“زانیار مورادی” و “لوقمان مورادی” دوو لاوی کوردن که ساڵی 2009ی زایینی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییه‌وه به تاوانی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی ده‌ستگیر کران و پاش چه‌ندین مانگ مانه‌وه له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیتلاعات له شاری سنه، وه‌ک زۆر که‌سی تری ده‌سبه‌سه‌رکراو به‌هۆی زه‌خت و گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه‌کانی “واواک”ه‌وه ئاماده‌بوون روو له کامێرای “پرس تی ڤی” بکه‌ن و ئێعتراف به تاوانێک بکه‌ن که هیچ پێوه‌ندییه‌کی به‌وانه‌وه نه‌بوو.
وه‌ک خۆیان باسیان ده‌کرد ئه‌وان هه‌ڕه‌شه‌یان لێکرابوو که ئه‌گه‌ر تیرۆری “سه‌عدی شیرزاد”، “هادی شیرزاد” و “که‌ریم کۆنه‌پۆشی” نه‌گرنه ئه‌ستۆ ئه‌وا هه‌م خۆیان و هه‌میش بنه‌ماڵه‌کانیان له‌نێو ده‌برێن. هه‌روه‌ها به‌ڵێنیان پێ‌درابوو که ئه‌گه‌ر ته‌سلیمی ئه‌م داوایه بن ئه‌وا پاش ماوه‌یه‌کی که‌م ئازادیان ده‌که‌ن.
پاشان له‌پێناو تهکمیلکردنی سیناریۆکه‌یدا، وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ئه‌م دوو گه‌نجه ده‌باته ماڵی ئیمام جومعه‌ی مه‌ریوان ”مه‌لا موسته‌فای شیرزاد” و له‌به‌رده‌م بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری کوژراوه‌کاندا ئێعترافیان پێده‌کات. دواتر ئه‌م سیناریۆیه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات وه‌ک ده‌سکه‌وتێکی سه‌ربازانی بێناونیشانی ئیمامی زه‌مان له که‌ناڵی پرس تیڤیدا بڵاو کرایه‌وه که تیایدا لوقمان و زانیار وه‌ک دوو که‌سی تیرۆریستی سه‌ر به ده‌زگای زانیاریی بهرهیتانیا ناو ده‌برێن. سه‌ره‌نجام به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی که پێیان درابوو، ئه‌وان له کۆتاییه‌کانی ساڵی 2010ی زایینی‌دا له زیندانی شاری سنه‌وه گوازرانه‌وه بۆ زیندانی ره‌جایی شاری که‌ره‌ج و دوای ماوه‌یه‌ک سه‌ره‌تا لقی 15ی دادگای شۆڕشی تاران به سه‌رۆکایه‌تی قازی سه‌ڵواتی به تاوانی (محاربه) واته شه‌ڕ له‌گه‌ل خودا لوقمان و زانیاری به ئێعدام مه‌حکووم کرد و دواتریش له دادگای “که‌یفه‌ری”دا به تاوانی کوشتنی سێ که‌س به (قصاص) مه‌حکووم کران.
وه‌کوو که‌سێک که له نزیکه‌وه ئه‌م دوو گه‌نجه غهدرلێکراوهم بینیوه‌و له زمان خۆیانه‌وه باسی ئه‌و پیلانه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیم بۆ کراوه که ئه‌وانی تووشی ئه‌م چاره‌نووسه کردووه، به پێویستی ده‌زانم له پێناو به‌رگریکردن له‌وان و هه‌روه‌ها له‌پێناو ده‌رخستنی زیاتری پیلانه‌کانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتدا هه‌ندێ زانیاری بدرکێنم. ره‌نگه ئه‌م زانیارییانه له باری حقووقییه‌وه کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر که‌یسی لوقمان و زانیار دانه‌نێت به‌ڵام ئه‌توانێ هه‌نگاوێک بێت بۆ ده‌رخستنی زیاتری راستییه‌کان و سه‌لماندنی بێگوناحی ئه‌وان به بیروڕای گشتیی خه‌ڵکی کوردستان و ئێران و جیهان.
یه‌که‌م شت که پێویسته ئاماژه‌ی پێ بکه‌م ئه‌وه‌یه که لوقمان و زانیار له سه‌ره‌تادا نه‌ک به تاوانی تیرۆر به‌ڵکوو به‌تاوانی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبێکی کوردی ده‌ستگیر و زیندانی کراوون. ئه‌وان ماوه‌یه‌ک پاش کوژرانی “حاجی سه‌عدی شیرزاد”، “هادی شیرزاد” و “که‌ریم کۆنه‌پۆشی”، له شاری مه‌ریوان ده‌ستگیر ده‌کرێن و ره‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له شاری سنه ده‌کرێن. هه‌م من و هه‌میش زۆربه‌ی دانیستوانی شاری مه‌ریوان باشمان له‌بیره که له یه‌که‌م رۆژی کوژرانی کوڕی ئیمام جومعه‌و هاوڕێکانیدا، قامکی تاوان بۆ لای کۆماری ئیسلامی درێژ کرایه‌وه نه‌ک بۆلای فڵانه حیزبی به‌رهه‌ڵستکاری کۆماری ئیسلامی یان فڵانه ده‌زگای هه‌واڵگریی ده‌ره‌کی. ئه‌مه‌ش پێوه‌ندی به‌و شتانه‌وه بوو که ماوه‌یه‌ک پێش تیرۆره‌که روویان دابوو.
سه‌عدی شیرزاد سه‌رباری ئه‌وه‌ی که کوڕی ئیمام جومعه‌ی شاری مه‌ریوان بوو و مه‌لا موسته‌فای باوکی چه‌ندین ساڵ بوو که‌وتبووه خزمه‌ت کۆماری ئیسلامییه‌وه‌و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه‌ش کرابووه ئیمام جومعه‌ی مه‌ریوان، به‌هۆی ئه‌و گرێدراوییه فیکری و مه‌نهه‌جییه‌وه له‌گه‌ل بیروباوه‌ڕی سه‌له‌فییه‌تدا هه‌یبوو، هه‌روه‌ها به‌هۆی ته‌بلیغ و بانگه‌شه‌ی ئه‌م بیروباوه‌ڕه، به‌رده‌وام بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌کراو دواجاریش هه‌ڕه‌شه‌ی لێکرابوو که ئه‌گه‌ر واز نه‌هێنێ ئه‌وا چاره‌نووسی ئه‌و به‌شه له سه‌له‌فییه‌کانی ده‌بێت که تووشی گرتن و زیندان هاتبوون.
ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه داخۆ کۆماری ئیسلامی بۆچی و به چ هۆکارێک هه‌ڕه‌شه‌ی له کوڕی ئیمام جومعه‌ی مه‌ریوان کردووه‌و له ئاستێکی بهربڵاوتریشدا ده‌ستی داوه‌ته گرتن و ته‌نانه‌ت تیرۆرکردن و ئێعدام‌کردنی سه‌له‌فییه‌کان؟؟ بێگومان وه‌ڵامدانه‌وه به‌م پرسیاره ئه‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌نجامێکی له‌بار بۆ به‌رگریکردن له‌و که‌سانه‌ی که به تاوانی تیرۆری سه‌له‌فییه‌کان له زیندانه‌کانی ئێراندان که ناسراوترینی ناویان لوقمان و زانیاری مورادین. هه‌روه‌ها گه‌یشتن به‌م ئه‌نجامه پێویستی به باسکردنی به‌شێک له‌و رووداوانه‌یه که پێش و پاش گیرانی زانیار و لوقـمان روویان داوه‌و تاکوو ئێستاش به‌رده‌وامن.
یه‌که‌مجار له نیوه‌ی دووهه‌می حه‌فتاکان (نه‌وه‌ده‌کان)دا که‌سانێک ده‌ستیانکرد به ته‌بلیغی بیروباوه‌ڕی سه‌له‌فییه‌تی جیهادی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئه‌مه‌ش له‌ژێر کاریگه‌ری ئه‌و بانگه‌شه به‌ربڵاوه‌دا بوو که بزاڤی سه‌له‌فییه‌تی جیهادی له به‌شێکی زۆری وڵاتانی ئیسلامی و عه‌ره‌بیدا ده‌ستی پیکردبوو. بێگومان دامه‌زرانی ئیماره‌تی ئیسلامی له ئه‌فغانستان و چالاکییه‌کانی تۆڕی قاعیده‌و پاشان دامه‌زرانی ئیماره‌تی ئیسلامی بیاره، کاریگه‌ری زیاتریان له‌سه‌ر سه‌له‌فییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دانا‌و بوونه هۆی گه‌شه‌کردنی بیروباوه‌ڕی سه‌له‌فییه‌ت له‌م به‌شه‌ی کوردستان. پاشانیش له به‌هاری 2003ی زایینی‌دا (هیجره‌تی) ئه‌ندامانی رێکخراوی ئه‌نسارولئیسلام بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان گه‌شه‌سه‌ندنی بیروباوه‌ڕی سه‌له‌فییه‌تی جیهادی له‌وێدا خێراتر کرده‌وه. ئه‌م کاریگه‌رییه له ئاستێک‌دا بوو که له کۆتایی ساڵی 2003دا‌و پێنج مانگ پاش رووخانی ئیماره‌تی بیاره، یه‌که‌م رێکخراوی سه‌له‌فی جیهاد به‌ناوی (الکتائب القاعده فی الکردستان) له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به هاوکاری و به‌شداری ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی پێشووی که‌تیبه‌ی “فه‌تح”ی ئه‌نسارئیسلام دامه‌زرا. پاشان به‌هۆی ئه‌م گروپه‌و چه‌ند گروپێکی تره‌وه ره‌وتێکی به‌ربڵاوی ته‌بلیغ و بانگه‌شه‌ی سه‌له‌فییه‌تی جیهادی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد و له ماوه‌ی چه‌ندین ساڵدا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له دانیشتوانی ناوچه جۆراوجۆره‌کانی کوردستان به تایبه‌ت گه‌نجان، بوونه ئه‌ندام و “موبایهع”ی ئه‌م رێکخراوانه. کۆماری ئیسلامی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئاگاداری هه‌موو ئه‌م رووداو و ئاڵووگۆڕانه بووه‌و به‌هۆی لێکدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌وه هه‌روه‌ها له‌پێناو ده‌سته‌مۆکردنی ئه‌واندا، پێشی به چالاکیی سه‌له‌فیه‌کان نه‌ده‌گرت. له راستیدا ئه‌م رژێمه به‌ته‌مابوو هه‌م له ناوخۆ‌و هه‌میش له ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌له‌فییه‌کان بخاته خزمه‌ت مه‌رام و مه‌به‌سته‌کانی خۆیه‌وه. بۆ نموونه دژایه‌تیکردنی بیروباوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی و حیزبه کوردییه‌کانی له لایه‌ن سه‌له‌فییه‌کانه‌وه، به قازانجی خۆی ده‌زانی و پێی وابوو ئه‌م دژایه‌تیکردنه لاوازیی لایه‌نه کوردی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی لێده‌که‌وێته‌وه. هه‌روه‌ها کۆماری ئیسلامی به‌شداریکردنی سه‌له‌فییه‌کانی له شه‌ڕ و “جیهاد”ی ئه‌فغانستاندا به قازانجی خۆی ده‌زانێ چونکوو به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕ و ئاژاوه‌و ناسه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی له‌م وڵاته‌دا یارمه‌تی به‌به‌رژه‌وه‌ندییه ناوچه‌ییه‌کانی ئه‌و ده‌گه‌یه‌نێ و……بۆیه تا ئه‌وکاته‌ی که سه‌له‌فییه‌کان یان باشتر وایه بڵێین به‌شێک له سه‌له‌فییه‌کان به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی هه‌ڵوێستیان نه‌گرتبوو و ده‌ستیان نه‌دابووه چالاکیی جۆراوجۆر دژی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته، کۆماری ئیسلامی پێشی به چالاکی ئه‌وان نه‌ده‌گرت و ته‌نیا له دووره‌وه کۆنترۆڵی هه‌ڵسووکه‌وتی ئه‌وانی ده‌کرد. بۆیه له ماوه‌ی ساڵانی 2003 تا 2009دا ته‌نیا ژماره‌یه‌کی که‌می سه‌له‌فییه‌کان له لایه‌ن ده‌زگا ئیتلاعاتییه‌کانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیرکران و لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌لدا کرا که جگه له چه‌ند که‌سێکیان ئه‌وانی ترپاش ماوه‌یه‌کی کورت ئازاد کران.
به‌ڵام له سه‌ره‌تاکانی ساڵی 1388ی هه‌تاوییه‌وه (ناوه‌ڕاستی ساڵی 2009) له پڕ ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی کۆماری ئیسلامی هه‌وڵێکی چڕ‌وپڕیان به مه‌به‌ستی گرتن و کوشتنی سه‌له‌فییه‌کان ده‌ستپێکرد. له راستیدا ئه‌مکاره‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و جیله له سه‌له‌فییه‌کان بوو که وه‌ک له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێدرا، ماوه‌یه‌ک بوو که‌وتبوونه دژایه‌تیکردنی کۆماری ئیسلامی. بۆیه یه‌که‌مجار ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌یی رێبه‌ری نیزام له سه‌فه‌ره‌که‌یدا بۆ کوردستان (به‌هاری 1388) زۆر به توندی هێرشی کرده سه‌ر سه‌له‌فییه‌کان و ئه‌وانی به خه‌ڵکانی چه‌واشه‌کار ناو برد و پاشان هه‌ر له‌و سه‌فه‌ره‌دا فه‌توای گرتن و لێدانی ئه‌وانی ده‌رکردو به‌رپرسان و ئه‌ندامانی شۆرای “تامین”ی کوردستانی راسپارد تاکوو به جیدییهتهوهو له زووترین کاتدا ئه‌و به‌شه له سه‌له‌فییه‌کان له‌ناو ببه‌ن که گۆیا ئه‌یانه‌ویست دژایه‌تی کۆماری ئیسلامی بکه‌ن. ئینجا له چوارچێوه‌ی ئه‌م سه‌رکوت و راوهدوونانهدا که دواتر به‌رفراوانتر بۆوه‌و له پارێزگاکانی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا‌و کرماشانیش به‌ڕێوه‌چوو و تاکوو ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه، به‌شی هه‌ره‌زۆری سه‌له‌فییه نه‌یاره‌کان کوژران، گیران و ئێعدام کران یان رایانکردوو روویان له مه‌یدانه‌کانی جیهادی ئه‌فغانستان کرد. بۆ باشتر روونکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌و گرێدانی به بابه‌تی سه‌ره‌کی نووسراوه‌که‌وه که په‌رژانه سه‌ر که‌یسی “لوقمان و زانیار مورادی”یه، ئاگاداربوون له‌م زانیارییانه‌ی خواره‌وه به پێویست ده‌زانم:
یه‌که‌م، ماوه‌یه‌کی که‌م پێش سه‌فه‌ره‌که‌ی خامه‌نه‌یی و له سه‌ره‌تاکانی مانگی گوڵانی 1388ی هه‌تاویدا زیاتر له 10 گه‌نجی سه‌له‌فی دانیشتووی شاری سنه ده‌ستگیر کران که پاش چه‌ندین مانگ مانه‌وه له ژووره ئینفرادییهکانی ئیتلاعاتی ئه‌م شاره‌دا، ره‌وانه‌ی ئیتلاعاتی شاری زه‌نجان کران و پاشان گوازرانه‌وه بۆ زیندانی ره‌جایی شاری که‌ره‌ج.
دووهه‌م، رۆژی 30ی گوڵانی 1388ی هه‌تاوی و له کۆتایی سه‌فه‌ره‌که‌ی خامه‌نه‌ییدا بۆ کوردستان، به‌رپرسی یه‌که‌می به‌شی شه‌رعیی گرووپێکی جیابۆوه له که‌تیبه‌کانی کوردستانی قاعیده، به‌ناوی “کاوه ویسی” ناسراو به “خالد مهسۆڵاخی” له شاری سنه ده‌ستگیر کرا. خالید نزیک به 3 ساڵ له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیتلاعاتدا مایه‌وه‌و پاشان ره‌وانه‌ی زیندانی ره‌جایی شاری که‌ره‌ج کراو دوای ماوه‌یه‌ک له لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه حوکمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا. ئه‌و هه‌نووکه چاوه‌ڕوانی به‌ڕێوه‌چوونی حوکمه‌که‌یه‌تی.
سێهه‌م، له سه‌ره‌تاکانی مانگی جۆزه‌ردانی 1388ی هه‌تاویدا هێزه ئیتلاعاتییه‌کانی شاری سنه به‌هاوکاری چه‌کداره‌کانی سوپای پاسداران و هێزی ئینتیزامی هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر ماڵێک له گه‌ڕه‌کی “گرێزه”ی شاری سنه که دواتر ده‌رکه‌وت “خانه‌ی تیمی” سه‌له‌فییه‌کان بووه. له‌و رووداوه‌دا یه‌ک له شه‌رعزان و که‌سه ناسراوه‌کانی ناو ره‌وتی سه‌له‌فییه‌تی جیهادیی باشوور و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ناوی “جووتیار والی عه‌لی” کوژراو دوو که‌سیتریش به‌ناوه‌کانی “صدیق موحه‌ممه‌دی” و “سه‌ید هادی حسه‌ینی” ده‌ستگیر کران. سدیق و هادی خه‌ڵکی شاری جوانڕۆن وه‌ک دیکه‌ی سه‌له‌فییه‌کان ماوه‌یه‌کی زۆر له ژووره ئینفرادییهکانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتدا له‌ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دا بوون و دواتر گوازراونه‌ته‌وه بۆ زیندانی ره‌جایی شاری که‌ره‌ج. زانیارییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که ماوه‌یه‌ک پێش حوکمی ئێعدامی ئه‌م دووکه‌سه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
چواره‌م، سه‌رله‌ئێواره‌ی رۆژی 14ی پووشپه‌ڕی 1388ی هه‌تاوی سێ که‌س له ناسراوترین سه‌له‌فییه‌کانی شاری مه‌ریوان به ئاشکراو و به‌به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه کوژران. سه‌عدی شیرزاد کوڕی ئیمام جومعه‌ی مه‌ریوان، که‌ریم کۆنه‌پۆشی کوڕی شێخ ره‌زاو هادی شیرزاد خزمی نزیکی ئیمام جومعه، له شه‌قامی سه‌ره‌کی مه‌ریوان/ زرێبار له لایه‌ن که‌سێکه‌وه ده‌سرێژیان لێکراو کوژران و پاشام بکوژه‌که‌و یاریده‌ره‌که‌ی به سواری ماتۆڕسیکلیتێک و به‌وپه‌ڕی خوێنساردییه‌وه شوێنه‌که‌یان جێهێشتووه!!؟؟
پێنجه‌م، ماوه‌یه‌کی که‌م پاش تیرۆرکردنی سێ که‌سی سه‌له‌فی له شاری مه‌ریوان، کۆماری ئیسلامی که‌سێکی تری سه‌له‌فیی به‌ناوی “شۆڕش مه‌هدی خانی” ناسراو به “مامۆستا شۆڕش”، له زیندانی شاری سنه ئێعدام کرد. شوڕش که خه‌ڵکی شاری سنه‌و پێشتر ئه‌ندامی که‌تیبه‌کانی کوردستانی ئه‌لقاعیده بوو پاش جیابوونه‌وی له‌م گرووپه، له‌گه‌ڵ چه‌ندکه‌سێکی تر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتهوهدهستگیر ده‌کرێت که یه‌کێکیان ناوی “سه‌ید جه‌مال سه‌ید مووسه‌وی”یه‌و ئه‌ویش دواتر حوکمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پاو هه‌نووکه له زیندانی شاری سنه چاوڕوانی به‌ڕێوه‌چوونی حوکمه‌که‌یه‌تی.
شه‌شه‌م، رۆژی 5ی ره‌زبه‌ری 1388ی هه‌تاوی هێزه‌کانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و سوپای پاسداران به هاوبه‌شی و به چه‌کی جۆراوجۆر هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر ماڵیک له گه‌ڕه‌کی “شه‌ریف ئاوا”ی شاری سنه‌و له ئه‌نجامدا سێ که‌س هاتنه کوشتن که دواتر ئاشکرا بوو سه‌ر به گروپێکی سه‌له‌فی جیهادی نه‌یاری کۆماری ئیسلامین. که‌سی ناسراو و به‌رجه‌سته‌ی ناو سه‌له‌فییه‌کانی شاری سنه “فه‌رهاد ره‌حیمی” یه‌کێک له‌و کوژراوانه بوو. فه‌رهاد له‌ناو سهلهفییهکاندا به که‌سێکی رێکخه‌ر و سازمانده‌ر ده‌ناسراو رۆڵێکی کاریگه‌ر و به‌رچاوی هه‌بوو له به‌ره‌وپێشبردنی بیروباوه‌ڕی سه‌له‌فییه‌ت له شاری سنه‌و ده‌ورووبه‌ریدا. ماوه‌یه‌ک پاش کوژرانی فه‌رهاد، دوو برای ئه‌و به‌ناوه‌کانی “موختار ره‌حیمی” و “به‌همه‌ن ره‌حیمی” له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کران و پاشان له لایه‌ن دادگای شۆڕشه‌وه به ئێعدام حوکم دران و ئێستا له زیندانی ره‌جایی شاری که‌ره‌ج چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێکرانی حوکمه‌که‌یانن.
حه‌وته‌م، له سه‌ره‌تاکانی پاییزی 1388ی هه‌تاوییه‌وه تاکوو کۆتاییه‌کانی زستان، زیاتر له سی که‌سی تری سه‌له‌فی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستگیر و زیندانی کران که دواتر جگه له چه‌ند که‌سێکیان ئه‌وانی تر هه‌موو حوکمی ئێعدام یان زیندانی قورسیان به‌سه‌ردا سه‌پا.”پووریا موحه‌ممه‌دی” خه‌ڵکی گه‌ڕه‌کی کانی کووزه‌ڵه‌ی شاری سنه، “بێهرووز به‌رازانی” دانیشتووی گه‌ڕه‌کی گوڵشه‌نی شاری سنه، “کاوه شه‌ریعه‌تی” دانیشتووی گه‌ڕه‌کی کانی کووزه‌ڵه‌ی شاری سنه‌و “طالب” ناسراو به “ئه‌بووزه‌ڕ” دانیشتووی شاری سنه، چوار له‌و گیراوانه بوون که ماوه‌یه‌کی زۆر له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیتلاعاتدا له‌ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دا بوون. ئه‌م چوار که‌سه ئێستاکه له زیندانی ره‌جایی شاری که‌ره‌جن و چاوه‌ڕوانی به‌ڕێوه‌چوون یان شکانی ئه‌و حوکمی ئێعدامهن که پێشتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه به‌سه‌ریاندا سه‌پاوه. شایانی ئاماژه‌یه “بێهرووز به‌رازانی” له‌کاتی گیرانیدا له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاته‌وه ته‌قه‌ی لێکرابوو و به‌توندی بریندار ببوو. هه‌روه‌ها “حامید ئه‌حمه‌دی”، “جه‌مشید دێهقانی”، “جه‌هانگیر دێهقانی” و “فه‌رزاد شاهنهزهری” و :بێهرووز شاهنهزهری” یش هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌ستگیر کران که ئه‌وانیش پاش ماوه‌یه‌کی زۆر مانه‌وه له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌کانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتدا، گوازرانه‌وه بۆ زیندانی ره‌جایی شار و پاشانیش له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه به ئێعدام حوکم دران.
هه‌شته‌م، له سێ مانگی سه‌ره‌تای ساڵی 1389ی هه‌تاویدا چه‌ندین که‌سی تری سه‌له‌فی ده‌ستگیر کران که وه‌ک نموونه ئه‌توانم ئاماژه به “فه‌رزاد هونهرجوو” خه‌ڵکی مه‌ریوان، “ته‌یموور نادری زاده” دانیشتووی شاری سنه، “عه‌بدولواحید شه‌ره‌فی” دانیشتووی گه‌ڕه‌کی شه‌ریف ئاوای شاری سنه بکه‌م که ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا، حوکمی ئێعدام‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاو ئێستاکه له زیندانی ره‌جایی شاری که‌ره‌ج چاوه‌ڕوانی به‌ڕێوه‌چوون یان شکانی حوکمه‌که‌یانن.
نۆیه‌م، له مانگه‌کانی گوڵان و جۆزه‌ردانی ساڵی 1389ی هه‌تاویدا له چه‌ند شوێنێکی شاری سنه‌و ده‌ورووبه‌ری ته‌قه له چه‌ند که‌سێکی سه‌له‌فی کرا. له گه‌ڕه‌کی قشڵاقی قه‌راخ شاری سنه لاوێکی 16 ساڵان به‌ناوی “به‌رزان نه‌سروڵڵا زاده” درایه به‌ر ده‌سرێژی گوڵڵهو به‌توندی بریندار بوو. پاشان به برینداری ده‌ستگیر کراو پێش ئه‌وه‌ی برینه‌که‌ی به‌ته‌واوی سارێژ بێته‌وه، له کۆتاییه‌کانی مانگی گوڵاندا گواستراوه‌وه بۆ ژووره ئینفرادییهکانی ئیتلاعاتی شاری سنه. هه‌روه‌ها له ناوه‌ڕاستی مانگی گوڵاندا دوو که‌سی تری سه‌له‌فی که یه‌کیان ناوی “سیروان مونفهردی فه‌رد” بوو، له ئاوایی “ته‌جه‌ره”ی نزیک شاری سنه که‌وتنه بۆسه‌ی هێزه ئه‌منییه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامییه‌وه‌و کوژران. رۆژی 3ی جۆزه‌ردانی 1389ی هه‌تاوی “زانیار شه‌ره‌فی” کوڕی خوسره‌و شه‌ره‌فی و دانیشتووی شاری سنه، له نزیک گهورهدێێ”سه‌ڵواتاوا” که‌وته که‌مینی هێزه‌کانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتهوهو گیانی له‌ده‌ست دا.
ده‌یه‌م، له سه‌ره‌تاکانی مانگی جۆزه‌ردانی 1389ی ههتاوید “وریا نادری زاده” گه‌نجێکی سه‌له‌فی دانیشتووی شاری سنه که ماوه‌یه‌ک بوو له ترسی گیران و زیندانیکرانیدا شاری سنه‌ی به‌جێهێشتبوو، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌م شاره، له لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییه‌کانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌رکرا. وریا دواتر ره‌وانه‌ی زیندانی ره‌جایی شاری که‌ره‌ج کراو له لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه حوکمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا. ئه‌و ئێستا چاوه‌ڕوانی شکان یان جێبه‌جێکرانی حوکمه‌که‌یه‌تی.
یازده‌هه‌م، رۆژی 12ی جۆزه‌ردانی 1389ی هه‌تاوی 10 که‌س له سه‌له‌فییه‌کان که پاش ده‌سپێکرانی هه‌وڵی چڕوپڕی هێزه ئیتلاعاتییه‌کانی کۆماری ئیسلامی، کوردستانیان جێهێشتبوو و روویان له باکووری ئێران کردبوو، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه ده‌ستگیر کران و پاشان گوازرانه‌وه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له شاری سنه‌و دواتریش ره‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له زه‌نجان کران و پاشانیش گوازرانه‌وه بۆ زیندانی ره‌جایی شاری که‌ره‌ج. ئه‌و که‌سانه دواتر له لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه حوکمی ئێعدام و زیندانی قورسیان به‌سه‌ردا سه‌پا.
دوازده‌هه‌م، له سه‌ره‌تای مانگی خه‌رمانانی 1389ی هه‌تاوییه‌وه تا سه‌ره‌تاکانی زستانی هه‌مان ساڵ چه‌ندین که‌سی تری سه‌له‌فی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانی کۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کران که ژماره‌یه‌کیان خه‌ڵکی باشووری کوردستان بوون. ئه‌و که‌سانه دواتر گوازرانه‌وه بۆ زیندانی ئه‌وین و پاشان له لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه زیندانی قورسی 7 ساڵ و 10 ساڵ و 16 ساڵیان به‌سه‌ردا سه‌پا.
سێزده، ره‌مه‌زانی ساڵی 1389ی هه‌تاوی هێزه ئیتلاعاتییه‌کانی شاری سه‌قز له شه‌قامێکی سه‌ره‌کی ئه‌وشاره ته‌قه‌یان له ماشینێک کرد و له ئاکامدا که‌سێکی سه‌له‌فی به‌ناوی “سامان …” کوژراو که‌سێکی تری سه‌له‌فییش به‌ناوی “ئارام میکاییلی” ده‌ستبه‌سه‌ر کرا. ئارام زیاتر له ساڵێک له سلوله‌کانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی شاری سنه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دا بوو و پاشان گوازرایه‌وه بۆ زیندانی ره‌جایی شاری که‌ره‌ج و دواتریش له لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه به دوازده ساڵ زیندان حوکم درا.
چوارده‌یه‌م، له سه‌ره‌تاکانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1389ی هه‌تاویدا له نزیک مه‌یدانی نه‌بووه‌تی شاری سنه هێزه ئیتلاعاتییه‌کان ته‌قه‌یان له چه‌ند که‌سێک کرد و له ئاکامدا “شاهۆ عه‌بدوڵڵاهی ناسرو به ساهۆ به‌سته‌نی” خه‌ڵکی شاری سنه‌و “ئیسمایل شکاک” خه‌ڵکی کوردستانی عێراق کوژران و که‌سێکی تریش به‌ناوی :سیرووس” ناسراو به “ئیلیاس” که گوایه دوو که‌سه کوژراوه‌که واته شاهۆ و ئیسمایل میوانی ماڵی ئه‌و بوون، به توندی بریندار ده‌بێت و پاش دهرمانکرانی له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌رته‌ش، ده‌یگوێزێته‌وه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی وزاره‌تی ئیتلاعات. هه‌روه‌ها ژن و منداڵه‌که‌ی ئیلیاس بۆ ماوه‌ی دوو حه‌وتوو زیندانی ده‌کرێن و له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌لدا ده‌کرێت. دواتر ئیلیاس ره‌وانه‌ی زیندانی ره‌جایی شاری که‌ره‌ج ده‌کریت و تاکوو ئێستاش چاره‌نووسی نادیاره.
پازده‌هه‌م، به‌هاری ساڵی 1390ی هه‌تاوی هێزه ئیتلاعاتییه‌کان به‌هاوکاری سوپای پاسداران هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر ماڵیک له ئاوایی “حه‌سه‌ن ئاوا”ی ته‌نیشت شاری سنه‌و به‌شێوه‌یه‌کی کوتوپڕ و بێ ئه‌وه‌ی مه‌جالی خۆته‌سلیمکردن و هاتنه‌ده‌ره‌وه به دانیشتوانی ناو ماڵه‌که بده‌ن، دایاننه به‌ر ته‌قه‌و له ئه‌نجامدا دوو که‌س به‌ناوه‌کانی “کوورش” کووڕی شاتر ره‌حمان و “ئه‌نس به‌رازانی” که هه‌ردووکیان دانیشتووی شاری سنه بوون، گیانیان له‌ده‌ست دا‌و که‌سێکی تریش به‌ناوی “ئیدریس” خه‌ڵکی ئاوایی “بهلهسی” ناوچه‌ی بان له‌یلاخی دێگولان به توندی بریندار بوو و به برینداری که‌وته ده‌ست هێزه ئه‌منییه‌کان و به‌رله‌وه‌ی به‌ته‌واوی ده‌رمان بکرێت و پێش به فه‌له‌جبوونی بگیردرێ راپێچی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی شاری سنه‌یان کرد و پاشانیش گواستیانه‌وه بۆ زیندانی ره‌جایی شاری که‌ره‌ج و هه‌نووکه له‌وێ خه‌رکی تێپه‌ڕاندنی زیندانهکهیهتی.
شازده‌هه‌م، 7ی به‌فرانباری ساڵی 1391ی هه‌تاوی کۆماری ئیسلامی شه‌ش که‌س له سه‌له‌فییه گیراوه‌کانی به‌ناوه‌کانی”به‌هرام ئه‌حمه‌دی”، “بێهنام ئه‌حمه‌دی”، “محه‌ممه‌دزاهیر به‌همه‌نی”، “که‌یوان زه‌ندکه‌ریمی” و “هووشیار محه‌ممه‌دی” له زیندانی “قزڵ حه‌سار”ی تاران له سێداره دا.
له راستیدا ئه‌مه ته‌نیا چه‌ند نمونه‌یه‌که له گیران و زیندانیکران و کوژران و ئێعدام‌کرانی ئه‌و به‌شه له سه‌له‌فییه‌کان که که‌وتوونه‌ته به‌ر غه‌زه‌بی کۆماری ئیسلامی و مه‌به‌ست له خستنه‌ڕووی ئه‌م زانیارییانه ته‌نیا ئه‌وه‌یه که بیروڕای گشتیی له پیلانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئاگادار بکرێته‌وه‌و بۆ هه‌موولایه‌ک روون بێته‌وه که “زانیار و لوقمان موردای” هیچ پێوه‌ندییه‌کیان به تیرۆری کوڕی ئیمام جومعه‌و هاوبیره‌کانییه‌وه نییه‌و تیرۆری ئه‌وان به‌شێکه له پرۆژه‌ی سه‌رکوت و له‌ناوبردنی سه‌له‌فییه دژبه‌ره‌کان، له لایه‌ن وه‌زره‌تی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییه‌وه.