پێشه‌کی: مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی له نووسینی ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه یه تا به‌ڵکو ….
ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که وا زانیاری ئه‌وتۆیان له به‌سه‌رهاتی هه‌مه‌وه نده کان نییه بهتووانن له‌ڕێگای ئه‌م نووسراوه هێندێک زانیاری‌یان ده‌ستکه‌وێت، هه‌روه‌ها هۆکارێکی بچووک بم بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی باسی ئه‌و کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه، من بۆ خۆم چاوپۆشی له‌وه ده‌که‌م که ناوی شۆڕشگێر یان هه‌رناوێکی دیکه‌یان له‌سه‌ر دانێم و ئه‌وه بۆ ڕاوبۆچوونی خۆێنه‌رانی.
مێژوویی هه‌مه‌وه‌نده‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مێکی دوور، هه‌مه‌وه‌نده‌کان له قاره مانی، ڵێبراوی دا زۆر به ناوبانگ بوون.
به پێویستی ده زانم ئه‌وه‌ش بڵێم که هه‌ر ناو و ناتۆڕهیهک نهرێهنی یان نێگه‌تیف، له سه‌ر هه‌مه‌وه‌نده‌کان خۆمی ڵێ به به‌رپرس نازانم ،بڵکو سه‌رچاوه‌کان یان ئه‌و که‌سانه که به شێوه‌ی زاره‌کی باسه‌که‌یان بۆ من گێڕاوه‌ته‌وه ده‌بێت وه‌ڵامده‌ره‌وه بن.
هه‌روه‌ها سووپاسی به‌ڕێز کاک محمهدعهلی سلتانی نووسه‌ری به تووانای کورد بکه‌م که به‌شێکی هه‌ره زۆری ئه‌م نووسراوه، یان به پرسیاری ڕاسته‌وخۆ له به ڕێزیان، یان له کتێبه‌کانی ئه‌و به ده‌ستم که‌وته‌وه. له ڕاستیدا به شێکی هه‌ره زۆری ئه‌م زانیاریی یانه وه رگێراوه له نووسراوه کانی کاک محمه‌د عه‌لی سلتانی، هه‌روه‌ها ده بێت سووپاسی ئه‌و بهڕێزانش بکم که به شیوه‌ی زاره کی هێندێک زانیاریی یان پێبه‌خشیم.
زۆر بابه‌ت هه‌ن که له سهرههمهوهندهکان باسکرێن یان بنووسرێن به‌ڵام من هه‌وڵ ده‌ده‌م بۆ نووسانی بابه‌تێکی زۆرکورت، هه‌روه ها داوای ڵێبوردنیش ده که‌م ئه‌گه‌ر له ڵایه‌ن منه‌وه هه‌ڵه‌یه‌ک پێش بێت. ئیمکانی هه‌ڵه له ڕێکه‌وتی سالهکاندا هه‌یه و له‌و باره یه‌وه خۆم به به‌رپرس نازانم.
هه‌مه‌وه‌نده‌کان.
به گۆێره‌ی زۆر نووسراوه و بابه‌تی مێژوویی و باسه زاره کییهکان هه‌مه‌وه‌نده‌کان بنه‌ماڵه‌یه‌ک یان عه‌شیره‌یه‌ک بوون له”ناوده‌روه‌ن“دا، له هێندێک نووسراوه دا باس له سنه کراوه، ده ڵێن که له دوای چه‌ندها جیابوونه‌وه و لێک ترازانی سازکراوی ده‌ستی نه‌یاران و پێکهاتنی ئاڵوگۆڕی مه‌زهه‌بی و فیکری، پێنج تیره‌یان که ناوبانگ بوون به “چه‌له‌بیه‌کان، سێته به‌سه‌ره‌کان، ره‌شه‌وه‌ند، ڕهمهوهند، سه‌فه‌ره‌وه‌ند خۆیان جودا ده‌که‌نه‌وه و له ساڵی 1700م دا ناوچه‌ی “بازیان” سه‌ر به سڵێمانی بۆ شۆێنی ژیانی خۆیان دیاری ده‌که‌ن و له چوارچێوه‌یه‌کی جوگرافیی یایی که له ڵای شیماله‌وه ده‌بسترێته‌وه به شوانی بازیان، له جنوبه‌وه به ئاوی تاوهغ، له رۆژهه‌ڵاته‌وه به کێوه‌کانی تاسوجهوه، له رۆژئاواوه به قه‌ره‌حه‌سه‌ن و شوانی حاسهوه، ده‌ڵێن سێته به‌سه‌ره‌کان جاف بوون که تێکلاوی هه‌مه‌وه‌نده‌کان بوون.
کاتێک که مرۆڤ به وردی کرده‌وه‌کانی هه‌مه‌وه‌نده‌کان به خوێنته‌وه ئه‌و ڕاستییی بۆ دهردهکهۆێت که به‌شی هه‌ره‌زۆری کرده‌وه و شه‌ره‌کانی هه‌مه‌وه‌نده‌کان له پێناو پاراستنی مه‌وجودییه‌تی خۆیان و ئه‌و چوارچێوه جوگرافییایه بووه که تێدا ژیاون. ناوچه‌ی نیشته‌جێ بوونی ئه‌وان له‌و سه‌رده‌مه دا له نێوان دوو ده‌سه‌ڵاتی دژی گه‌لی و ناسیونالیزمی کۆێردا هه‌ڵکه‌وته‌وه، که بریتی بووه له ده‌سه‌ڵاتی قاجاره‌کان (ئێران) و عثمانیه‌کان (تورکییه)، له هه‌مان کاتیش دا هه‌ر دوو ده‌سه‌ڵات هه‌میشه له فیکری زیاد کردنی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی خۆیان دا بوون.
هه‌ڵسوڕاویی و چالاکی هه‌مه‌وه‌نده‌کان بوونه‌ته هۆکارهایه‌ک تا ئه‌و تاقمه کورده له هه‌موو هۆز و تاقم و ده‌سته‌یی ئه‌و سه‌رده مه‌ی کورده واری زیاتر به‌ناوبانگ بن، ده‌تووانین بڵێن که چقڵی چاوی داگیرکه‌ران و دابه‌شکه‌رانی کورستان بوون.
له زۆر بابه‌ت و نووسراوه دا هاته‌وه و زۆرکه‌س که ئیستاش له ژیاندان ده‌ڵێن هه‌مه‌وه‌ندیه‌کان به تێره کوردێکی شۆڕشگێرو نه‌ترس به‌ناوبانگ بوون، هه‌روه‌ها مێژوویی خۆێناوی و پرله موباریزه‌ی ئه‌وان شاهیدی زۆر ململانێ له‌گه‌ڵ داگیرکه‌رانی کوردستانه.
له کانی شه‌ڕ دا بۆ هه‌مه‌وه‌نده‌کان مه‌سه‌له‌ی پیاو و ژن گرنگ نه‌بووه و هه‌موویان شه‌ڕکه‌ر و قاره مان پێکه‌وه شه‌ڕیان کرده وه وکاتێک که گیراون یان دورخراونه‌ته‌وه پێکه‌وه گیراون پێکه‌وه دورخراونه‌ته‌وه. له ناو ههمهوهندهکاندا زۆر ئافره‌ت هه‌بوون که به چاکی شه‌ڕی دژی داگیرکهرانییان ڕابه‌ری کرده‌وه و بۆ خۆشیان نه‌فه‌ری هه‌وه‌ڵی مێدانی شه‌ڕ بوون.
له زۆر بوواردا هه‌وڵ دراوه تا کرده‌وه‌ی هه‌مه‌وه‌نده‌کان به‌رنه نێو فازێکی دیکه و مه‌نفی بافی بۆ به‌که‌ن که من به حوکمی ئه‌وه‌ی که بۆخۆم له پرنسیپ و ستراتیژیی ناحه‌زان تا راده‌یه‌ک دا ئاگاداریم هه‌یه ئه‌و خاڵه مه‌نفی یانه ره‌د ده‌که‌مه‌وه و ڵێره دا باسیان ناکه‌م، به‌ڵام به حکمی مێژوویی سه‌رده‌م، ناشکرێت بڵێن هه‌موو کرده‌وه‌کانی ئه‌وان به پێی پرۆژه‌یه‌کی سیاسیی داڕێژراوه بووه.
بابه‌ت و باسه مێژووییه‌کان وا پیشانده‌ده‌ن که دوو بۆچوونی دژ به یه‌ک له ئارادا بوون و هه‌میشه پێکه‌وه به‌رخوردیان کرده‌وه، یه‌کم ئه‌وه‌ی که هه‌وڵی ژێرده‌سته کردنی داوه، دووهه‌میان ئه‌وه‌ی که هه‌وڵی داوه تا مانومهوجودیهتی خۆی بهسهلمێنێ و ژێرده‌ستی قه‌بووڵ نه‌کات، به‌ڵگه بۆ سهلماندهنی ئه‌م دووخاڵه زۆره و به‌بڕوای من باشترین به‌ڵگه ئه‌وه‌یه که هه‌مه‌وه‌نده‌کان قه‌ت بۆماوه‌یه‌کی زۆر ده‌سه‌ڵاتی داگیرکهرانییان قه‌بووڵ نکردهوه و هه‌مووکات هه‌وڵیان داوه تا ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌ی خۆیان به ده‌ست خۆیانه‌وه بێت، هه‌روه‌ها هه‌مووکات له فیکری زیادکردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان دا بوون به‌تایبه‌تی له سه‌رده‌می به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی جوانمیرخانی هه‌مه‌وه‌ندیی دا.
له ساڵی 1787م به‌هاوکاری ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌وکاتی قه‌ڵاچۆلان دژی ده‌سه‌ڵاتی والی عثمانی هه‌ستانه‌وه که ئه‌و به‌رهه‌ڵستکاریه بوو به‌هۆی سه‌ربه‌رزی و ڕێزدانان بۆ هه‌مه‌وه‌نده‌کان، هه‌روه‌ها ساڵی1819م به‌هاوکاری عه‌بدولرحمان پاشای بابان والی دیاریکراوی ئێران دژ به نه‌جیب پاشا والی به‌غدا ڕاپه‌رین و له ساڵی 1834م دا یارمه‌تی ئه‌حمه‌د پاشا دواین میری بابانیان دا بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات، له ساڵی 1836م دا به یارمه‌تی عه‌زیز به‌گی بابان دژی عثمانیه‌کان ڕاپه‌رین و دوای تێکشانی عه‌زیز به‌گ هه‌مه‌وه‌نده‌کان شکان و به‌ڵاوه‌یان ڵێکرد، به‌ڵام به‌شێوه‌ی شه‌ڕی پارتیزانی و کاتی و کورت مانومهوجودیهتی خۆیان به ده‌وله‌تی عثمانی پیشان ده‌دا و له ئاکامدا ناچاربوون که ڕوو له‌و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌ن، حکومه‌تی ئه‌و کاتی ئێران له زۆر ناوچه‌یی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستاندا لاواز بوو. هه‌مه‌وه‌نده‌کان بۆ ماوه‌ی 7 ساڵ له ناوچه‌ی ” زه‌هاو” دا مانه‌وه (زه‌هاو سه‌ربه هه‌ڕێمی کرماشانه و له نێوان کێوه‌کانی به‌مۆ و داڵه‌هۆدا هه‌ڵکه‌وته‌وه).
له ساڵی 1862م دا ده‌سه‌ڵاتدارانی عثمانی به‌و ڕاستیهگهیشتن که ناتوانن هه‌مه‌وه‌نده‌کان له نێو به‌ره‌ن و رێگای سازشیان وهپێشگرت و هه‌مه‌وه‌نده‌کان گرانه‌وه بۆ بازیان.
ساڵی 1867م دیسان ده‌ستیان دایه ڕاپه‌رین دژ به نامیق پاشا والی عثمانی له به‌غدا و شه‌ڕێکی توند و به‌رین له نێوان ده‌وله‌تی عثمانی و هه‌مه‌وه‌نده‌کان ده‌ستی پێ‌کرد و هه‌مه‌وه‌نده‌کان هێزی شه‌ڕ نه‌که‌ری خۆیان نارده‌وه بۆ ناوچه‌یی زه‌هاو که مقه‌ری کاتی یان بوو، هه‌ر ئه‌و ساڵ دیسان ده‌وله‌تی تورکییی داوای ئاشتی له‌گه‌ڵ هه‌مه‌وه‌نده‌کان کرد.
له سه‌رده می ده‌سه‌ڵاتداری محه‌مه‌د پاشا له به‌غدا ده‌ستیان دایه ڕاپه‌رین و محه‌مه‌د پاشا هێزێکی پۆشته و په‌رداخی له‌گه‌ڵ 500 سوارچالاک به ڕابه‌رایه‌تی که‌سێک به ناوی چرکس نارد بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هه‌مه‌وه‌نده‌کان که ئاکامه‌که‌ی بوو به تێکشکانی ئه‌و هێزه و ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی مه‌دحه‌د پاشا و هاتنه سه‌رکاری جێگره‌که‌ی که ره‌ئوف پاشا بوو، ره ئوف پاشا بۆ مانه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌مه‌وه‌نده‌کان ڕێگای ئاشتی هه‌ڵ بژارد و هه‌مه‌وه‌نده‌کان ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌ی خۆیان به‌ده‌سه‌ته‌وه گرت، ناوچه‌که تا ساڵی 1878م له ئاسایش و هێمنی دا مایه‌وه، به‌ڵام له کۆتایی هه‌مان ساڵدا کێشه‌یه‌کیان له نێوان زهنگنهکان و ههمهوهندهکاندا دروستکرد که ئاکامه‌که‌ی بوو به شه‌ڕو تێکشکانی زهنگنهکان، زهنگنهکان داوای یارمه‌تیی یان له ده‌وله‌تی تورک(عثمانیه‌کان) کرد و حکومه‌تی عثمانی هێزێکی زۆر که بریتی بوو له 750 سوارچالاک له سه‌رپه‌ره‌ستی حاکمی کفری و یارمه‌تی عه‌شیره‌کانی زه‌ند، پاڵان، تاله‌بان و باجه‌ڵان له‌گه‌ڵ چه‌ک و ته‌قه‌مه‌ندی زۆری له ڕێگای خانهقیهوه نارد بۆ یارمه‌تی زهنگنهکان، به‌ڵام ئه‌و هێزه زۆر و پۆشته و په‌رداخه‌ی ده‌وله‌تی عثمانی و لایه‌نگرانی خۆماڵی یان به شێوه‌یه‌کی زۆرخه‌راپ تێکشکان و به‌شێکی زۆریان به دیل گیران که له کۆتایی دا دیله‌کانیان به‌ره‌ڵا کرد بوو.
حکومه‌تی تورک که له‌و سه‌رده‌مه دا خۆی به تاکه هێز ناوچه‌که ده‌زانی ئه‌م شکسته‌ی زۆرلاگران هاتبوو، له کاتێکدا که هه‌مه‌وه‌نده‌کان سه‌رقاڵی ناردنی پیر و به‌ساڵداچووان له گه‌ڵ منداڵه‌کانیان بوون بۆ ناوچه زه‌هاو، حکومه‌تی عثمانی به مه‌به‌ستی له نێو بردنی هه‌مه‌وه‌نده‌کان هه‌ستایه‌وه به ناردنی ستونێکی عه‌مه‌لیاتی (هێزێکی جه‌نگی) به‌سه‌رکردایه‌تی ئه‌دهه‌م پاشا، ئه‌و هێزه بریتی بوو له 8 هه‌نگی پیاده نیزام به ئاڵای تورکییه‌وه له‌گه‌ڵ هێزی سواره نیزام و تۆپخانه‌ی “صحرایی”، له‌ئاکامدا هه‌مه‌وه‌نده‌کان له ناوچه‌ی گۆتهپه ڕێگایان به‌و هێزه گرتوو و تووانیان به‌شێوه‌یه‌کی قاره‌مانانه ئه‌و هێزه‌یی تورکییه گه‌مارۆ به‌ده‌ن، تێکیانبشکێنن و ئاڵاکان بهسووتێنن و ئه‌دهه‌م پاشا بهدیڵی بگرن و له‌گه‌ڵ خۆیان بیبه‌ن بۆ زه‌هاو، (له کۆتایی دا ئه‌دهه‌م پاشایان به‌ره‌ڵاکرد بوو).
هه‌مه‌وه‌نده‌کان له فیکری دابین و به‌رین کردنی دام و ده‌زگای خۆیان له زه‌هاو دا بوون که حکومه‌تی ئێران و تورکییه وه‌ک کرده‌وه‌ی هه‌میشه‌یان ڕێکه‌وتن نامه‌ی له نێوبردنی هه‌مه‌وه‌نده‌کان ئیمزا ده‌که‌ن و له ئاکامدا ئێران هێزێکی 15000 که‌سی له‌گه‌ڵ هێندێکی زۆر مڕۆڤی ناحاڵی نارد بوو بۆ شه‌ڕی هه‌مه‌وه‌نده‌کان و له لایه‌ن تورکیشه‌وه هێزیکی زۆر هاتنه کێوه‌کانی دڕۆله، گۆزیل و به‌مۆ له نزیک ده‌ربه‌ندیخان.
هه‌مه‌وه‌نده‌کان منداڵ و پیری په‌ککه‌وتوویی خۆیان له ناوچه‌ی عه‌لی په‌کان و دۆڵی هه‌واسان حه‌شاردا و ژنان و پیاوانی شه‌ڕکه‌ری هه‌مه‌وه‌ند له ناوچه‌ی حاجی له‌ر رێگه‌یان به هێزه کانی ئێران گرت و دوای شه‌رێکی نابه‌رابه‌ر به‌ڵام بێوێنه ده‌تووانن ئه‌و هێزه تێکشکێنن و هه‌تا ده‌شتی ماهیده‌شت ڕاویان که‌ن، له‌و شه‌ڕه دا هه‌مه‌وه‌نده‌کان چک و ته‌قه‌مه‌نی زۆریان ده‌سکه‌وت ده‌بێت و ده‌تووانن ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان زیادکه‌ن و بگۆێزنه‌وه بۆ قه‌سری شیرین، سه‌رپێڵی زه‌هاو و قوره‌تو.
ساڵی 1880م ڕێکه‌وت له‌گه‌ڵ 1298هجری جوانمیر هه‌مه‌وه‌ندی(جوانمیرخان) له بنه‌ماڵه‌ی به‌گزاده سهرههلدێنێت و زۆر به‌ناوبانگ ده‌بێت و قه‌سری شیرین وه‌ک مه‌قه‌ری تایبه‌تی خۆی دیاری ده‌کات و به دژایه‌تی له‌گه‌ل سیاسه‌ته‌کانی حکومه‌تی عثمانی (تورک) به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها سیاسه‌تی نه دۆست و نه دژمن له‌گه‌ل حکومه‌تی ئێران(قاجاره‌کان) رچاو ده‌کات.
له ئاکامدا هه‌ر دوو نه‌یاری هه‌مه‌وه‌ند پیلانێکی دیکه‌ی نیزامی داده‌ڕێژن و ئیران هێزێکی زۆر به فرمانده‌هی حسام الملک (ئه‌میر شه‌وری، محه‌مه‌د حوسین خان ) و عثمانیه‌کان هێزێکی زۆر به سه‌رکرایه‌تی قودره‌ت ئیسماعیل پاشایی دیاربکر و به هاوکاری هێزێک له به‌غداوه قه‌سری شیرین وه‌ک ئامانجی خۆیان دیاری ده‌که‌ن، حسام الملک که پیلانی له پێش دارهژاوی ده‌بێت داوای وت ویژ ده‌کات و له ئاکامدا جوانمیرخان له سه‌ر سفره‌ی خواردن ده‌کوژن و هه‌مه‌وه‌نده‌کان له‌گه‌ڵ شه‌رێکی بێبه‌رنامه و بێ سه‌رکرده و مال ۆێران که‌ر ڕووبه‌ڕوو ده‌بن و ژن و کچی جوانمیرخان هه‌رکام سه‌رکردایه‌تی هیزێک ده‌که‌ن به‌ڵام له ئاکامدا هه‌مه‌وه‌نده‌کان تێکده‌شکێن و پرش و به‌ڵاو ده‌بن و حکومه‌تی تورکییه که هه‌ستی تۆڵه ئهستانهوهی به‌هێز ده‌بێت ده‌توانێت ئه‌زیت و ئازاری زۆر به هه‌مه‌وه‌نده‌کان بگه‌ینێت. هێندێک سه‌رچاوه ئه‌م ڕووداوه ده‌گێرێته‌وه بۆ ساڵی 1885 یان 1887م.
رۆژنامه صوراسرافیل سه‌رکووت و مه‌رگی خوانمیر هه‌مه‌وه‌ندی به رۆژی پێنج شه‌ممه ڕێکه‌وتی 21 جه‌مادی الاخر 1325هیجری 20 ئه‌سفه‌ندی ساڵی 1276 یزدگردی پارسی و به د‌ستور و پلانی ئینگلیس و چڵکاو خۆر و بێکاره‌ی لایه‌نگری ئینگلیس زانیوه و مه‌حکومی کرده‌وه. عهلاالدین سجادی 1885م (1887م) ناوبرده‌وه.
کاتێک که محمه‌د پاشای داغستانی دێت بۆ خانه‌قین داوا ده‌کات که حکومه‌تی تورکییه ده‌ست له ئه‌شکه‌نجه و ئازاری هه‌مه‌وه‌نده‌کان هه‌ڵگرێت و به‌رهه‌می ئه‌و داواکاریه ده‌بێته هۆی ده‌ست به سه‌رداگرتنی هێندێکی زۆر له هه‌مه‌وه‌نده‌کان و دورخستنه‌وه‌یان بۆ دوو مه‌ڵبه‌ند له قاره‌ی ئه‌فریقا له ساڵی 1896م 1314 ق دا.
به‌شێک بۆ ” اطنه ” دورخرانه‌وه، به‌شێک بۆ ” طرابلس“
ئه‌و به‌شه‌ی که له ده‌شته‌کانی طرابلس ده‌بن پاش ماوه‌یه‌ک به پێ ڕێگای کوردستان له‌م شاخ بۆ ئه‌و شاخ ده‌گرنه پێش و دوای ماوه‌یه‌ک ده‌گه‌نه‌وه کوردستان و زۆر نابات که 150 سوار له ده‌سته‌ی دورخراوه‌ی اطنه له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیکه له کوردستان له بازیان دا یه‌کده‌گرنه‌وه و هێزێکی 400 سواره پێک دێنن و بهناردهنی په‌یامێک بۆ حکومه‌تی تورک ڕووله موسڵ ده‌رۆن و ده‌ڵێن ئه‌گر حکومه‌تی عثمانی به زووترین کات ئه‌و ژن و منداڵانه که له هه‌نده‌رانن نه‌گه‌رێنێته‌وه ناوچه‌که ده‌که‌ن به پارچه‌یه‌ک ئاگر، حکومه‌تی تورکییه ناچار ده‌بێت که ژن و منداڵه‌کانیان بهگهرێنێتهوه بۆکوردستان بۆ بازیان.
حکومه‌تی ئیران و تورکییه پێش له کوشتی جوانمیر هه‌مه‌وه‌ندی و دورخستنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌کانیان به نهێنی بڕیاری دورخه‌نه‌وه و زۆر بابه‌تی دیکه‌یان له سه‌ر ئه‌وان دابوو، سرنج دان به به‌ڵگه‌کانی نێوان سه‌فاره‌تی ئێران و عثمانی که له کۆتایی دا ناویان ده‌بم ده‌تووانن ڕوونکه‌ره‌وه‌ی زۆر بابه‌ت بن.
هێشتا هه‌مه‌وه‌نده‌کان لاواز نه‌بووبن که هه‌وڵی پێکهێنانی شێوه ده‌سه‌ڵاتێکی دیکه له به‌شێک له کوردستانی ئێستاکه هه‌ڵکه‌وتوو له ئێران‌دا دێته‌گۆڕێ، له ساڵه‌کانی 1291 ق(1252 ش) دا حبیب الاخان باوه‌جانی (نظام الایاله) له ده‌ست زلم و زۆرداری حکومه‌تی مه‌رکه‌زی و نۆێنه‌رانی ده‌وله‌تی کاتی، به‌تایبه‌تی له کاتی قه‌تل وعام کردنی سه‌رانی هه‌ورامی و … له ڵاین عه‌لی ئه‌کبر خان شرف الملک به فه‌رمانی فه‌رهاد میرزامعتمدالدوله له قه‌لای جونرۆ دا ناره‌حت ده‌بێت و ده‌که‌ۆێته فیکری دروستکردنی شێوه ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ.
به‌کورتی دوای ئه‌و ڕووداوه‌ی هه‌ورامان حبیب الله خان ده‌تووانیت شێوه حکومه‌تێکی تاراده‌یه‌کی زۆرسهربهخۆی کوردی له به‌شێکی زۆرگرنگی کوردستانی ئێستاکه بنده‌ستی ئێران و عێراق دا پێک‌بێنێت که هه‌موو عه‌شیره و هۆزه کورده‌کانی ئه‌و ده‌وه رانه له خۆ بگرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ڵێره دا گرنگه باسکرێت بوونی شێوه بۆچوونێکه که هه‌ڵگری دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی عثمانی و ئێران بووه.
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دوو خاڵی زۆرگرنگی تێدا بیندراوه، یه‌که‌م گۆێ ندان به دستوراتی ده‌رباری ئێران و عثمانی، دووهه‌م و له هه‌موو گرنگتر ئه‌وه‌یه که به توندی دژی دابه‌شکردنی کوردستان بووه، ده‌تووانین وه‌ک به‌ڵگه ئه‌وه باسکه‌ین که ئه‌رک و به‌رپرسیاری یه‌کێک له عه‌شیره گه‌وره‌کانی کورد به ناوی وه‌له‌دبه‌گی ئه‌وه بووه که ئه‌و میله مهرزییانه ( عه‌لامه‌تی نیووان دوو ده‌وله‌ت) که ده‌وله‌تی عثمانی دایان ده‌نا له نیوی به‌ره ن و ئه‌م کاره له ته‌واوی ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه و شێوه ده‌سه‌ڵاته‌دا شتێکی باس ههڵنهگربووه.
پاش حبیب الله خان (نظام الایاله) کوڕێکی به ناوی مسته‌فا خان که له دوایی دا به مسعودالسلطنه ناوبانگ ده‌رده‌کات حکومه‌ت به ده‌سته‌وه ده‌گرێت، له‌هه‌مان کاتدا هه‌مه‌وه‌ندیه‌کان له ناوچه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و بازیان دا ده‌بن، دیسان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی تورکییه کێشه‌یان ڵێ پێدا ده‌بێت و ده‌که‌ونه ده‌ژایه‌تی له‌گه‌ل لاینگرانی ده‌سه‌ڵاتی عثمانی و ده‌وله‌تی عثمانی و کێشه که ده‌گاته شهڕوپکدان، له نێوان ساڵه‌کانی 1322 – 1324ق دا کێشه‌که به‌زیانی هه‌مه‌وه‌ندیه‌کان ته‌واو ده‌بێت و به سه‌دان بنه‌ماڵه‌ی هه‌مه‌وه‌ندی که ڕاده‌یان پترله 1000 که‌س ده‌بێت به سه‌رکردایه‌تی مه‌جید چگنی و زۆراب وانکه ڕوو له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وکات ناسراو به حکومه‌تی جاف به ڕابه‌رایه‌تی مسته‌فا خان ده‌که‌ن که به حکومه‌تی خۆیانی ده‌زانن و له‌گه‌ڵ پێشوازی زۆرگه‌رمی مسته‌فا خان و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ڕووبه‌ڕوو ده‌بن. به‌ڵام حکومه‌تی عثمانی به ڕاونانی هه‌مه‌وه‌نده‌کان رازی نابێت و به ره‌سمی له ده‌وله‌تی ئێران داوا ده‌کات که به زووترین کات هه‌مه‌وه‌نده‌کان تحویلی ده‌وله‌تی عثمانی بدات، ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌تی ئێران که بۆخۆیان له کرده‌وه‌ی پێشووی هه‌مه‌وه‌نده‌کان نیگه‌ران ده‌بن و، هه‌روه‌ها له فیکری پیلان دانا بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ناوچه‌یی به ناوجاف ده‌بن، به خێرایی نامه‌یه‌ک بۆ مسته‌فا خان ده‌نووسن و داوا ده‌که‌ن که به زووترین کات هه‌مه‌وه‌ندیه‌کان تحویلی ده‌وله‌تی عثمانی بدات به‌ڵام مسته‌فا خان له وه‌ڵامدا ده‌نووسێت، هه‌مه‌وه‌ندیه‌کان پهنابهرنین و ده‌وله‌ت وڵاتی خۆیانه و برای ئێمه‌ن و ئێمه‌ش ناتووانین سه‌رشۆڕی وا بۆخۆمان له مێژوودا تۆمار که‌ین و حازرین هه‌ر نه‌هامه‌تی و ئافاتێک که له‌م رێگا دا بۆمان پێش بێت قه‌بوولی که‌ین.
ده‌وله‌تی ئێران که له‌و سه‌رده‌مه‌دا تووانای ئه‌وه‌ی نابێت له رێگای نیزامیه‌وه کارێک به‌کات بهناچارقهبوول ده‌کات و له‌قه‌بی مسعودالسلطنه به خه‌ڵات بۆ مسته‌فا خان ده‌نێرێت به‌ڵام له لایهکترهوه له‌گه‌ڵ ده‌وله‌تی عثمانی، نۆێنهڕایهتی ده‌وله‌تی ئینگلیس له کرماشان و حکومه‌تێکی تازه گیانگرتوو له عێراق ده‌ست ده‌ده‌نه پیلانگێران و چه‌ندها جار وه‌ک عێراقیش داوای هه‌مه‌وه‌نده‌کان ده‌که‌نه‌وه و شایعه ئه‌وه‌ی که هێره‌شیان بۆ ده‌که‌ن له زاراندا به‌ڵاو ده‌بێته‌وه و هه‌مه‌وه‌نده‌کان بۆ خۆیان له سیاسه‌تی ده‌وله‌تی عثمانی بێخهیال نابن به‌ڵام مسته‌فا خان ده‌ڵێت جا لۆتییه‌ک له تاران و دهرۆێشێک له ئه‌ستانبۆل چه‌یان له ده‌ست دێت، مه‌به‌ستی له شای ئێڕان (مظفرالدین شای قاجار) و خه‌لیفه‌ی عثمانی ده‌بێت.
به‌کورتی پیڵانی سێ قۆلی ئێران ، ئینگلیس وعثمانی به‌مه‌به‌ستی له نێوبردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ناوچه‌یی و لهنێوبردهنی هه‌مه‌وه‌ندیه‌کان ده‌ست پێده‌کات، پیلانی پیلانگێران که بریتی ده‌بێت له: یه‌که‌م دروستکردنی ته‌فره‌قه و دووهه‌م دروستکردنی شێوه شه‌رێکی نیوه ڕاست و نیوه دڕۆ ده‌ستپێده‌کات، به‌کورتی ده‌تووانن سیاسه‌تی خۆیان پێش به‌ره‌ن.
ساڵی 1326 ق دا له چاوپێکه‌وتنێکی نیوان جوانمیرخانی زرقام کوری داود خان و محمه‌د عه‌لی شای قاجار دا به پێی پیلانێکی پێشتر دارژراو محه‌مه‌د عه‌لی شا له‌قه‌بی “صارم الممالک ” له‌گه‌ڵ حوکمی پێشکه‌ش کرده‌نی به‌شێکی گرنگ له خاکی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته یانی جهگیران ده‌نێڕێت بۆ فه‌تاح به‌گی وه‌له‌دبه‌گی (فه‌تاح به‌گی گه‌وره) که یه‌کێک له گه‌وره پیاوانی ئه‌و کاتی حکومه‌تی حبیب الله خان و دوایش به یه‌کێک له گه‌وره پیاوانی ده‌سه‌ڵاتی مسته‌فا خان ده‌ناسڕێت، مسته‌فا خان له‌و کرده‌وه ئاگادارده‌که‌نه‌وه که به‌داخه‌وه به گورجی حوکمی گرتنی فه‌تاح به‌گ و هێندێکی تر له سه‌رانی وه‌له‌دبه‌گی ده‌رده‌کات و ئه‌ونیش له ترس دا ژن ومنداله‌کانیان ده‌نێرن بۆ لای جافر سلطانی هه‌ورامان، جافر سلطان بۆ خۆی یه‌کێک له گه‌وره پیاوانی ده‌سه‌ڵاتی حبیب الله خان ده‌بێت. به‌ڵام پیاوه‌کان بۆ خۆیان ناچن بۆ هه‌ورامان و په‌نا ده‌به‌نه داود خانی که‌لهور (ئه‌میرئه‌عزم).
(باس له هێنێدک که‌موکوریی له ڕابه‌رایه‌تی ئه‌وکاتی جافه‌کاندا کراوه که توانیویه‌تی یارمه‌تی به سه‌رکه‌وتنی پیلانی پیلانگێڕان له سیاسه‌ته‌کانیان دا بکات).
له‌کۆیایی دا شه‌رێک له نێوان داود خان (ئه‌میرئه‌عزم) و سنجاویهکان دروست ده‌که‌ن و مسته‌فاخان هێره‌ش ده‌کات بۆ سهرداودخان که‌لهور (ئه‌میرئه‌عزم) و له چه‌ند قه‌ده‌می کرماشان‌دا مسعودالسلطنه ده‌کوژرێت و له‌شکری جاف و گۆڕان و ….. تێکده‌شکێت و هه‌مه‌وه‌نده‌کان به‌وپه‌ری فیداکار و شه‌هامه‌ته‌وه، قاره‌مانانه مقاومه‌تێکی زۆر بێوێنه ده‌که‌ن به‌ڵام هیچیان پێناکڕێت هه‌موو لشکری مسعودالسلطنه پرش و به‌ڵاو ده‌بن که هه‌مه‌وه‌ندیه‌کان به‌شێک له‌وان بوون.
ده‌کرێت بڵێن دوای ئه‌و تێکشکانه که به‌پێی نووسراوه‌کانی کنسولگه‌ری ئینگلیس له کرماشان‌دا ساڵی 1327ق، 1288ش، 1909م هاته‌وه، زۆر ئاڵوگۆڕ له ناوچه‌کاندا پێکدێت و چ دیکه‌ش باسێکی ئه‌و تۆ له هه‌مه‌وه‌نده‌کان نامێنێت، به‌داخه‌وه ده‌بێت بڵێن هه‌مان ساڵ ده‌بێته کۆتایی کێشه‌ی حکومه‌تی تورکییه، ئێران و هه‌مه‌وه‌نده‌کان.
بۆ زانیاری زیاتر ده‌تووانن چاو له‌م به‌ڵگه‌و سهرچاوانهیی خواره‌وه بکه‌ن:
1- به‌ڵگه‌ی ژماره: 72، بابه‌ت بۆ دورخستنه‌وه‌ی جوانمیرخان، ڕێکه‌وت 11 ربیع الثانی 1304 هجری، ق، هه‌ڵبژێراو له به‌ڵگه سیاسیه‌کانی ئێران و عثمانی، خ 2، 697
2- به‌ڵگه‌ی ژماره: 73، بابه‌ت بۆ دورخستنه‌وه‌ی جوانمیرههمهوهندی، ڕێکه‌وت 13 ربیع الثانی 1304 هجری، ق، هه‌ڵبژێراو له به‌ڵگه سیاسیه‌کانی ئێران و عثمانی، ج 2، 700، نامه‌ی سه‌فاره‌تی عثمانی له تاران بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه…..
3- به‌ڵگه‌ی ژماره: 74، بابه‌ت تظلم هه‌مه‌وه‌ند، (ڕێکه‌وت ئیمکانی بۆ ده‌ڕوات که) 1304هجری،ق. هه‌ڵبژێراو له به‌ڵگه سیاسیه‌کانی ئێران و عثمانی ج 2، 703، نامه‌ی صدراعظم ئه‌مین سلتان بۆ حاکمی کرماشان، هو، وه‌ڵامی تلگراف نهینی حسام الملک نهینی بکرێت، تلگرافی به‌ڕێزتان گه‌یشت و به هومایونی دهفرمون/…….
4- زۆربهڵگهی دیکه و یاداشت و نووسراوه‌کانی سه‌فاره‌تی ئینگلیس. یاداشته‌کانی نیکیتین.
سه‌رچاوه کان.
1- تاریخ مفصل کرماشان “محمه‌د عه‌لی سلتانی جلدی، 1،2،3.
2- په‌رتۆکی مێژووی سلێمانیه و وڵات نووسه‌ر ئه‌مین زه‌کی.
3- په‌رتۆکی فاتح عبدالکریم؟
4- ئایه‌تولا مه‌ردۆخ.
5- مامۆستا فؤاد جمیل “رحله متکرالی بلاد مابین النهرین و کردستان به‌رهه‌می سون” و وه‌رگیردراوه ته‌وه به عه‌ره بی.
6- سه‌فه‌رنامه‌ی حاج سیاح معروف ” سفروسیاحت”
7- علا‌ء ا‌لدین سجادی.
له‌کۆیایی دا ئێوه‌ش ماندونه‌بن.{jcomments off}