ناسیۆنالیزمی ئێرانی وه‌ک باسێ له ماسمێدیای فارسه‌کان هه‌م له وتووێژ و هه‌م له نووسراوه‌دا به‌کار ئه‌برێت، لایه‌نگرانی ئه‌و باسه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن له ئێران‌دا یه‌ک نه‌ته‌وه هه‌یه،
به‌پێی ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ی که هه‌یانه ئینکاری پێناسه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی: تورک، بلوچ، تورکه‌مه‌ن، گیلک و… که وان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی ئێران به پادشای و کۆمارییه‌وه، ئه‌که‌ن. جگه له پێشێلکردنی پێناسه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وانه باسی {(ایران زمین) و (فلات ایران) ئه‌که‌ن و له روانگه‌ی ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌وه (ئێران) هه‌ر ئه‌وه نییه که ئێستا له نه‌خشه‌ی جهاندا ئه‌بینرێت، به‌ڵکو زۆر به‌رینتره، بۆ نموونه به (ئه‌فغانستان) ئێژێ: {(شرق ایران) یا (بخشی از خراسان بزرگ)، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به شاعیران بۆ نموونه: (مه‌له‌وی، جه‌لاله‌دین محه‌ممه‌د به‌لخی) که له شاری به‌لخ له ئه‌فغانستان له دایک بووه و له قۆینه‌ی تورکییه مرده، ئێژن مه‌له‌وی شاعیرێکی ئێرانییه. هه‌روه‌ها (رووده‌کی، ئه‌بوو عه‌بدوڵا جه‌عفه‌ر) که له تاجیکستان له دایک بووه و (نیزامی گه‌نجه‌ی)یش که له گه‌نجه‌ی ئازه‌ربایجان له دایک بووه ئێژن ئه‌وانه شاعیری ئێرانین.
باسی (ناسیۆنالیزمی ئێرانی) که له‌لایه‌ن (فارسه‌کان = ناسیۆنالیزمی فارس) ئاماژه‌ی پێئه‌کرێ باسێکی بێبنه‌ما و سه‌رتاپا درۆیه! به‌سه‌ر ئه‌و بێنه‌ماییه‌دا که هه‌یه‌تی هه‌ندێ که‌س له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا به‌کار ئه‌به‌ن و بۆ راستی و دروستییه‌که‌یشی به‌ڵگه ده‌سنیشان ئه‌که‌ن. لێره‌دا ئاماژه به نموونه‌ێک ئه‌که‌م:
1 – حه‌مه‌ی موهته‌دی:
به‌ڕێز حه‌مه‌ی موهته‌دی له باسێکی فه‌یسبووکیدا به‌و جۆره ئه‌نووسن:
**
{ Hama mohtadi
(ئه‌وه رووناکبیری ئه‌و کۆمه‌ڵگا دارماوه‌یه. گومان له‌وه‌دا نییه که شیعه‌گه‌ری باسکی راستی ناسیونالیزمی ئێرانیه. وێنه‌ی: سادقی زیبا که‌لام له ئه‌ربه‌عین و سینه‌زنی ).
**
(Said qayshi سه‌عی قایشی
با کاره‌که‌ی زیباکلام دابنین بۆ خۆی به‌ڵام با بیر له‌وه بکه‌ینه‌وه
،،ناسیۆنالیستی ئێرانی،، چییه؟ بیروباوه‌ڕ و ئیدئۆلۆژی پێوه‌ندی به مرۆڤ، به ئینسانه‌وه هه‌یه، نه‌ک به ناوی شوێنێکه‌وه).
**
(حه‌مه‌ی موهته‌دی
ناسیونالیزمی نه‌ته‌وه‌ی جوراجۆری ئێرانی که ئائینی شێعه وێکی خستوون و پاراستنی جوغرافیایه‌ک به نێوی ئێران ئامانجیانه، مه‌گه‌ر جووی حه‌به‌شه و سۆئیس به پشت به‌ستن به ئائینێکی هاوبه‌ش ناسیونالزمی ئیسرائیلیان پێک نه هێناوه؟ مه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئێران بۆ سه‌دان ساڵ تورکه‌کان نه‌بوون؟ مه‌گه‌ر هه‌ر ئێستا خامه‌نه‌یی رێبه‌ر و مووسه‌وه‌ی هێمای گه‌وره ئۆپۆزیسیون هه‌ر دووکیان تورک نین).
**
نووسه‌ر بۆ راستی و دروستی (ناسیۆنالیزمی ئێرانی) دوو که‌سایه‌تی (تورک) وه‌ک به‌ڵگه ده‌سنیشان ئه‌کات، ئه‌و دوو که‌سه‌یش بریتین له (خامه‌نه‌یی که رابه‌ره) و (مووسه‌وه‌ی)یش هێمای ئۆپۆزیسیۆنی گه‌وره‌ی ئێرانه.
–
سه‌باره‌ت به (ئایه‌توڵا خامنه‌ئی) وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی تورک له رابه‌رایه‌تی ئێران‌دا، رۆژی (7/10/2021) چه‌ن دێڕێکم به‌ناوی: (ئایه‌توڵا خامنه‌ئی کرا به ” رابه‌رمان ”) خسته به‌رده‌ست ئێوه‌ی سه‌روه‌ر، لێره‌دا ئه‌چمه له باسی {مووسه‌وه‌ی هێمای گه‌وره ئۆپۆزیسیۆن (ناسیۆنالیزمی ئێرانی)}.
–
موسه‌وی ئۆپۆزسیۆن ؟!
ناوی (مووسه‌وه‌ی) که نووسه‌ر ئاماژه‌ی پێکرده، مه‌به‌ست که‌سێکه به‌ناوی: (میرحسین موسه‌وی).
–
ئۆپۆزسیۆن:
وشه‌ی ئۆپۆزسیۆن به فارسی واته {(مخالف، مخالفتکردن) – (ضد، ضدیتکردن)} به کوردیش واته {(دژ) و (دژایه‌تیکردن)}.
–
ئه‌و که‌سه واته موسه‌وی که وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی ئۆپۆزیسیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌سنیشانکراوه، کێیه؟
بۆ زانیاری سه‌باره‌ت به‌و که‌سه با له‌و چه‌ن دێڕه فارسییه که له ئه‌نترنێت وه‌رگیراوه، بڕوانین. دوای لێبوردن ئه‌که‌م که نه‌کراوه به کوردی، به‌باشم زانی خۆتان خودی نووسراوه فارسییه‌که ببینین که به‌و جۆره‌یه:
–
{ میرحسین موسوی خامنه (زاده ۱۱ اسفند ۱۳۲۰)[۹] سیاستمدار اصلاح طلب، نقاش و معمار ایرانی است. او یکی از نخستین اعضای شورای مرکزی حزب جمهوری اسلامی و یکی از بلندپایه‌ترین اعضا و قائم‌مقام دبیرکل این حزب در دههٔ شصت و نخستین سردبیر ارگان حزب جمهوری، و پنجمین و آخرین نخست‌وزیر جمهوری اسلامی ایران از سال ۱۳۶۰ تا ۱۳۶۸ بود. او پس از درگذشت روح‌الله خمینی، بنیان‌گذار جمهوری اسلامی، با تغییر قانون اساسی و حذف پست نخست‌وزیری، برای مدت بیست سال از فعالیت‌های اجراییِ دولتی کناره گرفت. از دیگر فعالیت‌های دولتی او می‌توان به وزارت امور خارجه جمهوری اسلامی در دولت محمدعلی رجایی اشاره کرد که نخستین فعالیت رسمی دولتی او در نظام جمهوری اسلامی ایران بود. از آن‌جا که تمام سال‌های نخست‌وزیریِ او در زمان حیات روح‌الله خمینی بود و خصوصاً در سال ۱۳۶۴ تمدید کابینهٔ او برای چهارسال مجدد با حکم روح‌الله خمینی به عنوان ولایت فقیه وقت صورت گرفت، از او با عنوان «نخست‌وزیر امام» نام برده می‌شود.[۱۰][۱۱]
اصلاح‌طلبان در سال‌های ۱۳۷۶ و ۱۳۸۴ از موسوی دعوت کردند که برای انتخابات ریاست جمهوری ثبت نام کند ولی او قصد نداشت به مشاغل دولتی برگردد و نپذیرفت. اما در سال ۱۳۸۸ وارد انتخابات شد و پس از اعلام نتایج، همراه با دیگر معترضان، نتیجهٔ انتخابات را ناشی از تقلب گسترده در انتخابات دانست و اعلام کرد که خودش پیر‌وز انتخابات بوده‌است.[۱۲] او به رهبران جنبش اعتراضی ایران موسوم به جنبش سبز تبدیل شد و «راه سبز امید» را به عنوان بدنهٔ تشکیلاتی آن تأسیس کرد.[۱۳][۱۴][۱۵][۱۶] گسترش جنبش سبب شد که حاکمیت از اسفند ۱۳۸۹ تا کنون، او و همسرش زهرا رهنورد و نیز مهدی کروبی را در حبس خانگی قرار داده‌است. در نظرخواهی نشریهٔ تایم، موسوی به عنوان یکی از تأثیرگذارترین افراد جهان در بین برگزیدگان تایم ۱۰۰ سال ۲۰۱۰ برگزیده شد.[۱۷] }
–
کارنامه‌ی سیاسی ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه (مه‌زنه) که نووسه‌ر ده‌سنیشانی کرده به‌و جۆره‌یه:
از آن‌جا که تمام سال‌های نخست‌وزیریِ او در زمان حیات روح‌الله خمینی بود و خصوصاً در سال ۱۳۶۴ تمدید کابینهٔ او برای چهارسال مجدد با حکم روح‌الله خمینی به عنوان ولایت فقیه وقت صورت گرفت، از او با عنوان «نخست‌وزیر امام» نام برده می‌شود.
موسه‌وی که نازناوی «نخست‌وزیر امام»ی بۆ دیاریکراوه، جیا له‌و کارانه‌ی که له‌و ده‌ورانه له پێناو جمهوری اسلامی ئێران‌دا ئه‌نجامیداوه، له ساڵی (1388) هه‌تاویدا خۆی کاندید ئه‌کات بۆ پۆستی سه‌رۆککۆماری ئێران تا زیاتر خزمه‌ت بکات. جا له پرۆسه‌ی ده‌نگدانی خه‌ڵک به سه‌رۆککۆماری ئێران {(موسه‌وی) ده‌نگی که‌م هێناوه یا به فێڵوته‌ڵه‌که‌ی خودی ده‌وڵه‌تی ئێران ئه‌ویان نه‌کرده به سه‌رۆککۆماری ئێران} چۆن ئه‌کرێ به‌و که‌سه بێژی (ئۆپۆزسیۆنی) ده‌وڵه‌تی ئێران و کۆماری ئیسلامی؟!
دژایه‌تی موسه‌وی یا (ئۆپۆزیسیۆنایه‌تی) ئه‌و بۆ ئه‌وه‌یه که (خۆی) نه‌بووه به سه‌رۆککۆماری ئێران.
به‌و هیوایه له نووسینی کارنامه‌ی نادروست چاوپۆشی بکرێ و که‌سه‌کان وه‌ک خۆیان به خوێنه‌ر بناسرێن.
–
15/10/2021
سه‌عی سه‌قزی
Sai.saqzi@gmail.com