نووسینی ئه‌م وتاره بۆ ئه‌وه‌یه که بتوانێ باس له چه‌ند پێگه‌ی نه‌ناسراو و تا راده‌یه‌ک ئالۆز وشاراوه بکات که کاریگه‌ر بوون
وهه‌ن له سه‌ر پرسی کورد هه‌ر وه‌ها بتوانێ ده‌رویه‌ک بێ بۆ ئه‌وه‌ی کوردستانییه‌کان فێری تێڕامانی زیاتر بکات که له رووداوه‌کان خۆیان بپارێزێن نه‌بنه ئامراز به ده‌ستی زانیارییه‌کانه‌وه، واته نه دژایه‌تی زانیارییه‌کان بکه‌ن نه بێت به چاوبه‌ستی شته‌کان په‌سه‌ند وقه‌بووڵ بکه‌ن، به جۆرێ له جۆره‌کان لێکدانه‌وه‌ی خۆی هه‌بێ.
به واتایه‌کی دیکه روناکبیری و روناک دڵی بتوانێ بێته ویژدان، نه چه‌ند که‌س ته‌نیا له خۆ بگرێ به‌ڵکو بتوانێ به‌ره به‌ره وێژدانی وشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی بنیات بنێ. وێژدانی وشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی یارمه‌تیده‌ره که ده‌سه‌ڵات هار وغه‌را نه‌بێ هه‌ر وه‌ها چونکه ناوی ویژدانی گه‌لی وکۆمه‌ڵایه‌تییه خۆی ده‌پارێزێ له تانه وتوانج به به‌رپرسانی کورد وئاڵۆز کردنی زیاتری پرسی کورد که به دوور نه‌بووه له ئه‌زموونی تاڵ وشه‌ڕی خۆی به خۆیی له مێژووی هاوچه‌رخ و نزیک دا.
گۆڕانکارییه هه‌ره گرینگه‌کانی ۳۵ ساڵی رابردوو له ئه‌و وڵاتانه‌ی کوردستانی تێدایه بریتین له:
۱) شۆڕشی گه‌لانی ئێران دژی سیستم ونیزامی پادشایی که بوو به هۆی ئه‌وه‌ی بزاڤی رزگاری خوازی کورده‌کان له ئه‌م پارچه‌یه‌ی کوردستان به روونی خواست وداخوازه‌کانی خۆی باس بکات که له ئه‌نجامدا به توندی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کۆماری عه‌جه‌می یه‌وه وڵام درایه‌وه‌و ته‌نانه‌ت له جێنۆساید به سه‌ر کوردا دا هێنا وهه‌تا ئێستاش پڕانی ئه‌م کاره‌ساتانه نه ناسراون به دونیا وبه خودی کورده‌کانیش.
۱.۲)دامه‌زرانی پارتی کرێکارانی کوردستان له کوردستانی باکوور له ساڵی ۱۹۷۸ دژ به ره‌وشی مامه‌ڵه‌کردنی رژێمی دیکتاتۆری عه‌سکه‌ری تورکیا ی له سه‌ده‌ی رابردوودا وهه‌وڵ دان بۆ سڕینه‌وه‌ی پێناسی مرۆڤی کورد له‌م وڵاته‌دا
۲.۲) شه‌ڕی دوو وڵاتی جیران واته ئێرا ن -ی عه‌جه‌می وده‌وڵه‌تی به عسی سه‌دام هاوکات له گه‌ڵ رووداوه‌کانی کۆمکوژی کورده‌کانی رۆژهه‌ڵات و له ڕاستیدا شه‌ڕی ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته له سه‌ر خاکی کوردستان بوو، جا بۆ له سه‌ر خاکی کورده‌کان بوو پرسیارێکه که له دووتۆی ئه‌م وتاره‌دا ناگونجێ به‌ڵام لاواز کردنی بزاڤی رزگاری خوازی کورد وهه‌روه‌ها ئه‌م شه‌ڕه نۆ ساڵه توانی له کۆی خۆیدا ئاماجه‌کانی خۆی بۆئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته بپێکێ و کۆی سه‌رمایه ماڵی ومه‌عنه‌وییه‌کانی هه‌ر دوو به‌شی کوردستان له ناو برد به شێوه‌یه‌ک که ئه‌گه‌ر به پێ خه‌بات وقوربانی دانی کورده‌کانی ئه‌م دوو پارچه بوایه ده‌با ئێسته وڵاتێک له ئاستی ئیرله‌ند یان زۆر دوور نه‌ڕۆین له ئاستی ئه‌رمه‌نستان.
۲.۲) شه‌ڕی نێو خۆی کورده‌کانی رۆژهه‌ڵات
۳.۳) ساڵی ۱۹۸۹ کۆتایی شه‌ڕی دوو وڵاتی جیران که کوردیان تێدایه وهه‌راو هوریای گفتگۆکانی رژێمی عه‌جه‌می ئێران وحیزبی مێژوویی دیموکرات کوردستانی ئێران که سکرتێری ئه‌و ده‌م د.قاسملۆ بوو به شێوه‌یه‌کی نادیار و ئاڵۆز ده‌ستی پێ‌کرد وبه تێرۆر کردنیان هه‌ر له ناو ئه‌م فه‌زا ئاڵۆزه کۆتایی پێ هات.
۳.۴)کاره‌ساتی جینۆساید کورده‌کانی باشوور هه‌ر له‌م ساڵه دا( ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه) .) ئه‌مه ی که نووسه‌ری ئه‌م وتاره ناوی لێ ده‌نێ شه‌ڕی سێه می جیهانی به لێدانی عێراق و رژێمی به‌حس له کویت له ساڵی ۱۹۹۱ دا.
۳.۵) هه‌ر له‌م ساڵه‌دا کورده‌کانی باشوور له ڕاپه‌ڕینێکی گه‌لی دا نا ده‌ڵێن به گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی داگیر که‌ر بۆ ناوچه‌کانیان ودانانی هێڵی دژه فڕین بۆ کورده‌کان، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌م بزوتنه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی کوردده‌سته ویه‌خه‌ی شه‌ڕی براکوژی ده‌بێ که ده‌توانین ئه‌م شه‌ڕه به ناوه‌ندی سه‌قامگیر نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی کوردستانی بزانین هه‌تا ئه‌مڕۆ که ده‌یان گیر وگرفتی سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری وروناکبیری له‌م پارچه له کوردستان بۆ ئاکام و ده‌رئه‌نجامه‌کانی ئه‌م شه‌ڕه رۆح وێران که‌ره ده‌گه‌رێته‌وه.له هه‌ر دوولا یه نی پارتی دیموکرات ویه‌کیه‌تی نیشتمانی ده‌یان کچ وکوڕی بوون به قوربانی که ده‌توانین وه‌ک که‌سانی لێ هاتووی ناوبزوتنه‌وه‌ی کوردی ناویان لێ ببردرێ.
۳.۶) له برلین، وڵاتی ئاڵمان ساڵی ۱۹۹۲کاره‌ساتێکی دیکه رووده‌دات که ده‌بێته به‌شێکی ژیانی تاڵی سیاسی کورد ،کاره‌ساتی تێرۆری رێبه‌ری لێهاتووی ئه‌وده‌می حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران د.شه‌ڕه‌فکه‌ندی دژی هێزی وشیاری رێبه‌رایه‌تی کورده‌کان له هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان وبه تایبه‌ت کورده‌کانی رۆژهه‌ڵات.
دامه‌زرانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان:
به ده‌ست پێشخه‌ری ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئامریکا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ده‌م خاتوو مادلێن ئۆلبرایت ئاگر به‌ست راده‌گه‌یندرێت وبناخه‌کانی ده‌وڵه‌تی کوردی باشوور به ناچار له جیاتی ئه‌وه‌ی په‌یڕه‌وه‌ی خه‌ونی کورده‌کان بکات به بناخه‌ی ئۆسمانی -له تیپ ومۆدیلی ژێر ده‌سته داده‌نێرێت که دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار واته، یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان وپارتی دیمۆکراتی کوردستان به هۆی دڵبه‌ستگتی رۆحیان بۆ ته‌ریقه‌تی قادری ونه‌قشبه‌ندی رۆحیانه‌تی کوردی ووڵاتانی جیران وسیاسه‌ت تا راده‌یه‌کی زۆر لێیان تێک ده‌چێ.{jcomments off}