پەیامی کۆمیسۆنی سیاسی ـ نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ساڵڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان.
دەقی پەیامەکە:
هاوڕێیانی خۆشه‌ویست!
به‌شدارانی به‌ڕێزی ڕێوڕەسمی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان!
پێشمه‌رگه ئازاكانی كوردستان!
ئه‌مڕۆ، ٢٦ی سه‌رماوه‌ز له مێژووی خه‌باتی ڕزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد دا، ڕۆژێكی گرینگ و ده‌ستپێكی وه‌رچه‌رخانێكی مێژووییه. ٧٢ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له وه‌ها ڕۆژێكدا، واتە لە ٢٦ی سەرماوەزی١٣٢٤ی هەتاویدا بەرانبەر بە ١٩٤٥ی زایینی بوو كه خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی شاری مهاباد، بۆ ڕاماڵینی داموده‌زگای داپڵۆسێنه‌ری ده‌سه‌ڵاتدار هێڕشیان كرده سه‌ر دوا بنكه‌ی سته‌م، واتە شاره‌وانیی شار وئاسه‌واری سته‌میان له‌و ده‌ڤه‌ره‌ی كوردستان تێكه‌وه‌پێچا و ئاڵای کوردستانیان لێ هەڵکرد. به له‌نێوچوونی دوا بنكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی، گه‌لی كوردستان چاره‌نووسی خۆی به‌ده‌سته‌وه گرت و به كرده‌وه بوو به سه‌روه‌ری نیشتمانه‌كه‌ی. له‌و كاته‌دا، گه‌لی كورد له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات نه هێزێكی ڕێكوپێكی چه‌كداری بوو و نه‌ش له بواری ڕێكخراوه‌ییه‌وه به ته‌واوی له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ی ڕێكخراو ئاشنا ببوو. به‌ڵام به ئیلهام وه‌رگرتن له پێشه‌نگانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی خۆی، به‌پێی به‌رنامه‌ی حیزبی دێموكرات كه كه‌م ئه‌زموون به‌ڵام به بڕیار بوو،و له ژێر رێنوێنێکانی پێشه‌وای زانا قازی محه‌ممه‌د دا توانی بە خێرایی ڕیزه‌كانی خۆی ڕێك بخاته‌وه و به‌ره‌و دامه‌زراندنی سوپایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی هه‌نگاو هه‌ڵنێته‌وه.
به‌پێی گێڕانەوەی سه‌رچاوه زاره‌كییه‌كانی مێژووی نه‌ته‌وه‌ییمان، له كاتی گفتوگۆ له سه‌ر ناوی سوپای كوردستان له دیوانی سه‌رۆك كۆمار قازی محه‌ممه‌ددا، باسی ناو و نازناوی جیاواز ده‌كرا. له گه‌رماوگه‌رمی باسه‌كاندا كه‌سێكی به‌ده‌ر له بازنه‌ی سه‌ركردایه‌تی حیزبی دێموكرات و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كوردستان پێشنیارێک بە سەرۆک کۆمار و هاوڕێیانی دەکات و دەڵێ:”قه‌دیم و زه‌مانان به پیاوچاك و كه‌سانی به‌جه‌رگیان ده‌گوت “پێشمه‌رگه”. له‌و كاته‌دا هه‌موو به‌شداران گوتیان؛ “ئه‌وه پێشنیارێکی گونجاو و بەجێیە”. بۆیە هەموو نەو پێشنیارە قبووڵ دەکەن و ناوی به‌رزی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌ندامانی سوپای نه‌ته‌وه‌یی كوردستان هه‌ڵبژێردرا.
به دیاریكردنی ناوی پێشمه‌رگه، ڕه‌وتی شكڵ پێدانی قه‌واره‌یه‌كی پێشكه‌وتوو بۆ سوپای كوردستانیش ده‌ستی پێكرد. له ماوه‌یه‌كی كورتدا، سوپای كوردستان لق و پۆپه‌كانی له هه‌موو هه‌رێمه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌ریی نه‌ته‌وه‌ییدا بڵاو كرده‌وه و وه‌كوو هێزێكی هاوچه‌رخی خاوه‌ن ئامانجی سیاسی شكڵی گرت. به‌ڕێوه‌به‌ران و فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه كه‌وتنه ژێر فه‌رمانی فه‌رمانده‌یی گشتییه‌وه و به‌پێی پێوانه‌كانی ئەرتەشێكی ڕێك‌وپێك و تەکوزمەند كاریان كرد. ئه‌و هه‌نگاوه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كوردستان، به بێ ئه‌زموونی به‌ڕێوه‌به‌ریی و دروست كردنی یه‌كه‌ی سه‌ربازیی ڕێك‌وپێك، وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی و سه‌ره‌تای به‌دامه‌زراوه كردنی ئۆرگانه‌كانی ده‌سه‌ڵات بوو. به كرده‌وه‌ش ئه‌و هه‌نگاوه بوو به نموونه‌ی هه‌ره سه‌ركه‌وتووی ده‌سه‌ڵاتداری، كه تا ئێستاش به ده‌گمه‌ن نموونه‌ی له ناوچه‌كانی ئێمه‌دا ده‌بیندرێ. چوونكه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له هه‌موو ماوه‌ی ژیانی كۆماردا، توانیی نه‌زم و ئارامیی نێوخۆیی بپارێزێ، ڕێگا له بشێوی و كهسبهكهسی بگرێ و به‌پێی بڕیاره‌كانی سه‌ركردایه‌تی سیاسیی وڵات بجووڵێته‌وه.له‌و كاته‌وه، پێشمه‌رگه بووه به پارێزه‌ری نرخ و هیوا نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كه شانازیی دامه‌زراندنی یه‌كه سه‌ره‌تاییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی به ناوی خۆی تۆمار كردووه، هه‌ر پاش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی قۆناغی نوێی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ساڵی ١٣٥٧ی ههتاوییهوهبەرانبەر بە ١٩٧٩ی زایینی، لە به‌رنامه‌یدا بوو تا ڕۆژێك بۆ ئه‌مه‌گناسی و ڕێزگرتن له ناو و یادی پێشمه‌رگه دیاری بكات. هه‌ل و مه‌رجی سه‌ختی خه‌بات و سه‌رقاڵ بوونی هه‌موو ڕێكخراوه‌كانی حیزب به خۆڕاگری له به‌رانبه‌ر ڕێژیمی دژی گه‌لی كۆماری ئیسلامی‌دا، جێبه‌جێ كردنی ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌دوا خست،تا ئه‌وه‌ی كه له ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی، بەرانبەر بە ١٩٨٤ی زایینی‌دا ئه‌و ده‌رفه‌ته ڕه‌خسا و لە کۆبوونەوەی ڕێبەریی حیزب، ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەز بەهۆی ڕوودانی ئەو ڕووداوە مێژووییانەی کە لەو ڕۆژەدا هاتبوونە ئاراوە، ئەو ڕۆژەیان وەکوو ڕۆژی پێشمەرگە پێشنیار کرد و بە تێکڕای دەنگ پەسەند کرا و یه‌كه‌م ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی پێشمه‌رگه له بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموكرات له گوندی گه‌وره‌دێی باشووری كوردستان ساڵی ١٣٦٣(١٩٨٤)م به‌ڕێوه چوو. لەو کاتەوە هەموو ساڵێک خەڵکی کوردستان لەو ڕۆژەدا لە نێوخۆی وڵات بە بڵاو کردنەوەی تراکت و پۆستێری تایبەت بەو ڕۆژە و گەلێک چالاکیی دیکە ڕێز لە ڕۆڵە بەئەمەگ و دەروەستەکانی خۆیان دەگرن و لە بنکە و بارەگاکانی حیزبیش ڕێوڕەسمی تایبەت بەو ڕۆژە دەگیرێت. ئەوەش هەوڵێکە بۆ ڕێزگرتن له خه‌بات و خۆڕاگریی ڕۆڵه‌كانی نیشتمان و هانده‌ری به‌ره‌ی نوێیە بۆ به‌شداری كردن له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییدا. هه‌نگاوێكە كه كاریگه‌رییه‌كانی بۆ هه‌تا هه‌تایه له مێژووی نه‌ته‌وه‌ییماندا به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه و ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی هێز بۆ به‌رده‌وامیی خه‌بات تا گه‌یشتن به هه‌موو مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كورد. پێوه‌ست بوونی پۆل پۆل ڕۆڵه‌ی به‌ئه‌مه‌گ به ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگەی حیزب و باقی هێزه خه‌باتگێڕه‌كانی كوردستان، نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاوی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و هه‌نگاوه مێژووییه‌ن.
هاوڕێیانی پێشمه‌رگه!
ئه‌گه‌ر چه‌مكی پێشمه‌رگه هه‌ر ته‌نیا ناوێك، چه‌كێك، جلوبه‌رگێكی له‌شكری و قهتارهیهكی فیشه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بوایه، بێگومان ئێستا ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌ئه‌ژمار نه‌ده‌هاتن. به‌ڵام پێشمه‌رگه ته‌نیا چهكهه ڵگرێكی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ر فه‌رمانێك نیه. پێشمه‌رگه پێشه‌نگی خه‌بات بۆ ژیانێكی باشتر بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌تی. واتە هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی چه‌ك، هه‌ڵگری بیر و باوه‌ڕێكی مرۆڤدۆستانه‌ی سیاسیه كه بۆ نرخه به‌رزه‌كانی مرۆڤایه‌تی، وه‌ك یه‌كسانی، مافه‌كانی مرۆڤ، مافی تاك و كۆمه‌ڵ بۆ ژیانێكی شایان، به دوور له چه‌وسانه‌وه و هه‌ڵاواردن تێده‌كۆشێ. هه‌ر كام له‌و نرخانه، پێكهێنه‌ری قه‌واره‌یه‌كی هزری و سیاسین كه فه‌لسه‌فه‌ی هه‌بوون و ژیانی پێشمه‌رگه له هه‌بوون و ژیانی باقی هێزه چه‌كداره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ر فه‌رمانێك جیا ده‌كاته‌وه.
پێشمه‌رگه هه‌ڵگری فه‌لسه‌فه‌ی ژیانێكی ئازاد و یه‌كسانه. ڕوانگه‌ی پێشمه‌رگه بۆ مرۆڤایه‌تی، ماف، ژیان و ئازادی به ته‌واوی له ڕوانگه‌ی هه‌ڵگرانی فه‌لسه‌فه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیخواز، داخراو، ویشكه‌ڕۆ و كۆنه‌پارێز جیاوازه. بۆ پێشمه‌رگه هه‌موو مرۆڤێك خاوه‌نی هه‌ر ڕه‌نگ، زایه‌ند، دین، كولتوور، زمان یا هه‌ڵگری هه‌ر بیروڕایه‌كی سیاسی، فیكری یا ئاینی بێ، هیچ جیاوازییه‌كی نیه. دین و ئایین پێوه‌ندی به بڕوای تاكەوه هه‌یه و له فه‌لسه‌فه‌ی پێشمه‌رگه‌دا نابێته ئامرازی هه‌ڵاواردن، دانی ئیمتیاز یا لێ زه‌وت كردنی ماف و ئیمتیاز له كه‌س یا پێكهاته‌یه‌ك. هه‌ر به‌و پێیه‌ش، زمان، كولتوور یا باقی جیاوازییه‌كانی به‌رچاو یا زه‌ینی، نابنه هۆكاری دانانی جیاوازی. ئه‌و ڕوانگه‌یه، هێزی پێشمه‌رگه‌ی وا په‌روه‌رده كردوه كه ده‌رگای بۆ هه‌موو پێكهاته، تاك و گرووپێك بكاته‌وه كه بۆ ڕزگاربوون له ویشكهڕۆیی و توندئاژۆیی تێده‌كۆشن.
نموونه‌ی پێبه‌ندبوونی پێشمه‌رگه به نرخه به‌رزه‌كانی مرۆڤایه‌تی ئه‌وه‌نده زۆرن كه ڕیزكردنی ته‌نیا به‌شێكی بچووكیان له توانادا نیه. به‌ڵام نه ته‌نیا گه‌لی كورد، به‌ڵكوو هه‌موو مرۆڤایه‌تی ئه‌مڕۆ شاهێدی بۆ ئه‌وه ده‌دا كه ئه‌وه پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بوو كه له به‌رانبه‌ر ئایدۆلۆژیای بۆگه‌نی پر له مه‌ترسی بۆ مرۆڤایه‌تی، واتە ڕوانگه‌كانی ویلایه‌تی فه‌قیه و خه‌لافه‌تی دینی له شكڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش و بیری شۆوینیستی لایک ڕاوه‌ستا. ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی گه‌لی كورد و هێزی پێشمه‌رگه بوو كه ناوی به‌رزی پێشمه‌رگه‌ی، له شاخه سه‌ركێشه‌كانی كوردستانه‌وه بۆ سه‌ر لووتكه‌ی ناوه‌نده‌كانی بڕیاردان له سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌كوو كۆشكی سپی، كۆشكی ئێلیزه، كرێملین و باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان برده‌وه و كردی به ناوبانگێكی به‌رزی نێونه‌ته‌وه‌یی.
هه‌ر له‌و ڕووه‌شه‌وه‌یه كه ئه‌مڕۆ ده‌بینین له‌دایكبوونی چه‌مكی پێشمه‌رگه له ڕاستیدا له‌دایكبوونی هیوایه‌ك بوو. هیوا به داهاتوو، هیوا به ئازادی، هیوا به یه‌كسانی و هیوا به ژیانێكی به‌دوور له سته‌م و نادادپەروەری.
پێشمه‌رگه بوو به سه‌مبولی ئازادی، پێشه‌نگی ژیانێكی جیاواز له ژیانی ژێرده‌ستی و نموونه‌ی خۆڕاگری له به‌رانبه‌ر بێدادیدا. پێشمه‌رگه بوو به ڕه‌نگ و دیمه‌نێكی نوێ بۆ شاخه سه‌ربه‌رزه‌كانی وڵات و باڵای هه‌ر شاخێكی به‌رزتر، ڕیشه‌ی قووڵتر، توانایی خۆڕاگریی زیاتر و جوانییه‌كانی دڵڕفێن تر كرد. له‌و ڕۆژه‌وه كه ناوی پێشمه‌رگه ناودێر بوو، نه‌ته‌وه‌ی كوردیش دڵنیایی په‌یدا كرد كه ئیدی بێكه‌س و بێ پشت نیه و هه‌ر كات ئیڕاده بكا، ده‌توانێ پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زۆرداران و داگیركه‌ران وه‌له‌رزین بخات.
به‌رزیی ناو و پێگه‌ی پێشمه‌رگه، به هێزبوونی هیواكانی گه‌لی كورد و مرۆڤایه‌تی و ئه‌و ئه‌ركه قورس، به‌ڵام پڕ له شانازییه‌ی كه هێزی پێشمه‌رگه بەتایبەتی لەم قۆناغە هەستیارەی گریدانی خەباتی شاخ و شارماندا واتە ڕاسانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە ئه‌ستۆی گرتووه، حوكم ده‌كا كه هێزی پێشمه‌رگه و هه‌ر تاكێكی هه‌ڵگری ناوی پێشمه‌رگه، به‌ر له ده‌ستبردن بۆ چه‌كه‌كه‌ی بیر له به‌رپرسایه‌تی و پێگه‌ی پێشمه‌رگه بكاته‌وه. ده‌بێ هه‌موو ئه‌و نرخانه‌ی كه پاراستنیان له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا به ناوی به‌رزی پێشمه‌رگه‌وه تۆمار كراوه و به‌و ناوه‌وه ده‌ناسرێ، له هه‌ڵسوكه‌وت و ئیڕاده‌ی یهكایهكی پێشمهرگهكانماندا خۆی بنوێنێ. چوونكه پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، وێڕای هه‌ڵگرتنی چه‌كی پارێزگاری له نرخه‌كانمان،پێشه‌نگێكی سیاسیه كه بۆ هه‌ڵسوكه‌وت و بڕیاره‌كانی،لەگەڵ ئەوەدا کە دەستوور و بڕیاراتی سەرووی خۆی بەڕێوەدەبات،لە هەمانکاتدا ئه‌و تاكێكه كه توانای هه‌ڵبژاردنی هەیە، بڕیار ده‌دا، پاك و ناپاک به‌پێی ئه‌و نرخانه‌ی كه پێبهندیهتی لێك ده‌كاته‌وه و له به‌رانبه‌ر نادروستیدا له هه‌ر هه‌لومه‌رجێكدا و له هه‌ر شوێنێك بێ، هه‌ڵوێست ده‌گرێ و تێده‌كۆشێ.
ئه‌مڕۆ هاوسانی گه‌لی كورد، هه‌موو گه‌لانی وشیاری جیهان به ڕێزه‌وه سه‌یری پێشمه‌رگه و ئه‌و بەهاگەلە ده‌كه‌ن كه پێشمه‌رگه ده‌یانپارێزێ. هه‌ر چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سكه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداران ئێستا ڕێگا ناده‌ن نه‌ته‌وه‌ی كورد به ویست و ئیڕاده‌ی خۆی، چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات، به‌ڵام گومان له‌وه‌دا نیه كه ڕاسان و خه‌بات و خۆڕاگریی هێزی پێشمه‌رگه داهاتوویه‌كی گه‌شی بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان مسۆگه‌ر كردووه كه دره‌نگ یا زوو ده‌رگای ئازادیمان بۆ ده‌كاته‌وه. بۆیه ده‌بێ ئه‌مڕۆ به دڵنیاییه‌كی زیاتره‌وه، به ئیڕاده‌یه‌كی پته‌وتره‌وه و به بڕوایه‌كی پۆڵایینه‌وه هه‌نگاوه‌كانمان بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی تواناكان و ریزی ناو بزوتنەوەی كۆمه‌ڵگای كورد له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات خێراتر و گورجتر بكه‌ین. چونكه نه‌ته‌وه‌كه‌مان شیاوی داهاتوویه‌كی باشتره و چاوه‌ڕوانی ئیڕاده‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ مسۆگه‌ركردنی ئه‌و داهاتووه‌یه.
بەڕێزان!
وەك دەبینین ئیكسیری ژیانی ئەبەدی بە گشتی خەونی هەمیشەیی مرۆڤ بووە. مرۆڤ‌و بەگشتی هیچ گیانلەبەرێك هەتا ئەمڕۆ نەیتوانیوە خۆی لە بازنەی مەرگ دەرباز بكات‌و وەك چۆن لەدایك بوون دەچێتە خانەی جەبرەوە، مردنیش لە بازنەی جەبر دەرناچێت و ژیانی تاهەتاییش خەونێكی هەمیشەیی وەدی نەهاتووە. بەڵام كاردانەوی مەرگ لە ماناكانی ژیاندا، دەبێتە هاندەرو هۆكاری كراوەیی دەستی مرۆڤ بۆ داڕشتنی پلان‌و گەڵاڵەی درێژخایەن لە ژیانیدا بۆ ئەوەی جیاوازییەك لە باری مانا‌و ناوەرۆكدا لە نێوان (ژیان‌و مەرگ)و (مان‌و نەمان)دا بدۆزێتەوەو لەو سۆنگەوە و وەكوو مرۆڤێكی دەربازبوو لە بێ هیوایی بازنەی جەبری سەپاو، مامەڵە لەگەڵ ژیان‌و چارەنووسی خۆی بكات. جەبر بە چۆكدا بێنێت، بە مەرگ پێبكەنێتو بڵێت، بەپێی جەبری سروشت لەدایكبوومو بەپێی ئەو جەبرەش دەمرم، بەڵام ئەوە خۆمم كە بڕیاردەرم لە چۆنیەتی مانمو كە بڕیاریش بێت جەبری نەمان قبووڵ بكەم، ئەوا وەها مردنێك هەڵدەبژێرم كە بارتەقای ئیكسیری ژیان بێت. ئەوە منم كە سنووری خۆفی مەرگو نەمانم تێپەڕاندووە. ئەوە منم كە لەوپەڕی ژیان خۆشەویستیدا بۆ ژیانی ئاسوودەی خۆم، نەتەوەكەمو بەگشتی ئاسایشی مرۆڤ تێدەكۆشمو گەر لەو رێبازەدا گیانی خۆیشم بەخت بكەم باكم نییە. ئەوە منم كە پێش مەرگ دەكەوم، بە ڕوویدا پێدەكەنمو دەڵێم من نازناوی پێشمەرگە بۆ خۆم هەڵدەبژێرمو جەبری مەرگ بە ئیرادەی خۆم دیاری دەكەم‌و مانا بە مانم دەبەخشمو دەڵێم، هەتا من هەم مردن نییە و كەمن مردم مانا بە نەمانم دەبەخشمو دەگەمە قۆناغی هەرمان، بەڵام هەرمانێك لە ناخی ویژدانی مرۆڤایەتی، گەلەكەمو لەدووتوێی مێژوویەكی پرشنگداردا. ژیان‌و مەرگ، مان‌و نەمان واتای سروشتیی خۆیان لەدەست دەدنو چۆن مان‌و چلۆن ژیان دەبنە واتای سەرەكیی ژیان. ئەوەش فەلسەفەی مانەوەی ناو‌و پێگە و خۆشەویستیی پێشمەرگەیە.
هاوڕێیانی پێشمه‌رگه
ڕۆژتان پیرۆز، كاتتان باش و ژیانتان پڕ له شانازی
یاد و ڕێبازی شەهیدانی گەل و نیشتمان، بە تایبەت شەهیدانی ڕاسان بەرز و بەڕێز بێت.
سەرکەوێ خەباتی ڕزگاریخوازانە و نەتەوەیی کورد.
مەرگ و نەمان بۆ دوژمنانی گەلی کورد، بەخاسما کۆماری ئیسلامی.
کۆمیسیۆنی سیاسی نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
٢٦ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی
بەرانبەر بە ١٧ی دێسامبری ٢٠١٧ی زایینی