حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له نێو حیزب ورێکخراوه ، کوردستانی ، ئێرانی، ناوچه‌یی ونێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا پرستیژی به‌رزی خۆی هه‌یه. حیزبێکه له قوڵایی واقعیه‌ته سیاسی،
ئابووری وکۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی کوردستانی ئێران و ئه‌و هه‌لو مه‌رجه‌وه وه سه‌ری هه‌ڵداوه که کوردستان و کوردی تێدایه. جگه له میلله‌تی کورد هێزو توانا‌و ئیلهام له هیچ شوێنێکی دیکه وه‌رناگرێت. پتر له شه‌ش ده‌یه‌یه له مه‌یدانی خه‌باتدا ، ئاڵای داخوازه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی میلله‌تی کورد ودێمۆکراسی خوازیی له ئێران دا به‌رزو
شه‌کاوه ڕاگرتوه. سه‌ره‌ڕایی ئه‌و هه‌موو هێرش و په‌لاماره‌ی له لایه‌ن کۆنه‌په‌رستی فه‌رمانڕه‌واو و دوژمنانی نه‌ته‌وه‌که‌مان کراونه‌ته‌سه‌ری ، هه‌روا به‌هێز وقایم له مه‌یداندا ماوه‌ته‌وه وده‌ڕواته پێش.
حیزبێکه توانای مانه‌وه‌و چوونه پێشی هه‌یه. له قه‌یرانه‌کاندا به هێزتر دێته ده‌رو له کوره‌ی خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانی دا قاڵبۆته‌وه. توانای خۆ نوێکردنه‌وه‌ی و به‌خۆداچونه‌وه‌ی هه‌یه و تا دێ پتر گه‌شه‌ده‌کا. حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران حیزبێکه هه‌م له‌باری سیاسی وفیکریه‌وه وهه‌م له‌باری ته‌شکیلاتی و پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه گه‌وره‌یه‌و به ئاسانیش خۆی له گه‌ڵ هه‌ل ومه‌رجه تازه‌کان ڕێکده‌خات. حیزبێکه خه‌بات وتێکۆشانه‌که‌ی له خه‌بات وتێکۆشانی ئه‌م شه‌ش ده‌یه‌ی دوایی میلله‌تی
کورد له کوردستانی ئێران بۆ ئازادی و مافی نه‌ته‌وایه‌تی و له خه‌باتی میلله‌تانی ئێران بۆ ئازادی ودێموکراسی جیاناکرێته‌وه. خاوه‌نی ڕابردوو و مێژوویی خه‌باتگێڕانه‌یه. هه‌ر له‌و کاته‌دا که مێژوو بۆ خۆی داناتاشێ، قه‌ت حاشاش له ڕابردووی خۆی ناکات. ئه‌گه‌ر به مێژووی خه‌باتگێرانه‌ی خۆی شانازی ده‌کات ، له‌و شوێنه‌ی که پێویسته له مێژووی خۆی ده‌رس وه‌رده‌گرێ.
حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران هیچ پێوێستی به خۆته‌وجیه کردن نیه. حیزبێکی کراوه، گه‌لی ودێموکراتیک و جه‌ماوه‌ریه و هیچ سیاسه‌ت وبه‌رنامه و تاکتیکێکی شاراوه له میلله‌ت و بیروڕای گشی نیه. ڕابردوویه‌کی پڕ له ئه‌زموونی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م ڕابردوه نه بۆته کۆڵه‌بارێکی گه‌وره به‌سه‌رشانیه‌وه که نه‌یه‌ڵێ هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه باوێت. رابردوو بؤ حیزبی دێموکرات ته‌نیا بریته له سه‌رچاوه‌ی ده‌رس لێوه‌رگرتن و ئیلهام، نه‌ک مانه‌وه و چه‌قبه‌ستن له نێویدا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ، حیزبێکه که خه‌باتی خۆی به هه‌ڵسه‌نگاندن و ڕه‌خنه گرتن له وه‌زعی سیاسی ئێران و مه‌وقعیه‌تی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی میلله‌تی کورد ده‌ست پێکردوه. حیزبێکه بڵند په‌روازه و بۆ ڕزگاری میلله‌تی کورد له کوردستانی ئێران ، بۆ دێموکراتیزه‌کردنی ده‌سته‌ڵای سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی له ئێران و له کوردستانی ئێران ، بۆ سه‌قامگیرکردنی ئازادی و پلۆڕالیزمی سیاسی و فه‌رهه‌نگی، و بۆ دابینکردنی مافه‌کانی مرۆڤ و له نێو بردنی بێ عه‌داڵه‌تی، بۆ پێشکه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنی هه‌موو لایه‌نه و دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی و دێموکراتیک و سه‌قامگیرکردنی بایه‌خه‌کانی سۆسیال دێموکراسی خه‌بات ده‌کات. ده‌یه‌وێ له باری سیاسیه‌وه کۆمه‌لگای ئێران کوردستان سه‌رله نوێ سازمان داته‌وه و فه‌رگه‌نگ و کولتووری دێموکراتیک له پێوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌کاندا جێگرتووبکات.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران حیزبێکی جیدیه‌و بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ده‌سته‌ڵاتی سیاسی ، چ به‌ته‌نیاو چ به هاوبه‌شی له گه‌ڵ هێزه دێموکراته‌کانی دیکه‌ی کوردستان ، هه‌وڵده‌دا. حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ، به چاوگێران به وه‌زعی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی کورستان و مه‌وقعیه‌تی سیاسی میلله‌تی کورد له کوردستانی ئێران دا ، بۆی ده‌رکه‌وتوه که هیچیدی ئه‌م وه‌زعه نابێ قبووڵ بکرێ و ده‌بێ بگۆڕدڕێ. ئه‌وه‌ش قه‌تاری حیزبی خستۆته سه‌ر ڕێگایه‌کی ئاسنی ئه‌وتؤکه نایه‌ڵی بترازێ و به لا ڕێدابڕوا. ڕێگای سڕینەوه‌ی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی و رزگاری و دابین کردنی مافی دیاریکردنی چاره‌نوس بۆ میلله‌تی کورد و ئازادی و دێموکراسی له ئێران.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران که خه‌بات بۆ ئازادی و دێموکراسی و مافه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی کورد ده‌کا، ده‌بێ خۆی و میلله‌تی خۆی، که‌مووکوریه‌کانی خۆی ، لایه‌نه لاوازه‌کانی خۆی و فه‌رهه‌نگی سیاسی کوردستان وئێران بناسێ و قامکیان له‌سه‌ر دانێ. چاره‌مان نیه جیا له‌وه‌ی که هه‌ڵه‌و که‌مووکوڕیه‌کانمان ده‌ستنیشان که‌ین و له دووباره‌کردنه‌وه‌یان خۆببوێرین. ئێمه ده‌مانه‌وێ ده‌سته‌ڵاتی سیاسی به‌ده‌سته‌وه بگرین ، به ڵام له هیچ کاتێکدا ئه‌وه له‌بیر ناکه‌ین که ئامانجی هه‌ره به‌رزی ئێمه له کاری سیاسی بریتیه له خێری گشتی.
حیزبی ئێمه ده‌سته‌ڵاتی سیاسی بۆ ئه‌وه ده‌وێ تا به‌رنامه‌ی سیاسی خۆی پێ پیاده‌بکات. به‌رنامه‌یه‌ک که بریتیه له پڕۆژه‌ی سڕینه‌وه و له نێوبردنی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی ، دابین کردنی دێموکراسی و سه‌قامگیرکردنی ره‌فاه و عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی. له بارودۆخێکی ئاوادا پێویستیمان به ئازایه‌تی ئه‌خلاقی بۆ دیفاعکردن له به‌رنامه‌ی سیاسیمان خۆمان هه‌یه. پێویستیمان به ڕووحیه‌ی خه‌باتگێڕانه له مه‌یدانی خه‌بات دا هه‌یه. هه‌ربۆیه ده‌بێ هه‌میشه تێکۆشین ره‌فتار و کردارمان له گه‌ڵ سیاسه‌ت و قسه‌و دروشمەکانمان بێنه‌وه.
پێویسته له‌سه‌ر ئوسوڵه‌کان پێداگرین و سه‌رمایه‌ی ئه‌خلاقی خۆمان له خه‌باتدا رۆژبه‌ڕۆژ ده‌وله‌مه‌ندتر که‌ین.
ئێمه له ده‌ربڕین و ڕاگه‌یاندنی سیاسه‌ته‌کانی خۆماندا هه‌میشه خاوه‌نی ئازایه‌تی بووین. فه‌رهه‌نگی سیاسی ئێمه ئه‌وه‌بوه‌و ئه‌وه‌یه که جیا له قازانجه‌کانی میلله‌تی کورد و بزووتنه‌وی سه‌رانسه‌ریی میلله‌تانی ئێران وبایه‌خه ئینسانی وپه‌سندکراوه نێونه‌ته‌وه‌یه‌کان ، هیچ شتێکی دیکه له خه‌بات وسیاسه‌تدا، خه‌ت ونیشانی بۆ ئێمه دیاری نه‌کردوون. ئه‌وه‌ش بۆته ده‌ستمایه‌ی گه‌وره‌ی سیاسی بۆمان و ئیعتیباریکی گه‌وره‌ی بۆ ئێمه له نێو میلله‌تی کوردا بۆ حیزبی ئێمه ده‌سته‌به‌رکردوه. له خۆڕانیه که له ستڕاتیژیماندا شێلگیر‌و له ئاشتی نه هاتووین و له تاکتیکه‌کانماندا ، توانا‌و لێوه‌شاویی زۆر بۆ خۆ گونجاندن له خۆ نیشانده ده‌ین. هوشیاری و دووربینی سیاسی تایبه‌تمه‌ندیه‌کی سه‌ره‌کی سیاسه ت و هه‌ڵوێسته کانمان بوه‌و هه‌یه..، به‌شێکی به‌رچاوی کاری فه‌رهه‌نگی وخه‌باتی فه‌رهه‌نگیمان له نێوخۆماندا ده‌به‌ینه پێش. هه‌میشه نیگه‌رانی سڵامه‌تی خۆمان و ریزه‌کانی ته‌شکیلاتی خۆمان بووین.
ئاخر ئه‌گه‌ر حیزبی ئێمه قسه‌وکرده‌وه‌ی له گه‌ڵ یه‌ک نه‌یه‌نه‌وه، قه‌ت شایانی ئه‌و هه‌موو رێز‌و پرستیژه‌نیه که له نێو خه‌لکی کوردستاندا هه‌یه‌تی. له‌وه‌ش زیاتر شایانی ئه‌وه‌نیه ده‌سته‌ڵاتی سیاسی به‌ده‌سته‌وه بگرێت. ئه‌خلاق شوێنێکی گرینگی له حیزبی ئێمه‌دا هه‌یه. ئێمه له‌وه که ئه‌خلاق له سیاسه‌ته‌کانماندا به هێند ده‌گرین قه‌ت زیانمان نه‌کردوه. بایه‌خدان به به‌ها ئه‌خلاقیه‌کان ، حیزب و ته‌شکیلاتی حیزب به‌هێزده‌که‌ن. بایه‌خی ئینسانی مرۆڤه‌کان بۆ حیزبی ئێمه له سه‌روی هه‌ر شتێکی دیکه‌وه‌یه. هه‌رگیز تووشی دوگماتیزمی حیزبی نه بووینه‌و به چاوی دوژمن ته‌ماشای موخالیفانی خۆمانمان نه‌کردوه. ئه‌وه بۆته ئه‌سڵێکی گرنگی هه‌ڵوێسته سیاسیه‌کانمان که ده‌لێین هه‌رکه‌س دوژمنایه‌تیمان نه‌کات دۆستمانه، نه‌ک هه‌رکه‌س دۆستایه‌تیمان نه‌کات دوژمنمانه. له نێو ریزه‌کانی ته‌شکیلاتماندا فه‌زایه‌کی کراوه و دێموکراتیک بۆ باس و دیالۆگ و مناقه‌شه‌ی سیاسی و فکری و نه‌زه‌ری هه‌یه. گومانی تێدانیه که له‌نێوماندا ململانێ ی سیاسی و ته‌نانه‌ت خسوسیش هه‌یه. به‌ڵام ئه‌و ململا نێ یه نه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که دێموکراسی نێوخۆی حیزبیمان بخاته مه‌ترسیه‌وه. تاهاتوه پتر ڕێ‌و شوێنه دێموکراتیکه‌کانمان ، له نێو خۆمان جێگیر کردوون.
له‌و جێیه‌ی که ناکۆکی سیاسیمان له نێو ته‌شکیلات دا له‌سه‌ر مه‌سه‌له ته‌شکیلاتی و حیزبیه‌کان بۆ هاتۆته گۆڕ، له‌وه نه‌ترساوین به بیانووی پاراستنی یه‌کیه‌تی سیاسی و ته‌شکیلاتی، باسیان لێنه‌که‌ین . هه‌میشه ترسی ئێمه له‌وه‌بووه که له ئوسوڵه سیاسیه‌کانمان و رێباز و سونه‌ته حیزبیه‌کانمان لاده‌ین . بۆئێمه سووربوون له‌سه‌ر ڕێبازی حیزب، که سه‌ربه‌خۆی سیاسی و ته‌شکیلاتی حیزب و خه‌بات بۆ دابین کردنی مافه‌کانی میلله‌تی کورد ودێموکراسی له وڵاته‌که‌مان دا بووه، له هه‌ر شتێکی دی گرنگتربووه.
ئێستا که که‌ساڵێکی دیکه له خه‌باتی حیزبه‌که‌مان ده‌ست پی ده‌کا وێڕای هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ی وه‌زعی سیاسی وهه‌لومه‌رجی خه‌باتی خۆمان و میلله‌ته‌کمان، به دڵێکی پڕ له ئومێد‌و هیواوه به‌ره‌و پێش ده‌ڕۆین. ده‌زانین هه‌م ده‌رفه‌ت وهه‌م مه‌ترسی جۆراو جۆرمان له پێش دان.
وه‌زعێکی نوێ هاتۆته پێش و له مه‌یدانی خه‌باتی میللی ودێموکراتی گه‌له‌که‌مان دا ، نه‌وه‌یه‌کی دیکه هاتۆته مه‌یدان که دوور ده‌ڕوانێ و بایه‌خ وبه‌ها سیاسیه‌کانی نێو به‌رنامه‌ی حیزبی ئێمه به هی خۆی ده‌زانێ و خه‌باتیان بۆ ده‌کات. ئه‌مڕۆ پتر له هه‌رکاتێکی دیکه رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وی کورد له‌کوردستانی ئێران گوێ بۆ قسه‌کانی حیزبی ئێمه ڕاده‌گرن. نه‌سلێک پێی ناوه‌ته مه‌یدانی خه‌بات و ژیان که جگه له ئازادی و دێموکراسی و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی ، به هیچ شتێکی دی ڕازی نابێت. ئه‌وکاروانه ده‌ڕواته پێش و ڕێگای لێ ناگیرێ.
خه‌باتی ئێمه تایبه‌تمه‌ندیی میللی و دێموکراتیکی هه‌یه. هه‌ربۆیه هه‌رله‌وکاته‌دا که پێویستیمان به سیسته‌م و رێک‌وپێکی ته‌شکیلاتی هه‌یه، پێویستیمان به پلۆڕالیزمی سیاسی و فکری و فه‌رهه‌نگی و نه‌زه‌ری له نێو بزووتنه‌وه‌دا هه‌یه. پێویستیمان به هاوپێوه‌ندی میللیی هه‌یه. بۆیه پێویسته له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌کی میللی پێک بێین. خۆ له خۆڕانیه حیزبی ئێمه هینده له‌سه‌ر پێویستی لێک نزیکبوونه‌وه وهاوکاری و هاوئاهه‌نگی هێزه خه‌باتگێره‌کانی کوردستانی ئێران پێداده‌گرێ.
ئێمه نامانه‌وێ له‌و خه‌باته‌دا به ته‌نیا بین. حیزبی ئێمه گه‌یشتۆته ئه‌و قه‌ناعه‌ته که سه‌ره‌ڕای هه موو جیوازییه‌کانمان، بۆ بنیاتنانی کۆمه‌لگایه‌کی ئازاد و دێموکراتیک ، ده‌بێ له گه‌ڵ هێزه‌کانی دیکه پێکه‌وه کاربکه‌ین .
حیزبێک که به ره‌نج و کار و خه‌بات و تێکۆشانی چه‌ند نه‌سل له ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کورد له کوردستانی ئێران درووست بووه، ئێستا بۆته هێزێکی کاراو کارساز له سیاسه‌تی کوردستان و ئێران دا. ئه‌ندامان و تێکۆشه‌رانی حیزبی ئێمه له‌سه‌ریانه له گه‌ڵ حیزبی خۆیان گه‌شه‌بکه‌ن و بڕۆنه‌پێش. خه‌باتی ئێمه بۆ ئازادی میلله‌تێکه که له هه‌موو مافه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی خۆی بێ به‌شه. بۆیه مه‌سه‌له‌ی ئه‌سڵی و بنه‌ڕه‌تیی له خه‌باتی ئێمه‌دا ، بریتیه له گه‌یشتن به ئازادی ، وه‌ده‌ستهێنانی مافی دیاری کردنی چاره‌نووس و دامه‌زراندنی ده‌سته‌ڵاتی سیاسی و ئیداریی کوردستانی. ئه‌و ئامانجه ئه‌ستێره‌ی رێنیشانده‌ری رێگای خه‌باتمانه و نابێ له چاوانمان ونبێت. ئیعتیبار و مانه‌وه‌و چونه‌پێشمان به‌وه به‌ستراوته‌وه که چه‌نده ده‌توانین به ڕێگای ئه‌و ئامانجه‌دا بڕۆینه پێش.
ئێمه حیزبێک نین که به به‌رزکردنه‌وه‌ی دروشمی بژی فڵانه که‌س و بمرێ فیساره‌که‌س پێمان نابێته مه‌یدانی خه‌باتی سیاسی. ئێمه ئامانجێکمان هه‌یه که ئه‌ویش بریتیه له ئازادی و سڕیینه‌وه‌ی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی له هه‌موو بواره‌کانی ژیانی میلله‌ته‌که‌ماندا. له ڕێگای خه‌بات بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌وئامانجه‌دا، به‌و ئاکامه گه‌یشتووین که ده‌بێ به دژی سته‌م و نابه‌رامبه‌ری، به دژی دیکتاتۆری ، به دژی ئیستبدادی سیاسی و مه‌زهه‌بی ، به دژی کۆنه‌په‌رستی ، به دژی شوێنیزمی ده‌سته‌ڵاتدار و ناسیۆنالیزمی به‌رچاوته‌نگی کورد ، به دژی تێکه‌ڵاوکردنی ده‌سته‌ڵاتی حکومه‌تی و دین، ڕاوه‌ستین و تێکۆشین.
رێی خه‌بات سه‌خته و پر له هه‌ورازو نشێوه. پشودرێژی و ئازایه‌تی و چاوی تیژ و ئه‌ژنۆی به هێز و بیری وردی ده‌وێ. ئامانج به‌رزه‌و رێگا دوور. به‌ڵام شێلگیریی له سه‌ر ئوسووله‌کان ونه‌رم بوون له هه‌ڵبژاردن و ده‌کارکردنی تاکتیکه‌کاندا، وه‌ک هه‌میشه ده‌مان پارێزێ و سه‌ره‌نجام خۆمان و میلله‌ته‌که‌مان ده‌گه‌یه‌نێته ترۆپکی رزگاری.
ئیبراهیم لاجانی