کتێبی “پیاوکوژانی کۆشکی فیرووزه” (Assassians of the Turquoise Palace) له نووسینی ” رۆئیا حه‌کاکیان(Roya Hakakian) و له وه‌رگێڕانی ئینگلیزی بۆ سه‌ر زمانی فارسی به‌ڕێز فه‌تاح کاویان و بۆ سه‌ر زمانی کوردیش به‌ڕێز عه‌بدوڵلا حه‌سه‌نزاده. ئه‌وه‌ی که مه‌به‌ستی منه لێره‌دا وه‌رگێڕانی کوردیه‌که‌یەتی و چه‌ند تێبینیه‌ک ده‌خه‌مه به‌ر چاوی خوێنه‌رانی ئازیز.
له مێژ بوو به دوای ئه‌م کتیبه‌دا ده‌گه‌ڕام، ڕۆژێک ڕێگام که‌وته کتێبخانه‌یه‌کی گشتی ده‌وروبه‌ری شاری ستۆکهۆڵم و چاوم به نێو کتێبه کوردیه‌کاندا ده‌گه‌ڕاند، له پڕدا ئه‌م کتێبه واته “پیاوکوژانی کۆشکی فیرووزه”م بینی و خێرا وه‌رم گرت و لەبەر ئەوەی زۆر تامەزرۆی خوێندەوەی بووم له کتێبخانه بەرەو ماڵ بۆی ده‌رچووم. بۆی دانیشتم و ده‌ستم به خوێندنەوەی کرد، به‌ڵام هه‌ر له لاپه‌ڕه‌کانی سه‌ره‌تای وه‌رگێڕانه‌که‌یدا له زه‌وقی دام، چوونکه وه‌رگێڕانه‌که‌ی زۆر شپرز و تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵێکه هه‌ر نه‌بێته‌وه. هه‌ر بۆیه هاتمه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی تاکوو دوا لاپه‌ڕه‌کانی بیخوێنمەوە و هه‌ڵه‌کانی ده‌ست نیشان بکه‌م و به کورتی شتێکی له‌سه‌ر بنووسم. ئینجا هه‌ڵسه‌نگاندنه‌که‌شی بۆ خوێنه‌ران به‌جێی دێڵم. جارێ با بزانین وه‌رگێڕان چییه؟
وه‌رگێڕانی سه‌رکه‌وتوو کامه‌یه؟
پێش ئه‌وه بڕۆمه سه‌ر باسی سه‌ره‌کی وه‌رگێڕانه‌که، پێم خۆشه به کورتی ئیشاره به هونه‌ری وه‌رگێڕان بکه‌م و بزانین وه‌رگێڕانێکی سه‌رکه‌وتوو کامه‌یه:
سه‌ره‌تا وه‌رگێڕان له زمانێکه‌وه بۆ زمانێکی تر هۆنه‌رێکه بۆ خوێ، هیچ که‌متر نیه له چیرۆک نووسین و شیعر وتن و ڕه‌خنه گرتن. که‌وابوو، ئه‌وه‌ی نووسینێک وه‌رئه‌گێڕێ ئه‌بێ ده‌ستێکی باڵای هه‌بێ له هونه‌ری وه‌رگێڕاندا، ئه‌گینا له کاره‌که‌یدا سه‌رکه‌وتوو نابێ. چه‌ند جۆر وه‌رگێڕانمان هه‌یه: وه‌رگێڕانی وشه به وشه: به‌و جۆره‌یه که له زمانێک وشه به وشه وه‌رگێڕینه سه‌ر زمانێکی تر، بێ ئه‌وه‌ی گوێ بده‌ینه سرووشتی تایبه‌تی ئه‌و دوو زمانه جیاوازه. وه‌رگێڕ ناچار ئه‌بێ خۆی ببه‌ستی به ڕیزی وشه‌کانه‌وه. هه‌ر بۆیه به زۆری نووسینه‌که ناڕه‌وان و پچڕپچڕ ده‌ر ئه‌چێ. هه‌ندێ وشه و “ته‌عبیر” هه‌یه له زمانێکدا ئه‌گه‌ر پێش خرا، بۆی هه‌یه له زمانێکی تردا دوا بخرێ. هه‌ندێ جاریش بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رگێڕانه‌که به جوانی ده‌ربچێ بۆ خۆت له دەقە ئۆرگیناڵه‌که‌ی لاده‌به‌ی یان پێی زیاد ده‌که‌ی بێ ئه‌وه‌ی ئه‌سڵی تێکسته‌که بگۆڕیی. به‌ڵام به پێی وشه به وشه ناتوانی ئه‌و جوانکارییه پێک بێنی.
وه‌رگێڕان به ده‌سکارییه‌وه: ئه‌وه‌یه که وه‌رگێڕ خۆی به ڕیزی وشه‌کانه‌وه نابه‌سێته‌وه‌و ته‌نیا مانا گشتیه‌که‌ی وه‌رده‌گێڕێ. ئه‌م جۆره وه‌رگێڕانانە به زۆری بۆ چیرۆک و مێژوو به کار ئه‌هێنرێ. لێره‌شدا هه‌ندێک جار وه‌رگێڕ له ئه‌سڵی تێکسته‌که لا ده‌دا و بۆخۆی شتی پێ زیاد ده‌کا.
وه‌رگێڕان به ده‌سکارییه‌وه: ئه‌وه‌یه که وه‌رگێڕ هه‌ندێک به تێکسته ئه‌سڵیه‌که‌ییه‌وه زیاد بکا و به کوردییه‌کی ساده و ڕه‌وان شته شاراوه‌کانی نێو تێکسته‌که ئاشکرا بکا. له‌م جۆره کارانه‌دا ته‌نیا بۆ تێکستی کۆن و یان په‌خشانێک به زمانێکی ساده و ڕه‌وان که‌ڵک وه‌رده‌گیرێ.
وه‌رگێڕان به کورت کردنه‌وه: ئه‌وه‌یه که پۆخته‌ی باسه‌که بگری و بیکه‌یته کوردییه‌کی ڕه‌وان.
وه‌رگێڕان به ئیلهامه‌وه: لێره‌دا وه‌رگێڕ خۆی به تێکسته‌که‌وه نابه‌ستێته‌وه و به بیری خۆی فکری نووسه‌ره‌که به شێوه‌یه‌کی جوان وه‌ر ئه‌گرێ و دای ئه‌ڕێژێ. به کورتی خاڵبەندی (فۆرم به‌ندی) له وه‌رگێڕاندا زۆر گرنگه وه‌ک: خاڵ(.)، ویرگۆل(،)، ته‌قه‌ڵ(-)، داش و نیشانه‌ی سه‌رسووڕمان(!) و نیشانه‌ی پرسیار(؟) و هتد… چوونکه گه‌ر ئه‌مانه له بیر بچن به تایبه‌تی له شتی زانیاری‌دا ڕسته‌کان هه‌موو تێکه‌ڵ ده‌بن و ده‌بێته چێشتی مجێو‌ر. پاش ئه‌وه‌ی له وه‌رگێڕانه‌که بوویته‌وه ده‌بێ جارێکی تر به وردی هه‌ر دوو تێکسته‌که ئۆرجیناڵه‌که و وه‌رگێڕانه‌که له‌گه‌ڵ یه‌ک دا به‌رئاورد بکه‌ی و که‌م و کۆڕییه‌کان پینه و په‌ڕۆ بکه‌ی.
ئێستاش با بزانین وه‌رگێڕ چۆن کتێبی ” پیاوکوژانی کۆشکی فیرووزه “ی وه‌رگێڕاوه و ئایا له وه‌رگێڕانه‌که‌یدا سه‌رکه‌وتوو بووه؟
قه‌واره‌ی کتێبه‌که.
ئه‌م کتێبه له قه‌واره‌یه‌کی ئاسایی و له ٢٧٧ لاپه‌ڕه پێکهاتووه. به‌رگه‌که‌شی ڕه‌نگی سپی و ڕه‌ش و دلۆپه‌ی خوێن داچۆڕاوه‌و وێنه‌ی ده‌وانچه‌یه‌کی له سه‌ر به‌رگی پێشه‌وه‌ی ده‌بینرێ و پشته‌که‌شی هه‌ر به هه‌مان شێوه‌یه.
ئه‌م کتێبه له لایه‌ن خاتوو ڕۆئیا حه‌کاکیان که دانیشتووی ئامریکایه و به زمانی ئینگلیزی نووسیوویه. ناوبراو هه‌م نووسه‌رو هه‌م شاعیره و نزیکه‌ی پێنج ساڵ کار و هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئارشیڤه‌کان و وتووێژ له‌گه‌ڵ دادوه‌ره‌کان و پارێزه‌ره‌کان و ئه‌و که‌سانه‌ی که له تێرۆری میکۆنۆس گیانیان به‌ده‌ر بردووه، به‌رهه‌مێکی ئه‌ده‌بیی که‌م وێنه که په‌رده‌ی له سه‌ر زۆر لایه‌نی نادیاری تیرۆری میکۆنۆس و دادگای میکۆنۆس هه‌ڵداوه‌ته‌وه و به زمانی ئینگلیزی چاپ و بڵاو کردووه‌ته که له ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مدا بوو به یه‌کێک له پڕ فرۆشترین به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌کانی ساڵی ٢٠١١ له ئامریکادا. هه‌رچه‌ند خاتوو حه‌کاکیان له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی کورد دا پێوه‌ندییه‌کی نزیکی نیه، به‌ڵام له نووسینه‌کانیدا ده‌رده‌که‌وێ که ڕێزی بۆ بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورد له‌و به‌شه‌ی ئێران‌دا هه‌یه. ئه‌م کتێبه به‌ڕێز فه‌تاح کاویان وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی فارسی و ئینجا به‌ڕێز حه‌سه‌ن زاده‌ش کردوویه به کوردی. هه‌رچه‌ند ئه‌م دوو هاوڕێیه له نێوان خۆیاندا ڕێک که‌وتوون که یه‌که‌میان بۆ فارسی و دووهه‌میشیان بیکاته کوردی. ده‌توانرا کاک فه‌تاح بۆ خۆی راستەوەخۆ وه‌ریگێڕایاته سه‌ر زمانی کوردی و ئه‌م ده‌ست به ده‌سته‌شی پێی نه‌کردایا، ڕه‌نگه بۆ خۆشیان وایان پێی خۆش بووبێ و ئه‌وه شتێکیتره و کارم به‌و سه‌ودایه نیه. کێشه له ده‌قی کوردیه‌که‌یدایه. به‌ڕاستی که ئه‌م وه‌رگێڕانه ده‌خوێنێته‌وه هه‌ندێ جار مرۆڤ ده‌که‌وێته گومانه‌وه که بۆ به‌ڕێز حه‌سه‌نزاده وه‌های وه‌رگێڕاوه که تێکه‌ڵ و پیکه‌ڵی کردووه‌و رسته‌کانی به‌رودوا خستووه. زۆر جار وشه فارسیه‌کانی هه‌ر به شێوه‌ی کوردی نووسیووه‌ته‌وه. بۆ نموونه وشه‌ی “کمک” فارسیه‌وه و ناوبراو ته‌نانه‌ت وشه فارسیه‌که‌شی لێی تێک چووه‌و نووسیوویه “کۆمه‌گ”، هه‌رچه‌ند وه‌رگێڕانی وشه‌ی “کمک” که فارسیه، به کوردی ده‌بێته یارمه‌تی. ناوبراو نزیکه‌ی ٤٥ جار وشه‌ی “کۆمه‌گ”ی به‌کاری هێناوه بێ ئه‌وه‌ی بۆ تاقه جارێک بیری لێبکاته‌وه که وشه‌که‌شی نه به فارسی داناوه‌و نه به کوردیش “کۆمه‌گ”. شتێکی تر که وه‌رگێڕ بیری لێ نه‌کردووه‌ته‌وه وشه‌ی ئاسمانه. بۆ نموونه له لاپه‌ڕه‌ی ٦٦ به دوو جۆر نووسیووه وه‌ک: “عه‌رزو عاسمان” که دێته خوارتر ده‌سنووێ “ئاسمان”. ئایا به‌ڕاستی وشه‌ی “سینونیم، هاومانا” ئاسمان، عاسمانه”؟ یان وشه‌ی “اغلب” کوردیه‌که‌ی ده‌بێته زۆربه‌ی، به‌ڵام وه‌رگێڕ وشه‌ی “اغلب”ی هه‌ر به شێوازی کوردی نووسیووه “ئه‌غڵه‌ب” له لاپه‌ڕه‌ی ٧٩ و ٨١ و له چه‌ند جێگای تر دوو پاتی کردووه‌ته‌وه. له لاپه‌ڕه‌ی ٤٨ رسته‌یه‌کی وه‌رگێڕاوه که من وه‌ک خۆی لێره ده‌ینووسمه‌وه: “بۆ ئه‌وه‌ی بایه‌کی لێ بدا بۆ لای به‌رهه‌یوانه‌که چوو“. خوێنه‌ر چۆن ئه‌م رسته‌یه وه‌رده‌گری. وه‌رگێڕ ده‌یتوانی بنووسێ بۆ ئه‌وه‌ی بایه‌ک هه‌ڵمژێ بۆ لای به‌رهه‌یوانه‌که چوو. وشه‌یه‌کی تر که وه‌رگێڕ بیری لێی نه‌کردووه‌ته‌وه و زۆر جار تێکسته‌که‌ی ناشیرین کردووه ئه‌م وشه‌و هاوشێوه‌ی ئه‌م وشانه‌یه: “ده‌چوو،و”، “بوو،و”، “هه‌بوو،و”، “گرتبوو،و”، “ده‌بوو،و”. لەکاتێکدا کە “واو” لە زمانی کوردی‌دا وشەی پێوەندیە و دەبێ بە سەربەخۆ بنووسرێ. ئه‌م جۆره وشانه‌ی له سەرەتا‌وه تاکوو دوا لاپه‌ره‌کانی کتێبه‌که چه‌ند پاته ده‌کرێنه‌وه. ئه‌من سه‌رپێیانه ژماردوومه که نزیکه‌ی ١٢٩ جار ئه‌و جۆره وشانەی نووسیوون، ڕه‌نگه وه‌رگێڕ بڵێی ئه‌مه هه‌ڵه‌ی تێکنیکیه. ئایا به‌ڕاستی ١٢٩ جار هه‌ڵه‌ی تێکنیکی ڕوو ده‌دا؟ یان به‌رانبه‌ری وشه‌ی “خطرناک” یان “خبر” به کوردی ده‌بیته مه‌ترسیدار و هه‌واڵ که‌چی کاکی وه‌رگێڕ وه‌ک خۆی به شێوه‌ی کوردی نووسیوویه “خه‌ته‌رناک” ، و “خه‌به‌ر”! له لاپه‌ڕه‌ی ١١٠ ئه‌م ڕسته‌یه وه‌ها وه‌رده‌گێڕێ:” بڕوونو یۆست وه‌ک زۆربه‌ی ده‌رس خوێندووه ڕۆژئاوایه‌کان” وه‌رگێڕ ده‌یتوانی له باتی وشه‌ی “ده‌رس خوێندوو” بنووسێ “خوێنده‌واره ڕۆژئاوایه‌کان. به داخه‌وه له رسته‌کاندا وشه فارسییه‌که‌ی داناوه‌ته‌وه و ئه‌و جاریش ده‌ڵێن وه‌رگێڕ و که‌ڵه نووسه‌ر. به‌ڕاستی ئه‌م جۆره وه‌رگێڕانانه جێگای تێڕامانن. لێره‌دا ده‌مه‌وێ هه‌ندێ له‌و وشانه که وه‌رگێڕ به شێوازی کوردی نووسیوونی بنووسمه‌وه: “شوروشه‌وقی، قاڕڕه، خه‌ته‌رناک، کۆمه‌گ، غه‌ڵه‌ت، ئاره‌زوو، موناقشه، عه‌مه‌لیات، ده‌رس خوێندووه‌کان، که‌م توانا، پڕڕوویانه، ته‌ڵه‌فاتێک، هیچ وه‌خت، هه‌قت نیه، سوله‌یمانی” و هه‌تا دوایی. یان ناوی دوکتور قاسملووی نووسیووه “عه‌بدوڕڕه‌حمان”.
له لاپه‌ڕه‌ی ٢٥٥ ئه‌م رسته‌ی وه‌ها وه‌رگێڕاوه:”ڕاستتان ده‌وێ، ئه‌من که‌سێکم که که‌ڵکی لێ وه‌رگیراوه” ڕاستیه‌که‌ی ده‌بێته: ئه‌من که‌سێکم که که‌ڵکیان لێی وه‌رگرتووم. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش تێکستی کتێبه‌که به دوو شێوازه، شێوازێکی به خه‌تی ١٢ نووسراوه‌و ئه‌ویتریش به خه‌تی ١٠ نووسراوه که ئه‌مه بۆخۆی زه‌ق و به‌رچاوه. جگه له‌وانه‌ش زۆر جار وشه‌کان به‌دوای یه‌کدا ریز کراون و بێ ئه‌وه‌ی له یه‌ک جیا بکرێنه‌وه که ئه‌مه‌ش وه‌رگێڕانه‌که‌ی زۆر ناشیرینتر کردووه. وه‌ک نموونه:”غه‌موخفه‌تڕاماڵین، ل.76، ددانده‌چیڕه‌وه‌بردنه‌وه، ل.144، ژانه‌سه‌ردروستکردن، ل.145 ڕاپۆرتنووسانوتماشاچییان ل. 164، به‌شێوه‌یئه‌ستوونیپێکه‌وه‌به‌ستراویان ل. 162″ هتد… دیاره له‌و بابه‌ته‌ی زۆر تێدایه من ته‌نیا وه‌ک نموونه ئه‌وانه‌ی ده‌نووسم.
ڕۆئیا حه‌کاکیان لێکۆڵینه‌وه‌ییه‌کی زانستی چڕ‌و پڕی له سه‌ر تێرۆری میکۆنۆس ئه‌نجام داوه و به شێوه‌یه‌کی ئه‌ده‌بیی دایڕشتووەتەوە و له‌و بواره‌شدا سه‌رکه‌وتوتنی به‌ده‌ست هێناوه. هه‌رچه‌ند نووسه‌ر به ئینگلیزی کتێبه‌که‌ی نووسیووه و بۆ خۆم ده‌قی ئینگلیزیه‌که‌م نه‌بینیووه.
به بۆچوونی من کتێبێکی زۆر باش و به که‌ڵکه و لێکۆڵینه‌وه‌کانیش زۆر به باشی مه‌به‌ستی خۆیانیان پێکاوه. ڕه‌نگه هه‌ر که‌سێک به بۆچوونی خۆی ڕه‌خنه‌ی له سه‌ر هه‌بێ ئه‌وه قسه‌ی تێدا نیه، به‌ڵام زۆرینه‌ی لێکدانه‌وه‌کانی نووسه‌ر سه‌نگی مه‌حه‌کیان داناوه.
ئه‌وه‌ی ده‌بێ له‌م نووسینه‌دا باس بکرێ ئه‌وه‌یه که به‌ڕاستی ئه‌م وه‌رگێرانه له وه‌رگێڕان ناچێ و پڕه له هه‌ڵه‌ی ڕێزمانی، ده‌وله‌مه‌ند نه‌بوونی وشه‌ی کوردی و تێکه‌ڵ و پیکه‌ڵ کردنی رسته‌کان، ریزکردنی وشه‌کان به دوای یه‌کدا به بێ جیاکردنه‌وه‌یه‌ک، له به‌ر چاونه‌گرتنی خاڵ، کۆما، داش و خه‌ت هه‌تا دوایی. هه‌رچه‌ند ئه‌م وه‌رگێڕانه له نێوه‌ڕۆکی کتیبه‌که که‌م ناکاته‌وه، به‌ڵام خودی وه‌رگێڕانه‌که و ده‌قه کوردیه‌که مرۆڤ ده‌خاته گومانه‌وه که بۆ ده‌بێ به‌ڕیز حه‌سه‌نزاده ئه‌و وه‌رگێرانه‌ی وه‌ها ناشیانه وه‌رگیڕاوه. ئه‌وه‌ی که بۆ منی خوینه‌ر جێگای شک و گومانه نزیکه‌ی زیاتر له ٥٠ ساڵه به‌رێزیان کاری ئه‌ده‌بی ده‌که‌ن و له هه‌مان کاتیش‌دا کاری سیاسی و حیزبایه‌تی ده‌کا و زۆر جاریش ده‌ڵێن که‌ڵه نووسه‌ر و شاعیر و سیاسه‌توان هتد… به‌ڕاستی که ئه‌م کاره‌یه‌م بینی پێم سه‌یره. تۆ بڵێی ئه‌و کتێبانه‌ی تاکوو ئێستا وه‌ریگێراون کاری خۆی بن یان ئێستا تاقه‌تی نووسین و شتی وه‌های نه‌ماوه، ئه‌م کاره‌ی وه‌ها دێته به‌رچاو که به زۆر پێیان کردبێ و هه‌ر بۆیه خۆشی نازانی چی کردووه. به‌ڕاستی ده‌بوایا پێش ئه‌وه‌ی چاپی کردبا به باشی و پێداچوونه‌وه‌یه‌کی چروپڕی بۆ ئه‌م کتێبه کردبا.
بەڕێز حەسەنزادە پێشەکێیەکی دوو لاپەڕەو نیوی بۆ ئەم کتێبە نووسیووە و لە دوا لاپەڕەی دا وەها دەنووسێ:” بۆ کەم کەس شاراوەیە کە بەداخەوە بۆ خۆم زمانی ئینگلیزی نازانم و هەر بۆیە ئەگەر هەوڵ و مشووری هاوڕێی شارەزا و ڕووناکبیر و زمانزانم کاک فەتاحی کاویان نەبوایە ئاسان نەبوو کەسێک لە نیزیک خۆم کتێبەکە لە ئینگلیزییەوە بکاتە فارسی تا ئەمنیش بەوەخت لە فارسییەوە وەریگێڕمە سەر زمانی کوردی…. لە حاڵێکدا خۆشحاڵم کە ئەم بەرهەمە بەکەڵکە بەزوویی ئامادەی چاپ بووەو ئێستا دەکەوێتە بەردەستی خوێنەرانی کورد، ئاواتە خوازم لە دواڕۆژێکی نیزیکدا فارسییەکەشی دەرەتانی چاپ ە بڵاوبوونەوەی بۆ بڕەخسێ“.
دیارە تاکو ئێستا فارسیەکەی چاپ نەبوو، من بۆ خۆم نەمبینیووە، ڕەنگە چاپ بووبێ. بەڵی لەو کورتە نووسینەی بەڕێز حەسەنزادە دەر دەکەوێ جەنابیان زۆر بەپەلە بوون بۆ ئەوەی ئەم کتێبە بە هەر شێوەیەک بێ چاپ و بڵاو بکرێتەوە. هەر بۆیە ئاوا بە شپرزەیی و بێ سەرەو بەرە دەستێکی لێ خستووە و بڵاوی کردووەتەوە. هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە بیری خۆیدا نەوەکو کەسانێک یان لە هاوڕێکانی ئەم کتێبە وەرگێڕن و ئەوەش ببێتە مەراق لە دەروونی ناوبراودا. ئەمن پێموایە ئەم وەرگێڕانە نە هەر سەرکەوتوو نەبووە بەڵکو لە کڤالیتەی کتێبەکەی هەڵبەتە کوردیەکەی هێناوەتە خوار، چوونکە مرۆڤی خوێنەر کە سەیری دەکا یەکسەر ناشی بوونی وەرگێڕانەکەی بۆ دەردەکەوێ. ئەگەرچی لە لایەن کەڵە نووسەرو سیاسەتوان و ئەندامی دەستەی نووسەرانی کوردستانەوە وەرگێڕاوە.
ستۆکهۆڵم
٣٠ ـ ٤ ـ ٢٠١٣