لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە باشی ڕوون بۆتەوە کە قەێرانی سووریە کە مانگی داهاتوو لە ساڵوەگەڕیی خۆی نزیک دەبێتەوە.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە باشی ڕوون بۆتەوە کە قەێرانی سووریە کە مانگی داهاتوو لە ساڵوەگەڕیی خۆی نزیک دەبێتەوە، کۆمەڵگای نێونەتەوەیی تووشی سەرئێشەیەکی ئیجگار زۆر کردوە و ئەو کۆمەڵگایەی لە دوو بلۆکی دەژبەیەکدا دا دابەش کردوە کە هەتا دەێت ئەو دوو بلۆکە بە تووندیی لە هەمبەر یەکتردا هەڵوێست دەگرن. رۆژی ٤ فێوریەی ٢٠١٢ ڕووسییە و چین بڕیاریەکی شۆڕای تەناهی ڕێکخراویی نەتەوە یەکگرتووکان لە دژیی سووریە ڕدکردەوە. هەڵوێستەیی ئەو دوو وڵاتە هەر لەو کاتە دا کە ڕەق و تووڕەیەکی ئێجگار زۆریی کۆمکاری عەرەبی و ڕۆژئاوا و بەتاێبەتی ئەمریکای لێکەوتەوە، بەڵام هەر لەو کاتەدا لێبڕاویی و سووربوونی ئەو دوو وڵاتەی دەرخست لە هەمبەر سیاسەتەکانی ڕۆژئاوا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. هەر بۆیە لێرەدا ڕەنگە ئەو پرسیارە بێتە ئاڕاوە کە سەرهەڵدانێکی مەدەنی و دوور لە تووندوتیژیی بۆ بوو بە هۆی تێوەگلان و ململانی سیاسی ڕۆژئاوا و وڵاتانی عەرەبی پێکەوە لە هەمبەر چین و ڕووسییە؟
هەر چەند، بە هۆی داخراویی سنوورەکان و ڕێگا نەدان بە ئاژانسی هەواڵدەریەکانی دەرەکی، زانیاریەکی ئەوتۆ لە سەر چەند و چۆنی ڕاپەڕینی سووریە لە گۆڕی دا نییه، لێ ئەوەی کە ڕوونە ڕژیمی بەشاری کوریی ئەسەد هەتا ئێستا( بە پێچەوانەی وڵاتانی میسر و توونس) لە بەرامبەر خەڵکدا بە چۆکدا نەهاتووە و بۆ سەرکوتی ئەو ڕاپەڕینە بەشێکی زۆریی لە هێز و توانای نیزامی خۆی خستۆتەگەر. سەرەکیترین هۆکارەیی ماناوەی ڕژیمی ئەسەد لە دەستەڵاتدا دەگرێتەوە بۆ ئەو ڕاستییە کە سەرانی نیزامی ئەرتش و ئەرتشی سووریە تاکوو ئێستا متمانە و باوەڕیی خۆێان بە ئەسەد و رژیمەکەی لەدەست نەداوە، هەرچەند لە ماوەی ڕابردوودا بەشێک لە سەربازان و فەرماندەکانی ڕەدەکانی خۆارەوەی ئەرتش پشتیان لەو ڕژیمە کردەوە و چوونە ڕیزیی بەرهەڵستکارانەوە، لێ ڕژیمی ئەسەد هەتاکۆ ئێستا پشت ئەستوورە بە پشتیوانی هێزە نیزامیەکانی. لە پەنا ئەوەشدا، هەر ئێستاش وا وەێدەچێت کە ئەو جوڵانەوەیە لە پشتیوانی و هێزیی پان و بەرین جەماوەریی هەموو خەڵکی ئەو وڵاتە بێ بەشە و نێتوانیوە کە هەموو لاێەنەکان و هێزەکانی کۆمەڵگای سووریە بەگرێتە بەرخۆی.
هەر لەو کاتەدا ناکۆکی و پڕش و بڵاویی ئۆپۆزیسیونی سوورییە کاردانەوەی نەرێنی خۆی هەبووە لە سەر ڕەوتی رووداوەکان لەو وڵاتەدا، سەرەڕای ئەوە کە ڕۆژئاوا هەموو هەوڵ و تەقەلاکانی بۆ ێەکخستن و یەکگرتوویی ئەو هێزانە لە مانگەکانی ڕابردوودا خستۆتەگەڕ، بەڵام تا ئێستا لەو کاری خۆێدا سەرکەوتوو نەبووە. هەرچەند کۆنگرەی میللی سووریە لە ئیستانبووڵ خۆی بە نوێنەریی خەڵک و ڕاپەڕینی سووریە دەزانێت، لێ لاێەن و هێزەکانی ئوپۆزسیونی نێوخۆی سووریە زۆر چاریان بەو کۆنگرەێە ناێت و نوێنەرایەتی ئەو ئورگانە ڕددەکەنەوە. ئەو کۆنگرەیە کە نوێنەرایەتی ئۆپۆزیسیونی دەرەوەی سووریە دەکا، بە هەموو شێوەیەک هەر چەشنە دیالۆگێکی لە گەڵ ڕژیمی ئەسەد رەدکردۆتەوە و ئەو هەڵوێستەی وانیش بە شێوەیەکی ڕاشکاوانە لە لاێەن کۆمکاریی عەرەبی، هێندەک وڵاتی رۆژئاوا و بەتاێبەتی ئەمریکایەکان پشتیوانی لێ دەکرێت.
ڕێگاچارەی نیزامی
هەرچەند ئەو ڕاپەڕینە لە سەرەتا دا خاوەنی کارکتەریەکی مەدەنی و دوور لە تووندوتیژیی چەکداریی لە لاێەن بەرهەڵستکارانی سووریی بوو، لێ لە ماوەیەکی کورتخاێەن دا دەرکەوەت کە ئەو جووڵانەوەیە، بە پێچەوانەی ڕاپەڕینەکانی تونێس و میسر، ئەوەند بە هێز نییە کە بەتوانێت ڕژیمی ئەسەد بە چۆک دا بێنێت، هەر بۆێەش سەرکوت و زەبەروزەنگی ڕژیمی سووریە لە لاێەک و ڕەدکردنەوەی هەرچەشنە دیالۆگەیەک لە لاێەن بەشێکی ئۆپۆزیسیون کە بە پشتیوانی ڕۆژئاوا و وڵاتانی کۆمکاری عەرەبیشی پشت ئەستوورە، بەرەبەرە هەرچەشنە ڕێگاچارەیەکی سیاسی خستە پەڕاوێزەوە و بەو شێوەیە هەڕەشەی سەرهەڵدانی شەڕیکی ناوخۆی هەتا دەهات رۆژەویی ئەو کێشەێە پڕ دەکردەوە.
هەڵبژاردەن بۆ ڕێگاچارەی نیزامی یانی بانگەشە بۆ دەستێوردانی نیزامی دەرەکی، چوونکە هەر لە سەرەتاوە ڕوون بوو کە ئۆپۆزیسیونی سووریە خاوەنی هێزوتوانایەکی ئەوتۆی نییە کە شەڕیەکی ئەوتۆ لە دژی ڕژیمی ئەسەد سازمان بدا. ئەو چەقبەستنە لە دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەکی سیاسی بوو بە هۆی ئەوە ڕێگا بۆ زۆر لاێەن و قازانج و بەرژەوەندیی دەژ بەیەک خۆش بکرێت کە بەرە بەرە سووریە بکەنە مەێدانی ڕمبازێن و پێکدادانی بەرژەوەندیە ستراتیژیەکانی خۆێان کە لە ڕاستیدا هاوار و نارەزایەتی خەڵکی ئەو وڵاتەی لە گەمەی ئەو هێز و لاێەنانەدا، هەتا دەێت دەخاتە پەڕاوێزەوە.
لە ڕاپەڕینی خەڵکەوە بەرەو ئاڕیشە سیاسی و ستراتیژیە ناوەچەیی و جیهانییەکان
هەر لەسەرەتایی سەرهەڵدانەکان لە سووریەدا، ڕۆژئاوا بە سەرکرداێەتی ئەمریکا، وڵاتانی کۆمکاری عەرەبی و تورکیە لە لاێەک و چین، ڕووسییە و ئێران لە لاێەکیترەوە بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ئەو سەرهەڵدانەیان گرێدا بە قازانج و بەرژەوەندیە ناوەچەیی و جیهانییەکانی خۆیان. ڕۆژئاوا زۆر بە ڕاشکاویی کەوتە گردکردنەوەی هێز و لاێەنەکانی ئوپۆزیسیونی سووریی و کۆمکاری عەرەبیش هاودەنگ لە گەڵ ڕۆژئاوا و تورکیە کەوتنە هەوڵ وتەقلای تاێبەت بەخۆێان کە جڵەویی ئەو جووڵانەوەێە بەخەنە دەست خۆێان لە پێناویی گەێشتن بە کار و بەرنامە سیاسیەکانی خۆێان. چین و ڕووسیەش بە نۆبەی خۆێان، هەر لە سەرەتاوە بە دەڕدۆنگێەوە سیاسەت و بەرنامەکانی ڕۆژئاوا و وڵاتانی عەرەبیان خستبووە ژێر چاودێریەوە و حازر نەبوون، هەروا بە سانایی پشت لە ڕژیمی بەشاریی کوڕیی ئەسەد بکەن. سەرئەنجام ئێرانیش بە نۆبەی خۆی هەر لە سەرەتای ئەو سەرهەڵدانەدا ڕاشکاوانە پشتگیریی خۆی لە ڕژیمی ئەسەد کرد. و بەو شێوەێە هەموو ئەو لاێەنە ناوچەیی و جیهانیانە هەر لایەک بە خوێندنەوەی تاێبەت بە خۆی و لە سەربنەمای قازانج و بەرژەوەندیی دیاریکراویی خۆێان، چوونە دە نێو کێشەی سووریەوە.
لاێەنە ناوچەیەکان
ئێران زۆر بە ڕوونی لاگریی و پێداگریی خۆێ لە پشتیوانی ڕژیمی ئەسەدە دربڕیووە، چوونکە لێدانی دەستەڵاتی ئەسەد و لابردنی ئەو ڕژیمە لێدانی یەکێک لە شاڕەگەکانی سیاسەتی دەرەویی ئێرانە. سووریە وەک دۆستێکی ستراتیژیکی ئێران ڕاێەڵەیەکی پێوەندیی بەهێزە لە نفوزیی ئێران لە لوبنان و لەو ڕێگایەوە ئێران باشتر دەستی بە حیزبوللە ڕادەگا و هەر لە ڕێگای حیزبوواللەوە خۆی زۆر بە سانایی نزیک دەبینێت لە سنوورەکانی ئیسرائیل. جا هەر بۆێە شتێکی دوور لە چاوەڕۆانی نەبووە و نییە کە ئێران لە پێناو ئامانجە ستراتیژیکەکانی خۆێدا بێ ڕاڕایی پشتیوانی خۆی لە ڕژیمی ئەسەد بکا و هەرچەشنە دەستتێوردانێکی دەرەکی لە سووریەدا ڕد بکاتەوە. ئێران لە پشتیوانی خۆی لە ڕژیمی ئەسەددا هەوڵیداوە کە وڵاتان و لاێەنەکانی کە لە ژێرکارتێکریی سیاسەتی ئەو وڵاتە دان وەک حیزب اللەی لوبنان و دەوڵەتی ئێڕاق، هاوڕی بکا لە سەر خوێندنەوەی خۆی لە سەر کێشەکانی سووریە.
لەو چۆارچێوەیەدا هەڵوێستی حەکومەتی مالکیی و دەوڵەتی ئێراق لە هەمبەر ڕژیمی ئەسەد، دەریدەخا کە نفووزیی ئێران لە ناوچەکەدا خاوەنی چی بنجوبەناوەانیێەکە. شەویی دووشەممۆ ١٢ نۆامبەری ٢٠١٢ لە دانیشتنێنکدا لە نێوان ئۆباما و مالکیی، سەرۆک وزیرانی ئێراق، مالکیی نیشانیدا کە وڵاتەکەی بە تەواویی تێڕوانین و سیاسەتێکی تەواو جیاوازیی لە هەمبەر سووریەدا لە پێش گرتووە هەتا وڵاتە یەکگرتووکانی ئەمریکا. هەر لەو پێوەندیەدا عێراق بە هیچ شێوەیەک تا ئێستا ئامادە نەبووە کە لە ڕیزیی وڵاتانی کۆمکاری عەرەبیدا لە دژیی سووریە بێتە کاێەوە.
وڵاتانی عەرەبی بە سەرکردایەتی قەتەر و عەربستان لە لاێەکیترەوە بە نۆبەی خۆێان خاوەنی خوێندنەوەیەکی تاێبەتین له سەر ئەو ڕاپەڕین و گێرەوکێشانە لە وڵاتی سووریە دا. ئەو وڵاتانە لە دەلاقەیەکی سیکتاریستیەوە چاویان بڕیوەتە رووداوەکانی سووریە. وڵاتانی ئیسلامی ئەو جووڵانەوەیان وەک ڕاپەڕین و خەباتێکی زۆرایەتی سوونییەکان لە دەژیی کەمایەتی عەلەویی دەبینن کە قوودرتی سیاسی، نیزامی و ئابووریی ئەو وڵاتەی لە چنگ داێە و هەر لەو کاتە دا هاوپەێمانێکی ستراتیژیکی گرینگی ئێرانە لە ناوچەدا. ئێرانێکی شیعە کە وڵاتانی عەربی سوونی، بەتاێبەتی عربستانی سعوودیی و قەتەر لە پێشەوەی هەمووان، چاریان پێ نایا و وەک مەترسێکی مەزن لە هەمبەر خۆێانی دا دەبینن، بەڵام ئەو وڵاتانە لە کردەوەدا لە توانایان دا نییە کە ڕاستەوخۆ لە هەمبەر ئێران دا ڕابەوەستن. هەر لە سەر بنەمای ئەو تێگەیشتنە ڕاێە کە ئەو وڵاتانە زۆر بە جیدیی لە بیریی ئەوەدان کە لە ڕێگای دەستێوردانێکی نیزامیدا رژیمی ئەسەد لە سەر ڕێگای خۆێان لابەرەن و بەو چەشنە نفووز و دەستەڵاتی ئێران لە ناوچەکەدا کورت کەنەوە و هەرچی زیاتر ئیزۆلەی بکەن، بەو هیوایە کە لە داهاتوودا ئێران بەچۆک دابێنن.
هەر لەو پێوەندیەدا ئەمیری قەتەر چەند حەوتوو لەمەوبەر گریمانی دەستتیوردانی نیزامی وڵاتانی عەرەبی لە سووریە هێنا ئاراوە. ئەو هەڕەشەیەی ئەمیری قەتەر تا ڕادیەکی زۆر جێگای تێڕامانە. چوونکە لە نێو وڵاتانی عەرەبیدا تەنیا میسر و ئەلجزایر خاوەنی ئەرتشێکی کۆک و پۆشتەن کە بەتوانن ئەرکێکی لەو چەشنە جی بە جی بکەن، لێ ئەلجزایر خاوەنی پێوەندیکی بەهێزیی دوور ودرێژە لە گەڵ رژیمی ئەسەد و وا وێناچێت کە مل بۆ داوەیەکی لەو چەشنە کەچ بکات و ئەرتشی میسریش لە نێو خۆی وڵاتی میسردا لەگەڵ ئالۆزیەکی مەزنی سیاسی و کۆمەڵایەتی بەرەوڕوویە کە هیچ وێناچێت کە گویبیسی بانگەوازیی ئەمیری قەتەر بێت. وڵاتانی عەرەبی کەنداویی فارسیش خاوەنی ئەو هێز و توانایە نین کە ئەرکێکی لەو چەشنە بەڕێوەبەرن، لەوەش زێاتر ئەو وڵاتانە بۆ سیستمی پارێزگاری وڵاتەکانی خۆیان بەتەواویی بستراوەنەوە بە وڵاتە یەکگرتووکانی ئەمریکا. بەو شێوەیە دەردەکەوەێت کە کۆمکاری عەرەبی زۆر لەوە لاوازتر و ناکۆکتر بێت کە بەتوانێت ڕێگاچارەیەکی بەهێز پێشکەێش بکات. ئەو لاوازیی و بێدەرەتانییە، بەتاێبەتی لە شێوەی بەڕێوەچوونی کارەکانی چاودێرانی کۆمکاری عەربی لە سووریەدا بە باشی خۆی دەرخست. ئەندامانی ئەو لاێەنی چاوەدێریە هەر کامە خوێندنەوەیەکی جیاوازیی لە هەل و مەرجی سووریە داێە دەست، کە بوو بە هۆی سەرسوورمان دنیایی دەرەوە و ڕەخنەی بەرهەڵستکارانی سووریی لێکەوتەوە. پەنابردنی کۆمکاری عەرەبی بۆ شۆڕای تەناهی ڕێکخراویی نەتەوە یەکگرتووکان دەبێت لە ژێر تیشکی ئەو بێ دەستەڵاتی و ناکارامەی وڵاتانی عەرەبی دا چاویی لێ بکرێت.
تورکیە
لە دۆزینەوەی ڕێگاچارەی نیزامی دا، بە بێ گوومان وڵاتانی عەرەبی حیسابیەکیشیان بۆ تورکیە کردبووە. دێارە لە سەرەتادا تورکیە زۆر سوور بوو لە سەر ئەوە کە ڕێبەرایەتی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە وەئەستۆی خۆی بگرێت و وەک ئەندامێکی ناتۆ بە پلکێشکردنی هێزەکانی ناتۆ بە ڕێبەرایەتی خۆی ئەو دەستێوردانە نیزامییە مسۆگەر بکا. بەڵام زۆر زوو دەرکەوەت کە لەو کێشەیەدا تورکیە ناتوانێت هەروا بە سانایی حیسابێک بۆ سیاسەتەکانی ئێران وەک درواسێک نەکاتەوە کە بە تەواویی خاوەنی هەڵوێستێکی دەژ بە هەڵوێستی تورکیە لە مەڕ گێر و کێشەی سووریەدا. هەرلەوکاتەدا سیاسەتی دەوڵەتی تورکیە لەو چەند مانگەدا هەڵکێش و داکێشیکی زۆریی بە خۆێەوە بینیەوە و وا وێدەچێت کە ئەو ڕۆڵە کە تورکیە لە سەرەتایی ناکۆکییەکانی سووریە بۆخۆی دانابوو، لە هێز وتوانای ئەو وڵاتە بەدەربێت کە بەتوانێت لەو کێشەیەدا لە خۆی نیشان بەدا.
بە کورتی ئاڵووگۆڕ و ڕووداوەکانی ئەو دواێانە دەریدەخەن کە لە کورتخایەندا دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەکی سیاسی و نیزامی ناوچەیی زۆر بە دوور لە ڕاستی بێت و هەر بۆیە هەوڵەکان بۆ پەلکێشکردنی ناتۆ و ڕێکخراویی نەتەوەیەکگرتووکان بۆ کێشەی سووریە چڕ و پڕتر کرانەوە.
ڕۆژئاوا بە سەرۆکایەتی ئەمریکا
ڕۆژئاوا بە گشتی و ئەمریکا بە تاێبەتی هەر لە سەرەتایی ڕاپەڕینەکانی سووریە بەتەواویی خاوەنی خوێندنەوەیەکی ئیدئاڵ(بە ئانقست یا خۆ بە ڕاستی) بوون لە سەر ئەو ڕاپەڕینە. ئەوان جەماوەریەکی ڕاپەڕیویان دەبینی کە لە بەرامبەر ڕژیمێکی خوێن ڕێژ و دژی گەلی بە شێوەیەکی ئاشتیخۆازانە داوای ئازادیی و دێموکراسی دەکەن. کەچی لە هەمبەر ئەو ویستوداخۆازیانەدا ڕژیمی ئەسەد زبەر و زەنگ نیزامی بکار دەهێنێت. هەر بۆێە بێ سێ و دوو لێکردن و بە بێ پارێز کەوتنە پشتیوانی ئەو سەرهەڵدانە و کەوتنە هەوڵدان بۆ ڕێکخستن و یەکگرتووکردنی لاێەنەکانی ئوپۆزیسیون لە دژی ڕژیمی ئەسەد. هەرچەند ڕۆژئاوا و بەتاێبەتی ئەمریکا ئەو ڕاپەڕینەیان لە تێرمگەلێکی مۆرالیستی وەک ئازادیی و دێموکراسی دا پێناسە دەکرد، لێ هەر لەو کاتەشدا بە باشی لەوە ئاگدارن کە ڕووخانی ڕژیمی ئەسەد شانسێکی مەزن پێکدێنت کە زۆرایەتێکی سوونی مەزهەب دەستەڵات بەدەستەوە بگرێت کە وەک هاوپەێمانێکی عەرەبەستانی سعوودیی دەتوانێت بێتە ئاراوە و ئەوە هەنگاویەکی مەزنە لە هەرچی زیاتر ئیزۆلە کردنی ئێران لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و سەرەتایەک دەبێت بۆ بە چۆکداهێنانی حیزبواللەی لوبنان کە بە لە دەستدانی سووریە گرینگترین ڕاێڵەی پێوەندیی لە گەڵ ئێران لە دەست دەدا و هەروەها سووریەش وەک پاڵپشتێکی جێگای مەتمانەی لە قیس دەچێت. ڕوودانی ئەو سناریویە خۆی لە خۆی دا یەکێک لە ئامانجە سەرەکەیەکانی ئەمریکایە لە کێشەی سووریەدا. هەربۆێە ئەمریکایەکان و وڵاتانیتریی ڕۆژئاواش هاوڕی لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی لە بیریی ئەوەدا بوون کە ڕێگاچارەی سەرکەوتوانەی لیبی لە سووریەش بەتاقی بکرێتەوە: بە واتەیەکیتر سوریەش وەک لیبی بەبێت بەمەێدانی شەڕیک لە نێوان هێزەکانی ڕۆژئاوا لە ژێر چەتریی بڕیاریەکی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی، هاوڕیی لەگەڵ خەڵکی وەزاڵە هاتوویی ئەو وڵاتە لە دژیی رژیمی ئەسەد. بۆ ئەو کارەش هەم ڕۆژئاوا و هەم کۆمکاری عەرەبی دەبوو هەروەک لیبی لە ڕێگای بڕێاریەکی شۆڕای تەناهی ڕێکخراویی نەتەوەیەکگرتووکان ڕەوایی بەدەن بەو دەستتێوردانە کە گەرەکێان بوو.
بەڵام دەبێت هەم کۆمکاری عەرەبی و هەم ڕۆژئاواش باش لەوە تێگەیشتبن کە شۆڕای تەناهی دەکرێت لەمپەریەکی بەهێز بێت لە سەر ڕێگای جێ بە جێ کردنی تەماکەێان. چوونکە ناتۆ لە لیبی خوێندنەوەیەکی تاێبەتی هێنا ئاراوە لە بڕیاریی ١٩٧٣ شۆڕای تەناهی ڕێکخراویی نەتەوەیەکگرتووکان، کە تەنیا باس لە پێک هێنانی پشتێندیەکی ئەمنییەتی ئاسمانی بۆ پارێزگاریی لە گیانی خەڵکی بێ تاوان دەکا. کەچی ناتۆ لە لیبی هەر بەوەندە ڕانەوەستا و لە ڕووخانی ڕژیمی قذافی دا زۆر چالاکانە بەشداریی لە شەڕدا کرد. هەر ئەو کردەوەیەیی ناتۆ بوو بە سەرچاوەیەک بۆ دەڕدۆنگی چین و ڕووسیەیی لە هەمبەر سیاسەتی ڕۆژئاوا و هەر لە سەربنەمای ئەو دەڕدۆنگییە ئەو دوو وڵاتە زۆر بە پارێز و گوومانەوە چاویان بڕیبووە سیاسەتی ڕۆژئاوا لە هەمبەر سووریە دا و بە ڕاشکاویی بێ مێلی خۆیان لە دووپاتبوونەوەی سناریوی لیبی لە سووریە نیشان دەدا.
سەرئەنجام لە ڕۆژیی ٤ فێوریەیی ٢٠١٢دا کۆمکاریی عەرەبی بڕیاریەکیان بردە شۆرای تەناهی ڕێکخراویی نەتەوە یەکگرتووکان و هاوڕی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا بە خەستی کەوتنە هەوڵی ئەوە کە بە هەر شێوەیەک بووە گومان و دەڕدۆنگیەکانی وڵاتانی چین و رووسیە بەڕەوێنەوە و بێان هێنە سەر ئەو باوەڕە کە هەلێک بۆ دەستتێوردانی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لە کێشەی سووریەدا مسۆگەر بکەن. بەڵام دوو وڵاتی ڕووسیە و چین لە دژیی بڕیاریەک کە لە شۆڕای تەناهیدا تاوتووی کرابوو ڕاوەستان و ڕدیانکردەوە و بەو شێوەیە بوون بە هۆی تووڕەیی و سەرسووڕمانی کۆمکاری عەرەبی، وڵاتانی ڕۆژئاوایی و بەتاێبەتی ئەمریکایان.
چین و ڕووسییە
کێشەی سووریە و ڤێتۆی چین و ڕووسیە لە شۆڕایی تەناهی نیشاندەریی ئەو ڕاستین کە چین و رووسیە بەتەمان کە چیدیکە مەودا بە ڕۆژئاوا و بەتاێبەتی ئەمریکا نەدەن کە لە ڕێگای شۆڕای تەناهی ڕێکخراویی نەتەوە یەکگرتووکان ڕەواەی بە دەستێوردان و بوونی هێزیی نیزامی خۆێان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەربگرن. ئەو دوو وڵاتە لە ڕووخانی ڕژیمی قەزافیدا بەشێکی زۆریی بەرژەوەندیە ئابووریەکانێان لە دەستدا و بازاریی نەوتی ئەو وڵاتە کەوتە دەست ڕۆژئاوا. هەر بۆێە دووپات بوونەوەی سنارێوی لیبی لە سووریەدا لە دەژیی بەرژەوەندیی ئەو وڵاتەنە چاویی لێدەکرێت. بەتاێبەت ڕووسییە هیچ بە تەما نییە کە یەکێک لە گرینگترین هاوپەێمانانی خۆی(یانی دەوڵەتی سووریە) لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دەست بەدا. بە ڕووخانی ڕژیمی ئەسەد ڕووسەکان تەنیا هاوپەێمانی خۆێان لەو ناوچەیە لە دەست دەدەن کە هەر لەوکاتە دا بازاریەکی مەزنی ئابوورییش پێک دەهێنێت بۆ ڕووسەکان. هەر بۆیە هەتا دەێت سیاسەت و ڕۆڵی نیزامی رۆژئاوا بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە لاێەن ڕووسییە و چینەوە بەچاویی گومانەوە چاویی لێدەکرێت و وا وەێدەچێت کە ئەو دوو وڵاتە بوونی هەرچی زیاتریی ڕۆژئاوا لە ناوەچەکەدا وەک مەترسیک دەبینن لە هەمبەر قازانج و بەرژەوەندیە ستراتیژیەکانی خۆێان. هەر لە سەر بنەمای ئەو تێگەێشتن ڕا ڤێتۆی ڕووسییە و چین دەکرێت وەک سەرەتای بەرنگاربوونەوەیەکی جیدیی ئەو وڵاتانە لە هەمبەر سیاسەتەکانی ئەمریکا چاویی لێ بکرێت.
دەرئەنجام
بە هۆی ڤێتۆی وڵاتانی چین و ڕووسیە وا وێدەچێت کە ڕۆژئاوا و وڵاتانی عەرەبی تووشی گیچەڵ و گێر و کێشەیەکی پڕ مەترسیی ببنەوە. هەڵوێستی چین و ڕووسیە ڕاڕایی ڕۆژئاوایی لە بەشداریی ڕاستەوخۆی شەڕیەکی لە چەشنی لیبی زۆرتر کردوە و شانسی بکار هێنانی هێزیی نیزامی ناتۆ لە سووریەدا خۆی لە کزیی داوە، هەر چەند وەک گوزینێەک ڕەنگە ئێستاش تاوتویی بکرێت. بەڵام وەزیریی دەرەوی بریتانیا لە سەر دوا داوای کۆمکاری عەرەبی بۆ ناردەنی هێزیکی ئاشتی بۆ سووریە لە ژێر چاودێریی ڕێکخراویی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕۆژیی دووشەمۆ ١٣ فێوریەی ٢٠١٢ درکاندیی کە هێزە نیزامێەکانی ڕۆژئاوا باشترە بەشداریی هێزێکی ئاشتی لەو چەشنە نەکەن. جا ئەگەر وابێت گریمانی ئەوە زۆر بەهێزە کە ئەمریکا دەکرێت زیاتر لە جاران لە دنەدەدانی وڵاتانی عەڕەبیدا و هەروەها لە یارمەتیکردنی بەرهەڵستکاراندا بچێتە پێش بۆ ئەوە شەڕیەکی چەکداریی درێژخاێەن لە دژی ڕژیمی ئەسەد ڕێکبەخا. شەڕیەک کە لە ڕاستیدا هەتا دێت کاراکتەریی شەڕیی قازانج و بەرژەوەندیەکانی چەند لاێەنە بەخۆێەوە دەگرێت. و هەر لەو کاتەدا گریمانی ئەوەش هەێە کە چین و بە تاێبەت ڕووسییە بەتەمای ئەوە نەبن کە بەشاریی کوڕیی ئەسەد لەو شەڕەدا هەروا بەتەنێا بەهێڵنەوە.
لە ژێر تیشکی ئەو ڕاستیانە دا ئەو شاخ بە شاخ بوونەی ڕۆژئاوا لە گەڵ چین و ڕووسیە لە سەر سووریە دەتوانێت لە پێوەندیە نێودەوڵەتیەکاندا ئاکامێکی قووڵ و گەورەی لێبکەوەیتەوە. ئەو ڕووداوە وبیر هێنەرەوەی شەڕیەکی ساردە، کە لەو شەڕەدا ڕۆژئاوا و یەکێتی سۆڤێت لەهەمبەر یەکتردا ڕاوەستا بوون. هەرچەند ئەو شەڕە لە مێژساڵە کۆتایی پێ هاتووە، بەڵام لە سەر خۆڵەمێشی یەکێتی سۆڤێتی پێشوودا، ڕووسییەیەک سەریی هەڵداوە کە ئێستا بەرزەفڕیەکانی دەورانی یەکێتی سۆڤییەتی لە بیر خۆی نەبردۆتەوە و وا وێدەچی زۆر بە متمانەوە لە سووریەدا لە گەڵ ڕۆژئاوا بکەوێتە ململانی. هەر بەو پێیە ڤێتۆی چینیش بە نۆبەی خۆی دەربڕینێکی ئاشکرایە لە دژیی سیاسەتەکان و بەرنامەکانی ڕۆژئاوا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. یەکێک لە تاێبەتمندیەکانی شەڕیی ساردیی پێشوو ئەوە بوو کە زلهێزەکان شەڕە زێرینگەریەکانی خۆیان لە دەرەوەی ماڵە خۆێان و لە مەێدانی وڵاتانیتردا دەهێنا ئاراوە. ئێستا سووریە ئەو شوێنەیە کە رووسیە وا وەێدەچێت کە ئەو شەرەی تێدا ساز بکا.
هەر لەو کاتەدا جێگای ئاماژەێە کە ڕۆژئاوا جیا لە رووسییە، ڕۆژ لە گەڵ ڕۆژ لەگەڵ بە ڕۆاڵت بەرزەفڕیەکانی ئێڕان ڕووبەڕوو دەبێتەوە و چینیش وادیارە هەنگاو بەرەوە ئاسۆیەک هەڵدێنێتەوە کە هاودەنگە لە گەڵ قازانج و بەرژەوەندیەکانی ڕووسیە. هەر لەو کاتەدا کە هاودەنگێکی سیاسی لە نێوان رووسیە و چین لەمەڕ کێشەی سووریە هاتۆتە ئاراوە، هەر بەو ئەندازیەش وەێدەچێت کە سیاسەتی ئەو دوو وڵاتە لە هەمبەر کێشەی ئێران و ڕۆژئاوا هەر بەو ئاقارەدا بڕوا کە لە سووریەدا هاتۆتە ئاڕاوە. وڵاتانی چین و ڕووسیە چە ڕاستەوخۆ و چە ناڕاستەوخۆ سیاسەتی گەمارۆی ئابووریی ڕۆژئاوایان بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە هەمبەر ئێراندا بە کارێکی ناشیاو زانییوە و ڕێگاچارەی دیالۆگ و دیپلۆماسی لە گەڵ ئێران لای وان پەسندترە. سەرجەمی ئەو هەڵوێست و سیاسەتانە لە ڕاستیدا چین و ڕووسیە و ئێران پاڵ پێوەدەنێت کە تێڕۆانێکی وەک یەکێان هەبێت لە سەر سیاسەتی ئەمریکا لە ناوچەکەدا و بە کردەوە ئەو لاێەنانە دەکەوەنە پاڵێکەوە لە هەمبەر ئەمریکا، ڕۆژئاوا و هاوپەێمانە عەرەبییەکانی. هەرچەند زوویە کە بەگوترێت کە ئاکامی ئەو هاوهەڵوێستیە خۆی دەگێنێتە چە ئاستێک، بەڵام شتێک کە لە هەڵویستی ڕووسەکان لە هەمبەر کێشەی سووریە دا بەباشی خۆی دەردەخا ئەوەێە کە ئەو وڵاتە سووریە نەتەنیا وەک هاوپەێمانێک لە ناوچەکە دا دەبینێت و چەک و تەقەمەنی خۆی پێدەفرۆشێت، بەڵکوو مسکۆ ڕژیمی ئەسەد وەک کەرەسێەکی گرینگ بکار دەهێنت لە بەدیهێنانی ئاڕیشێکی قوودرتی نوێ لە پێوەندیی نێونەتەوەییەکاندا. هاودەنگی چین لە شۆڕای تەناهی لە گەڵ ئەو وڵاتە دەریدەخا کە بەرەبەرە خریکە جەمسەریەکی مسکۆ-پکن گەشە دەستێنێت کە ئەگەر ئەو چەمسەر لە سەر بنەمایی هاوپەێمانێکی ستراتیژیی درێژخاێان دامەزرابێت، دەکرێت سەرەتایەک بێت بۆ ئاڵوگۆڕگەلێکی قووڵ لە پێوەندیە نێودەوڵەتیەکاندا و شەڕیەکی ساردیتریی ڵیبکەوەێتەوە.
13 فیوریهی2012
{jcomments off}