"an independent online kurdish website

هەموو ساڵێک کە بە رۆژی بەرەنگاربوونەوەی ژنان(20/11/ 1981 )ناودێرکراوە، بە شێوازی جۆراو جۆر، دەخرێتە بەر باس و لێکۆڵینەوەی راگەیەنە گشتییەکان و سەرنجی تایبەتی پێ دەدرێت.shehla_yarhuseni_2012

بەڵام تا ئێستا وەک پرسێکی سیاسی و کۆمەڵایەتیی ژنان ئاوڕی لێ نەدراوەتەوە و سیستم و دام و دەزگاکانی دەسەڵات لە ئاست ئەم پرسەدا هەمیشە کەمتەر خەم بوون و خۆیان بە خاوەنی ئەم کێشەیە نازانن.

پێدەچێت لە روانگەی لایەنی دەسەڵتدراوە ئەم کێشانە تەنها کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی و ئاسایی کۆمەڵگا بێت و کۆمەڵگا خۆی بەرپرسیارە لەو دۆخە.کاتێک سیستمێک یان وڵاتێک خۆی بە دێموکرات ناودێر دەکات یان هەڵگری دروشمە بریقەدارەکانی دێموکراسیین، گرینگترین بنەمای دێموکراسی بەرپرسیارییە لە بەرامبەر کۆمەڵگادا.لە هەمان کاتدا بنەماکانی پێشکەوتنی کۆمەڵایەتیی بەندە بەوەی کە دەسەڵات و دام و دەزگا حکومەتییەکان تا چەندە خەڵک و کۆمەڵگا وشیار بکەنەوە و ماف و ئەرکەکانی تاک لە کۆمەڵگادا دیاری بکەن بە هۆی ئەوەی کە ئەم دۆخەی ژنانی تێدایە نەگاتە ئەم ئاستە سەخت و دژوارەوە.{jcomments off}

وشیاری خەڵ بە واتای، رۆشنبیریی گشتی لە ئاست بنەماڵە، کۆمەڵگا و دەسەڵات و لە هەمانکات دا گرینگیدان بە مافەکانی تاک لە بەرامبەر هیزی دین و بنەماکانی شەریعەت، عەشیرە و خێلایەتی، ناوچەگەریی و…. تا”من”ی تاک، بەرپرسیارتر لە بەرامبەر کۆمەڵگادا پەروەردە بکات و مافەکانم بناسم.

ئەمانە ئەزموونی تفت و تاڵی کۆمەڵگای دواکەوتوویە کە حیزب و لایەن دەسەلتدارەکانیش بە هەمان شێوە حوکمڕانیی دواکەوتووانە دەستیان لەم کێشانەدە هەیە و لە پێناو خزمەتکردنی بە مانەوەی خۆیان لە گۆڕەپانی سیاسەت و دەسەڵات دا پەرەی پێ دەدەن. بۆیە ژنان بە هەرچەشنە لە خەبات و بەرخۆدانی سیاسی و کۆمەڵایەتیی دا بەشدار بووبێتن، بوونتە قوربانیی دەسەڵاتی پاشکەوتوویی پیاوسالاریی و دۆخە ناهەموارە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی دوێنێ و ئەمڕۆ.

یەکەم جار وشەی دێموکراسی بەلاوە زۆر گران و قورس بوو، وام دەزانی دێموکراسی بەدیهێنەری هەموو خەون و ئاواتەکانی خەڵک و کۆمەڵگایە و کۆمەڵگا بە بەختەوەریی دەگات؟!

چونکە دڵنیام هەر یەک لە ئێمە ئەگەر لەم ووشەیە تێگەشتبوین پێش لەوەی جەنجاڵی و دنیای سیاسەت بە لارێمان ببات، هەوڵمان داوە کە واتاکانی دێموکراسیی تێبگەین، بەڵام ماخابن لە کۆمەڵگەی ئێمەدا نەتەنیا دێموکراسیی بۆتە دروشمێکی زریقەدار و هەموو لایەن و رەوتە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکان خۆیان بە دێموکرات ناودێر دەکەن، بەڵکوو دێمۆکراسی بوە بە قەڵغانی دەستی هێزە توندرەوە سێکۆلارەکان بۆ بۆ وەدست هێنانی نیازەکانی خۆیان و مانەوە و گەیشتن بە دەسەڵاتی سیاسی لە کۆمەڵگادا و وەک پێوانەیەک بەکاری دێنن بۆ سەرمایەگوزاری بەسەر ئەقڵی گشتیی کۆمەڵگاوە و مافەکانی تاک لە کۆمەڵگادا بە قازانجی بەرژەوەندییەکانی خۆیان پێشێل دەکەن.

بۆیە زۆر جار دەیبینین بە چاوی خۆمان هەر ژنان خۆیان بە نێوی دێمکراسی و میانەی توندڕەوەو توندوتیژی بەرامبەر هاورەگەزی خۆیان دەکەن، ئەمەش سیاستێکی پیاو سالارانەیە کە لە خودی پیاوە دەرێتە ژنان بۆ چەوسانەوەی ژنان .

ئەوەی بۆ من جێگای پرسیارە ئەو هیزە سیکۆلاریزمە هەقخوازەکان کە خۆیان بە پێشرەوی خەڵک دەزانن،تا ئێستا نەیانتوانیوە راستییەکانی ژیانی مرۆڤەکان چ لە ئێستا چ لە رابردودا روون بکەنەوە بۆ خەڵک، بۆ ئەوەی خەڵک هەمیشە لە ژێر زوڵم و ستەمدا بژین و بمێننەوە.

دنیا گۆڕانی بەسەرداهاتوە و پێشکەوتنی مەزنی بە خۆیەوە بینیوە، سەردەمی ئێستا نابێت وەک رابردو چاو لێ بکریت چونکە فەزای میدیاو تریبوونی ئازادی ئێستا زۆر کاریگەریی لە سەر ئەقڵی مرۆڤەکانی ئەم سەردەمە داناوە، بۆیە راستییەکان ناتوانریێت بە شاراوەی بمێنتەوە، خەڵک ئێستا زیاتر چاوکراوترە بوون، کاتێک مەلاکان لە منبەرێەکەوە نەسیحەت و قسەی خورافەیی بە گوێی خەڵکدا بدەن مەگەر ئەو کەسانە زیاتر بە گوێدا بچێت کە نەزانن لە دونیا چی دەگوزەرێ؟

دونیای ئەمرۆ دونیای عیلم و زانستە، بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەمەڕ کێشەکان و هەوڵدان بۆ کردنەوەی ئەم گرێ کوێرەی کە لە نێو کۆمەڵگای ئێمەدا هەیە و بێ چارەسەریی ماوەتەوە.کێشەگەلێ وەک توندووتیژیی بەرامبەر ژنان و هەڵاواردن و بێریزی کردن بە کەسایتیان و کۆمەڵێک کێشەی دیکە کە لێرەدا دەرفەتی باس و لێکۆڵینەوەی لەو پرسە کۆمەڵایەتییانەی ژنان نیە کە پەیوستە بە داب و نەریت و ئایین لە کۆمەڵگادا و پەرەسەندن و گەشەسەندنی ئەم بیرە و ناوشیاریی ژنان، بارودۆخە رۆژ لە دوای رۆژ کارەساتبار دەکات.

ئەوەی لە کۆمەڵگای ئێمە باوە، ئەوەیە ژنان تەنا مافی مناڵ بەخێوکردن و کابانیان هەیە، ئاگایان لە ماڵ و خێزانیان بێت بە هەمان شێوە لە ئایینی ئیسلامیش هەمان خاڵ دیاری کراوە ئەوە کەدەبیت ژنان پێڕەوی لێبکەن، هەر بۆیە من دەتوانم چەند نموونەی ئایینتان بۆ بهێنمەوە کە تێدا ئاماژە بە ئەرک و مافی ژنان دەکات:

ـ سوورەتی نیساء

“ئەگەر لە مەر کیژە هەتیوەکانەوە، لەوە ترسان کە نەتوانن بە تەرزێکی حەقەوە لە گەڵیان بجوڵێنەوە دەتوانن وازیان لێ بێنن و ژنانی تر چەندتان بوێت و خۆتان پیتا باشەو دەشێن بیهێنن مارەیان کەن لە خۆتان دوان بن سیان بن چاریش بن هەر رەوایە”.

دیسان سوورەتی نیساء

“سورەی ٧ لە مالو مڵکی باوک دایک خزمی نزیک زۆر بێت یان کەم نێرینە بەشی خۆی هەیە،مێونیەش بەشدارە لێردا کچەکە پەراوێز خراوە تەنها بەشدارە ئیتر ئەوە دیاری کراوە.

دیسان سوورەتی نیساء

سورەی ٣٤ پیاوان بە سەر ژناندا دەسەڵاتیان هەیە، کە خوا هندێکی لە هەندێ هەژارتر بە دیهێناوە.دیارە پیاوان ئەرکی بەرێوەچوونی ماڵیان کە سەر شانە.جا ژنانی باش ئەوانەن گوێرایەلی فەرمانەکانی خودا بن-دوور لە شویان شەرمی خۆیان دەپارێزن و ئاگایان لە مالێ دەبێ.

ئەو ژنانەش لە ئەشقی بونیان دەترسن ، نەسیحەت بکرێن جێگایان لێ جیا بکەنەوە، ئەگەر لێشیان بدەن دەبێت.

شتی زۆر لاوە زیاتر هەیە بخرێتە روو بۆ زیاتر بە ئاگا کردنەوەی تاکی کۆمەڵ بە تایبەتی ژنان.

ئەرکی هەر تاکێک لە ئێمە ئەوەیە ئەوەی کە دەیزانین لە بەردەستماندا نەهێلێنەوە بە داخراوی و زیاتر جەخت لە کێشەکان بکەینەوە، ئەو توندوتیژیان رۆژانە بە ژن دەکریت لە دنیادا، بەتایبەتی کوردستان جێگای داخ و کەسەرێکی زۆرە و بەردەوامیی ئەم چەشنە توندووتیژییانە، کۆمەڵگا بەرەو هەڵدێر دەبات.

لە هەر کۆمەڵگایەک داب و نەریتی دواکەوتوویی و بنەماکانی شەریعەتی ئایین خۆی زاڵ کرد بەسەر دام و دەزگا مۆدێرنەکان و ژیانەی رۆژانەی خەڵکدا، ئەو کۆمەڵگا بەرەو پەراوێزێکی هەمیشەیی دەڕوات و رۆژ لە دوای رۆژ مرۆڤەکان بەهاو نرخی یەکیان لە لا نامێنت، ئازارەکانی تاک زیاتر ئەکات و برینەکان قوڵتر دەبنەوە.

بە درێژایی مێژوو، لە کۆمەڵگادا هەمیشە نارەزایەتی و شۆڕش و بزووتنەوەی جۆراوجۆر هەبوە، بە دوورو نزیکەوە ئەوە دەسلمێنن کە هێزی سەرکیی پیاوان باڵادەسترین کائینی سەردم بون.هەر لەم روویەشەوە بوو کە لە کۆتاییەکانی سەدەی بیست، بزووتنەوەیەکی چالاک و بەهیزی ژنان لە هەموو دنیادا دەستی پێ کرد، لە زۆربەی وڵاتەکاندا ژنان بە مافی خۆیان گەیشتن و چالاکییە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان و بیرو بۆچونی فیمنیستاکان ئاوازێکی تازەی پەیدا کرد. بۆیە لە گەڵ جووڵانەوەیان لە مەیدان سیاسیدا گروتینێکی بەر چاوی هەبوو و لە سالەکانی ١٩٦٠-١٩٧٠، رەخنە گرە فیمنیستەکان بە بەڵگەیەکی زۆریان سەبارەت بە دسەڵاتی پیاون بە سەر ژناندا لە رێگەی بالدەستی پیاوانەوە باس کرد.ئەم رەوتە درێژەی هەیە تا سەرکەوتنی ژنان و شەپۆلێکە، کە بەری پێ ناگیرێت و خەباتی ژنان لە پێناو مافەکانیان بەردەوامە.

لە کۆتایی دا، لە رێگەی ئەم نوسراوە دەڵێم، ژیانی مرۆڤ لە کۆمەڵگادا بەستراوە بە پێکەوەبوونی ژنان و پیاوان، هەوڵدان بۆ بەختەوەرەیی و بەختیاری کۆمەڵگا، ئەگەرچی هەوراز و نشێو زۆرە تا گەیشتن بەم بەختیارییە، بەڵام پەلەکردن لە بەدیهێنانی خەونەکانی ژنان و یەکسانی لە کۆمەڵگادا تا دێت درەنگتر دەبێت.نەیاری بەردەم چالاکیی و هەوڵەکانی ژنان زۆرە، وەک خۆم دەڵێم نەفەرت لەوانەی کە مردن و توندوتیژی و هەڵاواردن بەرامبەر بە مرۆڤەکان بە رەوا دەزانن و لەسەرووی هەموویانەوە ژنان وەک مرۆڤی پلە دوو چاو لێدەکەن. لە هەمان کاتدا بژی ئەوانەی رێگا لە توندوتیژی مرۆڤەکان دەگرن و هەوڵ بۆ یەکسانی لە کۆمەڵگا دا ئەدەن.

شەهلا یرحوسێنی

20,11,2012

نۆروێژ

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی