"an independent online kurdish website

کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئۆتریش، لە ئێوارە ئاهەنگێکدا یادی ٧٧ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستانی بەرز ڕاگرت.

ڕۆژی یەکشەممە ٢ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، لەلایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئۆتریش، ئێوارە ئاهەنگێک لە شاری ڤییەن بەبۆنەی پیرۆزکردنی یادی ٧٧ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان بە بەشداریی ئەندام و لایەنگران و دۆستانی حیزب بەڕێوە چوو و پەیامی کۆمیتەی حیزب لە وڵاتی ئۆتریش لەلایەن دوکتور “جەزا ساڵحی” بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لەو وڵاتە، پێشکەش کرا.

لە بەشێک لەو پەیامەدا باسێک لەسەر هەلومەرجی سیاسیی زاڵ بەسەر ئێران، ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە سەردەمی شەڕی دووەمی جیهانیدا و چۆنیەتیی هەلومەرجەکە لە سەردەمی دامەزرانی کۆمەڵەی ژێ-کاف و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئامانج و بەرنامە و پرۆگرامی ئەم دوو دامەزراوەیە و هەروەها دامەزرانی کۆماری کوردستان و دەسکەوتەکانی کۆمار تا دەگاتە ڕووخانی کۆماری کوردستان و لەسێدارەدانی ڕێبەرانی کۆماری کوردستان، ئاماژە بە خەباتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی ڕووخانی کۆمارەوە تا سەردەمی ئێستا، پێشکەش بە بەشداربووان کرا.

هەروەها باسی شۆڕشی ژینا لەژێر دروشمی “ژن ژیان ئازادی” و لێدانی برووسکەی شۆڕشێکی نوێ لە سەرانسەری ئێران لەلایەن خەڵکی کوردستان و ڕێکخراوە کوردستانییەکان، دەسکەوتەکانی شۆڕشی نوێ و کەم و کۆڕییەکانی ئەم شۆڕشە و بەربەستەکانی سەر ڕێگای پێکهێنانی بەرەیەک کە بتوانێت نوێنەرایەتیی شۆڕشی نوێ لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بکات، بەشێکی تر بوون لە ناوەرۆکی پەیامی کۆمیتەی حیزب کە لەلایەن دوکتور “جەزا ساڵحی” پێشکەش بە ئامادەبووانی ئەو ڕێوڕەسمە کرا.

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کومیتەی ئوتریش

2023-01-22

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی