"an independent online kurdish website

  لە رۆژی سێ شەممە، رێکەتی ١٠/١/٢٠٢٣ ی زاینی رێکخراوی هەنگاو بە بەشداری دوو لە ئەندامانی بەڕیوەبەرایەتی ” شلێر باپیری” و” کاوە حەسەن پور” و” عوسمان کەوکەبی شاد”

 ئەندامی سیاسی ئەنجومەنی شارەوانی هامار کۆبوونەوەکیان لە گەڵ وەزارەتی دەرەوی نۆرویژ بەڕێوە برد. نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی نۆریژ بەرێز ” تور مارتین مۆلێر” راوێژکاری گەورەی بەشی رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەفریقا و بەرپرسی دیسکی ئێران بوو. عوسمان کەوکەبی شاد بەو شێوە لە وتارەکەیدا باسی ئێرانی بە گشتی و بە تایبەتی رۆژهەڵاتی کوردستانی کرد. ئێران وڵاتێکی فرە نەتەوە و کلتورییە. نەتەوەکان بریتن لە کورد، فارس، بلوچ، تورکەمەن، عەرەب و ئازەری. کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر بناغەی دیکتاتۆری پێکهاتووە. بە درندەترندەترین شێوە بۆ ماوەی ٤٤ ساڵە گەلانی ئێران لە ژێر دەسەڵاتی ئەو رژێمەدا دەچەوسێتەوە. ئێران چوارمین وڵاتە لە جیهاندا لە بارەی نەوت و غازی زۆر. بەڵام بە داغەوە لە جیاتی دارای ئەو بەرهەمانە بۆ خەڵکی ئێران بێت، حکومەتی ئێران زۆر لە داهاتی نەوت و غاز بۆ شیعە چەکدارەکانی لوبنان، سوریا، ئێراق و یەمەن دەنێریت، بۆ وەدست هێنانی ئاوات و ئامانجەکانی و دەسەڵاتی زیاتری خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا. زۆربەی خۆپێشاندانەکان لە رۆژهەڵاتی کورستان و بلوچستان دەکرێن. رژێمی ئێران چەکی جۆرا و جۆر لە دوو هەرێمانە بە دژی خۆپێشاندەران بکار دێنیت. زۆربەی گیرا و بریندارکرا و شەهید کراویش هەر لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بلوچستانن.

 حکومەتی ئێران لە ماوەی ٤٤ ساڵدا هەلی کاری بۆ گەلی کورد لە رۆژهەڵات کوردستان پێکنەهێناوە. هیچ جۆرە کارخانە و شوێنی کاری بۆ کورد دابین نەکردووە. هەر بۆیە مەجبورن دەست بە کۆڵبەری بکەن کە مەترسی گیانیان تێدایە. لە جیاتی هەلی کار رەخساندن بۆ گەلی کورد؛ رژێمی ئێران کوردستانی میلیتاریزە کردووە بە سوپای پاسداران و بەسیج. ئەو دوو باڵەی چەکداری رژێم هیزی سەرەکی سەرکوتکەری گەلی کوردن. کۆماری ئیسلامی ئیران دژی هەموو مافەکانی جاڕنامەی مافی مرۆڤە.

عوسمان کەوکەبی شاد ئەو داویانەی لە حکومەتی نۆرویژ کرد. لە سێدارەدانی گەلانی ئێران راوەستێنێ. توند و تیژی بەرابەر بە خۆپێشاندەران بوەستێنێ. سوپای پاسداران و بەسیج لە ناو لیستی تێرۆریست دانێن. گەمارۆی ئابوری و سیاسی لە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران دابنێن. گەورە دەسەڵاتدارانی رژێمی ئێران بخەنە ناو لیستی تێرۆریستی. پشتیوانی خۆپێشاندەرانی گەلانی ئیڕان بکەن. وتووێژی چەکی ناوەکی لە گەڵ دەسەڵاتدرانی ئێران دەست پێنەکەنەوە. هەڵوێستی توندیان هەبێت بە دژی فرۆشتنی درۆنی ئێرانی بە روسیا کە بۆ وێران کردنی وڵاتی ئۆکرانیا بە کار دێن.

بەرێز ” تور مارتین مۆلێر” راوێژکاری گەرورەی وەزارەتی دەرەوەی نۆریژ، لە بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقادا کە بەرپرسی دیسکی ئێرانە لە وڵامدا وتی ئێمە بە وردی چاودێری خۆپێشاندانەکانی ئێران دەکەین. هەروەها توندو تیژی بە دژی خۆپێشاندەران شەرمەزار دەکەین. بە سەختی دژی لە سێدارەدانین. حکومەتی ئێمە هەتا ئێستا دوو جار سەفیری ئێرانی بانگ کردووە و توندو تیژی و لە سێدارەدانی مەحکوم کردووە. ئێمە نوێنەرمان لە نەتەوە گرتوەکانی جیهاندا هەیە و لە گەڵ وڵاتانی ئۆروپا بە دژی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئیران هاودەنگین. ئێمە هەرەها چاودێری مافی مرۆڤ لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین.

پاشان” شلێر باپیری” ئەندامی بەرێوەبەری هەنگاو، پێناسەی رێکخراوی هەنگاوی کرد و باسی لە کار و چالاکییەکانی کرد. رێکخراوی هەنگاو پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە  رۆژهەڵاتی کوردستان دەکرێن بە کۆمەڵگای نەتەوە یەکگرتوەکان دەگەێنیت.

دوای “ کاوە حەسەن پوور” ئەندامی بەڕێوەبەریی هەنگاو لە راپۆرتێکدا سەرنجی دایە پێشلکارییەکانی کۆماری ئیسلامی دژ بە کوردستان. ئاماری راپۆرتی ساڵی ٢٠٢٢ی زاینی هەنگاوی پێشکەش کرد. لە راپۆرتەکەدا هەروەها ئاماژەی بە کوشتنی کۆڵبەران، لەسێدارەدانەکان و  گیراو و بریندارەکانی شۆرشی ژینا کرد. 

 بەرێز ” تور مارتین مۆلێر” لە وەزارەتی دەرەوی نۆرویژ لە بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و بەرپرسی دیسکی ئێران کارەکانی هەنگاوی بەرز نرخاند. هەروەها گرنگییەکی تایبەتی بە راپۆرتی ساڵانەی هەنگاو سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان دا کە کۆماری ئیسلامی لێی بەردەوامە.

کۆبوونەوەکە لە لایەن عوسمان کەوکەبی شاد، ئەندامی سیاسی ئەنجومەنی شارەوانی هامار لە وڵاتی نۆویژ رێکخرا بوو و ٤٥ خولەکی خایەند.

نووسینی: عوسمان کەوکەبی‌شاد

ئەندامی سیاسی ئەنجومەنی شارەوانی هامار لە وڵاتی نۆرویژ

لە سەر لیستی حیزبی کرێکارانی سوسیاڵ دێموکراتی نۆرویژ

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی