رۆژی 21ی مانگی فۆرییه له لایه‌ن یونیسکۆ رێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وه‌ک رۆژی جیهانی زمانی دایک ناودێر کراوه.ئه‌م ناودێرییه له کۆنفرانسێکی گشتی یونیسکۆ له سالی 1999ی زایینی به مه‌به‌ستی زیندوو را‌گرتن وپێش به خاپوور بوونی زمانه‌کان و کولتووه‌ره‌کانی دوونیا پێكهات.
هه‌ر وه‌ها سالی 2008ی زایینی وه‌ک سالی جیهانی زمانه‌کان ناونرا.
زمان له روانگه، فه‌لسه‌فی و ئایدولۆژییه‌کانه‌وه.” ناسیونالیسم ، مارکسیسم و ئایین”
ناسیونالیسم؛ زمان وه‌ک یه‌کێک له پێکهاته‌کانی نه‌ته‌وه داده‌نێت وبه به‌ردی بناخه‌ی کۆمه‌لگای ده‌زانی.هیچ نه‌ته‌وه‌ێک له دوونیا دا به بێ زمان نه‌بووه و نابێت.دواکه‌وتووترین و زلهێزترین ره‌گه‌زه‌کان و میلله‌تانی سه‌ر گۆی زه‌وی له هه‌ر قوشبنێک چ ده‌ست رۆیشتوو وچ بێ ده‌سه‌لات بێ زمان نیین،که وابوو زمان و نه‌ته‌ووه وه‌ک ماسی و رۆبار وان که ته‌واکه‌ره‌وه‌ی یه‌کترن. دل خۆشی هه‌ر نه‌ته‌وه‌ێک به ئه‌وین به‌ستن به زمانی پێشینانی خۆی که وه‌ک چیرۆک که له مێژوویدا ده‌ماو ده‌م بۆی ماوه‌ته‌و گرێدراوه.
گرنگی زمان فره‌تر له ژیان و هه‌لسووکه‌وتی مرۆڤدا خۆی ده‌رده‌خات بۆییه زمان که‌ره‌سه‌ێکه که مرۆڤ به کۆمه‌لگاوه گریده‌دا و ته‌نیا له ریگای زمانه‌وه له گه‌ل کۆمه‌لگای خۆی پێوه‌ندی ده‌به‌ستیت،و روانگه و هه‌ستی خۆی به‌م شێوه واته زمان ده‌گه‌ێنته ده‌ورووبه‌ر و کۆمه‌لگای.هه‌روه‌ها زمان پردی نیوان نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ییه،حکوومه‌توو دامووده‌زگاکانی دوونیا به که‌لک وه‌رگرتن له زمان له بواره جوراو جوره‌کاندا پێکه‌وه هاوکاری و رامیاری ده‌که‌ن…که‌واته ئه‌گه‌ر زمان نه‌بواییه جیوازی له نێوان مرۆڤ و ئاژه‌له‌کاندا نه‌بوو.
هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی سه‌ر گۆی زه‌وی له پێشدا له رووی زمانه‌وه له یه‌کتر جودا و پێناسه ده‌کرێن، نه‌ته‌وه به بێ زمان ناسنامه‌ی نییه.مامۆستا هه‌ژار موکریانی ده‌لێت؛ قه‌باله‌ی مان و نه‌مانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی له دوونیادا زمانه.هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا مامۆستا خال له سه‌ر گرنگی زمان ئاماژه به‌وه‌ده‌کات؛ کۆمه‌لێک که زمان و کولتووری نه‌مێنیت له ژێر پێ نه‌ته‌وه‌ێکیتردا ده پووکێته‌وه و خاپوور ده‌بیت.به‌لام نه‌ته‌وه‌ێک که زمان و کلتووری هه‌ییه،ئه‌گه‌ر ژێر ده‌سته‌و و دیلیش بێت هه‌ر نه‌ته‌وه‌ییه و له هه‌نگاونان به‌ره‌و پێش چوون و رزگاریدا هه‌ر سه‌ر ده‌که‌وێت.به گیان له ده‌ستدانی هه‌زاران مرۆڤ نه‌ته‌وه‌ێک قه‌ت نامرێت به‌لام به له‌ناو بردنی زمان نه‌ته‌وه‌ێک له بن هه‌لده‌وه‌شێته‌وه و نامێنێت.
له‌وانه‌ییه کۆمه‌لێک رووداوی ژیانی کۆمه‌لاییه‌تی نته‌وه‌ی کورد ده‌رکه‌وێت که زمان به ته‌نییا شه‌رت نییه بۆ نه‌ته‌وه بوون،به‌لام ئه‌وه هه‌ستی هه‌مه‌لایه‌ن و پیکه‌وه‌گریدراوی نه‌ته‌وه‌ییه که ناسنامه‌ی پێده‌به‌خشێ.هه‌زاران کورد له باکوور گیانی خۆیان به‌خت کرد له پێناوی رزگاری و ئازادی به بێ ئه‌وه بتوانن به زمانی زگماکی خۆیان بدوێن.هه‌رله‌م پێوه‌ندییه‌دا که‌سانی دیکه‌ش بوون که به زمانی دایکی خۆیان ده‌دوان،به‌لام دژ به نه‌ته‌وه‌ی خۆیان هه‌لوێستیان ده‌بوو و دژکرده‌ویان ده‌نواند.
مارکسیسم؛ له فه‌لسه‌فه‌ی مارکسیسم دا زمان ئه‌و گرنگییه که ناسیونالسیم پێده‌دا له خۆناگری و بایه‌خی نییه .مارکسیسته‌کان له روه‌انگه‌ی ماتریالیستیه‌وه له دوونیا ده‌روانن و ئابووری به بنه‌ما ده‌زانن و هه‌روه‌ها له‌م تێرمانینه‌وه کۆمه‌لگای مرۆڤاییه‌تی ده‌بینن.له روانگه‌ی مارکسیسم مرۆڤ ئاژه‌لێکی ئابوورییه،که واته فه‌کتووری سه‌ره‌کی پێکهاتنی نه‌ته‌وه وبنچینه‌ی کۆمه‌ل،ئابوورییه.
مارکسیسم،له روانگه‌ی ئینترناسیونالیستی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی دوونیا به یه‌ک چاو ده‌بینێت و هه‌موو به‌یک پێکهاته ده‌زانێت.
ئایین “ئیسلام” له رووانگه‌ی ئیسلاممه‌وه زمان له ژیانی نه‌ته‌وه‌کان،رۆلی سه‌ره‌کی ناگیرێت،ئیسلام باور بوون به ئایین وتوحید و نه‌بووت و دیانه‌ت که رۆلی سه‌رکه‌ی ده‌گێرێت ده‌خاته پێش.هه‌ر بوییه ئیسلام به باور بوون و روانینی ئیدوئۆلۆژیکی خۆییه‌وه ده‌روانێته زمان و تیرمانینێکی به‌ستراوه و تاکی بۆ هه‌موو دوونیا هییه که له کۆوه بۆ به‌شێک ده‌روانی “باور بوون به یه‌زدان و بنه‌ماکانی ئیسلام “وه‌ک کۆ،زمان و کلتوور به‌ش.که به‌م لێکدانه‌وه ئیسلام ومارکسیسم له سه‌ر یه‌ک باورن؛” کۆ” بۆ “به‌ش” یه‌ک نه‌ته‌وه‌ی تاک (واحد) و ناسیونالیسم له به‌رامبه‌ریندا “به‌ش” بۆ” کۆ”.
روانگه‌ی ئیسلام و مارکسیسیم کاریگه‌ری زۆر له سه‌ر زمان دانه‌وه بۆ نموونه وڵاتانی که به‌م سیستممه حکوومه‌تیانه ئیداره ده‌کرین،که چه‌ند نه‌ته‌وه‌ی جیاوازیان تیدایه ده‌بێت له ژیر یه‌ک چه‌تری ته‌ک زمانی وه‌ک زمانی سه‌رکی و ره‌سمی ئیداره و کونتررۆل بکرن،که واته زمانی ده‌رجه یه‌ک و ده‌رجه دوو.که ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری خراپی خۆی له درێژ خایه‌نداهه‌یییه.ته‌نانه‌ت بۆ ئێمه‌ی کورد له ئێرانی بنده‌ستدا زمانی عه‌ربی زیاتر بایه‌خی پیدراوه و له قوتابخانه‌کاندا ده‌خویندرێت تا کوو زمان کوردی.
سه‌عید گؤلشه‌ن
18/02/14
سه‌رچاوه‌ی وه‌رگیراو له فارسییه‌وه:
زبان شناسی کرد و تاریخ کردستان
تالیف:بهزاد خۆشحالی