(دااوای لێبوردن لە خوێنەرانی بەرێز دەکەم کە لە بەر سەرقاڵی و کاری زۆر نووسینی بەشی سێیەم وەدواکەوت)
“به‌شی سێیه‌م و کۆتایی”
باسی ئه‌م جاره‌مان له سه‌ر شیکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و گه‌یشتن به مه‌به‌ست،ه.
ئاشکرایه که مودیر وڕێبه‌ر( بۆ ساده‌کردنه‌وه‌ی نووسین له جیاتی مودیر وڕێبه‌ر یان مودیریه‌ت وڕێبه‌ریکردن، ته‌نیا که‌لیمه‌ی ڕێبه‌ریی به کاردێنم) بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌رکه‌کانیان ده‌بێ ده‌سه‌ڵات، نفووز وئۆتۆریته‌ی پێویستیان هه‌بێ.
ڕوونه که ڕێبه‌رییه‌کی بێ نفووز وده‌سه‌ڵات ناتوانێ ئیداره‌ی ئۆڕگان بکا. دیاره باوه‌ڕیش ناکه‌م که‌سی دڵسۆز هه‌بێ که دژایه‌تی له گه‌ڵ بڕیار وئۆتۆریته‌ی ڕێبه‌رییه‌کی به به‌رنامه‌وسیستیم بکا. به‌ڵام هه‌ر وه‌ک له دوو به‌شی پێشتر دا ئاماژه‌ی پێکرا له نێو ڕیزه‌کانی خه‌باتکارانی گه‌لی کورد دا سنوور شکاندنی ده‌سه‌ڵات کێشه‌ی زۆری خوڵقاندووە. ئێستا باشتره بچینه سه‌ر ئه‌م باسه که چۆن بۆ دابینکردنی مه‌به‌سته جیاوازه‌کانی کاری ڕێکخراوه‌یی، ده‌سه‌ڵات و نفوز به کار بێنین و چۆن به جۆرێکی په‌سه‌ندودێمۆکڕاتیک ، بۆ چوونه جیاوازه‌کانیش لێک نزیک بکه‌ینه‌وه؛ تا له ئاکام دا باڵانسێک له نێوان رێبه‌ریی و به‌ده‌نه‌دا پێک بێ که هه‌م گه‌شه به ژیانی گونجاوو، هه‌م گه‌شه به‌دێمۆکڕاسی نێوخۆیی بدا‌و، سنوورێکیش به پێی یاسای پێڕه‌وی نێوخۆ، بۆ سنوورشکێنی دابندرێ.
شاراوەنییە که ڕۆڵی ڕێبه‌ریی وه‌ک ڕۆڵی هونه‌رپیشه‌یه‌ک (ئه‌کته‌رێک) وایه که بۆ نیشاندانی پڕۆسه‌ی کاری له سێناریۆ جیا جیاکاندا به‌شداری ده‌کا وبۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له ئینێرژی وتواناکانیی، له ئیمکانات وده‌ره‌تانی ئه‌و کولوبه‌ی کاری تێدا ده‌کا، که‌ڵک وه‌رده‌گرێ. ئه‌و هونه‌رپیشه‌یه هه‌موو حه‌ولی بۆ ئه‌وه‌یه که تێکۆشانه که‌ی ده‌نگدانه‌وه وڕه‌نگدانه‌وه‌ی باشی هه‌بێ. ڕیبه‌رییش ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌و شێوه‌یه کار نه‌کاودڵی خه‌ڵکی لایه‌نگری وله وه‌ش زیاتر خه‌ڵکی ده‌ره‌وه‌ی ئۆڕگانە‌که‌شی بۆپشتیوانی مودیریه‌ته‌که‌ی و هه‌ر وه‌هانیشاندانی ئۆتۆریته‌ی به کار نه‌هێنێ، دێمۆکراتانه بیری نه‌کردۆته‌وه. شێوه ڕێبه‌ریکردنێکیش که ئاوڕنه‌داته‌وه سه‌ر بیروڕای جه‌ماوه‌رو، ئه‌وانه‌ی بۆئۆرگانەکە به خه‌مه‌وه‌ن؛ له دواڕۆژدا ده‌ره‌نگ یا زوو، گیروگرفتی بۆ دێته پێش وکێشه‌ی بۆ ده‌خوڵقێ.
یه‌کێک له گرفته‌کانی ڕێبه‌ریکردن به شێوه‌ی سوننه‌تی ته‌کیه‌کردن له سه‌ر به‌شێک له ئه‌ندامانی ڕێکخراو بووه. ئه‌م به‌شه له ئه‌ندامانیش ئه‌وانه‌ن که ئه‌رکیان ته‌نیا ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕین و بڕیار به‌رێوه‌بردنه. ئه‌وانه که‌متر له باس و دیالۆگ دا به‌شداری ده‌که‌ن و که‌متر له مافی ئه‌ندامه‌تی خۆیان که گرینگ‌ترین مافیانه، بۆ ته‌کمیلکردن وگه‌شه‌پێدانی بڕیاره‌کانی ڕێبه‌ریی که‌ڵک وه‌رده‌گرن. به‌ڵام ده‌بێ بزانین که نه‌ئه‌و جۆره کرده‌وه‌یه شیاوی ئه‌ندامێکی ئه‌ڕۆیی ئۆرگانێکی مودێڕنە ونه ئه‌و شێوه مودیریه‌ته‌ش سه‌رکه‌وتن وه‌ده‌ست دێنێ.
چونکه ئەگەر ئاکامی تێکۆشانی ڕێبه‌ریی ته‌نیا بگه‌ڕێته‌وه بۆ نێوخۆی ئۆڕگان وله ده‌ره‌وه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نه‌بێ وته‌نانه‌ت له نێو ئۆڕگانه‌کەش دا نه‌ک هه‌موو به‌ده‌نه، به‌ڵکوو به‌شێک له به‌ده‌نه،(به‌م پێناسه‌یه‌ش که باسمانکرد) پشتی تێکۆشانه‌که‌ی بگرن، پەسەند نییە. ئه‌وشێوه رێبه‌رییکردنه قه‌ت ناتوانێ خۆی له سه‌ریه‌شه‌ی باند وجیناحبازی دوور بخاته‌وه‌وئه‌و ئه‌ندامانه‌ش جیا له که‌ره‌سه‌ی باش بۆ جیناحبازی بایه‌خێکی تریان ناتوانێ هه‌بێ. له گرینگترینیی ئه‌و هۆیانه‌ش که تێکۆشانی ڕێبه‌ریی زۆر ده‌نگدانه‌وه‌ی نه‌بێ وپشتیوانی لێ نه‌کرێ، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و گرفته که ڕێبه‌ریی عاجزه له‌وه که، به پێی به‌رنامه بڕواته پێش. ئه‌و جۆره ڕێبه‌ریانە ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌شیان هه‌بووبێ شاردویانه‌ته‌وه‌و، پێش ئیجڕاکردن نه‌یانخستۆته به‌ر نه‌زه‌ری به‌ده‌نه وپرس وڕای به‌به‌ده‌نه‌ی ڕێکخراوه‌که‌ی نه‌کردووه.
تایبه‌تمه‌ندیه‌ک که ئه‌و ڕێبه‌ریی یه هه‌یه‌تی و، ته‌نانه‌ت مه‌ترسێکی که ئه‌م جۆره ڕێبه‌ریی یه ده‌یخوڵقێنێ ئه‌وه‌یه که چونکه بۆ ئیداره‌ی ئومور، ستراتیژیک بیرناکاته‌وه، له کاری ڕۆژانه‌ی به‌ده‌نه‌داده‌خاله‌ت ده‌کاو، به ده‌خاله‌تکردن له کاری ڕۆژانه‌ی به‌ده‌نه ش پێش به پێشچوونی ڕه‌وتی ئاسایی و دێمۆکراتیکی کاره سه‌ره‌تاییه‌کانی ئۆڕگان ده‌گرێ.
مێژژوی ئه‌م چه‌ندساڵه‌ی تێکۆشانیی ئۆرگانیی ئەو ئەزمونەمان دەخاتە بەردەم کە: “ڕێبه‌ریکردن یانی سیاسه‌تکردن و، سیاسه‌تیش یانی به کارهێنانی ده‌سه‌ڵات و نواندنی قودره‌ت”. ئەم بۆچونەمه‌ترسی هێنه‌ره ئەگەر لە پێناوی ستراتیژی گشتی و خەڵک پەسەندانەبێ. چونکه جۆره‌بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ئەوتۆ، هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دا که‌له بری؛ گۆڕانکاریی، به‌رنامه‌ڕێژیی وله خزمه‌تگرتنی ئینێرژییه داهێنه‌ره‌کان، ئه‌ندامانی ناڕازیی و ڕه‌خنه‌گر، به لای بێلایه‌نی و”ئینفیعال” دا بکێشێ.
باشه ئه‌دی چار چییه؟ ڕێبه‌ریی ده‌بێ چی بکا که کرده‌وه‌کانی جێی په‌سه‌ند ی ئه‌ندامان وخه‌ڵکی لایه‌نگری بێ؟
وه‌ڵامی ئه‌و دوو پرسیاره ئه‌وه‌یه که: ) بابۆڕوونکردنه‌وه‌ی زیاتری باسه‌که‌مان وبۆ کارایی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ک و سنووردانان بۆ ده‌سه‌ڵات له لایه‌کی دیکه‌وه به وردی بچینه ناخی باسه‌که‌وه)
پێویسته ڕێبه‌ریی به‌ئه‌رکی سه‌ر شانی خۆی بزانێ، که له ئه‌نجامی ئه‌و کارانه دا که ده‌بنه هۆی گۆڕانی چاره‌نووسی ئۆرگان، یان به چاک وخراپ هه‌موو لایه‌ک ده‌گرێته‌وه، به بێ به‌شداریدانی هه‌موو به‌ده‌نه‌ی ئۆرگان له بڕیاردان خۆبپارێزێ. واباشتره ڕێبه‌ریی به مه‌زه‌نده‌ی عه‌قڵ یان به میزانی ئامار وژوماره، ڕاووبۆچوونی به‌ده‌نه وخه‌ڵکیش له سه‌ر کاره‌ئه‌نجامدراوه‌کانی پێوانه بکا. ئه‌گه‌رهاتووئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه نیشانی دا که ڕێبه‌ریی پشتیوانی زۆرینه‌ی له گه‌ڵ نییه‌و یان زۆرینه‌یه، به‌ڵام ڕێزبۆکه‌مینه‌دانانێ، ئه‌وڕێبه‌ریی یه ده‌بێ به‌خۆیدابێته‌وه ! ڕێبه‌ریی به گشتی پێویسته له‌کاره‌کانی دا‌ڕوون و شه‌فاف بێ وله هه‌ڵوێسته‌کانی دا، ئیقرار به هه‌ڵه‌ی خۆی بکا وله‌م ڕێگایه‌وه د‌ڵی ناڕازییانی وه‌ده‌ست بێنێته‌وه. یه‌کێک له ده‌ردناکترین کێشه‌کان که زۆر لاوازی له کاری رێبه‌ریی دا هێناوه‌ته پێش، ئه‌وه‌یه که ڕێبه‌ریی حازر نه‌بێ ددان به هه‌ڵه‌کانی دابنێ. به‌ڵکه خۆی “موبه‌ڕا” له هه‌ڵه بزانێ.
ئه‌رکێکی بەرپرسانە‌ی دیکه‌ی ڕێبه‌ریی ئه‌وه‌یه که له پڕوپاگانده‌ی بێبناخه‌وکۆنه‌پارێزانه که به‌رهه‌ر نرخێک پاساوی بۆچوونه‌کانی ده‌دا، پێشگیری نەکا. بۆ وێنه رۆژنامه‌ی ناوه‌ندی، ڕادیۆوته‌له‌ویزیۆن وکادره ته‌بلیغیه‌کان که کاری زۆر گرینگی خزمه‌تکارانه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه، نابێ هان بدرێن بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی بۆچوونی ناڕازیانی نێوخۆیی وله‌مه‌یدان ده‌ریان بکه‌ن. که وابوو نابێ له‌م ئیمکان وده‌ره‌تانه “سوئیستیفاده” بکرێ. مافی که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م ئیمکاناته هی هه‌موانه نه‌ک به‌ته‌نیا هی ڕێبه‌ریی.
ڕێبه‌ریی ئه‌رکی سه‌ر شانیه‌تی مکانیزمی تازه وڕێگای سازش له گه‌ڵ به‌ده‌نه له سه‌ر ئه‌و کاره بڕیارله‌سه‌ردراوانه بدۆزێته‌وه که له کاتی پیاده‌بوونیان دا کێشه دەخوڵقێنێ.
ئیسراروپێداگرتنی ڕێبه‌ریی و گوێنه‌دان به به‌ده‌نه، له‌م پێناوه‌دا جیا له خزمه‌ت به ته‌شه‌نه‌ی زیاتری ئاڵۆزی شتێکی دیکه‌ی لێ ناکه‌وێته‌وه. مه‌رجێکی یه‌کجار گرینگی بوون به ڕێبه‌رییه‌کی دێمۆکڕات ئه‌وه‌یه‌که، رێبه‌ریی بۆ خۆشی، مه‌گه‌ر له ئۆرگانی خۆییدا وله‌کاتی هاتنه‌گۆڕی باسی موناسب دا، یان له کۆبوونه‌وه‌ی ڕه‌سمی وگشتی وڕووبه‌ڕوودا، ده‌نا نابێ تیر وتوانج له ڕه‌خنه‌گرانی بگرێ. ئه‌و ئۆرگانە ئه‌گه‌ر هی ڕێبه‌ریی یه هی ناڕازیه‌کانیشه. جا بۆ ڕێبه‌ریی یه‌ک لایه‌نه ناڕازی بکوتی، به‌ڵام ناڕازی مافی دیفاع له خۆی نه‌بێ؟
ئه‌گه‌ر هات وپێویست به قسه‌کردنیش له سه‌ر ئه‌ندامه ناڕازییه‌که بوو، ئه‌وه سادقانه‌تر ئه‌وه‌یه که باسی نه‌زه‌ری ناڕازییه‌که‌ش بکرێ. با بگوترێ ئه‌و ئه‌ندامه، له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه موخالیفی بڕیاره‌که‌مانه. ئه‌وه‌یه ئه‌و پڕێنسیپه که ڕێبه‌ریی ئۆرگان خۆی پێ ده‌گه‌یه‌نێته لووتکه‌ی نوێگه‌رایی وئاڵ وگۆڕ وگۆڕانکاریی بۆ خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی!
یه‌کێکی دیکه له مه‌رجه‌گرینگه‌کانی بوون به ڕێبه‌ریی ورێبه‌ریکردن ئه‌وه‌یه که به دایم له گه‌ڵ به‌ده‌نه له پێوه‌ندی دابێ. وه‌ڵامی پێشنیار، سکاڵا، داوا وبۆچوونه‌کانیان به بوون ونه‌بوون، موخاله‌فه‌ت یان موافه‌قه‌تکردن، بداته‌وه. ئه‌مرۆ به‌بوونی ئیمکاناتی پێوه‌ندیگرتنی مودێڕن به هیچ شێوه‌یه‌ک ناکرێ پاساو بۆ وه‌ڵام نه‌دانه‌وه بهێندرێتەوە.
به هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه،ئه‌گه‌ر مودێڕن بیر بکرێته‌وه‌و به په‌رۆشه‌وه بۆ ئه‌نجامی کاره‌کان هه‌وڵبدرێ، ده‌بێ له پڕۆسه‌ی کاری ئۆڕگان دا کار به کاردان بسپێردرێ. بۆیه ئه‌رکێکی گرینگی دیکه‌ی ڕێبه‌ریی ئه‌وه‌یه که کادر وئه‌ندامی شاره‌زا له کاره جیاله‌یه‌ک و پڕۆ فیشوناڵه‌کان، دا سازمان بدا. ئه‌نجامی ئه‌م ئه‌سڵه یارمه‌تی ده‌کا به گه‌شه‌ی ئوڕگان. لەر ئەوە له لایه‌ک کار به‌کارزان سپێردراوه، له لایه‌کی تره‌وه ئه‌و که سه که عه‌لاقه‌ی به کارێکه و له به‌ر نه‌بوونی شاره‌زایی گونجاو جارێ به کاری خوازیاری نه‌گه‌یشتووه، ناچاره بۆ گه‌یشتن به کار وشوێنی تێکۆشانی جێی عه‌لاقه‌ی، زیاتر خۆی په‌روه‌رده بکا.
به‌ڵام کێشه‌یه‌کی زۆر گرینگ که ده‌بێ له‌و باره‌وه ئاوڕی لێ بدرێته‌وه ئه‌وه‌یه که چونکه؛ ئه‌زموون ده‌ریخستووه که پسپۆڕی ولێزانی و “ته‌خه‌سوس” به زوویی ده‌بێته خۆڵقێنه‌ری ده‌سه‌ڵاتی نا دێمۆکڕاتیک، ده‌بێ ڕێبه‌ریی به دایم چاوه‌دێری و ئامۆژگاری پسپۆڕان و “موته‌خه‌سیسانی” دێمۆکڕاسی لاوازکه‌روحیرفه‌گه‌را که دژی گه‌شه‌ی دێمۆکڕاسی و په‌روه‌رده‌بوونی که‌سانی دیکه‌یه بکا ! بۆ ئه‌نجامی دروستی ئه‌م ئه‌رکه‌ش پێویسته بۆ هه‌مووکاره سه‌ره‌کی وگرینگه‌کان به‌دیل وجێگر هه‌بێ .
محه‌ککی ڕێبه‌ریی یەکی باش ئه‌وه‌یه که هه‌وڵ بدا ئه‌ندامی ئۆرگان باوه‌ڕ به‌خۆ په‌روه‌رده ببن و “ئیعتیماد به‌نه‌فس” یان هه‌بێ. ئه‌و ڕێبه‌رییه‌ی که باوه‌ڕی به جیاوازی بیر وڕانییه و هه‌وڵی یه‌کده‌ستکردنی ئۆڕگان ده‌دا، دژی بۆچوونی تاکه وباوه‌ڕی به مافی ئه‌ندام نییه.
بۆ چوونی ڕێبه‌ریی که به زۆری سه‌ر چاوه له توانا کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونییه‌کانیه‌وه ده‌گرێ و پڕه له ڕسته‌و جو‌مه‌لاتی له پێشدا داڕێژراوبه‌ڵگه وده‌لیکێکی زۆری هه‌م بۆ کرده ئه‌نجامدراوه‌کان و هه‌م بۆ ئیده پیاده‌نه‌کراوه‌کانی هه‌یه، بۆ خۆی له خۆی دا دژبه‌ر خوڵقێن و به‌رهه‌ڵست داتاشه. وا جوانتره که به‌ده‌نه ئه‌رکه‌کانی رێبه‌ریی به ده‌ستوور و ئه‌مر پێکردن نه‌زانێ بۆیەباشترین رسته‌کان ئه‌وانه‌ن که بڵێیین پێویسته ئه‌م کاره بکه‌ین، به‌رپرسین له ئه‌نجامی کاره‌کان دا، واته رێبه‌ریی ده‌بێ بۆ خۆشی خۆی له گه‌ڵ پرۆسه‌ی ئه‌نجامی کاره‌کان بخا.
بۆ نوێبوونه‌وه‌و،ئه‌نجامدانی تێگڕایی ئه‌م ئه‌رکانه که له سه‌ره‌وە وله دوو به‌شی پێشتری ئه‌م زنجیره وتاره‌دا باس کراون، پێویسته کولتور و فه‌رهه‌نگی کار پێکراوی خۆمان بگۆرین. ئه‌م کولتووروفه‌رهه‌نگه ئه‌گه‌ر بۆ کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێکیش هه‌ر تازه بێ، ئه‌وڕۆ ئیدی لە ناو کۆمەڵگادا باوی نه‌ماوه. نه‌سڵی ئه‌وڕۆ چاوه‌ڕوانی ئاڵوگۆڕمان لێ ده‌کا! بۆیه پێویسته سه‌نگی ته‌واو دابنێنێن ونرخ وبایه‌خه‌کانی ئاڵ‌و گۆڕ هه‌ست پێ بکه‌ین. {jcomments off}