاغەکێکی بچووکمان  لە تەختە بە  بەرینایی میترونیوێک وبەرزیی باڵای مرۆڤێکی مامناوەندی دروست کردو نێو ژوورەکەشمان بە پەتوو داپۆشی.کەدەنگەکەکپ کات.بەم وەتاغە بچووکەم دەگووت:

کونەبۆر

 بێژەرەکان لە نۆرەی خۆیان دا  بە خۆ چەماندنەوە  دەچوونە نێوکونە بۆر و  بابەتەکانی ئەوڕۆژەی  خۆیان دەخوێندەوە.

لە سالەکانی نێوان شەشت بۆ هەفتا دا  پەلامارو هێڕشی  هێزەکانی پێشمەرگەی دێمۆکرات لە هەمووناوچەکانی کوردستان  لەوپەڕی خۆی دابوو .پێشمەرگە قوولەی بە پەلامار دەرانی کوردستان دەکرد،.سەردەم سەردەمی ”سەرنج بدەن سەرنج بدەن” ە پەیتاپەیتایەکان بوو،  چالاکی پێشمەرگە ئەوەندە  ڕووی لە زیاد بوون دابوو  بۆئەوەی هەواڵەکان کۆن نەبن و گەرماوگەرم بگەیەندرێتە گوێگرەکانی،  زۆر جار بەرنامەی   لێکدانەوەی سیاسی وتەنانەت بەشی کورمانجیش هەڵدەگیراو هەمووی تەرخان دەکرا بە خوێندنەوەی هەواڵەکان…

هاوینان ئەوکونە کە گڵۆپێکی  تێدا دایسا  زۆر گەرم دادەهات ، بەتایبەتی ئەوکاتەی لە گەورێ دێی باشووری کوردستان بووین پلەی گەرما دەگەیشتە سەرووی ٤٥پلەی سیلیزی  ، ژوورەکەش  دەبوو بە مەنجەنیق ، .  پەنجا خولەکیش بێژەری کردن  ئەویش نەک بە حاڵەتی ئاسایی، بەڵکوو بە دەنگ هەڵبرىن و  نەڕاندن وگوڕە گور کردن لەنێو ئەومەنجەنیقەدا  تەواوێک شپرزەی دەکردم.  تەواوی جەستەم وەسەر عارەقی دەگەرا، زۆر جار گەرماکە شاڵاوی بۆ دێنام  ناچار دەبووم جلو بەرگەکانم لەخۆم داماڵم و بە تای تنۆکەیەکی دانیشم و وێژەری بکەم…

 پێکەنینم بەو وەزعەی خۆم دادەهات، لە دڵی خۆم دا دەمکوت:

ئێستا خەڵکی کوردستان وگوێگرەکان وەدەزانن  شێربەگی لەناوئەشکەتێکی دایەو بە ڕەختو فیشەکدان وتفەنگەوە خەریکی خوێندنەوەی  هەواڵەکانە…

یادی ئەوسەردەمە بە خێر کە دڵەکان گرێدراوی یەک بوون، کۆمەڵێک مرۆڤی خۆبەخش لە پێگەیاندنی دەنگی کوردستان دا وەک مۆم هێدی هێدی  دەتوانەوە…

دەنگێک کە بە ئیمکاناتێکی سەرەتایی توانی مەزنترین دەسکەوت تۆمار بکات…

یادی ٤٢ ساڵەی دامەزرانی دەنگی کوردستای ئێران پیرۆز بێ…

سڵاو لە دامەزرێنەرانی ولە هەمووئەوانەی ئەم دەنگە خۆشەویستەیان ڕەساتر کردو گەیاندیانە ئەمرۆ…

2022-06-17

سەرچاوە: لاپەڕەی فەیسبووکی نووسەر

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی