نۆ ساڵ بەر لە ئێستا دوایین یادگاری کۆمەڵەی ژێکاف و کۆماری کوردستان کە هەتا دواساتەکانی ژیانی وەک پێشمەرگە وەفادار بە رێبازەکەی مابۆوە رۆیشتە بەر دلۆڤانی خوای گەورە و ئاواتی گەورەشی کە رزگاری نەتەوەکەی
و سەرکەوتنی ڕیبازی دێموکرات بوو بە هاوڕێ و هاوسەنگەرانی سپارد. ئەو یادگارەی ژێکاف و کۆمار کە بە خەباتی بێ پسانەوە و ماندوونەناسانەی لە پێناوی ئازادی و سەربەستی نەتەوەکەیدا نزیک بە شەش دەیە تێکۆشا، ناوێکی دیار و کەسایەتییەکی خۆشەویستی ناو ریزەکانی حیزبەکەی و کەسێکی جێ متمانە و هیوای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بوو. ئەو تێکۆشەرە مامۆستا مەلا عبدالرحمن کاڕەش ناسراو بە (لاهیجانی)ە.
لە رەوتی خەباتی هەر نەتەوەیەکدا زۆر مرۆڤی شۆڕشگێڕ هەڵکەوتوون کە ئۆگرییەکی بێ وێنەیان بەرامبەر خاک و خەڵکی نیشتمانەکەیان هەبووە و بەرادەی خۆیان ناو و شوێنیان کاریگەری لەسەر رێبوارانی شۆڕشەکە و ئەوانەش کە ئومێدەوارای شۆڕش بوون، داناوە. جا ئەگەر خەباتەکەش درێژە بکێشی و پێوانی رێگا بڕانەوەی نەبێ، ئاسان نیە هەموو خەباتکارەکان و رێپێوەکان وەک یەک لە مێژوو و ژیانی ئەو خەباتە ئاگادار بن و زانیاری وەک یەکیان هەبێ. لێرەدایە کە تەوژمی ئازارەکانی نەتەوە و چڕوپڕی تێکۆشانەکان دەرفەت نادات پێناسی ئەو شۆڕشگێڕانە بکرێت بە وانەیەک تا نەوەی نوێ بزانێ کە چ دڵسۆزانێک بە شانازییەوە خۆیان کردۆتە فیدای ژیانی ئەوان. مامۆستا مەلا عبدالرحمن لاهیجانی یەک لەو تێکۆشەرانەیە کە تەواوی ژیانی بۆ وەدیهاتنی مەرامەکانی نەتەوە بندەستەکەی تەرخان کرد. مێژووی شەش دەیەی خەباتی مامۆستا لاهیجانی هیچ جێی قسە بۆ من ناهێڵێتەوە کە بڵێم ئاخۆ بڵێی مامۆستا کەی هەستی بە دەردی نیشتمانەکەی کردبێ، درەنگ یان زوو چ هەوڵێکی بۆ داوە، یان تۆ بڵێی لە هەموو خۆشی و ناخۆشییەکدا بەشدار بووبێ، یانیش رەنگە بڵێم پێت وایە خۆی بە ئەرکدار زانیبێ و چەرمەسەری هاتبێتە سەر ڕێ؟ زۆر قسە و پرسی دی کە باس و خواسیان ناوێ و کورتە ئاوڕێک لە ژیانی مامۆستای خوالێخۆشبوو پێم دەڵێ مامۆستا لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە هەموو ژیانی ئەو باجێکە و دەبێ لە رێگای رزگاری نەتەوەکەیدا بیدا. هەر ئەو بیروباوەڕەش بوو کە هیوا و هومێدی دەخستە دڵی مامۆستاوە و رێگای دووری بە نزیک دەزانی.
لە رێکەوتی ٧ی رەشەممەی ١٣٨١ی هەتاویدا لە بنکەی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران مەراسیمی پرسەو سەرەخۆشی مامۆستا لاهیجانی بەڕێوەچوو کە لەودا کاک لوقمان مێهفەر وتارێکی پێشکەش کرد کە لەو وتارەدا بەروونی تیشکی خستبووە سەر قٶناغەکانی ژیان و خەباتی مامۆستا لاهیجانی. لە نۆهەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی ئەو نەمرەدا بە پێویستم زانی کە ئەو وتارە بە هەندێک دەستکارییەوە بدەمە بەر دیدی خوێنەران و تێکۆشەرانی رێگای ئازادی و دێموکراسی.
کاک لوقمان وێڕای دەربڕینی پرسەو سەرەخۆشی و سوپاس لە بەشدارانی کۆڕی پرسە و ماتەمی مامۆستا، بەو شێوەیە وتارەکەی پێشکەش کرد:
(ماموستا مه‌لا عبدالرحمن كاره‌ش (لاهیجانی) كوری ئه‌حمه‌د له ساڵی ١٢٩٠ی هەتاوی له گوندی عه‌لیاوای ناوچه‌ی مه‌هاباد له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ده‌ست كورت و كورد په‌روه‌ردا له دایك بووه، دوایی ماڵیان چۆته شاری شنۆ. قۆناغی مندالێ له‌و شاره بردۆته سه‌ر و خوێندنی سه‌ره‌تاییی ئایینی له حوجره‌ی مزگه‌وتی جامعهی شاری شنۆ‌دا ته‌واو كردووه. له مانگی ره‌زبه‌ری 1321دا به خواردنی حه‌وت سوێند ره‌سمه‌ن واریدی كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف ده‌بێ. به رێبازێكی روونتر و شێلگێرانه‌تر ده‌ست به تێكۆشانی سیاسی ده‌كا و شه‌ڕه‌فی ئه‌ندامه‌تی له‌و رێكخراوه‌یه‌دا وه‌رده‌گرێ و ده‌بێ به ئه‌ندامێكی چالاك.
له رۆژی 25ی گه‌لاوێژی ١٣٢٤ی هەتاویدا بەبۆنەی دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی كوردسانی ئێران مامۆستا مه‌لا عبدالرحمان و به‌شێك له ئه‌ندامانی دیكه‌ی حیزب، ئاهه‌نگێكی پر شكۆ له ئاوایی شیناوێی ناوچه‌ی پیرانشار پێك دێنن به جۆرێك كه خۆی ده‌ڵێ:”ئه‌م له‌حزانه خۆشترین كاته‌كانی ژیانم بوون كه به كوێرایی چاوی ناحه‌زان و نه‌یارانی كورد، ئاڵای سێ ره‌نگی كوردستان‌مان له سه‌ر گردی شیناوێ هه‌ڵدا. به‌ڵام مه‌ودای ئه‌و خۆشی و سه‌ربه‌ستیه زۆر كه‌م بوو كه گوڵی ته‌مه‌نی كۆمار به ده‌ستی ئه‌هریمه‌نی كۆنه‌په‌ره‌ستی ههڵپڕووكا. جارێكی تر ئیستبداد باڵی ره‌شی به سه‌ر ئاسمانی گه‌شی كوردستاندا كێشا.
مامۆستای هێژا له لایه‌ك به دڵێكی پر له غه‌م و تاسه‌وه درێژه‌ی به خوێندن دا و له لایه‌كی دیكه‌وه له تێكۆشانی سیاسی ماندوو و چاو ترسێن نه‌بوو. ئه‌و بیری له هه‌ڵه‌كانی ده‌كرده‌وه و له گه‌ڵ هه‌ڵكێشانی ئاخ و حه‌سره‌ت ئه‌زموونی لێ وه‌رده‌گرتن و ده‌یكردن به په‌ند بۆ هه‌ستانه‌وه و تۆڵه و به گژ دوژمن دا چوونه‌وه. له بواری خوێندن دا سه‌ره‌نجام مامۆستا سه‌رده‌كه‌وێ و ساڵی 1327 له لای به‌رێز مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌دی ماوه‌رانی له شاری مهاباد له كۆرێكی تایبه‌تیدا كه زۆر مامۆستا و كه‌سایه‌تی ناودار به‌شدار بوون ئیجازی مه‌لایه‌تی وه‌رده‌گرێ. هاوكات له گه‌ل ئه‌م سه‌ركه‌وتنه، ژیانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كچێكی روو سووری كورد له شاری مهاباد به ناوی سه‌یزاده زوله‌یخا كچی عه‌بدولڵا پێك دێنێ كه به‌رهه‌می ئه‌م ژیانه هاوبه‌شه كوڕ و كچێكن، كه (مراد)ی جوانه‌مه‌رگ هه‌ر له سه‌ره‌تای ساڵی 1360 بوو به پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌یه‌كی كارامه و لێوەشاوەی لێ هه‌ڵكه‌وت كه به داخه‌وه، له ٢ی بانه‌مه‌ری ١٣٦٥ی هەتاوی له شه‌ڕێكی نابه‌رابه‌ر و قاره‌مانانه له گوندی زێوه‌ی پیرانشار له پێناوی گه‌ل و نیشتماندا گیانی به‌خشی و تێكه‌ڵ به كاروانی سه‌روه‌ران بوو، كه ئه‌ویش كور و كچێكی له دوای خۆی به جێ هێشتن كه ئه‌مڕۆ وه‌كوو دوو مۆم له ناو ماڵی مامۆستا مه‌لا عبدوالرحمان دا داگیرساون و نه‌نكه به ساڵدا چوو و هه‌ناسه سارد و رووسوورهكهیان له به‌ر رووناكایی ئه‌وان دانیشتووه و چاوی بڕیوه‌ته‌وه ئاسۆی سه‌ركه‌وتنی كوردستان تاكوو باپیره مژده‌ی سه‌ركه‌وتنی كوردستانیان بۆ به‌رێ. پاش جوانه‌مه‌رگ بوونی كۆمار و له سێداره دانی سهركۆمار بۆ ماوه‌یه‌ك شیرازه‌ی كار تێكده‌چێ و دواتر ئه‌ندامانی حیزب سه‌ر له نوێ خۆیان سازمان ده‌ده‌نه‌وه، ده‌كه‌ونه قۆناغی خه‌باتێكی سه‌ختی نهێنییه‌وه. مامۆستا عبدالرحمان یه‌كێك له‌و تێكۆشه‌رانه‌یه كه درێژه به تێكۆشانی سیاسیی خۆی ده‌دا. تاكوو ساڵی ١٣٣٨ بۆ یه‌كه‌مجار له لایه‌ن رێژیمی پاشایه‌تییه‌وه ده‌گیرێ و تا ساڵی (١٣٤٠) به‌ند ده‌كرێ به دوای ئازادبوونیشیدا رێژیم ده‌ستی لێ هه‌ڵناگرێ و ده‌كه‌وێته ژێر چاوه‌دێری توندی ساواك. ساڵی (١٣٤٤) بۆ جاری دووهه‌م ده‌گیرێته‌وه و به زیندانی درێژخایه‌ن حوكم ده‌درێ. له‌سه‌ر یه‌ك ١١ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی ده‌كێشێ. سه‌رئه‌نجام له ساڵی (١٣٥٣)دا ئازاد ده‌بێ. به‌ڵام مامۆستای به‌بیر و باوه‌ڕ ده‌ست له ئامانج و رێبازی دێموكرات هه‌ڵناگرێ و ئه‌شكه‌نجه و ئازاری نێو زیندان ئیمانی پێ له‌ق و هه‌نگاوی پێ شل ناكه‌ن، به‌ڵكوو له‌سه‌ر تێكۆشان شێلگیرتری ده‌كه‌ن.
به به‌رپابوونی شۆرشی گه‌لانی ئێران له ساڵی (١٣٥٧)دا مامۆستا عبدالرحمان ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ ده‌ره‌خسێ كه وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی خاوه‌ن رابردووی سیاسی نه‌خشی سه‌ره‌كیی خۆی له رێكخستنی خه‌ڵك له خۆپێشاندانه‌كان دژی رێژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی پاشایه‌تی دا له ده‌ڤه‌ری پیرانشار بگێرێ. ئه‌و خاوه‌نی چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی بوو. وه‌ك خاوه‌نی رابردووی سیاسی، ئایینی، كۆمه‌ڵایه‌تی و له پله‌ی ئیمام و خه‌تیبی مزگه‌وت و به‌رپرسی شوورای شار و دێموكراتێكی بێ‌باك و به دیسیپلین له ژێر رێنوێنییه‌كانی حیزب‌دا بوو. ئه‌و سیاسه‌ت و هه‌ڵویسته‌كانی حیزبی به راشكاوی له تریبونی مزگه‌وته‌كانه‌وه باس ده‌كرد. بۆیه ببوه یه‌ك پارچه باوه‌ر و متمانه به لای خه‌ڵكه‌وه. كه‌م كه‌س هه‌بوو له قسه‌ی ده‌ربچێت. به‌رپرسایه‌تی ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی ژاندارمەری پیرانشار و كۆنترۆڵ كردنی شار ئه‌و گرتیه ئه‌ستۆ و فه‌رمانده‌یی كرد.
مامۆستا عبدالرحمان له یه‌كه‌م كۆنفرانسی حیزب له ناوچه‌ی پیرانشار له ساڵی (١٣٥٨) به ئه‌ندامی كومیته‌ی شارستان هه‌ڵبژێردرا و تا ساڵی (١٣٦٤ی هەتاوی) له‌و پله‌یه‌دا مایه‌وه و به‌رپرسایه‌تیی جۆراوجۆری گرته ئه‌ستۆ. له زۆربه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی حیزب له‌و ناوچه‌یه‌دا جێ په‌نجه‌ی دیاره‌و له رووداوه تاڵ و تێكشكانهكانیش هه‌ڵوێستی بوێرانه‌ی گرت و قورس و قایم له دژیان راوه‌ستا. له قۆناغی شه‌ری پارتیزانیدا له سه‌رماوه‌زی (١٣٦٤) له لایه‌ن رێبه‌ری مه‌زن شه‌هید دوکتۆر عبدالرحمان قاسملوو بانگ ده‌كرێته ده‌فته‌ری سیاسی و شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی بۆ دیاری ده‌كرێ و وه‌ك سه‌مبولی مقاومه‌ت و خۆڕاگری چاوی لێده‌كرێ و رێزی سه‌روه‌رانه‌ی لێ ده‌گیرێ. تا كاتی ماڵئاوایی له په‌نا رێبه‌رایه‌تی حیزب ژیا و درێژه‌ی به تێكۆشانی خۆی دا. هه‌رچه‌ند ئه‌و پیر و به‌ساڵدا چوو بوو، به‌ڵام بیر و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له لای ئه‌و رۆژ به رۆژ نوێتر و خۆشه‌ویست تر بوو. ئه‌و كێوی وره و خۆراگری بوو. قه‌ت نائومێدی نه‌ده‌ناسی، به گه‌شبینییه‌وه ده‌یڕوانییه ئاسۆی خه‌باتی كورد و له ئاڵۆزترین و دژوارترین هه‌لومه‌رجدا هیوادارتر و به سه‌بر و ته‌حه‌مولتر بوو. به ئایه‌ت و حه‌دیس به‌ڵگه‌ی ده‌هێنایه‌وه و پاشان ئه‌م به‌یته شێعره‌ی دهوتهوە:
در نامیدی بسی امید است پایان شب سیه سپید است
كۆڵنه‌ده‌ره‌كه‌ی دێموكرات!
كه چاو به دوو توێی به‌رگی بیرهوهرییهكانتدا ده‌گێرم كه هێشتا چاپ نه‌كراون، ژیان و به‌سه‌رهاتی تۆ له وێنه‌یه‌كی سروشتیه وه‌ك ئه‌فسانه‌یه‌ك دەچێ. به‌ڵام كام ئه‌فسانه، ئه‌فسانه‌یه‌ك كه بۆته شتێكی واقعی و حه‌قیقی، دێته به‌رچاوم. له چه‌ند قۆناغی جیاجیادا خۆی ده‌نوێنێ، ژیانێك كه تێكه‌ڵاوه له چه‌رمه‌سه‌ری، ئازار و غه‌م، بێبه‌شی له خۆشه‌ویستی، دوور لە هاوسه‌ر و منداڵ، به‌ڵام پڕ له سه‌روه‌ری و شانازی كه مێژوو بۆت ده‌دوێ، گه‌ل رێزت لێده‌گرێ و نیشتمان له باوه‌شت ده‌گرێ و نه‌وه‌ی داهاتوو پێت ده‌نازێ و ئه‌زموونت لێ وه‌رده‌گرێ.
كه گه‌نجی فه‌قێیه‌كی توندوتۆڵ و ئازا‌و كوردێكی جێی باوه‌ر و متمانه‌ی هاوڕێ و ئوستادهكانتی. گه‌ڕیده‌یه‌كی به ئامانجی، له ناوچه‌كانی شنۆ، خۆشناوه‌تی، پیرانشار، مه‌هاباد، بۆكان، سه‌رده‌شت و شیمالی كوردستان رێبوارێكی بێ پشوودانی. خۆشه‌ویستی چه‌وساوه و زه‌حمه‌تكێشانی، چه‌قڵی چاوی ناحه‌ز و نه‌یارانی. تۆ قاره‌مانی نێو سیاچاڵه‌كانی، له‌سه‌ر دیواری به‌نده‌كه‌ت هه‌ڵكه‌ندراوه “قه‌ندیل چاوه‌كان وا ده‌گریین بۆ كوڕانی وا دیلی ده‌ستی دوژمن”، قزلقهلعه و قه‌سری قه‌جه‌ر و ده‌ریای ورمێ و تهبعیدگای ره‌شت و لاهیجان له به‌رامبه‌ر تۆدا به‌زین و به چۆكداهاتن. به‌ڵام تۆ نه‌به‌زی. خۆراگری، سه‌ربه‌رزی، وه‌ك داری سه‌روی ناكه‌وی، هه‌ر به‌پێه‌وه ده‌وه‌ستی. نه‌مری و قه‌ت نامری.
كه رۆژگار خۆی ده‌نوێنێ و ئه‌ستێره‌ی شانس هه‌ڵدێ، گوڵی ژیان ده‌م ده‌كاته‌وه و زۆردار ته‌خت و تاجی وه‌رده‌گه‌ڕێ، تۆ خه‌باتگێڕێكی به‌ئه‌زموون و خاوه‌ن رابردوویه‌كی خاوێنی، پێشه‌نگی كاروانێكی دێموكراتی. به‌ره‌و قیبله‌گای كوردان كهوتوویهته رێ. له رۆژی راگه‌یاندنی تێكۆشانی ئاشكرای حیزب‌دا قاسملووی رێبه‌ر چاوه‌رێته و له باوه‌شت ده‌گرێ. سه‌ری رێزت بۆ داده‌نوێنێ، به‌رهه‌می ئه‌م رۆژه له فیداكاری گیانی شه‌هیدان، له ئاسۆی چاوی ئێوه كۆڵنهدهرانی نێو سیاچاڵه‌كانی ده‌زانێ. له‌بیرمه ئه‌و رۆژه خوالێخۆشبوو (داریوش فرووهه‌ر) وه‌زیری كار و سه‌رۆكی هه‌یئه‌تی حوسنی نییه‌ت هاتنه پادگانی پیرانشار و ناوبراو له قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به مه‌سه‌له‌ی كورد كرد و پاشان داوای له تۆ كرد هه‌ڵویست و نه‌زه‌ری خۆت به‌یان بكه‌ی. تۆ به به‌رگی خاكیهووه و به هەیبەتێکی پێشمه‌رگانه‌وه و به غروورێكی كوردانه‌وه چوویه پشتی تریبوون و قسه‌كانت كردن. له كۆتاییدا فه‌رمووت: جه‌نابی وه‌زیر له‌بیرته ئه‌و كاته‌ی كه پێكه‌و هاوبه‌ند بووین، له پشتی میله‌كانی زیندان به‌ڵێنیت پێدام كه ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وین و ئازاد بین، مافی كوردان ده‌ده‌ین، ئێستا خۆشحاڵم كه ئێوه سه‌ركه‌وتون و تۆش له پله‌یه‌كی بهرزدای . هیوادارم له‌سه‌ر به‌ڵێنی خۆت مابی و موخلیسانه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی كورد تێبكۆشی.
عبدالرحمان تۆ دێموكرات و عاشقی كوردستان و كوردی، تۆ خاوه‌ن ماڵ و خانه‌دان به‌ڵام بێ‌ماڵ و حاڵی، شوێنی حه‌سانه‌وه‌ت یا كونجی به‌ندیخانه‌یه، یا بن گابهردهكانی كوردستان، له‌شی تۆ پڕ له برین و دڵت پڕ له كوانه، یا به گژ جه‌للاد دا ده‌چوویه‌وه یان هاوشانی پێشمه‌رگه دژ بە زۆرداراندا دهجەنگای، بۆیه تۆزێك لای هاوسه‌ر و منداڵه‌كانت نه‌حه‌سایه‌وه. تۆ هه‌ستت به‌و راستییه كردووه، بۆیه له یه‌كه‌م خاڵی وه‌سییه‌ت نامه‌كه‌تدا ده‌ڵێی: “داوای لێبوردن له هاوسه‌ره‌كه‌م ده‌كه‌م كه به‌و جۆره كه پێویسته نه‌متوانیوه خزمه‌تی ئه‌و و منداڵه‌كانم بكه‌م. كه توانیومه ئه‌ركی نیشتمانی خۆم به‌جێ بگه‌یه‌نم، له سایه‌ی فیداكاریی هاوسهركهمدا بووه كه هه‌میشه هه‌ستم كردووه پشتیوانێكی به‌هێزم له پشته، ئه‌و به رووسووری ژیا و منداڵه‌كانیشی به رووحێكی كوردانه بار هێناون. ئه‌و جۆره ژنانه جێی شانازین، چوونكه ژن زۆرجار توانیویه‌تی به چاك و به خراپ ئامانج و رێباز به هاوسه‌ره‌كه‌ی بگۆڕێ.” داواش له تێکۆشه‌رانی دێموكرات ده‌كه‌ی “یه‌كگرتوو بن و پشتی یه‌كتر به‌رنه‌ده‌ن و نه‌فره‌ت له دوو به‌ره‌كی و ناكۆكی بكه‌ن، ره‌نج و كوێره‌وه‌ریی ئێمه به هه‌ده‌ر نه‌ده‌ن، دڵنیا بن سه‌رده‌كه‌وین، ره‌نگه من ئه‌و ئازادییه نه‌بینم به‌ڵام ئێوه حه‌تمه‌ن ده‌یبینن، ئه‌گه‌ر ئه‌جه‌ل مه‌ودای پێ نه‌دام ته‌نیا یه‌ك داوام هه‌یه له حكوومه‌تی به ماف گه‌یشتووی كورد كه قوتابخانه‌یه‌كم به نێو بكاته‌وه تاكوو هه‌موو به‌یانیان به ده‌نگی سرودی ئه‌ی ره‌قیب كه له گه‌رووی نه‌و نه‌مامه‌كانی داهاتووی كوردستان دێته ده‌ر، رووحم پێی وه‌خه‌به‌ر بێ و نیگه‌رانیم له دڵ ده‌رچێ.
گه‌وره‌م چاو هه‌ڵێنه، ئه‌مه كه‌ژاوه‌ی مه‌رگی تۆیه ئه‌م ئێواره‌یه له سه‌ر شانی پێشمه‌رگه و له نێو ئاپۆرای گه‌رمی خه‌ڵك دا هێدی هێدی به‌ره‌و گردی سه‌روه‌ران ده‌چێ، ئه‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ری كه‌ژاوه‌ی مه‌رگی تۆ سه‌ربازی كورد وه‌ستاون و ئه‌دای ئیحترام ده‌كه‌ن و دوا رێزی ماڵئاواییت لێ ده‌نێن. هه‌ر له گۆره‌پانی فێرگه‌وه په‌یكه‌ری تۆ له سه‌ر شانی فه‌رمانده‌رانی قاڵبووی خه‌باته تا مه‌نزڵگه‌ی حه‌سانه‌وه‌ت، رێبه‌رایه‌تی حیزب و كادر و پێشمه‌رگه و جه‌ماوه‌رێكی زۆربه دواته‌وه‌ن، ئه‌وه‌ش كه ئێستا له خزمه‌تت دا وه‌ستاوین ئاخرین شار و یه‌كه‌م مه‌نزڵی حه‌سانه‌وه‌ی یه‌كجاری تۆیه.، پۆلێك له‌و ئازیزانه‌ی تۆ خۆشت ده‌ویستن و ماوه‌یه‌ك لێت ونبوون ئه‌وه‌تا له پێشوازی تۆ وه‌ستاون یه‌كه‌م پێشه‌نگیان كاك سه‌لامی سه‌ركرده‌یه به‌ره‌وپیرت دێ و له باوه‌شت ده‌گرێ، له سه‌ید مه‌نسوور و ساماڵ بروانه به‌و په‌ری ئه‌ده‌به‌وه له پێشت وه‌ستاون، فه‌رموو قوربان سه‌یركه كاك مه‌نسور فه‌تاحی له‌و دیوی هه‌یبه‌ت سوڵتانه‌وه به دڵی زامداره‌وه ده‌تدوێنێ ،حه‌مه ناره‌ستی بێسیمهكهی به ده‌سته‌وه‌یه و جامانه‌كه‌ی له مل كردووه هێمنی ئه‌و ناوه‌ت بۆ ده‌پارێزێ، مام ئه‌حمه‌د چایی و به‌كره بهرچاییت بۆ دێنێ، ئاوڕدهوه غه‌فووری مێهدیزاده كه تۆ به رۆسته‌مه یه‌ك ده‌ست نێوت ده‌برد له كانیه‌كه‌ی تۆبزاوه‌وه جامێك ئاوی ساردی بۆ هێناوی تا تینوویه‌تیت بشكێنێ.، مام مه‌ولوود گۆچانێكی له دار كه‌نێره بۆ هێناوی تاكوو پێی له هه‌ورازه‌كه‌ی هه‌یبه سوڵتانه وهسهركهوی، له ده‌روازه‌ی شاره‌كه‌ت تابلۆیه‌ك به خه‌تێكی چه‌ند جوان نووسرابوو. به‌ڵام تۆ له خهتاتهكه راماوی و نه‌تناسیوه، ئه‌مجاره لێی وردبوویه‌وه له ئامێزت گرتوو و رات مووسی وتت ئه‌مه‌ش ئالانی جوانه مه‌رگمه. سه‌رت هه‌ڵبری مه‌لا ئه‌حمه‌د و مه‌لا خدر وه‌ك جاران به شێوازی فه‌قێ و مامۆستایه‌تی له بهردهمتت وه‌ستاون. قوربان خێراكه كاك غه‌فووری هه‌مزه‌یی له ده‌روازه‌ی شاری حاجی قادر له مێژه وه‌ستاوه و مه‌وعیدی ئه‌سحابه ره‌شی بۆ تۆ و قافڵهكهت وه‌رگرتووه، گه‌وره‌م تۆ غه‌ریبه نی له‌و شاره، بڕوانه قافلهكهت له‌بڕان نه‌هاتووه تۆش به لایانه‌وه سه‌روه‌ر و تاجی سه‌ری.
گه‌وره‌م! ده‌مێكه به ده‌م ئازاره‌وه ده‌ناڵێنی. شه‌وانه كه بانگت ده‌كردم و هه‌ڵده‌ستام و به دیارته‌وه ده‌وه‌ستام ئاماژه‌ت به سپاسهكه ده‌كرد، ده‌كه‌وتمه‌وه بیری ئه‌و شێعره‌ی مه‌وله‌وی:
روسر بنه به بالین، تنها مرا رها كن ترك من خراب شبگرد مبتلا كن
ماییم موج سودا، شب تا به روز تنها خواهی بیا ببخشا، خواهی برو جفا كن
به‌ڵام قه‌ت له خزمه‌تت هه‌ستم به ماندوویه‌تی نه‌كرد. به شانازیم ده‌زانی له خزمه‌تت دابم، له خزمه‌ت زاتێكی وه‌ك تۆدا گوێ به فه‌رمان بم تا رووحی مرادی جوانه‌مه‌رگی پێ شاد بكه‌م و سه‌روه‌ری تۆش له حیزبه‌كه‌ت دا به‌رز بنرخێنم. له‌و كاته‌وه باوكم هاوڕێ و هاوسهرنگهری سه‌رده‌می كۆمارت، منی به تۆ سپارد تهوسیهش به من كرا له ئه‌مرت ده‌رنه‌چم. له‌و ده‌مه‌وه تۆ بۆمن سه‌روه‌ر و سه‌نگی سه‌بوور بووی، هه‌ر كاتێك ناره‌حه‌تی و كۆسپێكم كه‌وتبێته پێش له گه‌ڵ تۆم باس كردووه. تۆ به تێروانینێكی وورده‌وه، به ئه‌زمونێكی به‌نرخه‌وه، ئه‌و گرێ پووچكهیهت بۆ كردوومه‌وه. هانت داوم له سهرخۆبم، پشوو درێژ بم، سواری ئه‌سبی سه‌ركێشی ئیحساسات نه‌بم. هه‌موو ئێواره‌یه‌ك كه ده‌گه‌ڕامه‌وه ده‌بوا بۆلتێنی خه‌به‌ری و لە کاتی خۆشی‌دا رۆژنامه‌ی كوردستانت بۆ بێنمه‌وه. له بیرمه كاتێك سه‌ردێری رۆژنامه‌ت خوێنده‌وه، چاوت به وێنه‌ی مام ئه‌حمه‌د كه‌وتوو و ژیاننامهكهت خوێنده‌وه، سوپاست له رێبه‌رایەتی حیزب كرد كه رێزیان لێناوه، تهحسینت به (وریا) گووتوو گووتت مافی خۆیت پێداوه ئه‌مڕۆش رێبه‌رایه‌تی حیزب به گشتیی و تێکۆشەرانی دێموکرات به تێكرا له كۆری ماته‌مینی تۆدا به‌شدارن، دڵ به غه‌م و چاو به فرمێسكن. (وریا)ش دانیشتووه و له فكر رۆچووه بیر له جوانترین ووشه و به نرخترین مانادهكاتهوه تاكوو بۆ كۆچی دوای مه‌رگی تۆ له سه‌ردێری رۆژنامه‌ی كوردستانی بنووسێته‌وه. گه‌وره‌م ئه‌م شه‌و چه‌ند جار له خه‌و راچه‌نیم، به‌ڵام ده‌نگی تۆ نه‌هاته به‌ر گوێم نه له گۆشه‌ی ماڵه‌وه جێ و بانی تۆم بینی، نه محه‌مه‌دی رووح سووك و حهكیمهكهی تۆم بینی، نه له نێو كۆزیلهی منداڵه‌كان دا بزه‌و پێكه‌نینی باوكایه‌تی تۆم بینی. نه وه‌ڵامی “كانی”م پێدرایه‌وه كه به درێژایی شه‌و هه‌ر لێی پرسیوم: باپیره له كوێیه، تهختهكهیان بۆ برد. غه‌م دامده‌گرێ، ده‌روونم ده‌خرۆشێ به‌ڵام چم له ده‌ست نایه ته‌نیا یه‌ك شتی تۆ له بیر و مێشكم دا چه‌كه‌ره‌ی كردووه، ئه‌ویش بیر و رێباز و ئامانج و رێنوێنیهكانتن كه ده‌یانكه‌م به سه‌رمه‌شقی ژیانم. به ئه‌مانه‌ته‌وه ده‌یانپارێزم. دڵنیابه رووحی گه‌وره‌ی تۆ له‌و باره‌وه هه‌رگیز نیگه‌ران ناكه‌م. تۆش ده‌زانم هه‌ر ئه‌وەت له من ده‌وێ. بۆیه به دڵنیایه‌وه سه‌ر بنێوه تا ئه‌و رۆژه‌ی موژده‌ی سه‌ركه‌وتنی گه‌ل و ئازادی نیشتمانت بۆ دێنین، رووحی گه‌وره‌ی تۆش بۆ زێد و نیشتمانی ئازاد كراوت بگوێزینه‌وه له نێوان مام وه‌هابی خۆشه‌ویست و مرادی جگه‌ر گۆشه‌ت دا به باوه‌شی گه‌رمی دایكی نیشتمانت ده‌سپێرینه‌وه، تا ئه‌و كات به ئه‌مانه‌ته‌وه لێره ئارام بگرە. )
یەک لەو کەسانەی کە رۆڵی لە ژیانی مامۆستا هەبووە هەروەک لە وتارەکەشدا کاک لوقمان ئاماژەی بۆکردووە، رۆڵی سەیدزادە زولەیخای خێزانیەتی. بەو رابردووەوە کە مامۆستا لە ژیان و خەباتی خۆیدا ئەزموونی کردووە، تەنگ و چەڵەمە و دووری زۆری چێشتووە. هەمووی ئەوانە راستەوخۆ رەنگدانەوەیان لە ژیانی ئاسایی بنەماڵەی مامۆستادا هەبووە بەتایبەتی ژن و منداڵەکانی مامۆستا. سەیدزادە زولەیخا قورس و قایم پشتی مامۆستا دەگرێت و لە پەروەردەی منداڵەکان و بەخێوکردنیان دا ناهێڵی بێ بابیان پێوە دیار بێ. ئەو شێرەژنە قەت جارێک لەجاران نە لە زیندان و نە دوای ئاوارەیی بۆ خاکی کوردستانی عێراق نەبوو سەردانی مامۆستا نەکات و بەدوایدا نەروات. هەر ئەو ژنە کە تاقانە کوڕەکەشی کردە فیدای رێگای ئەو ئامانجانەی کە مامۆستا بۆی تێکۆشا، جار جار ئاوری دەروون دەیگرت و بەخەندەوە روو لە مامۆستا وبە نوتقە خۆشەکەی دەیوت: “ئەرێ مەلا هەتا کەنگێ هەدا نادەی و چت لەو کوێرەوەری و هیلاکییەی داوە”، مامۆستاش لە وەڵامدا دەیگوت: “ئینشااللە سەردەکەوین و دێینەوە”، بەڵام هەر سەیدزادە زولەیخا بوو کە روسوورانە بە ئیمانتر و بە ورەتر لە جاران بە هومێدی سەرکەوتن و گەڕانەوەی مامۆستا درێژەی بە ئەرکی پەروەردە و بارهێنانی منداڵەکانی شەهید مراد دەدا. دوای کۆچی مامۆستاش سەیدزادە زولەیخا هەرچەند بەساڵداچووبوو و لە تاقەت کەوتبوو بەڵام هەر دەهاتە سەر مەزارەکەی و لە پەنا سەری مامۆستا دادەنیشت و بە ئاگای دێنا، گەردن ئازادی لێ دەخوازت و بە دوعاخوێنییەوە دەڕۆیشتەوە. دوای ئەو هەموو دووری و دەربەدەریەی نێوانیان، سەرەتای مانگی گەلاوێژی ساڵی پار رازێک خۆ دەنوێنێ و هەموومان سەرسام دەکات. ئەویش ئەوەیە کە سەیدزادە زولەیخا لە نێوان گۆڕی کوڕی تاقانەی لە کوێستان و گۆڕی مەلای هاوسەری لەگەرمێندا، دوودڵ نابێ و ژیانی هەتا هەتایی و دوا مەنزڵی خۆی لە پەنا مامۆستای هاوسەریدا هەڵدەبژێرێت و دەیهەوێ لەو ژیانە ئەبەدییەدا بە تەنیشت مامۆستاوە ئارام بگرێ و پێکەوە پرێسکەی نەکراوەی چەندین ساڵەی دڵی خۆیان بۆ یەک بکەنەوە. ژیانێک ئەگەر لەم دنیایە زۆر دەنگی یەکیان گوێ لێ نەبوو و رەنگی یەکیان زۆر نەدیت، لەو دنیادا رۆحیان لە تەنیشت یەک و پێکەوە بەئاگا بێنەوە.
بێگومان ژیانی ئەو کەسایەتییە زۆر ئەزموون و بەهای بەنرخی لەخۆگرتووە کە باسکردنیان رەنگە لە دەرەقەتی وتارێکی ئاوا کورت‌دا نەبێ. قۆناغەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی، ئایینی و سیاسی مامۆستا وانەیەکی لەبیرنەکراون بۆ هەر لاوێک بە گشتی و بۆ من وەک مام قادرەکەی نەوەی مامۆستا بە تایبەتی کە لە نزیکەوە کاریگەری لەسەر پەروەردە و هەستی من داناوە. بۆ من جێی شانازی و سەربڵندییە بۆ هاتنەدی ئاواتەکانی باپیرەم رێگا و فکری ئەو بەرنەدەم و رۆحی ئاسوودە بکەم.
هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاکی مامۆستا مەلا عبدالرحمان لاهیجانی و سەیدزادە زولەیخای هاوسەری و سەرجەم تێکۆشەرانی رێی رزگاری و سەربەستی.
٢٥ی شوباتی ٢٠١٢ی زایینی
تێبینی: بۆ نوسینی ئەو بابەتە لە نامیلکەی (قەڵایەک لە ورەو دنیایەک لە ئیمان) / ئامادەکردنی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حدکا و کتێبی بیرەوەرییەکانی مامۆستا لاهیجانی “دەستنووس” لە ئامادەکردنی لوقمان مێهفەر کەڵک وەرگیراوە.
{jcomments off}