"an independent online kurdish website

ده مه وی له سه ر دیارده ییە ک قسە تان بۆ بکە م کە بنە چە کە ی دە گە رێتە وه بۆ ناو ئە و کولتورە ی کە لە مێژ ساڵە ئاوێتە ی داب و نە ریتمان کراوە و بەرۆکی پێ گرتووین و زۆرجاریش زەربە ی کاریگەری لە جەستەی داوین.celal_k2

هه رچەند ئەو کولتوورە بەو توندییەی جاران نەماوە ،  بەڵام پێموابێ ئێستاشی لەگەڵ بێت لە نێو هه ندێ گەمەیی منداڵانەدا بە تایبەت لە ناوچەی مه ریواندا ئاسەواری هه رماوەو بە بێ ئەوەی زانیبێتمان مانا و واتای ئەو کارە چیە. ئەوە لە کاتێکدایە ئە و دیاردە یە راستەو خۆ و ناراستەوخۆ لە رە هه ندە کانی ژیانی سیاسیی و کۆمەڵایەتیشماندا رەنگی داوەتەوە. ئە و گەمە یە ناوی حەوەلێنەوە و لە هه ندێ ناوچەی دیکەی کوردستاندا مێشێنی پێ دەگوترێ. یاساو رێسای گەمەکە بەوچەشنەیە ئەویی گەمەکە دەس پێ دەکا پیی دەڵێن بەگ؛ و باقییەکەی لە پشتی بەگەون لێرەدا پێشەنگ و کوێخا بەگەکەیە واتە بە چە شنێک گۆژ کراوین دەبێ لە هه موو کارێک دا بەگ و ئاغا رێبە ر بن.

هه نووکە لە دەلاقەییەکی دیکەوە ئەنوارینە مژارەکە؛ بەگەکان بە درێژایی مێژوو راستەوخۆ و ناراستەوخۆ لە جەریاناتی سیاسیی و کۆمەڵایەتیدا رۆڵیان هه بووه و هه یه و چەندە قازانجیان بۆ بزاڤی میللی دیموکراتی کورد هە بوبێ بە هەمان ڕێژەش بگرە زیاتر خەساری لێداوەو لە قۆناخە جیاوازەکانیشدا زۆر هەوڵی بە بنەماڵە یی کردنی شۆڕش و دەسکەوتە کانیانداوە. زوربەی جاریش رۆڵی پێشەنگ و سەرکردەیان گێراوە بە هۆی ئەوە ی چینی دەس رۆیشتوو و بە دە سەڵات بوون لە بواری ماددی و مە عنەویدا. بە پێی هه ڵکەوتنی چینەکەیان زورکەم خورافی بوون و لە گەڵ ئەوەیدا کە ئایینی ئیسلام زاڵبووەو سروشتەن و بە پێی نەریتی ئیسلام زور جوڵە و بڕیار پێچەوانەی کولتووری زاڵەو دەبێ خویی لێی ببوێرێ، بەڵام بەگەکان هه میشە ئەو کارەیان ئەنجامداوە کە بەرژوەندییەکاکانیانی پاراستوە واتە بە پێی قازانجەکانیان هه ڵسووکەوتیان کردوەو دیکەن بەڵام خەڵکی ئاسایی و رەشووڕووت هه وڵیانداوە و دیدەن زور کەمتر لەو یاسا ئایینییە زاڵانە بترازێن، هه بۆیە زۆر جار بوونەتە پاشکۆی بەگە کان لە زۆربەی کارە سیاسیی و کۆمەڵایەتی و…هتد.

ئەم چینە لە هه موو سەردەم و کاتێکدا و بە پێی زەروورەت و قازانج گۆڕانیان بە سەر ئایدیاکانیان هیناوە بە واتاییەکی دیکە ئۆپۆرتونیستێکی تەواو عه یارن. ئەگە ر تۆزێک بە وردی سە رنج بدینە دەورووبە رمان هه قیقەتی ئەو راستییەمان بۆ دەسەلمێ. ئه گە ر سەیریی خوێنەوارەکان یان بەواتاییەکی دیکە ئەوانەی توانیویانە قۆناخەکانی ناوەندی یان دواناوەندی و بە تایبەت قۆناخی زانکۆ لە پێشەوەی خەڵکانی ئاسایی تەواو بکەنو بە فەرمی دابمەزرین(دیارە بە پێی رێژەیان لە کۆمەڵگا) زوریان لەو چیینە بوون. هە نووکەش زۆێک لەو کە سانەی کە پلە و پۆستی حکوومی بەرزیان (چ لە ئێرانی سەردەمی ئاخووندی یان پەهلەوی)دا و یان لە حیزبە کوردییەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامی وەک دیموکرات بە هه ر دووباڵێەوە و کۆمەڵە کان بە هه موو لقەکانیانەوە ولایە نەکانی دیکەی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران (دیارە بە پێی رێژەیان) بگرە زۆر زیاتر بەگەکان و ئا‌‌غاکان پێکیان دێنن و مخابن ئەم رەوتەش بۆتە شتێکی ئاسایی و سرووشتی هه میشەیی و تا ڕادەیەک نەگۆڕ. رەنگە زۆرکەس بڵێ ئەوڕو سەردەمی دیموکراسییە و ئەو قسانە لە دنیای مۆدێڕنی ئەوڕۆدا باوی نەماوە و جێی نابێتەوە...

دەتوانم بڵێم ئەو قسەیە زیاترلە دنیاد رۆژئاوادا هاوسەنگە هه تا رۆژهەڵاتی ناوەراست و بە تایبەت کوردستان،لە رۆژئاوادا لەگەڵ ئەویکە دیموکراسییەکەی کەم و کۆرتی و ناتەواوی زۆری هەیە بەڵم ناتەواوییە کانیشی زیاتر دەوستێتە سەر بەرزبوونەوەی ئاستی ڕابوونی خەڵکی ڕۆژئاوا و، لە هەمان کاتیشدا لەوێ فەرهه نگی دیموکراسی جێی کەوتووە و کاری پێ دەکرێت و لە واقێع دا(دیموکراسی فەرهەنگ)ە، بەڵام لە کوردستان بە گشتی و لە حیزبەکاندا بە تایبەتی فەرهه نگی دیموکراسی ئاوێتەی مە سائلی عە شیرەتی و گۆپاڵ بە دەستی و ئەڵقە لە گویی بووەو دیموکراسی لە واتا عام و گشتییەکەی دوور کەوتۆتەوە و ئاوەژۆ کراوە. دەتوانن هەر ئێستا سە یری ئەو مەسەلانە بکەن بۆ ئەوەی راستییەکانتان بۆ بسەلمێ. مە بە ستم لە پێناسەی بەگ و ئاغا ئەوە بوو ئەم چینە چوونکە لە مێژساڵە دەسەڵاتی ماددی و مەعنەویان بە دستەوە بووە ، هه یە لە هه موو هه ڵبژاردنەکانی داهاتووشدا ئەم چینە هە ر دەسەڵاتدار ئەمێنێتەوە چوون دەتوانێ زۆرێک لە تاکەکان بکڕێ و بۆ مە بەستە تایبە تییەکانی خۆی بە کاریان بێنێ. بە بڕوای من ئە م پرۆسەیە تا بیچمگرتنی دیموکراسیی تا رادەیەک باش درێژەی دەبێت،بەڵام هیواخوازم هه رچی زووتر کۆتایی پێ بێت و ، فەرهه نگی شایستەسالاری جێگەی بگرێتوە بۆ ئەوی چیتر و بە بیانووی جۆراوجۆر لە رەوتی پێشڤەچوونی کۆمەڵگای مرۆڤایەیەتی وەدوا نەکەوین.


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی