پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك) سیستمێكی بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان رادەگەیەنێت و داوا له به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كا به وردی ئه‌م سیستمه بخوێننه‌وه
ئه‌مڕۆ رێزان جاوید سه‌ركرده‌ی دیاری “پژاك” له‌میانی كۆنگره‌یه‌كدا له بناری قه‌ندیل رایگه‌یاند: ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له كۆنگره‌یه‌كدا سیستمی كۆدار “kodar” (كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی و ئازادی رۆژهه‌ڵات) راگه‌یه‌ندرا.
رێزان جاوید وتی: “راگه‌یاندنی ئه‌م سیستمه دیموكراتییه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئیداره‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه له بواره‌كانی سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئیداری“.
رێزان جاوید كه ئه‌مڕۆ به هاوسه‌رۆكی كۆدار هه‌لبژێردرا وتی: “ئه‌م سیستمه تێده‌كۆشێت بۆ هاوسه‌نگی نێوان كۆمه‌ڵگه و تاك له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسی”، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له‌و سیستمه‌دا ناوه‌ندی بڕیاردان كۆمه‌ڵگا خۆی ده‌بێت و بڕیاره په‌سه‌ندكراوه‌كان له‌لایه‌ن گوند، ناوچه، گه‌ڕه‌ك، هه‌رێمه‌كان و شار وه‌رده‌گیرێت له هاوڵاتیانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان.
زیلان تانیا كه به هاوسه‌رۆكی كۆدار هه‌ڵبژێردرا، وتی: “داوا له به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌م به وردی ئه‌م سیستمه بخوێننه‌وه تاوه‌كو به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه و به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراتی چاره‌سه‌ری دۆزی كورد بكرێت“.
زیلان تانیا ئاشكراشیكرد كه له ئاندهیهكی نزیكدا پژاك رایده‌گه‌یه‌نێت كه ده‌چێته ناو ئه‌م سیستمه و و داواش له لایه‌نه سیاسییه‌كانی ئێران ده‌كات كه بێن بۆ گفتوگۆكردن و بۆ ناو ئه‌م سیستمه “واته له ناو سیستمه‌كه‌دا ئایدۆلۆجیای جیاواز و پارتی سیاسی جیاواز و هێزی كۆمه‌ڵایه‌تی جیاوازی تێدا ده‌بێت“.
به‌یاننامه‌ی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیک و ئازادی رۆژهه‌ڵات”کۆدار“
له‌م قۆناخه‌دا مێژووییه‌دا سیسته‌می سه‌رمایه‌داری جیهانی بۆ گه‌لان و نه‌ته‌وه‌کان جیا لهشهێ و جینۆساید هیچی دیکه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا نه‌هێناوه.
شه‌ڕی نێوان هێزه‌کانی مۆدیرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری و هێزه دهسهڵاتپارێزهکان له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوڕاستدا گه‌یشتووته‌وه ئاستی هه‌ره ژووری خۆی و له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه هێزه دیموکراسیه‌کانی گه‌لان له هه‌وڵی دیتنه‌وه‌ی رێگه چاره‌سه‌ریه‌ک دان بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قه‌یرانه قوڵانه که هه‌موو هه‌رێمه‌که‌ی له‌خۆ گرتووه.
ده‌توانین بڵێن که شه‌ڕی جیهانی سێیه‌م له‌ئارادایه. ئه‌م شه‌ڕه، هه‌م له‌بواری پانتایی و هه‌میش مه‌ودا له‌هه‌ردوو شه‌ڕی جیهانی پێشتر قوڵتر و درێژخایه‌ن تره.”ماته‌وزه”پتانسیل”خۆنوێکردنه‌وه‌ی سیسته‌می جیهانی سه‌رمایه‌داری له‌هه‌رێمه‌که‌دا نابینرێت. ئه‌و شته‌ی که روو ده‌دات داڕزین و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیسته‌مه”ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه‌کان”ه . سیسته‌می ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌کانی ناوه‌ندگه‌رایی کلاسیک ئیدی ناتوانن بهردهوامنی به‌هه‌بوونی خۆیان بده‌ن و ناکارامهبوونیان له‌رابردوو زیاتر خۆی ده‌نوێنێت. مۆدیلی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه و رێگه چارهگهلی نهتهوهگهراکهیانه ئیدی نه‌ته‌نیا تێکۆشانی گه‌لان و به‌تایبه‌ت گه‌لی کوردی به‌ئه‌نجام نه‌گه‌یاندووه؛ به‌ڵکو داوێنی قه‌یران و کێشه‌کانی به‌رفراوانتر و قوڵتر کردۆته‌وه. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه داڕشتن و پێکهێنانی مۆدیلی دیموکراتیکی ئه‌ڵته‌رناتیڤ، که توانیووه تێپه‌ڕبوون له‌و بنبه‌ستانه‌ی هه‌بێت که سه‌رچاوه‌ی خۆی له ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه ده‌گه‌ڕێت، گرنگیه‌کی مێژوویی و ژیانی هه‌یه.
گه‌لی کورد و بزوتنه‌وه‌ی شۆناسخواز و ئازادیخوازیه‌که‌ی به ساڵانه بۆ پاراستنی هه‌بوون و ئازادی تێکۆشان ده‌کات.
به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئازموونی مه‌زنی مێژوویی خۆی ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه‌گه‌رایی تێپه‌ڕاندووه به‌پشتبه‌ستن به‌نه‌ته‌وه‌ی دیموکراتیک، ئه‌ڵته‌رناتیڤێکی نوێ بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی خۆی پێشکه‌ش کردووه.
چاره‌ساز بوونی سیسته‌می کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک به‌تایبه‌ت به‌هۆی یه‌کانگیربوونی گه‌ل زاتی پێ لهڕهنگاورهنگیهکانی کۆمه‌ڵگا مزگێنی دیموکراتیه‌که‌ی سه‌رده‌مانه به پێشه‌نگایه‌تی گه‌لی کورد ده‌دات. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێران ئه‌م سیسته‌م وه‌کو رێکارێکی دیموکراتیک و نێوده‌وڵه‌تیانه له‌چوارچێوه‌ی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی خۆی و هه‌موو ئه‌و شۆناسه جیاوازانه‌ی که له‌کوردستان ده‌ژین به‌بنه‌ما وه‌رده‌گرێت.
بنه‌ماکانی سه‌ره‌کی سیسته‌می کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌مشێوه‌یه:
1ـ ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه و نه‌ته‌وه‌گه‌رایی ئاسته‌نگیه‌کی جددییه له به‌رامبه‌ر به‌ده‌زگابوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی دیموکراسی و ئازادی له‌ناو کۆمه‌ڵگادا. کۆمه‌ڵگایان وه‌ها تێگه‌یاندووه که تاکه رێگا گه‌یشتن به‌ئازادی و به‌ئیراده‌بوونی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی، پێکهێنانی ده‌وڵه‌ته؛ به‌ڵام ره‌وشی هه‌نوکه‌یی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌و قه‌یرانه‌ی که له‌کۆمه‌ڵگای جیهانی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵیدا رووبه‌روویه، نیشانه‌ی ناکارامه‌یی مۆدیلی ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه‌یه. هێزه‌کانی هه‌ژموونی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری بۆ گه‌یشتن به‌به‌ره‌ی له‌راده‌به‌ده‌ر به‌رده‌وام له‌رێگه‌ی سیاسه‌تی دووبه‌ره‌کی و ئاژهوهنانهوه و هه‌ڵگیرساندنی شه‌ێ له‌نێوان کۆمه‌ڵگاکاندا که‌ڵکی ورهگرتووه. مۆدیلی ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه به‌دروستکردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی یه‌کده‌ست و یه‌کڕه‌نگ دوژمنی هه‌موو ئه‌و ره‌نگ و جیاوازیانه‌ی که له‌نێو کۆمه‌ڵگادا هه‌بوونیان هه‌یه‌ـ سیسته‌می کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ره‌وشه، مۆدیلێکی نهدهوڵهتی و دیموکراتیکه که ئازادی و ئیراده‌ی گشت جیاوازیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له‌خۆ ده‌گرێت و به‌تێپه‌ڕکردنی زیهنیه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی خوازی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری، قه‌یرانه‌کان تێپه‌ێ ده‌کات و ئاشتی به‌دی دێنێت.
2ـ سیسته‌می کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک له‌به‌رامبه‌ر به‌و تێڕوانینه‌ی له‌کۆمه‌ڵگا به‌هیچ ده‌زانێ و هه‌روه‌ها ئه‌و رهنگهیهی که تاکگه‌رایی لیبرالیزم ره‌وا ده‌کات تێکۆشان ده‌کات و هاوسه‌نگی نێوان کۆمه‌ڵگا و تاک به‌بنه‌ما ده‌گرێت.
3ـ له‌سیسته‌می کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک ناوه‌ندی بڕیاردان، خۆدی کۆمه‌ڵگایه. گفتوگۆ، بڕیاردان و جێبه‌جێکردنی کردنی له‌لایه‌ن هێزه دیموکراتیه‌کانی کۆمه‌ڵگا و له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵبژاردن پێکدێت. دیموکراسی به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ به‌به‌شداری هه‌موو جیاوازیه‌کان که له‌ناو کۆمه‌ڵگادا هه‌بوونیان هه‌یه به‌گونجاوترین شێواز به‌رێوه‌ده‌چێت. له‌م سیسته‌مه‌دا که‌سانی هه‌ڵبژێردراو به‌رێوه‌به‌ر ته‌نیا مافی جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌کانی کۆمه‌ڵگایان هه‌یه.
4ـ له‌سیسته‌می کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک بڕیار و په‌سه‌ند کراوه‌کان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی گوند، ناوچه”به‌خش” و ئه‌نجومه‌نی گه‌ڕه‌که‌وه وه‌رده‌گیردرێت. باوه‌ڕپێکراوترین ده‌زگای بڕیاردان، ئه‌نجومه‌نی گه‌ل، بڕیاره‌کان له‌لایه‌ن شورای به‌ڕێوه‌به‌ری که نوێنه‌ری هه‌موو جیاوازیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه ده‌که‌وێنه بواری کرداریه‌وه.
5ـ سیسته‌می کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک، سیسته‌مێکی دیموکراتیک ناده‌وڵه‌تیه که له‌هه‌موو چین و توێژه جیاوازیه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌موویانه‌وه ژنان و گه‌نجان له‌سه‌ر بنه‌مای وڵاتی ئازاد و یه‌کسان ئه‌نجومه‌نی هاوڵاتی ئازاد و یه‌کسان پێکده‌هێنێت. هێزی خۆی له‌هه‌موو گوڕه‌پانه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی، که‌لتور، ئابوری، زانستی، هونه‌ری، سیاسی، پاراستن و دیبلۆماتیک و حقوقی له‌هێزی زاتی جیاوازیه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا وه‌رده‌گیردرێت.
6ـ په‌یوه‌ندیه‌کانی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تدا له‌رێگه‌ی فرمۆلاسیۆنی”ده‌وڵه‌ت + دیموکراسی” رێکده‌خرێت. بنه‌مای کاروخه‌بات رێککه‌وتنێکی به‌پره‌نسیپه که هه‌ڵگری قه‌بوڵکردن و ره‌وایی به‌خشینی هه‌ردوولایه‌نی ده‌وڵه‌ت و سیسته‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیکه. کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک به ره‌د و نکۆڵی کردنی ده‌وڵه‌ت یا په‌یوه‌ست بوون به‌ده‌وڵه‌ته‌وه مۆدێلێکه که دیموکراتیزه‌کردنی کۆمه‌ڵگا به‌بنه‌ما وه‌رده‌گرێت.
7ـ که‌مترین مه‌رجی پێویست بۆ ئه‌وه‌ی که کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک بتوانێت له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئێران له‌ژێر بانێکی سیاسی هاوبه‌ش به‌سه‌ربه‌رێت، په‌سه‌ندکردنی ستاتۆی خۆبه‌رێوه‌به‌ری دیموکراتیکه. ده‌بێت ئه‌وه ده‌ستنیشانبکرێت که ئامانج لهخۆبهرێوهبهری دیموکراتیک به‌شداری له‌پێکهاته‌ی ده‌وڵه‌ت نییه، پێچه‌وانه‌وه پێکهێنانی به‌رێوه‌به‌ری یان ئۆتۆریته‌ی دیموکراتی کۆمه‌ڵگایه، له‌چوارچێوه‌ی سنوره‌کانی ئێستای ئێران‌دا. ئاشکرایه که گه‌یشتن به وه‌ها ستاتۆیه‌ک له‌رێگه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی دیموکراتیک پێکدێت که نیشانده‌ری رێککه‌وتنی نێوان کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتیک و ده‌وڵه‌ته. له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک به‌شێوه‌یه‌کی ته‌ک لایه‌نانه بۆ پێکهێنانی خۆبه‌رێوه‌به‌ری دیموکراتیک هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت.
8ـ ئازادی ژن یه‌کێک له پره‌نسیپه‌کانی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک. ئاستی ئازادی کۆمه‌ڵگا په‌یوه‌سته به‌ئاستی ئازادی ژنه‌وه. بێ ژن سیاسه‌تی دیموکراتیک به‌رێوه ناچێت و ناتوانرێت په‌ره به‌ئاشتی بدرێت و لهژینگهش پارێزگاری بکرێت. ژنان به‌شێوه‌یه یه‌کێتیه‌کی کۆنفیدراڵ و له‌شێوازێکی ئۆتۆنۆم و تایبه‌تدا لهکۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک جێگا ده‌گرن و خۆیان به‌رێکخستن ده‌که‌ن.
9ـ گه‌نجان رۆڵێکی پێشه‌نگ و بنچینه‌یان له‌سیسته‌می کۆدار“kodar” دا به‌ئه‌ستۆیه. هێزێکی دیموکراسیخواز و ئازادیخوازن که له‌پێشخستنی کۆمه‌ڵگایه‌ی ئه‌خلاقی و سیاسی رۆڵێکی به‌رچاویان هه‌یه. گه‌نجان به‌شێوه‌ی پێکهاته‌یه‌کی کۆنفیدراڵ و له‌حاڵه‌تێکی ئۆتۆنۆمدا له‌سیسته‌می کۆداردا جێگه ده‌گرن و خۆیان به‌رێکخستن ده‌که‌ن.
10ـ مۆدیرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری له‌رێگه‌ی سه‌رمایه‌په‌ره‌ستی، پیشه‌سازگه‌رایی و ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌گه‌رایی، ژینگه‌یان تێکداوه، کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک به‌هه‌ستیاری و هۆشیاریه‌وه له‌گه‌ڵ پرسی ژینگه هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات و له‌گه‌ڵیدا هاوئاهه‌نگ و ته‌بایه. به‌رێبازی سه‌رله‌نوێ ژیاندنه‌وه که‌لتوری کۆمه‌ڵگای ژینگه‌پارێز له‌به‌رامبه‌ر فهتحگهرایی، کاوڵکاری و داگیرکاری به‌ربه‌ره‌کانی ده‌کات و ئابوری و کۆمه‌ڵگایه‌ک خاوه‌ن زاتی ژینگه‌پارێزانه به‌بنه‌ما وه‌رده‌گرێت.
11ـ کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه هێرشکاره ده‌ره‌کیه‌کان و ده‌ستێوه‌ردانی هێزه پاوانخوازه ناوخۆیه‌کان”ده‌ستێوه‌ردان و هێزی چینی ده‌سه‌ڵاتخوازی ناو کۆمه‌ڵگا”، خاوه‌نی هێزی پاراستنی زاتیه. له‌سیسته‌می کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک هه‌ر یه‌کینه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌پێ بنه‌مای گه‌ردوونی پاراستنی زاتی پارێزوانی له‌خۆی ده‌کات، به‌ڵام ئه‌مه به‌واتای ئه‌رته‌ش سالاری نییه. ئه‌گه‌ر چی یه‌کینه‌ی پاراستنی زاتی ده‌ستپێشخه‌ری پێویستیان هه‌یه، به‌ڵام له‌ژێرچاودێری ئۆرگان و ده‌زگاکانی سیاسه‌تی دیموکراتیکدان.
…
سەرچاوە: سپی مێدیا