خاكی كوردستان له نێوان چوار وڵاتی ئێران، توركیه، عێراق، سوریه دابه‌ش كراوه. ئه‌م وڵاتانه به درێژایی مێژوو به پیلانی جۆراجۆر له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵات‌و وڵاتی خۆیان خاكی كوردستانیان دابه‌ش كردوه.
ئه‌م دابه‌ش كردنه شوێنه‌واری زۆر خراپی له‌سه‌ر كێشه‌ی كورد له‌و وڵاتانه‌دا داناوه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی حاكم ده‌ستیان ئاوه‌ڵا بووه بۆ به‌رێوه‌بردنی پیلانه‌كانیان تا له داهاتوودا، كورد تووشی كێشه‌و گرفت ببێ. هه‌ر بۆیه له‌م سه‌رده‌مه‌دا كورد له هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان تووشی كیًشه‌ی سنوور بووه. بۆ وێنه دوای ١٧ ساڵ كه كوردستانی عێراق خاوه‌نی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه,ئێستاش نه‌یتوانیوه سنووری كوردستان له‌گه‌ڵ ناوچه عه‌ره‌ب‌و توركمه‌نه‌كان دیاری بكا‌و ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سیاسه‌تی ؛ته‌عریب؛ی حكوومه‌تی به‌عس له كوردستان دا. ئه‌م حكوومه‌ته له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی خه‌ڵكی كوردی له ناوچه‌كانی باشووری كوردستانی بۆ شوێنه‌كانی دیكه گواستوه‌ته‌وه‌و له جیاتی ئه‌وان خه‌ڵكی عه‌ره‌بی نیشته‌جێ كردوه‌و رێژه‌ی دانیشتوانی كوردستان له هێندێك له ناوچه‌كانی ئاڵووگۆری‌ِ به‌سه‌ردا هێناوه، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له كه‌ركووك دا زۆر به‌رچاوه، بۆ وێنه حه‌شیمه‌تی شاری كه‌ركووك به پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی توركی.
((قاموس الاعلام )) كه له ئه‌سته‌مبول ساڵی ١٨٩٦ به‌زمانی توركی نووسراوه (لاپه‌ره‌ی‌٣٨٠٢) ٧٨٦٤٨ كه‌سه بووه‌و سێ له چواری كورد بوون١. حه‌شیمه‌تی ئه‌م شاره له ساڵی ١٩٦٩ گیشتوه‌ته ٨٦١ ٢٥٨ كه‌س۲. پاش رووخانی حكوومه‌تی به‌عس به هۆی ئه‌مریكا‌و هاوپه‌یمانانی له ساڵی‌٢٠٠٣ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی سنووری كوردستان‌و ناوچه‌ی كه‌ركووك له یاسای نوێی ئه‌م وڵاته‌دا، ماده‌ی ١٤٠ دانراوه. تا به پێی ئه‌م مادده‌یه كێشه‌ی كه‌ركووك چاره‌سه‌ر بكرێ. ماوه‌ی جێ به‌جێ كردنی مادده‌ی ١٤٠ تا كۆتایی ساڵی ٢٠٠٧ بوو. به داخه‌وه ته‌نیا كورد سوور بووه له‌سه‌ر جێ به‌جێ كردنی ئه‌م ماددیه‌و ئه‌وه‌ی له لایه‌ن عه‌ره‌ب‌و توركمه‌ن‌و … هتد بووه، دروست كردنی گرفت بۆ جێ به‌جێ نه‌كردنی ئه‌م مادده‌یه‌و چاره‌سه‌ر نه‌كردنی كێشه‌ی كه‌كووك بووه، هه‌ر بۆیه جێ به‌جێ كردنی ئه‌م مادده‌یه بۆ ٦ مانگی دیكه دوا خراوه.
ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌داو كه‌مته‌رخه‌می له خۆ نیشان بدا بۆ ٦ ساڵی دیكه ئه‌م مادده‌یه جێ به‌جێ نابێ. ئه‌م جۆره كێشه‌و گرفتانه له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش له داهاتوودا، ده‌بێته یه‌كێك له به‌ربه‌سته‌كانی دیاری كردنی سنووری كوردستان. هه‌ر ئێستا له كوردستانی توركیه به پێی سیاسه‌تی درێژخایه‌نی حكوومه‌تی توركیه به‌شێكی زور له خاكی كوردستان دانیشتوانی له تورك‌و كورد پێك هاتوه‌و ته‌نانه‌ت له هێندێك شوێن له‌وانه‌یه رێژه‌ی دانیشتوانی تورك له كورد زۆرتر بێت. سیاسه‌تی پیڕانه‌گه‌یشتن و بێ به‌ش كردنی ناوچه كوردنشینه‌كان له ئیمكاناتی پێشكه‌وتوو بووه‌ته هوی ئاواره بوونی كورد و رووكردن له ناوچه تورك نشینه‌كان، بۆ وێنه گه‌وره‌ترین شارێك كه زۆرترین كوردی تێدا ده‌ژی‌و سه‌ر به خاكی كوردستان نیه شاری ئه‌سته‌مبوله كه نیزیك به ٤ میلیون كوردی تێدا ده‌ژی. ئه‌مه له كاتێك دایه كه به پێی سیاسه‌تی گشتی ئه‌و وڵاته، ناوی كورد‌و كوردستان له ناو هیچ چه‌شنه نووسراوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌و وڵاتانه‌دا نه‌هاتوه. له توركیه تا چه‌ند ساڵی له‌مه‌وپێش هێنانی ناوی كورد‌و كوردستان له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین سه‌زا به‌ره‌وڕوو ده‌بوو. ته‌نانه‌ت قسه كردن به كوردی‌و كه‌ڵك وه‌رگرتن له فه‌رهه‌نگی كورد‌و وتنی گورانی كوردی له شوێنه گشتی یه‌كان دا قه‌ده‌غه بووه. له سوریه به پێی سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته حاشا له بوونی كورد له‌و وڵاته‌دا كراوه‌و ته‌نانه‌ت كورد له وه‌رگرتن ره‌گه‌زنامه‌ی وڵاته‌كه‌ی بێ به‌ش كراوه.
له ئێرانیش دا به پێی دابه‌شكردنی ویلایه‌ته‌كان‌و دواتر ئوستانه‌كان، كوردستان به‌سه‌ر ئوَستانه‌كانی ئازه‌ربایجانی روژئاوا،كوردستان،كرماشان،ئیلام و لوڕستان چه‌ند ئوستانی دیكه وه‌ك: خوزستان، هه‌مه‌دان، چوارمه‌حاڵی به‌ختیاری‌و كه‌هكیلویه‌وبویرئه‌حمه‌د كه‌مینه‌كی كوردیان تێدا ده‌ژی. له شاری تاران ١ میلیون كورد ده‌ژین‌و له قوچانیش دا به پێی ئامارێك له ساڵی ١٧٩٦ دا ٥٠ هه‌زار بنه‌ماڵه‌ی كورد له‌وێ ژیان ده‌كه‌ن. ئه‌و كوردانه به پێی ئه‌مری “شاعه‌بباسی سه‌فه‌وی” بۆ ئه‌وێ ناردراون ئێستا حه‌شیمه‌ته‌كه‌یان خۆی له زیاتر له 600 هه‌زار كه‌س ده‌دا.٣ مه‌به‌ست له دابه‌ش كردنی خاكی كوردستان له لایه‌ن داگیر كه‌راونه‌وه دابِڕانی كورد به نیسبه‌ت یه‌كترو هه‌رچی باشتر‌و ئاسانتر به‌رێوه‌بردنی سیاسه‌تی دژ به كورد بووه كه به درێژایی مێژوو ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌ركه‌وتوه. یه‌كێك له‌و سیاسه‌تانه‌ی دوژمن به نیسبه‌ت كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر لوڕ‌ولوڕستان. به‌نیسبه‌ت لوڕه‌كان كیشه‌ی زۆر هه‌یه كه لوڕ كورده یا نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاواز له كورد. زۆر جار ئێمه‌ی كورد وه‌پێش سیاسه‌تی دوژمن كه‌وتین‌و له‌و پێوه‌ندی یه‌دا له ملمان داوه.
ئه‌وه له كاتێك دایه ره‌چه‌ڵه‌كی لوڕ به پێی ده‌یان سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕ پێكراو ده‌چێته‌وه سه‌ر لولوبی‌و له كونترین ره‌چه‌ڵه‌كی كوردن.٤ له سه‌ده‌ی حه‌وتی زایینی هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنی عه‌ره‌ب وشه‌ی كورد بۆ جیا كردنه‌وه‌ی گه‌لانی ئێران كه له گه‌ڵ سامی‌و ئه‌رمه‌نی یه‌كان تێكه‌ڵاو بوون به‌كار برا. ناوی كوردستانیش كه به نیشتمانی كورده‌كان ده‌گوترێ یه‌كه‌م جار له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی سوڵتان “سه‌نجه‌ری سه‌لجوقی” له سه‌ده‌ی دوازده‌هه‌می زایینی به‌و ویلایه‌ته ده‌گۆترا كه‌به هۆی ئه‌م دوڵه‌ته‌وه دامه‌زرا بوو.٥ له‌و پێوه‌ندی یه‌دا نه‌خشه‌یه‌كی جوغرافیایی سه‌رده‌می هه‌خامه‌نشی له یوونانی یه‌كان ده‌ست كه‌وتوه. له دابه‌ش كردنی خاكی ئێران كوردستان له‌و نه‌خشه‌یه‌دا، به ((كوردوئین)) ناو براوه. یه‌كه‌مین كتێبێك باسی ئه‌م ویلایه‌ته ده‌كا‌و سنووره‌كانی دیاری كردوه. “نزهه القلوبی حمه‌دالله مستوفی”یه كه له ساڵی ٧٤٠ كوچی نووسراوه. له‌م په‌رتوكه‌دا سنووری كوردستان له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته عه‌ربی یه‌كان، خوزستان، ئازه‌ربایجان‌و عێراقی عه‌جه‌م دیاری كراوه‌و كوردستان ئه‌م هه‌ریمانه له خۆوه ده‌گرێ، ئالانی، ئه‌لییه‌شته‌ر، به‌هار، خه‌فتیان، كرماشان،ده‌ربه‌ندی تاج خاتون،ده‌ربه‌ندی ره‌نگی،دزبیل،ده‌ینه‌ور،سولتان ئاباد،چه‌مچه‌مال،شاره‌زوور، كرێند‌و خوشان، له‌نگور، ماهیده‌شت، هه‌رسین، وستام.٦ له لایه‌كی دیكه‌وه ” واسیلین نیكیتین” له كتێبه‌كه‌ی خۆی دا نووسێویه‌تی : ناوی كوردستان واته نیشتمانی كورده‌كان، ناوی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ به سنوورێكی دیاری كرا‌و نه‌بووه. له كوردستان خه‌ڵكانێك ژیان ده‌كه‌ن كه زۆربه‌یان خاوه‌نی یه‌ك ره‌چه‌ڵه‌كن. ئه‌م ناوه تا سه‌ده‌ی دوازده‌ی زایینی له نێو نووسراوه‌كان دا نه‌بووه‌و ته‌نیا له سه‌رده‌می پاشایه‌تی سوڵتان “سه‌نجه‌ر” دواین پاشای گه‌وره‌ی سه‌لجوقی یه‌كاندا هاتوه.
ناوبراو ویلایه‌تێكی به ناوی كوردستان دروست كردوه‌و ناوه‌ندی به‌رێوه‌به‌ری ئه‌و ویلایه‌ته‌ی قه‌ڵای به‌هار له باكووری رۆژئاوای (شمال غربی) هه‌مه‌دان دا بووه. ئه‌و ویلایه‌ته ده‌ینه‌وه‌ر‌و كرماشان له رۆژهه‌ڵاتی چیاكانی زاگروس‌و شاره‌زوور‌و سه‌نجاب له رۆژئاوای ئه‌م كێوانه له خۆوه گرتوه.٧ به نیسبه‌ت لۆڕه‌كان، دوكتور قاسملووی نه‌مر له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك دا به ناوی ؛كوردستان‌و كورد؛ به‌م شێوه‌یه باس ده‌كا: تا ئیستاش لوڕ‌و لوڕستان له نێوان رۆژهه‌ڵاتناسه‌كان‌و كورده‌كانیش دا جێگای باسن. لێره‌دا دوو رای سه‌ره‌كی هه‌یه، یه‌كیان كه له نێو كوردا زیاتر لایه‌نگری هه‌یه ده‌ڵێ لوڕه‌كان‌و به‌ختیاریه‌كان كوردن‌و رایه‌كه‌ی دیكه به دوو نه‌ته‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیان دادنێ كه له نه‌ته‌وه‌ی كورد نیزیكن.ژماره‌ی لوڕه‌كان ده‌گاته ٦٥٠٠٠٠ كه‌س هی به‌ختیاریه‌كان ٠٠٠/٤٠٠ هه‌زار كه‌س. هه‌ر چه‌ند ئێمه نامانه‌وه‌ێ به درێژی باسی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بكه‌ین، به‌ڵام پێویسته نه‌زرێكی روونمان له‌و باره‌وه هه‌بی. پاش لێكۆڵینه‌وه‌ی دوو ڕایه‌كه‌ی پێشوو هه‌لومه‌رجی عه‌ینی مه‌ڵبه‌نده‌كه به نه‌زه‌ری ئێمه باشتر وایه له نێوان لوڕ‌و به‌ختیاری دا فه‌رق دابنرێ. لوڕه‌كان له شیمالی چۆمی ئاودز بو لای شاری كرماشان داده‌نیشن، له كاتێك دا به‌ختیاریه‌كان كه‌وتوونه‌ته مه‌ڵبه‌ندی جنووبی ئه‌و چۆمه بۆ لای رۆژهه‌لات. ئێمه لوڕه‌كانی دانیشتووی شیمالی چۆمی ئاودز به كورد ده‌زانین‌و مێژووش ئیسباتی كردوه كه لوڕ‌و كورد هه‌میشه و تا ئێستا دراوسێی یه‌كتر بوون. ئه‌مجار كورد له عه‌شیره‌تی گوتی كه‌وتوونه‌ته‌وه‌و لوڕه‌كانیش پاشماوه‌ی عه‌شیره‌تی لولوبین.
ئه‌وانه‌ش دوو عه‌شیره‌ت له عه‌شیره‌ته‌كانی زاگروسن كه له ٢٥٠٠ ساڵ پێش زایین له مه‌ڵبه‌ندی زاگروسی جنوبی دا پێكه‌وه ژیاون. ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌ش ناوچه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بووه كه هه‌تا سه‌ده‌ی سێزده كوردستانی ئێران به لوڕستانیشه‌وه به‌شێك بووه له‌و مه‌ڵبه‌ده كه عه‌ره‌به‌كان پێ یان ده‌گوت مه‌ڵبه‌ندی كوێستان. له‌هجه‌ی لوڕیش ئه‌وه‌نده وه‌ك زمانی كوردی ده‌چێ كه له نێوان له‌هجه‌ی كوردی كرماشان‌و له‌هجه‌ی لوڕی دا هیچ جیاوازی نیه. ئه‌وه له‌گه‌ڵ ڕوحی نه‌ته‌وایه‌تی لوڕه‌كان‌و شارستانیه‌تی لوڕكانیش دێته‌وه. كتێبی (شه‌ره‌فنامه) كه ساڵی 1١٥٩٦ ئه‌میر شه‌رفخانی بتلیسی له‌سه‌ر مێژووی كورد نووسیویه‌تی‌و ساڵی ١٨٦٠ی زایینی بۆ یه‌كه‌م جار له پیتروبورگ بڵاو كراوه‌ته‌وه، كورده‌كان ده‌كاته چواربه‌ش:
١- كرمانج
٢- لوڕ
٣- كه‌لهۆڕ
٤- گۆران.
له‌و وتانه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌ر ده‌كه‌وێ كه كورد‌و لوڕ له نه‌زه‌ر مێژوو نووسان دا یه‌ك نه‌ته‌وه‌ن: “كه‌ریم خان سه‌رۆكی لوڕ بوو كه له مه‌ڵبه‌ندی زه‌ند ده‌ژیان (گه‌لانی ئاسیای ناوه‌ڕاست ــ به زمانی روسی ــ موسكو ١٩٥٧- لاپه‌ره‌ی ٢٦٦)” گرنگترین ئه‌و عه‌شیره‌تانه كه به زمانی كوردی قسه‌یان ده‌كرد، له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا عه‌شیره‌تی زه‌ند بوو… ئه‌و عه‌شیره‌ته ته‌ختی پاشایه‌تی ئێرانی هێنایه ده‌ست خۆی” (دوكتور “هدایه‌تی” (تاریخ زه‌ند) به فارسی ، تاران، ١٩٥٦ لاپه‌ره‌ی ٧٨). هه‌ر له‌و سه‌رچاوه‌یه‌دا ده‌ڵێ: له خورده‌م ئابادیش (واته ناوه‌ندی لوڕستان) ژماره‌یه‌ك له عه‌شیره‌ته كورده‌كان پێشوازیه‌كی گه‌رمیان له كه‌ریم خان كرد. كاتێك “ڕووسۆ” له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا عه‌شیره‌ته‌كانی لوڕی ده‌ژمارد باسی كه‌لهوڕ، موكری‌و زه‌نگه‌نه‌ی كرد كه ئێستا هه‌موو لایه‌ك به كوردیان ده‌زانن. به‌و جۆره ده‌توانین بڕوامان وابێ كه زۆربه‌ی لوڕه‌كان له پاش گه‌شه كردنی پێوه‌ندی یه‌كانی ئابووری‌و جێگیر بوونی نه‌ته‌وه‌ی كورد، ده‌بن به به‌شێك له گه‌لی كورد٨. به‌و شێوه‌یه ده‌بینین ته‌واوی ئه‌و سه‌رچاوانه لوڕستانیان به به‌شێك له كوردستان زانیوه.
له‌سه‌ر ره‌چه‌ڵه‌كی كورد‌و سه‌لماندنی كورد بوونی لوڕ به ده‌یان سه‌رچاوه‌ی جێگای باوه‌ڕ هه‌یه‌و له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی كورتدا ناكرێ ئاماژه به هه‌موویان بكه‌ین. له بواری زمانه‌وانیشه‌وه هه‌ر وه‌كوو له سه‌رچاوه‌كان دا هاتوه: زمانی كوردی به چوار دیالێكتی سه‌ره‌كی دابه‌ش كراوه كه له رووی هه‌ل‌و مه‌رجی جوغرافیایی یه‌وه ته‌واو گونجاوه.
١- دیالێكتی كرمانجی باكوور.
٢- دیالێكتی كرمانجی نێوه‌ڕاست.
٣- دیالێكتی كرمانجی باشوور.
٤- دیالێكتی گۆران. دابه‌ش بوونی ئه‌م دیالێكتانه له كوردستان دا به پێی نه‌خشه‌ی ژماره یه‌ك دایه: هه‌ركام له‌م دیالێكته سه‌ره‌كیانه چه‌ند لقێكی دیالێكتی ناوچه‌یی به گشتی وێك چوویان هه‌یه كه بریتین له:
١- كرمانجی باكوور: بایزیدی، هه‌كاری، بۆتانی، شه‌مدینانی، به‌هدینانی، دیالێكتی رۆژئاوا.
٢- كرمانجی نێوه‌ڕاست: موكری، سۆرانی، ئه‌رده‌ڵانی، سلیمانی، گه‌رمیانی.
٣- كرمانجی باشوور: لوڕی ره‌سه‌ن، به‌ختیاری، مامه‌سه‌نی، كوهگڵۆ، له‌ك، كه‌لهوڕ.
٤- گۆران: گۆرانی ره‌سه‌ن، هه‌ورامی، به‌جه‌لانی، زازا.
١٠ هه‌روه‌ك له‌و سه‌رچاوه‌یه‌دا هاتوه،دیالێكتی لوڕی كه‌وتوه‌ته نێو كرمانجی باشوور‌و به‌شێكی سه‌ره‌كی ئه‌و دیالێكته پێك دێنێ. ئه‌م دابه‌ش كردنه‌ی له دیالێكته ناوچه‌یی یه‌كان له نه‌خشه‌ی ژماره‌ی ٢دا هاتوه. زۆر بوونی دیالێكته ناوچه‌یی یه‌كان ته‌نیا تایبه‌ت به نه‌ته‌وه‌ی كورد نیه، به‌ڵكوو ئه‌م جیاوازی یه له زمانه‌كانی دیكه‌ش دا ده‌بینرێ. بۆ وێنه زمانی فارسی به ده‌یان دیالێكتی ناوچه‌یی هه‌یه وه‌ك دیالێكتی: شیرازی، ئیسفه‌هانی، یه‌زدی، كرمانی، ره‌شتی، مه‌شهه‌دی‌و … هتد به‌ڵام له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موویان زمانێكی یه‌كگرتووی فارسی هه‌یه كه دیالێكتی تایبه‌تی هیچ ناوچه‌یه‌ك نیه‌و بووه‌ته زمانی ره‌سمی فارسه‌كان‌و ته‌نانه‌ت ئێرانیش. له نێو عه‌ره‌ب‌و توركیش دا دیالێكتی ناوچه‌یی یه‌كان زۆر زه‌ق‌و به‌رچاون.
ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سه‌ی عه‌ره‌بی یا توركی نازانێ زۆر به ئاسانی ئه‌م جیاوازی یه‌ی بۆ ده‌ر ده‌كه‌وێ. هۆكاره‌كانی زۆر بوونی دیالێكتی زمانی كوردی هۆكاری زۆر بوونی دیالێكته كوردی یه‌كان زۆره، به‌ڵام له‌سه‌ر یه‌ك، دوو هۆكاری سه‌ره‌كی له‌م بواره‌دا شوێنه‌واری زۆری داناوه.
١- هۆكاری سروشتی: هه‌ڵكه‌وتوویی كوردستان له به‌رزایه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست (زنجیره چیاكانی زاگروس) یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كی یه‌كانی زۆر بوونی دیالێكتی زمانی كوردی یه. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه (سروشتی كوردستان) له رۆژه‌گاره‌كانی زۆر دوور كه ئیمكانات‌و كه‌ره‌سته‌ی هاتووچو هه‌روه‌ها ده‌زگای راگه‌یاندن نه‌بووه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش، شاخی زۆر سه‌خت‌و دوڵ‌و سه‌رما‌و سه‌هوڵ ده‌ستی داوه‌ته یه‌ك تا دابڕانێكی سروشتی له نێوان ناوچه كوردی یه‌كان دروست بێت‌و خه‌ڵكی كورد به‌و شێوه‌یه نه‌توانن هاتووچوی یه‌كتری بكه‌ن. هه‌ر بۆیه كه‌متر ئاگایان له یه‌كتر بووه‌و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی دیالێكتی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بێ. به‌ره‌به‌ره هه‌رچی به‌ره‌و پێش ده‌ڕوین‌ومرۆڤـــ به دروست كردنی كه‌ره‌سته‌ی پێشكه‌وتووی هاتووچوو راگه‌یاندن، ئه‌م دیالێكتانه زۆرتر لێك نێزیك بوونه‌ته‌وه. دیاره ئه‌م سروشته‌ی كوردستان لایه‌نی پوزێتیڤی له‌سه‌ر زمانی كوردی داناوه و زمانی كوردی پاراستوه‌و نه‌ێهێشتوه زمانه‌كانی بێگانه به‌و شێوه‌یه كاری تێدا بكه‌ن‌و هه‌ر بۆیه به خاوینی ماوه‌ته‌وه. به واتایه‌كی دیكه هه‌ر ناوچه‌یه‌كی كوردستان شاخاویتر بووبێ دیالێكته‌كه‌ی به باشی ماوه‌ته‌وه.
٢- هۆكاری سیاسی: كوردستان یه‌كیه‌تییه‌كی سیاسی ئه‌وتۆی به خۆیه‌وه نه‌دیوه، تا هه‌موو ناوچه‌و هه‌ریمه‌كانی بگرێته‌وه. هه‌ر بۆیه ئه‌و بچڕبچڕی یه‌ش نه‌یتوانیوه كه‌له‌پوورێكی وێژه‌ی هاوبه‌ش‌و به گشتی بۆ بره‌خسێنێ. له مێژووی كوردا هێندێك ده‌وڵه‌ت‌و میرنشین كه ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌یه‌كی كوردستانیان وه‌ده‌سته‌وه گرتوه، هه‌وڵی دروست كردنی زمانێكی یه‌كگرتووی كوردیان نه‌داوه‌و ته‌نیا دیالێكته ناوچه‌یی یه‌كانیان په‌ره پێداوه. جیا له‌م هۆیانه ده‌سه‌ڵاتدارانی حاكم به‌سه‌ر كوردستانیش، جیا له‌وه‌ی كوردستان به‌سه‌ر چوار وڵات دابه‌ش كراوه، له به‌شه كوردستانه‌كه‌ی خۆیان دا دابڕانێكی دیكه‌ی سیاسی یان به‌سه‌ر كورد سه‌پاندوه. ئه‌م دابڕانه وای له ناوچه‌و هه‌ریمه كوردی یه‌كان كردوه، پێوه‌ندییان تا ئاستێكی زۆر دابه‌زێنێ‌و ئه‌م نه‌بوونی پێوه‌ندی یه‌ش كاریگه‌ری كردوته سه‌ر ناوچه‌كانیش‌و نه‌یانتوانی، ئاڵوگوری كولتوور‌و دیالێكته ناوچه‌یی یه‌كان بكه‌ن. به پێچه‌وانه ده‌سه‌ڵاتی حاكم به‌سه‌ر كوردستان فه‌رهه‌نگ‌و زمانی ده‌سه‌ڵاتدارانی له كوردستان په‌ره پێداوه‌و له‌م سه‌ردمه‌ش دا شوێنه‌واری ئه‌م فه‌رهه‌نگ‌و زمانه بێگانه‌یه له دیالێكته كوردی یه‌كاندا به‌رچاوه بۆ وینه شوێنه‌واری فارسی، عه‌ره‌بی، و توركی له نێو دیالێكته كوردی یه‌كان دا هه‌ست پێ ده‌كرێ.
دابڕان‌و بچڕبچڕ بوونی خاكی كوردستان له هه‌ر چوار پارچه‌ی ، ئه‌و ده‌ره‌تانه‌ی بۆ دوژمن خولقاندوه كه به درێژایی مێژوو ده‌ست بخاته نێو فه‌رهه‌نگ‌و كولتوور‌و دیالێكته كوردی یه‌كان، تا كورده‌كان زۆرتر له یه‌ك جیا بكاته‌وه كه له‌م پێوه‌ندی یه‌دا مه‌زهه‌بی كردوه‌ته كه‌ره‌سته‌یه‌ك‌و لایه‌نی مه‌زهه‌بی له به‌رانبه‌ر لایه‌نی نه‌ته‌وه‌یی له باكووری روَژهه‌ڵاتی كوردستان (لوڕستان، كرماشان‌و ئیلام) كه زۆرینه‌ی كورده‌كان شیعه‌ن به هێز بكا. هه‌ر بۆیه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه تا ماوه‌یه‌ك كاریگه‌ری بووه سه‌ر كورده‌كان به‌شیعه‌و سوننی‌و هه‌ر دوولا پێ یان وابوو كرد ته‌نیا سوننه‌یه‌و ئه‌وانه‌ی شێعه‌ن كورد نین.له‌و راستایه‌دا كه‌مته‌رخه‌می حیزبه كوردی‌یه‌كانیش شوێنه‌واری نیگه‌تیڤی له سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه دانابوو. به داخه‌وه رێكخراوه كوردیه‌كان له رابردوودا، چوار چێوه‌ی چالاكی‌و تێكوشانی خۆیان له‌و ناوچه‌و هه‌ریمانه په‌ره پێ نه‌داوه تا سیاسه‌ه‌كانی رێژیم پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه. به خوشی یه‌وه ئێستا هه‌ردوو لایه‌نی شێعه‌و سوننی كورد ده‌ستی دوژمنیان بۆ ئاشكرا بووه‌و لایه‌نی نه‌ته‌وه‌یی یان به لاوه گرینگتره. حیزبه كوردی یه‌كانیش چوار چێوه‌ی خه‌بات‌و تێكوشانی خۆی له‌م ناوچانه په‌ره پێداوه‌و له‌و ماوه‌یه‌دا كاریگه‌ری باشی بووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌م مه‌سه‌له‌یه راگه‌یاندنی كوردی ده‌بێ قه‌ره‌بووی رابردوو بكاته‌وه‌و زۆرتر گرینگی به كێشه‌ی كورد له ناوچه‌كانی باكووری كوردستان به تایبه‌تی لوڕستان بدا.
دوژمن بۆ لاواز كردنی جووڵانه‌وه‌ی گه‌لی كورد ئه‌وه‌ی له ده‌ستی هاتوه دریغی نه‌كردوه له قه‌لاچو كردن، ئه‌نفال، بومباران، ئیعدام، ته‌بعید‌و … هتد بگره تا ده‌گاته لاواز كردنی فه‌رهه‌نگ‌و كولتووری كوردی به ڵكوو بتوانێ ناوچه‌یه‌ك له كورد بوون بسڕێته‌وه. ئه‌م سیاسه‌ته‌ی رێژیمه‌كانی حاكم به‌سه‌ر گه‌لی كورد هه‌ر له كونه‌وه داوی بۆ هه‌ریمه كوردی یه‌كان دا، داناوه‌ته‌وه، به داخه‌وه هێندێ جار كورد بۆ خۆی له رووی نائاگاهی یه‌وه په‌ره‌ی به‌و سیاسه‌ته‌ی دوژمن داوه‌و وه‌پێشی كه‌وتوه. هه‌ر وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێ كرد مه‌سه‌له‌ی لوڕستان یه‌كێك له‌و ناوچانه بووه كه ئێستاش به‌شێك له كورده‌كان به هۆی ناشارازایی و نه‌بوونی زانیاری پێویست به كوردستانی نازانن. ته‌نانه‌ت سه‌ره‌ڕای سیاسه‌تی دوژمن به نیسبه‌ت لوڕ‌و لوڕستان، لۆڕه‌كان هیچ چه‌شنه داوكاری یه‌كیان بۆ سه‌لماندنی نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیان نه‌بووه‌و خۆیان به كورد ده‌زانن‌و فه‌رهه‌نگ‌و كولتوور‌و دیالێكتی ئه‌م ناوچه‌یه ئه‌وه‌ی به ته‌واوی ده‌رخستوه، جل‌وبه‌رگی لوڕی هیچ چه‌شنه جیاوازی له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی دیكه‌ی كودستان دا نیه، كورده‌كانی ناوچه‌ی سنه، كامیاران، هه‌مه‌دان، كرماشان‌و ئیلام زۆر به ئاسانی له دیالێكتی لوڕی تێده‌گه‌ن‌و ته‌نانه‌ت جیاوازی دیالێكتی لوڕی له‌گه‌ڵ دیالێكتی ئه‌م ناوچانه له به‌راورد له‌گه‌ڵ دیالێكتی ناوچه‌كانی باكوور له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی كوردستان زۆر كه‌متره.
ئه‌م سیاسه‌ته‌ی دوژمن ئێستا به شێواز‌و ناوێكی دیكه‌وه له به‌شێكی دیكه‌ی كوردستان ده‌ستی پێ كردوه. له كاتی سه‌رهه‌ڵدانی شورشه‌كانی گه‌لی كورد،زۆر بوون ئه‌وانه‌ی چه‌كی دژی گه‌لی یان بۆ سه‌ركوتی نه‌ته‌وه‌كه‌یان هه‌ڵگرت‌و پاڵیان به دۆژمنه‌وه دا، ئه‌م جۆره كه‌سانه له فه‌رهه‌نگی كورده‌واری دا به جاش ناسراون. ئه‌وانه‌ی تا دوێنێ شاخ‌و دۆڵ‌و دشتیان ده‌كرد به‌ڵكوو پێش به خه‌بات‌و تێكوشانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بگرن. ئه‌وانه‌ی تا دوێنێ وه‌پیش هێزه‌كانی دوژمن ده‌كه‌وتن‌و ماڵ به ماڵ ده‌گه‌ڕان‌و دڵسوزانی گه‌ڵ‌و نیشتمانیان به دوژمن ده‌ناساند. ئێستا ئه‌م خۆ فروشانه شێوازی خیانه‌تیان گۆڕیوه و به هه‌ڵگرتنی قه‌له‌م‌و به ناوی رووناكبیری كوردی دیسان خزمه‌ت به دوژمن‌و دژی نیشتمانه‌كه‌ی خۆی هه‌نگاوی هه‌ڵگرتوه. به داخه‌وه هێندێك كوردی دڵسوز به‌ڵام ساوێلكه به هۆی ناشاره‌زایی یه‌وه كه‌وتوونه‌ته داوی ئه‌م پیلانه‌ی دوژمن. ناوچه‌ی هه‌ورامان یه‌كێك له كۆنترین ناوچه‌كانی كوردستانه،كه فه‌رهه‌نگ‌و كولتووری هه‌ر وه‌كوو خۆی ماوه‌ته‌وه‌و دوژمن تا ئێستا نه‌یتوانیوه پیلانه‌كانی خۆی له‌و ناوچه‌یه‌دا به‌رێوه به‌رێ.
فه‌رهه‌نگ‌و كولتووری هه‌ورامان، یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌ندترین فه‌رهه‌نگه‌كانی كوردی پێك دێنێ‌و هه‌موو كوردێك له هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان شانازی پێوه ده‌كا. ته‌نانه‌ت له رۆژه نه‌ته‌وه‌یی‌و جێژن‌و ئه‌و رۆژانه‌ی كه كورد هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی خۆی ده‌ر ده‌خا به شانازی یه‌وه جل‌وبه‌رگی كوردی (رانكه‌و چوخه، كڵاش‌و فه‌ره‌نجی) له به‌ر دكا‌و شانازی به كورد بوونی خۆی ده‌كا. ئه‌مه له كاتێك دایه ئه‌و جل‌وبه‌رگانه به‌رهه‌می ده‌س‌و په‌نجه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌ی هه‌ورامانن. هه‌ورامان دیالێكتی ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌یه‌و له به‌راورد له‌گه‌ڵ دیالێكته كوردی یه‌كانی دیكه وه‌كوو خۆی ماوه‌ته‌وه. كه ئه‌مه‌ش هۆكاری سروشتی هه‌یه‌و به هۆی شاخاوی بوونی ناوچه‌ی هه‌ورامان‌و سه‌خت بوونی رێگاكانی هاتووچو له‌م ناچه‌یه‌دا، پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی دیكه تا ئاستێكی زۆر كه‌م بووه، هه‌ر بۆیه، هه‌م دوژمن نه‌یتوانیوه شاخه‌كانی هه‌ورامان ببڕێ تا ده‌ست له فه‌رهه‌نگ‌و كولتووری ناوچه وه‌ربدا‌و هه‌م نه‌بوونی پێوه‌ندی یه‌كی به هێز كاری كردوه كه دیالێكتی هه‌ورامی بۆ ناوچه‌كانی دیكه گرانتر بێت. له‌م سه‌رده‌مه‌ش دا، به هۆی لاوازی راگه‌یاندنی كوردی له‌م ناوچه‌یه‌و وه‌پشت گوێ خستنی داواكاری یه‌كانیان گوڕه‌پان بۆ سیاسه‌ته‌كانی دوژمن كراوه‌ته‌وه.
ساڵی ٢٠٠٦ی زایینی گروپێكی هه‌ورامی له باشووری كوردستان چه‌ند داواكاری یه‌كیان پێشكه‌ش پارلمانی هه‌رێمی كوردستان كرد‌و له‌و داواكاری یانه‌دا هاتوه: “ناساندنی دیالێكتی هه‌ورامی وه‌ك زمانێكی ره‌سمی‌و به هه‌ورامی كردنی پروگرامه‌كانی خوێندن‌و جیاكردنه‌وه‌ی داهاتی تایبه‌ت به ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له دارایی هه‌ریم”.
١١ . ئه‌مه به‌شێك له داواكاری یه‌كانی ئه‌م گرووپه رادیكاڵه‌یه‌و ده‌یانه‌وێت ئه‌م خواسته‌یان له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆ دابین بكرێ . ئه‌وه بۆ یه‌كه‌مجاركه له لایه‌ن گرووپێكی هه‌ورامی دیالێكتی هه‌ورامی یه وه‌ك زمانێكی سه‌ربه‌خۆ بناسرێ. ئه‌م ئیدیعایه له لایه‌ن به‌شَكی زۆر له هه‌ورامی یه رووناكبیره‌كان دا ره‌د كراوه‌ته‌وه.چ شتێك له پشته‌وه‌ی داواكاری ئه‌م گرووپه هه‌ورامی‌یه دایه؟ هه‌ر وه‌ك ئاماژه‌ی پێ كرا، كه‌م‌و كۆڕی سه‌ره‌كی له خۆمانه‌وه ده‌ست پێده‌كا. به داخه‌وه راگه‌یاندنی كورد‌و به گشتی ده‌سه‌ڵاتی كوردی ته‌نانه‌ت حیزبه‌كانیش به نیسبه‌ت ناوچه‌ی هه‌ورامان زۆر كه‌مته‌رخه‌می یان له خۆ نیشان داوه كه ئاكامه‌كه‌ی بووه‌ته ئه‌و داواكاری یه.
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ته‌نیا له چوارچێوه‌ی ئه‌م دواكاریه‌دا نه‌به‌سراوه‌ته‌وه. به‌ڵكوو له پشته‌وه‌دا، له لایه‌ن رووناكبیرانی سه‌ر به دوژمن كه پێشتر باسیان كرا كومه‌ڵگای هه‌ورامی هان ده‌ده‌ن‌و كه‌م‌و كوڕی یه‌كان زه‌ق ده‌كه‌نه‌وه‌و تێ یان ده‌گه‌ینن مافی خۆتانه‌و ده‌بێ وابێ‌و وابرواو…هتد. ماوه‌ی چه‌ند ساڵیكه ئه‌م باسه له نێوان هه‌ورامی یه‌كان له لایه‌ن ئه‌و رووناكبیرانه‌دا، هاتوه‌ته به‌رباس‌و هه‌ر كه‌سێك به جۆرێك رای خۆی ده‌رده‌بڕێ. هێندێك پێیان وایه هه‌رامی زمانێكی سه‌ربه‌خۆیه، به‌ڵام زۆرینه‌ی هه‌ورامی یه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه ئه‌مه پیلانه‌و دارێژه‌ری ئه‌م پیلانه‌ش دوژمنه‌و ده‌بێ له‌م پێوه‌ندییه‌دا وریا بین‌و هه‌ر وه‌كوو پیلانه‌كانی دیكه پووچه‌ڵی كه‌ینه‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به كورده‌وه هه‌یه‌و كه‌لێنی كردوه‌ته‌وه تا دوژمن كه‌ڵكی لێ وه‌ربگرێ‌و دووبه‌ره‌كی بخاته نێو كورد، له په‌راوێز خستنی ناوچه‌ی هه‌ورامان، فه‌رهه‌نگ‌و كولتوور‌و دیالێكتی هه‌ورامی بووه. به داخه‌وه تا ئێستا راگه‌یاندنی كورد ئه‌وه‌ی سۆرانی بووه زۆرتر په‌ره‌ی به دیالێكتی خۆی داوه‌و له بادینیش‌و دیالێكته‌كانی باكووریش به هه‌مان شێوه بووه. لێره‌دایه كه هه‌ورامی خۆی له نێو راگه‌یاندنی كوردی‌دا نابینێته‌وه. ئه‌وه له كاتێك دایه دیالێكته‌كه‌ی زۆر به خاوێنی‌و ده‌وڵه‌مه‌ند ماوه‌ته‌وه. نیزیك به ١٠ كاناڵی ئاسمانی كوردی‌و چه‌ندین كاناڵی ناوچه‌یی كورد هه‌یه كه به‌رنامه‌كانیان یا به دیالێكتی كرمانجی باكوور بووه یا كرمانجی نێوه‌ڕاسته. دیاره له‌وانه‌یه له‌و كاناڵانه‌دا مانگێك جارێك له‌سه‌ر هه‌ورامان به‌رنامه‌یه‌كی فه‌رهه‌نگی بڵاو ببێته‌وه‌و زۆربه‌ی ئه‌و شتانه هێنده دووپات كراوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ورامی یه‌كانیش لێی وه‌ره‌ز بوون. گله‌یی هه‌ورامی یه‌كان ئه‌وه‌نیه كه له راگه‌یاندنی كوردی دا به دروست كردنی كڵاش، جاجم،رانكه‌وچوخه‌و…هتد وه‌ڵام بدرێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌لێنه‌ی كه له نێو راگه‌یاندنی كوردی دا هه‌یه‌و به زمانه‌كانی فارسی، عه‌ره‌بی، توركی، پڕ كراوه‌ته‌وه، به دیالێكتی هه‌ورامی پڕ بكریته‌وه به‌شێكی زۆر له‌و گله‌یی یانه نامێنێ.
له دیالێكتی هه‌ورامی به سه‌دان وشه‌ی جوانی كوردی هه‌یه كه له دیالێكته‌كانی دیكه‌ی كوردی نیه‌و ده‌توانێ زمانی كوردی ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكا بۆ وێنه له لایه‌ن چه‌ند دڵسوزی هه‌ورامی یه‌وه قامووسێكی هه‌ورامی دانراوه كه زیاتر له ٥١ هه‌زار وشه‌ی هه‌ورامی تێیدایه‌١٢‌و به‌شێكیان ده‌توانن جێنینی وشه فارسی‌و توركی‌و عه‌ره‌بی نێو زمانی كوردی بن. لێره‌دایه به ئاوردانه‌وه‌یه‌ك له‌و ناچه‌یه هه‌م ده‌ستی دوژمن كورت ده‌كه‌ینه‌ه، هه‌م فه‌رهه‌نگ‌و كولتووری ناوچه‌كه‌ش وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌و زمانی كوردی ده‌وڵه‌مه‌ندت ده‌كا. هێندێك له داواكاری هه‌ورامی یه‌كان به‌جێ یه بۆ وێنه له ناوچه‌ی هه‌ورامان له نێو وانه‌كانی خویندن‌دا،دیالێكتی هه‌ورامیش له‌به‌رچاو بگیرێ، یا هاوشێوازی ئه‌و ته‌له‌فزیونه ناوچه‌یی یانه كه له باشووری كوردستان وه‌ك: كویه، رانیه، سولیمانی، هه‌ولێر، ده‌هوك‌و …هتد كه به دیالێكتی ناوچه‌یی به‌رنامه‌كانیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن له ناوچه‌ی هه‌ورامانیش دا ته‌له‌فزیوونێكی ناوچه‌یی هه‌بێ و به دیالێكتی ناوچه‌یی به‌رنامه‌كانی پێشكه‌ش بكا‌و ده‌زگا راگه‌ینه گشتی یه‌كانیش بایه‌خی زۆرتر به‌م ناوچه‌یه بده‌ن‌و به شێوه‌ی فه‌رمی كه‌لێنێك بۆ هه‌ورامی بكه‌نه‌وه تا ئه‌م دیالێكته بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان به‌رنامه‌ی هه‌بێ.
به دڵنیایی وه ئه‌گه‌ر ئه‌م خاڵانه له به‌رچاو بگیرێ، ئه‌و هه‌ورامی یه دڵسوزانه‌ی به‌بێ هیچ چه‌شنه لێكدانه‌وه‌یه‌ك وه‌دوای ئه‌و داواكاری یه نادروسته كه گویا هه‌ورامی زمانێكی سه‌ربه‌خۆیه، ئه‌وانیش رازی ده‌بن‌و مه‌جال به دوژمنیش نادرێ چی دی له كه‌لێنه‌كانی نێو كورده‌واری دا بۆ دروست كردنی ئاژاوه‌و دووبه‌ره‌كی كه‌ڵك وه‌رگرێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر داواكاری یه‌كانیان هه‌ر به‌و شێوه‌یه پشت گوێ بخری‌و گرینگی‌و بایه‌خ به‌م ناوچه‌یه نه‌درێ له‌وانه‌یه له داهاتوودا ئه‌و كیشه‌یه كه بۆ لوڕستان دروست كرا بۆ هه‌ورامانیش بێته پێش.
سه‌رچاوه‌كان: ١- كوردستان‌و كورد (دوكتور قاسملوو لاپه‌ره‌ی ٢٦)
٢- هه‌مان سه‌رچاوه (لاپه‌ره‌ی ٢٧)
٣- هه‌مان سه‌رچاوه (لاپه‌ره‌ی ٢٤)
٤- هه‌مان سه‌رچاوه (لاپه‌ره‌ی ٢٨)
٥- كردها‌و كردستان(د‌رك كینان لاپه‌ری ٦٦)
٦- كرد‌و پیوستگی نژاد‌و تاریخی او ( رشید یاسمی لاپه‌ره‌ی ١٩٤)
٧- كردستان (واسیلین نیكیتین لاپه‌ری ( ٧٥)
٨- كوردستان‌و كورد (دوكتور قاسملوو لاپه‌ره‌ی ٢٧و ٢٨)
٩- زمانی كوردی (فوئاد حه‌مه‌د خورشید لاپه‌ره‌ی ٣٨) ١٠
– هه‌مان سه‌رچاوه (لاپه‌ره‌ی ٤٠) ١١
– گوَڤاری لڤین (ژماره‌ی ٤٧ ساڵی ٢٠٠٦ لاپه‌ره‌ی ٣٨)
١٢- گوَڤاری لڤین ( ژماه‌ری‌٤٧ ساڵی ٢٠٠٦ لاپه‌ره‌ی ٣٨)