کارمه‌ندێکی ده‌زگای کۆچه‌ری سوید🙁 له راستیدا ئه‌مانه هه‌م خاوه‌نی ئه‌م به‌رن و هه‌م خاوه‌نی ئه‌و به‌ر).
له سایتی (پێشمه‌رگه‌کان)دا ویدیۆی کۆڕیک دانراوه، ئه‌و کۆڕه له‌لایه‌ن به‌ڕیز (مسته‌فا هیجری به‌رپرسی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران) پێشکه‌ش به به‌شدارانی کۆره‌که کراوه.
به‌لای نووسه‌ری ئه‌م چه‌ن دێڕه‌وه باسی ئه‌و کۆڕه گرنگه و پێویست بوو چه‌ندین ساڵ پێش له لایه‌ن حیزب و رێکخراوه‌کان و که‌سانی دیکه‌وه بهاتایه‌ته ئاراوه. هه‌ر چه‌نده دواکه‌وتووه هه‌ر سوودبه‌خشه!
باسی کۆڕه‌که سه‌باره‌ت به هاتووچووی ئه‌ندامانی (حیزبه) له ئورپاوه بۆ ئێران.
له‌و کۆڕه‌دا به‌رپرسی حیزب وه‌ک بڕیارێکی حیزبی ئاماژه‌یان به‌وه کردووه که (ئه‌ندامانی حیزب) و (ژن و مناڵی ئهندامانێکیش که به‌رپرسایه‌تییان له ئه‌ستۆدایه) نابێت هاتووچووی ئێران بکه‌ن.
به‌ڕێز هیجری ئاماژه‌یان به‌وه کردووه که (ئه‌و هاتووچووانه لای پۆلیسی وڵاتانی ئوروپای وه‌ها ره‌نگی داوه‌ته‌وه که له ئێران‌دا هیچ جۆره گیروگرفتێک بۆ ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حیزب نییه و به آزادی ئه‌گه‌ڕینه‌وه بۆ ئێران و دێنه‌وه بۆ ئوروپا)، ئه‌و باسه‌یش له لایه‌ن کاربه‌ده‌سته ئێرانییه‌کانه‌وه خراوه‌ته به‌رده‌ست وڵاتانی ئوروپایی.
سه‌باره‌ت به باسی ئه‌و (کۆڕه) باشتره له‌و دوو دێکۆمێنتهی خواره‌وه که به‌پێی توانا له فارسییه‌وه کردوومه به کوردی بڕوانین:
**
1
*(ئێران – ره‌سوڵ ئیسلامی
له مێژه ئاڵوگۆڕێکی مه‌زن له که‌سایه‌تی ئێرانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌دا روویداوه.
ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی هاونیشتمانانێک که له ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌دا ئه‌ژین پێیان باش نییه وه‌ک ئۆپۆزیسیون و دژی ده‌وڵه‌تی ئێران باسیان بکه‌ن. ئه‌وان تێئه‌کۆشن به هه‌موو جۆرێک پێناسه‌ی ئێرانی بوونی خۆیان بخه‌نه روو. له‌م پرۆسه‌دا سه‌رکه‌وتوویی زۆریان به‌ده‌ست هێناوه و به کارنامه‌یه‌کی باشه‌وه ناسراون.
ئیرانییه‌کان پێیان باش نییه وه‌ک سه‌رباری کۆمه‌ڵگا بناسرین و خه‌ڵک یارمه‌تیده‌ریان بکات.
ئێرانییه‌کان خاوه‌نی فه‌رهه‌نگ و مێژوویه‌کی له مێژینه‌ن و خه‌ڵکیش ئاگاداری ئه‌و مێژووهیانه و پێیان باش نییه وه‌ها بناسرێن که له‌و مێژووه‌یان دابڕاون و وه‌ک په‌نابه‌ر بناسرێن. ئه‌م مێژووه گرنگه بووه‌ته هۆی ئه‌وه ئه‌وان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر بنچینه‌ی خۆیان و هێزوتوانای خۆیان له‌و بواره‌دا بخه‌نه گه‌ڕ. به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنێکی نوێی وڵاتی سوید ده‌رکه‌وتووه ئێرانییه‌کان له‌و نه‌ته‌وانه‌ن که پێناسه‌ی خۆیان پاراستووه، له هه‌مان کاتدا که دابونه‌ریت و ده‌ستووری ئه‌و وڵاته‌ی لێی ئه‌ژین په‌یره‌و ئه‌که‌ن، پێناسه‌ی ئێرانی و ئیسلامی خۆیشیان پاراستووه.
ئه‌و ئێرانییانه‌ی که له سوید ئه‌ژین سینبۆلی ئێرانییه سه‌رکه‌وتووه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن. راده‌ی به‌رفراوانی ئه‌و هاووڵاتییه خۆشه‌ویستانه‌ی که له درێژه‌ی ساڵدا بۆ بینینی خزموکه‌سیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته خۆشه‌ویسته‌که‌یان، به‌ڵگه‌ی ئه‌و باسه‌یه. ئه‌و ئێرانییانه که بۆ نوێکردنه‌وه پاسپۆرت، بۆ وه‌رگرتنی کارتی میللی، بۆ پشتراستکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه جۆراوجۆره‌کان دێنه سه‌فاره‌تخانه‌ی ئێران له ستۆکهۆڵم ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه که پێوه‌ندییه‌کی به هێزیان هه‌یه به وڵاته‌که‌ی خۆیانه‌وه. ئه‌م کاره به‌و راده‌یه به‌رفراوانه که گوڵۆپی به‌شه جیاجیاکانی سه‌فاره‌تخانه به تایبه‌تی به‌شی کونسولی ناکوژێنه‌وه، ئه‌م کاره له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که به‌رفراوان و زۆره، به‌ڵام نه‌ک ئێمه ماندوو ناکات به‌ڵکو مایه‌ی شادمانیمانه چونکه ئه‌وه نیشانه‌ی خۆشه‌ویستی ئێرانییه‌کانه بۆ وڵاته‌که‌یان.
په‌سه‌ندکردنی یاسای ن‌و سه‌باره‌ت به کاری بێگانه‌کان له په‌رله‌مانی سوید له هه‌فته‌ی رابردوودا باسی ئه‌و ئاڵوگۆڕانه ئه‌کات که به‌رپرسانی ئه‌و وڵاتانه‌ی په‌نابه‌ر وه‌رئه‌گرن له ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئوروپاوه ده‌بێت. ده‌وڵه‌تی سوید هه‌ستی به‌وه کردووه که پروسه‌ی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ری شتێکی راسته‌قینه نییه و بۆ سویدیش به سوود نه‌بووه ئه‌و گه‌ڵاڵه‌ی پێشکه‌ش به په‌رله‌مان کرد و له رۆژی (22)ی مانگی ئابانی ساڵی (1387)یش بڕیاری له‌سه‌ر درا. به‌پێی ئه‌م ده‌ستووره به‌س که‌سانێک ده‌توانن له سویددا کار بکه‌ن که پێناسه‌ی میللی‌یان به ده‌سته‌وه بێت.
ئه‌م کاره به روونی ئه‌وه ئه‌خاته روو که‌سانێک به‌بێ پاسپۆرت به بیانووی په‌نابه‌رایه‌تی روو ئه‌که‌نه سوید نه‌توانن له سویددا کار بکه‌ن و بمێننه‌وه. ده‌وڵه‌تی سوید به‌م به‌رنامه نوێیه به‌کرده‌وه ئه‌وه‌ی خسته روو خه‌ڵکی وڵاتگه‌لێک که پێشتر وه‌ک ئۆپۆزیسیۆن روویان له سوید ئه‌کرد و داوای په‌نابه‌ریان ئه‌کرد ئۆپۆزیسیۆن نه‌بوون، به‌ڵکو به‌م جۆره ئه‌یانویست له سوید یا کار بکه‌ن یا بخوێنن و ئێستایش له‌گه‌ڵ وڵاته‌کانی خۆیان پێوه‌ندییان هه‌یه. هه‌ر به‌م هۆیه ده‌وڵه‌تی سوید وه‌رگرتنی کرێکاری شاره‌زای کرد به جێنشینی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ر.
ئه‌م کاره سوودێکی دوو لایه‌نه‌ی هه‌م بۆ سوید و هه‌م بۆ ئێران هه‌یه، جگه له‌وانه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رئه‌که‌وێت که ئێرانییه‌کان پێوه‌ندی به‌هێزیان به ئێرانی ئیسلامییه‌وه هه‌یه و زیاتر شانازی به ئێرانی بوونی خۆیانه‌وه ئه‌که‌ن .
سه‌فیری ئێران له ستۆکهۆڵم).
سه‌رچاوه سایتی ئهنترنێتی ستۆکهۆلمییان
**
2
* کارمه‌ندێکی ده‌زگای کۆچه‌ری:
(کۆماری ئیسلامی تاکه ده‌وڵه‌تێکه به تاکه په‌نابه‌ره‌کانی خۆی له جهاندا خزمه‌ت ئه‌کات !)
ستۆکهۆڵمییان – له‌گه‌ڵ هه‌موو ره‌خنه‌یه‌ک سه‌باره‌ت پێشێلکردنی مافی مرۆڤ له ده‌وڵه‌تی ئێران که ده‌گێرێت، کۆمه‌ڵێک له کارمه‌ندانی ده‌زگای پۆلیسی سوید، ده‌زگای کۆچه‌ری و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید بیر له‌و کاره ئه‌که‌نه‌وه که ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌و تاکه حکومه‌تانه‌ی جهانه که له رێگای کونسولخانهکانییهوه به فه‌رمی به‌و که‌سانه‌ی که له وڵاتانی دیکه‌ی جهاندا پهنابهرایهتییان وه‌رگرتووه خزمه‌ت ئه‌کات.
کارمه‌ندێکی ده‌زگای کۆچه‌ری سوید به ستۆکهۆڵمییانی وت له جهاندا هیچ وڵات ناناسێت به‌و راده‌یه یارمه‌تی تاکه په‌نابه‌ره‌کانی خۆی که خاوه‌نی پێناسه‌ی کۆمه‌ڵاتی و سیاسیین خزمه‌تگوزاری کونسولی پێشکه‌ش بکات، هه‌روه‌ها وتی:
(له کاتێکدا په‌نابه‌رانی وڵاتانی دیکه بۆ نموونه: کوبا، کۆریای سه‌روو، لیبی، سورییه و کۆمه‌ڵێکی دیکه له وڵاتانی جهان که مافی مرۆڤ پێشێل ئه‌که‌ن نا‌وێرن به نزیک سه‌فاره‌تخانه‌ی وڵاته‌کانیاندا تێپه‌ڕن، ئێرانییه‌کان ده‌سته‌یه‌کی تایبه‌تین که پاسپۆرتی په‌نابه‌ری به‌ده‌سته ئه‌گه‌رن و به‌ریز له نۆبه‌ی سه‌فاره‌تخانه‌کانی ئێران له وڵاتانی جهاندا رائه‌وه‌ستن بۆ جێبه‌جێکردنی کاره‌کانیان، له راستیدا ئه‌مانه هه‌م خاوه‌نی ئه‌م به‌رن و هه‌م خاوه‌نی ئه‌و به‌ر.
هه‌ر ئه‌م کارمه‌نده‌ی ده‌زگای کۆچه‌ری سویده، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی فه‌رمی که داخوازیکردنی پاسپۆرته له سه‌فاره‌تخانه‌ی ئێران له سوید به یه‌کێک له هاوکارانی ستۆکهۆڵمییان نشان ده‌دات که ئاماژه به به‌شی ده‌زگای خزمه‌تگوزاری کونسولی بۆ (په‌نابه‌ره‌کان) ته‌رخانکراوه، ئه‌کات! هه‌روه‌ها وتی ئێرانییه‌کان تاکه نه‌ته‌وه‌یه‌کن که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا خاوه‌نی به‌ڵگه‌نامه‌ی په‌نابه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسین ئه‌توانن روو بکه‌نه سه‌فاره‌تخانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی که لێیه‌وه رایانکردووه، ئه‌یانه‌وێت له خزمه‌تگوزاری کونسولخانه‌که‌ی سوود وه‌رگرن. ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی وه‌ها تماشای پهنانبهرێکی کوبایی یا لیبیایی بده‌ی بڕوات پێناکه‌ن.
به‌شێک له به‌ڵگه‌نامه‌ی داخوازیکردنی پاسپۆرت له سه‌فاره‌تخانه‌ی ئێران له ستۆکهۆڵمییان. ده‌زگایه‌کی تایبه‌ت بۆ خزمه‌تکردن به په‌نابه‌ران ته‌رخانکراوه، هه‌م به‌شی پۆلیس و هه‌م ده‌زگای کۆچه‌ری سوید ئاگاداری ئه‌و ده‌زگا تایبه‌تییه‌ی سه‌فاره‌تخانه‌ی ئێرانن. کارمه‌نده‌که‌ی ده‌زگای کۆچه‌ری سوید به ستۆکهۆڵمییان ئێژێت: به‌پێی ئه‌و خزمهتگۆزارییانه بۆ ئێرانییه‌کان زۆر دژواره که ده‌زگای کۆچه‌ری و سیاسه‌تمه‌داره‌کانی سوید بڕوا بکه‌ن وڵاتێک که له رێگای سهفارهتخانهکانییهوه به‌و راده‌یه یارمه‌تی که‌سانێک که له‌و وڵاته‌وه رایانکردووه بکات، مافی مرۆڤ پێشێل ده‌کات.
ئه‌فسه‌رێکی پۆلیسی سویدیش به ستۆکهۆڵمییانی ئێژێت: من رۆژانه ده‌یان ئێرانی که له فه‌نلاند ئه‌ژین ئه‌بینم که هه‌م پاسپۆرتی ئێرانی و هه‌م پاسپۆرتی فهنلاندیان به‌ده‌سته‌وه ئه‌ڕۆن بۆ ئێران. ئه‌م ئیرانییانه به پاسپۆرتی ئێرانییه‌وه ئه‌ڕۆن بۆ ئێران و به پاسپۆرتی په‌نابه‌ری خۆیانه‌وه له رێگای فڕۆکه‌خانه‌کانی ئێرانه‌وه ئه‌گه‌ڕێنه‌وه. من تا ئێستا که‌سێکم نه‌بینیوه که خاوه‌نی دوو پاسپۆرت ببێت، یه‌کێک پاسپۆرتی ملی و ئه‌وی دیکه‌یان پاسپۆرتی په‌نابه‌رایه‌تی و به هه‌ر دوویانه‌وه بگه‌ڕیته‌وه بۆ ئه‌و وڵاته‌ی که رایکردووه لێی، هه‌روه‌ها وه‌ک توریست به‌بێ گیروگرفت هاتووچوو بکات.).
سه‌رچاوه: سایتی ستۆکهۆڵمیان
**
به‌پێی ئه‌و دێکۆمێنتانه ئه‌و هاتووچووانه تایبه‌ت نییه به ئه‌ندامانی حیزب و پروسه‌یه‌کی بهرفرانهوه. ده‌سکه‌وتی ئه‌و هاتووچووانه به‌پێی نووسراوه‌که‌ی (سه‌فیری ئێران) و نووسراوه‌که‌ی (ده‌زگای کۆچه‌ری سوید) کاردانه‌وه‌یه‌کی گرنگی بووه. کاردانه‌وه‌که به‌و جۆره‌یه سه‌فیری ئێران رێگا به‌خۆی ئه‌دات بنووسێت ئه‌وانه که وه‌ک په‌نابه‌ری سیاسی خۆیان به وڵاتانی ئوروپای ساندووه (درۆ ئه‌که‌ن) و به‌رده‌وام سه‌ردانی سه‌فاره‌تخانه‌ی ئێران ئه‌که‌ن بۆ کاره‌کانیان، هه‌روه‌ها کاردانه‌وه‌ی ئه‌و هاتووچووانه به‌پێی نووسراوه‌که‌ی (ده‌زگای کۆچه‌ری سوید) به‌و جۆره‌یه که ده‌نووسێت:
(له کاتێکدا په‌نابه‌رانی وڵاتانی دیکه بۆ نموونه کوبا، کۆریای سه‌روو، لیبی، سورییه و کۆمه‌ڵێکی دیکه له وڵاتانی جهان که مافی مرۆڤ پێشێل ئه‌که‌ن نا‌وێرن به نزیک سه‌فاره‌تخانه‌ی وڵاته‌کانیانا تێپه‌ڕن، ئێرانییه‌کان ده‌سته‌یه‌کی تایبه‌تین که پاسپۆرتی په‌نابه‌ری به‌ده‌سته ئه‌گه‌رن و به‌ریز له نۆبه‌ی سه‌فاره‌تخانه‌کانی ئێران له وڵاتانی جهانا رائه‌وه‌ستن بۆ جێبه‌جێکردنی کاره‌کانیان، له راستیدا ئه‌مانه هه‌م خاوه‌نی ئهمبهرن و هه‌م خاوه‌نی ئه‌و به‌ر).
ئه‌میش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه که ئه‌و په‌نابه‌ره ئێرانییانه درۆیان له‌گه‌ڵ کردوون.
ئێرانییه‌کان ده‌سته‌یه‌کی تایبه‌تین که پاسپۆرتی په‌نابه‌ری به‌ده‌سته ئه‌گه‌رن و به‌ریز له نۆبه‌ی سه‌فاره‌تخانه‌کانی ئێران له وڵاتانی جهاندا رائه‌وه‌ستن بۆ جێبه‌جێکردنی کاره‌کانیان،
له راستیدا ئه‌مانه هه‌م خاوه‌نی ئه‌م به‌رن و هه‌م خاوه‌نی ئه‌و به‌ر.
**
هاتووچووی کورده سیاسییه په‌نابه‌ره‌کان له ئوروپاوه بۆ ئێران
ئه‌و که‌سانه که وه‌ک په‌نابه‌ری سیاسی له وڵاتانی ئوروپا، ئه‌مریکا، کانادا و ئوسترالیا مافی په‌نابه‌رییان پێدراوه هۆکه‌ی ئه‌وه بووه که له‌لای پۆلیسی ئه‌و وڵاتانه باسی ئه‌وه‌یان کردووه به هۆی گیروگرفتی سیاسییه‌وه نه‌یانتوانیوه له شاری و گونده‌کانی خۆیان بژین و رایان کردووه و به‌ناچار په‌نایان هێناوه بۆ ئه‌و وڵاتانه. ئه‌و وڵاتانه‌یش په‌نایان داون و یارمه‌تییان کردوون.
وه‌ک ده‌بینین ده‌سکه‌وتی ئه‌و هاتووچووکردنه بووه به کارنامه‌یه‌کی دێمۆکراتیانه و ئازادیپهروهرانه بۆ ده‌وڵه‌تی ئێران.
**
هاتووچوو له ئێرانه‌وه بۆ ئوروپا
با له باسی ئه‌و کۆڕه سه‌باره‌ت به هاتووچوو بۆ ئێران تۆزێ دوور که‌وینه‌وه و برۆینه سه‌ر باسی هاتووچووی خزموکه‌سی په‌نابه‌ره سیاسییه‌کانی کورد له ئێرانه‌وه بۆ ئوروپا . …. .
ئه‌م باسه پێوه‌ندی به دوو ده‌سته‌وه هه‌یه:
ده‌سته‌ی یه‌که‌م:
ئه‌م ده‌سته‌یه هه‌ر ئه‌و ده‌سته‌یه که به لایانه‌وه گرنگ نییه کاردانه‌وه‌ی هاتووچووهکانیان بۆ (ئێران) به سوودی ده‌وڵه‌تی ئێرانه و قه‌تیش بیر له‌وه ناکه‌نه‌وه که هاتووچووی خزموکهسهکانیان له ئێرانه‌وه بۆ ئوروپا …. هه‌ر به سوودی ده‌وڵه‌تی ئێران ئه‌بێت!
ده‌سته‌ی دووهه‌م:
ئه‌م ده‌سته‌یه که‌سانێکن به شه‌رمی ئه‌زانن بڕۆن بۆ ئێران، هه‌ر به‌و هۆیه له رێگای دهعوتنامه خزموکه‌سیان دێنن بۆ لای خۆیان.
لێره‌دا چه‌ن پرسیار دێته ئاراوه:
1 – ده‌وڵه‌تی ئێران ئاگای له‌و باسه نییه ئه‌و که‌سانه که ده‌عوه‌تنامه‌یان بۆ خزموکهسهکانیان ناردووه وه‌ک په‌ناهنده‌ی سیاسی و ئۆپۆزیسیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران له وڵاتانی ئوروپایی و… وه‌گیراون؟
2 – ئه‌و که‌سانه که ده‌عوه‌تنامه‌یان بۆ ئه‌چێ دهعوهتنامهکهیان به نهێنی وه‌ری ئه‌گرن و به نهێنیش له سنووره‌کانی ئێرانه‌وه ده‌رباز ئه‌بن و دێنه ئوروپا؟
3 – ئه‌گه‌ر به نهێنی دێن بۆ ئوروپا و پاش ماوه‌یه‌ک ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شاروگونده‌کانی خۆیان، ده‌وڵه‌تی ئێران لێیان ناپرسێت له‌م ماوه‌دا ئێوه له کوێ بوون؟
4 – ئه‌گه‌ر به ئاشکرا دێن بۆ ئوروپا، ده‌وڵه‌تی ئێران چۆن رێگایان پێئه‌دات، مه‌گه‌ر ئه‌وانه بۆ لای که‌سانێک ناڕۆن که سیاسین و به‌دژی ده‌وله‌تی ئێران چالاکییان کردووه و ده‌یکه‌ن؟ ده‌وڵه‌تی ئێران چۆن رێگایان پێئه‌دات؟
وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه روونه، ئه‌و که‌سانه دهعوهتنامهکانیان له رێگای (ده‌موده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه) به دهسئهگات و به ئاشکرایش له رێگای فڕۆکه‌خانه‌کانی ئێرانه‌وه دێن بۆ ئوروپا!
بۆ ده‌وڵه‌تی ئێران رێگایان پێئه‌دات؟
ده‌وڵه‌تی ئێران به‌سه‌ر به‌رزییه‌وه لای وڵاتانی جهان و کۆڕوکۆمه‌ڵه جهانییه‌کان ئه‌ڵێت: ئه‌و کارنامه‌ی منه من، من نه‌ک هه‌ر خزموکهسهکانیان بۆ ڕه‌وانه ئه‌که‌م، به‌ڵکو گۆرانیبێژیان بۆ ئه‌نێرم تا به ئاره‌زووی خۆیان رابوێرن!
جا ئێوه ئه‌وانه هه‌ر به سیاسی و ئۆپۆزیسیون ئێمه بزانن.
پرسیارێکی کورت:
ئه‌گه‌ر که‌سێکی سیاسی ئه‌ونده هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی بکات پێی شه‌رم بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئێران و (له به‌رانبه‌ر کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ئێران‌دا سه‌ر دابخات) چۆن رێگا به خۆی ئه‌دات ئه‌و کاره ناشایسته به (باوک و دایک و خوشک و برای خۆی) ئه‌نجام بدات؟!
نووسه‌رانی کوردی په‌ناهنده
به دڵنیاییه‌وه ئه‌ڵێم 95%ی ئه‌و کورده په‌نابه‌رانه لای پۆلیسی ئه‌و وڵاتانه که وه‌ک په‌ناهنده وه‌ریان گرتوون باسی ئه‌وه‌یان کردووه که ده‌وڵه‌تی ئێران رێگا به کورد نادات به زمانی خۆی بخوێنێت و بنووسێت.
جێگه‌ی داخه له گۆڤاره‌کانی (سروه) و (پیام)… که ده‌وڵه‌تی ئێران بۆ فریودانی خه‌ڵکی جهان چاپیان ئه‌کات، نووسراوه‌ی وه‌های تێدا چاپکراوه که نووسه‌ره‌کانیان له ئوروپا وه‌ک په‌ناهنده‌ی سیاسی ئه‌ژین.
ئایا ئه‌و کاره‌یش هه‌ر کارنامه نووسین نییه بۆ ده‌وڵه‌تی ئێران؟ ئایا ده‌وڵه‌تی ئێران ناتوانێ بڵێت: کێ ئێژی له ئێران‌دا کورد مافی خوێندن و نووسینی به زمانی خۆی نییه؟
جا تۆ که نووسراوه‌که‌ت ده‌وڵه‌تی ئێران بۆت چاپ ئه‌کات، بۆ له ئاواره‌ییدا ئه‌ژیت؟
*
تێبینی: کاکڵه‌ی باسه‌که‌ی به‌ڕێز (مسته‌فا هیجری)م باس کردووه، نه‌ک تێکڕای باسه‌که‌یان وشه‌به‌وشه نووسرا بێت.
ئه‌و وێنه له خودی کۆڕه‌که وه‌رگیراوه.
سه‌عی سه‌قزی 28/7/2014 qayshi@yahoo.com
بابەتی پەیوەندی دار