ئەم نووسراوەیە باسێکی گشتیە و زۆر بەلامەوە گرینگ بوو. هەر بۆیە پێم باشە لە سەر هێندیک کێشە کە کورد خۆێ داهێنەریەتی بدوێم، بۆیە ئەوەندە،
ئەو نووسین و قسانە چە لە کۆن و ئێستا دا خراپ لە سەر کورد بۆتە ماڵ، ئەم باسە زۆر بابەت لە خۆ دەگرێ وەک هیندیک لەو دیاردە ناحەزانە کە بۆ ئێمەێ کورد زەرەرمەند بووە و زۆر چاکە باسیان لە سەر بکەین، لە سەر ئەم پرسە گرینگانە پیویستە روون کردنەوە بدرێ و ئەو دیاردە چەوتانە بە بەڵگە و سەرچاوەی راست و بەهێز لە سەریان بنووسرێ بۆ ئەوە دەست لەو خۆ بەکەم زانینە و بێگانە پەرەستیە هەڵگرین و چیدیکە خۆمان بە پاشکۆ نەزانین و چەپڵە بۆ دۆژمنانی رەنگا و رەنگ لێ نەدەین. ێیدی با وازبێنین لەوە من ئێرانیم یان ئێمە لە گەڵ فارس دا یەک رەگەزین و خۆمان بە خاوەنی ئیران دەزانین، با وازبێنین لەم قسە و باسە بێ نێوەرۆکانە کە بە درێژای مێژوو کاریگەری خراپیان لە سەر مێشک و بیری زۆری کورد داناوە ئەم نووسینە تیشک خستنە سەر ئەو باسانەیە کە لە نێو کورد دا سنۆرێک نیە.
هەرکەس بەمەیلی خۆێ چی پێ خۆش بێ دەیڵێ و دەنووسێ ئەم قسە و نووسینانە هەر لە کۆنەوە هەبوە، هەر بۆیە زۆر پیویستە لەسەر ئەو بابەتانە باسبکرێ و راستیەکان پێشان بدرێ. زۆر لە مێژوو نووسانی ئێرانی کە باسی مێژوو و شارستانیەتی کورد دەکەن، هەر زوو ناوی کوردەکان دێنن و دەڵێن ئەوە خۆیان کوردن و چۆن بەشێوەێ زانستییانە و فاکت و بەڵگە مێژووێ کورد و کوردستانیان نووسیوە. دیارە زۆر لە مێژوو نووس و رۆناکبرانی فارس بۆ نووسینەکانیان زۆرتر لەو کتێبانە کەڵکیان وەرگرتۆە، ئەم پاشا گەردانیە و هەرکە هەرکە کاریگەری زۆر خراپی لە سەر ویست و داخوازە رەواو بە هەقەکەێ کورد داناوە. من هەوڵ دەدەم بەکۆرتی هێندێک لەسەر ئەو کتێب و نووسین و وتۆێژانە کە زیان بەخش بووگن بۆ ئێمەێ کورد باس بکەم.
رەزا شا لە ساڵی ١٩٢٥ کە خۆێ بە شا قەباڵاند و بۆ یەک نەتەوە کردنی ئەو وڵاتە کە لە ساڵی ١٩٣٥ ناوی بوو بە ئێران و رەسمیەتی پەیدا کرد ، زۆر لە نووسەران و رۆناکبیرانی دیکەێ نەتەوەکانی ئەو جوغرافیایە چە بە زۆر و چە بە پیخۆش بوونی خۆیان بەکەرستە و پێداەویستی جەعل بۆ ئەو کارە هاندران. بۆ نووسینی ئەو مێژووە کە بە قەولێ خۆیان عەزەمەت و شکۆێ ئێرانی باستان و گەرانەوە بۆ کۆرش و داریوش و حکۆمەتی ٢٥٠٠ ساڵەێ پاشایەتی لە ئێران دا و دەقی شانامەی فێردۆسی، دەستیان کرد بە تەزویرکاری و ئەوەی کە خۆیان دەیانویست و چیان پێ خۆش بێ دەبێ بنووسرێ و بۆ ئەوە بەقەولی خۆیان مێژووی ئێرانی کۆن پێشانی خەڵک بدرێ، هەر وەک باسمکرد بۆ ئەو کارە تەزویر و قیزەونە هێندێک لە میژوو نووس و رۆناکبیرانی ئەو جوغرافیایە بۆ خۆش خزمەتی بە رەزاشا دەستان کرد بە درۆ و تەزەیرکاری.
لە نێو کورد دا بەداخەوە غۆڵام رەزا رەشید یاسەمی بۆ نۆکەرایەتی بە رەزاشا و پلە و پایە وەرگردن قۆڵێ لێ هەڵماڵی. بۆ چەواشە کردنی میژووێ کورد و بردنەوەی کورد بۆ سەر فارس و ئاریا گەرای کتێبیکی لە سالی ١٩٣٦ بە ناوی کورد و پەیوەستەگی نژادی و تاریخی ئەو نووسی، ئەم درۆ و تەزویرکاریەی یاسەمی زۆر بە خراپ لە سەر کورد بووە ماڵ کە چۆن ئەو کارە قیزونەی یاسەمی لادان لە زانست و راستیەکان و خۆش خزمەتی کردن بۆ دەسەڵات دارانی ئیران بوو. کتێبەکەێ یاسەمی باسی مرۆڤە کۆنەکانی زاگرۆز پێوەندی هند و ئورووپایەکان لە گەڵ ئاشۆر و یلام دەکەت، دەوڵەتی ماد و پارس دوای باسی کورد و ناوی کورد نژاد ناسی ، ئاین و زمانی کورد پێش لە یسلام و دواێ ئسلام، باسی ئەو پەیکەر و نەخش و نگار و ئاسەوارانەی کوردستان وەک ئانۆ بانی لە سەرپێڵی زەهاو ئەشکەوتی کەرەفتوو لاێ سەقز بەردی کێلەشن شنۆ تاقی گرا لە حەڵوان ئاسەوارەکانی لۆرستان، لە ئاخر دا باسی خێڵ و تاێفەکان، ساسانیەکان و تاقەوسان لە کرماشان دەکات.
ئەو کتێبە زۆر کاری لە سەر کراوە کە لە سەرەتاوە باسی شارستانیەتی کۆن و ئەو پەیکەر و نووسراوانەی کە لە کوردستان دۆزراونەتەوە، کە باسی نژاد دەکات بە مەبەست بۆ ئەوە واپێشان بدا کورد و فارس هیچ جیاوازیکیان نیە و یەکن، لە هەمووی سەێرترە هیندێک وشە کە لە کوردی و فارسی دا لە یەکەوە نزیکن دەکاتە بەڵگە، کە زمانی کوردی یەکێک لە لەهجەکانی زمانی ئیرانە مەبەستی زمانی فارسیە واپێشان بدەن کە کورد ئیرانیە.
بۆیە باسی ئەو کتێبەنە دەکەم لەوە دەچێ زۆر کەس نەیان خۆێندبێتەوە زۆریش چاک و پیویستە لە سەر ئەو کتێبانە باسبکرێ، ئەم کارە قیزەونەێ رەشید یاسەمی بۆ نووکەرایەتی بە دەسەڵات دارانی ئێران و لە سەروی هەمووان رەزاشا دا بوو، یاسەمی کوردە و ٦١ ساڵ لەوە پێش لە ژیان دا نەماوە، نزامی گەنجەوەی ٧٧٩ ساڵ لەوەو پێش لە ژیان دا نەماوە و دایکی کوردە. بەڵام یاسەمی دایک و بابی کوردە و حاشا لە خۆێ دەکا بەڵام نزامی دایکی کوردە و باوکی تورکە زۆر بەشانازیەوە دەڵێ دایکی من کوردە، بە راێ من کورد بوون ئەوە نیە کە هەر کەس بە کوردی قسە بکات ئەوە ێیدی دڵسۆز و نیشتان پەروەرە.
کتێبی تاریخی مەردۆخ لە نووسینی شیخ محەمەد مەردۆخ کوردستانی، ئەم کتێبە لە ساڵی ١٩٥٣ بە فارسی نووسراوە و دوای کراوە بە کوردی، ئەم کتێبە هێندیک کەموو کوری زەقی تێدایە کە باسی زمانی ساسانیەکان دەکات دەڵێ زمانی فارسی لە سەردەمی ساسانیەکان دا گەشەی کرد و بوو بە زمانی رەسمی و ڕۆناکبرانی کوردیش دەستیان کرد بە فارسی قسە کردن و فارسی نووسین. تەنها کەمێک خەڵکی نژاد پەرەست نەبێ کە لایەنگری دروشمی نەتەوی و زمانی خۆیان پاراست و لە دەست نەدا مەبەستی ئەوەیە ئەو کوردانە زمانی خۆیان بۆ وەلا نەننا و بە فارسی قسەیان نەکردوە. بە قسەێ مەردۆخ زۆر خراپیان کردوە بە کوردی دۆاون، لەوە توورەیە بۆ زمانی خۆیان پاراستۆە و نژاد پرەست و ئەشعاری ملی یان هەڵگردوە بەدبەختی کورد ئالەوە دایە رۆناکبیرانی ئەمانە بووگن، دیسان هەر لەو کتێبە دا باسی ساسانی دەکا و دەیکەن کە ئەوانە کوردن بەڵام بۆ ئەوەێ ساسانی کورد بن بەڵگە و سەرچاوەێ زۆر نیە. بەڵام بەڵگەێ زۆر هەیە کە ساسانیەکان کورد نین هەر خۆدی مەردۆخ دەڵێ لە کاتی دەسەڵات داری ساسانی دا زمانی فارسی بوو بە زمانی رەسمی ێیدی کەوابوو لە پێش دا زمانی کوردی پاڵەوی یان کەڵهۆری بووە.
دەباشە ئەگەر ساسانی کوردن بۆ زمانی کوردی زۆر لە فارسی دەۆڵەمەند و رەنگین ترە لا دەبەن و فارسی دەبێ بە زمانی گشتی، زمانی نەبۆێ فارسی کۆن بوونی نیە ئەو بەردە بووسراونە کە دەڵین فارسی کۆنن راست نیە، و هەر هەموویان بە زمانەکانی یلامی بابلی ئاشۆری و ئارامیە. هەر بۆیە لە سەردەمی ساسانی دا زمانی فارسی سەری هەڵ دا و گەشەێ کرد، کەوابوو ساسانیەکان کورد نەبوونە بۆیە زمانی فارسی بۆەتە زمانی گشتی و گەشەێ کردوە، من لە بابەتێکی دیکە دا لە سەر ئەشکانی و ساسانی بە پێ ئەو بەڵگە و سەرچاوانە کە هەیە باسی ئەو دوو دەوڵەتە دەکەم تا بزانرێ کامیان کوردن.
لە بەشێکی دیکەێ ئەو کتێبە دا کە باسی خێڵ و تاێفە و عەشرەتەکان دەکات، بە بێ بەڵگە و سەنەد زۆر قسەێ خراپ بە گەڵباخی بانەی و هەورامی دەڵێ. ئەوە بەو واتایە نیە کە نابێ کەموو کۆریەکان باس نەکەن زۆریش چاکە باس بکرێ، بەڵام نە بەبێ بەڵگە و سەرچاوەی تەزویر، ئەرکی میژوو نووس و رۆناکبیر باسکردنی رستیەکان بە چاک و خراپیەوەیە بەڵام نابێ لە خۆرا بێ بەڵەگە و فاكت رووداوێک تۆمار بکرێ.
کتێبێ تۆحفەێ ناسری لە نووسینی میرزا شۆکرۆڵا سنەی لەم کتێبە دا کە باسی جوغرافیاێ سنە و دەورۆبەری، مێژووی دەسەڵات دارانی ئەردەڵان دەکات، دیارە من باسی ئەو کەموو و کۆریانەێ نووسینەکەێ میرزا شۆکرۆڵا ناکەم، بەڵام کەسێک بە ناوی دوکتور حشمەتۆڵا تەبیبی کوردە و خەڵکی بیجارە لە ساڵی ١٩٨٧ پێنج وتاری لە پێشەکی ئەو کتێبە دا نووسیوە، وەک وشەێ کورد، نژادی کورد، ریشەێ زمانی کوردی، دیالیکتەکان زمانی کوردی، ئەدەبیاتی کورد، ئاین و مەزهەبی کورد، سەرهەڵدانی تەریقەتەکان لە کوردستان. تەبیبی هەر وەک مامۆستاکەێ رەشید یاسەمی باسەکەی دەست پێدەکات، هەر هەموو بەڵگەکانی تەبیبی کتێبەکەێ رەشید یاسمیە، تەبیبی دەڵێ کورد و فارس یەک رەگەزن و ئاریاین زمانی کوردی لەهجەێکی زمانی فارسیە و کورد ئێرانیە، هێندێک وشە و ناو باس دەکات بۆ ئەوە وانیشان بدا کە زمانی کوردی دەرواتەوە سەر زمانی فارسی، ئەم قسە و درۆە بێ بناغانە کە کورد لە مارەکانی زۆحاک و کورد دەبەنەوە سەر ڕابێعە بن نزار یان پاشماوەێ کەنیزەکانی سولێمان ئەم قسانە دوورە لە راستی و زانستەوە. دیارە ئەو نووسینانانە هەر بۆ گاڵتەو پێکەنیین چاکن.
هەر وەک لە پێش دا نووسیم زۆربەێ فاکت و بەڵگەکانی نووسەرانی فارس ئەو کتێبانەن کە خۆدی کورد نووسیویەتی. زۆربەێ وەڕگێڕە بەناو بانگەکانی ئێران کورد بووگن و خزمەتێکی یەکجار زۆریان بە مێژوو و ئەدەب و فەرهەنگی فارس کردوە زۆری ئەو کتێبە گرینگانە لە ئیران دا کوردەکان وەریان گیڕاوە بۆ سەر زمانی فارسی. زۆر سەێرە نووسەری کتێبەکان لەسەر راپەرینێک یا سەرۆک پارتێک نەزەری خۆیان داوە و کەم و کووریەکانی ئەو راپەرینانەیان باسکردوە بەڵام قسەێ خراپیان نەکردوە، مخابن وەڕگێڕ دەست دەکات بەخراپە گۆتن بۆ ئەوە لە کاروان بەجێ نەمێنێ. ئەو هەموو دڵسۆزیە بۆ زمان و فەرهەنگی داگیرکەری وڵاتەکەت لە بەرچی، بەڵام گرینگی بە زمان و فەرهەنگی نەتەوەکەی خۆیان نەداوە خۆزگا پێنج لە سەد خزمەتی مێژوو و ئەدەب و فەرهەنگی کوردیان دەکرد.
من لەو بروایەدام هێندێکیان لە بەر قازانج و بەرژەوەندی هەر پێی خۆش نەبووە بڵێ من کوردم، بەڵام شانازی بەوەوە کردوە کە خزمەتی زمان و ئەدەبی فارسی کردوە و خۆێ بە ئێرانی زانیوە، دەباشە کورد بوون هەر ئەوە نیە بە کوردی قسان بکەی کورد بوون ئەوەیە بە دڵ و مێشک کورد بیت و لە خزمەت نەتەوەکەت دا خۆت ماندوو بکەیت، زۆر جێگەی داخە ئەم خۆ بەکەم زانینە بەرانبەر داگیرکەرانی کوردستان و ئەهمیەت نەدان بە نەتەوەکەیان گەورەترین کێشەیە بۆ ئێمەێ کورد، هەزار جار مخابن هەر لە کۆنەوە ئەوە کێشەیە بەردەوام بووە تا ئێستاێش هەر بەردەوامە.
زۆرم پێ چاک بوو ئەم هۆنراوە بەرزەی حاجی قادری مەزن لە سەر ئەو کەسانە نووسیوەتی کە گرینگیان بە نەتەوەکەیان و زمانی شیرینی کوردی نەداوە و خۆیان بە زمانی فارسی و تورکی و عرەبی سەرقاڵ کردوە حاجی مەزن ئاوا دەڵێ:
وەک مرێشکێ کە عەقڵی نەهێنێ
بێتۆو جوجکەێ مراوی هەڵبێنی
وەک بگاتە کەناری جۆگەلەیەک
نایەتە شۆێنی بمری جووجەڵەیەك
جێ ئەمی وشکە جێ ئەوی ئاوە
تێ دەگا قوون دڕانی پێ ماوە.
جارێک کەسێک بە یەکێک لەو بە ناو کوردە وەرگێڕ و زانایە دەپرسێ بۆ ئەو کارانە بە کوردی تەرجۆمە ناکەی لە جواب دا دەڵێ، هیچ فەرق ناکا ئیمە هەموومان ئێرانین زمانی فارسی زۆر دەوڵەمەندە بەڵام زمانی کوردی وەک فارسی نابێ، ئەمانە خۆیان باش دەزانن زمانی کوردی زۆر لە فارسی دەۆڵەمەند ترە. دەباشە نەتەوەێک ئەمانە رووناکبیر و پێشروەی بن چوون سەر دەکەوێ، بەشێکی زۆری ئەو کارەسات و ماڵوێرانیە خۆمانین بۆیە تائێستا کورد نەیتوانیوە دەوڵەتی نەتەوەی خۆێ دامەزرێنێ.
راستە ئەم نووسینە زۆرتری لە سەر کوردستانی بندەستی ئیرانە، زۆر بەداخەوە ئەم هەرکە هەرکە لە بەشەکانی دیکەێ کوردستانیش بەردەوام بووگە، ئەم خۆ بەکەم زانیینە بەرانبەر نەیاران و داگیرکەرانی کوردستان هەر لە کۆنەوە سەری هەڵداوە. هۆنەری نەمر شێخ رەزاێ تاڵەبانی یەکێک لە ئەستێرە بەرزەکانی ئەدەبی کوردیە، لە شیعریکە کە بە فارسی نووسیوەتی لە کتێبی مێژووی ئەدەبی کوردی لە لاپەرێ ٣٦٩ دایە شێخ رەزا کاسایەتی خۆێ هێدە دادەبەزێنێ و دەڵێ:
یا رسول الڵە چە باشد چون سگ اصحاب کهف
داخل جنت شوم در زمرەی اصحاب تو
او رود در جنت و من در جهنم کی رواست
او سگ اصحاب کهف و من سگ اصحاب تو.
بە خۆشیەوە ئەم شێعرە فارسیە و بە زمانی شیرینی کوردی نەنووسراوە، زۆر مایەێ دەرد و ێشە کە شێخ رەزا خۆی لە گەڵ سەگێک بەراورد دەکە. ئەمە داستانی ئەسحابی کەهفە شەش کەس لە گەڵ سەگێک لە ئەشکەوتێک دا خەویان لێ دەکەوی دواێ چەند هەزار ساڵێک خەبەریان دەبێتەوە کە روو دەکەنە ئاوەدانی بۆ کڕینی شتۆمەکی پیویست دەیان هەوێ پارەکەێ بدەن خەڵک پیان دەڵێ ئەو پارە هێنی کۆنە و باوی نەماوە، ێیدی دەزانن لەو ئەشکەوتە دا خەویان لێ کەوتوە کە گۆایا لە خۆدا دەپارێنەوە وەک پێشوو خەویان لێ بکەوێتەوە. لە بەر ئەوە ئەم باسەم کرد بۆ دەبێ کەسایەتێکی بەرزی وەک شیخ رەزا ئەوندە خۆێ دابەزێنی، لە سەر چتێک کە بوونی نەبووە و ئەفسەنەێکە.
زۆر بەداخەوە ئەم خۆ بە بچووک زانینە و بێگانە بە گەورە پێشان دانە کاریگەری زۆری لە سەر مێشک و بیری ئێمەێ کورد داناوە.
ئەم خۆ بە هیچ زانینە لە بەرانبەر داگیرکەرانی کوردستان لەوەڕا خۆێ دەنوێنێ. جێداخ و کەسەرە کە هێندیک جار کەسەنیکی کورد بانگ دەکەن لە گەڵیان وتۆێژ دەکەن هەر زوو پڕسیاریان لێ دەکەن ئەرێ ئەوە راستە ئێوە دەتانهەوێ لە ئێران جودا ببنەوە، ێیدی قسە نامێنێ و یەکسەر دەڵێ ئێمە کەێ داوای جودایمان کردوە و ئێمە ئێرانین خزمی یەکترین و خۆمان بە ئێرانی دەزانین و ئێرانین چوون دەبێ ئەو جوغرافیایە تەچزیە ببێ ئێمە بەوە رازی نابین جارێک هۆنەرمەدێکی دەنگ خۆش و ناو بەدەریان بۆ پرۆگرامێک بانگ کێشتن کردبوو هەر دواێ دوو پرسیار لە بەرانبەر کەبراێ فارس چۆکی دادا و هەر زوو لە گەڵ فارس دا بوون بە باوک برا و ئەمووزادە، لەجیاتی ئەوە باسی مەسەلە گرینگەکان بکات یەکسەر هێرەشی کردە سەر حزبە کوردیەکان و رەخنە گردن لەو خزب و رێکخراوانە ئەوە لە کاتێک دا بوو باسی ئەو حزمانە نەبوو.
ئەم خۆ کەم بە هێندە گردنە گەوەرترین کێشەی ئێمەێ کوردە . ساڵی پار هاورێکم ماڵی ئاوەدان بێ بەرنامەێکی پێنیشان دام کە داریوش گۆرانی بێژی فارس، خۆێ لە ئەسڵ دا تورک، لەسەر ئەوە قسەێ دەکرد زۆر بە حەماسەوە وەک ئەوە کەشفێکی زۆر گەورەی کردبێت دەیگۆت من تائێستا نەمزانیوە کە کورد ئێرانیە، هەروەها گۆتی زۆر سپاسی خانمێکی گۆرانی بێژی کورد دەکەم کە ئەمەی بە من گۆت کە کورد لە هەر کۆیک بێت خۆ بە ئێرانی دەزانێ . دیارە کە داریوش خۆێ باش دەزانێ کورد کیە بەڵام بۆ رکلام کردن دێ ئەو قسانە دەکا کە دەڵێ من نەمزانیوە کە کورد ئێرانیە.
ئەم خۆ بەکەم زانینە بەرانبەر داگیرکەرانی کوردستان لە زۆر بارەوە کوردی گروەتەوە زۆر کەس ناوی خۆێ دەگۆرێ بۆ سەر ناوی شاعێر یا گۆرانی بێژێ فارس، ئەوە لە کاتێک دایە ئەگەر مەبەست لە خۆشی ناو بێ سەد جار ناوە کوردیەکان خۆشترن، وەک نالی ، گۆران ، قانع ، کوردی ،هەردی ،ئاسۆ ، هێمن ، ئەوە ناسناوی هێندێک لە هەڵبەستوانانی مەزنی کوردە کە زۆر خۆش و پڕمانان، دیارە ناو بۆ مرۆڤ زۆر گرینگە زۆر کەس لە ناوی خۆێ رازینیە و دەتوانێ و زۆریش چاکە ناوی خۆێ بگۆرێ بەڵام بۆ چی ناوی شاعیر یا گۆرانی بێژی فارس لە سەر خۆ دادەنێ هەر وەک گۆتم ناوە کوردیەکە زۆر خۆشترە یان بۆ دەبێ ناوی کاسێکی فارس بێت، ئەو شاعێر و گۆرانی بێژە فارسە لە سەر تۆێ کورد هەر وەک دەسەڵات دار و داگیرکەرانی کوردستان بیریان کردوەتەو و بیر دەکەنەوە و هیچ جیاوازیکیان لە نێوان دا نیە.
زۆر بەداخەوە ئەم بێگانە پەرەستیە و خۆ بەکەم زانیننە تا ئەوە ئاستە ریشەێ داکۆتاوە لە ناخی زۆر کەسی کورد دا، پێان باشە و زۆر هەوڵدەدەن لە ئاخاوتن دا وەک فارسەکان قسە بکەن و بەقەولی خۆیان کلاسیان دەچێتە سەری، ئەم خۆ بە چووکە زانینە بەرانبەر داگیرکەرانی کوردستان کارەساتێکی زۆر گەورە و کوشندەیە بۆ ئێمەێ کورد. یان زۆر بە حەماسەوە باسی فەرهەنگ و شارستانیەتی فارس دەکەن و زۆر بەلایەنەوە گرینگە، بەڵام کام شارستانیەت ١٤٠٠ ساڵە بە قەمە و زەنجیر لە خۆیان دەدن و باوکە رۆیانە و قۆر لە سەر و بەچکی خۆیان دەگرن ئەمە بەناو فەرهەنگ و شارستانیەتی فارسە، ئەم نەبوونی بروا بە خۆ بوونە واێکردوە کە زۆر کورد وابیر بکاتەوە و خۆێ پێ چووکە بێ بەرانبەر فارس و تورک یان عەرەب.
وێنەێکی مووسەددێق سەرۆک وەزیرانی پێشۆێ ئێران لە بەشی ئارشیوی بریتانیا بڵاوکراوە لەو وێنەیە دا مووسەدێق خۆێ نەوی کردوە و ئەیهەوێ پێڵاوەکانی حەمەرەزا شا ماچ بکا ئەو وێنەیە لە فەیسبۆک دا بڵاواویان کردەوە خەڵک نەزەری خۆێ لە سەر دەنووسی کەچی بەداخەوە زۆربەێ کوردەکان دەیانگۆت ئەوە راست نیە و مووسەدیق زۆر کەسێکی باش بووە. ئەوە لە کاتێک دا بوو زۆر کەس لە خۆدی فارسەکان بە خراپە لە سەر مووسەدێق نووسیوبویان، دیسان بە دەیان نووسراوە هەیە باسی یەوە دەکەن کە ئەو کابرا زۆر کەسێکی نۆکەر و دەسەڵات خواز و دژی کۆمارە خۆشەویستەکەێ کوردستان لە ساڵی ١٩٤٦ بووە بەڵام بە قەول رۆناکبیری کورد ئەو کابرایە بە کەسێکی گەورە و ئاشتی خۆاز ناو دەبەن.
نووسەرێکی فارسی نووس و بە رەگەز عەرەب بە ناوی ناسر پورپیرار بە دەیان کتێبیان نووسیوە و وەڕکێڕاوەتەوە بۆیە ئەو کارانە بە یەک کەس ناکرێ هەر بۆیە دەبێ دەستەێک ئەو کارەیان کردبێ و بە ناوی ناسر پورپیراروە بڵاو کرابێتەوە، ئەو بەڵگە و سەرچاوانە کە باس دکرێن یەجگار زۆرن بە هەموو زمانەکانن هەر وەک باسمکرد ئەوە کاری یەک کەس ناتوانی بێ. چوون ئەو هەموو کتێب و بەڵگە وەک نووسین و لەبەر راگردن پێشان دراوە، ئەگەر هەر کتێبێک چوار رۆژی حساب بکەین بۆ خۆێندنەوەێ و یاداشت هەڵگردن بڵین ٣٠٠٠ کتێب ماوەێ ٣٥ ساڵ دەکات، بۆ نووسینی ئەو دەیان کتێب و وەڕگێڕیە ١٠ ساڵ حساب بکەین دەبێ بە ٤٥ ساڵ بە رۆنی دیارە ئەوە دەستەێک ئەو کارەیان کردوە. بۆیە باسی نووسنەکانی ناسر پورپیرارم کرد بۆ ئەوە با چاک روون بێتەوە ئەگەر نووسەر و خۆێنەری کورد وەک سەرچاوە کەڵکی لەو کتێبانە وەرگرد بۆ نووسینی بابەتی مێژووی بەتایبەت لەسەر مێژووی کوردستان دەبێ زۆر وریا بێ، ئەو کتێبانەێ ناسر پورپیرار وەک بەڵگە و سەرچاوە و بۆ مێژوو نووسان باشن.
بەڵام لەو هەموو کتێبانەێ دا بە هەر هەموویان دە لاپەرەێ باسی کورد و کوردستانی نەکردوە کەچی بە ناو نووسەری کورد قسەکانی ئەو دووبارە دەکەنەوە. من هەموو کتێبەکانی ناسر پورپیرارم هەیە و هەموو فیلمەکانیم تماشا کردوە و زۆر لە نووسینەکانی دا ناراستەوخۆ دژی کوردە، پیرپورار دەڵێ حکومەتی مادەکان لە بنەرەتدا بوونی نیە و هەر لە خۆرا ساز کراوە هەر بۆیە زۆر کەسێکی فێڵباز و درۆزنە نە لەبەر ئەوە کە مادەکان یەکێک لە رەگەزەکانی کوردستانە و من دەڵیم درۆزنە، ناسر پورپیرار لە ناخیەوە زۆر ڕەقی لە کوردە ئەو کەسانە کە هاوکاری ناسر پیرپورارن زۆریان تورکن و بە قەست باسی مێژووی کوردستان ناکەن هەروەها بەریەوبەرانی ماڵپەرەکەێ ناسر پورپیرار تورکن، هەر بۆیە لە نووسینەکانیان دا خۆیان لە باسی کوردستان نادەن و باسی ناکەن.
لە ماڵپەرێک دا نووسینێکم خۆێندەوە لە سەر مادەکان بەداخەوە نووسەری کورد قسەکانی ناسر پورپیرار دووپات کردبوەوە ئەویش ماد و حکومەتی مادی بە ئەقسانە ناو دەبرد بەڵام ناوی سەرچاوەکەێ نەهێنا بوو. دەباشە خۆ کورد بە هرودوت و کازیاس و ئێسترابوون و مووسی حورنی نەگۆتوە دەبێ ناوی مادەکان ببەن هرودوت ٤٥٠ ساڵ پێش لە زاین ژیاوە و کاتزیاس ٤٠٠ ساڵ پێش لە زاین ژیاوە ئێسترابوون ٣٠ ساڵ پێش لە زاین بووە، مووسی حورنی ١٥٥٠ ساڵ لەوە پێش ژیاوە چوون ئەوانە لە نووسینەکانیان دا بە سەدان جار ناوی ماد و دەسەڵاتی ماد دەبەن، ئەو کەسانە کە ناویانم برد خۆ کورد نین تا ناوی مادیان بردبێ بەڵام ناسر پورپیرار دەڵێ ماد و حکومەتی ماد هەر بوونی نەبووە. هەر وەک باسمکرد ئەو کەسانە لە کتێبەکانیان دا بە سەدان جار ناوی ماد و حکومەتی ماد دەبەن بەو هەموو فێڵ و تەزویرە بەرانبەر بە مێژووی کورد و کوردستان کە کراوە ، بەڵام زۆربەێ مێژوو نووسان لە سەر ئەوە کۆکن کە مادەکان کوردن خۆ لە بەر خاتری چاوی رەشی کورد ئەو باسەیان نەکردوە و بڵێن ماد کوردە.
هەر وەک لە پێشەکی ئەم نووسراوەیە دا گۆتم ئەمە باسێکی گشتیە و کۆن و نۆێ لە خۆ دەگرێ و زۆر پیوستە لەسەر ئەم پرسە گرینگانە بنووسرێت بۆ ئەوە راستیەکان پێشانی خەڵک بدرێ، هیچ لەوە توورە نەبین ئەگەر پێمان بڵێن ناسیونالیست زۆریش چاکە و خۆزگا کورد ناسیونالیست بووایا کە ئێستا بە ئامانجە بەرزەکانی گەیشیتبوو، ئەم نەخۆشی خۆ بەکام زانینە زۆر زیانی بە ئێمەی کورد گەیاندووە و زۆریش لە ویست و داخۆازیەکەمان دووری خستۆینەتەوە. وەک ئەوە کە باسمکرد ئەو نووسین و وتۆێژەنە کە خۆدی کوردەکان کردویانە زۆر بۆ کورد زەرەرمەند بووە هەر بۆیە زۆر جار ئەو بابەتانە دەکەنە بەڵگە لە نووسینەکانیان دا و دەڵێن ئەوە کوردەکان خۆیان باسیان کردوە. هیوادارم توانی بێتم کەمێک لەو کێشە و ئاڵۆزیانم باس کردبێ، لە کۆتای دا ئاواتم ئەوەیە نەتەوەی کورد بە ئامانجە بەرزەکانی بگا.