بەیان: گرووپی هه‌ڵوێست به‌رهه‌می چیه و به پێی چ زه‌روره‌تێک پێکهاتوه؟ لوتفپوری: وه‌ک له ناوه‌که‌یرا دیاره گرووپی هه‌ڵوێست به‌رهه‌می هه‌ڵوێست گرتنی کۆمه‌ڵێک له کادر و پێشمه‌رگه و ئه‌ندامانی حیزبه
له به‌رامبه‌ر ئه‌و بارودۆخه ناله‌باره‌ی که به دوای دابڕانه‌وه حیزبی ئێمه‌ی تێکه‌وتوه. به‌رهه‌می ناره‌زایه‌تییه له به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌ڵێن شکێنییانهی رێبه‌رانی دیار و نادیاری حیزب. به‌ڵێنی نوێگه‌رایی، نه‌ته‌وه‌یی بوون، نه‌هێشتنی ناوچه‌گه‌ری و باندبازی ، شایسته‌سالاری،دیسانترالیزه کردنی حیزب ، گرینگی دان به لاوان و ژنان و زۆر بهڵێنییتر که هه‌موو بوون به بڵقی سه‌ر ئاو و له بیر کران. 6 سال ماوه‌یه‌کی که‌م نیه بۆ ئه‌وه‌ی راستی و دروستیی دروشم و به‌ڵێنه‌کان بسه‌لمێنێ.. ده‌بوو کۆنگره‌ی 15 باشتر بین له کۆنگره‌ی 14 به‌لام له راستیدا کۆنگره‌ی 15 زیاتر له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی حیزبی ده‌چوو تا کۆنگره. له کۆنگره‌ی15 دا ده‌فته‌ری سیاسیی کۆنگره‌ی 14 و رێبه‌رایه‌تیی سه‌ره‌کی به‌ڵام نادیاری حیزب ، حیزبیان بۆ دواوه گه‌رانده‌وه، له راستیدا به هه‌ردووکیانه‌وه کوده‌تایه‌کیان له دژی نوێخوازی، چاکسازی و چالاکسازی کرد و له ده‌سته‌به‌ندییه‌کی ناوچهگهرایانهدا تۆماری هیوای نوێبوونه‌وه و گۆڕانکارییان هه‌ڵپێچا. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی که به پێی چ پێویستییه‌ک پێکهات ، ده‌بێ بڵێم پێویست بوو ئاوڕێک له‌و 6 ساڵه بده‌ینه‌وه بزانین ئه‌و تێچووه‌ی که هه‌م ئێمه و هه‌م تێکرای نه‌ته‌وه‌که‌مان له پێناو ئه‌م دابرانهدا داویه‌تی چه‌نده‌ی ده‌سکه‌وت بووه و ئایا سه‌رکه‌وتوو بووه یا نه. به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که گۆڕانکارییه‌کی پۆزه‌تیڤی ئه‌وتۆ به‌دی ناکرێ و خراپتر بووین به‌ڵام باشتر نه‌بووین و دابران بۆته به‌ڵایه‌ک و داوێنی جوولانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مانی گرتوه، سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه و ئیتر هیچ پاساوێک بۆ ره‌وایی به‌خشین به‌م جیابوونه‌وه نه‌ماوه. هیچ پاساوێک بۆ بوونی 2 حیزبی دیمۆکرات نیه . ئه‌م جیا بوونه‌وه هێزی گه‌له‌که‌مانی پارچه کردوه ، 2به‌ره‌کی درووست بووه ، به‌ره پێک نایه‌ت، دوژمن باشترین هه‌لی ده‌ست که‌وتووه . به کورتی ئه‌و ئاوه‌ی دابران به ئاشی دوژمنیدا کرد ده‌بێ له سهچاوهوه وشکی که‌ین ، ئه‌وه‌ش ته‌نیا به یه‌کبوونه‌وه ده‌کرێ .
بەیان: رێبه‌رایه‌تیی حدک به‌رده‌وام باسی یه‌کگرتنه‌وه‌ی کردوه ، ئێوه پێتان وایه له‌وه زیاترتان وتوه؟جیاوازی قسه‌که‌ی ئێوه له‌گه‌ل ئه‌وان چیه؟
لوتفپوری: راست ده‌که‌ی به‌رده‌وام وایان وتوه، هه‌ر رۆژی دوای جیابوونه‌وه‌که ئه‌م درووشمه‌یان هه‌ڵگرت. ئه‌مه یانێ چی ؟ تۆ ئه‌گه‌ر هێنده په‌رۆشی یه‌کیه‌تی و یه‌کریزیی ، بۆ پارچه‌ت کرد؟ ئه‌مه سیاسه‌ت کردنه و له سنووری دروشمێکی تاکتیکی تێناپه‌ڕێ.ده‌نا ئه‌گه‌ر راست ده‌که‌ن با چۆن ئازایانه!! پارچه‌یان کرد با ئێستاش ئازایانه و به هه‌ست کردن به به‌رپرسایه‌تییه‌وه یه‌کی بخه‌نه‌وه و واز له من من و تۆ تۆیی بێنن.
بەیان: یانێ تێکه‌ڵ بنه‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌ی که کاک مسته‌فا هیجری داوای ده‌کات؟
لوتفپوری: هیچ کێشه نیه با تێکه‌ڵ بنه‌وه، چیان لێ که‌م ده‌بێته‌وه خۆ به‌وه گه‌وره‌تر ده‌بن و دلسۆز بوونیان بۆ نه‌ته‌وه‌که‌یان ده‌سه‌لمێنن . “گامساخۆردیا” رێبه‌ری ئۆپۆزیسیۆنی گۆرجێستان له پێناو یه‌کیه‌تیی نه‌ته‌وه‌که‌یدا خۆی کوشت و وازی له رکه‌به‌ری هێنا. ئه‌ی چ ده‌بێ رێبه‌رانی حیزبیش له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌که‌یاندا تێکه‌ڵ بنه‌وه و ماڵی حیزب یه‌ک بخه‌نه‌وه.ئێستا که کاک مسته‌فا ده‌ڵێ به ئاماده بوونی لایه‌نی سێهه‌م پێکه‌وه کۆنگره بگرین، ده‌بێ ئه‌م هه‌له بقۆزرێته‌وه. حدک به هۆی ئه‌و گۆڕانکارییانه‌وه که به‌ڵێنیی دابوون ره‌وایی به ده‌ست هێنا بوو ده‌نا دوو دیمۆکراتی وه‌ک یه‌ک چ پاساوێکی هه‌یه. ئێستا که ئه‌و گۆرانکارییانه ناکرێن ئیتر هیچ پاساوێک بۆ به جیا تێکۆشان نه‌ماوه. ئه‌گه‌ر به راستی حدک پرۆژه‌یه‌ک بۆ گۆرانکاری و ئاکتیڤ بوونه‌وه بوو ، ئه‌وا به ئامانج نه‌گه‌یشتوه و ده‌بێ بیکاته‌وه به یه‌ک. ده‌نا ئه‌گه‌ر ئه‌م پرۆژه و درووشمانه ته‌نیا رووکه‌شێک بۆ مه‌به‌سته سه‌ره‌کییه‌کان واته ده‌سه‌ڵاتخوازی و کورسی بووه ، که پێده‌چێت وا بووبێت ، ئه‌وا کرده‌وه‌یه‌کی زۆر خراپ بووه که مێژوو به باشی باسی ناکات. چوونکه مافی ئه‌وه‌یان نیه حیزب و ئه‌ندامه‌کانی و هیوای نه‌ته‌وه‌یه‌ک له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی تاکه‌که‌سیی خۆیان پارچه بکه‌ن. پێویسته به زووترین کات هه‌ڵه‌که‌یان قه‌ره‌بوو بکه‌نه‌وه.
بەیان: ئێوه یه‌کێک له داواکارییه‌کانتان گرتنی کۆنگره‌ی نائاساییه ، به پێی به‌رنامه و پێره‌وی حیزبه‌که‌تان پێت وایه ئه‌وه داواکارییه‌کی گونجاو بێت؟
لوتفپوری: خۆ ئه‌مه ته‌نیا داواکاریی ئێمه نیه ، خودی کاک خالید عه‌زیزی چه‌ندین جار باسی ئه‌وه‌ی کردوه که ده‌بێ هه‌لومه‌رجێک بره‌خسێ بۆ گرتنی کۆنگره‌ی نائاسایی، ئینجا به‌رنامه و پيرهو ده‌ڵێ کاتێک که حیزب توشی کێشه‌یه‌کی وا ببێت که کۆمیته ناوه‌ندی نه‌توانێ چاره‌سی بکات ئه‌وا کۆنگره‌ی نائاسایی ده‌گیردرێت ، ئه‌ویش به پێی میکانیزمی خۆی. حیزبی ئێمه ماوه‌یه‌که نه‌ک هه‌ر تووشی کێشه به‌ڵکوو تووشی قه‌یران هاتوه.
بەیان: قه‌یرانی چی؟ ده‌کرێ روونی بکه‌یه‌وه؟
لوتفپوری: ئه‌گه‌ر به وردی چاو له پێکهاته‌ی حدک بکه‌ی ده‌بینی سه‌رله‌به‌ری تووشی قه‌یرانه، قه‌یران چیه؟ قه‌یران ته‌عبیر له هه‌لومه‌رجێکی ناوازه و نائاسایی ده‌کات، هه‌لومه‌رجێک وه‌ک ناڕێک و پێکی و بێ نه‌زمی، له ره‌وایی که‌وتن وپێشێل بوونی به‌ها و نۆرمه‌کانی نێو ریکخراو ، سه‌رهه‌ڵدانی دۆخی ناسه‌قامگیری و کێشه و ململانێ و رکهبهرایهتیی نێوخۆیی. ئه‌مه پێناسه‌یه‌کی گشتییه و ئه‌م دۆخه به ئاشکرا به سیمای حیزبه‌وه دیاره. ئه‌م قه‌یرانه له مێژه هه‌یه به‌ڵام له کۆنگره‌ی 15دا به لووتکه گه‌یشت. ئه‌م حیزبه له چه‌ندین ره‌هه‌نده‌وه تووشی قه‌یران هاتوه که هه‌رکام چه‌ن لایه‌ن له خۆ ده‌گرێ ، 1: قه‌یرانی ئاماده بوون(حزوور) و چالاکی، که بواره‌کانی نیزامی ، راگه‌یاندن و دیپلۆماسی ده‌گرێته‌وه، له هه‌ر 3 بواره‌که‌دا حیزبی ئێمه یا هه‌ر ئاماده نیه یا هێنده لاوازه که به زه‌ره‌ریشی ته‌واو بووه. 2:قه‌یرانی شوناس که له لایه‌ک به‌رهه‌می پارادۆکسه له نێوان شوناسی شۆرشگێر بوون و پهنابهربووندا و له لایه‌کیتریشه‌وه به‌رهه‌می پارادۆکسه له نێوان شوناسی کورد بوون یا ئێرانی بووندا، هه‌روه‌ها پارادۆکس له نێوان شوناسی مۆدێڕنی نه‌ته‌وه‌یی و شوناسی نه‌ریتیی ناوچه‌یی. 3: قه‌یرانی ئۆتوریته و ره‌وایی 4: قه‌یرانی پێکهاته و سترۆکتۆر، که به‌رهه‌می پارادۆکسه له نێوان سانترالیزمی ویشک و ره‌قی حیزب و جیهانی کراوه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه 5: قه‌یرانی رێبه‌ری واته نه‌بوونی رێبه‌رییه‌کی ستراتێژیست و کارامه . ئه‌مانه هه‌موو ده‌مێکه ئه‌م حیزبه‌یان تووشی نه‌خۆشی کردوه ، ئه‌وه‌ش که له کۆنگره‌ی 15 دیتمان به‌رهه‌م و ده‌رئه‌نجامی ئه‌م قه‌یرانانه بوو ، خۆخۆری له به‌ر ناچالاکی و نائاماده‌یی ، ناوچه‌گه‌رایی له به‌ر لاوازیی گیانی نه‌ته‌وه‌یی و شۆرشگێریی، سانترالیزم و پاوانخوازیی زه‌قی ده‌فته‌ری سیاسی و … کولتوورێکی نه‌خۆش و میکانیزمی سه‌قه‌تی به‌رهه‌م هێنا که ئه‌و ئاکامه کاره‌ساتباره‌ی خولقاند. گیانی ناوچه‌گه‌رایی وای کرد که رێبه‌رییه‌کی ته‌واو ناوچه‌یی هه‌لبژێردرا، پاوانخوازیی ده‌فته‌ر سیاسی تا ئه‌و ئاسته په‌ره‌ی ئه‌ستاند که راسته‌وخۆ ده‌سته‌به‌ندییه‌کی ناپیرۆزیان رێکخست و ئه‌م رۆژه‌یان خولقاند. ئێستا ئه‌م قه‌یرانه گه‌یشتوه‌ته لوتکه و به شێوه‌یه‌کی جیدی حیزبی خستۆته مه‌ترسییه‌وه. بۆ ئاگاداریت ناره‌زایه‌تییه‌کانی نێو حدک زۆر زیاترن له‌وه‌ی که ته‌نیا له گرووپی هه‌ڵوێستدا کورت بکرێنه‌وه. ئه‌و حیزبه له نێو خۆیدا خه‌ریکه ده‌کوڵێ، به‌م دۆخه‌وه به سڵامه‌تی ناگاته کۆنگره‌ی 16، گرتنی کۆنگره‌ی نائاسایی رێگه چاره‌یه‌کی ئۆڕژانسییه.
بەیان: پێت وا نیه حدکاش هه‌ر ئه‌م کێشانه‌ی تێدایه؟ به یه‌کگرتنه‌وه ئه‌م کێشانه چاره‌سه‌ر ده‌بن؟
لوتفپوری: وایه ئه‌م کێشانه تایبه‌ت به حدک نین و حدکا و هه‌موو حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌م و زۆر به‌م کێشانه‌وه ده‌سته‌وئێخه‌ن. به‌ڵام کێشه‌که له‌وه‌دایه کاتی جیابوونه‌وه ئێمه ووتمان بۆیه جیا ده‌بینه‌وه که ئه‌م کێشانه چاره‌سه‌ر که‌ین، براده‌ران ده‌یانوت لایه‌نی زۆرینه‌یه که رێگره له به‌رده‌م چاره‌سه‌ریی ئه‌م کێشانه‌دا. هه‌ر له جێ‌دا پاساوی دابڕانه‌که چاکسازی و نه‌هێشتنی ئه‌م کێشانه بوو. ده‌ی ئه‌وه نزیک به 6 ساڵ له‌و دابڕانه تێپه‌ریوه، کوا؟ کام چاکسازی کرا؟ کام له‌و قه‌یرانانه چاره‌سه‌ر بوون.قه‌یرانه‌کانیان قووڵتر کرده‌وه به‌ڵام چاره‌سه‌ریان نه‌کردن.که‌وابوو بۆ حیزبیان کرد به دوو ؟ خۆ چاکسازییه‌کانیان نه‌کرد. بۆیه ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر گۆرانکاری ناکرێ با لانیکه‌م حیزبه‌که بکرێته‌وه به یه‌ک و به‌م دووبه‌ره‌کییه قه‌یرانه‌که قووڵتر نه‌که‌ن.
بەیان: بۆ ده‌ڵه‌ی حیزبیان کرد به دوو و چاکسازییان نه‌کرد؟ مه‌گه‌ر تۆشیان له گه‌ڵ نه‌بووی؟ جه‌نابت ئه‌ندامی رێبه‌ری بووی.
لوتفپوری: نه له پارچه کردنی حیزب‌دا له گه‌ڵیان نه‌بووم . ئه‌و ده‌م من و هه‌ندێک له هاورێیان گرووپێکمان بۆ چاکسازی پێکهێنابوو به ناوی ره‌وتی ریفۆرم و دژی جیا بوونه‌وه بووین و ته‌نانه‌ت هه‌وڵی زۆریشمان دا که ئه‌وه روو نه‌دات، پرۆژه و میکانیزمیشمان بۆ ئه‌وه هه‌بوو. به‌ڵام به داخه‌وه براده‌ران پێشتر بریاری خۆیان دابوو و ئێمه نه‌مانتوانی پێشیان پێ بگرین. پاش ئه‌وه‌ی که ئێمه به‌ره‌ورووی واقیعه‌که بووینه‌وه ناچار بووین بڕیاری خۆمان بده‌ین و رێگایه‌ک هه‌ڵبژێرین. به باوه‌ره‌وه ده‌ڵێم که دوای دابڕانیش ئێمه وه‌ک ره‌وتی ریفۆرم زۆر چالاکانه هه‌وڵی چه‌سپاندنی گۆرانکارییهکانمان دا، تێچووی زۆریشمان بۆ دا . به هه‌موو شێوه‌یه‌ک رێبه‌رایه‌تیی حدک به‌ردی خسته سه‌ر رێگامان و له هه‌موو میکانیزمێک بۆ هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی ره‌وتی ریفۆرم که‌ڵکی وه‌رگرت . له کۆنگره‌ی 14هشدا که من بووم به ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌وڵه‌کانمان هه‌ر به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام نایشارمه‌وه که ئه‌وه‌نده‌یان کێشه بۆ دروست کردبووین که زۆر لاواز بووبووین. ته‌نیا که‌سێکی ره‌وتی ریفۆرم که له رێبهریدا بوو من بووم ، هه‌موو ئه‌ندامانی رێبه‌ریش شاهیدن که چه‌نده پێداگریم له سه‌ر چاکسازی و ریفۆرم کرد و ته‌نانه‌ت له‌و ململانێیه‌شدا خۆم خوێنتاڵ کردبوو، چونکه من له به‌ر گۆڕانکاری وه‌دوای ئه‌م لایه‌نه که‌وتبووم نه‌ک بۆ بوون به کۆمیته‌ی ناوه‌ندی . سکرتێری حیزب به منی ووت من تۆم بۆ ده‌فته‌ر سیاسی دانابوو به‌ڵام تۆ سهربزێویت کرد . به کورتی گوێ له مشت نه‌بووم و قه‌ت له گه‌ڵ ئه‌و شێوه رێبه‌ری کردنه نه‌بووم. له پلینۆمه‌کانی کۆمیته‌ی ناوه‌دی و ته‌نانه‌ت له کۆبوونه‌وه گشتییه‌کاندا زۆر جار ده‌نگم هه‌ڵبڕی و که‌م و کۆڕییهکانم وه بیر هاورێیان هێنایه‌وه و گهندهڵییهکانم ئاشکرا کرد، ئه‌مه‌ش به‌دڵێ ئه‌و که‌سانه نه‌بوو که حیزبیان بۆ مه‌به‌ستێکیتر پارچه کردبوو. هه‌ر بۆیه‌ش بوو له کۆنگره‌ی 15دا به‌و ده‌سته‌به‌ندییه نهێنییه شه‌رمهێنه‌ره‌وه ده‌فته‌ری سیاسی سزای دام و وهلایاننام ، یا باشتر وایه بڵێم تۆڵه‌یان لێ کردمه‌وه.
بەیان: باسی قه‌یرانی شوناست کرد و ئاماژه‌ت به پارادۆکسی نێوان شوناسی کورد بوون و ئێرانی بوون کرد. ئه‌م کێشه‌یه له زۆربه‌ی هێزه سیاسییه‌کانی کوردستاندا ده‌بینرێ. ئێوه وه‌ک گرووپی هه‌ڵوێست پێتان وایه چۆن چاره‌سه‌ر ده‌بێ؟
لوتفپوری: وڵامی ئه‌م پرسیاره زۆر هه‌ڵده‌گرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به کورتی باسی بکه‌م ده‌بێ بڵێم یه‌کێک له سه‌ره‌کیترین کێشه‌کانی هێزه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان لاوازیی گوتاری نه‌ته‌وه‌یی و ناروونیی ستراتێژیی نه‌ته‌وه‌ییه. حیزبه کوردییه‌کان تووشی دوالیزمێکی کوشنده هاتوون، له لایه‌ک باس له مافی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌که‌ن که له دیاری کردنی چاره‌نووسی خۆی بێبه‌ش کراوه و ده‌بێ وه‌ک شوناسێکی جیاواز به فه‌رمی بناسرێت ، له لایهکیتریش باسی ئێرانی بوونی خۆیان ده‌که‌ن. ئه‌مه سه‌رله نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌شێوێنێ، تاکی کورد له لایه‌ک خۆی به خاوه‌نی شوناسێک ده‌زانێ که له نێوان چه‌ند وڵات‌دا دابه‌ش کراوه، به‌م پێیه کوردی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێران خۆی له گه‌ڵ کوردی ژێر ده‌سه‌ڵاتی تورکیه، عێراق یا سووریه به هاو خه‌م و هاو چاره‌نووس ده‌زانێ، له لایه‌کیتریشه‌وه ده‌بێ خۆی له شوناسێکیتردا پێناسه بکات، هه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که خاوه‌نی یه‌ک شوناسی نه‌ته‌وه‌یی کوردین ، ده‌بێ له وڵاتێک ئێرانی بن و له وڵاتێکی‌تر عێراقی یا سووری یا تورکی. ئه‌مه تاکی کورد توشی بێ‌شوناسی ده‌کات. بروا بکه داگیر کردنی خاک زۆر کێشه نیه ، چونکه ئه‌و خاک و نیشتمانه هه‌ر ده‌مێنێته‌وه و رۆژێک له رۆژان ئه‌گه‌ری رزگار بوونی هه‌یه، مه‌ترسیدارترین جۆری داگیر کردن داگیر کردنی مێشک و هزری مرۆڤه‌کانه. ئه‌من ئه‌گه‌ر بروام به ئێرانی بوونی خۆم هێنا واته دانم به داگیرکردنی کوردستانهکهشمدا ناوه و رهوایم به‌و داگیرکارییه داوه. ره‌نگه به هۆی واقیعی سیاسییه‌وه ئه‌من ناچار بم له چوارچێوه‌ی سنووری ئێران‌دا خه‌بات بکه‌م یا به جۆرێک له جۆره‌کان چاره‌نووسم به چاره‌نووسی که‌سێکی فارس یا تورک یا عه‌ره‌به‌وه گرێدرابێت. به‌ڵام له بیر و باوه‌ر و په‌روه‌رده‌دا ده‌بێ کورد بوون و کوردستانی بوون جێگیر بکه‌ین و په‌ره‌ی پێبده‌ین. خۆی له روانگه‌ی گه‌شه‌ی سیاسییه‌وه یه‌کێک له مه‌رجه سه‌ره‌کییه‌کانی گووران و پێشکه‌وتنی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت و گه‌یشتن به کیانێکی سه‌ربه‌خۆیه. کورد له چوارچێوه‌ی ئه‌و 4 وڵاته‌دا قه‌ت ناتوانێ به گووران بگات و شوناسی خۆی بسه‌لمێنێت، چوونکه له باری نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه هه‌ر ده‌بێ ئێرانی، عێراقی ، تورکیه‌یی یا سووری بێت و وه‌ک کورد پێناسه ناکرێت. بۆیه پێویسته وێرای له‌به‌رچاوگرتنی واقیعی سیاسی ،وه‌ک ئامانجی دوارۆژ له هه‌وڵی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی کوردی و کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆدا بین.
بەیان: ئه‌گه‌ر رێبه‌رایه‌تیی حدک وڵامی داواکارییه‌کانتان نه‌داته‌وه جیا ده‌بنه‌وه؟ ئه‌گه‌ر جیا ببنه‌وه له گه‌ڵ حدکا ده‌که‌ون یا حیزبێکی‌تر داده‌مه‌زرێنن؟
لوتفپوری: ئێمه قه‌تمان بیر له‌و ئاڵته‌رناتیڤه نه‌کردۆته‌وه و هیوادارین شتی واشمان به سه‌ردا نه‌سه‌پێنن. ئێمه کار بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ی ریزه‌کانی حیزب ده‌که‌ین نه‌ک پارچه‌کردنی زیاتری. به بڕوای ئێمه پارچه کردنه‌کان مۆدێلگه‌لێکی شکست خواردوون و بۆیه‌ش پێمان وایه حدک ده‌بێ به زووترین کات له گه‌ڵ حدکا یه‌ک بخرێته‌وه
بەیان: ده‌فته‌ری سیاسیی حدک له وڵامی راگه‌یه‌ندراوی گرووپی هه‌ڵوێستدا ئه‌تۆی له ئه‌ندامه‌تیی حیزب هه‌ڵپه‌ساردوه، چیت هه‌یه له سه‌ر ئه‌و بڕیاره باسی بکه‌ی؟
لوتفپوری: ئه‌وه رووی راسته‌قینه‌ی سه‌رکردایه‌تیی ئێمه‌یه که پاش 6 سال له ژێر ده‌مامکه‌کانیانه‌وه وه‌ده‌رکه‌وتوه ، بۆیه ده‌ڵێم هیچ نه‌گۆراوه.به‌م چه‌شنه رێز له بیر و رای جیاواز ده‌گرن. ئه‌مه له خۆیدا هه‌ڕه‌شه‌یه‌که له جیابیرانیتریش. هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم سه‌رده‌می ئه‌و جۆره پاکتاوانه نه‌ماوه. ئه‌وه بڕیارێکی ته‌واو ناره‌وایه که له لای من هیچ ئیعتیبارێکی نیه. ئه‌من ئه‌وه به بڕیارێکی هه‌ڵنه‌سه‌نگێندراوی ده‌فته‌ری سیاسی ده‌زانم که له تووڕه‌ییدا داویانه.هیوادارم ئه‌گه‌ر هێور بوونه‌وه به هه‌ڵه‌که‌یاندا بچنه‌وه.
13 / 5 / 2012
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی به‌یان
{jcomments off}