بەداوی سەرهەڵدانی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە، ئاسایشی کۆیە بەبڕیاری دادگای ئەو شارە چوونە سەر بنەماڵە و بەرەگای حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران لە نزیك شاری کۆیە بەمەبەستی ڕادەستکردنی داواکراو. دیارە چۆنی ژمارەیەکی زۆری هێزی ئاسایش بۆ نێو بنەماڵە و مەنقەڕەکانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران و تێپەرین لە سنووری سیاسی و ئەمنیەتی حیزبێکی تر، بەر لە مۆڵەت وەرگرتن،بە شکاندن و لە ژێرپێنانی کەڕامەت و هۆئیەتی سیاسی و ڕێکخراوەی ئەو هێزە ئەژمار دەکرێ و لەوەیش بەرچاوتر بە سنووربەزاندن دەدەنرێ بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبوونی حیزب و بنەماڵەکانیان. سەرهەڵدانی ئەو تەنگژەیە ، بێگوومان لێدوان و گۆتاری جۆر بەجۆری لێکەوتەوە و ئەوەی تائێرە هەستی پێدەکرێت زۆربەی نزیک بەتەواوی وتارو لێدوانەکان بەتوندی رویان لە ” یەکییەتی نیشتیمانی کوردستان ” کە سنووری سیاسی و ڕێکخراوەی هێزێکی گەورەی وەك حیزبی دێمۆکڕاتی لە دەشتی کۆیە بەزاندوە کردوە و، سەبارەت بە شێوەی داواکراو لە لایەن دادگای کۆیە قسە و سەرنجی جۆربەجۆری لێکەوتەوە. گلەی و ڕەخنەی زۆر ئاڕاستەی دادگا و ئاسایشی کۆیە سەبارەت بەو مەسەلەیە کراوە و دەکرا لەو بارەوە زۆرتر دیقەت و هوشیاری بەخەرجدرابا . باسی داواکراو و کێشەی کۆمەڵایەتی مەسەلەیەکی زۆر ئاڵۆزن و تایبەتین و ڕەنگە لێرەدا زەرورەتی باسکردنیان لە بایخیئەو سەرنجەی مەبەستەبگات، سەبارەت بە نێوەرۆکی بابەتەکە کەمڕەنگبکاتەوە. هەربۆیە ئەو باسە بۆ دادگا و دادوەران و ئەو کەسانەی لە نزیکەوە ئاگاداری ئەو بابەتەن بە جێ دێڵین و هەرلەوکاتەیشدا هیواخوازین بەویژدانەوە سەرنج بخرێتە سەر ئەو رووداوە.
Läs mer »شەری ساردی نێوان یەکیەتی نیشتیمانی و حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران لەسەرچی! محمد سلێمانی