سه‌ره‌تا:
خوێندكارانی كوره‌یی به درێژایی مێژوو خاوه‌نی هه‌ستی شۆڕشگێڕی و بیری دێموكراتیك بوون و هۆیه‌كه‌شی سه‌رته‌ڵ گه‌رایی ئه‌وانه. ئه‌وان هۆی رووخانی ده‌وڵه‌ته‌كانی” رێ” (1648-1960)پارك چانك هی ( 1961-1967) و چان دووهوان بوون.
له رێژیمی چاندا بۆ وێنه بوونه هۆی ئه‌وه كه حه‌وت خاڵ بۆ دێموكراتیزه كردن راگه‌یه‌نێت. رۆڵی خوێندكاران له تێپه‌ڕین به‌ره‌و دێموكراسی حاشای لێ ناكرێ به‌ڵام ئه‌وان ته‌نیا گرووپ نه‌بوون، به‌ڵكوو رێكخراوی یه‌كیه‌تیی میللی بۆ ده‌ستووری بنچینه‌یی دێموكراتیكیش “NCDC” خۆ پیشاندانێكی به‌رینی دژی ده‌وڵه‌ت ده‌ست پێكرد واته رێكخراوێكی به‌رین كه توانیی هه‌موو سیاسه‌توانان، ئایینیه‌كان، كرێكاران، هه‌ژاران، جووتیاران و … هتد له ده‌وری خۆی كۆ بكاته‌وه.
پرسیاری سه‌ره‌كیی ئه‌م وتاره ئه‌وه‌یه بۆچی خوێندكاران سه‌ره‌ڕای به‌شداریی چالاكانه‌یان نه‌یانتوانی رێبه‌ریی بزاڤه‌كه به ده‌سته‌وه بگرن. وه‌ڵامێك كه ئه‌م وتاره ئه‌یداته‌وه قامك له سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری، ئامانج و ئیدئۆلۆژییه‌كه‌یان‌و رێگا چاره‌كانیان داده‌نێ. به‌شێكی زۆریان رێگاگه‌لێكی توندڕه‌وانه‌یان هه‌ڵده‌بژارد، ده‌ستیان به مینجونگیان، به واتایه‌كی تر شۆڕِشی خه‌ڵكی ده‌دا. به‌و پێیه كه هه‌رمانگرتنێك ده‌بووه هۆی توندوتیژی، زۆربه‌ی خه‌ڵك ئه‌وانیان به هێزێكی كارا بۆ پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی دێموكراتیك نه‌ده‌زانی. بۆ شیكردنه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌ی خوێندكارییه، ره‌وتی دێموكراتیزه كردن به سه‌ر سێ قۆناغ دا دابه‌ش ده‌كه‌ین:
1ـ دێموكراتیزه بوونی نه‌زوَك وبزووتنه‌وه‌ی خوێندكاریی لاواز له ئوكتوَبه ری ” 1979-دسامبری 1983″ .
2ـ دێموكراتیزه بوون و هه‌ڵسانه‌وه‌ی بزووتنه وه‌ی حوێندكاری له ژووئه‌نی ” 1984- ئاوریلی 1987″ وتێپه‌رین به‌ره‌و دێموكراسیی ئاوریلی” 1987- دسامبری 1987″.
3ـ سه رده‌می دێموكراتیزه بوونی نه زوَك وبزوتنه وه ی خوێندكاریی لاواز : له وسه رده‌مه‌دا ده‌رگیرییه پرژوبڵاوه‌كانی سه‌ر شه‌قامه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رێژیمه‌وه سه‌ركوت ده‌كراو هه‌لی پێكهێنانی رێكخراوی جوَراجوَر به خوێندكاران نه‌ده‌درا هه‌ر بوَیه ئامانجی خوێندكاران به‌ره‌و رادیكاڵ بوون ده‌چوو. له‌م سه رده‌مه‌دا هه ستی دژه ئه‌مریكایی له نێو خوێندكاران‌دا سه رهه ڵده‌دا. له جه‌ریانی تیروَری پارك چانگ هی، بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاران‌و هێزه دژبه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌ت كه‌وتنه هه‌وڵ‌و ته‌قه‌ڵا، بوَ هه‌ڵوشاندنه‌وه‌ی به په‌له‌ی یاسای ژماره9 كه 5 ساڵ كاری پێكرابوو.
639 خوێندكار‌و25 مامۆستای دوورخراو گه‌ڕانه‌وه بۆ زانكوَكان. هاتنه‌وه‌ی خوێندكارانی چالاكی سیاسی گیانێكی نوێی به به‌ر زانكوََدا كرد. له‌م قوَناغه‌دا له ڕِِووبه‌ڕٍووبوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخوَ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت خوَیان پاراست، به‌ڵام كاتێك كه سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت كراوه‌تربوو، داخوازیه‌كانی خوێندكارانیش زوَرتربوو، ئه‌وان خوازیاری ئازادیی چاپه‌مه‌نی‌و هه‌ڵسوكه‌وتی باشتر له‌گه‌ڵ كرێكارانی سه‌نعه‌تی‌و پێشكه‌وتنی به په‌له به‌ره‌و دێموكراسیی راسته‌قینه بوون.
دوای سه‌ركوتی خوێناویی شۆڕشی كوانگ جۆ تێڕوانینی خوێندكاران به نیسبه‌ت ئامانج، شێوه‌ی خه‌بات، كۆمه‌ڵگای كوره‌و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا گۆڕدرا. دوای تیرۆری پارك چانگ هی، ئامانجی خوێندكاران دێموكراتیزه‌كردنی زانكۆكان‌و خودموختاریی خوێندكاران بوو.له‌مانگی مه‌ی 1980 ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه له زانكۆی میللیی سیئۆل كۆبوونه‌وه، خوازیاری سه‌قامگیربوونی دێموكراسیی ڕاسته‌قینه له ڕێگای وه‌لانانی پاش ماوه‌كانی هێزی یووشین بوون.بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری ده‌وڵه‌تی چانی به ده‌وڵه‌تی دژی میللی‌و دژی خه‌ڵك‌و فاشیست ناوبرد كه بۆ له ناوبردنی دێموكراسی په‌نای بۆ ڕێگای جۆراوجۆری وه‌ك بێبه‌ش كردنی خه‌ڵك له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان‌و چه‌وسانه‌وه‌ی ئه‌وان له‌هه‌مبه‌ر مانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵیكی‌تر ده‌برد.
له11ی دسامبری 1980 هه‌زاران خوێندكاری زانكۆی سیئۆل راِگه‌یه‌ندراوی دژی ئیمپریالیستی‌و دژه فاشیی خۆیانیان بلاَوكرده‌وه.له ده‌یه‌ی 1970 دا گروپه‌كانی دژ به ده‌وڵه‌ت، روانگه‌یه‌كی ئه‌رێنی‌یان به نیسبه‌ت ئه‌مریكاوه په‌یدا كرد. یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ڕه‌خنه‌ی ئه‌مریكا له پێشێل بوونی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن ڕێژێمی پاركه‌وه بوو و هه‌روه‌ها ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه ئه‌مریكا هێزه‌كانی خۆی بۆ پشتیوانی له دێموكراسی له به‌نده‌ری پووسان پیاده كردووه.له‌كاتێك دا كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه سه‌لمێندرا. چونكه له جه‌ریانی كوشتاری كوانگ جۆ خوێندكاران ئه‌مریكایان به تاوانبار ده‌زانی‌و بانگهێشتی رێگان له جان ئه‌م باوه‌ڕه‌ی به‌هێز كرد.
خوێندكاران ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگیی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایان له شاره‌كانی كوانگ جۆ (9ی دسامبری 1980)و پووسان (18ی مارسی 1982) ئاگر تێ به‌ردا. له 22ی ئاوریلی 1982 خوێندكارانی زانكۆی كانگۆن له ڕیپێوانه‌كانیان دا دروشمی”یانكی بڕوَوه ماڵی خۆت”یان به‌رزكرده‌وه‌و ئالاَی ئه‌مریكایان ئاگر تێ به‌ردا.گۆڕانێكی‌تر كه له تێڕوانینی ئه‌واندا پێكهات، هه‌وڵ له پێناوی تێگه‌یشتن له ڕاستییه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوره له ده‌قی سیسته‌می جیهانی بوو.تێڕوانینیی ئه‌وان له بارودۆخه‌كه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكی كورت دا كه له ژێر ناوی (فهم‌و راهكار) بلاَوكرایه‌وه له ساڵی 1982 دا به شێوه‌یه‌كی به‌رین له نێو خوێندكارانی چالاكی كوره‌ی باشوور دا بلاَو كرایه‌وه به پێی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه كوره‌ی باشوور وه‌ك كۆمه‌ڵگایه‌كی تازه ئیستعماركراو هاته به‌رباس كه داگیركه‌رانی ئیمپریالیسته‌كانی ئهمریكاو ژاپۆن بوون.له‌م نێوه‌ش دا نیزامی فاشیستیی كوره‌ی باشوور وه‌ك جێ نشینی ده‌سه‌لاَتدارانی ئیمپریالیست ناسێنرا. له رووی په‌ره پێدانی ئابووری‌یه‌وه كوره‌به سه‌رمایه‌داریی تایبه‌ته‌وه په‌یوه‌ست بوو كه له‌وێدا خه‌ڵك به هۆی سه‌رمایه‌داریی ئیمپریالیستی‌و سه‌رمایه‌داریی خۆماڵییه‌وه ده‌چه‌وسانه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌مووه، ئه‌م شێوه هه‌ڵسه‌نگاندنه‌یان قه‌بووڵ نه‌بوو و روانگه جیاوازه‌كانیان له‌م باره‌وه بووه هۆی هێندێك تێكهه‌ڵچوون‌و ئه‌م ده‌رگیریانه بووه هۆی له ده‌ست چوونی هێزه‌كانیان له خه‌بات له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت.دوای ئه‌م بزووتنه‌وه سه‌ر نه‌كه‌وتووه‌ی(كوانگ جۆ) خوێندكاران بوونه دوو به‌ش: گرووپی موریم كه زیاتر پێی له سه‌ر پته‌وكردنی ڕێكخراوه‌كان داده‌گرت‌و له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوو كه خۆپێشاندانی په‌رژ‌و بڵاو و لاواز، ده‌بێته هۆی پته‌وكردنی گوشاری ده‌وڵه‌ت‌و له ده‌ست چوونی هێزی رێكخراوی بزووتنه‌وه. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان گرووپی هێكریم باوه‌ڕی به شه‌ڕی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تدا هه‌بوو.ئاوریلی 1982 حیزب سه‌ركه‌وتوو بوو له ساڵی 1982 باس‌و مناقه‌شه‌كانی خوێندكاران بووه هۆی پێكهاتنی”یابی”(ره‌خنه‌گرانی خوێندنگای شه‌وانه) له به‌رامبه‌ر جیان مه‌نگ كه نووخته هیوای بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری بوو.”یابی” باوه‌ڕی به تێكۆشانی ده‌روون زانكۆیی بوو له به‌رامبه‌ر جیان مینگ كه باوه‌ڕی به خۆپێشاندان‌و تێكهه‌ڵچوونی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت بوو.
دێموكراتیزه بوون‌و ده‌ست پێكردنی بزاڤی خوێندكاری
به پێچه‌وانه‌ی ده‌وره‌ی یه‌كه‌م له‌م سه‌رده‌مه دا خوێندكاران له خه‌باتی دژی ریژێم دا به ئه‌زموونتر بوون، له دیسامبری 1983 دا ده‌وڵه‌ت سیاسه‌تگه‌لێَكی به‌ڕێوه‌ده‌برد كه خودموختاری‌و ئازادیی زانكۆكان زیاتر بوو. بۆیه نه ده‌توانین ئاماژه به ئازادیی خوێندكارانی ده‌ستگیركراو بكه‌ین نه وه‌رگرتنه‌وه‌ی خوێندكارانی ده‌ركراو. ئه‌م فه‌زا كراوه‌یه هه‌لی بۆ خوێندكارانی چالاك ره‌خساند كه سه‌ر له نوێ ڕێكخراوه‌كانیان دابمه‌زرێننه‌وه. ئه‌وان له مارسی 1984 دا كۆمیته‌ی په‌ره‌پێدان به خودموختاریی ناو زانكۆكانیان دامه‌زراند ئه‌م كۆمیته‌یه ئه‌ڵقه‌ی پێوه‌ندیی زانكۆكانی سه‌رانسه‌ری وڵات بوو. له ئاوریلی 1985 دا بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاران ده‌ستی كرد به دامه‌زراندنی ڕێكخراوێكی به‌رین‌و ڕێك‌وپێك تر به ناوی فیدراسیۆنی میللیی ئه‌نجوومه‌نی خوێندكاران كه ئه‌ندامی له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا هه‌بوو. سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی ڕێكخستن‌و هاوكاریی خوێندكاران‌و هه‌موو چینه‌كانی تر، جیاوازیی بیری ئیدئۆلۆژیك سه‌باره‌ت به لێكدانه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی سیاسی، ئابووریی، ئه‌وكات هه‌بوو. به‌م هۆیه‌وه خوێندكاران بوونه دوو ده‌سته:
1ـ گرووپی ئالاَ كه باوه‌ڕی به خه‌باتی هه‌نگاو به هه‌نگاو و له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو كه خوێندكاران ده‌بێ وزه‌ی خۆیان له ڕێگای دروست كردنی رێكخراوێكی یاسایی‌و سالم به هێنانه به‌رباسی كه‌م‌و كۆڕییه‌كانی زانكۆ له پشتیوانیی ته‌واوی خوێندكاران پێش له ڕێكخستنی خه‌باتێكی توندوتیژ كه‌ڵك وه‌ربگرێ. ئه‌م گرووپه تێده‌كۆشا نفووزی خه‌ڵكیی خۆی له رێگای پته‌وكردنی بزووتنه‌وه‌كه‌وه په‌ره پێ بدا.
2ـ گرووپی دژی ئاڵا كه درێژه‌ی گرووپی هێكریم بوو. ئه‌م شێوه خه‌باته‌ی به لاواز ده‌زانی چونكه له‌و بڕوایه‌دا بوو رێكخراوی یاسایی خه‌باتی فیزیكی سنوور دار ده‌كات. ئه‌وان چالاكیی به كۆمه‌ڵیان له‌سه‌ر پێك هێنانی هێزێكی پێشڕه‌و ده‌كرد. له‌م ڕووه‌وه له‌كۆتایی ساڵی 1984دا كۆمیته‌ی خه‌بات بۆ دێموكراسی‌یان دامه‌زراند. ئه‌م كۆمیته‌یه له 14ی ژانویه‌ی 1985 دا ئه‌ركی داگیركردنی بینای ناوه‌ندیی حیزبی ده‌سه‌لاَتدار به ناوی حیزبی عه‌داڵه‌تی دێموكراتیكی به ئه‌ستۆ گرت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دوای ماوه‌یه‌ك گرووپی ئاڵاش پێكهێنانی هێزی پێشڕه‌ویان قبووڵ كرد‌و له تێكهه‌ڵچوونه‌كانیشیاندا به‌شدارییان كرد. ئه‌م كۆمیته‌یه له‌لایه‌ن هه‌ردوو گرووپه‌وه ڕێبه‌ری ده‌كرا. له سه‌ره‌تای 1986 ه‌وه ئه‌م گرووپه به هۆی توندڕه‌ویه‌كانی‌و دووركه‌وتنه‌وه له خه‌ڵك درانه به‌ر ره‌خنه. ره‌خنه‌گران له زانكۆی سیئۆل له ئاوریلی 1986 دا كۆمیته‌ی پشت ئه‌ستوور به خه‌باتی دێموكراتیك دژی ئهمریكاو فاشیزم له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئیدئۆڵۆژیی شۆڕشی دێموكراتیكی خه‌ڵك‌و ئازادیی نیشتمانیان دامه‌زراند. ئه‌م تاقمه كۆمه‌ڵگای كوره‌یان به كۆمه‌ڵگایه‌كی داگیركراو دایه قه‌ڵه‌م كه دارده‌ستی ئیمپریالیسته‌كانی ئه‌مریكا و ده‌وڵه‌تی نیزامیی ئه‌مریكایه‌و ته‌واوی هێزه‌كانیان ده‌بێ له خزمه‌ت خه‌باتی دژی ئیمپریالیستیدا بن.
هاوكات له‌گه‌ڵ خه‌بات بۆ دێموكراسی، ئه‌م گرووپه له‌و بڕوایه‌دا بوون كه ئامانجی سه‌ره‌كی ده‌بێ خه‌بات بۆ یه‌كێتیی دووباره بێ، چونكه دوژمنی ئیمپریالیست بۆته هۆی ناكۆكیی دوورگه‌ی كوره. له 21ی مارسی 1976 دا گرووپی ئاڵا َكومیته‌ی خه‌باتی دێموكراتیكی میللیی دژ به ئیمپریالیزم‌و فاشیزم دامه‌زراند كه درێژه‌ی ئیدئۆڵۆژیی شۆڕشی دێموكراتیكی میللی بوو، به‌و جیاوازییه‌وه كه ئه‌م گرووپه كۆمه‌ڵگای كووره‌ی به كۆمه‌ڵێكی تازه داگیركراوی سه‌رمایه‌داریی پاوانخواز ده‌ناسی‌و له‌م رووه‌وه رووخانی ده‌وڵه‌تی نیزامی فاشیستی بۆ ئه‌وان له پێشه‌وه بوو، له حاڵێكدا كه كۆمیته‌ی پشت ئه‌ستوور به خه‌باتی دێموكراتیكی میللی دژ به ئهمریكاو فاشیزم، په‌یوه‌ندیی نێوان ئهمریكاو كووره‌یان به په‌یوه‌ندیی ئاغا‌و ره‌عیه‌تی ده‌زانی.
كومیته‌ی خه‌باتی دێموكراتیكی میللی دژ به ئیمپریالیزم‌و فاشیزم ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌یی به به‌ستراوه‌یی ده‌زانی‌و له سه‌ر خودموختاریی رێژه‌یی كوره پێیان داده‌گرت. ئه‌م دووانه له پێناسه‌كردنی سنووری نێوان خه‌ڵك‌و له‌گه‌ڵ یه‌ك جیاوازییان هه‌بووه كومیته‌ی پشت ئه‌ستوور به خۆ بوورژوازیی میللی، سه‌ربازانی دێموكرات، كرێكاران‌و جوتیارانی به تووده ده‌ژمارد. به‌ڵام كومیته‌ی خه‌باتی دێموكراتیكی میللی بڕوای وابوو ئه‌و گرووپانه ناتوانن ئامرازی یه‌كێتی بن چونكه ئه‌وان ده‌یانه‌وێ حكومه‌ت به‌ده‌سته‌وه بگرن نه‌ك ئه‌وه‌ی كه شۆڕشی خه‌ڵكی رێنوێنی بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه هه‌ر دوو گرووپه‌كه له كار‌و و كرده‌وه‌ی رادیكاڵه‌كانی كۆمیته‌ی خه‌بات بۆ سه‌مین ره‌خنه‌یان ده‌گرت، جیاوازییه‌كی زۆریان له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌كانی خۆیاندا نه‌بوو هێندێك جاریش توندڕه‌وانه له‌گه‌ڵ وان ده‌جووڵانه‌وه. ئه‌م دوو گرووپه دوو خۆپێشاندانی توندوتیژیان به‌ڕێوه برد. ڕووداوی ئینچۆ له مای 1986 و داگیركردنی زانكۆی كۆنكاك له مانگی ئۆكتۆبردا: تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه به‌م شێوه‌یه‌ن: خۆپێشاندانی یه‌ك له دوای یه‌ك له زانكۆكان، یه‌كگرتنیان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری‌و بوونی رێكخراوگه‌لی دوولایه‌نه‌و ڕادیكاڵ. له خۆپێشاندانه‌كانیاندا له تاكتیكگه‌لی چریكی كه‌ڵكیان وه‌رگرت یه‌كگرتنی كرێكاران‌و خوێندكاران له دووه‌مین ده‌وره‌ی دێموكراتیزه‌كردن دا گرینگ‌ترین پێشكه‌وتن له بزوتنه‌وه‌كه‌دا بوو.
زۆرێك له خوێندكاران وانه‌یان ته‌واو كردبوو به شێوه‌ی نهێنی ده‌چوونه شوێنی كاره‌كان‌و به شاردنه‌وه‌ی شوناسی خۆیان بۆ په‌روه‌رده‌كردنی كرێكاران‌و رێكخستنی یه‌كیه‌تییه كرێكارییه‌كان تێ ده‌كۆشان. ئاماده‌بوونی خوێندكارانی چالاكی سیاسی له گۆڕه‌پاندا كێشه‌كانی كار، زانیاری‌و له ئاكام دا ڕێژه‌ی چالاكیی سیاسیی كرێكارانی گه‌شه پێدا. ئه‌م یه‌كیه‌تییه، ده‌وڵه‌تی نیزامیی له پتانسێلی شۆڕش ده‌ترساند. مه‌به‌ست له رێكخراوی دوولایه‌نه هه‌بوونی لایه‌نی یاسایی واته رێكخراوه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاریی فه‌رمی، له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی دیكه، وه‌ك جووڵانه‌وه‌ی زه‌وینیی چریكیی توندوتیژی دژ به رێژیم بوو.
توندوتیژ بوون‌و ڕادیكاڵ بوون تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌و ده‌مه بوون. ئه‌وان له خۆپێشاندانه‌كانیاندا دار‌و به‌ردو خشت‌و كۆكتل مۆلۆتۆف‌و مه‌شخه‌ڵی ئاوریان بۆ ده‌هاویشتن. ئه‌و توندوتیژییه زیاتر بۆ به‌رگری كردن له‌خۆ و دژ به توندوتیژیی پۆلیس ئه‌نجام ده‌درا. به‌م كرده‌وه توندوتیژانه ئه‌وان له ناو خه‌ڵك‌و چینی خوێندكاردا ته‌ریك كه‌وتنه‌وه.
تێپه‌ڕ بوونی دێموكراتیك‌و بزووتنه‌وه‌كانی خوێندكاریی ئاوریلی 1987 هه‌تا دسامبری 1987 :
ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌می هاوته‌راز بوونی بیری گشتی بۆ گه‌یشتن به دێموكراسی بوو. به هۆی ئه‌زموونگه‌لی پێشوو خوێندكاران بۆیان ده‌ركه‌وت كه توندوتیژی ده‌بێته هۆی ترساندنی خه‌ڵك‌و هه‌ڵاتنیان‌و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت. دوای ڕووداوی ئینۆن‌و داگیركردنی زانكۆی كوونكاك، خوێندكاران پشتیوانیی خه‌ڵكیان له ده‌ست دا‌و زۆریان لێ گیرا.
بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌و شێوه‌یه ده‌ناسرێ:
1ـ بۆ به ده‌ست هێنانی خۆشه‌ویستی‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَتی سه‌ركوتی ده‌وڵه‌ت زۆرێك له ماك‌و تاكتیكه‌كانیان هه‌ڵوه‌شاندو خۆپێشاندانه‌كانیان له‌نێو سنووری زانكۆ دا به‌رێوه‌برد.
2ـ داواكاری‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان هه‌تا ئاستی كێشه نێوخۆییه‌كانی زانكۆ وه‌ك ئاسایشی خوێندكاران‌و لابردنی مامۆستایان‌و به‌رێوه‌به‌رانی لایه‌نگری ده‌وڵه‌ت كه‌م كراوه.
3ـ ڕۆڵی ئه‌نجومه‌نه گشتییه‌كانی خوێندكاران له به‌رامبه‌ر ڕێكخراوه‌كانی سوپای پێشڕه‌و به هێز بوو.
4ـ به‌لاواز بوونی رێكخراوی پێشڕه‌و، خه‌باتی ئیدئۆلۆژیكیش له‌نێو ڕێكخراوه‌كان دا كه‌متر بووه.
5ـ هه‌وڵ بۆ یه‌كگرتنی كرێكاران‌و خوێندكاران كه‌متر بووه ته‌نانه‌ت دوای ده‌رچوونی لایحه‌ی 13ی ئاوریل له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه كه خوێندكاران بۆ وه‌ده‌ست هێنانی سۆزی خه‌ڵك كاریان ده‌كرد، رووناكبیران‌و ناڕازیانی حكوومه‌ت بوون كه دژ به‌وه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌رده‌بڕی. دوای نیوه‌ی مانگی مه‌ی خوێندكاران خه‌باتی سیاسیی خۆیان ده‌ست پێ كرد. به پێی نه‌ریت، 18ی مانگی مه‌ی ساڵڕوَژی كوشتوبڕی كوانگ جۆ بوو و ئه‌وان خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌یان وه‌ڕێخست‌و وێڕای رێكخراوی مه‌زنی یه‌كیه‌تیی میللی بۆ یاسای بنه‌ڕه‌تی دێموكراتیكNCDC خوێندكاران توانیان بزووتنه‌وه گه‌ڵێكی چالاكتر و رادیكاڵ تر درووست بكه‌ن.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه خۆپێشاندانی گه‌وره به هۆیNCDC وه‌ڕێ ده‌خرا، ریكخراوه خوێندكارییه‌كان بۆماوه‌ی 20 رۆژ هه‌موو ڕۆژێك له ریزی پێشه‌وه‌ی خۆپێشاندانه‌كان دا بوون.
خوێندكاران توانیان ناڕه‌زایه‌تییه‌كی پان‌و به‌رین‌و گشتی له سه‌رانسه‌ری وڵات زیندوو رابگرن. له حاڵێكدا كه NCDCجه‌ختی له سه‌ر خۆپێشاندانی هێمنانه ده‌كرد، خوێندكاران هه‌رچه‌ند جارێك به هاویشتنی بۆمبی ده‌ستكردو به‌رد هێرشیان بۆ پۆلیس‌و بیناو مڵكی ده‌وڵه‌تی ده‌برد و تێكۆشانه‌كانیان به‌ره‌و توندوتیژی ده‌كێشا‌و له‌گه‌ڵ سه‌ركوتی توندی پۆلیس به‌ره‌وڕوو ده‌بوون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه خۆپێشاندانی هێمنانه‌ی NCDCبووه هۆی به‌شداریی خه‌ڵك‌و له هێندێك حاڵه‌تدا كه خوێندكاران پاشه‌كشه‌یان به پۆلیس ده‌كرد، ده‌بوونه هۆی بوێری‌و هاندانی خه‌ڵك تا بتوانن ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان دژی رێژێمی دیكتاتوَر ده‌ربڕن.
ئاكامی هه‌وڵه‌كان‌و سنووردار بوونی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری:
بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری، هه‌م ئاكامی ئه‌رێنی هه‌م ئاكامی نه‌رێنیی له ڕه‌وتی دێموكراتیك كردنی كوره‌ی باشووردا هه‌بوو. ده‌یه‌ی 1980 ته‌نیا خوێندكاران بوون كه له‌ژێر گوشاری له راده‌به‌ده‌ری ده‌وڵه‌تی چان مانه‌وه‌و هه‌وڵه‌كانیان دژی ده‌وڵه‌تی خۆیان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك درێژه پێدا. ئه‌وان ببوونه هۆی هیواو ئومێدی خه‌ڵك‌و گرووپه‌كانی تریش. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به هۆی ئیدئۆلۆژیی رادیكاڵیان، نه‌یانتوانی ئاڵتێرناتیڤێكی باش بۆ رێژیمی سه‌ره‌ڕۆ بن‌و جڵه‌وی ده‌وڵه‌تی دێموكراتیك به ده‌سته‌وه بگرن. كارتێكه‌ریی دوو لایه‌نه‌ی بزووتنه‌وه‌كه‌یان ده‌توانرێ له سێ بواری رێكخستن، ئیدئۆلۆژی‌و ئه‌و ئیستراتیژی به تێروته‌سه‌لی بخرێته به‌رباس:
الف: له‌م ڕوانگه‌وه، خوێندكاران ڕێكخراوه گه‌لی نایاسایی و نیزامی‌یان پێك هێنابوو، له ره‌وتی شۆڕشی كوانگ جۆدا ته‌واوی گرووپه دژبه‌ره‌كان‌و یه‌ك له‌وان حیزبی دژبه‌ر ، گرووپه ناڕازییه‌كان‌و كرێكاران‌و … نه‌یان توانی له به‌رامبه‌ر كرده‌وه رادیكاڵه‌كانی ده‌وڵه‌تی چان سه‌ر به‌رز بكه‌نه‌وه، بێجگه له‌و خوێندكارانه‌ی كه ناچار بوون بۆ ئه‌وه‌ی زیندوو بمێنن‌و كووره‌ی خه‌بات به گوڕ‌و تین ڕابگرن به شێوه‌یه‌ك كار بكه‌ن ئه‌م گرووپه نه پاره لاوازی‌و چوارچێوه‌یه‌كی سنورداریان هه‌بوو. هه‌روه‌ك گوتراوه: خوێندكاران نه‌یان توانی ڕێكخراوێكی یه‌كگرتوو و پان‌و به‌رین له نێوان ته‌واو زانكۆكان دا به شێوه‌ی یه‌كگرتوو پێك بهێنن. خوێندكاران زۆركات له‌گه‌ڵ یه‌ك جیاوازی ئیدئۆلۆژی‌و ئیستراتیژیكیان هه‌بوو.
ب: ئیدئۆلۆژی : خوێندكاران له ره‌وانگه‌ی ئیدئۆلۆژیه‌كییه‌وه له‌ده‌یه‌ی 1980 دا تێڕوانینێكی به‌ربڵاویان هه‌بوو. له‌م سه‌رده‌مه‌دا خوێندكاران هه‌وڵیان ده‌دا راستییه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوره هه‌ست پێ بكه‌ن. هه‌ستی پراكتیك له‌كۆمه‌ڵگای كوره، ئاستی بزووتنه‌وه‌ی دژ به ده‌وڵه‌تی برده سه‌رو بووه هۆی خه‌باتی بێوچان‌و به‌رده‌وام بۆ دێموكراتیزه كردن. ئه‌م كاره‌ساته له ڕێگای تێگه‌یشتن له‌م مه‌سه‌له ده‌گه‌یشته ئاكام كه ته‌نگ‌و چه‌ڵه‌مه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوره چیه‌و رێژیمی سه‌ره‌ڕۆ چۆن خه‌ڵك ده‌چه‌وسێنێته‌وه.
ج: ستراتیژی: باوه‌ڕی قوڵ به ئیدئۆلۆژی، هۆی سه‌ره‌كیی جیاوازی له نێوان خوێندكاران‌دا بوو. ناكۆكییه سه‌ره‌كییه‌كان زیاتر له سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌لانه‌ی خواره‌وه بوو:
جیاوازیه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوره چن؟
ئه‌كته‌ره ئه‌سڵی‌یه‌كانی چ كه‌سانێك ده‌بێ ببن؟ ئیستراتیژیی بزووتنه‌وه‌ی دژی ده‌وڵه‌ت ده‌بێ چۆن بێ؟ خوێندكاران به‌گشتی زیاتر له كرده‌وه‌ی توندوتیژی نایاسایی بۆ به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی رێژێم كه‌ڵكیان وه‌رده‌گرت. ئیستراتیژیی رادیكاڵی ئه‌وان بووبه هۆی مانه‌وه‌یان‌و ئیدی خوێندكاران هۆكاری زیندوومانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بوون، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه سه‌ركه‌وتن به سه‌ر هێزه‌كانی رێژێم ده‌بووه هۆی هیواو ئومێدی خه‌ڵكی ئاسایی به‌ڵام هه‌ندێ جاریش ده‌بووه هۆی ئه‌وه كه حیزبه نه‌یاره‌كان‌و خه‌ڵكی ئاسایی دوورییان لێ بكه‌ن. وشه‌ی( min) مین كوره‌ییه نه ئینگلیسی‌و به واتای ئازادیی كۆمه‌ڵان، یه‌كیه‌تیی نیشتمان‌و خه‌بات بۆ دێموكراسی.
ژێده‌ر ـ گۆڤاری “نامه”{jcomments off}