Hoppa till innehåll
Hem » هەواڵ » Sida 3

هەواڵ

خاتوو ”نەسیم عەزیزی” کچە شەهید و ئەندامێکی دیاری حیزبی دێموکرات لە دیاسپۆرا کۆچی دوایی کرد.

کچە شەهید و ئەندامێکی دیاری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەهۆی شێرپەنجەوە لە نەخۆشخانەی شاری ”ڤێسترۆسـ”ـی وڵاتی ”سوئید” ماڵاوایی لە ژیان کرد.

Läs mer »خاتوو ”نەسیم عەزیزی” کچە شەهید و ئەندامێکی دیاری حیزبی دێموکرات لە دیاسپۆرا کۆچی دوایی کرد.

ناوەندی هاوکاری: بڕیاری چۆڵكردنی زۆرەملێی شەش گوندی سەردەشت، درێژەی هەمان سیاسەتی ڕێژیمە لە سەرەتای شۆڕشەوە

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە بەیانییەیەکدا بڕیاری دژە ئینسانیی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانی سەبارەت بە چۆڵكردنی زۆرەملێی شەش گوندی ناوچەی سەردەشت بە بیانووی ئەمنیەتی، بە توندی مەحکووم کرد.

Läs mer »ناوەندی هاوکاری: بڕیاری چۆڵكردنی زۆرەملێی شەش گوندی سەردەشت، درێژەی هەمان سیاسەتی ڕێژیمە لە سەرەتای شۆڕشەوە

کۆچی دوایی ھونەرمەند و سینەماکار و نووسەر و پێشمەرگە تەیفوور بەتحایی

ئەم دوانیوەڕۆیە 2020//10/09 بەداخەوە  کاک تەیفوری بەتحایی ، ھونەرمەند و سینەماکار و نووسەری بە توانای رۆژهەڵاتی کوردستان  لە شاری یۆتەبۆری سوید کۆچی دوایی کرد.

Läs mer »کۆچی دوایی ھونەرمەند و سینەماکار و نووسەر و پێشمەرگە تەیفوور بەتحایی

کۆچی دوایی مەهدی شەفیعی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات

بەداخەوە مەهدی شەفیعی ناسراو بە مەهدی بامناوایی، کادر و پێشمەرگەی لە مێژینەی حیزبی دێموکرات، ئەوڕۆ دووشەممە ٣ی خەرمانان، بە هۆی نەخۆشی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

Läs mer »کۆچی دوایی مەهدی شەفیعی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات

جەلیل گادانی، ئەندامی  پێشووی رێبەریی حیزبی دێموکرات، بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/08/06، سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان بڵاویان کردووەتەوە: کە کاک ”جەلیل گادانی، کە نزیک بە هەفتەیەک بوو لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدا بوو، ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆچی دوایی کرد”.

Läs mer »جەلیل گادانی، ئەندامی  پێشووی رێبەریی حیزبی دێموکرات، بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.

دامەزرانی ”کوردستان تریبووناڵ”

هاووڵاتیانی بەرێز،

خەڵکی بە ئەمەگی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،

خۆمان بە بەختەوەر دەزانین، ئەورۆ لە چل و یەکەمین ساڵیادی ”فتوای” خومەینی بە مەبەستی ژێنۆساید کردنی خەڵکی کوردستان، دامەزراندنی ”کوردستان تریبووناڵ” تان پێرابگەیەنین.

Läs mer »دامەزرانی ”کوردستان تریبووناڵ”

رێژیم هێزێکی زۆری هێناوەتە ناوچە و چالاکوانانی خۆبەخشی کوردانی ئورمیە کەمپەینی هەموومان لە بوزێ سینا راگەیاندووە

چەند ڕۆژ لەمەوبەر  چەند تورکی سەر بە ئیتلاعاتی سوپای تیرۆریستی پاسداران چووبوونە سەر چیای #بوزی سینا و نووسراوەی کوردی کێوەکەییان لابردبوو. ئەو شاخەوانە تورکانە لە ڤیدیۆیەکدا کە بڵاویان کردبووە دەیانگووت بۆزی سینا مڵکی تورکە و ئەو خاکە هەموو خاکی تورکە.

Läs mer »رێژیم هێزێکی زۆری هێناوەتە ناوچە و چالاکوانانی خۆبەخشی کوردانی ئورمیە کەمپەینی هەموومان لە بوزێ سینا راگەیاندووە

زەریفی درۆزن ، زەریفی درۆزن ، لە مەجلیس بانگیان کرد.

پ م نیوز: رۆژی شەممە 2020/07/04 جەوادی زەریف لە مەجیلیسی ئاخوندی قسەی کرد بەڵام چەندین جار وەک درۆزن بانگیان کرد و ئەویش وتی : لە هەر کوێدا درۆم کردبێ خامنەیی خۆی گوتوویەتی ڕاستە.

Läs mer »زەریفی درۆزن ، زەریفی درۆزن ، لە مەجلیس بانگیان کرد.

کۆچی دوایی کاک مەلا محەممەد ئازەری، کادری پێشووی حدکا لە شاری پیرانشار

کاک مەلا محەممەد لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران، هاتە ریزی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران و دواتر نەقڵی بنکەی دەفتەری سیاسی حدکا کرا.

Läs mer »کۆچی دوایی کاک مەلا محەممەد ئازەری، کادری پێشووی حدکا لە شاری پیرانشار

کۆ کردنەوەی واژۆ بۆ پێشگیری لە ڕادەستکردنەوەی ئارەزوو  ئیلیاسی لە لایەن وڵاتی سویسڕاوە بۆ ئێران.

داوا لە هەموو ڕێکخراوێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و خەڵکێکی بە ویژدان دەکەین، هەر کەسەو لە ڕاست خۆی یارمەتی ئەم کچە پەنابەرە بدات کە بتوانێت مافی پەنابەریەتی لە وڵاتی سویسڕا وەربگرێت.

Läs mer »کۆ کردنەوەی واژۆ بۆ پێشگیری لە ڕادەستکردنەوەی ئارەزوو  ئیلیاسی لە لایەن وڵاتی سویسڕاوە بۆ ئێران.

کۆماری ئیسلامی لە هێرشێکدا زیادتر لە 19 کەسی خۆی کوشت و 15 شی بریندار کرد.

ئەرتەشی ئێران رایگەیاند کە بە هەڵە لە کەشتی کنارک ی خۆیان داوە و تا ئێستا 19 کەس کوژراو و 15 برینداریان هەیە. بەڵام مێدیاکانی دەرەوە باس لە رادەی زیادتری کوژراوەکان دەکەن.

Läs mer »کۆماری ئیسلامی لە هێرشێکدا زیادتر لە 19 کەسی خۆی کوشت و 15 شی بریندار کرد.

پێشمەرگەی دێرینی حیزب مام شەڕافەددین تاهیر حەسەن لە  شاری ئۆرمیەوە

مام شەڕافەددین تاهیر حەسەن خەڵکی ئاوایی مەمەکان سەر بە ناوچەی سۆما لە ساڵی ١٣٥٨ بوو بە پێشمەرگەی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئیران و ماوەی ١١ ساڵ بەو پەڕی فیداکاری و لە خۆربوردوویی یەوە خەباتی کرد.

Läs mer »پێشمەرگەی دێرینی حیزب مام شەڕافەددین تاهیر حەسەن لە  شاری ئۆرمیەوە

ناسر رەزازی بۆ رووداو: داواملێنەکراوە بگەڕێمەوە و داواشبکرێت بە تووندی رەتیدەکەمەوە

ناسر رەزازی، هونەرمەندی ناسراوی کورد روونکردنەوەیەک لەبارەی بڵاوبوونەوەی بەشێک لە گۆرانییەکی لە میدیای فەرمیی ئێران و هەروەها دەنگۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەی گەڕانەوەی بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان هەیە،

Läs mer »ناسر رەزازی بۆ رووداو: داواملێنەکراوە بگەڕێمەوە و داواشبکرێت بە تووندی رەتیدەکەمەوە

خالید عەزیزی:  کۆماری ئیسلامی مەرجەکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ دانوستاندنی رەد کردەوە

خالید عەزیزی لە ڕۆژی شەممە ٣٠ی خاکەلێوە، بەشێوەی ئۆنلاین لەگەڵ سەرجەم بەرپرسانی کاروباری حیزب و ئەندامانی کۆمیتەکان و بەشەکان کۆبووەوە.

Läs mer »خالید عەزیزی:  کۆماری ئیسلامی مەرجەکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ دانوستاندنی رەد کردەوە

مەسروور بارزانی لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی مستەفا سەلیمی پێکدەهێنێت

حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت ئاگامان لە رادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی بە ئێران نەبووە و بەفەرمانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بۆ پێکدەهێندرێت.

Läs mer »مەسروور بارزانی لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی مستەفا سەلیمی پێکدەهێنێت

تەرمی هاوڕێی کۆچکردوو کاک حەسەن عەزیزی بەخاک سپێردرا

بە بەشداری و چاوەدێری هەیئەتێکی کۆمیتەی گستیی حیزب لە وڵاتی سوئێد و شانەی رێکخستنی حیزب لە شاری مالمۆ ، تەرمی پێشمەرگەی دیرینی حیزب کاک حەسەن عەزیزی بە خاک سپێردرا .

Läs mer »تەرمی هاوڕێی کۆچکردوو کاک حەسەن عەزیزی بەخاک سپێردرا

پەیامی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات بۆ خەڵکی کوردستان بەنیسبەت نەخۆشیی کۆرۆنا

”مستەفا هیجری” لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پەیامێکدا ڕوو لە خەڵکی کوردستان داوای کرد بەنیسبەت بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا

Läs mer »پەیامی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات بۆ خەڵکی کوردستان بەنیسبەت نەخۆشیی کۆرۆنا

11 رۆژی بێ ئینتەرنێت

بە هۆی کێشەی تێکنیکی شیرکەتی دانی خەتی ئینتەرنێت ماوەی 11 رۆژ خەتی ماڵمان  نەما و تەنیا خەتی موبایلمان کاری دەکرد و ئەوەش بۆ کاری سایت زۆر نەدەگونجا بۆیە ماوەیەک سایتەکەمان نوێ نەکرایەوە .

Läs mer »11 رۆژی بێ ئینتەرنێت

مەراسیمی بە خاک سپاردن و پرسە و سەڕەخۆشی ریحان خووبانی لە شاری ئوپسالای سوید بەڕێوەچوو.

بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایە ریحان خووبانی مان بیست کە رۆژی سێ شەممە 2020/02/04 لە شاری ئوپساڵای سوید مال ئاوایی یەکجاری لە بنەماڵە و کەس و کاری کرد.

Läs mer »مەراسیمی بە خاک سپاردن و پرسە و سەڕەخۆشی ریحان خووبانی لە شاری ئوپسالای سوید بەڕێوەچوو.

بەڕێوەچوونی جێژنی دووی ڕێبەندان لە وڵاتی ئوتریش

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 2020/01/25 لە لایەن کومیتەی ئوتریشی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بە بۆنەی پیرۆز کردنی 74 مین ساڵرۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان شەوئاهەنگێک بە بەشداری ئەندامان و لایەنگرانی حیزب

Läs mer »بەڕێوەچوونی جێژنی دووی ڕێبەندان لە وڵاتی ئوتریش

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی توتریش لە سمیناری پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریە

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٨.١.٢٠٢٠ هەیئەتێکی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کومیتەی ئوتریش لە سەر بانگێشتنی پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریە بەشداری لە سمیناری مامۆستا عەبدولکەریم حاجی ئەندامی کومیتەی ناوەندی ئەو حیزبەدا کرد.

Läs mer »بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی توتریش لە سمیناری پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریە

بە خاکسپاردنی تەرمی دوکتور ”ئاروین مورەتەب” و دوکتور ”ئایدا فەرزانە” بە سرودی ئەی شەهیدان

لە گۆڕستانی ”بەهەشتی محەممەدی” شاری سنە، تەرمی دوکتور ”ئاروین مورەتەب” و دوکتور ”ئایدا فەرزانە” بە سرودی ئەی شەهیدان بە خاکسپێردران

Läs mer »بە خاکسپاردنی تەرمی دوکتور ”ئاروین مورەتەب” و دوکتور ”ئایدا فەرزانە” بە سرودی ئەی شەهیدان

بەخاک سپاردن و لێکردنەوەی ئاڵای کۆماری ئیسلامی لە تابووتەکانیان

رۆژی چوارشەممە 2020/01/15 تەرمی 5 قوربانیانی دەستی سپای پاسداران، دوای خستنە خواری فڕۆکەی ئوکرایینی لە باغی فردوس، شاری مەهاباد بە خاک سپێردران.

Läs mer »بەخاک سپاردن و لێکردنەوەی ئاڵای کۆماری ئیسلامی لە تابووتەکانیان

یەکەم هێرشی موشەکی بۆ سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا و لیستی قوربانیانی فڕۆکەی ئوکراینی

مێدیاکانی ئێران باس لە لێدانی 2 بنکەی نیزامی ئەمریکا ، لە هەولێر و عەین ئەسەد و ترامپیش دەڵێ:  ئێستا هەموو شتێک باشە، ئەم ئێوارەش ترامپ بریاری سوڵحی دا تا هێرش.

Läs mer »یەکەم هێرشی موشەکی بۆ سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا و لیستی قوربانیانی فڕۆکەی ئوکراینی

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی ئوتریش لە سمیناری بەڕێزان عبداڵاهەکدو و نزار موسێ

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۶/۱/۲۰۲۰ لە سەر بانگێشتنی ڕەسمی نوێنەرایەتی پارتی یەکیەتی دیموکراتی کوردی سووریە لە ئوتریش هەیئەتێکی کومیتەی ئوتریشی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بەشداری لە سمیناری پارتی یەکیەتی دیموکراتی کوردی سووریە کرد.

Läs mer »بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی ئوتریش لە سمیناری بەڕێزان عبداڵاهەکدو و نزار موسێ

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران شانۆی هەڵبژاردنەکانی ئێرانی تەحریم کرد.

ناوەندی هاوکاری لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان و هەروەها کۆمەڵەی زەحمەتکێشان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ پێکهاتووە.

یازدەیەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران لە 21-2-2020 بەڕێوەدەچێت.

Läs mer »ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران شانۆی هەڵبژاردنەکانی ئێرانی تەحریم کرد.

بانگەوازی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، ڕۆژی ٥ی به‌فرانبار بكرێ به‌ ده‌رفه‌تێك بۆ هاوخه‌می له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانییان

بانگه‌واز و ویستێكی گشتی هه‌یه‌ كه‌ ڕۆژی ٥ی به‌فرانبار بكرێ به‌ ده‌رفه‌تێك بۆ هاوخه‌می له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانییانی سه‌ركوتی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مدواییانه‌ی ئێران، هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تێكی دی بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی و به‌رده‌وامیی ڕه‌وتی خۆپیشاندانه‌كان.

Läs mer »بانگەوازی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، ڕۆژی ٥ی به‌فرانبار بكرێ به‌ ده‌رفه‌تێك بۆ هاوخه‌می له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانییان

ئاهەنگی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان و کەم ئەندامان لە وڵاتی ئوتریش بەڕێوەچوو.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 2019-12-14 بۆ ڕێز گرتن لە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان و کەم ئەندامان لە لایەن کومیتەی ئوتریشی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانەوە

Läs mer »ئاهەنگی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان و کەم ئەندامان لە وڵاتی ئوتریش بەڕێوەچوو.

وێنەکان: لە یادی كەم ئەندامانی دیمۆكراتدا سێمینارێكی رێزلێنان سازكرا

حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران لە سوئێد لە 16ـی سەرماوەز رۆژی كەمئەندامانی حیزبدا سێمینارێكی فراوانی ساز کرد كە بەهۆیەوە رێز لە كەمئەندامانی حیزب و گەل گیرا.

Läs mer »وێنەکان: لە یادی كەم ئەندامانی دیمۆكراتدا سێمینارێكی رێزلێنان سازكرا

ناوەندی پالپشتی لە ڕاپەرینی رۆژهەلاتی کوردستان لە شاری ستۆکهۆلم دەستی پێکرد.

ئەمرۆ کۆمەلێک کوردی خۆبەخشی دانیشتووی شاری ستۆکهۆلم بە مەبەستی پشتگیری لە ڕاپەرینیەکانی رۆژهەلات دوای چەند کاتژمێر تاو تۆ کردنی چۆنێتی پشتگیری راپەرینەکە بریاری پالپشتییان دا.

Läs mer »ناوەندی پالپشتی لە ڕاپەرینی رۆژهەلاتی کوردستان لە شاری ستۆکهۆلم دەستی پێکرد.

به‌ڤیدیۆ.. خۆپیشانده‌رانی نه‌جه‌ف كونسوڵخانه‌ی ئێرانیان سوتاند.

خۆپیشانده‌ران کارمەندانی جاسوسخانەی کۆماری ئیسلامیان راو نا و جاسوخانەکەیان ئاگردا و ئاڵای کۆماری ئیسلامیشیان لابرد و ئاڵای ئێڕاقیان لە جێگەی دانا.

Läs mer »به‌ڤیدیۆ.. خۆپیشانده‌رانی نه‌جه‌ف كونسوڵخانه‌ی ئێرانیان سوتاند.

خۆپێشاندانی پشتیوانی لە ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە وڵاتی ئوتریش

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٣.١١.٢٠١٩ لە لایەن کومیتەی پشتیوانی کوردستان پێک هاتوو لە حیزب و ڕێکخراوە کوردستانیەکانی هەر چوار بەشی کوردستان خۆپێشاندانێکی لە بەر دەرکی ئوپەرای شاری وییەن بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران پێک هات.

Läs mer »خۆپێشاندانی پشتیوانی لە ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە وڵاتی ئوتریش

وێنەکان: ئەمڕۆ جارێکی تر کوردانی سوید لە ستۆکهۆڵم کۆ بوونەوە

ئەمڕۆ شەممە 2019/11/23 پێش نیوەڕۆ لە سەعات 9 تا 11 خۆپێشاندانێكی گەورە و بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی كوردستانی رۆژهەڵات و گەلانی تری ئازادیخوازی ئێران دژی رێژیمی كۆنەپەرستی كۆماری ئیسلامی بەڕێوەچوو .

Läs mer »وێنەکان: ئەمڕۆ جارێکی تر کوردانی سوید لە ستۆکهۆڵم کۆ بوونەوە

وێنەکان: خۆپێشاندانی جەماوەری بۆ پشتگیری لە راپەڕینی كورد لە ئێران لە ستۆکهۆڵم

ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بە راگەیەنراوێكی رەسمی داوا لە سەرجەم كوردان و ئازادیخوازان کرد کە  بەشداریی خۆپێشاندان بۆ پشتگیری

Läs mer »وێنەکان: خۆپێشاندانی جەماوەری بۆ پشتگیری لە راپەڕینی كورد لە ئێران لە ستۆکهۆڵم

لە کوردستان کۆماری ئیسلامی بە گوللەو وڵامی خۆپێشاندەران دەداتەوە

پێشمەرگەکان: هەرچەند خۆپێشاندانەکان دژی نیزامی ئاخوندی لە دەیان شاری ئێران بەردەوامە بەڵام حکومەتی ئێران لە کوردستان زۆر زاڵمانەتر و بە گوللە وڵامی خۆپێشاندەران دەداتەوە.

Läs mer »لە کوردستان کۆماری ئیسلامی بە گوللەو وڵامی خۆپێشاندەران دەداتەوە

روداو: خۆپیشاندان لە تارانی پایتەختی ئێران دەستیپێکردووەتەوە و لە بازاڕی گەورەی تاران، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بەڕێوەدەچێت.

کوردستان میدیا: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا وێڕای مەحکوومکردنی سیاسەتی ڕێژیم لە گوشارهێنانی زیاتر بۆ سەر خەڵک، پشتیوانی و پشتگریی خۆی لەو حەڕەکەتە ناڕەزایەتییانەی خەڵک لە هەر شێوەیەکی مومکیندا، دەردەبڕێ.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە:

ڕاگەیەندراوی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەبارەت بە ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵک لەپێوەندی لەگەڵ زیادکردنی نرخی بێنزین

هاونیشتمانانی بەڕێز،

کۆمەڵانی خەڵکی ستەملێکراوی ئێران

کۆمەڵانی خۆڕاگری خەڵکی کوردستان

ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران کە لە ژێر باری ئابوری داتەپیوی خۆیدا پەلەقاژە دەکا و هیچ ڕێگا چارەیەکی بێجگەلە فشار هێنانی زیاتر بۆ خەڵک بۆ دەرباز بوون لەو وەزعە پێ شک نایە. لەو پێوەندییەدا و لە چوارچێوەی فشار هێنانی زیاتر بۆ خەڵک لە نەکاو و بێ هیچ پاساو هێنانەوەیەکی پێش وەخت ڕایگەیاند کە لە ڕۆژی هەینی ٢٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٨ی هەتاویدا نرخی بێنزین هەم سەهمییە بەندی دەکرێ و هەم٥٠ لە سەدی نرخی بێنزینی سەهمییەیی یانی لە ١٠٠٠ تمەن بۆ ١٥٠٠ تمەن زیاد دەکا و نرخی بێنزینی ئازادیش تا ٣ هێندە یانی لە ١٠٠٠ تمەنەوە بۆ ٣٠٠٠ تمەن زیاد دەکا. ئەو بڕیارە لەنەکاوە لە کاتێکدا راگەیاندرا کە چەند ڕۆژ پێشتر دام و دەزگا پێوەندی دارەکانی ڕێژیم سەهمییە بەندی و زیاد کردنی نرخی بێنزینیان بە دەنگۆ و دور لە ڕاستی ڕاگەیاندبوو و بە تەواوی ڕەدیان دەکردەوە.

ئەو بڕیارەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕادەیەک نادروست و نا تەبا لەگەڵ ژیان و گوزەرانی خەڵک بوو کە دەزگا ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم هەستیان بە دەربڕینی دەنگی ناڕەزایەتی خەڵک کردبوو و هەر بۆیەش لە ئێوارەی ڕۆژی جومعەدا ڕایانگەیاند کە بڕیارەکە بێ هیچ کێشەیەک جێ بەجێ کراوە. ڕاگەیاندنی ئەو بڕیارە لەنەکاوە زیاتر بۆ غافڵگیرکردنی خەڵک و دانانیان لە بەرامبەر کردەوەیەکی جێبەجێکراودا بوو. بەڵام بەو حاڵەش دەنگی ناڕەزایەتی خەڵک بەرز بۆوە و لە زۆربەی هەرە زۆری شارەکان خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین هاتە ئاراوە و پێش بینی دەکرێ بۆ هەموو شارەکانی دیکەی ئێران تەشەنە بکات. هێزەکانی ڕێژیم کە لە زۆربەی شوێنی شارەکان بڵاویان پێکرابوو کەوتنە تەقەکردن لەخەڵک و تا ئێستا ژومارەیەکی زۆر لەخەڵکی شارەکانی ئێران و کوردستان گیانیان لێئەستێندراوە و بە دەیانی دیکە بریندار کراون کە ئەو ڕەوتە لە سەرکوتکردن هەروا درێژەی هەیە.

ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئێران وەک هەمیشە بۆ فریودانی خەڵک و پێشگرتن بە حەرەکەتە ئێعتڕازییەکان ڕایگەیاند کە داهاتی زیاد کردنی نرخی بێنزین بە سەر ٧٥ لە سەدی خەڵکی کەم داهاتی ئێراندا دابەش دەکرێ و ئەو بڕیارە پێوەندی بە قەرەبوو کردنەوەی کورت هێنانی بودجەی دەوڵەتەوە نییە. ئەوەش لە حاڵێکدایە کە بەڕێوەبەرانی ڕێژیم پێشتر ڕایانگەیاند بوو کە بۆ قەرەبوو کردنەوەی کورت هێنانی بودجە لە جیاتی پشت بەستن بە داهات فرۆشی نەوت پشت بە داهاتی نێوخۆی دەبەستن و ئەوەش لە کردەوەدا بە مانای فشار هێنانی زیاتر بۆ خەڵکە کە زیادکردنی نرخی بێنزین یەکێک لەو سیاسەتانەیە.

زیادکردنی نرخی بێنزین تەنیا فشارێکی تەک لایەن و تەک کاڵایی بۆ سەر ژیان و گوزەرانی خەڵک نییە بەڵکوو هەڵگری کۆمەڵێک لایەنی دیکەیە کە شوێندانەری خەراپیان لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵک دەبێ و زیاد کردنی نرخی کۆمەڵێک پێداویستی خەڵک لەوەش زیاتر بە دوایخۆیدادێنێ. وەک نرخی کەرەسەکانی هاتووچۆ، و ئەو کاڵایانەی کە بەرهەم هێنانیان لە ڕێگای بەکارهێنانی بنزینەوە دێتە ئاراوە. خەڵکی وەزاڵە هاتوو و ئازار چێشتووی دەستی بێکاری و کەم داهاتی، زۆر باش لە ئاکامی ئەو بڕیارە ناڕەوایەی ڕێژیم ئاگادارن و ناڕەزایەتی دەربڕینیان هەڵوێستێکی بەجێیە چوونکە دەزانن بێدەنگی لە بەرامبەر ئەو فشارە تازەیەی، ڕێژیم لە درێژەدان و چەند لایەنە کردنی بردنە سەری نرخی شتوومەک جدی تر و پێ دا گرتووتر دەکا. وەڕێخستنی کردەوەی ئیعتڕازی و هەڵبڕینی دەنگی ناڕەزایەتی تێکڕایی تەنیا ڕێگای پێش گرتن بە ڕێژیم لە هێنانی فشاری زیاتر بۆ سەر خەڵکە.

بە لەبەر چاوگرتنی ئەو ڕاستییە حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران وێڕای مەحکووم کردنی سیاسەتی ڕێژیم لە فشار هێنانی زیاتر بۆ سەر خەڵک، پشتیوانی و پشتگری خۆی لەو حەڕەکەتە ناڕەزایەتیانەی خەڵک لە هەر شێوەیەکی مومکین دا دەردەبڕێ و هیوادارە ئەم حەرەکەتانە سەرەتایەک بێ بۆ سەرکەوتنی ئیرادەی خەڵک بە سەر ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێراندا. هەر لەو کاتەدا هاودەردی خۆی لەگەڵ بنەماڵەی قوربانییەکانی ئەو حەڕەکەتانە دەردەبڕێ و چاکبوونەوەی بریندارەکان بەئاوات دەخوازێ.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناوەندی سیاسی

٢٦ی خەزەڵوەری ١٣٩٨ی هەتاوی

١٧ی نوامبری ٢٠١٩ی زایینی

Sidor: 1 2

خۆپیشاندانی شەرمەزارکردنی هێرشی تورکیە بۆ سەر ڕؤژئاوای کوردستان لە وڵاتی ئوتریش

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 2019-10-12 خۆپیشاندانێک بە بەشداری نیزیک بە 500 کەس لە کوردەکانی دانیشتووی وڵاتی ئوتریش بۆ شەرمەزارکردنی سیاسەتی شەڕخوازانە و داگیرکەرانەی دەوڵەتی تورکیە

Läs mer »خۆپیشاندانی شەرمەزارکردنی هێرشی تورکیە بۆ سەر ڕؤژئاوای کوردستان لە وڵاتی ئوتریش

رادەی کوژراوەکانی بەغدا لە زیادی دایە و کۆماری ئیسلامیش دەستی بە جموجۆڵ کردوە.

پێشمەرگەکان: هەرچەند خەتی ئینتەرنێت، لە لایەن حکومەتی ئێڕاق، داخراوە و رادەی دەقیقی کوژراوەکان دیار نیە. مێدیاکان باس لە دەیان کوژراوە و سەروی هەزار بریندار دەکەن.

Läs mer »رادەی کوژراوەکانی بەغدا لە زیادی دایە و کۆماری ئیسلامیش دەستی بە جموجۆڵ کردوە.

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکرات سەلیم دەورێشی ناسراو بە ” سەلیمە رەش ”

بە داخێکی گرانەوە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ٢٤/٠٧/٢٠١٩، هاوڕێ و تێکۆشەری دێرینی حدکا سەلیم دەورێشی ناسراو بە ” سەلیمە رەش ” خەڵکی شارۆچکەی نەڵۆسی شنۆ كە دانیشتووی شاری لینشۆپینگی وڵاتی سوئێدە لە کاتی وەرزشکردن دڵی لە لێدان دەکەوێت .


Läs mer »کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکرات سەلیم دەورێشی ناسراو بە ” سەلیمە رەش ”

خه‌ونی كوردستان\ ژیان و به‌سه‌رهاتی د. قاسملوو كه‌وته‌ بازاره‌وه‌.

رەحیم رەشیدی: به‌ شانازییه‌وه‌ پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نم كه‌ نوێترین په‌رتووكی ژیان و به‌سه‌رهاتی د. قاسملوو‌ پاش پێداچوونه‌وه‌ی نووسه‌ر واته‌ به‌رێز كارول پرونهوبه‌ر، له‌ ئه‌مریكا چاپ و بڵاوبۆته‌وه‌.


Läs mer »خه‌ونی كوردستان\ ژیان و به‌سه‌رهاتی د. قاسملوو كه‌وته‌ بازاره‌وه‌.

حاسڵە شێت و دوو جاشی تر لە پیرانشار بە سزای خەیانەتەکانیان گەیشتن.

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە (١٨ی پووشپەڕی ٢٧١٩ / ٩ی ژوئیەی ٢٠١٩)، تەقە لە حاسڵە شێت و 3 جاشی تر کرا و  3 خۆفرۆش کوژران و یەکیش بە توندی بریندار بوو.


Läs mer »حاسڵە شێت و دوو جاشی تر لە پیرانشار بە سزای خەیانەتەکانیان گەیشتن.

ئەمڕۆ 20190701 مەزهەری خالقی گەڕایەوە رۆژهەڵاتی كوردستان و لەلایەن بەرپرسانی پارێزگای سنەوە پێشوازی لێكرا.

یەكەم كۆنگرەی ناودارانی كورد، سبەی لە شاری سنە دەست بەكارەكانی دەكات كە بۆ ماوەی دو رۆژ بەردەوام دەبێت و بەڕێوەبەرانی كۆنگرەكەش چەندین كەسایەتی دیاری كوردیان لە دەرەوەی ئێران بانگهێشت كردوە،


Läs mer »ئەمڕۆ 20190701 مەزهەری خالقی گەڕایەوە رۆژهەڵاتی كوردستان و لەلایەن بەرپرسانی پارێزگای سنەوە پێشوازی لێكرا.

دوو هەواڵی کەمێک جیاواز لە سەر شەڕی ئەمڕۆی پێشمەرگە

حدکا دەڵێ: دوای هێرشی رێژیم بۆ سەر کۆلبەران هێزی پێشمەرگەی کوردستان کە سەر بە حدکایە لێیان دان و کۆمەڵەش دەڵێ: هەوڵیاندا لە سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە لە بەردەسۆران لە نزیک “ئالانە”ی حاجی عۆمەران نزیک ببنەوە، پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لێیان دان.


Läs mer »دوو هەواڵی کەمێک جیاواز لە سەر شەڕی ئەمڕۆی پێشمەرگە

هونەرمەند سمایل سابووری بە هۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد و لە گردی سەیوان بە خاک سپێردرا

رۆژی یه‌كشه‌ممە16ی حوزه‌یران (Juni) هونه‌رمه‌ندی كورد سمایل سابووری بە نەخۆشی جەڵتەی دڵ لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی كۆچی دوایی كرد و


Läs mer »هونەرمەند سمایل سابووری بە هۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد و لە گردی سەیوان بە خاک سپێردرا

ڕوونکردنەوەی نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێموکرات لە ”هاوپێوه‌ندی بۆ ئازادی و به‌رابه‌ری له‌ ئێران”

کوردستان میدیا: نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێموکرات لە ”هاوپێوه‌ندی بۆ ئازادی و به‌رابه‌ری له‌ ئێران” ڕوونکردنەوەیەکی سه‌باره‌ت به‌ لێدوانێکی ئه‌م هاوپێوه‌ندییه‌ بۆ بیر و ڕای گشتی بڵاو کردەوە.


Läs mer »ڕوونکردنەوەی نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێموکرات لە ”هاوپێوه‌ندی بۆ ئازادی و به‌رابه‌ری له‌ ئێران”

نێچیرڤان بارزانی سوێندی یاسایی خوارد و بووە سەرۆکی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکی گەورە و بە ئامادەبوونی سەدان میوانی کوردستانی، عێراقی و جیهانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان سوێندی یاسایی خوارد و وەکو سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستبەکاربوو.


Läs mer »نێچیرڤان بارزانی سوێندی یاسایی خوارد و بووە سەرۆکی هەرێمی کوردستان

بەشداری لە میتینگێک لە ژێر ناوی“ نا بۆ پاڵپشتی بۆ ڕژیمی ئێران“ لە وڵاتی ئوتریش

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١.٦.٢٠١٩ بەشێک لە ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ئوتریش بەشداریان لە مێتینگێکدا کرد کە لە لایەن ڕێکخراوی „ STOP THE BOMB“  ەوە  و دژ بە بەڕێوەبردنی ڕۆژی قودس لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕێکخرابوو.


Läs mer »بەشداری لە میتینگێک لە ژێر ناوی“ نا بۆ پاڵپشتی بۆ ڕژیمی ئێران“ لە وڵاتی ئوتریش

کتێبی ڕیفراندۆم، تاپۆنامەی دەوڵەتی کوردستان پێشکەش بە کتێبخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا کرا

کتێبی (ڕیفراندۆم، تاپۆنامەی دەوڵەتی کوردستان)، لە نووسینی بەرهەم عەلی، نووسەر و ڕۆژنامەنووس کە بە بۆنەی ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان نووسراوە و ساڵی ٢٠١٨ چاپ و بڵاو کرایەوە


Läs mer »کتێبی ڕیفراندۆم، تاپۆنامەی دەوڵەتی کوردستان پێشکەش بە کتێبخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا کرا

ژه‌نراڵ دەیڤید پێترایوس: ئه‌گه‌ری شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران له‌ ئارادایه‌

ژه‌نراڵ دەیڤید پێترایوس، فەرماندەی باڵای پێشووی سوپای ئەمەریکا و بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری CIA ی، ده‌رباره‌ی شه‌ڕی ئەمەریکا و ئێران له‌ وتووێژێك دا روانگه‌ی خۆی خسته‌ڕوو.


Läs mer »ژه‌نراڵ دەیڤید پێترایوس: ئه‌گه‌ری شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران له‌ ئارادایه‌

نووسه‌رێكی ئاڵمانیی‌زمان و كتێبه‌كه‌ی له‌سه‌ر تورك وكوردو ئه‌رمه‌نیی، وه‌رگێر و په‌راوێزنووس : حه‌سه‌ن ئه‌یوب زاده

نووسه‌رێكی ئاڵمانی زمان به ناوی Edgar Hilsenrath كتێبێكی له‌سه‌ر ره‌فتاری توركان له‌گه‌‌ل هه‌‌رمه‌‌نیان نووسیوه. له‌و كتێبه‌دا كوردیش  به ئاگری رق و كینه‌ی تركه‌‌وه سووتاوه.


Läs mer »نووسه‌رێكی ئاڵمانیی‌زمان و كتێبه‌كه‌ی له‌سه‌ر تورك وكوردو ئه‌رمه‌نیی، وه‌رگێر و په‌راوێزنووس : حه‌سه‌ن ئه‌یوب زاده

خوێندنی كوردی له‌ شاری ناشڤیل، ئه‌مریكا‎

ئەنجومەنی قوتابخانەکانی حكوومه‌تی له‌ شاری ناشڤیل، له‌ ولایه‌تی تێنسی، كه‌ زۆرترین رێژه‌ی ره‌وه‌ندی كوردستانی له‌ ئه‌مریكا له‌و ولایه‌ته‌ نیشته‌جێن و به‌ كوردستانی بچووكی ئه‌مریكا ناسراوه‌،


Läs mer »خوێندنی كوردی له‌ شاری ناشڤیل، ئه‌مریكا‎

کۆچی دوایی کۆشنێر، کوڕی هاوڕێ حەمەدەمین خەراپە

بەداخەوە ئەمرۆ هەواڵی کۆچی دوایی کاک کۆشنێر بایزیدی (تەمەن ٢٤ ساڵ) کوڕی هاورێی پێشمەرگە کاک حەمەدەمین بایزیدی  ناسراو  بە حەمەدەمین خراپە  و خووشکە خۆنچە بەنگینی مان پێگەیشت.


Läs mer »کۆچی دوایی کۆشنێر، کوڕی هاوڕێ حەمەدەمین خەراپە

کۆچی دوایی گوڵەباخ کۆنەپۆشی هاوژینی کاک مستەفای میهرپەروەر

ڕۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ۷ی ڕەشەمە  (20190226) خاتوو گوڵەباخ کۆنەپۆشی هاوسەری کاک مستەفای مێهرپەروەر تێکۆشەری دێرینی  حیزبی دێموکرات لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا  بەداخەوە بە هۆی سەکتەی دڵ لە شاری هەولێر ماڵاوایی لە ژیان کرد.


Läs mer »کۆچی دوایی گوڵەباخ کۆنەپۆشی هاوژینی کاک مستەفای میهرپەروەر

بەشداری لە ڕێ و ڕەسمی پرسە و سەرەخۆشی میرتەحسین بەگ لە وڵاتی ئوتریش

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢.٢.٢٠١٩٠ لە لایەن کومیتەی ئوتریشی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانەوە هەیئەتێک بە بەشداری بەرپرسی کومیتەی حیزب لە ئوتریش

میر تەحسین

Läs mer »بەشداری لە ڕێ و ڕەسمی پرسە و سەرەخۆشی میرتەحسین بەگ لە وڵاتی ئوتریش

رۆژنامه‌يه‌كى ئه‌مه‌ريكى ساڵی ١٩٥١به‌م جۆره‌ باسى كۆمارى كوردستانى كردووه‌.

 گۆڤاری به‌ناوبانگی لایفی ئه‌مریكی له‌ساڵی ١٩٥١دا، راپۆرتێكی مه‌یدانی رۆژنامه‌نووسی ناوداری ئه‌مریكی ولیه‌م داگلاسی بڵاو کردووەتەوە، کە له‌ ئێران ئه‌نجامیداوه‌ و  له‌ به‌شێكدا باسی چۆنێتی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان له‌ مهاباد


Läs mer »رۆژنامه‌يه‌كى ئه‌مه‌ريكى ساڵی ١٩٥١به‌م جۆره‌ باسى كۆمارى كوردستانى كردووه‌.