"an independent online kurdish website

 به‌رێز سه‌رۆك،

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران ژنێڤ سه‌رنجتان ڕاده‌كێشێ بۆ سه‌رپرسی بێ وڵاتی گه‌لی كورد و ڕیشه‌ و نه‌هامه‌ته‌كانی بێ وڵاتی له‌ سه‌ر كورد له‌ كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات.

 

سه‌ره‌تا، پێویسته‌ به‌ گه‌لانی دونیا به‌بیر بهێنینه‌وه‌ كه‌ كوردستان، وڵاتی ٤٠ میلیۆن كورد، له‌ په‌یامننامه‌ی  لۆزان له‌ ٢٤ ژووئیه‌ی ١٩٢٣ به‌ سه‌ر وڵاتانی  ئێران، ئێراق، توركیه‌ و سوریه‌ دابه‌شكرا و‌ كورد گه‌وره‌ته‌رین نه‌ته‌وه‌ی بێ ده‌وڵه‌ت  له‌ دونیا پێكده‌هێنێ.

 

له‌ ئێران، ده‌وڵه‌ته یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانی، سیساسه‌تێكی ئیدیۆلۆژی،  دامه‌زراو له‌ سه‌ر سیستمی یه‌ك ده‌وڵه‌ت، یه‌ك نه‌ته‌وه‌، یه‌ك زمان و یه‌ك ئایین پیاده‌ ده‌كه‌ن. ئه‌م سیاسه‌ته‌ و ئیدیۆلۆژیه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كانی ئێران سه‌رچاوه‌ی سته‌م و سه‌ركوت و هه‌ڵاواردنی دامه‌زراوه‌یی و سیستماتیكن  دژی گه‌لانی بێبه‌شی ئێران.

 

ته‌نیا له‌ ماوه‌ی ١٠ مانگی ڕابردوودا، ١٩٧ هاوڵاتی كۆڵبه‌ری كورد بوونه‌ته‌ قوربانی گووله‌ بارانی كوێرانه‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئێران. زیاتر له‌  ٧٤٩ هاوڵاتی كورد كه‌ ته‌نیا تاوانیان  به‌شداری ئاشتیخوازانه‌ بووه‌ له‌ خۆپیشاندان و مانگرتنه‌كان، به‌ زیندانی درێژخایه‌ن به‌ تاوانه‌كانی تێكۆشانی مه‌ده‌نی  و ئه‌ندامبوون له‌ هێزه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان مه‌حكووم كراون.

هه‌روه‌ها، له‌ ماوه‌یه‌دا، ٥٤ هاوڵاتی كورد له‌ سێداره‌دراون كه‌ یه‌ك چواره‌می ئیعدامه‌كان له‌ ئێران پێكده‌هێنن. به‌وشێوه‌یه‌ كورده‌كان له‌ ئیعدام به‌رزته‌رین ڕێژه‌یان به‌رده‌كه‌وێت به‌ڵام به‌شیان له‌ سیاسه‌ت و ئیداره‌ی وڵات له‌ ژێر سفر دایه‌.

 

هه‌موو  پێشێلكاریه‌كانی مافی مرۆڤ و ئه‌و سته‌م و نه‌هامه‌یتیانه‌ی كه‌ به‌ سه‌ر كورد جێبه‌جێ ده‌كرێت له‌ به‌ر نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی كوردیه‌. كوردستان و به‌لووچستان و ئه‌حواز ڕووبه‌ڕووی زیاترین  سته‌م و هه‌ڵاواردن ده‌بنه‌وه‌ له‌ بواری ئابووری، ڕامیاری، كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری له‌ ئێران دا.

 

له‌ كۆتاییدا، داوا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی خۆی له‌ سه‌ر پرسی مافی چاره‌ی خۆنووسین ته‌رخان بكات و گرینگی به‌م پرده‌ بدات.

 

ته‌یموور ئه‌لیاسی

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران ژنێڤ

ژنێڤ، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان،

 

28/11/2018

United Nations /Human Rights Council /The KMMK-G’s oral statement to the Eleventh Session of the Forum on Minority Issues, Statelessness: A Minority Issue/ Root causes and consequences of statelessness affecting minorities: preventing statelessness through a human rights approach

 

Thank you Mr. President,

The Association for Human Rights in Kurdistan of Iran-Geneva would like to address the roots and consequences of statelessness affecting Kurdish people in Iran.

 

First, it’s important to remind the world that Kurdistan, the country of 40 million of Kurds, has been divided between Iran, Iraq, Turkey and Syria according to  the Treaty of Lausanne on 24 July 1923. And it’s the biggest nation in the world without state.

Since the Lausanne Treaty, the Kurdish people is facing genocidal, assimilation and negation policies in the region and the last example is the genocide of Yezidis Kurds by Islamic State in 2014.

 

In Iran, the current government maintains the policies of its predecessors and adheres to a system of governance based on the ideology of one country, one nation, one language and one religion. Those elements perpetuate systemic and systematic discriminations against and repression of all ethnic nationalities and religious minorities in the country.

 

Only for the period of January 1st to October 31, 2018, according to our data, 197 Kurdish citizens called kulbar were shot killed or wounded by Iranian security forces, 749 other Kurdish citizens whose only crime was participating in peaceful protests and general strikes taking place in Iranian Kurdistan, were arrested and many of them/whom sentenced to long years of imprisonments and were charged with crimes related to civic activism and membership of Kurdish political parties.  Furthermore, 54 Kurds were executed most of whom for security related and fabricated charges. In 2018, the Kurdish share of executions constitutes one fourth of all Iran hangings while the Kurdish share of power is null.

 

All these serious human rights violations constitute an evident result of Kurdish statelessness. The Iranian Kurdistan similar to Baluchistan and Ahwaz is the most discriminated on their economical, socio-political and cultural rights as a straight consequence of their ethnic affiliations.

 

To conclude, I urge this Forum to consider holding a session about the right to self-determination in its future works. Thank you very much The Association for Human Rights in Kurdistan of Iran-Geneva (KMMK-G)

 

Association of Human Rights in Kurdistan of Iran-Geneva (KMMK-G)-

www.kmmk-ge.org-info@kmmk-ge.org

 

 

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی