پێشه‌کی به بۆنه‌ی بیره‌وه‌ری ساڵڕۆژی 26ی سه‌رماوه‌ز ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و دامه‌زرانی سوپای به‌رگری له نیشتمان‌و كۆماری میلی دێموكڕاتی كوردستان، پڕ به‌دڵ پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌کانی کوردستان ده‌که‌م به تایبه‌تی پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.
من ئه‌نوه‌ر مه‌حمودزاده له ساڵی 1343ی هه‌تاوی له گوندی بێمزورته له دایك بووم.
- خه‌ڵکی کام ناوچه‌ی کوردستانی و له کام شوێن پێشمه‌رگایه‌تیت له ریزی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران‌دا کردووه و چه‌ند ساڵ و کام به‌پرسایتیت هه‌بووه و ئێستا چی ده‌که‌یت ؟
خه‌لکی ناوچه‌ی شنۆم ساڵی 1358ی هه‌تاوی پێوه‌ندیم به یه‌کێتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه کرد. ئه‌و کات حیزبی دێموكراتی كوردستان به ئاشکرا له کوردستان حکومرانی خۆی ده‌کرد ئێمه‌ش وه‌ک یه‌کێتی لاوان به شێوه‌یه‌کی زۆر چالاکانه له له چالاکییه‌کاند به‌شداریمان ده‌کرد که خۆشمان به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زۆر چالاکیمان ڕێک ده‌خست. به دوای ئه‌وه که ناوچه‌ی ئازاده‌کانی شنۆ له لایه‌ن رێژیمه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا، ساڵی 1361 هه‌تاوی هاتمه ناو ریزی پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموکرات، که ئه‌و کات بنکه‌مان له ناوچه‌ی نه‌غه‌ده له گوندی شاوه‌لێ بو. به‌ڵام له کام شوێن پێشمه‌رگایه‌تیم کردوه ده‌بێ بڵێم بۆ جوابی پرسیاره‌که‌ت بگه‌رێمه‌وه که له ناوچه‌کانی شنۆ ، پیرانشار، و ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ر پێشمه‌رگایه‌تیم کردووه. به‌رپرسایه‌تیم بووه له سیاسی و نیزامی. له ساڵی 1369 له کوردستانی عێراق دانیشتم ، که ده‌لێم دانیشتم به‌و مه‌عنایه نییه که وازم له حیزبی دێموکرات هێنابیت به پیجه‌وانه به هه‌موو شێوه‌یه‌ک یارمه‌تیده‌ری حیزب بوم و زۆر ئه‌رکی حیزبیم پێ ئه‌سپێدراوه و به‌و په‌ری توانامه‌وه ئه‌نجامم داوه. له سالی 1997/17/4 له رێگای یوئێنه‌وه له گه‌ل بنه‌ماله‌که‌م هاتمه سوئێد. دوای سێ سال خوێندن و دیتنی زۆر کۆرسی به‌وه‌ج ئه‌وه 11ساله من کار ده‌که‌م به شێوه‌ی جۆراو جۆر.
- بیره‌وه‌یه‌کی ژیانی حیزبی یان پێشمه‌رگایه‌تی خۆتمان بۆ باس بکه.
دیاره بیره‌وه‌رێکی زۆرم هه‌یه له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیمدا به‌ڵام کاتێک مرۆڤ ده‌یهه‌وێت بیره‌وه‌رییه‌ک بنوسێت خۆی تێدا ده‌مێنیته‌وه که کام بیره‌وه‌ری بگێڕێته‌وه خۆش بێت یان ناخۆش، هه‌ر چۆنێک بێ یه‌کێک له بیره‌وه‌ریه‌کان هه‌لده‌بژێرم بۆ ئه‌م به‌سه‌رکردنه‌وه‌یه‌ی مالپه‌ری پێشمه‌رگه‌کان. هاوینی 1366بوو ئێمه ده‌سته‌یه له پێشمه‌رگه‌کانی لکی 2ی هێزی کێله‌شین چونه‌وه قولایی ناوچه‌ی شنۆ سه‌ره‌رای ئه‌وه که هه‌موو کوردستان ملیتاریزه کرابوو ناوجه‌ی شنۆ و ده‌وروبه‌ری وه‌کو هه‌موو شوێنه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕێژیم پڕ بوو له پایگا‌و تیمه‌کانی گه‌ڕۆک که‌مینی هێزه‌کانی دوژمن. به‌ڵام ئێمه بێ سڵبونه‌وه له هێزی زه‌به‌لاحی دوژمن، بۆ راپه‌راندنی ئه‌رک و مه‌ئموریه‌ته‌کانی حیزبی که پێمان ئه‌سپێردرابوو له ناوچه شنۆ خه‌ریکی هه‌ڵسوڕان بووین. (تێبینی: به پێی ئوسول وپرینسیپی حیزبی خۆم ده‌بوێرم له هه‌ر ناو هێنانێک) ئێمه به‌رۆژ له دێیه‌ک ماینه‌وه هه‌رکه تاریکایی شه‌ومان به‌سه‌ردا هات، له‌و گونده ماڵاویمان کرد بۆ که‌مین دانانه‌وه چوینه سه‌ر رێگای شنۆ و نه‌غه‌ده زۆر ماینه‌وه به‌داخه‌وه ئه‌و شه‌وه نیروی دوژمن به‌و رێگایه‌دا هاتو چۆیان نه‌بوو. پاشان پێکه‌وه دانییشتن بریارماندا له دێیه‌کی‌تر بمێنینه‌وه، وه‌رێکه‌وتین بو شوێنی مه‌به‌ست زۆر به نه‌هێنی چوینه ناو ئه‌و دێیه و هه‌ر که گه‌یشتین سه‌گه‌کان وه‌خه‌به‌ر هاتن ئه‌و گونده‌یان پرکرد له ده‌نگ پێمان وابو که هه‌مو که‌س وه‌خه‌به‌ره. چووینه به‌رده‌روازه‌ی ماڵێک به‌لام نه‌مان ویست له ده‌رگا بده‌ین یه‌کێک له پێشمه‌رگه‌کانمان به‌رز کرده‌وه و به سه‌ر ده‌روازه‌که‌دا خۆی هاویشتیه دیوی حه‌ساره‌که و ده‌رگاکه‌ی کرده‌وه. ئێمه هه‌مومان چوینه دیوی ژورێ حه‌ساره‌که و دیوێک له نه‌زیک ده‌رگابو هه‌مومان چوینه ئه‌و ژووره. حساره‌که‌یان زۆر گه‌وره بوو تۆزیک واوه‌تری ئێمه ته‌وای بنه‌ماله‌که‌یان نوستبون، به‌ڵام ئافره‌تێکی وه‌خه‌به‌رمان دیت که له‌سه‌ر جێگاکه‌ی دانیشتبوو. من له گه‌ل شه‌هید سمایل محه‌مه‌دی چوین بۆ لای “دیاره ئه‌و ماڵه بۆ ئێمه نه ناسراو نه‌بون” داوامان لێکرد کرد که دیوێکمان پێ نیشان بدات تاکو به بێ ده‌نگی بچین و تێیدا بحه‌سێینه‌وه. به‌ڵام له وڵامدا گوتی ئێمه پێشمه‌رگه‌مان خۆش ده‌وێت و ده‌شتان ناسم به‌ڵام وا باشه له گه‌ل خه‌زورم قسه بکه‌ن. کوتمان زۆر به جێیه به‌ڵام وه‌ره جێگایه‌که‌مان پێ نیشان بده. له گه‌لمان هاته سه‌ر سه‌ری و کوتی ئه‌مه‌یانه ئێمه‌ش زۆر به ئه‌سپایی وه‌خه‌به‌رمان هێنا، کوتی ئێوه کێن؟ له وڵامدا گوتم پێشمه‌رگه‌ین و تاریک ورۆنی به‌یانێیه ناگه‌ینه شوێنی تر لێره ده‌مێنه‌وه کوتی من پێشمه‌رگه‌و چاشمه‌رگه ناناسم و هه‌قتان نییه لێره بمێنه‌وه شه‌هید سمایل کوتی مامه به‌و ئه‌ستێرانه‌ی ئاسمانێ به سه‌ری شاهه‌نشا ئێمه پێشمه‌رگه‌ین. به پێکه‌نینه‌وه زۆر جنێوه‌کی خۆشی حه‌واڵه‌ی شاه کردوو کوتی من پێشه‌رگه ناناسم ، کوتم زۆر باشه ئێمه له‌و دێوه ده‌مێنینه‌وه، کوتی به‌جه‌هنده‌م، با هه‌موتان سبه‌ی ئه‌لێره بکوژرێن، کوتم خاڵه له‌و دیوه ده‌مێنینه‌وه. رومان له لای دیوه‌که کرد. زۆر به له‌سه‌ره‌خۆی کوتی ته‌ماشایان بکه ده‌ڵێی ماڵی خۆیانه ده‌زانن له کام دیویش ده‌مێننه‌وه. چوم هه‌موو پێشمه‌رگه‌کانم هێنا بۆ ئه‌و ژووره‌ی که خۆمان دیاریمان کردبوو. که چوینه له ژوره که‌وه و خه‌ریک بوو دانیشین سه‌وه‌رێکی یه‌کجار زۆر توند له ده‌ره‌وه‌ی حه‌ساره‌که ده‌ستی پێ‌کرد و ده‌نگی مریشک و قازان له ده‌نگی سه‌گه‌کان به‌رزتر بوو، ده‌تگوت ئه‌وه پاسدار هاتوتنه ناو دێ. ئینجا ساحاب ماڵ هات و کوتی هه‌ستنه‌وه پاسدار ده‌وره‌ی مالێان گرتووه، ئێمه‌ش زۆر به خێرای خۆمان توند تۆل کرد و به‌و لاو به‌ولای حه‌ساره‌که‌دا بڵاو بووینه‌وه و چاوه‌روانی زۆر شتمان ده‌کرد. له‌و کاته‌دا که ئێمه قامکمان له‌سه‌ر په‌لانپیتکه‌ی تفه‌نگ بوو، ئه‌و مامه به‌رێزه هات بۆ لای من و شه‌هید یوسف کاموسی که ئه‌و کات سه‌رلکمان بوو، خێرا خێر دی‌گوت برۆنه ژوورێ هیچ نییه ، ئێمه‌ش سه‌رمان سووڕ مابوو چاومان له یه‌ک ده‌کرد و کوتم مام یوسف زۆرم لا سه‌یره تاکو ئێستا رێگای مالێ پێ نه‌ده‌داین ئێستاش خۆی ده‌ڵێت برۆنه ژوورێ شه‌هید مام یوسف کوتی لای منیش سه‌یره، کوتی با برۆینه ژوورێ مادام ئه‌و خۆی دلێت هیچ نییه بابرۆینه ژوور، دوو نیگه‌هبانمان له ده‌ره‌وه دانا‌و چوینه ژور ، له ماوه‌یه‌کی زۆر کوردا نان و چای بۆ هێناین و داوای کرد با نیگه‌هبانه‌کان بێنه ژور هیچ نییه خۆم چاوه‌دێری هه‌مو شتێک ده‌که‌م به هه‌ر حال ئه‌و رۆژه خزمه‌ته‌کی زۆریان کردین و که بو به شه‌و ساحاب ماڵ هات بۆ لامان زۆر پێکه‌نی و کوتی با بۆتا وه‌گێرمه‌وه، کوتی کاتێک منتان له خه‌و هه‌ستاند بۆم مه‌علوم نه‌بوو که ئێوه جاشن یان پێشمه‌رگه‌ن به‌ڵام که هه‌مووتان رۆیشتنه ئه‌وژووره شکم بۆ په‌یدا بوو له‌و کاته‌شدا رێوی خۆی هاوێشتبووه ناو لیسی قازو مریشکه‌کانی ئه‌و جیرانه‌مان، پیاوه‌که‌ش له ناو لیسه‌که‌دا رێویه‌که ده‌گرێت و ده‌ی خنکێنێ، به‌ده‌نگی ناڵه‌ی رێوی له به‌رده‌ستی ساحاب ماڵ و قازو مریشکه‌کاندا سه‌گ و تاژی ئه‌و دێیه‌مان وه‌سه‌ر گه‌رابوو. کوتم باشترین کار ئه‌وه‌یه بۆ دلنیابون له‌وه‌ی که ئه‌مانه پێشمه‌رگه‌ن یان جاش و پاسدارن بابلێم ده‌وره‌ی مالیان داوه که ئه‌وم پێ کوتن دیتم هه‌موتان هه‌ستان و خۆتان ئاماده کرد‌و هه‌ریه‌که‌ی به‌لایه‌کی حه‌ساره‌که‌دا رۆیشتن. بۆم مه‌علوم بوو که ئێوه پێشمه‌رگه‌ن و به‌خۆم گوت ئه‌گه‌ر جاش و پاسدار بانایه ده‌یان کوت هیچ نییه ئه‌وه ئی خۆمانن له ده‌ره‌وه‌ن نیگه‌هبانی ده‌ده‌ن به‌ڵام که ئێوه هیچ شتی خۆتان به‌جێ نه‌هێشت بۆم مه‌علام بوو که پێشمه‌رگه‌ن
- ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان (26 ی سه‌رماوه‌ز) لای تۆ چ مانایه‌کی هه‌یه و چۆنی تاریف ده‌که‌ی؟
شوێن و ڕۆڵی پێشمه‌رگه له مێژووی خه‌باتی ڕزگاریخوازی گه‌له‌که‌مان دا ئه‌وه‌نده دیار‌و به‌رچاو و به‌رزو گه‌وره‌یه که مرۆڤ ناتوانێ به ده‌ربرینی چه‌ند ڕ‌سته‌یه‌ک هه‌ستی خۆی ده‌ر ببرێت ، و یا به چه‌ند دێڕێک کاریگه‌ری و ڕۆڵی پێشمه‌رگه وه‌ک خۆی به‌یان بکا. پێشمه‌رگه مرۆڤێکی به بیروباوه‌ڕ و شۆڕشگێره که به خواستی خۆی و به هه‌ست کردن به به‌رپرسایه‌تی له‌به‌رانبه‌ر گه‌له‌که‌ی‌دا ڕێگای خه‌بات و تێکۆشانی گرتۆته‌به‌ر و بۆ نه‌هێشتنی زوڵم و زۆری و نابه‌رابه‌ری به دژی داگیرکه‌رانی کوردستان خه‌بات ده‌کا و به‌و په‌ڕی له‌خۆبردوویه‌وه گیانی خۆی به گه‌ل و نیشتمان ده‌به‌خشێت و بۆ پاراستنی خاکی نیشتمان گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی ژیان، واته گیانی خۆی پێشکه‌ش به نه‌ته‌وه و وڵاتی خۆی ده‌کا و ته‌نانه‌ت بۆ ئازادی گه‌له‌که‌ی له مه‌رگیش سڵ ناکاته‌وه.
- که‌سانێک په‌یدا ده‌بن که پێیان وایه ئه‌رکی پێشمه‌رگایه‌تی ته‌واو بووه ، تۆ نه‌زه‌رت له‌و باره‌وه چیه؟
پێش ئه‌وه‌ی بجێنه نێو باسه‌که پێویسته بزانین پێشمه‌رگه کێیه و به‌کێ ده‌ڵێن پێشمه‌رگه. داخوا پێشمه‌رگه ته‌نیا به‌و که‌سه ده‌ڵێن که چه‌کی له‌شانه و بۆ ئازادی و ڕزگاری نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌که‌ی خه‌بات ده‌کا یان به هه‌موو ئه‌و که‌سانه ده‌ڵێن که به هه‌موو شێوازێک و له هه‌موو هه‌لومه‌رجێکدا ته‌نانه‌ت به ده‌ستی به‌تاڵیشه‌وه به گژ داگیرکه‌راندا ده‌چنه‌وه و گیانی خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسێوه. ئه‌گه‌ر به‌وردی مانای وشه‌ی پێشمه‌رکه لێکده‌ینه‌وه پێشمه‌رگه ئه‌و که‌سه‌یه که له پێناو ئازادی و به‌خته‌وه‌ری نه‌ته‌وه‌که‌یدا بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی هیچ پاداشتێک بێ گیانی خۆی به‌خت دکاو له پێناو ئه‌و ئامانجه‌دا سه‌ر ده‌نیێته‌وه. به‌و لێکدانه‌ویه دبێ بڵێم ڕای من زۆر جیاوازه. به‌ڕای من تائه‌و کاته‌ی زوڵم و نابه‌رابه‌ری و پێشێل کردنی مافی مرۆڤ و مافی نه‌ته‌وایه‌تی بمێنێ خه‌بات پێویسته و هه‌تا خه‌باتیش پێویست بێ پێشمه‌رگه پێویسته. هیچ داگیرکه‌رێک و چه‌وسێنه‌رێک به ویستی خۆی واز له داگیرکه‌ری و چه‌وسانه‌وه و پێشێل کردنی مافه‌کانی مرۆڤ ناهێنێ. هه‌ربۆیه‌شه که د‌ڵێن ماف شتێک نییه که بدرێ، به‌ڵکو ماف ده‌بێ بستێندرێ. به‌ڵام چۆن و به کام رێگادا ئه‌وه خۆی باسێکی زۆر هه‌ڵده‌گرێ. جوونکه هه‌موو خه‌باتێک ده‌بێ به گوێره‌ی هه‌لومه‌رجی سیاسی و ئابووری و ڕاده‌ی توانای به‌ره‌وپێش بردنی خه‌باته‌که دا‌ڕێژرێ و به‌رنامه‌ی بۆ داندرێ و به‌ڕێوه بچێ. ئه‌لێره‌دایه که هێندێ که‌س به هه‌ڵه مه‌سه‌له‌که لێکده‌ده‌نه‌وه. مێژووی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌که‌مان ئه‌وه‌ی باش سه‌لماندوه به کرده‌وه نیشانی داوه که ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌مێکی تایبه‌تیدا هه‌لومه‌رجه‌که ئیزنی پێنه‌دابین خه‌باتی چه‌کداری بکه‌ین به خه‌باتی مه‌ده‌نی و سیاسی بیری نه‌ته‌وایه‌تیمان له ناو گه‌له‌که‌ماندا پاراستوه و له کاتی گونجاو‌دا به پشتیوانی هیزی چه‌کداری پێشمه‌رگه بۆ وه‌دیهێنان و پاراستنی ئامانجه‌کان خه‌باتی خۆمان ڕێک خستۆته‌وه.
نه‌ک ته‌نیا هه‌ر ئه‌وه‌ند به‌ڵکو ده‌بێ ئه‌وه‌شمان له بیر بێ که ته‌نانه‌ت داگیرکه‌رانی وڵاته‌که‌مان دوای سه‌رکه‌وتنی خه‌باته‌که‌شمان بۆ له نێو بردنی ده‌ستکه‌وتاکان هه‌ر له که‌میندا ده‌مێننه‌وه. هه‌ر بۆیه هێزی پێشمه‌رگه وه‌ک ڕه‌سه‌نترین هێزی پارێزه‌ری نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌که‌مان هه‌رده‌بێ بمێنێته‌وه و پارێزگاری له ده‌ستکه‌وته‌کانی خه‌باتی پڕ له سه‌روه‌ری خۆی بکا.
- باشترین وشه که پێشکه‌ش به پێشمه‌رگه بکه‌ی چیه ؟
دیاره زۆر زه‌حمه‌ته مرڤ بتوانێ وشه‌یه‌ک ببێنیته‌وه که شیاوی ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه بێت. بۆیه له جوابی ئه‌و پرسیاره‌دا ده‌لێم به‌لای منه‌وه خۆشه‌ویستی بۆ پێشمه‌رگه جونترین وشه‌یه.
- له کۆتایی دا ماڵپه‌ڕی پێشمه‌رگه‌کان 9 ساڵی ته‌واو کرد، چیت هه‌یه بۆ ساڵ ڕۆژی ماڵپه‌ڕی پێشمه‌رگه‌کان ؟
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت ئه‌و ماڵپه‌ره جێگای خۆی له ناو دڵی خوێنه‌راندا کردوته‌وه و ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕاست بێژی و نیازپاکی به‌رێوه‌به‌رانی که کاره‌کانیان به شێوه‌یه‌کی زانستیانه‌و سه‌رده‌میانه له هه‌مان کاتدا خۆبه‌خشانه و بێ به‌رابه‌ر به‌ڕێوه ده‌به‌ن و خزمه‌ت ده‌که‌ن به نه‌ته‌وه‌که‌یان. له سه‌ر خه‌رج و مه‌سرو‌فاتی خۆیان ئه‌و ئه‌رکه‌یان وه‌ئه‌ستۆی خۆیان گرتووه. به‌م ئه‌رکه پێرۆزه ده‌ڵێن پێشمه‌رگایه‌تی، منیش له ناخی دڵمه‌وه ده‌سخۆشیتان لێ ده‌که‌م و به بۆنه‌ی ساڵرۆژی 26ی سه‌رماوه‌ز ئه‌و رۆژه له هه‌موو پێشمه‌رگه‌یه‌ک پیرۆز بێت به‌تایبه‌تی له به‌رێوه‌به‌رانی مالپه‌ری پێشمه‌رگه‌کان