رۆژی (30/3/2026) له {کتێبخانه‌ی شیستا (Kista Bibliotek)} له ستۆکهۆڵم کۆڕێک به‌ناوی:
{(Romsk Kulturafton) شه‌وی وێژه‌یی قه‌ره‌چی} به‌ڕێوه برا، له سه‌ر مێزێ چه‌ن کتێب دانرا بوو، یه‌کی له وانه په‌رتووکێک بوو به‌ناوی:

{(ROMSKA RÖSTER) ده‌نگی قه‌ره‌چی- به‌پێنووسی (Anders Ryman) ئه‌ندێش ریمه‌ن}.
بابه‌تێکی ئه‌و کتێبه سه‌باره‌ت به ژیانی قه‌رچییه‌کان بوو، که به‌و جۆره‌یه:
Talar du även romska?
Jajamensan!
Jag drömmer om att mina barn och barnbarn ska få en bra utbildning så att de klarar sig i Sverige.
Men det är lika viktigt att jag gör vad jag gör vad jag kan för vad jag kan för att romanes blir deras modersmål. Själv kom jag hit redan 1996, från polen.
Idag bor jag i Uppsala, har en deltidstjänst som modersmålslärare.
I romani chib. Det romska språket betyder oerhört mycket för mig. Genom språket förs de romska traktionerna och värderingarna över till kommande generationer.
Känslan för det romska språket finns i min släkt. Min farfar var kusin med Bronislawa , Papusza, Wajs, den romska poesin moder. Det kom förresten ut en bok på svenska med hennes dikter i våras. Min favorit dikt?
Hur ska ni leva era liv ?
Ni kan varken läsa eller skriva.
Ni kommer försvinna allesammans,
döden kommer ta er en efter en.
Och ingenting ska vara kvar efter er.
Men jag skriver bäst jag kan,
även om jag gråter ofta.
**
به پێی توانا به‌و جۆره کردمه به کوردی:
ئێوه‌یش به زمانی قه‌رچی ئه‌دوێن ؟
ئه‌رێ، هه‌ر وه‌هایه!
هیوا و ئاواتی من ئه‌وه‌یه که مناڵه‌کانم و نه‌وه‌کانم له سویددا به جۆرێکی شایسته په‌روه‌رده بن تا به باشی بژین.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که بۆ من گرنگه ئه‌وه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ی له ده‌ستم بێت زمانی قه‌ره‌چی ببێت به زمانی زگماکی واته زمانی دایکیی ئێوه.
من ساڵی (1996) له {لێهستان (پۆلێن)}ه‌وه هاتووم بۆ سوید، ئێستا له شاری ئۆپسالا ئه‌ژیم، وه‌ک مامۆستا، مامۆستای زمانی زگماکی قه‌ره‌چی کار ئه‌که‌م، کاره‌که‌م رۆژانه نییه، نێوه رۆژه، نیوه کاره. زمانی قه‌ره‌چی لای من زۆر گرنگه، له رێگای ئه‌و زمانه‌وه نرخ و به‌ها و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ژیانی قه‌ره‌چی ئه‌خه‌مه به‌رده‌ست نه‌وه‌ی نوێ.
ریشه و هه‌ست و نه‌ستی زمانی قه‌رچی له خانه‌واده‌ی مندا زۆر به‌هێزه.
باپیرم ئامۆزای (برونیسلاوا – پاپۆسازا وایژ)ه که به (دایکیی) هۆنراوه‌ی قه‌ره‌چی به‌ناوبانگه.
بۆ ئاگاداریتان، له به‌هاری ئه‌مساڵدا په‌رتووکێ له هۆنراوه‌کانی ئه‌و به زمانی سویدی چاپ‌کرا.
هۆنراوه‌یه‌کی جوان و به‌نرخی لای من، ئه‌و هۆنراوه‌یه :
ئێوه چۆن ئه‌ژین و چلۆن ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن؟
نه ئه‌توانن بخوێننه‌وه و نه ئه‌یشتوانن بنووسن.
هه‌مووتان له ناو ئه‌چن،
مه‌رگ دێت و تاک تاکی ئێوه له‌ناو ئه‌بات.
شتێک له پاش ئێوه به‌جێ نامێنێت.
به‌ڵام من تا ئه‌و جێگه‌ی بتوانم ئه‌نووسم،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که به گریانه‌وه ئه‌نووسم،
به‌ڵام هه‌ر ئه‌نووسم و
هه‌ر ئه‌نووسم.
**
5/3/2026
سه‌عی سه‌قزی
sai.saqzi@gmail.com