حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران له‌نێو هێزه سیاسی یه ئێرانی و کوردستانی یه‌کاندا جێگایه‌کی تایبه‌تی و به‌رچاوی هه‌یه. پێگه‌یه‌کی به‌رینی کۆمه‌ڵایه‌تی، پرستیژی به‌رزی سیاسی، پتر له نیو سه‌ده خه‌باتی بێ پسانه‌وه بۆ مافه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی گه‌لی کورد، تێکۆشانی بێ وچان بۆ دێموکڕاسی و پڵۆڕالیزم و بۆ له نێو بردنی بێ عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی
، ته‌نیا به‌شێک له ناسنامه‌ی ئه‌و حیزبه‌ن.
حیزبێکه که ڕێکخراوه‌کانی ڕۆژانه له سه‌رتاسه‌ری کوردستان و به‌شێک له شاره‌کانی دیکه‌ی وڵات و ته‌نانه‌ت له‌وڵاته جۆراوجۆره‌کانیشدا، کار‌و چالاکی و تێكۆشانی سیاسی و فه‌رهه‌نگی وکۆمه‌ڵایه‌تی… به ڕێوه‌ده‌به‌ن. که‌چی سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه حیزبی ئێمه له هه‌ڵس وکه‌وتی ڕۆژانه‌ی دا زۆر که‌م ئیدیعایه. ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که به شێکی به‌رچاوی ئه‌و کار‌و چالاکی یه که ڕێکخراوه‌کانی حیزب له نێوخۆ و ده‌ره‌وه به ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، بڵاو ناکرێته‌وه و به گوێی بیروڕای گشتی ناگا.
.
ئهوتایبهتمهندی یه له کولتورێکی وه‌ک کولتوری ئێمه‌دا که کاری بێ هات و هاوار و بێ ده‌نگ نابینێ، به‌جێ یه ڕێزی لێ بنرێت. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌و راستی یه‌ش ببینین که سنگ فره‌وانیی له ڕاده‌به‌ده‌ر و خۆبهکهمگرتنی نابه‌جێش، زیانی زۆر و قه‌ره‌بوونه‌کراوه‌ی به‌دواوه‌یه. هه‌ربۆیه ده‌بێ له بایه‌خ نه دان به ڕاگه‌یاندنی حیزبی خۆببوێرین. ئاخر کاری باش و پۆزه‌تیڤ بایه‌خی خۆی هه‌یه وهه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌بێ به هێند بگیرێ. له دونیایه‌ک دا که جارێ هێشتاش به داخه‌وه پارسه‌نگی ته‌رازوو به لای سته‌م وبێ عه‌داڵه‌تی و کاری نا ئه‌رێنی دایه، زۆر ڕه‌وایه که کاره با ش و به‌که‌ڵکه‌کان و بایه‌خه بهرزهئینسانی یه کان په‌ره‌یان پێ بدرێت. کار وخه‌باتێک که که‌س لێی ئاگادار نه‌بێت ، دیاره شوێنه‌واری که‌میشی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای کورستان ده‌بێ.
حیزبی ئێمه که بۆ گۆڕینی کۆمه‌ڵگای کوردستان و ته‌نانه‌ت پێکهینانی ئاڵوگۆڕی قووڵ له ئێرانیشدا تێده‌کۆشێ، ده‌بێ به باشترین شێوه په‌یام وسیاسه‌ت ودروشمه‌کانی خۆی به‌میلله‌تی کورد و میلله‌تانی دیکه‌ی ئێران بگه‌یه‌نێ. ته شکیلاتی ئێمه که له نێو خۆ و ده‌ره‌وه بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان رێبه‌ری ده‌کا، ده‌بێ ئه‌و خه‌باته‌ش بناسێنێ، ئیلهامی بداتێ و ئیلهامیشی لێوه‌رگرێ.
ڕاسته ڕۆژنامه و ڕادیۆ، ماڵپه‌ری ئینترنێتی وته‌نانه‌ت به‌خۆشیه‌وه ئه‌مڕۆ ده‌زگای مۆدێرنی وه‌ک تهلهوزیۆنیشمان هه‌یه. به‌ڵام به‌وحاڵه‌ش هه‌موو کار و چالاکیی ڕێکخراوه‌کانی حیزب به‌وه‌خت و به شێوه‌ی پێویست بڵاو ناکرێته‌وه. هه‌ر ئهوئیمکاناتهی که‌ئێستا له به‌رده‌ستی حیزبدایه، ئه‌گه‌ر که‌ڵکی ته‌واوی لێوه‌رگیرێ ده‌توانێ ئاکامی زۆر باش به‌ده‌سته‌وه بدا.
لێره‌دا رۆڵی ڕێکخراوه‌کانی حیزبی وه‌ک هه‌موو زه‌مینه‌کانی دیکه‌ی کاری حیزبی، به جۆرێکی زه‌ق و به‌رچاو خۆی ده‌نوێنێ. کۆمیته حیزبی یه‌کان و باقی ڕێکخراوه‌کانی دیکه‌ی حیزب، ئه‌و جێگایانه‌ن که کار وبار وچالاکی وتێکۆشانی ڕۆژانه‌ی حیزبیان تێداڕوودهدا. کۆمیته‌کان و ئه‌ندامان ولایه‌نگرانی حیزب ڕه‌نگه بایه‌خ به هه‌ڵسوورانی ڕۆژانه‌ی خۆیان نه‌ده‌ن وبهکهمی بگرن. به‌ڵام ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که چ له نێوخۆی وڵات و چ له‌وڵاتانی ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌کاری ڕێکخراوه‌کانی حیزبه که تێکڕاو سه‌رجه‌می تێکۆشانی حیزب پێک دێنێ.
كاری حیزبی و ڕێکخراوه‌یی کارێکی به کۆمه‌ڵ و ده‌سته‌جه‌معی یه. کاری ده‌سته‌جه‌معیش له فه‌رهه‌نگی ئێمه‌دا زه‌حمه‌ت و دژواره. بۆیه هه‌ر ئه‌وه که له‌و هه‌ل و مه‌رجه سه‌خته‌دا، کۆمه‌ڵه که‌سێک به یه که‌وه کاری سیاسی و خه‌بات گێڕانه ده‌که‌ن، بۆخۆی فه‌رهه‌نگی میللی ئێمه و ڕووحیه‌ی خه‌باتگێڕانه‌مان ده‌باته سه‌رێ و بڵاو کرانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌به‌رانه که پێوه‌ندی یان به کار‌و چالاکی کۆمیته‌کانه‌وه هه‌یه، ڕاسته‌وخۆ یارمه‌تی به‌و ڕه‌وته ده‌کا.
له‌وه‌ش زیاتر حیزب به‌و جۆره کار‌و چالاکی یانه‌وه ده‌چێته پێش و تاپتر بتوانێت په‌ره‌یان پێ بدا، خۆی زیاتر ده‌باته‌پێش و هێزو توانای بۆ کار‌و خه‌بات زۆرترده‌بێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئێمه ده‌بێ رێی خه‌بات و تێکۆشان نیشانی خه‌ڵک و لایه‌نگرانی حیزب بده‌ین. زۆرن ئه‌وانه‌ی ده‌پرسن که چۆن بتوانن خزمه‌ت بکه‌ن. ڕاگه‌یاندنی حیزبی له‌و باره‌وه ده‌توانێ نه‌خشی کارساز و ببینێ و ببێته ڕێنوێن و هانده‌ر بۆ گه‌شه پێدانی خه‌بات. بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌واڵی کار وچالاكیهکانی حیزب، ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی بزووتن و جووڵانی زیاتری خه‌ڵکانی زۆرتر. بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌واڵی کۆمیته چالاکه‌کان، شوێنه‌وار له‌سه كۆمیته که‌متر چالاکه‌کان داده‌نێ و وزه‌ی کار‌و خه‌بات وه‌به‌ر ئه‌ژنۆیان ده‌نێت. به‌و جۆره کۆمیته‌و ڕێکخراوه‌کانی حیزب لێکتر فێرده‌بن وله‌ئاکامدا کارایی یان ده‌چێته سه‌رتر.
هه‌ربۆیه یه‌کێک له ئه‌رکه به‌رچاوه‌کانی کۆنگره‌ی ١٥حیزب ئه‌وه‌یه که گیروگرفت و کۆسپه‌کانی سه‌ر ڕێگای گه‌شه‌کردنی ڕاگه‌یاندنی حیزبی له باره‌ی فۆڕم ونێوهرۆکهوه بخاته به‌رباس و بڕیاری پێویستی له‌سه‌ربدا. وه‌ختی ئه‌وه هاتوه که تکنۆلۆژی هاوچه‌رخ له گه‌ڵ سه‌رچاوه ئینسانیه‌کانی نێو ریزه‌کانی ته‌شکیلات و بزووتنه‌وه تێکه‌ڵ بکرێن و ڕیتۆریک و کاڵای سیاسی و فکری حیزب زوو بگه‌یه‌ننه بازاڕی کوردستان و ئێران و ته‌نانه‌ت ناوچه‌ش. ئه‌وه که چ کاڵایه‌ک به‌رهه‌م دێنین و چۆنی به‌سته‌به‌ندی ده‌که‌ین و چۆن ده‌یگه‌یه‌نینه بازار بایه‌خێکی زۆر گرینگی له‌سه‌ر چوونه پێش و مانه‌وه و سه‌رکه‌وتنی ئێمه هه‌یه . له‌وباره‌و مه‌سه‌له‌یه‌کی دیکه‌ش ده‌بێ به هێند بگرین. ئه‌و که‌سانه‌ی كاڵاکانی به‌رهه‌مهێنراوی ئێمه مه‌سره‌ف ده‌که‌ن و لێمان ده‌کڕن، حه‌قی ئه‌وه‌شیان هه‌یه که نه‌زه‌ر و بۆچوون و خواست و سه‌لیقه‌کانیان له‌به‌ر چاوبگیردرێن و له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان و سازکردنی کاڵاکاندا ده‌خاله‌ت بکه‌ن. به‌وه ده‌ڵین دێموكراسی مه‌سره‌فکه‌ران. حیزبی ئێمه حیزبی میلله‌تی کورده له کوردستانی ئێران و كاڵای سیاسی خۆی بۆ ئه‌و بازاڕه به‌رهه‌م دێنێ، هه‌ر بۆیه زۆریش به جێی یه خواست و ویست و ئومێد و ئاره‌زووه‌کانی میلله‌ت له‌به‌رچاوبگرین. له ڕاستی دا نێوه‌رۆکی سیاسه‌ته‌کانی ئێمه ده‌بێت ئه‌وه‌بێت. لێره‌دایه که ڕاگه‌یاندنی حیزبی له شکڵی ڕاگه‌یاندنی یه‌کلایه‌نه دێته‌ده‌ر و ده‌بێته کۆمیونیکاسیۆن و توانای پێوه‌ندی گرتن له گه‌ڵ ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ر. ئه‌وه‌ش به‌نۆره‌ی خۆی داهاتوی حیزب و مهقبوولیهتی حیزب و توانای حیزب بۆ ژیان و ته‌نانه‌ت کێبهركێش، که شتێکی ئاساییه له بازاردا ده‌سته‌به‌رده‌کا. . تا زۆرتر وشه و وێنه‌و وته به‌سه‌ر میلله‌تدا ببارێنین، شوێنه‌واری زۆرتر داده‌نێین و کاڵا سیاسیه کانمان له بازاڕدا ڕه‌ونه‌قی زۆرتریان ده‌بێت. واتە دەبێ ڕێتۆرێکی حیزبی ئێمە هەم کاریگەربێ و هەم بەوەخت و هەم لە بەستەبەندی موناسب و جەزابیش دا بگاتە دەست خەڵک و نێو بازاڕ.
چالاکبوونی زیاتری ڕاگایاندنی حیزبی، ئیدی ئێستا یه‌کێ له ئامانجه بنه‌ره‌تیه‌کانی کار‌و هه‌ڵسووڕانی سیاسی و ڕێکخراوه‌یی ئێمه‌یه. وه‌ڵامدانه‌وه به داواکانی به‌شی راگایاندنی حیزب کارێکی زۆر سه خت ودژوارنیه و پێویستیشی به میکانیزمێکی ئاڵۆز نیه. ته‌نیا ئه‌وه‌ی ده‌وێ که کۆمیته وڕێکخراوه‌کان که‌سانی لێوه‌شاوه وشاره‌زا بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رکی ڕاگه‌یاندنی خۆیان دیاری که‌ن و ئیمکاناتی پێویستیشیان بۆ ته‌رخان که‌ن. گرینگ ئه‌وه‌یه که به‌وه‌خت و له فۆڕم وناوهرۆکیکی دروستدا، هه‌واڵی کار وچالاکی یه‌کان بگه‌نه شوێنی خۆیان و بایه‌خی خه‌به‌ریی خۆیان له ده‌ست نه‌ده‌ن. شاراوه نیه که ئه‌مڕۆ ئیمکانی ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵ و باراندنی وێنه و وشه وده‌نگ و تێکسته ئاوێته‌کان به چه‌شنێکی بێ وێنه له گۆڕێ دایه‌و ته‌نیا کار وحهوسهلهو زه‌وق وهیممه‌تی ده‌وێ.
له هه‌ل ومه‌رجی ئێستادا که بزووتنه‌وه ئیعتڕازیهکانی خه‌ڵک به چه‌شنێکی بێ وێنه په‌ره‌یان گرتوه‌و و چاوه‌روان ده‌کرێ که له مانگ و وه‌رزه‌کانی داهاتوودا،خه‌ڵک پتر ته‌نگ به رێژیم هه‌ڵچنن، بڵاوکردنه‌وه‌و ناساندنی خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانیی میلله‌ت و ڕێکخراوه مه‌ده‌نی یه‌کان و چالاکانی مه‌ده‌نی و سیاسی، ڕاست به ئه‌ندازه‌ی خه‌باته‌که بایه‌خی هه‌یه.
حیزبی ئێمه له خه‌بات وبهربهرهکانیی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا ڕۆڵی کارساز و بنیات نهری هه‌یه. بێ گوومان له ڕه‌وتی ئاڵوگۆڕهسیاسی یه‌کانی داهاتوودا ، به سه‌دان هه‌زار و بگره به ملیۆن که‌س، له سیاسه‌ت و ڕوانگه‌و دروشمه‌کانی ئێمه ته‌ئسیر وه‌رده‌گرن. سیاسه‌ته‌کانی ئێمه ، دروشمه‌کانی ئێمه، بیر‌و هزری سیاسی و به‌رنامه‌ی حیزبی ئێمه، ئازادیخوازانه و پێشکه‌وتنخوازانه‌ن و ڕێگا چاره‌ی گیر‌و گرفته کانی ئێران و میلله‌تی کوردستانیان تێدا ده‌ست نیشان کراوه. هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر په‌یامی ئێمه به چاکی و به وه‌خت بگاته کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، بێ گوومان وه‌رده‌گیرێ و ده‌بێته سه‌ر چاوه‌ی خه‌بات وبه‌ربه‌ره‌کانی زۆرتر. لێره‌دایه که بایه خی ڕاگایاندنی حیزبی چ له‌ئاستی کۆمیته‌و ڕێکخراوه‌کانی حیزب دا وچ له ئاستی ئۆرگانه‌کانی سه‌ره‌وه‌ی رێبه‌رایه‌تی حیزب‌دا زۆرتر ده‌رده‌که‌وێت.
به‌و هیوایه‌ی کۆنگره ١٥ ی حیزب ڕاگه‌یاندنی حیزبی و که‌موکوڕی و کۆسپه‌کانی سهڕێگای گه‌شه‌کردنی بخاته به‌رباس و ڕێنوێنی و ڕاسپارده‌ی پێویست بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردن و به‌هێزکردنی به ئۆرگانه به‌رپرس و پێوه‌ندی داره‌کان بدا.
برایم لاجانی
٢٥.٠٢.٢٠١٢
{jcomments off}
—