هەر وەک دەزانین لە سەردەمی بارزانی نەمر دا کورد و حکوومەتی عیراق لە سەر کەرکوک ڕێک نەکەوتن. بارزانی ئامادە نەبوو ملکەچ بێ لە کوردستانی بوونی کەرکوک و حکوومەتی ئەو کاتی عیراقیش کەرکوکی بە شارێکی عیراقی دەزانی و نەی دەخستە سەر جوغرافییای حوکمی زاتی کوردستان،
بارزانی ئامادە بوو بە کۆتای هاتنی شٶڕشەکەی بەڵام ئامادە نەبوو بۆ واژۆکردنی لە دەست دانی ئەم شارە دابڕاوانە کە ئێستاش نەلکاوەتەوە بە خاکی ژێر دەسڵاتی کوردییەوە. پاشان گەلەکۆمە نێودەوڵەتییەکی ئەلجزایری ساڵی 1975 پێدادێ و حکوومەتی شا و بەعس ڕێکەوتنێکی ناڕەوا واژۆ دەکەن لە سەر حیسابی کورد عیراق ئامادەیە بەشە ئاوی خلیجی فارس و عەرەب بدات بە ڕەژیمی ئێران، و ئەمە بە زەرەری خۆیان و قڵاچۆ کردنی گەلی کورد تەواو بوو. پێیان وابوو کورد بۆ هەمیشە لە ناو دەچێ و شارە دابڕاوەکانی کورد، کورد نابێتەوە بە خاوەنی.
ئەم ئەقڵیەتە نەک تەنها حکوومەتی بەعس بەڵکو هەموو حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عیراق بە درێژای مێژوو لە سەر ئەم شارە جوغرافییایە کێشەیان بۆ کورد دروست کردووە وەها بیریان کردوەتەوە، هۆیە کەشی دەگەڕێتەوە بۆ سەر دەۆڵەمەند بوونی ئەم شار و شارەکانیتری سەر سنووری خاکی کوردستان وعەرەب. {jcomments off}
ئەو بیرە پێی وا بوو کورد بۆ هەمیشە کۆتایی هات و خەیاڵ بوو، کە چی زۆری نەبرد کوردستان بو بە مەرگستان بۆ داگیرکەران هەر لە ساڵی 1976 گڕی بڵێسەی شەڕی چەکداری بە سەرۆکایەتی یەکێتی نیشتمانی دەست پێ دەکاتەوە بە دوای یەکێتی دا ڕێکخراوەکانیتر دەست دەکەنەوە بە کاروو تێکۆشان، شۆڕشی کورد نامرێ و هەڵدەگیرسێتەوە ئەوەی خەساری کرد هەرخەڵکی عیراق و حکوومەتی بەعس بوو چوونکە ئاوە کەشی لە دەست داو کوردیشی بۆ لە ناو نەچوو.
ساڵی 1979 گەلانی ئێران دەسەڵاتی حمە ڕەزا شای دیکتاتۆر و دەرووخێنن بە ئارەزووی ئەوەی کە خەڵک لە سایەی دیموکراسی و ئازادی دا بژین بەڵام بە داخەوە شۆڕشی گەلانی ئێران بە لاڕێدا چوو حکوومەتی خوێنڕێژی کۆماری ئیسلامی بە زەبری ئاگرو ئاسن گەلانی ئێرانی سەرکووت کرد و بەتایبەت گەلی کورد کە لە بەرانبەر ئەم ڕەژیمە نگریسە دا ڕاوەستا و شەڕێکی خوێناوی بەر دەرگای ماڵی کوردی گرت و فتوای جەهادی لە ناو چوونی کورد لەلایەن خوومەینیەوە بۆ دەرچوو.
هەر لە هاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامی حکوومەتی عیراق ترسی لێ ئەنیشێ نەکا شیعەکانی عیراقیش شێوە ڕاپەڕنێکی لێبکەن و لە هەمان کات دا کێشەی فرۆشتنی نەوتی بوو لە ڕێگای ئاوەوە، هەر بۆیە سەدام قرار دادی 1975ی هەڵوەشانەوە بە ناوی قرار ڕاح وییا شا. ئەمجا شەڕی ماڵوێرانکەری 8 ساڵەی عیراق و ئێرانی بە دوادادێت لە ساڵی 1980 تا 1988 و حکوومەتی ئەو کاتی عیراق قرار دادەکە قەبووڵدەکاتەوە.
هەر لەگەڵ تەواو بوونی شەڕی عیراق و ئێران حیزبی بەعس بەبێ ئەوەی بیر لە هەڵکانی بکاتەوە وچارە سەری مافە ڕەواکانی گەلی کورد بکا، دەست دەکات بە ئەنفالی گەلی کورد عبدول ئەمیر زیدی یەکێک لە فەرماندە دڕندەکانی ئەنفالە و 7 خڵاتی وەرگرتووە .ئەنفال بە ماوەی 11 مانگ کوردستانی قڵاچۆ کردەوە 182 هەزار خەڵک ئەنفال کرا و 4 هەزار گوند ڕووخاو دەیان شارۆچکە تخت کراو شاری هەڵبجە بە چەکی قەدەغە کراو کیمیاوی باران کرا. ئەمەش بۆ ئەوە بوو ڕەژیمەکەی سەدام دەستی لە کورد خاڵی بی و پەلاماری کۆێت بدات چوونکە نەیتوانی ئاوەکە لە ئێران وەرگرێتەوە. سەرئەنجام مەجبوور بوو لە ساڵی 1990 وەک سەگی هار پەڵاماری کۆیتی دا بۆ ئەوەی لە زەوی ونەوت ئاوی کۆیت کەڵک ورگرێت و پاشان هاوپیمانەکان لێیان داو لە کۆتای دا بینیمان سەری خۆیان و بەعسی تیابڕا. و پاش ئەم هەموو ماڵ وێرانی و سەدەمانە لە عیراق و لە خەڵکی کوردستان کەوت کورد جارێکیتر لە ساڵی 1991 دا بوو دەستیان گرتەوە بە سەر ماڵی خۆیان دا و ئەمە هەلێکی زێڕینیش بوو بۆ کورد کە بیتوانایە کار بۆ دەوڵەتی سەر بە خۆی بکات، کورد نەک لەم هەلە کەڵکیان وەرنەگرت بەڵکو کەوتنە شەڕی خۆ کوژی و شەڕە حیزبایەتی تاساڵی 2003 جارێکیتر هەلێکی باشتر هاتە پێشەوە بۆ کورد کە تەواوی خاکە لێدابڕاوەکەی وەرگێڕێتەوە ژێر دەسڵاتی خۆییەوە لە ڕێگای ئابوری و سیاسییەوە کەڵکی لێ وەرگیرێت و ئەمجارەیان بنیادی دەوڵەتی کوردی بنێن، بە داخەوە ئەمجارەش کورد کەوتنە شەڕە پەڕۆ نە خاکە دابڕوەکانیان گەڕانەوە و نەدەوڵەتی کوردیان پێک هێنا سەرەنجام گەیشتە ئیمڕۆ هەر چەند ئێستاش هەلێکیتر بۆ کورد هەڵکەوتووە بەناوی ئەوەی کە باوەڕناکرێت بە حکوومەتەکانی داهاتووی عیراق وبەڵگەش بۆ ئەمە کورد بە درێژای 9 ساڵ هەوڵی بۆ گێرانەوەی ئە ناوچە دابڕاوانە داوە لەگەڵ سەرانی یەک لە دوای یەکی عەرەبەکان ئاخرینیان مالکییە و نەتیجەکەی هاتنی ئۆپراسیونی دیجلە بوو. هەر بۆیە بەهیچ شێوەیەک نابێ هێزی پێشمەرگە بگەڕێنەوە بەڵکوو بتوانن دەست بە سەر تەواوی ماڵی خۆیان دا بگرنەوە تا باروودۆخەکە بەیەک لا دا چارە سەر دەکرێت یان ئەوەتە ئەم مادە دستووریە لە ماوەیەکی کورت داجێبەجێ بکرێت و ماڵی تاڵانکراوی کورد بخرێتەوە سەر هەرێمی کوردستان یان لە نەتیجە دا دەوڵەتی سەر بە خۆ ڕاگەیەندرێ، ئیتر بە خاکە دابڕاوەکانیشییەوە چوونکە هەلومەرجەکە ئێستا لە هەمووکات لە بارترە لە باری سیاسەتی نێودەوڵەتیی و هەرێمییەوە.
بە داخەوە پاش کاولبوونی عیراق لەلایەن هاوپیمانەکانەوە بۆ ڕەزگار کردنی کۆیت لە ژێر چنگی سەدامێەکان کورد یەکێک بوو لە کۆڵەکە ئەساسییەکانی دروست کردنەوەی عیراقی ڕووخاو ئەم هەموو دڵپاکی کوردە بۆ دروست کردنەوەی حکوومەتی تازەی عیراق لە بەرچاو نەگیراو لە مێژوو فێر نەبوون بەڵکووهەمیشە چاوی تەماحیان بۆ داگیر کردنی ماڵی کورد بووە ئێستە مالکی هەمان هەڵەی سەدامی برا گەورەکەی دووپات دەکاتەوە بە پڕ چک کردن و ئۆپرسیونی دیجلەوە ڕووە شارەوەکەی مالکی کە دژی کورد بووە نیشان دەدا. ئەمەش لەم کات و ساتە دا بە شێوەیەک لە شێوەکان لە بەرژەوەندی کورد دایە چوونکە ئیمڕۆ لە سبەی باشترە هەر چەند سەرۆکی هەرێم پێشتر وتی مالکی دەسڵاتی دیکتاتۆری دروست دەکات بەڵام بە خۆ شیوە زوو ڕاستییەکان دەرکەوت بۆ دونیا و بەتایبەت بۆ سەرجەم گەلی کورد. مالکی پێوابوو لە دووبەرەکی و ناکۆکی کوردەکان دا هەلێکی باشی بۆ ڕخساوە کورد لەم ناکۆکییە دا لایەکی لە لەگەڵ ئەو دا دەبێ وپارتی ڕادەماڵن و سنووری سووریە بە تەواوی لە دەستیان دا دەبی بۆ بردنی چک و مانەوەی دەسڵاتی بەشار ئەسەد بەڵام بەپێچەوانەوە بەڵکو ئەم ئۆپراسیونە بووبە هوەی یەک هەڵوێستی و یەکخستنەوەی ماڵی کورد واتە ئەمەش لە قازانجی کورد دا بوو.
کۆماری ئیسلامی ئێران دەستێکی باڵای هەیە لە نانەوەی ئاژاوە لە هەموو ناچە و بگرە لە زۆربەی دونیاش دا، ئێران شەڕێکی ماڵوێران کەری لە غەزە و ئیسرائیل ناوتەوە بۆ ئەوەی زۆربەی وڵاتی دونیا لە وێ سەرگەرم کات نەیان پەرژێتە سەر خۆی و دەسڵاتی بەشار ئەسەد و هەموو ئەم ترح و پیلانانە کە پەلەی بە مالکیش کردووە لەم کات و ساتە دا ئێرانی لە پشتەوە بووە بۆ دوو فاکتەری ئەساسی یەکەم بۆ پێک هێنانی شەڕێکیتر لە نێوان عیراق و کورد دا و مشغووڵ کردنی ئەمریکاو هاوپیمانەکانیشی بو ئەوەی تا لە هەموو شوێنێک سەرگرمیان کات بۆ مانەوەی خۆی و دەسڵاتی بەشار ئەسەد چوونکە مانەوەی بەشار ئەسەد بڕ بڕەی پشتی ئێران، حیزبوڵا، حەماس و عیراقی ماڵکییە و ئەم پیلانەی ئیرانیش لە بەرژەوەندی هاوپیمانانی ئەمریکا دانییە واتە لێرەش دا ئەگەر کورد لە باشووری کورستان بزانێت ئەوە لە باری سیاسییەوە لە بەرژەوەندی کورد دایە. دووەم گەشەکردنی باری ئابووری کوردستانە کە زۆر لە سەر وەتی وڵاتانی زلهێزیشی لە خۆ گرتووە ئۆقرەی لە بەغدا و تاران بڕیوە هەر بۆیە هەر دوو ڕەژیمی بەغداد و تاران چاویان پێدا نایە. ڕەنگە لە هیچ کات وساتێکیتر دا ئەم هەلە باشە کە ئێستا بۆ کورد ڕخساوە جارێکیتر نەیەتە پێشەوە وەک ئێستە کە کورد بتوانێت کەڵکی لێ ورگرێت بۆ ئامانجە بەرزەکانی کە گەیشتنە بە دەوڵەت بوون ئەگەر تەماشا بکەین زۆر نەتەوەی بچوک بچوک هەموو بە لای ئێمە دا تێپەڕێن و بوون بە خاوەنی دەوڵەت وەک ئۆست تەیموور،کۆسۆفۆ و دارفور و هەروەها هەر چەند دەوارنشینێک و چەندها کوێخا بۆن بە خاوەنی دەوڵەت بەڵام کورد هەر لە تاریکی سێبەری خۆی دەترسێ بەبێ ئەوەی هەنگاوێک بۆ تاقی کردنەوە هەڵگرێت ئەگینا چی بێت لەم هەلومەرجە باشە دا کورد نەتوانێ لە هەموو ئەم بارانەوە کورد کە بە تەواوی کۆکە لە باری ئابوری، ڕەوابتی دیپلوماسی و خاکی خۆی بە دەستەوەیە و لە ڕێگای رێفراندۆمەوە با گەل بڕیاری خۆی بدات و باوەڕی نێو دەوڵەتی بە دەست بێنێ.و هیوادارم ئەم هەلە زێڕینە ئەمجارەش لە دەست کورد نەچێ
لە کۆتای دا هیوادارم ئۆپوزیسیونی کوردستان هێڵە سوورە نیشتمانییەکان نەبەزێنێ چوونکە چەند ڕۆژ پێش ئێستە لە کەناڵی سپێد دا گوێم لە شێخ لە تیف ئەندام پارلەمانی گۆڕان بوو بە هێزی پێشمەرگە کە پارێزەری کورسییەکەی ئەو پارلەمان وسەرجەم کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە دەوت میلیشا بەڵام لە زاریشی دەرنەدەهات وشەیەک لەسەر سپا نا دەستووری و نا ڕەوا و ئەنفاڵ کەرەکەی مالکی باس بکات، بۆیە گرنگە بۆشەخسی کاک نەوشیروان مستەفا ئاگاداری لێدوانی ئەو شێوە ئەندامانە بێ کە شێوە لێدوانی والێدەدن چوونکە ئەم شێوە لێدوانانە لەم کاتە دا زەرەری بۆ سەرجەم بزوتنەوەی گۆڕان دەبێ. وهەروەها هیوام وایە دەسڵاتی هەرێمی کوردستان بە وەردی گوێی لە ڕخنەو پێشنیاری حیزبەکانی دەرەوەی دەسڵات بگرن بۆ هەرچی باش کردنی بەڕێوەبردنی وڵات. بەو هیوایە هەموو ناکۆکییەکانی بەینی هەر دوو پارتی دەسڵات دار کۆتای پێ هاتبێ و هەموو وەزارەتەکان بەعەمەڵی بە سەر یەک خەنەوە.
عەلی پاڵانی شاری کارلستاد وڵاتی سوئید
22/11/2012
با دوژمنانی کورد باش بزانن: کەرکوک مێشکوو دڵی کوردستانە، بی کەرکوک کوردستان نیشتمانێکی بێ گیانە