ئه‌مجاره‌ش چاوێ به دیوانه‌که‌ی مامۆستا و زانا و شاعیری کورد‌و کوردستانی مامۆستا مه‌لاخدری نیشتمانپه‌روه‌ر دا ده‌گێڕین. چیژێ له‌م دوو هۆزانه‌ی خواره‌وه ده‌چێژین و هه‌زاران سڵاو بۆ گیانی پاکی ئه‌و خاکپه‌روه‌رو دڵسۆزه کورده ده‌نێرین و چه‌ند خوله‌کێک یادی ده‌که‌ینه‌وه
ده‌با ئه‌م هۆزانه به تام و پڕ له نرخه‌ی ده‌شتی بخوێننه‌وه ، یادی له‌وا رۆژگارانه بکه‌ینه‌وه که ده‌شتی ته‌مه‌نێکی کورتی تیا بردۆته سه‌رو زۆر به زوویی مالاوایی له ئه‌ده‌ب و هونه‌ری کورده‌واری کرد که به داخه‌وه ته‌نیا چل و نۆ سال ژیاوه.
هه‌زاران سڵاو له گیانی پاکی ئه‌و مامۆستایه مه‌زن و زانایه بێت.
………………………………………………………………………….
لێره‌دا ده‌شتی له‌م شیعره‌ی ئاوا ده‌فه‌رموێت و ده‌ڵێت :
غـه‌ریب و دڵ حه‌زینم شینه بۆ من جه‌ژنی قوربانم
قوڕی سه‌ربان به‌بانی سه‌ر بكه‌م بۆ جه‌ژنی قـوربانم
هه‌مووكه‌س ئیمـڕۆ وا ده‌ستی حه‌بیبی‌خۆی له ده‌سـت دایه
وه‌لێ من بێكه‌سم بۆیێ شـه‌ڕابی غه‌م له ده‌ستانم
هه‌موو عـالـه‌م كراسی غه‌م ده‌سوتێنی به‌كه‌یفی دڵ
منی پـڕغـه‌م به‌عه‌شقی دڵ خه‌ریكی سـینه سـوتانم
له گـفت و گـۆیی ئه‌حبابم به جارێ بێ خه‌به ر مـاوم
له كونـجی میحنه‌تا مه‌سـتی فیراقی چـاوی یارانم
له باتی جـه‌ژنه پیرۆزێ دڵم كه‌یفی له گـریانا
له به‌ر دووری له‌باب و داك و هه‌م یار و ڕه فیقـانم
وه‌لێ هه‌رخوا به‌خۆی كـاری عیبـادی خـۆی ده‌زانێتن
وه‌كو ئیـبنـول ڕه‌وه‌ندی بـا نه‌كه‌م ته‌نقیسـی ئیمانم
به ده‌شتی قه‌ت مه‌لین بۆچـی قسوورت كـرد له‌گـریانا
قسورم خـۆ نه‌كـرد خوێنی به‌ده‌ن چك بوو لـه‌چاوانم
ئه‌گه‌ر چاک له‌م هۆزانه و دیوناه‌که‌ی ده‌شی بڕوانین ده‌بینین که مامۆستا مه‌لا خدری ده‌شتی له ڕووی جوانكاری و به‌لاغه‌ته‌وه چه‌ند شاره‌زا بووه که تا بلێی سه‌رکه‌وتوو بووه له هۆنینه‌وه‌ی شیعره‌کانی خۆی دا ته‌نانه‌ت که‌ته‌واوی شیعره‌كانی سه‌رفی تیباق به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه،سه‌لب و سیجاب و ته‌وریه و كنایه و ته‌ناسوب و ته‌علیلی زۆر چاك كردووه،ئه‌مه‌شیان ئه‌وه وه‌دیار ده‌خات كه زۆربه‌ی كاته‌كانی خۆی به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ر چاوانه‌وه به سه‌ر بردووه كه‌وا شیعره‌کانی دیدی جوانی لای مرۆڤ به‌ر فراوان ده‌كه‌ن و سه‌یری ئه‌م وێنه‌یه بكه كه له‌م شیعره دایه:
سه‌دای یاسینه یـا شینه له‌ده‌م زیندانی ببیماران
گله‌ی نازینـه یازینه له مه‌م ده‌رمانی تیماران
جه‌فای ئه‌ییوبه زامی دڵ نه‌وای یه‌عقوبه وامی دڵ
سیفه‌ت فه‌رهاده بۆ شـیرین له ئێش و ژانی ئێـواران
دوا هیوایی ئامینت له سـحری سـوخمه‌یـی شینت
ده‌كا داوایی ناسینت له به‌ر هه‌یوانی ڕێـداران
له‌زامی شیدده‌تی هیجره‌ت‌بـه‌تامـی‌زیلله‌تی فیرقه‌ت
قـه‌فه‌س جێگامه ئامانجم به تیرانی كه‌میـنداران
له گولناری ڕوخت بۆیێ سـه‌بـا نـه‌یدا به‌من بـۆیێ
له گولزارا به شه‌وبۆیی ده‌كه‌ی مـانی ئه‌مینـداران
فه‌له‌ك كێلانه قه‌وسی تۆ مه‌له‌ك جێلانه ده‌وسی تۆ
به ئه‌برۆی تۆ منم قـه‌د دال و ڕێزانی برینـداران
له‌مه‌یدانی ئه‌له‌ستۆدا به مه‌یدانی له ده‌ست تۆ دا
موقه‌ییه‌د بووم منی ده‌شتی له قـه‌برستانی بێداران
شیعره عیرفانیه‌كانی مه‌لا خدری ده‌شتی هه‌ر به ته‌نها پیاده كردنی ڕێبازی سۆفیزم نه‌بووه له‌م شیعردا به‌لكو له گه‌ل ئه‌وه‌ش هێمایه‌كی زۆری بۆ په‌یوه‌ست دانی غوربه‌ت و ئاره‌زووه‌كانی خۆی ده‌گه‌ل ئه‌م ڕێبازه‌دا ده‌دایه ده‌سته‌وه،ته‌نانه‌ت به وه‌ستان له به‌ر قاپی خودا دا ته‌واوی ئازار‌و به سه‌ر هاته‌كانی خۆشی ده‌خاته ڕوو تا ورده ورده له گه‌ل ئارامگای ڕۆح دا بتاوێته‌وه و تێكه‌ل به‌و چه‌پكه نووره‌بێت كه هه‌میشه‌یی و بێ وچانه، ده‌شتی شاعیر‌و هێژا وه‌ك عابدێكی گه‌وره له سوژده‌و په‌رستن دابووه، ئه‌ویش كه نووری خودا‌و په‌روه‌ردیگاری مه‌زن بووه‌و، به تێڕوانین و خوێندنه‌وه‌ی شیعره عیرفانیه‌كانی ئه‌م ڕاستیه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌بینین لێره‌دا ده‌لێت:
لـه‌ده‌وری ده‌رگه‌هت یاڕه‌ب عـه‌جه‌ب شـێواوی گـریـانم
عـه‌فو مـه‌تلووب و ڕوو مه‌حجووب ومه‌ست و بسینه بریانم
ئه‌گه‌ر تـه‌ردم بكه‌ی لـه‌م جێگه سـامن ڕوو لـه كێنده‌ركه‌م
كه‌سی بێـكه‌س له هه‌رجێگا ئه‌تۆی ئه‌ی ده‌ربه ئیحسانم
له ده‌وری پیری پێشـوودا ده‌خـالـه‌ت بوو ڕه‌هی موزنیـب
منیش گه‌رده‌ن كه‌چم قوربان غـه‌ریقی به‌حری عیسیانم
لـه‌خۆت‌مه‌علومه‌هه‌رچیبوو بـه‌ته‌نیا قه‌ت نه‌بـووم ڕه‌ببی
به زولمی خۆم له خۆم فه‌وتا جینـان و حوور و غیلمانم
به ڕوویی ڕه‌ش ئه‌وا هاتم سپی ڕوو بوسی ده‌رگاتم
به قوربانت ده‌بم هه‌رچی كه كردم لێی په‌شـیمانم
هه‌زارانی وه‌كوو من وا له ده‌وره‌ی كـه‌عبه مـه‌حزوونـن
لـه ڕووحانی ده‌خوازن جامی كـه‌وسه‌ر جـانی جانانم
له به‌ینی ده‌رگـه‌ه و به‌ردی سیه‌ه كندڕ له مـلـماكـه‌م
ده‌بـێ لیم خۆش ببـێ مـه‌ولانـه‌كه‌ی تـه‌نویری ئیمانم
سه‌گی بـه‌ر ده‌رگـه‌تم گه‌رچـی له ده‌فته‌ر نادری زه‌نبم
وه‌لێ ئه‌حمه‌د پـه‌رسـتم بۆ شه‌فـاعه‌ت دڵ به ئیـقانم
ئـه‌وه‌ی ده‌سـتی نـه‌بوبـێتن لـه ئـه‌سراری ویسالی تۆ
ده‌بێ ده‌شتی نـه‌بـێ جانا له زاری دڵ به ئیـقانم
مه‌لا خدری ده‌شتی به‌شێكی شیعره‌كانیشی (ئه‌ده‌بی نامه‌ن) واته به نامه‌ی شیعری وه‌رامی دۆست و یاران و زانا‌و خوێنده‌وارانی سه‌رده‌می خۆی داوه‌ته‌وه‌و هه‌ستی خۆی له‌و نامانه شیعرییانه دا زۆر به ڕاشكاوی و به کنایه‌ودلسۆزیه‌وه ده‌ر بڕیوه‌و مه‌به‌ستی خۆی ڕا گه‌یاندوو،ه ده‌بینین له‌م نامه شیعریه‌ی دا كه بۆ زناو مامۆستای خۆی مامۆستا مه‌لا عه‌بدوللا بێتوایه‌تی که هه‌ر له لایانه ئه‌و زانه مه‌زنه‌وه ئێجازه‌ی مه‌لایه‌تی له مزگه‌وتی عاجی قادر ده‌بباغه‌وه وه‌رگرتووه و ده‌نوسێت و به زمانی کوردی و عاره‌بی بۆی ده‌نوسێت و ده‌لێت:
الی‌من له‌الاعجاز
الی من له الأعجاز من بدر علمه
بشق الاشارات لرمـات اسده
كنایات ژه‌نه كمـوجل مططم
بنهزالهوی اذلاح فی مـاء دلده
هوالغـازی فی بدر كراته
عناصیر نجمه بأحداث قتلـه
اذ لاح جوهـرالبلاغات شمسـه
تضیء لدیـجور بأثـناء ذكـره
مضاف الی الله العـزیز دلیله
لأظهار تسلیما لقضاء بأمره
یداوی كل علم بطرفـه
اذ مـال میله بـأنوار ذهنه
قصور من الدشـتی‌تقلیل مدحـه
ولاكن له العفو بأركان فضله
به‌م جۆره له ناو دیوانی ده‌شتی دا ده‌توانین سیمای (ئه‌ده‌بی نامه) بدۆزینه‌وه به تایبه‌تی له‌و نامانه‌ی كه بۆ كه‌سایه‌تی و زانا‌و مه‌لاكان و دۆست و هه‌ڤالانی خۆیه‌وه، هۆنیتیه‌وه‌و ناردویه‌تی. هه‌زاران سلاو له گیانی پاکی ده‌شتی و هه‌موو مامۆستا‌و زانا‌و شاعیره نه‌مره‌کانمان.