Hoppa till innehåll
Hem » رەزا شوان

رەزا شوان

کورد رووبـەڕووی گەلەکـۆمەیەکی ناوچـەیی بووەتـەوە.. رەزا شـوان

ئەو هـێڕشـە دڕنـدانانەی دەکـرێنە سەر رۆژئـاڤـای کوردستان، جـێبەجێکـردنی پیلانێکی قـێزەوەنی نەخـشەکـێشراوی ناوچـەیی و نێـودەوڵەتـییە، کە دەمـێکە دایـان رشـتووە. بە تایبەتیش لەلایـەن تـورکیای رەگەزپەرست و فـاشستییەوە.

Läs mer »کورد رووبـەڕووی گەلەکـۆمەیەکی ناوچـەیی بووەتـەوە.. رەزا شـوان

بـۆچی هـۆنـراوە بـۆ منـداڵان گـرنگە؟.. رەزا شـوان

هـۆنـراوە یان هەڵـبەست یان هـۆزان. جـوانـترین و ناسکـترین شـێوەیە لە شـێوەکانی هـونەر. زۆر لە کۆنەوە سەری هەڵـداوە. هـۆنـراوە گوزاراشتـێکی پـڕ لە هەست و لە سۆزداری و لە خۆشەویستییە.

Läs mer »بـۆچی هـۆنـراوە بـۆ منـداڵان گـرنگە؟.. رەزا شـوان

چـۆن منـداڵەکانتـان فـێری ئـازادی دەکەن.. رەزا شـوان

ئازادی مافـێکی پیـرۆز و بنەڕەتی هەموو مرۆڤـێکە بەبی جیاوازی. بە زگماکی لەگەڵ مرۆڤـدا لەدایک دەبێت و لێسەندنەوەی نییە. ئازادی بریتییە لە توانای مرۆڤ کە خۆی بـڕیار بـدات؛

Läs mer »چـۆن منـداڵەکانتـان فـێری ئـازادی دەکەن.. رەزا شـوان

پەروەردەکردنی مۆدێرنی منداڵان.. رەزا شـوان

پەروەردەکـردنی منـداڵان، پـرۆسـەیـەکی سـیـسـتـماتـیکی چـاودێـريکـردنی منـداڵانە، لەدایکـبوونەوە تا هـەرزەکاری لەخـۆدەگـرێـت. چـاودێـریی جـەسـتەیی، پـشـتگـیریی سـۆزداری، رێـنمـایی پـەروەردەیی و پـراکـتـیکـییەکـانی گەشـەپـێـدانی کـۆمـەڵایـەتی کـۆدەکـاتەوە.

Läs mer »پەروەردەکردنی مۆدێرنی منداڵان.. رەزا شـوان

زووبێت یا درەنگ دەوڵـەتی کوردستان لەدایک دەبێت.. رەزا شـوان

کوردستان واتا خاک و نـیـشـتـمانی کـوردان، شـوێنی نـيشتەجـێبـوونی هەزاران هەزار ساڵەی نەتەوەی کوردە. کوردستان دەکەوێـتە باشووری رۆژئاوای کـێشوەری ئاسیاوە.

Läs mer »زووبێت یا درەنگ دەوڵـەتی کوردستان لەدایک دەبێت.. رەزا شـوان

وێـژەی بـەرگـریی کـوردی.. رەزا شـوان

وێـژە زمانێکی جیهانییە، کە بەربەستەکانی کات و شـوێن و کولـتوورەکـان و زمانەکان تێـدەپەڕێنێـت. وێـژە بۆ چەنـدین سەدە، بەردی بناغـەی کولتووری و مـرۆڤایەتی بـووە. ئەزموونەکانی مـرۆڤی بەرجەستەکردوون و تێـڕوانینێکی قـووڵی بۆ هـۆشیارکردنەوەی کـۆمەڵ پێـشکەش کـردووە.

Läs mer »وێـژەی بـەرگـریی کـوردی.. رەزا شـوان

چـیرۆک بـۆ منـداڵان.. سـەرکەوتـنی چـۆلەکەکـان،  رەزا شـوان

لە گوندێکی جـوان و قەشەنگ، لە نزیک شاری کەرکووک، لە باشووری کوردستان؛ کـۆمەڵێک چـۆلەکە دەژیـان. لەژێـر گـوێـسوانەی خانـووەکانـدا، هـێـلانەیـان کـردبـوو.

Läs mer »چـیرۆک بـۆ منـداڵان.. سـەرکەوتـنی چـۆلەکەکـان،  رەزا شـوان

لەتیف هەڵمەت شایەنی بڕوانامەی”دکتۆرای فەخری”یە.. رەزا شـوان

بڕوانامەی دکـتۆرای فەخـری (دکتۆرای شانازی ـ دکتۆرای رێـزلـێنان)، بـڕوانەمەیەکی بەخـشراوی ئەمـڕۆ نـییە، بەڵکـو مێـژووی بەخـشینی بۆ چەنـدین ساڵ، بەر لە ئەمـڕۆ دەگەڕێـتەوە.

Läs mer »لەتیف هەڵمەت شایەنی بڕوانامەی”دکتۆرای فەخری”یە.. رەزا شـوان

یـادی (٣٦) ەمـینی رۆژی جیهـانیی ئـازادی.. رەزا شــوان

هەموو ساڵێک لە رۆژی (٩/ نۆڤـەمبەر) دا، لە زۆر شوێنی جیهانـدا، قوتابیان و لاوان و رێـکخـراوە ئازادیـخـوازەکان، بە بـۆنـەی (رۆژی جیهـانیی ئـازادی) یـەوە، ئاهـەنگی شایستە سازدەکەن و جەخـت لەسەر ئازادی و ئازادیی دەربـڕیـن لە جیهانـدا دەکەنەوە. رۆژی جیهـانیی ئـازادی، یـادی رووخـادنی (دیـواری بەرلـین) ه، لە ساڵی (١٩٨٩) دا.

Läs mer »یـادی (٣٦) ەمـینی رۆژی جیهـانیی ئـازادی.. رەزا شــوان

منـداڵانی ئەمـڕۆمان.. منـداڵانی دوێـنێـمان نیـن.. رەزا شـوان

ئەگـەرچی (دوێـنی و ئەمـڕۆ و سـبەیـنێ) ئـەڵـقە تـێکهـەڵـکـێـشراوەکـانی مـێـژوون و ئەمـڕۆمـان لەسەر پەرگەمـای دوێـنـێـمان چـنراوە و سبەیـنێـشمان لەسەر دوا ریـزی چـنراوی ئەمـڕۆمـان دەچـنرێـت؛ بـەڵام نـە ئەمـڕۆمـان دوێـنی یـە، نە سـبەیـنـێـشمان ئەمـڕۆمـان دەبـێت.

Läs mer »منـداڵانی ئەمـڕۆمان.. منـداڵانی دوێـنێـمان نیـن.. رەزا شـوان

ئـازادی و ژیـان یـەکـن.. رەزا شـوان

ئـازادی بە واتا ژیـان، ژیـان و ئـازادی یەکـن. گـیانێک لە دوو جەستەدان. ژیـان بەبێ ئـازادی هـیچ نـرخـێکی نـییە. بـۆیـە نـرخی ئـازادی گـرانە. ئـازادی چـەمکـێکە، کە بە درێـژایی مـێـژوو، چـەنـدیـن سەدەیـە، بووەتـە جـێی مـشـتومـڕ و گـفـتـوگـۆیەکی زۆر.

Läs mer »ئـازادی و ژیـان یـەکـن.. رەزا شـوان

سـیـمبـولـیزم لە چـیرۆکی منـداڵانـدا.. رەزا شـوان

هـێـماسازی”سـیمـبولـیزم” شـتـێکە گوزارشـت لە شـتـێکی تر دەکـات. شـتەکان، وێنـە، نـووسـراو، دەنگ یان هـێما و نیـشانەی تایبەتـن کە نـوێنـەرایەتی شـتـێکی تـر دەکـەن. وشەی سـیمبول، لە وشەی”سیـمبـۆلـۆن”ی یۆنانی کـۆنەوە وەرگیراوە ە.

Läs mer »سـیـمبـولـیزم لە چـیرۆکی منـداڵانـدا.. رەزا شـوان

ریالـیزمی لە وێـژەی منـداڵانـدا.. رەزا شـوان

وێـژەی منـداڵان، بە پـلەی یەکەم پـشـت بە خەیـاڵ دەبەستـێـت. خەیـاڵ وەک توخـمێکی سەرەکی وێـژە، زیـاتر سـەرنجی منـداڵان رادەکـێـشـێـت و کـاریگەریـیـەکی زیـاتـریـشی لەسەریـان هـەیە.

Läs mer »ریالـیزمی لە وێـژەی منـداڵانـدا.. رەزا شـوان

ماریـا کۆرینای ڤەنـزوێـلی نـۆبـڵی ئاشتی (٢٠٢٥)ی بـردەوە.. رەزا شـوان

سیاسەتمەدار و چالاکـوانی بـواری ئاشتی ودیمـوکراسی خاتوو (ماریا کۆرینا ماچادۆ)ی ڤـەنـزوێـلای خەڵاتی نـۆبـڵی ئاشـتـیی ساڵی (٢٠٢٥) بەدەستهـێـنا.

Läs mer »ماریـا کۆرینای ڤەنـزوێـلی نـۆبـڵی ئاشتی (٢٠٢٥)ی بـردەوە.. رەزا شـوان

کـورد و مـافی چـارەی خۆنـووسـین.. رەزا شـوان

مافی چـارەی خـۆنـووسین چـییە؟
زاراوەی ” مافی چـارەی خۆنـووسین ” کە لە بـواری سیاسەتی نێـودەوڵەتی و زانیاری سیاسیدا هـاتـۆتە ئاراوە، بـووە بە زاراوەیەکی یاسایی و سیاسی جیهـانی.

Läs mer »کـورد و مـافی چـارەی خۆنـووسـین.. رەزا شـوان

چـیـرۆک بـۆ منـداڵان، دارقـۆخە بەخـشـنـدەکە.. رەزا شـوان

لە ناوەڕاستی گوندێکی قـەشنگی کوردستانـدا، دارقـۆخـێکی گەورە و جـوان هەبـوو. خەڵکی گونـدەکە دارقـۆخەکەیان زۆر خۆشـدەویست. هـاوینان لەسێبەرە فـێنکەکەیـدا دادەنـیشـتـن و لە قـۆخـە خـۆشـەکـەیـان دەخـوارد.

Läs mer »چـیـرۆک بـۆ منـداڵان، دارقـۆخە بەخـشـنـدەکە.. رەزا شـوان

شیرینکردنی کوردستان لەلای منداڵانی پێش قـوتابخانە.. رەزا شـوان

کوردستان نـیشـتمانی پيـرۆزمانە. کوردستان دایکی میهـرەبانی هەموومانە. کوردستان گروپی خوێـنمانە. کوردستان ناسنامەمانە. سەروەری و شکـۆمانە. هەناسە و ژیانمانە. نەک هەر بە قسە، بەڵکو پێویستە بە کرداری ئەم هەستەمان بۆ کوردستان بسەلـمێنین.

Läs mer »شیرینکردنی کوردستان لەلای منداڵانی پێش قـوتابخانە.. رەزا شـوان

خوێندنەوەیەک بۆ هـۆنراوەکانی (مرواری) ی محەمەد بەرزی.. رەزا شـوان

پێش ئەوەی بێینە سەر باسکردنی پەرتووکی (مرواری) حەزدەکەین بۆ سوودوەرگرتن، زۆر بە کورتی و بە چـڕی، باسی مەرج و ستانـدارد و کوالـیتی پەرتـووکی نموونەیی و هـۆنـراوەی گـونجـاو بـۆ منـداڵان بـکەیـن.

Läs mer »خوێندنەوەیەک بۆ هـۆنراوەکانی (مرواری) ی محەمەد بەرزی.. رەزا شـوان

گـرنگـییەکانی مـوزیک بـۆ منـداڵان.. رەزا شـوان

میوزیک یان موزیک، بریتییە لە جۆرێک لە جۆرەکانی هـونەر. بەوە پێناسە کراوە، کە هـونـەرێـکە گـرنـگی بە دانـان و بە دابـەشکـردنی ئـاوازەکـان و بە شـێـوازی دروسـتی وتـنی گـۆرانیـیەکـان و بـە تـرپـەی هـەڵـپەڕکـێکـان دەدات.

Läs mer »گـرنگـییەکانی مـوزیک بـۆ منـداڵان.. رەزا شـوان

راگواستنی زۆرملێی کورد لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە، ن. ئیـسماعـیل بـێـشکچی . و. رەزا شـوان

راگواستنی زۆرەملێی کورد، لە لایەن زلهـێزە داگیرکەرەکانەوە، بەتایبەتی لە سەرەتای سەدەی بـیـستەمـدا، لەلایەن عـوسـمـانییەکان و دواتـر لەلایەن دەوڵەتی تـورکیاوە، کە درێـژەدەری دەسـەڵاتی عـوسـمـانـین، زیـانـێکی زۆریـان بـە گـەلی کـورد گەیـانـد.

Läs mer »راگواستنی زۆرملێی کورد لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە، ن. ئیـسماعـیل بـێـشکچی . و. رەزا شـوان

کچـە چالاکـوانی کورد ژینـا مـودەڕیـس گـورچی.. رەزا شـوان

ژیـنـا مـودەڕیـس گـورجـی، کـچـێکی ناسـراوی کـوردە. خـەڵـکی شـاری (سـنە) یـە، لە رۆژهەڵاتی کوردستان. نووسەر و رۆژنامەوان و تێکۆشەر و چالاکوانێکی سەرسەخت و چـاونەتـرس و بەناوبـانگی مافـەکـانی ژنـانە، لە رۆژهـەڵاتی کوردسـتان و لە ئێـران.


ژینا مودەڕیس، خوێندکاری زانکۆ بـوو. خاوەنی کـتێبخـانەی (ژیـرا) یە لە شاری سنە.Läs mer »کچـە چالاکـوانی کورد ژینـا مـودەڕیـس گـورچی.. رەزا شـوان

ئاشـتـیـمان پێ باشـترە لە شـەر.. رەزا شـوان

هـیچ نەتەوەیەک بە قـەی نەتـەوەی کورد، رقی لە تونـدوتیژی و لە شـەڕ نییە، هیچ کاتێکیش شەڕانگـێز و شەڕخواز نەبووینە. هەردەم ئازادیخواز و ئاشتیخواز بووینە. ئەو شەڕانەش کە کـردوومانە، شەڕی بەرگـری بـوونە لە مانەوەمان و لە پاراستنی کوردستانی نیشتمانی پـیرۆزمان.

Läs mer »ئاشـتـیـمان پێ باشـترە لە شـەر.. رەزا شـوان

لە وتەکانی ناوداران دەربارەی ئـازادی.. رەزا شـوان

لە گـوڵـزاری وتـەکـانی ناودارانی جیهـان، دەربـارەی ئـازادیی، چـەپکـێک لە وتـە جـوانەکـانیـانـم گـوڵـبـژێـر کـردووە، لە زمـانی ئـینگـلـیزییـەوە، وەریـانـم گــێڕاون
بـو سـەر زمانی کوردی. هـیوادارم چـێژ و سوودیـان لـێ وەربگـرن.

Läs mer »لە وتەکانی ناوداران دەربارەی ئـازادی.. رەزا شـوان

وێـژە و پەروەردەی منداڵان دوو رووی دراوێکـن.. رەزا شـوان

لەبەر گرنگی و کاریگەرییەکانی وێـژەی منـداڵان، لەسەر بـوارەکانی ژیانی منـداڵان، لە ئەمـڕۆ و لە داهاتـوودا، ئەم سەردەمە بە (سـەردەمی وێـژەی منـداڵان) ناودەبـرێـت.


Läs mer »وێـژە و پەروەردەی منداڵان دوو رووی دراوێکـن.. رەزا شـوان

بنەمـاکانی نووسـیـنی کـورتە چـیرۆک بـۆ منـداڵان.. رەزا شـوان

بۆ ئەو بەهـرەمەنـد و ئارەزوومەنـدە لاوانـەی کە خـولـیای نووسیـنی کـورتە چـیرۆکن بـۆ منـداڵان. چەنـد پێـوەر و بنـەمـا و رێـنماییەک هـەیە، دەتـوانـن لە نووسـینی کورتە چـیرۆکی کوالیتی باش بۆ منـداڵان بەکاریـان بهـێـنـن.

Läs mer »بنەمـاکانی نووسـیـنی کـورتە چـیرۆک بـۆ منـداڵان.. رەزا شـوان

یـۆیـۆن لە دوو ساڵـییەوە کەمـانچە دەژەنێـت.. رەزا شـوان

 (یـۆیـۆن سـیـۆل) کچـۆڵـەیەکی پەرجـووی ”مـوعجـیزە”ی کـۆرییە. کەمـانچـەژەنێکی بە ناوبانگی جیهـانییە. لە تەمەنی دوو ساڵـییەوە دەستی بە ژەنـینی کەمـانچە کردووە، دایکی کـلیپە ڤیدیـۆییەکانی لە یـوتیوبـدا بڵاوکـردوونەتەوە. بە ملیۆنان بینەریان هەیە.

Läs mer »یـۆیـۆن لە دوو ساڵـییەوە کەمـانچە دەژەنێـت.. رەزا شـوان

رابیـا رۆگـێ یەکەم ژنە ئەڵـمانی کەشتیوانی ئاسمانییە.. رەزا شـوان

 زانا و ئەنـدازیاری ئەلـیکـتـرۆنی بەناوبانگ و پسپۆری بـواری رۆبۆتی زیرەک، خاتوو (رابـیا پاتـریـشیا رۆگێ) بـوو بە یەکـەم ژنە کەشتـیوانی ئەڵـمانی،

Läs mer »رابیـا رۆگـێ یەکەم ژنە ئەڵـمانی کەشتیوانی ئاسمانییە.. رەزا شـوان

هـۆڵـۆکـۆستی کـورد، نووسینی: عه‌لـوان حوسه‌ین ، وەرگـێڕانی: رەزا شـوان

ئه‌و کوشتاره‌ی که‌ نازییه‌کانی به‌ڕلین له‌ جووله‌که‌کانیان کرد، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو کتێب و فـیلـمه‌ سینه‌ماییه‌ زۆرانه‌ نه‌بوونایه‌، که‌ باسی دۆزه‌خی جووله‌که‌کان و نه‌هامه‌تییه‌کانیان‌ ده‌که‌ن،

Läs mer »هـۆڵـۆکـۆستی کـورد، نووسینی: عه‌لـوان حوسه‌ین ، وەرگـێڕانی: رەزا شـوان

رۆڵی زیـرەکیی دەستکـرد لە وێـژەی منـداڵان.. رەزا شـوان

لە جیهـانی ئەمـڕۆدا، لە سایەی شۆڕشی تەکـنەلـۆژیا و داهـێنانی سەیـر و سەمەرەدا، بە خـێرایی بـروسکە، گۆڕانکاری و تازەگەری و داهـێنان لە هەمـوو بوارەکانی ژیاندا روودەدەن. دەستەواژەی زیـرەکی دەستکرد یان (ژیـریی دەستکرد، هـۆشی دەستکرد) کە ناوەکەی لە ئینگـیزیدا،

Läs mer »رۆڵی زیـرەکیی دەستکـرد لە وێـژەی منـداڵان.. رەزا شـوان

کێلی براوەی مەدالیای نیوبێری بۆ پەرتووکی منداڵان ٢٠٢٥.. رەزا شـوان

خاتوو (ئـیرین ئینـترادا کـێـلی) نووسەرێکی بەناوبانگی ئەمـریکییە لە بـواری نووسینی چیرۆک و رۆمان بۆ منداڵان و نەوجەوانان، بۆ جاری دووەمە بوو بە براوەی مەدالیای نیوبـێری بۆ باشتریـن پەرتـووکی منـداڵان.

Läs mer »کێلی براوەی مەدالیای نیوبێری بۆ پەرتووکی منداڵان ٢٠٢٥.. رەزا شـوان

تیـدی سێ ساڵان بچـووکـترین ئەنـدامی مـێـنسایە.. رەزا شـوان

تیـدی هـۆبـز کوڕێکی بچکۆلانەی بەریتانیایە، خەڵکی شاری پـۆرتـیـشێـدە لە ویلاەیەتی سـۆمەرسـێـت لە بەرەیتانیـا. منـداڵی گـەورەی خاتـوو (بێـت هـۆبـز) و (ویـل هـۆبـز) ە. تیـدی و خوشکە بچکـۆلەکەی، لە رێـگەی پیتانـدنی دەستکـردەوە لەدایک بـوون.

Läs mer »تیـدی سێ ساڵان بچـووکـترین ئەنـدامی مـێـنسایە.. رەزا شـوان

پیانۆژەنی نابینای بەناوباگ لوسی سیانـزە ساڵان.. رەزا شـوان

لوسی مارک، کچـۆڵەیەکی خـاوەن پێـداویستیی تایبەتە (نابینایە و ئـۆتیـزم) ە. لە ساڵی (٢٠٠٩) لە شاری هـالـیفـاکـس لە ویلایـەتی یـۆرکـشایـر لە ئـینگـلـتەرا لەدایک بـووە.

Läs mer »پیانۆژەنی نابینای بەناوباگ لوسی سیانـزە ساڵان.. رەزا شـوان

پەروەردەکردنی منداڵان لە سایەی تەکـنەلـۆژیادا.. رەزا شـوان

مەبەسـت لە پەروەردە. وەک ئـەوەی کە پەروەردەکـاران پێـناسەی دەکـەن، شـێوازێکی ئایـدیاڵە بۆ مامەڵکـردن لەگەڵ سروشتی مـرۆڤ و ئاراستەکردنی راستەوخـۆ بە وشە و ناڕاستەوخـۆ بە کـرداری نموونەیی.

Läs mer »پەروەردەکردنی منداڵان لە سایەی تەکـنەلـۆژیادا.. رەزا شـوان

رۆمـانی کـۆشان و چـۆڕاوگەی چـێژ.. رەزا شـوان

رۆمـانی (کـۆشـان و چـۆڕاوگەی چـێـژ) لە نـووسـینی نـووســەر و رۆژنـامـەنـووس و تێکـۆشەری ناسراوی گەلەکەمان کاک (دارا خـونچـە) یە. رۆمـانەکە لە (٤٥٢) لاپەڕە پێکهاتووە. لە ساڵی (٢٠٢٢) دا لە چاپخانەی (کتێبخانەی فێربوون) دا چاپی یەکەمەی کـراوە و بڵاوکراوەتەوە،

Läs mer »رۆمـانی کـۆشان و چـۆڕاوگەی چـێژ.. رەزا شـوان

ئانا پاکـین لە یانـزە ساڵـیدا ئـۆسکاری بەدەستهـێـنا.. رەزا شـوان

(ئانـا هـێلـین پاکـین) خـانـمە ئەکـتەرێکی جـوانی سـینەمـایی و شانـۆ و تەلەفـزیـۆنی بەناوبانگی کەنەدیـیە. بە ڕەچـەڵەک نیـوزلەنـدییە. یەکـێکە لە ئەکـتەرە سینەمـایی و تەلەفـزیـۆنییە بەناوبانگەکـانی کەنـەدا و ئەمـریکا و جیهـان.

Läs mer »ئانا پاکـین لە یانـزە ساڵـیدا ئـۆسکاری بەدەستهـێـنا.. رەزا شـوان

دکـتۆر سـیوس کەڵەنـووسەری وێـژەی منـداڵان.. رەزا شـوان

نووسەری بەناوبانگی وێـژەی منـداڵان (دکتۆر سیوس) ی ئەمریکی، کە بە رەچەڵەک ئەڵـمانییە. یەکـێکە لە کەڵـەنـووسـەرەکانی جیهـان، لە بـواری نـووسـیـنی چـیرۆک بـۆ منـداڵان.

Läs mer »دکـتۆر سـیوس کەڵەنـووسەری وێـژەی منـداڵان.. رەزا شـوان

بیـرۆکە لە چـیرۆکی منـداڵان.. رەزا شـوان

بیـرۆکەی چـیرۆک، هـەنـدێک جـاریش پێی دەوترێت ”تەوەر، بابەت” بە بڕبڕەپشت و بە دینەمۆی چیرۆک دادەنرێت. یەکێکە لە رەگەزە سەرەکییەکانی چیرۆک. بیرۆکە ئەو بنەمـایەیە کە هـونـەری چـیرۆکەکی لەسـەر بنیـات دەنـرێت.

Läs mer »بیـرۆکە لە چـیرۆکی منـداڵان.. رەزا شـوان

گـرنگـیـیەکانی کـنجکاوی بۆ منـداڵان.. رەزا شـوان

 زاراوەی کـنجکاوی لە زمانی ئینگـلیزیـدا (کریۆرستی) یە. لە عـەرەبیدا (فـضولیە) یە. لە لاتـینیـشـدا (کـریـۆسیتاس ـ کـریـۆسوس) بە واتا (ئارەزووی زانـین، پـرسیارکـردن، ئارەزووی هـەڵـبژاردن، فـێربـوون، کاری لـێهـاتـوویی)، چەنـد واتایەکی کەشی هـەیە.

Läs mer »گـرنگـیـیەکانی کـنجکاوی بۆ منـداڵان.. رەزا شـوان

نایلا خەڵاتگری خەڵاتی ئاشتیی نیودەوڵەتی منـداڵان.. رەزا شـوان

 نایـلا ئیـبراهـیمی، کچـە خوێنـدکارێکی هـەرزەکاری تەمـەن (١٧) ساڵانـە. بە رەچەڵـەک ئەفغانیـیە. لە ئێـستادا لەگەڵ خـێزانەکەیـدا پەنـابـەرن و لە وڵاتی (کەنەدا) دەژین.

Läs mer »نایلا خەڵاتگری خەڵاتی ئاشتیی نیودەوڵەتی منـداڵان.. رەزا شـوان

تایبەتمەنـدییەکانی پاڵەوان لە چـیرۆکی منـداڵان.. رەزا شـوان

گـرنگـتریـن رەگـەز لە رەگـەزەکانی چـیرۆکی منـداڵان کارەکـتەرەکانـن، بە تایبـەتیـش پاڵەوانەکانی چـیرۆکەکان، رۆڵـێکی سەرەکی و گـرنگ و چارەنووسساز دەگـێرێن، بۆ گەیاندنی رووداو یا رووداوەکانی چیرۆکەکان، بە ئاکامێکی دڵخوازی منداڵان.

Läs mer »تایبەتمەنـدییەکانی پاڵەوان لە چـیرۆکی منـداڵان.. رەزا شـوان

کریستینا هامۆک کۆچ دەبێتە یەکەم کەشتیوانی ژن بۆ سەر مانگ.. رەزا شـوان

 کریستینا هامۆک کۆچ، ژنێکی ئەمریکی بەڕەسەن ئەفریقییە. لە (٢٩/ یانوار/١٩٧٩) لە گرانـد راپیـدز لە میـشیگان لە ویلایەتە یەکگـرتووەکانی ئەمـریکا لەدایک بووە.

Läs mer »کریستینا هامۆک کۆچ دەبێتە یەکەم کەشتیوانی ژن بۆ سەر مانگ.. رەزا شـوان

خاتوو ریـپـین چـیرۆکنووسێکی ئـۆسترالـییە بۆ منـداڵان.. رەزا شـوان

خاتـوو (سـالی ریـپـیـن) نووسەرێکی بەنـاوبانکی ئـوسترالی و جیهـانییە، لە بـواری وێـژەی منـداڵان. لە ماوەی (٢٥) ساڵی رابـردوودا، زیـاتر لە (١٠٠) پەرتـووکی بۆ منـداڵان و بۆ نەوجـوانـان نووسـیوە وچاپیـانی کردوون و بـڵاویـانی کردوونـەتەوە.

Läs mer »خاتوو ریـپـین چـیرۆکنووسێکی ئـۆسترالـییە بۆ منـداڵان.. رەزا شـوان

تانیشک بچووکترین وەرگری دکتۆرایە لە جیهـان.. رەزا شـوان

 (تانیـشک ماتـیۆ ئەبـراهـام) لاوێکی هـیندی ـ ئەمـریکـییە، لاوێکی پەرجـۆ و نـاوازەیە. بچووکـترین لاوە لە جیهـانـدا، کە لە تەمەنی (١٩) ساڵیدا، بە پـلەی نایاب دکـتۆرای لە (ئەنـدازیاریی بایـۆپـزیـشکی) دا وەرگـرت.

Läs mer »تانیشک بچووکترین وەرگری دکتۆرایە لە جیهـان.. رەزا شـوان

میا تالێریکۆ لە یانزە مانگیدا بوو بە ئەکتەرێکی ناسراو.. رەزا شـوان

 خونچەگـوڵی جـوان (میا تالـێریکـۆ)ی ئەمریکی، یەکـێکە لە ئەکتەرە ناوازە و دەگـمەنـەکانی جیهـان، کە لـە تەمـەنی (١١) مـانگـیـدا، ئەستـێرەی هـونەریی هـەڵهـات و دەسـتی بە نـوانـدن کـرد و بە ملیـۆنـان کەسی هـێنایە پـێکەنـین و خـۆشی و شـادیی خـسـتە دڵـیانەوە و بـوو بە خۆشـەویـستی مـلیـۆنـان کەس.

Läs mer »میا تالێریکۆ لە یانزە مانگیدا بوو بە ئەکتەرێکی ناسراو.. رەزا شـوان

کچۆڵە ئابیجیتا گوپتا بچووکترین نووسەری جیهانە.. رەزا شـوان

کچـۆڵەی روحـسـووکی هـیـندی (ئابـیجـیـتا گـوپـتا) لە تەمـەنی حـەوت ساڵـیـدا، وەک بچووکترین نووسـەر جیهـان بە فەرمی سێ ریکۆردی پێوانەیی جیهانیی لە نووسینی سێ پەرتـووکـدا بەدەسـتهـێـنا. ئابـیجـیتا منـداڵـێکی بەهـرەمەنـدی پەرجـۆ و ناوازەیە.

Läs mer »کچۆڵە ئابیجیتا گوپتا بچووکترین نووسەری جیهانە.. رەزا شـوان

چـیرۆکی ژیـانی هـێـلـین کـیلەر (١٨٨٠ـ ١٩٦٨).. رەزا شـوان

مـرۆڤی خاوەن پێـداویستیی تایـبەتی (نابـیـنا، کـەڕ، لاڵ، کەمـئەنـدام) لە جیهانـدا زۆرن. بەڵام کەمئەندامییان بێ هـیوای نەکردوون و خۆیان بە دەستی نائومێـدی و شکـستییەوە نەداوە. بە ڵکو بە هـیوا و گەشبینییەوە لە ژیـانیان روانیـون.

Läs mer »چـیرۆکی ژیـانی هـێـلـین کـیلەر (١٨٨٠ـ ١٩٦٨).. رەزا شـوان

هـیرۆ باجەلان یەکەم باڵيۆزی ئەمریکی بە رەچەڵەک کورد.. رەزا شـوان

 مایـەی رێـز و شانـازییە بۆ گەلی کوردمـان، کە لەنـاو خـێزانەکانی رەوەنـدی کورد، لە ئەوروپا و لە ئەمریکا و ئوسترالیادا، چەندین کچ و ژنی کوردمان لە بواری ئاکادیمیدا،

Läs mer »هـیرۆ باجەلان یەکەم باڵيۆزی ئەمریکی بە رەچەڵەک کورد.. رەزا شـوان

گوڵبژێرێک لە وتەکانی ناوداران دەربارەی ئازادی.. رەزا شـوان

ئازادی لە زمانی ئینگـلیزیدا (فـریـدۆم) ە. لە بنەڕەتـدا وشەی فـریدۆمی ئینگلیزی لە رووی ئیتیـمـۆلـۆژییەوە، پەیـوەنـدی بە وشەی (فـرێنـد) واتە (هـاوڕێ) وەوە هـەیە.

Läs mer »گوڵبژێرێک لە وتەکانی ناوداران دەربارەی ئازادی.. رەزا شـوان

کچۆڵەیەکی سێ ساڵان بوو بە بچووکترین نووسەری جیهـان.. رەزا شـوان

 کچـۆڵەیەکی ئیـماراتی ـ لە دوبـەی (ئـەلـمەهـا راشـید ئەلـموهـێری) تەمـەن (٣) ساڵان، لە ئەمساڵدا (٢٠٢٤) بوو بە بچووکترین نووسەر و بە بچووکترین نووسەری زنجـیرە کـتـێـب بۆ منـداڵان لە جـیهـانـدا.

Läs mer »کچۆڵەیەکی سێ ساڵان بوو بە بچووکترین نووسەری جیهـان.. رەزا شـوان

سەرهـەڵـدانی ئـەدەبی منـداڵان لە ئەمـریـکا.. رەزا شـوان

ئەدەبیاتی منداڵان لە جیهاندا، مێژوویەکی فراوان و گەورە و شکۆمەند و دەوڵەمەندی هـەیە. دەگـەڕێتەوە بۆ سـەدەی حـەڤـدەیەم. کـاتێک کە دەقـە ئەدەبیـیە سەرەتـاییەکـان،

Läs mer »سەرهـەڵـدانی ئـەدەبی منـداڵان لە ئەمـریـکا.. رەزا شـوان

 گرنگییەکانی ئازادی دەربـڕین بۆ منداڵان.. رەزا شـوان

 ئـازادی جـوانتریـن و شـیرینتریـن و گـرنگـتریـن وشـەیە لە جیهـانـدا. ئـازادی و ژیـان گـیانـێک لە دوو جەستەدان. ژیـان بەبێ ئـازادی، ژیـان نییە و هـیچ واتا و خـۆشییەکی نییە.

Läs mer » گرنگییەکانی ئازادی دەربـڕین بۆ منداڵان.. رەزا شـوان

بێـلا جـەی دارک بچـووکـتریـن نووسـەری جیهـان.. رەزا شـوان

 کچۆڵەی روخسارشیرینی بەریتانی (بێـلا جـەی دارک)ی تەمەن پێنج ساڵان، بچووکترین نووسەری ساڵی  (٢٠٢٣) یە لە هەموو جیهانـدا، کە ناوی لە ژمارەی پێوانەیی فەرمی جیهانی ”گـینس” تۆماراکـراوە.

Läs mer »بێـلا جـەی دارک بچـووکـتریـن نووسـەری جیهـان.. رەزا شـوان

هەژدەمین ساڵـڕۆژی کۆچی دوایی هونەرمەنـد ئازاد خانەقـینی.. رەزا شـوان

هـونەرمەنـدی شۆڕشگـێڕ و پێشمەرگەی دلـێر و تێکۆشەری شار و شاخ، جوانەمەرگ (ئـازاد وەهـاب عـەبـدولـڕەحمـان) ناسـراو بە (ئـازاد خـانەقـینی) لـە سـاڵی (١٩٥٨) دا،

Läs mer »هەژدەمین ساڵـڕۆژی کۆچی دوایی هونەرمەنـد ئازاد خانەقـینی.. رەزا شـوان

گـرێـتا تـونبـێـرگ چالاکـوانێکی جیهـانی کەشـوهـەوا.. رەزا شـوان

ئەگـەر بە وردی مێـژوو بخـوێنینەوە، ئـەم راستیـیەمـان بـۆ دەردەکەوێـت، کە هەمـوو گۆڕانکارییە گەورەکان و هەموو بـزووتنەوە گەورەکان، هەمیشە لە سـایەی خەبات و تێکـۆشان و سـووربـوون و سەرگـەرمی و سەرەکـێشی و سەرسەخـتی لاوانی خـوێـن گـەرم و گەشبـین و

Läs mer »گـرێـتا تـونبـێـرگ چالاکـوانێکی جیهـانی کەشـوهـەوا.. رەزا شـوان

ئەحمەد شەوقـی و چـیرۆکەشیعـر بۆ منـداڵان.. رەزا شـوان

 لە کۆن و لە ئێستاشدا، وڵاتی میسر لە بواری ئەدەبیاتی منداڵانی عـەرەبدا، پێشەنگی وڵاتانی عەرەبە. لە سەردەمی فەرمانڕەوایی (محەمەد عـەلی پاشا:١٧٦٩ـ ١٨٦٩) ز، کە بە (عـەزیـزی میسـر ) و بە ( دامەزرێنـەری میسـری نـوێ ) ناودەبـرێـت.

Läs mer »ئەحمەد شەوقـی و چـیرۆکەشیعـر بۆ منـداڵان.. رەزا شـوان

خەڵاتگـرانی خەڵاتی نـۆبـڵی منـداڵان لە ساڵی ٢٠٢٤.. رەزا شـوان

دوو ساڵ جارێک لە (کۆپنهـاگن) ی پایتەختی دانیمارک، یان لە پایتەخـتی وڵاتـێکی تر. بـە بـۆنـەی یـادی رۆژی لەدایکـبوونی، کـەڵـە نـووسـەری بـواری ئـەدەبیـاتی منـداڵان (ھـانـز کـریـستـیان ئەنـدەرسـین) کـە بە (بـاوکی چـیرۆکی ئەفـسانـەیی بۆ منـداڵان) لە جـیهـانـدا ناسراوە.

Läs mer »خەڵاتگـرانی خەڵاتی نـۆبـڵی منـداڵان لە ساڵی ٢٠٢٤.. رەزا شـوان

گـرنگـییەکانی چـیرۆک لە گـۆڤـارەکانی منـداڵان.. رەزا شـوان

 گۆڤـارەکانی منـداڵان، ئەو گۆڤـارە نووسراو و چاپکـراون، کە بەپـێی قـۆناغـەکانی تەمـەن و گـەشـەکـردنی منـداڵان، بابـەتـەکـانیـیان تـایبـەتـین بـۆ منـداڵان،

Läs mer »گـرنگـییەکانی چـیرۆک لە گـۆڤـارەکانی منـداڵان.. رەزا شـوان

رۆژی جیهـانی کـتـێـبی منـداڵان.. رەزا شـوان

رۆژی سێـشەممە (٢/ نیسان/٢٠٢٤) یای (٥٧) ەمین ساڵـڕۆژی دامەزرانـدنی (رۆژی جیهـانی کـتـێبی منـداڵان)ە. هەموو ساڵـێک لە رۆژی (٢/ نیسان) دا، بەم بـۆنەیەوە، لە سەرانسەری جیهانـدا، لە قـوتابخـانەکان و لە کـتێـبخـانەکانە گـشتی و

Läs mer »رۆژی جیهـانی کـتـێـبی منـداڵان.. رەزا شـوان

ئەدەب و رەخـنە دوو رووی دراوێـکـن.. رەزا شـوان

رەخنە نەک تەنیا لە ئەدەبـدا، بەڵکو پێویستییەکی گـرنگە لە هەمـوو بـوارەکانی ژیـانی مـرۆڤـدا. ژیـان بەبێ رەخـنە پێـشناکەوێـت. ئـەوەی مـن لـەم نووسـینەمـدا مەبەسـتـمە، رەخـنەی ئـەدەبی زانسـتی و پیشەییـە، لە ئەدەبـی منـداڵان و هـەرزەکارانی کوردمـان.

Läs mer »ئەدەب و رەخـنە دوو رووی دراوێـکـن.. رەزا شـوان

چـیرۆک بـۆ منـداڵان، کامـەرانی ئـازادیخـواز .. رەزا شـوان

مـن لە پـۆلی شـەشی بنەڕەتـیم، کـاکـم کامـەران لە پـۆلی پـێـنجی ئامـادەییە. کاکـم زۆر حـەزی لە دەنـگی بـاڵـندەیـە، بە تایبـەتیـش لە دەنـگی کـەو. بـۆیـە دوو کـەوی جـوانی کڕیبوو.

Läs mer »چـیرۆک بـۆ منـداڵان، کامـەرانی ئـازادیخـواز .. رەزا شـوان

دەربـارەی رۆمـان و رۆمـانی هـەرزەکاران.. رەزا شـوان

زاراوەی رۆمـان کە بە زمـانی ئینگـلیـزی (نـۆڤـيـل)ە، لە زمـانی ئیتالیش (نـۆڤـیلا) یە، کە لە کۆی وشەی (نـۆڤـێـلـۆس) وەرگـیراوە، لە رەچـەڵەکـیشدا وشەکەیەکی لاتـینیـیە، بە واتـای (نـوێ) دێـت.

Läs mer »دەربـارەی رۆمـان و رۆمـانی هـەرزەکاران.. رەزا شـوان

خوێنـدنەوەیەک بۆ رۆمـانی ملـوانکەی ئەفـسونـاوی.. رەزا شـوان

رۆمانی (ملوانکەی ئەفسوناوی) بۆ مێردمنداڵان، دووەم رۆمانی شاعیر و چیرۆکنووس و رۆمـانـنووسی ناسـراوی ئەدەبیـاتی منـداڵانی کـورد، مـامـۆسـتا (ئەمیـن محـەمـەد) ە.

Läs mer »خوێنـدنەوەیەک بۆ رۆمـانی ملـوانکەی ئەفـسونـاوی.. رەزا شـوان

سـیستەمی فەرمانـڕەوایی تـۆتـالـیـتاری.. رەزا شـوان

 تۆتالیتاریزم (گشتگیری) سیستەمێکی سیاسیی فەرمانڕەواییە. دەسەڵاتێکی دیکتاتۆری و سەربـازی و خۆسـەپـێن و زەوتـکەرە. زۆربـەی رژێـمە تـۆتـالیتارییەکـان لە لایـەن سـتەمـکاران و دیـکـتاتـۆریـیـە سـیکـۆپـاتـییـەکـان و تـاک پـارتـیـیەوە بـەڕێـودەبـرێـن.

Läs mer »سـیستەمی فەرمانـڕەوایی تـۆتـالـیـتاری.. رەزا شـوان

ئازادی بەخـشین نییە و مافی هـەمـوو مرۆڤـێکە.. رەزا شـوان

 زاراوەی ئـازادی لە رەچەڵـەکـدا بۆ وشەی (لـیـتەر)ی لاتـینی دەگـەڕێتـەوە. کە واتـای تـوانـای مـرۆڤ بـۆ جـووڵەکـردن و کـردار و ئەنجـامـدانی هـەر کارێـک، بە کەمتریـن سنووردارکـردن دەگـەیەنێـت.

Läs mer »ئازادی بەخـشین نییە و مافی هـەمـوو مرۆڤـێکە.. رەزا شـوان

پێویستیمان بە مامۆستایانی داهـێنەر هـەیە.. رەزا شـوان

لە سایـەی شـۆڕشی تەکـنەلـۆژیـا و تـازەگـەری و داهـێنانی شـتی سەیـر و سەمـەرە و گـۆڕانی خـێرا، لە هـەمـوو بـوارەکانی ژیانـدا. پێشکەوتـنێکی زۆر هـاتوونـەتە ئـاراوە.

Läs mer »پێویستیمان بە مامۆستایانی داهـێنەر هـەیە.. رەزا شـوان

پەرلەمانی ئەوروپا سەرکۆنەی هـێڕشەکانی ئێران بۆ سەر ژنان دەکات، و: رەزا شـوان

ڕۆژی پێنجشەممە ( ٢٣/ نۆڤەمبەر/٢٠٢٣)  پەڕلەمانی ئەوروپا ئەو هێرشانەی ئێرانی لە دژی ژنـان شەرمـەزار کـرد، لەوانـەش “کوشتنی دڕنـدانە”ی ژنـان، وەک کچە لاوی کـورد، گـیانبـەخـش (ژیـنـا ئەمـیـنی)

Läs mer »پەرلەمانی ئەوروپا سەرکۆنەی هـێڕشەکانی ئێران بۆ سەر ژنان دەکات، و: رەزا شـوان

لە یادی (٣٤) رەمین ساڵـڕۆژی جاڕنامەی مافەکانی منداڵان.. رەزا شـوان

جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی منداڵان، کە لە (٢٠/ نۆڤەمبەری/ ١٩٨٩) دا، لە لایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگـرتووەکانەوە پەسەنـدکرا و دەرچـوو .

Läs mer »لە یادی (٣٤) رەمین ساڵـڕۆژی جاڕنامەی مافەکانی منداڵان.. رەزا شـوان

چیرۆک بۆ منداڵان,  چـۆن بـوم بە هـاوڕێی پەرتـووک؟.. رەزا شـوان

پار کە لە پـۆلی پێـنج بـووم. خـۆم دەمـزانی لە وانـەی ”داڕشـتـن” لە زمـانی کـوردیدا، لە ئاستێکی نـزم دام. کە مامۆستا سەرناوی بابەتێکی داڕشتنی بۆ دەنووسین بۆ ئەوەی بۆ وانەی داهـاتـوو لە لایەنی کەمەوە،

Läs mer »چیرۆک بۆ منداڵان,  چـۆن بـوم بە هـاوڕێی پەرتـووک؟.. رەزا شـوان

سایکـۆلـۆژیـای وێنـەکـانی منـداڵان.. رەزا شـوان

شـێواز و رێبازی دەربـڕین و گوزارشتکـردن، لە هەست و سـۆز و لە خەیـاڵ و بـیر و هـۆش و لە پێـداویستییەکـان و لە کـێـشە دەروونییەکـان و گەیـانـدنیان بە کەسانی تر، لـە لای منـداڵان جیـاوازییـان هـەیە لەگـەڵ گـەورەکـانـدا.

Läs mer »سایکـۆلـۆژیـای وێنـەکـانی منـداڵان.. رەزا شـوان

چیرۆکنووسی منـداڵان ماری پـۆپ ئۆسبۆرن.. رەزا شـوان

خاتـوو (مـاری پـۆپ ئۆسـبۆرن)، نووسەرێکی بە ناوبانگی ئەمـریـکی و جیهـانییە، لە بواری ئەدبیاتی منداڵان. بە تایبەتیش لە نووسینی چـیرۆکدا. تا ئێستا زیاتر لە (١٠٠) کتێبی بۆ منداڵان و لاوان نووسیوە و چاپیکـردوون،

Läs mer »چیرۆکنووسی منـداڵان ماری پـۆپ ئۆسبۆرن.. رەزا شـوان

چاوخشانێک بە مێژووی ئەدەبی منداڵان لە ئینگلتەرا.. رەزا شـوان

رەگ و ریشەی ئەدەبی منداڵان بۆ هەزاران ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە. لە سەرەتای سەردەمی ئەدەبی منـداڵانـدا، کـتێبی تایبـەت بە ئەدەبی منـداڵان نەبـوو.

Läs mer »چاوخشانێک بە مێژووی ئەدەبی منداڵان لە ئینگلتەرا.. رەزا شـوان

خوێنـدنەوە نەبـووە بە کولـتووری تاکی کورد.. رەزا شـوان

 خوێنـدنەوە ئارەزوو نییە، بەڵکو یەکـێکە لە پێویستییە سەرەکـییەکانی رۆژانەمـان. لە دوای هەڵمـژینی هـەوای پاک و خواردن و خواردنەوە و پۆشـاک و جـێی حەسـانەوە و نووستن و یاریکردن،

Läs mer »خوێنـدنەوە نەبـووە بە کولـتووری تاکی کورد.. رەزا شـوان

چیرۆکنووسی منـداڵان ئەنگـێل کرالـیچـیڤ.. رەزا شـوان

لەو باوەڕەدام، بەشێک لە خوێنـەران، بە تایبەتیـش خوێنـەرانی و نووسـەرانی بـواری وێـژەی منـداڵان، نووسـەری بەناوبانگی بولـگاری (ئەنگـێل کرالـیچـیڤ) دەنـاسن و بە کورتە چـیرۆکە خۆشـەکانی بـۆ منـداڵان ئاشـنا بـوونە.

Läs mer »چیرۆکنووسی منـداڵان ئەنگـێل کرالـیچـیڤ.. رەزا شـوان

چیـرۆکی ریالـیزمی لە وێـژەی منـداڵان.. رەزا شـوان

وێـژەی ریالیزمی رەوتـێکی وێـژەییە. گوزارشت لە راستییەکان دەکات، وێنای ئەزموون و رووداوەکانی ژیـانی رۆژانـەی مـرۆڤـەکان دەکـات. وەک ئەوەی کە لە ژیـانی راستیـدا هـەن.

Läs mer »چیـرۆکی ریالـیزمی لە وێـژەی منـداڵان.. رەزا شـوان

گرنگییەکانی هـاوڕێیەتی بۆ منـداڵان.. رەزا شـوان

هـاوڕێیەتی بریتییە لە پەیوەندیی ئارەزوومەنـدانە لە نێوان دوو کەس یا زیاتردا، لەسەر بنەمـای رێـز و خۆشەویسی و دڵسۆزی. بە زۆریش لە نێـوان ئەو کەسانەی کە هەمـان گرنگـیدان و هەستـیان هـەیە.

Läs mer »گرنگییەکانی هـاوڕێیەتی بۆ منـداڵان.. رەزا شـوان

کوردستان لە هـۆنـراوەکانی هـۆزانـڤـانـانی منـداڵان.. رەزا شـوان

کوردسـتانی رەنگـین و جـوان، لە ئەوپـەڕی باکـوورییەوە تـا ئەوپـەڕی باشـووری، لە ئەوپەڕی رۆژهـەڵاتییەوە تا ئەوپـەڕی رۆژئـاوای، نیشتـمانی پیـرۆز و شـیرینی ئـێمەی کورد و هـەموو ئەو کەمـایەتییە نەتـەوانـەشە،

Läs mer »کوردستان لە هـۆنـراوەکانی هـۆزانـڤـانـانی منـداڵان.. رەزا شـوان

رزگارکـردنی چـوار منـداڵ دوای چـل رۆژ.. و: رەزا شـوان

 چـوار منـداڵی کـۆڵـۆمبی، دوای کەوتنـەخـوارەوەی فـڕۆکـەکەیـان، چـۆن دوای (٤٠) رۆژ لە جەنگەڵە چڕەکانی ئەمازۆنی کۆڵـۆمبیادا بە زیندوویی مانەوە ڕزگاریـان بوو؟

Läs mer »رزگارکـردنی چـوار منـداڵ دوای چـل رۆژ.. و: رەزا شـوان

ئاڵای کوردستان لە هـۆنـراوەکانی هـۆزانڤـانـانی منـداڵان.. رەزا شـوان

ئـاڵا هـێمای شکـۆداری هـەر گـەل و نیشـتـمانێکە و ناسـنامەی نەگـۆڕی گـەلە. ئـاڵا ئەو چەترە نیشتمانییەیە کە لە سایەیدا، هاونیشتمانیان هەست بە خۆشەویستی و هاوسۆزی و یەکـێـتی و هـاوبەستـبـوون بـۆ نیشـتـمانـەکەیـان دەکـەن.

Läs mer »ئاڵای کوردستان لە هـۆنـراوەکانی هـۆزانڤـانـانی منـداڵان.. رەزا شـوان

شـێواز لە وێـژەی منـداڵانـدا.. رەزا شـوان

 شـێواز لە ئینگـلیزیـدا (سـتایـل) ە، رەگەزێکی سەرەکی و گـرنگە لە وێـژەی منـداڵانـدا. مەبـەست لە شـیواز بە جـوانی داڕشـتـنی بابـەتە وێـژەییەکـانی منـداڵانە بە شـێوەیەکی هـونـەری.

Läs mer »شـێواز لە وێـژەی منـداڵانـدا.. رەزا شـوان

(بـوکـە سـورە) ی سەردار قـادر.. رەزا شـوان

وێـژەی منـداڵان، بەشـێکی گـرنگە لە رۆشـنبـیریی منـداڵان. وێـژەی منـداڵان زانستی و هـونـەرە. گـرنـگی و کاریـگەرییـەکی زۆری لە دروستکـردنی کەسـایەتی دروسـت و لە رەوتی ژیانی ئەمڕۆ و داهاتووی منـداڵانـدا هەیە.

Läs mer »(بـوکـە سـورە) ی سەردار قـادر.. رەزا شـوان

جـودی بلـوم رۆماننووسی مـنداڵان و نەوجەوانـان.. رەزا شـوان

خاتـوو جـودی بلـوم، ناوی تەواوی (جـودیـس نی سوسـمان) ە، نووسەرێکی ئەمریکی بەناوبـانـگە، لە نووسـینی چـیرۆک و رۆمـان بۆ منـداڵان و نەوجـەوانـان و گەورەکـان.

Läs mer »جـودی بلـوم رۆماننووسی مـنداڵان و نەوجەوانـان.. رەزا شـوان

پێویستە دایکان و باوکان پێشەنگی باشـبن بۆ منـداڵەکانیان.. رەزا شـوان

 دایکان و باوکانێکی زۆر نیگەرانی ئەوەن، کە منـداڵەکانیـان لە قـوتـابخـانەدا، بـوونە بە پاشکـۆی هـاوڕێکانیـان و ناتـوانن کەسایـەتی خۆیـان بسەلـمێـنن و لە کارەکـانیانـدا رابـەری و سەرکـردەیی بکەن و

Läs mer »پێویستە دایکان و باوکان پێشەنگی باشـبن بۆ منـداڵەکانیان.. رەزا شـوان

چـۆن دەبیـت بە شاعـیرێکی شیعـرنووس بۆ منـداڵان؟.. رەزا شـوان

شـیعـر کـۆنـتریـن و گرنگـتریـن ژانـری ئەدەبە. جـوانـتریـن و ناسکـتریـن شـێوەیە لە شـێوەکانی هـونەر. شـیعـر فـۆرمـێکی نایـاب و سەرنجـڕاکێـشە. گوزارشـتـێکی پـڕ لە هەست و سـۆز و خـۆشەویستـییە.

Läs mer »چـۆن دەبیـت بە شاعـیرێکی شیعـرنووس بۆ منـداڵان؟.. رەزا شـوان

بە دەنگەکانی کورد هەڵـبژاردنەکانی داهـاتووی تورکیا یەکلایـدەکرێنەوە.. ، رەزا شـوان

  بڕیـار وایە لە رۆژی یەکـشەممەی (١٤/ مای/٢٠٢٣) هەلـبژاردن بۆ پەرلەمـان و بـۆ سەرۆک کۆماری تورکیا بکرێت. پارتی دەسـەڵاتداری تورکیا (پارتی داد و گەشەپێـدان) ئەردۆگانیان کاندیدکردووە.

Läs mer »بە دەنگەکانی کورد هەڵـبژاردنەکانی داهـاتووی تورکیا یەکلایـدەکرێنەوە.. ، رەزا شـوان