له مانگی مه‌ی ساڵی (2014) کونسولخانه‌ی ئێران له شاری سلێمانی یه‌کێک له شاره‌کانی کوردستان،
نووسراوه‌یه‌کی چه‌ن لاپه‌ڕه‌یی له ژێرناوی: (پێوه‌ندی سیاسی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستانی ئێراق)} له لاپه‌ڕه‌ی ئهنترنێتی خۆیدا بڵاو کردوه‌ته‌وه، له‌م نووسراوه‌دا ده‌وڵه‌تی ئێران راسته‌خۆ دوژمنایه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ (نه‌ته‌وه‌ی کورد) خستووه‌ته روو. له پێناو ئه‌و کاره‌دا ده‌ستی داوه‌ته چه‌واشه‌کاری له هه‌ندی رووداوی مێژوویدا، له چوارچێوه‌ی ئه‌م باسه کورته‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌م ئه‌و چه‌واشه‌کارییانه ده‌سنیشان بکه‌م تا راستی رووداوه‌کان بکه‌ونه روو. کونسولخانه له یه‌که‌م پهراگرافدا به‌و جۆره‌ی نووسیوه:
(رووداوه مێژووییه‌کان بوونه هۆی دابڕانی به‌شێکی زۆری سه‌رزه‌مینی ئیمپراتۆری ئێران، ئه‌م رووداوه ناوچه کوردییه‌کانیشی گرته‌وه؛ پاش به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی سه‌فه‌وییه‌کان و په‌ره دان به رێبازی شێعهیهتی له لایه‌ن شا (ئیسماعیل سه‌فه‌وی)یه‌وه، چه‌ن به‌ش له کوردستانی سونی نشین بوون به لایه‌نگری خه‌لیفه‌ی عوسمانی، به‌ڵام یه‌کێک له ده‌ستکه‌وته‌کانی جه‌نگی 1514ی زایینی له (چاڵدران) له نێوان له‌شکری سه‌فه‌وی و عوسمانی‌دا بووه هۆی جیابوونه‌وه‌ی به‌شێکی زۆری کوردستان له ئێران. رووداوه‌کانی پاش جه‌نگی جهانی یه‌که‌م و دابه‌شکردنی ئیمپراتۆری عوسمانی و پێکهێنانی چه‌ن وڵات له لایه‌ن ئینگلیس و فرانسه‌وه بۆ ئه‌و کوردانه‌ی که له‌ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ئێران‌دا بوون جێگه‌ی شادمانی نه‌بوو، چونکه وڵاتانی رۆژاوایی به‌ڵێنه‌کانی خۆیان که له (په‌یمانی سوور) دابوویان، به‌جێ نه‌هێنا و کورده‌کانیان له نێوان سێ وڵاتی تازه‌ی ئێراق، تورکییه و سوورییه دابه‌ش کرد.).
**
{به‌شێکی کوردستانی سونی نشین بوون به (لایه‌نگری خه‌لیفه‌ی عوسمانی) یا به‌هۆی تێکشکانی ده‌وڵه‌تی ئێران له به‌رانبه‌ر عوسمانییه‌کان وه‌ک باجی تێکشکان له لایه‌ن ئێرانه‌وه پێشکه‌ش به عوسمانییه‌کان کرا؟
—
تێکشکانه‌کانی ئێران له مێژوودا به‌ڵگه‌ی بێده‌سه‌ڵاتی هێزه‌کانی ئێرانه! لێره‌دا ئاماژه به چه‌ن نموونه‌یان ئه‌که‌م:
1 – به دڵنیاییه‌وه رابه‌رانی ئێران و ئه‌ندامانی کونسولخانه ئاگاداری ئه‌وه هه‌ن که (به‌حرین ئوستانی چوارده‌ی ئێران بوو!) ئایا خه‌ڵکی به‌حرین لایه‌نگری ئایینی مه‌سیحی بوون که به‌پێی ئاره‌زووی ده‌وڵه‌تی ئینگلیس له سه‌رده‌می بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌ویدا بوو به وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ یا به هۆی تێکشکانی ده‌وڵه‌تی ئێران له به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌تی ئینگلیس‌دا، رێگا بۆ به‌حره‌ینییه‌کان خۆش بوو تا به‌پێی ده‌نگدان بۆ چاره‌نووسی سیاسی خۆیان و ده‌رباز بوون له ژێر ده‌ستی ئێران هه‌نگاو بنێن و ده‌نگ به جیابوونه‌وه بده‌ن؟
2 – ئایا خه‌ڵکی ئازه‌ربایجان که پێته‌خته‌که‌یان (باکۆ)یه مه‌سیحی بوون که که‌وتنه سه‌ر رووسییه یا به هۆی تێکشکانی پادشاکان و له‌شکری ئێران له به‌رانبه‌ر رووسه‌کان وه‌ک باج پێشکه‌ش به رووسه‌کان کرا، خۆشبه‌ختان ئه‌و تێکشکانه بووه هۆی ئه‌وه که له ساڵی (1992)دا ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی ئازه‌ربایجان دامه‌زرا.
3 – له سه‌رده‌می ئیسلام و هێرشی عه‌ره‌ب بۆ ئێران بنه‌ماڵه‌ی ساسانییه‌کان له ناوچوو، له‌و جه‌نگه‌دا عه‌ره‌به‌کان ده‌ستیان دایه تاڵانکردن بۆ نموونه (فه‌رشی به‌هارستان) هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێکی زۆر ژن و مناڵ و پیر و جوانیان به دیل گرت، یه‌کێک له‌و دیلانه (شه‌هربانوو) کچی (یهزدگردد) پادشای ساسانی بوو.
4 – تێکشکانی ئێران له به‌رانبه‌ر (ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌قدوونی) که کورته‌یه‌کی به‌و جۆره‌یه:
(De makedoniska och grekiska officerarna och soldaterna ska gifta sim med persiska kvinnor. På så sätt blir alla släkt med varandra befallde han. I staden Susa anordnade Alexander det största bröllopet som världen någonsin hade sett. Men det skulle inte bara vara en bröllopsfest, utan också en fest för att fira vänskapen mellan alla de olika folkslagen i Alexanders rike. 80 officerare gifte sig med persiska prinsessor och 10000 soldater gifte sig med andra persiska kvinnor. Det blev en fantastisk fest som varade i fem dagar. Alla dansade och lyssnade på grekisk och persisk musik. De såg på teater och idrottstävlingar.
Själv gifte sig Alexander med Darius äldsta dotter Stateira. Han var ju redan gift med Roxana men i Persien fick man ha flera fruar. Roxanas ögon blev alldeles mörka när hon fick höra om bröllopet. Hon var förtvivlad och svartsjuk, men hon kunde ingenting göra.
(Alexander den Stores Äventyr)s boken, sidan 55 – Författare Charlotte Celsing) .
(سه‌رکرده سه‌ربازییه‌کانی مه‌قدوونی و یونانی بڕیاریان دا له‌گه‌ڵ ژنانی فارس زه‌ماوه‌ن بکه‌ن، له پێناو ئه‌و کاره‌دا له شاری (سووسا) به‌رنامه‌یه‌کی گه‌وره به ڕێوه برا، هه‌شتا(80) که‌سیان له‌گه‌ڵ (80) (ژنهشازادهی فارس) و ده‌هه‌زار (10000) سه‌ربازیش له‌گه‌ڵ (10000) ژنی ئاسای فارس زه‌ماوه‌ندیان کرد، به بۆنه‌ی ئه‌و کاره‌وه پێنج رۆژی ره‌به‌ق به گۆرانی یۆنانی و فارسی ده‌ستیان کرد به شادی و هه‌ڵپه‌ڕین. خودی ئه‌سکه‌نده‌ریش له‌گه‌ڵ (ستاتیرا)ی کچی داریوش زه‌ماوه‌ندی کرد، ئه‌م ژنهێنانه‌ی ئه‌سکه‌نده‌ر له کاتێکدا روو ئه‌دات که ئه‌سکه‌نده‌ر ژنێکی دیکه‌ی بوو به‌ناوی (روخسانا). ئه‌و کاره دوو ژنییه‌ی ئه‌سکه‌نده‌ر پێچه‌وانه‌ی دابونه‌رتی مه‌قدوونییه‌کان بوو، به‌ڵام ئه‌م کێشه‌یان به‌وه چاره‌سه‌ر کرد که به‌پێی دابونه‌ریتی فارسه‌کان پێاو مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه چه‌ن ژنی ببێت. کاتێک روخسانا به‌وه‌ی زانی زۆر خه‌مبار بوو، به‌ڵام جگه له گریان و شیوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێکی دیکه‌ی نه‌بوو).
لاپه‌ره (55) له کتێبی ئه‌سکه‌نده‌ره بێپهرواکه).}.
**
کونسولخانه نووسراوه‌که‌ی به‌و جۆره درێژه ئه‌دات:
(پێوه‌ندی ئێران و کوردستانی ئێراق
گرنکترین ئامانجی ئێمه له به‌رانبه‌ر رووداوه‌کانی بیست ساڵی رابردووی ئێراقدا پاراستنی یه‌کپارچه‌یی ئه‌م وڵاته‌یه. ئه‌گه‌ر کورده‌کان بۆ ئه‌وه تێکۆشن که په‌ره به ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بده‌ن و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بن ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان دامه‌زرێنن، پێوه‌ندییه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان که‌م ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ریش هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئێراق بن و به‌رنامه‌کانی خۆیان له‌گه‌ڵ ئێراقدا ببه‌نه پێشه‌وه، ئه‌وه کۆماری ئیسلامی ئێران په‌ره ئه‌دات به هاوکارییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ کورده‌کانی ئێراق).
**
ئێران به‌رگری له یه‌کپارچه‌یی ئێراق ئه‌کات!
حکومه‌تی ئێران له به‌رانبه‌ر (مافی گه‌لی کورد که مافێکی راستهقنیهی هه‌ر مرۆڤێکه) بڕیاری داوه پێشتیوانی له ده‌وڵه‌تی ئێراق و یه‌کپارچه‌یی خاکی ئێراق بکات، ئێراقێک که له جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی (1980)ی زایینی‌دا له‌شکری ئێرانی تێکشکان و رابه‌رانی ئێرانی ناچار به ژارنۆشی کرد، به‌رگری له ئێراقێک ئه‌کات که باوباپیرهکانیان ئێرانیان تاڵان کرد و ژن و مناڵی فارسیان به دیل برد. به‌رگری له ئێراقێک ئه‌کات که پاش جه‌نگی یه‌که‌می جهانی له لایه‌ن ئینگلیسه‌وه دورستکراوه. ده‌وڵه‌ت ئێران له کاتێکدا پشتیوانی له (یه‌کپارچه‌یی خاکی ئێراق) ئه‌کات که توانایی ئه‌وه‌ی نییه به‌رگری له (یه‌کپارچه‌یی خاکی ئێرانه‌که‌ی خۆی) بکات!
بۆ ئاگاداری: کۆماری ئیسلامی له ساڵی 1358 (1979) له ئێران ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست. (گۆلی خه‌زه‌ر) واته (ده‌ریای قه‌زوێن) که له سه‌رووی ئێران و له خوارووی رووسیه دایه، نیوه‌ی ئه‌و گۆله هی یه‌کییه‌تی سوڤیه‌ت (رووسییه) بوو، نیوه‌که‌ی دیکه‌یش هێ ئێران بوو، به‌ڵام ئێستا (11%)ی ئه‌و گۆله هی ئێرانه!
**
سه‌باره‌ت به مافی نه‌ته‌وه‌کان و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ له جهانی ئه‌مڕۆدا چه‌ن نموونه ده‌سنیشان ئه‌که‌م:
به‌پێی ئه‌و دژایه‌تییه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان که وا له نه‌خشه‌ی ئێراقدا، ده‌کرێ بێژین رابه‌رانی ئێران له گۆی ئه‌م زه‌وییه‌دا ناژین، ئه‌گه‌ر له‌م زه‌وییه‌دا بژیایهتن ئاگاداری ئه‌وه ده‌بوون که سه‌د ساڵ پێش (نۆروێژ) وه‌ک وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ له (سوید) جیابووه.
ئه‌گه‌ر له‌م زه‌وییه‌دا بژیایهتن ئاگایان له سه‌ربه‌خۆی تاجیکستان، ئوزبه‌گستان، ئازه‌ربایجان … له ساڵه‌کانی (1990) له یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت ده‌بوو، هه‌روه‌ها ئاگاداری ئه‌وه ده‌بوون که (چهکوسڵاوهکی) بووه به دوو وڵاتی (چه‌ک) و (سلاو)، هه‌روه‌ها ئاگایان له‌وه ده‌بوو که (ئه‌ریترییه) له (ئیتیۆپی) جیابووه‌ته‌وه.
بۆ ئاگاداری رابه‌ره زاناکانی ئێران هه‌ر له‌م ساڵی (2014)دا باسی رفراندۆم بۆ جیابوونه‌وه‌ی (سکۆتله‌ند) له (ئینگلیس) له کۆڕ و کۆمه‌ڵه‌کانی جهانیدا باس ئه‌کرێت.
**
کونسولخانه نووسراوه‌که‌ی به‌و جۆره درێژه ئه‌دات:
(هه‌ندێ که‌س به رێزگرتن له ده‌وڵه‌تی چه‌ن رۆژه‌ی کۆمۆنیستی مهاباد که له ساڵی (1946) به پشتیوانی ده‌وڵه‌تی کۆمۆنیستی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت له لایه‌ن (قازی محه‌ممه‌د)ه‌وه دامه‌زرا و پاشان به هۆی ئه‌وه‌ی یارمه‌تییه‌کانی شۆرهوییان لێبڕا له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌و کاته‌ی ئێرانه‌وه له‌ناو برا، ئه‌یانه‌وێت دهسبهکهن به پێکهێنانی فه‌رهه‌نگ، پێکهێنانی نه‌ته‌وه و زمان، ئه‌مه‌یش له کاتێکدا ئه‌نجام ئه‌ده‌ن که زاراوه‌ی کوردی زمانێکی سه‌ربه‌خۆ نییه و ئاوێته‌یه به وشه‌کانی تورکی و عه‌ره‌بی و فارسی و …).
**
له‌و په‌راگرافه‌دا ئاماژه به دوو بابه‌ت کراوه:
بابه‌تی یه‌که‌م: ده‌وڵه‌تی چه‌ن رۆژه‌ی کۆمۆنیستی مهاباد .
به دڵنیایه‌وه رابه‌رانی ئێستای ئێران ئه‌وه‌یان له بیره که له ساڵه‌کانی (1940)ی زایینی‌دا به هۆی بێده‌سه‌ڵاتی شای ئێران و هێزی له‌شکری ئێرانه‌وه (ده‌وڵه‌تی ئێران) له چوارچیوه‌ی سیاسی جهاندا رهشکرایهوه، هه‌روه‌ها خودی ئێرانیش به سێ ناوچه دابه‌شکرا. ناوچه‌ی سه‌رووی ئێران که‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت، به‌شی خواروو که‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئینگلیس و به‌شی سێیه‌م وه‌ک (تاران …) ته‌رخانکرا بۆ شوێنی به‌ڕێوه‌بردنی کۆڕوکۆبووهی رابه‌رانی ئه‌مریکا، رووسییه و ئینگلیس. ئه‌گه‌ر له کۆتای جه‌نگدا ده‌وڵه‌ته‌کانی ئه‌مریکا و رووسییه و ئینگلیس به پێی ئه‌و رێکه‌وتنه‌ی پێشوویان که دیاری‌یان کردبوو (ده‌بێت ئێران چۆڵ بکه‌ن)، ئه‌گه‌ر ئه‌و رێکهوتنهیان ههڵبوهشانایهتهوه و ئێرانیان چۆڵ نه‌کردایه‌ت و له نێوان خۆیاندا به‌شیان بکردایه‌ت، پادشای ئێران و هێزی سه‌ربازی ئێران جگه له رۆیشتن بۆ (ژووهانسبۆرک) (Johannesburg) له خوارووی ئه‌فریقا چی‌یان له ده‌ست ده‌هات؟
**
بابه‌تی دووهه‌م: (زاراوه‌ی کوردی زمانێکی سه‌ربه‌خۆ نییه و ئاوێته‌یه به وشه‌کانی تورکی و عه‌ره‌بی و فارسی و ..).
له‌سه‌ر ئیزنی نووسه‌ره‌کانی کونسولخانه‌ی ئێران- له چوارچێوه‌ی نووسراوه‌یه‌کی کورتی ئهنترنێتیدا ئه‌ڕۆمه سه‌ر باسی (زمان و بابه‌تی زمانیی) و باسی زمانی فارسیش له‌ژێر سه‌ردێڕی (زمانی فارسی زمانێکی سه‌ربه‌خۆیه؟!)
زمان و بابه‌تی زمانی
له‌م گۆی زه‌وییه‌دا گه‌لێ بوونه‌وه‌ر ئه‌ژی، تێکڕای بوونه‌وه‌ره‌کان له‌گه‌ڵ هاوڕه‌گه‌زه‌کانی خۆیاندا ئه‌دوێن، که‌ره‌سه‌ی دووان (زمانه). له په‌نای ئه‌وه‌دا که مرۆڤ ده‌سته‌یه‌ک له بوونه‌وه‌ره‌کانی زه‌وییه، به‌ڵام خاوه‌نی گه‌لێ زمانه و هه‌ر ده‌سته‌یه‌ک به زمانێک ئه‌دوێت. به‌هۆی دیدار و هاتووچووی مرۆڤ له‌گه‌ڵ یه‌کتر زمانیش له چوارچێوه‌ی تایبه‌تی ده‌رباز ده‌بێ وشه‌ی زمانه‌کانی دیکه‌ی له‌خۆ ده‌گرێت. ئه‌م ئاوێته‌بوونه بووه‌ته هۆی ئاسانکاری ژیان. جیاوازی مرۆڤ و بوونه‌وه‌ره‌کانی دیکه له‌وه‌دا دایه که مرۆڤ جگه له زمانی سه‌رزاره‌کی خاوه‌نی زمانی نووسراوهییه. زمانی نووسراوه‌یی زمانی سه‌رزاره‌کی ده‌وڵه‌مه‌ن ئه‌کات و له کاروباری رۆژانه‌دا یارمه‌تی مرۆڤ ئه‌دات. زمانی نووسراوه‌یی له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تاییه‌وه تا زانستگا وه‌ک وانه ده‌خوێنرێت.
به‌داخه‌وه ده‌سته‌یه‌کی (خۆپه‌سه‌ند) له‌م ئاوێته‌بوونی زمانه به جۆرێکی زیانبه‌خش سوود وه‌رئه‌گرن و زمانه‌کانی دیکه ئه‌به‌نه ژێر پرسیار، نه‌ک هه‌ر ئه‌یبه‌نه ژێر پرسیار به‌ڵکو رێگا به خه‌ڵک ناده‌ن به زمانی خۆیان بخوێنن و بنووسن، هه‌وڵ ئه‌ده‌ن بۆ له‌ناو بردنی زمانه‌کانی دیکه، یه‌کێک له‌و ده‌وڵه‌تانه ده‌وڵه‌تی ئێرانه که سیستمی فارسیزمی هه‌یه و رێگا به زمانه‌کانی تورکی، بلوچی، مازنده‌رانی و کوردی…. نادات که له قوتابخانه‌کاندا پیاده بکرێت و به زۆره‌ملی زمانی فارسییان به‌سه‌ردا سه‌پاندوون. ئه‌م ده‌سته خۆپه‌سه‌نده ئه‌ڵێن:
(زاراوه‌ی کوردی زمانێکی سه‌ربه‌خۆ نییه و ئاوێته‌یه به وشه‌کانی تورکی و عه‌ره‌بی و فارسی و …).
**
(زمانی فارسی زمانێکی سه‌ربه‌خۆیه؟!)
بۆ زانیاری سه‌باره‌ت به زمانی فارسی ئاماژه به چه‌ن به‌ڵگه له نووسه‌ران و شاعیران فارس ئه‌که‌م که به‌و جۆره‌یه:
1 – {(برای حل این مشکل اساسی جامعهء بشری ضروری است که نظام موجود اقتصادی جهانی که اجزاء مختلف آن حاصل سوابق گوناگون و غالبا” ناهمآهنگ گشته و بی‌عدالتی ها و تبعضات فراوان است، باتوجه به الزامات و نیازهای جهان نوین تعدیل گردد و به صورت صحیح تر در راه تأمین شرایط اجتماعی و اقتصادی عادلانهتر و منصفانهتری برای همهء جوامع به کار گرفته شود.)
منبع: کتاب (به سوی تمدن بزرگ) صحفهء (58) – نویسنده: محمدرضا پهلوی- آخرین پادشاه ایران}.
**
2 – {(سهم مولف در نگارش این اثر، تنها التقاط و تلفیق آن تحقیقات گران ارج و اعمال انتخاب اصلح بوده است و جز آن بهرهای دیگر ندارد).
منبع: دیباجهء کتاب (تمدن و فرهنگ ایران از آغاز تا دوره پهلوی) نویسنده: ناصرالدین شاهحسینی}.
**
3 – {(بسم الله الرحمن الرحیم
اختلاف هائیکه در چاپ های متعدد توضیح المسائل حضرت امام خمینی دام ضلله العالی مشاهده می شود و گاه با فتاوای معظم له در تحریرالوسیله و حاشیه عروةالوثقی تطبیق نمی نمود ما را بر آن داشت که با کسب اجازه از محضر ایشان مسائل توضیح المسائل را یک‌بار دیگر با تحرالوسیله و حاشیه امام بر عروةالوثقی مطابقت نموده و موارد اختلاف را تصحیح نمائیم. از این رو کلیه ناشرانی که علاقمند به نشر و تکثیر مقالههای حضرت امام دام ظلهالعالی می باشند موظفند نسخههای چاپی خود را قبلا” تصحیح نمایند و یا به ترتیبی که در اختیارشان گذارده می شود، موارد تصحیح شده را در ابتدای توضیح المسائل به طور ضمیمه چاپ و نشر نمایند. هیئت بررسی رسالههای علمیه حضرت امام خمینی).
منبع: کتاب (رسالهء توضیح المسائل آیت الله خمینی) پائیز (1366)}.
**
4 – {(وقتی از اشخاص و یا از اشیاء به صورت جمع (plural) صحبت می شود، در همهی موارد فقط یک ضمیر بکار می رود).
منبع: کتاب (د‌ستور زبان سوئدی) صفحه (24) – نویسنده: خسرو رضوی}.
**
5 – {(برای تشخیص حرف تعریف اسمها قاعدهای کلی وجود ندارد و این یکی از مشکلات است …. ).
منبع: کتاب (د‌ستور زبان سوئدی) صحفه (48) – نویسنده: نادر ثانی}.
**
6 – حکیم خیام نیشابوری
{(خیام یکی از بزرگ‌ترین دانشمندان ایرانی و از مفاخر ملی ما ست به‌مه فنون و معلومات معمول زمان خود محیط بوده و در فلسفه و ریاضیات و هیت نجوم تخصص داشته است….) اینهمه پند و حکمت و عبرت در رباعیات مندرج است اما تلخی و ثقالت نصیحت…).
آورد باضطرابم اول بوجود
جز حیرتم از حیات چیزی نفزود
ر‌فتیم باکراه و ندانیم چه بود
زین آمدن و بودن و رفتن مقصود.
منبع: (کتاب رباعیات خیام) نویسنده: محمد علی فروغی)}.
**
7 – {(شناسنامهای گویا- بی هیچ نقطه، حرف، کلمه!
ترسیم نمودار زیر شرح بارز و صادقانهء توسل ها، تمسک ها، و تبرک جستن ها شمس ا‌لدین محمد از انباء، ائمه و اولیای الهی است، که در طیف منور آن در فرجام (انسانی) کامل با لقب لسان الغیب متولد گشته تا دیگر(انسان)ها را در راه و بر چاه، چراغ و چاره باشد).
هشدار که گر وسوسه عقل کنی گوش
(آدم)صفت از روضه رضوانی به در آئی
منبع: (دیوان حافظ شیرازی) – مقدمه: عبدالعظیم صاعدی}.
**
8 – {(منت خدای را عز و جل که طاعتش موجب قربتست و به شکر اندرش مزید نعمت، هر نفسی که فرو می‌رود ممد حیاتست و چون بر می‌آید مفرح ذات، پس در هر نفسی دو نعمت موجودست و بر هر نفسی شکری واجب.)
سعدی شیرازی}
**
9 – {(در آئین زرتشتی مدار ریاضت را بر پنج چیز منحصر گردانیدهاند
گرسنگی و خاموشی و بیداری و تنهای و یاد یزدان
در تصوف روسای این طایفه هم گفتهاند.
صمت و جوع و سحر و عزلت و ذکر به دوام
ناتمامان جهان را کند این پینج تمام
منبع: کتاب (از کوی صوفیان تا حضور عارفان) – صحفه 25}.
**
10 – {(افکار حاکم در هر جامعه افکار طبقه حاکم است. اما حاکمیت و کنترل فکری و فرهنگی و اخلاقی بورژوازی بر حیات جامعه امروز از نظر دامنه و عمق بی سابقه است).
منبع: (برنامهء حزب کمونیست کارگری از انتشارات حزب کمونیست کارگری ایران. صحفه- 18)}
**
11 – {(رفع حصر از بیت آیت اللا منتظری).
منبع: گویندهء رادیو پژواک، رادیوی فارسی بخش زبانهای بین اللملی دولت سوئد}.
**
اگر ادیبان فارس و افراد کنسولگری ایران طبق (فرهنگ فارسی عمید) به نمونه‌های فوق توجه نمایند، مطلع خواهند شده که( 95%) آنها عربی است.
اگر کلمات عربی، ترکی، فرانسوی و کلمات {(پهلوی) که بیش‌تر آن (کردی)} است از فرهنگ لغت (فارسی) حذف شود، زبان فارسی از جدول زبانهای جهان محو می‌گردد.
**
ئه‌م چه‌ن دێره به فارسی بۆ کونسولخانه‌ی ئێران له سلێمانی ره‌وانه کراوه.
سه‌عی سه‌قزی قایشی
9/6/2014
بابەتی پەیوەندی دار
-
بۆ کونسوڵی ئێران، لە کوردستان، کوردی زمانێکی سەربەخۆیە . د.شێرکۆ حەمەئەمین قادر
-
حکومەتى هەرێم ناڕەزایی فەرمى گەیاندە کاربەدەستانى کۆمارى ئیسلامى ئێران