ڕێفراندۆم؛
ڕێفراندۆم مافێكی سرووشتی هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كه كه بۆ ده‌ستبه‌ركردنی ئازادی و مافه‌كانی ده‌توانێت وه‌ك ڕێگه‌چاره‌یه‌كی دیموكراتیك كه‌ڵكی لێوه‌ر بگرێت و له‌و ڕێگایه‌وه مافه‌كانی ده‌ستبه‌ر بكات و كێشه‌كانی یه‌كلایی بكاته‌وه،
له به‌شێكی زۆر له وڵاتانی جیهان له زۆربه‌ی كاته‌كاندا بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كان یانخود جێبه‌جێ كردنی داواكارییه‌كانیان پشت به ده‌نگی خه‌ڵك ده‌به‌ستن و به‌و مه‌به‌سته‌ش له ڕێگای ڕێفراندۆمه‌وه گه‌ل بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی ده‌دات، یانخود به به‌ڕێوه‌بردنی ڕێفراندۆم ئاكامی پرسه‌كانی كێشه‌له‌سه‌ر یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه. ڕێفراندۆم مێژووێكی كۆنی هه‌یه و خه‌ڵكانی زاگرۆسنشین له هندێك دۆخی تاییبه‌تدا كه‌ڵكیان لێوه‌ر گرتووه و ئه‌نجوومه‌نی گه‌وره پیاوانی مادیش بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌ی نێو ئه‌نجوومه‌ن ڕێفراندۆمیان به‌ڕێوه بردووه و وه‌ك ڕێگه‌چاره‌ی گونجاو به‌كاریان هێناوه. هه‌نووكه له زۆربه‌ی وڵاتان له كاتی هاتنه‌گۆڕی كێشه‌ی سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌ڵك له ڕێفراندۆم وه‌رده‌گرن و پشت به‌و بنه‌ما دیموكراتییه ده‌به‌ستن.
به‌ڵام پێش به‌ڕێوه‌چوونی خولی ئه‌مجاره‌ی هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی ئێراق سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، كه ئه‌گه‌ر بێتوو جارێكی دیكه مالیكی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێراق بپاڵێوێت و هه‌وڵی به‌دسته‌وه گرتنی ئه‌و پۆسته گرینگه بدات، ئه‌وا هه‌رێم به مه‌به‌ستی جیابوونه‌وه له ئێراق ڕێفراندۆم به‌ڕێوه ده‌بات و پرسی مانه‌وه و درێژه‌دان به ژیانی سیاسیی له چوارچێوه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا یه‌كلایی ده‌كاته‌وه. سه‌رۆكی هه‌رێم باسی له‌وه نه‌كرد كه ئایا ڕێفراندۆم ته‌نیا له هه‌رێم به‌ڕێوه ده‌چێت یانخود “ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم”یش ده‌گرێته‌وه! باسی له‌وه نه‌كرد كه بۆچی ته‌نیا له ئه‌گه‌ری خۆ پاڵاوتنه‌وه‌ی نوری مالیكی،دا ڕێفراندۆم به‌ڕێوه ده‌چێت؟ سه‌ربه‌ستیی و سه‌ربه‌خۆیی مافێكی سرووشتی نه‌ته‌وه‌ی كورده و په‌یوه‌سته به بوونی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌وه، نابێ ئه‌و پرسه مانوڕی سیاسیی پێوه بدرێت و به خۆپاڵاوتن و خۆنه‌پاڵاوتنی كه‌س و كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسیی پێون بكرێت. هاوكات هێنانه‌گۆڕی پرسی ڕێفراندۆم له‌م دۆخه‌دا پێویستی به ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر مالیكی سه‌رۆكوه‌زیری نوێی ئێراق نه‌بێت، ئیتر كێشه‌كانی نێوان هه‌وڵێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر ده‌كرێن؟ له مێژووی نوێی ئێراقدا و له‌پاش ڕۆخانی ڕژیمی به‌عس كام له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق مافی كوردی به فه‌رمی ناسیوه و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان حوكوومه‌تی هه‌رێم و حوكوومه‌تی ناوه‌ندی داوه؟ كام سه‌رۆكوه‌زیر له پاش ڕۆخانی ڕژیمی به‌عس كێشه‌ی “ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم”ی چاره‌سه‌ر كردووه و مافی بنه‌ڕه‌تیی بۆ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه! بۆیه ده‌ڵێم ده‌بێ سه‌ركردایه‌تی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان بیر له ڕێگاچاره‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تیی بكاته‌وه و كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به ئاڵووگۆڕپێكردنی سه‌رۆكوه‌زیر چاره‌سه‌ر ناكرێن.
كێشه‌كانی هه‌رێم پێش ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی؛
هه‌رێمی كوردستان به‌كام ژێرخانی ئابووری به‌هێز ده‌یهه‌وێت هه‌نگاو به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی بهاوێژێت! هه‌رێمی كوردستان به‌كام یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌یهه‌وێت ئه‌م دۆخه تێپه‌ڕێنێت و سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ست بهێنێت! تاكوو ئیستاش هێزه‌كانی سیاسیی هه‌رێم له‌مه‌ڕ پرسی ڕێفراندۆم یه‌كده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست نین! تاكوو ئیستاش هه‌رێم له‌باری به‌رهه‌مهێنان و دابینكردنی بژێوی ژیانی هاوڵاتییانی كوردستان پشتی به وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر و ناوه‌ند به‌ستووه! پێكهێنانی زمانی ستانداردی كوردی كه یه‌كێ له ئه‌ركه هه‌ره گرینگه‌كانی حوكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه، جێبه‌جێ نه‌كراوه، تاكوو ئیستاش هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی له‌مه‌ڕ ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌دی ناكرێت، یاسای بنه‌ڕه‌تیی هه‌رێم خوێندنه‌وه‌ی قووڵی بۆ نه‌كراوه و كه‌موكورتییه‌كانی چاره‌سه‌ر نه‌كراون، ئیستاش بۆ چاره‌سه‌ركردنی هندێك كێشه‌ی یاسایی په‌نا بۆ چاره‌سه‌ره یاساییه‌كانی سه‌رده‌می به‌عس ده‌به‌ن.
نۆروێژییهكان پتر له نه‌وه‌د ساڵ پێش ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی، یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵاته‌كه‌یان نووسیی، بناغه‌ی ئابوورییه‌كی سه‌ربه‌خۆ و به‌هێزیان داڕشت و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ییان بته‌و كرد، ئیستاش له هه‌رێمی كوردستاندا حیزبی سیاسیی هه‌یه بۆ ده‌ركردنی بڕیاری سیاسیی و ته‌نانه‌ت نێوحیزبیش په‌نا بۆ وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر ده‌بات. بۆیه له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌م كه سه‌ركردایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان پرسی ڕێفراندۆم وه‌ك كارتی سیاسیی و به مه‌به‌ستی گوشار خستنه‌سه‌ر حوكوومه‌تی ئێراق به‌كار ده‌هێنێت، ئه‌وه‌ش به سیاسه‌تێكی درووست و گونجاو پێناسه ناكه‌م، چونكه سه‌ربه‌خۆیی و مافی چاره‌نووس پرسێكی ئه‌وه‌نده گرینگ و پڕ بایه‌خه كه نابێ مانوڕی سیاسیی پێوه بدرێت، به‌ڵكوو ده‌بێ به‌كرده‌وه هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵگیرێت. نزیك به ده ساڵ ده‌بێت كه هه‌رێم ئه‌و پرسه وه‌ك كارتی سیاسیی و گوشار ده‌كاته ڕۆژه‌ڤی میدیاكانی كوردستان و ئێراق و دواتر كپی ده‌كاته‌وه.
ئه‌گه‌ر پرسی ڕێفراندۆم مژاری په‌یوه‌ست به كارتی سیاسیی و به مه‌به‌ستی گوشار خستنه‌سه‌ر حوكوومه‌تی ئێراق نییه، ئایا ئه‌و به‌شه له خاكی كوردستان كه پێناسه‌ی “ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم”ی به‌سه‌ردا سه‌پاوه له‌خۆ ده‌گرێت؟ له‌به‌ر ئه‌وه سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان تاكوو ئیستاش پرسی ناوچه‌كانی كێشهلهسهری یه‌كلایی نه‌كردووه‌ته‌وه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌رێم ده‌توانێ به‌پێی یاسا ڕێفراندۆم به‌ڕێوه ببات و سه‌ربه‌خۆیی ڕابگه‌یه‌نێت، چونكه پارله‌مانی خۆی هه‌یه و ئه‌و پارلهمانهش له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندییه‌وه به‌فه‌رمی دانی پێدا نراوه و گه‌لی كوردستانیش ده‌نگی پێداوه و بڕیار له‌سه‌ر هه‌ر پرسێك بدات، ده‌توانێ له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا شه‌رعییه‌تی بۆ به‌ده‌ست بهێنێت. به‌ڵام من سه‌ربه‌خۆییه‌ك به‌بێ “ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم” به خۆكوشتنی سیاسیی ئه‌ژمار ده‌كه‌م. بۆیه ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی به‌بێ كه‌ركووك و “ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم” بیرۆكه‌یه‌كی به‌هێز نییه و خه‌ون و ئاواتی كورد به‌دی ناهێنێت.
هاوكات له ئه‌گه‌ری به‌ڕێوه‌چوونی ڕێفراندۆم له هه‌رێمی كوردستاندا به‌بێ “ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم” ده‌توانێت شه‌رعییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بێت، به‌ڵام ناتوانێ شه‌رعییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی به‌ده‌ست بهێنێت. له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته كه له‌یه‌ك كاتدا ڕێفراندۆم له هه‌ردوو به‌شی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌ڕێوه بچێت، چونكه ئه‌وه ته‌نیا ڕێفراندۆمه كه جیابوونه‌وه‌ی كوردستان له ئاستی نێوده‌وڵه‌تییدا به یاسایی ده‌كات و شه‌رعییه‌تی نێوده‌وڵه‌تیی پێ ده‌به‌خشێت. ده‌بێ هه‌نووكه سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه بۆ گه‌لی كوردستان ڕوون بكاته‌وه كه ئایا ئه‌و ڕێفراندۆمه‌ی كه باسی ده‌كات، چ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی بۆ كراوه؟ ئایا ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به مه‌به‌ستی به‌ده‌ست هێنان و كۆكردنه‌وه‌ی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم به‌ڕێوه ده‌چێت؟ یانخود زه‌ق كردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسه له‌م دۆخه‌دا ته‌نیا مه‌به‌ست گوشاره بۆ سه‌ر حوكوومه‌تی ئێراق؟ بۆیه چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و هه‌م ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان پێویستی به خوێندنه‌وه‌ی نوێی سیاسیی ناوچه‌كه و كوردستان هه‌یه، به‌بێ ئه‌و خوێندنه‌وه نوێیه قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم زیاتر ده‌بن و كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر دۆخی ژیانی هاوڵاتییانی كوردستانیش داده‌نێت.
هه‌رێم و به‌غدا و كێشه‌كانی نێوانیان؛
له‌و كاته‌وه كه ڕژیمی به‌عسی ئێراق ڕۆخاوه، ماوه ماوه سه‌ركردایه‌تی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڕه‌شه‌ی جیابوونه‌وه له حوكوومه‌تی ناوه‌ندی ده‌كات، هه‌نووكه وای لێهاتووه كاتێ كه باسی جیابوونه‌وه ده‌كرێ، شه‌قام زۆر بایه‌خی پێ نادات و به مانوڕی سیاسیی له به‌رامبه‌ر حوكوومه‌تی ناوه‌ندی ئه‌ژماری ده‌كات و پێی وایه كه بۆ به‌ده‌ست هێنانی ده‌ستكه‌وتی سیاسیی و حیزبی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ڕووبه‌ڕووی به‌غدا ده‌كرێنه‌وه، هاوكات به‌شێك له كۆمه‌ڵگاش پێی وایه ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌دا به‌ده‌ست دێن، نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی نین.
سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌میشه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه یه‌كێ له ئاواته‌كانی ژیانی درووست بوونی ده‌وڵه‌تی كوردییه، به‌ڵام ئه‌و ده‌وڵه‌ته كه‌ی درووست ده‌بێت و چۆن، ڕوون نییه. هه‌نووكه تادێت كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر قووڵتر ده‌بنه‌وه و چاره‌سه‌ره‌كانیش قورس‌تر ده‌بن، هه‌ردوولا یه‌كتر به‌وه تاوه‌نبار ده‌كه‌ن كه له یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئێراق لایان داوه و یاسا پێشێل ده‌كه‌ن. هه‌رێم ده‌ڵێت نایهه‌وێت كه ئه‌زموونی به‌عس دووپات بێته‌وه و گه‌لی كوردستان تووشی كاره‌ساتی دیكه بێت و ڕێگری له زیاده‌ڕه‌وییه‌كانی ناوه‌ند ده‌كات. ناوه‌ندیش ده‌ڵێت هه‌رێمی كوردستان به چه‌ندین چه‌شن و شێوازی جیاواز سه‌روه‌ری ئێراق ژێرپێ ده‌خات و ده‌ستی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه تێكه‌ڵ كردووه و له دژی سه‌روه‌ری ئه‌م وڵاته پیلان داده‌ڕێژن و ده‌ستیان له‌نێو یه‌ك كاسه دایه. هه‌رێمیش هه‌مان ڕوانگه‌ی به‌رامبه‌ر به‌غدا هه‌یه.
له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا ناوه‌ند گوشاره‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێم زیاد كردووه و ماوه ماوه بووجه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بڕێت و بیانووی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ش به سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی هه‌رێم ده‌گرێت. به‌غدا هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات كه كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم بكاته تاكه‌كه‌سی و ده‌ڵێت حوكوومه‌تی ناوه‌ند له‌گه‌ڵ مافه‌كانی گه‌لی كوردستاندا كێشه‌ی نییه. هندێك له سه‌ركرده‌كانی حیزبه‌كانی هه‌رێمیش جاروبار پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌گرن و هه‌وڵی ئاسایی كردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كان ده‌ده‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره عادل مووراد كردی و بووه هۆی ناردنی به‌شێك له بووجه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم. هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ڵێت، نایهه‌وێت كه به‌غدا خێری پێبكات و هه‌ركات پێی خۆش بێت بووجه ببڕێت و هه‌ركاتیش پێی خۆش بوو بینێرێت. یه‌كێ له كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا پرسی نه‌وت و فرۆشتنی نه‌وته. هه‌ردوولا یه‌كتر به‌وه تاوه‌نبار ده‌كه‌ن كه له ده‌رهێنان و فرۆشتنی نه‌وتدا سه‌ركێشی ده‌كه‌ن. پرسی نه‌وت له یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئێراقدا به پرسێكی ئاڵۆز و كێشه‌زا پێناسه ده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه یاساكه ئه‌وه‌نده به گشتیی نووسراوه كه هه‌ركامه و له ڕوانگه‌ی خۆیه‌وه شرۆڤه‌ی ده‌كات.
به‌ڵام به‌گشتیی ده‌رهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان و له‌نێو خاكی كوردستاندا مافی نه‌ته‌وه‌ی كورده و پێویسته كه ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه كه‌ڵك له سه‌رمایه‌كانی خۆی وه‌ر بگرێت و به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه به‌سه‌ر گه‌لی كوردستاندا دابه‌ش بكرێت. یه‌كێ له كێشه‌كانی ئێراق كه هه‌نووكه سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاته پێوه ده‌ناڵێنن ئه‌وه‌یه كه ئه‌زموونی دیموكراسی و دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات و سه‌رمایه‌ی وڵاتیان نییه و نازانن كه چۆن له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌ڵسووكه‌وت بكه‌ن. به‌غدا ده‌یهه‌وێت وه‌ك پێش ساڵه‌كانی نه‌وه‌د ده‌سه‌ڵاتی به‌هێز بێت و له‌هه‌موو وڵات‌دا حوكم بكات، هه‌رێمیش ده‌ڵێت سه‌رده‌می ناوهندپهسهندی كۆتایی پێهاتووه و به‌سه‌رچووه و پێویسته كه ڕێز له سه‌روه‌ری یه‌كتر بگرین و به‌پێی یاسا له‌گه‌ڵ یه‌ك كار بكه‌ین. ئه‌مه بۆ به‌غدا نه‌ختێك ئاسان نییه و سه‌ری پێی دێتهئێش.
كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌هۆی فرۆشتنی نه‌وته‌وه ئاڵۆزی پتری به‌خۆیه‌وه بینیووه، هه‌رێم له ڕێگای توركیه‌وه ده‌سپێكردنی فرۆشتنی نه‌وتی ڕاگه‌یاند. سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كات و له لایه‌ن سه‌رۆككۆماری فه‌ره‌نساوه به فه‌رمی وه‌ك سه‌رۆكی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ پێشوازی لێده‌كرێت. به‌پێی زانیارییه‌كان پرسی نه‌وت و كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا مژاری گفتووگۆی نێوان بارزانی و سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بووه و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان وتی كه وڵاتانی ئه‌ورووپی پشتگیری ئه‌و هه‌وڵه‌ی هه‌رێم ده‌كه‌ن. وادیاره تاكه وڵاتێكی ئه‌ورووپی كه له داهاتوودا له ئه‌گه‌ری ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی پێش هه‌مووان پشتگیری له سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان بكات، فه‌ره‌نسا بێت. فه‌ره‌نسا به یه‌كێ له دۆسته هه‌ره باشه‌كانی كورد ئه‌ژمار ده‌كرێت كه له ڕۆژانی ته‌نگانه‌شدا هاوكاری كوردی كردووه.
هه‌نووكه تاكه وڵاتێكی زلهێز كه تاكوو ئیستاش به فه‌رمی دژایه‌تیی فرۆشتنی نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌كات، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه، ئه‌مریكا ده‌ڵێت ده‌بێ به ڕه‌زامه‌ندی به‌غدا ئه‌و كاره ئه‌نجام بدرێت، من پێم وایه ئه‌مریكا له‌وه ده‌ترسێت كه هه‌رێمی كوردستان سه‌ربه‌خۆیی ڕابگه‌یه‌نێت و ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕوو بكرێته‌وه كه له ئاكامی ڕۆخاندنی ڕژیمی به‌عس، ده‌رفه‌تی درووستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی پێكهێناوه. ئه‌مریكا نایهه‌وێت ڕه‌خنه‌ی له‌و چه‌شنه‌ی ڕووبه‌ڕوو بكرێته‌وه و قورسایی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی بكه‌وێته‌سه‌ر. هه‌ر بۆیه ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كه‌مڕه‌نگ بكاته‌وه و ئاهۆنی بخاته نێوانیان و هه‌ردوولاش بانگهێشتی دیالۆگ ده‌كات.