بەداخەوە ئەمڕۆ لە هێرشێکدا لە سپیلک شەش پێشمەرگە شەهیدبوون و زیاتر لە 20 برینداریش هەن، سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە و کەس و کاریان دەکەین. دیارە ئەمە یەکەم جار نیە کە نیزامی ئاخوندی ئێران هێرش دەکاتە سەر باشووری کوردستان.

ئەم نیزامە هەمیشە دژە کورد بووە و قەت روحمی بە کورد نەکردوە ، کوردی بە گشتی هەمیشە وەک دوژمنی خۆی چاو لێکردوە. ئەمریکا و ئیسرائیل تەنگیان پێ هەڵچنوە بەڵام ئەوان هاژەک لە کورد و کوردستان دەگرن. بەداخەوە هێندەک کوردی خۆفرۆشیش کۆماری ئاخوندی بە دۆستی کورد دەزانن و بۆ کوشتنی خامنەای خوێنمژ فرمێسک دەڕێژن.
بۆ بیرهێنانەوە من لە ژێرەوە، لینکی چەند هێرشی تری نیزامی ئاخوندی دادەنم، دیارە سەدان هێڕش کراوەتە سەرباشووی کوردستان، سەرووی 400 پێشمەرگەی حدکا و هێزەکانی دیکە لە تێرۆر کراون . لە قەڵای کۆیە لە پەلاماری مووشەکیی بە داخەوە ١٤ کادر و تیکۆشەری بە وەجی دیموکرات شەهید بوون و نزیک بە ٤٠ کەسیش بریندار بوون.

رووداو دیجیتاڵ: لە هێرشێکدا لە سپیلک شەش پێشمەرگە شەهیدبوون و زیاتر لە 20 برینداریش هەن
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە درۆن و مووشەک هێرشکرایە سەر هێزێکی پێشمەرگە لە لۆفەکانی سپیلک لە قەزای خەلیفانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە پارێزگای هەولێر، بەگوێرەی ئاماری سەرەتایی، شەش شەهید هەن.
هێرشەکە نزیک کاژێر 03:00ـی بەرەبەیانی 24ـی ئادار کراوە. سەرچاوەیەکی باڵا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: ”لە هێرشەکەدا شەش پێشمەرگە شەهید بوون و 20 بۆ 25ـی دیکە بریندارن”.
ئەو سەرچاوەیەی رووداو گوتیشی: ”هێرشەکە بە مووشەک و درۆن کراوە، بەڵام ژمارەیان نازانین و ئێستا سەرقاڵی رێکارە پزیشکی یاساییەکانی تەرمی شەهیدەکانین”.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، لە هێرشەکاندا لانیکەم پێنج مووشەک و درۆن بەکارهێندراون و بەشێکیان لە ئاسماندا تێکشکێندراون.
بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن کراون.
لەلایەکی دیکەوە فەرماندەیی دەڤەری یەکی پێشمەرگە ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، کە بارەگاکانی فیرقەی 7 لە دوو کاتی جیاوازی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 24-3-2026 کرانە ئامانجی هێرشی مووشەکی بەم شێوەیەی خوارەوە:
1- لە کاژێر 1:50ی پاشنیوەشەو، بارەگای فیرقە بە (5) پێنج موشەک بۆردوومان کرا، ”خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە”.
2- لە کاژێر 2:50 پاشنیوەشەو، جارێکی دیکە لە نزیک بارەگای فیرقە و بە دیاریکراوی لە سنووری گوندی کەلەکین، هێرشێکی دیکە بە یەک موشەک کرا.
فەرماندەییەکە دەڵێت: ”هێزەکانمان لە ئامادەباشی تەواودان و لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی هێرشەکان بەردەوامە”.
لە دەستپێکی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە دژی ئێران، هەرێمی کوردستان بە زیاتر لە 400 درۆن و مووشەک بۆردوومان کراوە، لەو ژمارەیە بەشیکیان دژی هێزەکانی پێشمەرگە بوون.
ناوی شەش پێشمەرگە شەهیدەکان:
– رێبەر عەبدوڵڵا
– زکری بێخشاشی
– رامین عادل
– شەهاب بێخشاشی
– کەیوان موزەفەر
– پشتیوان مەلا موسا
جگە لەو هێرشەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بەهۆی هێرشەکانی پێشووترەوە هەشت کەس لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدابوو، یەکێکیان ئەندامێکی ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی هەولێر بوو، شەشیان پێشمەرگەی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئەوی دیکەش سەربازێکی فەرەنسی بوو لە هەولێر.
هەر شەوی رابردوو، جگە لە هێرشی سەر ئەو ناوچەیە، ژمارەیەک درۆن ئاراستەی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر و فڕۆکەخانە کران کە لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانییەوە بەرپەرچ درانەوە.
زانیاری لەبارەی ژیانی پێشمەرگە شەهیدەکان
– شەهاب بریندار بێخشاشی
لە دایکبووی 1977
دوو هاوژینی هەیە و باوکی پێنج منداڵە
ئەفسەر بووە و پلەی رائید بوو
باوکی شەهیدە و باپیری ئەنفالکراوە
– زکری بێخشاشی
لە دایکبووی 1990
ژیانی هاوژینی پێکهێناوە و باوکی 5 منداڵە
هەردووکیان پوورزای یەکدین
– رێبەر عەبداڵ مەلا ئەحمەد
26 ساڵ
پلەی ملازمە
بڕیاربوو مانگێکی دیکە ژیانی هاوژینی پێکبهێنێت
خەڵکی گوندی لێرەبیرە لە بارزان
– رامین عادل
26 ساڵ
پلەی ملازمە
خەڵکی گوندی ئۆرەمارە
ژیانی هاوژینی پێکنەهێناوە
– کەیوان موزەفەر
تەمەنی 24 ساڵە
نۆ مانگە ژیانی هاوژینی پێکهێناوە
خەڵکی گوندی سیتکانە
باوکی برینداری شەڕی داعشە و دەست و قاچێکی لەدەستداوە
لە هەوڵی رزگارکردنی بریندارەکان شەهیدبووە
– پشتیوان مەلا مووسا
تەمەنی 26 ساڵانە
ژیانی هاوژینی پێکهێناوە و منداڵی نییە
دوای هاوڕێکانی لەژێر داروپەردوو تەرمەکەی دۆزراوەتەوە
دانیشتووی دەڤەری بارزانە


وەزارەتی پێشمەرگە: بەهۆی هێرشی مووشەکیی ئێران 6 پێشمەرگە شەهید بوون و 30ـی دیکەش بریندار بوون
وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە ئێران بە شەش مووشەک هێرشی کردووەتە سەر هێزەکانیان و لە ئەنجامدا 6 پێشمەرگە شەهید بوون و 30 پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون.
وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: ”بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە دوو هێرشی جیاواز دا، بارەگایەکی فیرقەی 7ی پیادەی دەڤەری 1 و هێزێکی فرقەی 5ی پیادەی هێزی پێشمەرگە لە سنووری سۆران، لە کردەوەیەکی دووژمنکارانە و بە غەدر و خیانەت و دوور لە هەموو ئاکارێکی مروڤایەتی و دراوسێیەتی، بەر هێرشی 6 موشەکی بالیستی ئێرانی کەوتن.”
وەزارەتەکە دەشڵێت، لە ئەنجامی هێرشەکاندا ”6 پێشمەرگەی قارەمان شەهید بوون و 30 پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون.”
وەزارەتی پێشمەرگە ”بە تووندترین شێوە ئەم هێرشە و هەموو هێرشە تیرۆریستیانەی دیکە” شەرمەزار دەکات کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان. دووپاتیشی دەکاتەوە کە ”ئێمە هەموو مافێکمان هەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر دەستدرێژیەک کە دەکرێتە سەر گەل و خاکەکەمان.”
هاوکات، ئاماژە بەوە دەدات، ”بە هیچ جۆرێک چاوەڕوانی ئەوەمان نەدەکرد بەم جۆرە نامەردانە، وەڵامی هەڵوێستی ئاشتیخوازانەی هەرێمی کوردستان بدرێتەوە. بەڵام تەمەنی غەدر و ستەم کورتە و ئیرادەی ئاشتیخوازی سەردەکەوێت.”
وەزارەتی پێشمەرگە وێڕای پرسە و سەرەخۆشییان بۆ بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدەکان، هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازێت و داوا لە هەموو لایەک دەکات شەڕ و ئاژاوە لە هەرێمی کوردستان بە دوور بگرن و ”داواش لە حکومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هەموو دۆستانمان دەکەین بەرامبەر ئەم پێشێلکاریانە بێدەنگ نەبن و سنوورێک بۆ ئەم دەستدرێژییە بێباکانە دابنرێت.”
ناوی شەش پێشمەرگە شەهیدەکان:
– رێبەر عەبدوڵڵا
– زکری بێخشاشی
– رامین عادل
– شەهاب بێخشاشی
– کەیوان موزەفەر
– پشتیوان مەلا موسا
زانیاری لەبارەی ژیانی بەشێک لە پێشمەرگە شەهیدەکان
– شەهاب بریندار بێخشاشی:
لە دایکبووی 1977
دوو هاوژینی هەیە و باوکی پێنج منداڵە
ئەفسەر بووە و پلەی رائید بوو
باوکی شەهیدە و باپیری ئەنفالکراوە
– زکری بێخشاشی
لە دایکبووی 1990
ژیانی هاوژینی پێکهێناوە و باوکی 5 منداڵە
هەردووکیان پوورزای یەکدین
– رێبەر عەبدوڵڵا
26 ساڵ
پلەی ملازمە
بڕیاربوو مانگێکی دیکە ژیانی هاوژینی پێکبهێنێت
خەڵکی گوندی لێرەبیرە لە بارزان
– رامین عادل
26 ساڵ
پلەی ملازمە
خەڵکی گوندی ئۆرەمارە
ژیانی هاوژینی پێکنەهێناوە
****
بابەتی پەیوەندی دار
چاودێریی مافەکانی مرۆڤ: لە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان شوێنی سڤیل کراونەتە ئامانج
بریندارێکی هێرشە مووشەکییەکەی ڕێژیم بۆ سەر حیزبی دێموکرات شەهید بوو
کەمپەکانی حیزبی دێموکرات بۆ جارێکی دیکە بە مووشەک هێرشی کرایەوە سەر
***

هێرشی دژمنکارانەی کۆماری ئیسلامی بۆ سهر بارهگاکانی پێشمهرگه پێشێلکردنەوەی سەروەریی سیاسیی هەرێمی کوردستانە
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران:
هێرشی دژمنکارانەی کۆماری ئیسلامی بۆ سهر بارهگاکانی پێشمهرگه پێشێلکردنەوەی سەروەریی سیاسیی هەرێمی کوردستانە
کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی کوردی (٢٤ی مارسی ٢٠٢٦ی زایینی) لە دوو هێرشی جیاوازی مووشەکیدا له ناوچەی سۆران بارەگایەکی فیرقەی ٧ی پیادەی دەڤەری ١ و هێزێکی فیرقەی ٥ی پیادەی هێزی پێشمەرگەی ههرێمی کوردستانی کردە ئامانج. لهو کردهوه دژمنکارانەیەدا ٦ پێشمەرگە شەهید بوون و زیاتر لە ٣٠ پێشمەرگە و هەروەها ژمارەیەک لە دانیشتووانی سڤیلی هەرێمی کوردستان بریندار بوون.
هێرشی مووشەكی و درۆنی سپای تێرۆریستیی پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوەندە سەربازی و مەدەنییەکانی هەرێمی كوردستان کە لە ڕۆژەکانی یەکەمی هەڵگیرسانی شەڕەوە بەردەوام بوون، پێش هەموو شتێک دەرخەری دژمنایەتیی ئەو حكوومەتە جینایەتكارە لەگەڵ نەتەوەی كورد لە هەموو بەشەکانی كوردستانە.
هاوپەیمانی هێزە سیاسیەكانی كوردستانی ئێران وێڕای هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەی ئەو شەهیدانە و خەڵکی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی پێشمەرگە و حکوومەتی هەرێمی کوردستان جارێکی دیکەش هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی و هێزە نیابەتییەکانی لە نێوخۆی عێڕاق بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە توندی مەحکووم دەکا و داوا لە وڵاتانی هاوپەیمان و کۆمەڵگەی جیهانی دەکا بەرهەڵستی دەستدرێژی و دژمنکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ببنەوە و هەڵوێست و کاردانەوەی خێرایان لەهەمبەر پێشێلکردنی سەروەریی سیاسیی هەرێمی کوردستان و تاوانە جەنگییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەبێت.
هاوپەیمانی هێزە سیاسیەكانی كوردستانی ئێران
٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی (٢٤/٣/٢٠٢٦)