سڵاو لەگەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و ئاسیای ناوین کە بەئیتیفاقێکی مەزن ئەم رۆژی بەرخودان‌و ژیانەوەیە هاوبەشانە پیرۆز دەکەن.
سڵاو لەپێکه‌وه‌ژیانی هەردوو گەلی کورد و تورک کە بەجۆشێکی مەزن‌و بەگیانی دیموکراسی‌و لەنێو خۆشبینیەکی گەورەدا پێکەوە نەورۆزی سەردەمی ڕۆژی نوێ‌و بەڕوناکی ڕۆژانی نوێ پیرۆز دەکەن.
سڵاو لەڕێبوارانی رێگای پیرۆز، ئەوانەی کە رێگای دیموکراتی‌و ئازادی‌و یەکسانیان بۆ خۆیان کردە ئامانج.
سڵاو لەگەلێک کە لەلانکه‌ی زاگرۆس‌و ئەوانەی تۆرۆس، نێوان دوو ڕووباری دیجلەو فورات، هەروەها لەجوگرافیای میزۆپۆتامیاو ئاناتۆلیادا، لەشارستانی‌و ژیاری گوند‌و شاردا که دایکایەتی کردووە کە ئەویش یەک لەدێرین ترین گەلانە ، گەلی کوردە.
ئەو شارستانیەتی هەرە دێرینی هەزار ساڵی کوردان، بەهاوکاری‌و پێکه‌وه‌ژیانی کۆمەڵگەکانی دەوروبەری خۆی ئاوا کراوەو لەگەڵ ئەواندا کورد لەئاشتی دا ژیاوە، ڕووبارەکانی دیجلەو فورات، برای ساکاریا و مەریجن.
چیاکانی ئاگری‌و جوودی دۆستی چیاکانی کاچکارو ئەرجییەسن. گۆڤەند و دەلیلۆ، خزمی هۆرۆن‌و زەیبەکن. هەمیشە هێزە سەردەستەکان ویستوویانە کە بەدەستتێوەردانی دەرەکی بۆ بەرژەوەندی گروپگەلێک، خاوەنی ئەو شارستانەیە دێرینە بکەنە دوژمنی یەکدی، بۆ ئەوەش هەمیشە هەوڵیانداوە تا ده‌سته‌ڵاتی حەقناس‌و حقوقنەناس بونیاد بنێن.
ئیمپریالیزمی ڕۆژئاوا، لەدو سەده‌ی دواییدا، بەشەڕی فەتحی‌و بەدەستێوەرادنی دەرەکی هەوڵیاندا لەنێو کۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژهەلاتی ناویندا په‌ره به‌چه‌مکی نەتەوە دەوڵەت بده‌ن. بۆ ئەوەش لەناوی کۆمەڵگەکاندا سنوری دەستکردیان داڕشت، لەناو ئەو سنورانه‌دا بەئاواکردنی ده‌سته‌ڵاتی چەوسێنەرو نکوڵیکار ویستیان دەستی گەلانی عەرەب، فارس، تورک‌و کورد لەگەروی یەکدی گیرکەن.
“چه‌مکی داگیرکا‌رو نکولیکار کۆتاییهاتووه”
هۆکاری چەمکەکانی داگیرکاری، نکۆڵیکردن‌و چەوسانەوە کۆتاییهاتووە. کۆمەڵگاکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و ئاسیای ناوین وشیار دەبنەوە. بۆ کۆک‌و راستینەی خۆیان دەگەڕینەوەو دەڵێن بەسە بۆ شەڕو پێکادادانە قورسەکانی‌و قوڵکردنەوەی دژایەتی یەکتر.
سەدان هەزار، ملیۆنان کەس کە دڵیان بەئاگری نەورۆز گەش دەبێ‌و گۆڕەپانەکان پڕ دەکەن، ئیدی پێکه‌وه‌ژیانی گه‌لانیان ده‌وێ. ڕاپەرینی من کە لەسەرەتادا وەکو تاکەکەس دژ بەملکەچی‌و نەزانین‌و نۆکەرایەتی بو، له‌نێویدا لەدایکبوم، ئامانجم خوڵقاندنی وشیاری بەگژاچونه‌وه‌ی هەموو جۆرەکانی چەوسانەوەو بونیادنانی رۆحێکی نوێ بوو.
“من ئه‌مڕۆ ده‌بینم ئه‌و هاواره‌ی من گه‌یشتۆته ئاستێک”
شەڕی ئێمە لەدژی هیچ ئەتنیکێک، ئاینێک، ئایینزاییەک‌و گروپێک نیە، بەڵکو شەڕی ئێمە لەدژی چەوسانەوە بووە، دژ بەنەزانین‌و نادادوەری‌و دواکەوتویی‌و هەموو جۆرەکانی گوشار‌و ستەمبووە . ئیدی ئێمە ئەمرۆ لە شیاری تورکیایەکی نوێ، رۆژهەڵاتێکی نوێ‌و داهاتویەکی نوێ داین.
بانگەوازی من بۆ ئەو گەنجانەیە کە بەدڵ‌و گیان پێشوازی لەو بانگەوازە دەکەن، پەیامم بۆ ئەو دایکە پیرۆزانەیە کە لەکانگای دڵیان‌دا شوێن بۆ ئەو پەیامە دەکەنەوە، وتەکانم بۆ ئەو دۆستانەیە که بەبێ دودڵی ئەو وتانە پەسەند دەکەن، کەسانێک کە بەسەرنجراکێشیەوە گوێ بۆ ئەو پەیامانە شلدەکەن.
“ئه‌مرۆ سه‌رده‌مێکی نوێ ده‌ستپێده‌کات“
لەسەردەمی خەباتی چەکدارییەوە دەروازە لەسەر قۆناغی سیاسەتی دیموکراتی دەکرێتەوە. قۆناغێک ده‌ستپێده‌کات که قورسایی ده‌خاته سه‌ر لایەنە سیاسی، کۆمەڵایەتی‌و ئابورییەکان. ئەو چەمکانە پەرەدەسەنێ کە مافە دیموکراتیەکان، ئازادی‌و یەکسانی بۆ خۆی بەبنەما دەگرێ. ئێمە دەیان ساڵ لەتەمەنی خۆمان بەو ئەو گەلە بەخشی. قوربانی زۆر گەورە بەنرخمان پێشکەشکرد. هیچ کام لەو فیداکاریی‌و تێکۆشانە بەبێ هۆو هۆکار نەبوون. کوردان سەرلەنوێ کەسایەتی ڕەسەن‌و ناسنامەی خۆیان بەدەستخستەوە.
ئیدی با چه‌ک بێده‌نگ ببێ، ئێمه هاتینه ئاستێک که پێویستی به‌فکرو ڕامان‌و سیاسه‌ت هه‌یه. پارادیگمای مۆدێرنێته له‌سه‌ر بنه‌مای له‌ناوبردن، نکۆڵی‌و په‌راوێزکردن بو، په‌رت‌و بڵاوبو. ئه‌و خوێنه‌ی ده‌چۆرا له‌گه‌لی تورک، لاز، چه‌رکه‌ز، کورد‌و ته‌واوی مرۆڤه‌کانی ئه‌م جوگرافیایه‌دا ده‌ڕژا. من ئه‌مرۆ له‌ئاست گه‌واهی ملیۆناندا که گوێ له‌من ده‌گرن، ده‌ڵێم ئیدی قۆناغێکی نوێ ده‌ست پێده‌کات. نه‌ک به‌چه‌ک، په‌ره به‌سیاسه‌ت ده‌درێ، ئیتر هاتوینه‌ته قۆناغێک که هێزی چه‌کدار خۆیان بکێشنه‌وه ده‌ره‌وه‌ی سنور. من پێموایه ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌من هێناوه‌و دڵیان بۆ من کردۆته‌وه، هه‌ستیاری ئه‌م قۆناغه ره‌چاو ده‌که‌ن‌و تا دواییش داکۆکی لێده‌که‌ن.
“ئه‌مه کۆتایی نیه، به‌ڵکو ده‌ستپێکی تێکۆشانی سیاسه‌تی دیموکراتیه“
ئه‌مه کۆتایی نیه، به‌ڵکو سه‌ره‌تایه‌کی نوێیه ، ئه‌مه ده‌ستبه‌رداربون نییه له‌تێکۆشان، به‌ڵکو سه‌ره‌تای تێکۆشانێکی جیاوازی نوێیه. ئاواکردنی جوگرافیای تاک ئه‌تنیکی‌و تاک نه‌ته‌وه‌یی که ئامانجی مۆدێرنته‌ی کاپیتالیزمی ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤایه‌تیه به‌واتای نکۆڵیکردن له‌ڕه‌چه‌ڵه‌کی ئێمه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی که ته‌واوی کۆمه‌ڵگای ئانادۆڵ‌و کوردستان به‌پێی مێژوی کوردستان‌و ئه‌نادۆلیای کۆن بتوانن به‌هاوبه‌شی، یه‌کسانی‌و له‌ناو ئاشتیدا بژی، به‌رپرسیارێتی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی هه‌موو که‌سێک. به‌بۆنه‌ی ئه‌م نه‌ورۆزه‌وه، من بانگه‌وازی ده‌که‌م که به‌لایه‌نی که‌مه‌وه به‌هێنده‌ی کورد، تورکما‌ن، ئه‌رمه‌ن، ئاشور، عه‌ره‌ب‌و کۆمه‌ڵگاکانی دیکه‌ش تیشکی ئازادی‌و یه‌کسانی، وه‌کو ئازادی‌و یه‌کسانی جه‌وهه‌ری خۆیان ببینن.
گه‌لی تورکیای رێزدار:
با گه‌لی تورکیا بزانێت که وه‌کو ئه‌مرۆ له‌ئانادۆڵی کۆندا، له‌ژێر ناوی تورکیا‌دا ده‌توانن بژین، وه‌کو ئاینداران، مافی هاوکاری‌و پێکه‌وه‌ژیانی کورد‌و تورکی هه‌زار ساڵانه که له‌ژێر ئاڵای برایه‌تی ئیسلامی‌دا پێکهاتووه. له‌وحقوقه‌دا فه‌تح، نکۆڵیکردن، ڕه‌تکردنه‌وه بوونی نیه، سیاسه‌تی مۆدێرنیته‌ی کاپیتالیزم ئه‌وه‌ی که به‌گوشارو زۆرداری‌و پاکتاوکردنی ئه‌م سه‌ده‌ی دواییه، هێزی خۆی له‌گه‌ڵ نه‌گرت، به‌ڵام گه‌ل نه‌یتوانی خۆی رزگار بکات، ئه‌م سیاسه‌ته دژواره ته‌نیا هه‌وڵدانی گروپگه‌لێکه که نکۆڵی له‌ته‌واوی مافی مێژویی‌و پێکه‌وه‌ژیان ده‌کرد. له‌رۆژی ئه‌مرۆماندا ئه‌م هه‌وڵانه که هێزی خۆی له‌سیاسه‌تی دژبه‌ری مافی مێژوی‌و برایه‌تی ده‌گرت، تێکشکاوه.
بۆ کۆتاییهێنانی ئه‌م زۆرداریه ، من بانگه‌وازی ده‌که‌م، هه‌ردو هێزی سه‌ره‌کی‌و ستراتیژی رۆژهه‌لاتی ناوین ده‌ستبخه‌نه ناو ده‌ستی یه‌ک‌و به‌پێی مێژو و که‌لتوری خۆیان، مۆدێرنته‌ی دیموکراتی بونیادبکه‌ن.
سه‌رده‌م سه‌رده‌می جیاوازی‌و شه‌رو پێکدادان نیه، به‌ڵکو سه‌رده‌م، سه‌رده‌می ڕێککه‌وتن، هاوکاری‌و یه‌کدی له‌ئامێزگرتن‌و هاوپشتیکردنه.
گه‌لانی کورد‌و تورک به‌هاوکاری شه‌ڕی ڕزگاریانکرد کرد‌و له‌چاناکه‌ڵا له‌ئامێزی یه‌کدی دا شه‌هیدبون.
له‌ساڵی 1920 ئه‌نجومه‌نی تورکیای مه‌زنیان به‌هاوبه‌شی دامه‌زراند، راسته‌قینه‌ی مێژوی ئێمه هاوبه‌شه، راستی ئاینده‌ی هاوبه‌شیشمان نیشانمان ده‌دات‌و پلانسازی هاوبه‌شمان له‌سه‌ر ده‌سه‌پێنێ، ڕۆحی بونیادنانی په‌رله‌مانی تورکیای مه‌زن، ئه‌مرۆ سه‌رده‌می نوێ ڕوناک ده‌کاته‌وه.
“هه‌موو کۆمه‌ڵگه له‌نێو مۆدێرنیته‌ی دیموکراتیدا گوزارشت له‌خۆیان بکه‌ن“
ته‌واوی نوێنه‌رانی کۆمه‌ڵگه بن ده‌ست، نوێنه‌رانی توێژه‌کان که‌لتوره‌کان:
له‌و باوه‌ڕه‌دام که چینه بن ده‌سته‌کانی وه‌ک ژنان، مه‌زهه‌به‌کان، ته‌ریقه‌ت‌و ته‌واوی کۆمه‌ڵگه‌و گروپه که‌لتوریه‌کانی تر، نوێنه‌رانی کرێکاران، کۆمه‌لگه‌و که‌سانێکی که له‌ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌مدا په‌راوێزکراون، تاکه بژاری ڕزگارین‌و له‌بونیادنانی مۆدێرنیته‌ی دیموکراتیدا به‌شدارن‌و زهنیه‌تئ سیسته‌مه‌که‌ی پێکدێنن.
لێگه‌ڕین‌و داخوازی رۆژهه‌ڵاتی ناوین‌و ئاسیای ناوین ئه‌وه‌یه که به‌پێی جه‌وهه‌ری مێژوی خۆی، سیسته‌مێکی هاوچه‌رخ، دیموکراتی‌و مۆدێرن بخوڵقێنێ.
به‌هێنده‌ی نان و ئاو پێویستی به‌وردبینی‌و لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر مۆدێلێکه که هه‌موو که‌س به‌ئازادانه، یه‌کسان‌و برایه‌تی پێکه‌وه بژین. بۆ بونیادنانی ئه‌و مۆدێله پێشه‌نگی که‌لتوره‌کانی جوگرافیای میزۆپۆتامیاو ئه‌ناتۆلیا رۆلێکی ده‌ست لێبه‌رنه‌دراوه.
هه‌روه‌ک چۆن له‌ڕابردویه‌کی نزیکدا له چوارچێوه‌ی میساقی میللی دا به‌هاوکاری تورک‌و کورد تێکۆشانی ئازادی به‌ڕێوه‌برا، ئه‌مرۆش به‌فراوانتر، قوڵتر‌و رۆژانه‌ییکردنی میراتگری ئه‌و په‌یوه‌ندییه ده‌که‌ین. وێرای که‌موکوڕی‌و هه‌ڵه‌ی ساڵانی 90کانی ئه‌م دواییه، جارێکی تر ته‌واوی گه‌لانی بنده‌ست‌و سته‌ملێکراو، ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی که ڕوبه‌ڕوی کاره‌ساتی جیاواز بونه‌ته‌وه چین‌و که‌لتوره جیاوازه‌کان له‌ئامێز ده‌گرن‌و هه‌وڵده‌ده‌ن که مۆدێلێکی نوێ بخولقێنن، بانگه‌وازی من بۆ ئه‌وانه‌ی که باسمانکردن، هه‌موویان به‌ڕێبازی یه‌کسانی، ئازادی‌و دیموکراتیزه‌بون خۆیان رێکخستن بکه‌ن.
به‌پێچه‌وانه‌ی میساقی میللی، کورد پارچه‌بون، ئه‌مرۆ له‌عێراق‌و سوریادا ڕوبه‌ڕوی زۆر کێشه، شه‌ڕو پێکدادان بونه‌ته‌وه، بانگه‌وازیم ئه‌وه‌یه که کورد، تورکما‌ن، ئاسوری‌و عه‌ره‌ب له‌ژێر چه‌تری کۆنفرانسی “هاوکاری نه‌ته‌وه‌یی‌و ئاشتی”دا له‌سه‌ر ڕاستی خۆیان گفتوگۆ بکه‌ن، تێیبگه‌ن‌و خاوه‌ن بڕیاربن. له‌دژی سیاسه‌تی شه‌ڕی به‌رامبه‌ر یه‌ککردن، پێکه‌وه ژیان بونیاد ده‌نێین، له‌سه‌ر به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی له‌یه‌کدابڕان، به‌پێداگرییه‌وه یه‌کێتی گه‌لان بونیاد ده‌نێین. ئه‌وانه‌ی ناتوانن گیانی سه‌رده‌م بخوێننه‌وه، فڕێ ده‌درێنه زبڵدانی مێژوه‌وه، ئه‌وانه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ته‌وژمی ئاو ڕاوه‌ستن، فڕێ ده‌درێنه زه‌لکاوه‌وه.
گه‌لانی هه‌رێمه‌که شاهیدی له‌دایکبونێکی به‌ره‌به‌یانێکی نوێن. گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین، له‌شه‌ڕو پێکدادان، له‌یه‌کدابڕان‌و پارچه‌بون زۆر ماندوبووه. هه‌ر بۆ ئه‌وه‌شه ده‌یه‌وێ له‌سه‌ر ڕیشه‌و بنه‌چه‌ی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای هاوکاری‌و هاوپشتی ده‌ست بخه‌نه ناو ده‌ستی یه‌ک‌و پێکه‌وه هه‌ستنه سه‌ر پێ.
“ئه‌م نه‌ورۆزه بۆ هه‌موومان مزگێنیه”
ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی له‌چیرۆکه‌کانی حه‌زره‌تی مو‌سا، حه‌زره‌تی عیسا‌و حه‌زره‌تی محه‌مه‌ددایه، ئه‌مرۆ به‌مزگێنیه‌کی نوێوه ده‌ژێنرێنه‌وه. مرۆڤایه‌تی هه‌وڵده‌دات که ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیداوه به‌ده‌ستی بێنێته‌وه.
ئێمه ته‌واوی ده‌ستکه‌وته‌کانی شارستانی هاوچه‌رخ ره‌تنا‌که‌ینه‌وه، ئێمه که‌ڵک له‌لایه‌نه ڕوناکبیری، یه‌کسانیخوازو دیموکراتیه‌که‌ی وه‌رده‌گرین، لایه‌نه ئه‌رێنیه‌کانی له‌گه‌ڵ به‌ها گه‌ردونییه‌کانمان ئاوێته ده‌که‌ین‌و سه‌نتێزێکی لێپێکدێنین‌و ژیانداری ده‌که‌ین.
بنه‌مای تێکۆشانی نوێ، بیر، رامان، ئایدۆلۆژی‌و سیاسه‌تی دیموکراتی، هه‌ڵمه‌تێکی نوێی مه‌زنی دیموکراتیزه‌بون ده‌ستیپێکردووه.
سڵاو له‌وانه‌ی هێز به‌م قۆناغه ده‌به‌خشن ئه‌وانه‌ی که پشتگیری ده‌ده‌نه چاره‌سه‌ری دیموکراتی‌و ئاشتی، سڵاو له‌وانه‌ی که بۆ پێکه‌وه ژیان‌و یه‌کسانی‌و دیموکراسیه‌کی ئازاد به‌رپرسیاریی له‌ئه‌ستۆ ده‌گرن.
بژی نه‌ورۆز، بژی پێکه‌وه ژیانی گه‌لان
زیندانی ئیمرالی
21 ئادار 2013
عه‌بدوڵا ئۆجالان
سەرچاوە بە بێ دەستکاری : ماڵپەڕی ئاوێنە