کاتێک ده‌چمه‌وه یادی جارنم زۆر دڵ گران ده‌بم کاتێک مناڵی نێو لانه‌که‌که‌م ده‌گریاو برا گه‌وره‌که‌ی که ته‌مه‌نی ته‌نیا پێنج ساڵ بوو، ده‌یلاوندوه ئه‌و کاته هه‌ستێکی زۆر تا‌یبه‌ت رووی تێده‌کردم و هه‌موو گیانم موچڕکه پێدا ده‌هات و حه‌زم ده‌کرد منیش له گه‌ڵیدا بگریم بە هەموو گیان هاوار بکەم.
ده‌سته‌کانم زۆر له‌رزۆک بوون، کاتێک ده‌مهێنا به‌سه‌ر هه‌ردوو کوره به دیله‌که‌م، بۆ ئه‌وه‌ی بیانلاوێنم، هیچ هه‌ستێکی نه‌مابوو هه‌ر له به‌ر خۆمه‌وه ده‌مگووت: خوایه تۆ بڵێی ئه‌مجاره‌یان ده‌ربازمان بێت؟ تۆ بڵێی ئه‌م مناڵانه جارێکی‌تر ژیانیان پێ‌ببەخشرێته‌وه؟ زۆر بێزارم له خۆم چونکه ئه‌مه وەسییەتی من و مناڵه‌کانم و خێزانه‌که‌م نه‌بوو، به‌م شێوه‌یە بکه‌وینه ژێر ده‌ستی زاڵمان، هه‌موو به‌یانییه‌ک له ته‌قوپۆی ده‌رگاو زڕه‌ی زەنجیری به‌ند کراوه‌کان وه‌خه‌بەریان ئەهێناینه‌وه، چیم گووت؟ باسی خه‌وم کرد جا خه‌و له کوێ؟ له سه‌ر کام جێگا؟ له‌وه دڵنیا بن خه‌وه‌که‌مان له دووتوێی په‌توویه‌کی چڵکن و داڕزاو، بۆنێکی زۆر ناخۆشی لێده‌هات، لەچەند لاوە دادڕابوو، هیچ مرۆڤێکی ئه‌م سه‌ر گۆی زه‌ویه ئه‌گه‌ر به ناچاریی نه‌بێت، ناتوانێت خۆی له توێی ئه‌و په‌تووەدا بپێچێتەوە.
ئه‌گه‌ر باس له سه‌رینه‌که بکه‌م ئه‌وه‌نده رەشهەڵگەڕابوو هه‌ر باس مه‌که. من خۆم زیاتر ئەژنۆم ده‌نا به سینگمه‌وه‌و خەو دەیبردمەوە. هه‌تا بۆم بکرابایه منداڵه‌کانم له کۆشی خۆم داده‌نا، چونکه حه‌زم نه‌ده‌کرد له دەورم دابنیشن، هه‌رگیز له بیرم ناچێت پێڵاوی مناڵه‌کانم بۆنیان کردبوو له به‌ر ئه‌وه چه‌ند رۆژ بوو له پێیان دانه‌که‌ندبوو.
خه‌ریکم له گه‌ڵ ژیانی نێو ئه‌م ژووره تاریکه‌دا خۆم رادەهێنم، هێدی هێدی به تواناتر ده‌بم و باوه‌ڕ به خۆ بوونم چرکه له دوای چرکه به هێزتر ده‌بوو، به‌ڵام کاتێک سه‌رم به‌رز ده‌رکرده‌وه‌و چاوم له‌م دوو منداڵه‌م ده‌کرد که له خۆشی مناڵی خۆیان بێبه‌ش ببوون، هێنده دڵم توند ده‌بوو خه‌ریک بوو بقیژێنم و هاوار بکه‌م بڵێم مردن بۆ من ژیان بۆ ئه‌وان،به‌ڵام دواتر دانم به خۆمدا ده‌گرت. ئه‌مه چاره‌نوسی ئێمه‌یه به‌ڵێ چاره‌نوسێک وا به‌ستیه به ژیانی ده‌ورو به‌رمه‌وه.
زۆر له مێژه گوێم له ده‌نگی گریانی مناڵ نیه ئه‌م گریانه زۆر هه‌سته‌کانم ده‌جوڵێنێت و خه‌ریکه جگه‌ر به ئاو ده‌کات، ئه‌مشه‌و گوێم له ده‌نگی هاوارو لایەلایەی دایکێکه بۆ کۆرپه‌که‌ی زۆرم حه‌زم له لایه‌لایه‌یه چونکه ئێمه زۆربه‌مان به لایه‌لایی دایکمان ده‌یان کردینه خه‌و! ئۆی باسی دایکم کرد زۆر بۆم گرنگه دایکم لێم خۆش بێت، دایکه گیان ئه‌م سه‌فه‌ره‌م به ویستی من و تۆ نه‌بوو! دایه گیان ده‌زانم شه‌وان که سه‌رت له سه‌ر سه‌رینه‌که‌ت دائەنێی به چاوی پڕ گریانه‌وه چاو له یه‌ک ده‌نێی دایکه به گه‌وره‌ی خۆت بمبه‌خشه، ده‌زانم له هه‌ناسه هه‌ڵکێشانه‌که‌ی باوکیشم زۆر به ئاگام باوکه گیان دڵم لاته هه‌رگیز له خۆم خۆش نابم چونکه ئازارم داون، هەست بە نەفەس و هەناسەت دەکەم! به‌س هه‌ر چه‌ند مانگێک دان به‌خۆتاندا بگرن بۆ ئه‌وه‌ی من پلانکه‌کان پوچه‌ڵ که‌مه‌وه. هێند به گوێیاندا ده‌چرپاندم تۆ فڵانه که‌س ده‌ناسی؟ تۆ ئه‌توانی ببی به دارده‌ستمان؟ تۆ جوانیشی خوا هه‌ڵناگرێت تۆ تۆ… زۆر بێزار بووم له ئه‌م هه‌موو پرسیارانه. من هه‌ر بیرم لای مناڵه‌کانم بوو کاتێک ده‌که‌وتنه قسه کردن له گه‌ڵم نه‌مده‌زانی باسی چی ده‌که‌ن، یه‌کسه‌ر به توڕه‌ییه‌وه پێان ده‌گوو‌تم: هۆی تۆ بۆ جوابمان ناده‌یته‌وه؟ ها جواب چ جوابێک من هیچم نیه بۆ ئێوه بڕۆن .. به نه‌فره‌ت بن.. ئه‌مه حیکایه‌تی نێو زیندانه.
پێشکه‌شه به خوشکی ئازیزم شیرین جه‌لالی
شه‌هلا یارحوسێنی
02.12.2012
نۆروێژ
{jcomments off}