Hoppa till innehåll
Hem » پێكه‌نین له‌ چاوه‌كانت ده‌ڕژێ، دڵكه‌ش قادر

پێكه‌نین له‌ چاوه‌كانت ده‌ڕژێ، دڵكه‌ش قادر

شـه‌ڕ نەیهێشت بە زۆر شت بگەم

به‌ڵام تۆی پێگه‌یاندم

ده‌مه‌وێ په‌ی به‌له‌ره‌كانی خه‌یاڵم به‌ری

له‌ ته‌نیشت لێدانی دڵت سه‌رخه‌وێ بشكێنه‌

ئه‌وكاتانه‌ی له‌ چاوه‌كانت ده‌ڕژێ

پێكه‌نین

من میوان برژانگت بم

ئه‌و ساتانه‌ی

نازانه‌ له‌ كوێی بێزاریتام

له‌ خه‌یاڵما

تۆ دانسقه‌ترین بوونه‌وه‌ری

سوپای كه‌ تۆ له‌ ته‌نیش خه‌ونه‌كانم سه‌رخه‌وێ ده‌شكێنی و

تا به‌ریبه‌یان له‌ باخ خه‌ریكی نۆشكردنی جوانی بیت.

سلێمانیی

دڵكه‌ش قادر