ویرای دەس خۆشی لە بەرێزیان جارێ بۆخۆشیان جێناوی “دا” یان لە بابەتە پڕنێوەرۆکەکەیدا هەر بە کار نەهێناوە ! یان بە چاو لێکردن لە سەر دێری بابەتەکە، وامزانی وتەکانی پارلمامنتارانی بە شیوەی زانستی وقەوارەی دارشتنی زاراوەی رەوانی سۆرانی ئانالیزە کردوە کە زۆربەیان کێشەی زمانەوانیان هەیە.
بە دڵنیایەوە ٩٠٪ ی ئەوان لە کۆتایی رستەکانیاندا لە باتی بکەری کۆ(جووت )و یان بکەری ئاوێتەش ، تەنیا بکەری تاک تاک یان بۆ تاک بە کار دێنن ، بۆ وێنە بەرێز س- ز دەڵێ “خەڵکی بە هەڵە لە مەوقیفی ئێمە تێگەیشتوە” واتە تێ گەیشتون .گەلی کوردستان ١٤.٢.٢٠١٣ کاتژمێر ٩.١٠ بەکاتی ئوروپا. بو درێژ نەبوونەوەی بابەتەکە خۆ لە ناوەکان ویان کاتەکان دەبوێرین، سەرنجی ئەم رستانە بدەن “لە کاتێکدا حەولەکان چڕ کراوەتەوە” واتە چڕ کراونەتەوە یان “لە لایەن فرۆکەکانی ناتۆوە بوو” واتە بوون یان “گڵؤپەکان داگیرساوە” واتە داگیرساونو سەدان شتی دیکەی وا کە رۆژانە لە مێدیای سەردەمەوە بڵاو
دەبنەوە. ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە لە گرینگی خالقێکی وەک بەرێز خەلیقی و لە قورسایی ئەم بابەتەی کەم بکاتەوە. هەر ئەوە بۆ خۆی زیندوو بوونی زمانەکەمان دەگەیەنیت کە ئێمەمانان پێش ٣٠ سالێک بە شێوەی ئەردەڵانی وهەوشاری دەدواین، کەچی ئێستا خۆمان بە پارێزەر و پسپوری زمانەوانی دادەنین.
وەرگێرانی زمانی عەرەبی بۆ سەر زمانی کوردی ولە نێویاندا سۆرانی و هەروەها کورمانجیزە کردنیشی بە سەقەتی لە لایەن میدیاکانەوە زوڵمێکە لە زمانی بەستە یان زمان بەستەی سۆرانیمان، کە باش ئاماژەیان پێ کردوەو چەند ساڵ پێشتر راست ئەم باسەم لەم “رۆژهەڵات تایمز”ەمانەوە بڵاو کردەوە واتە “فرۆکەخانەی هەولێری نێو دەوڵەتی”و چەند شتی دیکە، یان سەیری ئەم رستانەی کاناڵە ئاسمانیەکانمان کەن، گەر داوا بکەن کاتەکان و کەسەکانیان بە پوختی بۆ دەنووسم. “مادەی بێ هۆش بەر” واتە مادەی هۆشبەر یان “تەشکیل دەکەین” واتە پێکی دەهێنین”پێنجم حاجی” واتە پێنجەمین حاجی ،یان “هەوا پەیمان ” واتە هاوپەیمانی مەبەستە مرۆڤ وادەزانێ باسی هاپەیمانە یان “هاو ئاوەنگ” وایە مەبەستی هەماهەنگە فارسیەکەیە کە بە فەخرەوە وشەکانی وەک “درک” کە مەبەست دەرکە کردویانەتە باو و سەدان نموونەی دیکەش کە لە بەر درێژ نەبوونەوەی باسەکە خۆیان لێ دەبوێرم.
لە لەیەکی دیکەوشەو دونیای گلۆبالی و زاڵ بوونی زمانی ئینگلیسی بە سەر زمانەکانی دیکەدا و تەنانەت لە نێو ١٠ زمانی باوتری دونیادا، کاریگەری لە سەر زمانی خۆشمانی هەبوە، ماوەیەکە هێنانەوەی چەمکەکانی ئینگلیسی لە چاوپێکەوتنەکاندا بۆتە باو. ئەمە بە مانای داخستنی دەرگای زمانەکانی دیکە ودەوڵەمەند کردنی زمانی کوردیمان نیە ، بەڵکوو ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە شوێنێکی ئاکادیمی زمانەوانیمان نیە تا وشە یان چەمکی تایبەت لە بەرانبەر وشەی زمانی دیکەدا، دروست بکات . بۆ وێنە لەم فینلەندەدا هەنووکەش بۆ هەر شتێک وشەی خۆماڵی بە کار دێنن گەر زۆر سەیریش بێت شەرمی لێ ناکەن وشانازی پێوە دەکەن یان بەرانبەرەکەشی دەڵێنەوە.
گەر زمان وەک سەرەکیترین پێناسەی نەتەوەکەمانی دابنێن و بەم هۆیەشەوە مندڵەکانمان لە بەسەرهاتەی رابردووی نەتەوە ونیشتمانەکەیان تێدەگەن وەک تاکێکی کۆمەلگە کە دەیان ساڵە لە بواری دەرس گوتن خزمەتم کردوەو ئێستاش کورسی زمانی کوردیمان هەیە، لە بارودۆخی کولتوری زمانەوانی ، لیرەدا رازی نیم. منداڵێ کە زمانی دایکی خۆی نەزانی و مێژووی ئەدەبی نەتەوەکەی نەتوانی بخوێنێتەوە بێگومان لە خۆشی ونەتەوەکەشی دەشۆرێتەوە، هەیە دەڵی جا زمانی کوردی چیە و لەوانەشە بلێت جا کورد چیە، ئەمە لە درێژخایەندا وای لێدێت کە بەشێکی زۆری نەوەکانمان فڕیان بە کورد بوونەوە نامێنت.
گەر داگیرکەر انی کوردستان لە حەولی سرینەوەی رەسەنایەتیماندان، خۆشمان لە حاڵی ئیسمیلاسیۆنی زمانە باوەکەی ئەمرۆمانداین وکەسیش خۆی بە بەرپرسیاری راستەو خۆ نازانێت .تەنانەت کەسێک کە وتەبێژی کونفرانسی زمانی کوردفی لە سڵیمانی بوو لە کۆتایی کۆبونەوەی مانگی ١٠دا، بەم رستەیەو کۆتایی بە وتەکانی هێنا “ئاکادیمیای زمان دەبێ “تەفعیل بکرێت” !! جا وەرە منداڵی کورد وتێی بگە…
زۆر خوشحاڵ بووم کە بەرێز خەلیقی ئەم بابەتەی دیسانەوە دلسۆزانە خستوەتە بەرباس و ماوەیەک بوو دیسانەوە بە تەمای نوسینێک لەم باریەوەو بووم و ئەم دەرفەتەم قوستەوە. لە کۆتایدا چەند رستەی سەقەت وتێکەڵ پێکەڵ دەخەمە پێش سەرنجتان کە هیوادارم وەک پێشمەرگەی پارێزەری زمانەکەمان هەردەم لە خەمی راست کردنەوەیاندا بین. هیوادارم ئەوەندەی کە میدیاکانمان بە بابەتی سیاسیەوە سەرقاڵن نیو هێندەش بە بابەتێکی سەرەکی وەک زمانە شیرینەکەمان بە شیرینی خانەی دەیان زاراوە شیرینترەکەیەوە خۆ ماندووکەن.
فەرموون
“عێراق سیستمی دژە مووشەک لە روسیا وەردەگرێت” کە ئەمە لە خۆیدا رەنگە راست خۆ بنوێنێت، بەلام ئەوە لە حاڵیکدایە کە هەواڵنێرەکانی دیکە دەڵێن وەریگرت کە لام وایە ئاوا راستە گەر هێشتا وەری نەگرتبێت واتە “بریارە عێراق سیستمی دژە مووشەک لە رووسیە وەربگرێت ” یان کە رابردوو بێت و وەری گرتبێت راستەکەی ئاوایە واتە” عیراق سیستمی دژە مووشەکی لە رووسیار وەرگرت ” ٩٠٪ رستەکانیان لە ئێستادا (زەمانی حاڵ) بە کاردێنن. لەوانەیە یەکەم جار وا هەست بکەی کە هێشتا وەری نەگرتوەو لە داهاتوودا وەری دەگرێت، ئەم جۆرە تێکدانی دارشتنی زمانیە سەرلێ شێواوی زمانەوانی کوردیە.
“لە مزگەوت رێز گیرا لە دەسپێکی ساڵ” واتە بە بۆنەی دەسپێکی یان دەس پێکردنی ساڵی نوێ لە مزگەوتدا، رێزی لێ گیر.
“هەر دوو ئوتۆمبیلەکە کەوتوەتە ژێر پردەکە” لە باتی کەوتنە یان کەوتوونەتە. دەی مندڵی ئێرە چۆن فێری زمانی بێگانە بن لە کاتێكدا زمانی خۆیان باش نەزانن. یان “ئۆپراسیۆنەکەن بەردەوام دەبێت” لە باتی بەردەوام دەبن . “محەممەد شێخۆ هونەرمەندی کوردی ناودار” واتە هونەرمەنی ناوداری کورد، هونەرمەندەکە “بکەر”ە ناودارە لیرەدا نەک کورد
یان بەرپرسانی یەکەم ئاوا دواون “کاکە حەمە … قائیدی قواتی موسەللەحی کوردستانە”
کە ئەمە خۆی هەلەیەکی گەورەیە کە بە کوردی وەریگێری لەباتی پێشمـەرگە دەڵێ چەکدار!! یان گەر بیکوردێنین ئاوادەبێت فەرماندەی هێزی چەکداری کوردستانە کە بە هێزی پێشمەرگە دەبێ ناوی بهێنێت.
“مەنشەئی خەدەماتی زۆر بەر جەستە بوو” ئێمەمانان لە بەرێز حەسەنزادەکانەوە برێک فیری زمانی کوردی بووین ئەی باشە ئەوە چونە ئەوانەی هەردەم لە گەلیدا بوونە هەر تۆزێکیش فێر نەبوون!؟
با ئەم رستەیەش لەو دەردە کوردە بنووسم، دەڵێت “تەئسیری فەوقلعادەی بوو لە قەیدی حەیات” ئیدی خۆتان هەڵی سەنگێنن.
ئاواش زۆر رەش بین نیم کاتێ کە قوتابیەکم کە لە زانکۆدا دەخوێنێت لە نێو پۆلی کورسی زمانی کوردیدا لێم دەپرسێ ئەرێ ماموستا “هەنگاو نان” چۆناوچۆن بە کاری دەهێنن چۆن بە گوێیدا هەنگاو هەڵ هینانیش، هاتوەو رؤیوە کە ئەم جۆرە کەسانە خۆی لە خؤیدا واقێع بینیەکی خۆش بینانەمان پێدەبەخشن.
نزار کوێستانی
فینلەند – 27.11.201
بابەتی پەیوەندی دار