دژکردەوە و تورەیی کادر و ئەندامانى حدک بەرامبەر بە هەڵویستى گروپى هەڵویست ، جاریکى دیکەش ئەم راستیە تاڵەى سەلماندەوە کە زەمینەى ناکوکى نێوان ئەم دوو حیزبە هەروا جیدیە
و پیویستە تا درنگ نەبوە و کارەساتى نەخولقاندوە ، ئیقدامى پیویست بە مەبەستى چارەسەرى یەکجارى بۆ بکرێت. پشت گوى خستنى ناکوکیەکان بە هییج جور یارمەتى بە چارەسەر کردنیان ناکات. نە وجودى دوو حیزبى دێموکرات تەحەمول دەکرێ و نە تیكەڵ بونەوەش مومکینە بە واتەیەکى تر دوو حیزبى دێموکرات نە پێکەوە دەکرێن و نە بێ یەکتر . باس و خوازى یەک بوونەوە لە کۆبوونەوە حیزبیەکان پیشاندەرى نوستالوژى حیزبیە کە ئەندامانى هەر دوولا تەمایولیان بە ڕابردووى یەکتر هەیە.
لە مانگى سیپتامبرى ٢٠٠٦ حدک لە دڵى ناکۆکیە پەنگ خواردوەکانى چەندین ساڵەى نێو ڕیزەکانى حدکا دروست بوو و بە لیستى حیزبەکانى کوردستانى ئیران ئیزافە کرا. حدک هەم حیزبیکى کۆن و هەمێش حیزبیکى نوى یە ، حیزبیکى کۆنە لە بەر ئەوەى ٦٠ ساڵ پێشتر لە ناوچەى موکریان ( مەهاباد ) حیزبیک هەر بەم فەلسەفە و هەر بەم ناوەوە وجودى هەبوو ، نوى یە لە بەر ئەوەى کە دەیان ساڵ بوو حیزبى دێموکراتى کوردستان بە ئارشیوى مێژو ئەسپیدرابوو و چى دیکە وجودى خارجیى نەمابوو. حدک هەر لە سەرەتاوە لە نێوان دوو پارادۆکسى گەورە گیرى کرد بوو ، گرانوە بۆ مێژو یان نوى خوازى بۆ داهاتو.
پروژەى رێفورم و رێفورمخوازى بەشیوەى رادیکاڵ فەشەلى هیناوە دیارە ئەمە بە هییج جور با ماناى تیکشانى حدک نیــە. رێفورمى رادیکاڵ لە حیزبى دێموکرات یان نامومکینە و یان پیویستى بە مرۆڤیکى بە ئوتوریتە وەک بەڕیز کاک دوکتور قاسمـلوو هەیــە. بۆ رێفورمى رادیکال تەنیا زەرورەت یان پلاتفورم کافى نیــە ، بەڵکو گوڕینــى نەفەراتەکان ( بییرە کۆنەکان ) مەرجى سەرەکیـە. هەر وەک چون ناکرێ بە بییرى دیینى حیزبى کێمونیستى دابمەزرێت ، ناکرێ بە بییرى کۆن و کلاسیکیش ناسیونالیزمى نوى و پێشکەوتو دروست بکرێت.
تراژێدى شکستى ریبەرایەتى شورشگیر نابى لەسەر حدک دووپات بکریتەوە. رێبەرایەتى شورشگیر بە دواى کونگرەى ٨ى حدکا لە ساڵى ١٩٨٨ بە زیاتر لە ٥٠٠ ئەندامى چالاک و ئاکتیوهەڵویستى گرت و جیایی خۆى لە حدکا ڕاگەیاند و پاش نێزیک بە ٩ ساڵ بە کەمتر لە ٥٠ کەس و بە ورەیەکى یەکجار رۆخاۆ تێـکەڵ بە حـدکا بوەوە. ( لە هەر ١٠ کەس ئەندامى ریبەرایەتى شورشگیر تەنیا ١ کەس مایەوە ). حـدکا لە تیک شکانى ریبەرایەتى شورشگیر قازانجى نە کرد. ئیستاش بە پیچەوانەى نەزەرى بڕیک مرۆڤى ساویلکە ، پاوان و کورسى خواز لاوازى و شکستى حدک بە قازانجى حدکا تەواو نابێت چونکە حدک سەرمایەى حیزبى ذیموکراتى کوردستانى ئیرانە و بە هەر قیمەتیک بێت ، پیویستە ئەم سەرمایەیە بپاریزرێت.
بۆ چى مودێلى یەکیەتى نیشتمانى کوردستان ؟
a) بەردى بناغەى یەکیەتى نیشتمانى کوردستانى عیراق لە ساڵى ١٩٧٥ لە فەزاى شکستى خواردوى شورشە پڕ لە کارەسات و حەماسیەکەى باشورى کوردستان لە سەر ئیتیلافى سێ ڕێکخراوى کوردى ( کۆمەڵەى رەنجدەرانى کوردستان ـ بزوتنەوەى سوسیالیستى کوردستان ـ و ـ کوردە دێموکراتە شورشگێرەکان ـ خەتى پان ) و بە ئەندازیارى مام جلال طالبانى پێک هات. پیکهاتەى یەکیەتى نیشتمانى زەرورەت و وەڵامێکى پوزیتیڤ بۆ ئەو سەردەمە بوو. یەکیەتى نیشتمانى توانى ئوتومەسفورى ئاش بەتاڵ بگوڕى و هیوایەکى نوى بە خەڵکى کورد بدات. هەرچەند هەلومەرجى ئیستاى کوردستانى ئیران بە تەواوى لە گەڵ شەرایەتى ئەودەمى باشورى کوردستان موقایسە ناکرێت ، بەڵام ناهومیدى خەڵک بەرامبەر بە حیزبە سیاسیەکان لە روانگەى پسکولوژیەوە بۆ بەرئاورد و موقایسە کردن دەبێت.
b) بە ئیعترافى زۆر لە ریبەرانى هەردوو دێموکرات و هەر وا بە ئیقرارى دۆستان و چاۆدێرانى سیاسى بە سەر هەڵسوکەوتى ئەم دوو دێموکراتە ، کێشەى بنەرەتى کە ئیشعابى خۆلقاند کورسى ریبەرایەتى بوە و ئیستاش تەگەرەى ئەسڵى بۆ یەک بوونەوە ، دیسان هەر کورسى ریبەرایەتى یە. یەک گرتویی بە مودێلى یەکیەتى نیشتمان نە تەنیا کورسى کەس لە مەتەرسى ناخات ، بگرە کەسانێکى دیکەش دەتوانن ببن بە خاوەنى کورسى دیکە. بە کورتى مۆدێلى یەکیەتى نیشتمانى یانى ئەوە کە ریبەرایەتى هەردوو حێزبەکە ( سێ حیزبەکە ) هەروا دەمێننەوە و ریبەریەکى هاوبەشیش بۆ خۆیان پێک دینن. ( ریبەرى هاوبەشى یەکیەتى نیشتمانى کە لە ساڵى ١٩٧٥ پێک هات بریتى بوون لە مام جلال طالبانى لە خەتى پان و وەک سکرتیر ـ ئارام و صالح کۆمەڵە ـ و ـ على عسکرى و رسول مامند لە بزوتنەوەى سوسیالیست ).
c) حیزبى دێموکرات لە ئەساس دا نابێ وەک حیزبیکى واحد بیت ، بەڵكو دەبى رۆڵ و نەقشى بەرە بازى بکات مۆدێلى یەکیەتى نیشتمانى بە جوریک دەکرێ وەک بەرە حیساب بکرێت و زەرفیەتى حیزبى دێموکرات گەلێک دەباتە سەر.
d) حیزبى دێموکرات تەنیا لە نێوان دوو حیزبى دێموکرات دابەش نەبوە ، بەڵکو ژمارەیەکى بەرچاۆ لە ئەندامانى حیزبى دێموکرات لە دەرەوى بازنەى تەشکیلاتى ئەو دوو حیزبەن ، کۆ کردنەوە و سازمان دانى ئەو بەشە لە ئەندامانى مەعنەوى حیزبى دێموکرات ، دەتوانى بە ئاسانى لەقى سیهەمى حیزبى دێموکراتیان لى ساغ بکریتەوە. مۆدێلى یەکیەتى نیشتمانى دەتوانى لەم بارەشەوە رێگا چارەیەکى باش بێت. ( بییر و بۆچون و تەشکیلاتى جوراوجور بەڵام بە یەک ئیستراتیژی سیاسى )
e) حیزبى دێموکرات پیویستە خۆى لە گەڵ سەردەم و کۆمەڵى کورد لە ئیران هاوئاهەنگ بکات خەڵکى کورد پیویستیان بە سیاسەت و حیزبایەتیکى نوى هەیە حیزبى دێموکرات لە لایەکەوە بە چەشنى پیویست وەڵامدەرى شەرایەتى ئیستا نیە و لە لایەکى دیکەوە هەتا ئیستاش بێ ئاڵتیرناتیوە ، ماناى ئەوەیە کە حیزب دەبى لە نێوى خۆى بۆ خۆى ئاڵتیرناتیو دروست بکات تا بتوانى وەڵامدەرى شەرایەتى نوى بێت. مۆدێلى یەکیەتى نیشتمانى دەتوانى لەم بارەشەوە نوسخەیکى باش بێت.
کونگرەى پانزەى حدکا
کۆنگرەى پانزەى حدکا لە پێش دایە ئەم کۆنگرەیە لە زۆر بواردا بۆ داهاتوى حدکا کۆنگرەیەکى گرنگە. کۆنگرە جێ تاوتوى کردنى کیشەکان نیـە ، بەڵکو لە کۆنگرە کیشەکان بڕیارى پیویستیان لە سەر دەدرێت واتە دەبى پێشتر گرفتە گەورەکانى حیزب تاوتو کرابن و رێگاچارەیان بۆ دوزرابیتەوە و کۆنگرەش برێارى پیویستیان لە سەر بدات. لە سەر ئەم ئەساسە وەک دۆست ودڵسوزى حێزبى دێموکرات بە ریبەرى ئیستاى حدکا پیشنیار ئەکەم کە بە وەسیلەى ڕاگەیاندراویکى رەسمى داوا لە سەرکردایەتى حدک بکات کە تەرح و گەڵالەى خۆیان بە ئامانجى ” یەکیەتى دێموکراتەکانى کوردستانى ئیران ” ئاراستەى حدکا بکات تا کۆنگرەش برێارى پیویستى لە سەر بدات.
گروپى هەڵویست
جیایی و کشانەوەى گروپى هەڵویست لە حدک هەم ئیقدامیکى بە جێ و هەمیش لە چوارچیوەى مافى دێموکراتیکى حیزبى ، ئەم گروپە دا بوە. بەڵام پەیوەست بوونى گروپى هەڵویست بە حدکا نادروست و دەرکردنى لیستى ئەندامانى خۆیان کردەوەیەکى بە تەواوهەڵە بوە. هەوڵ و تیکوشانى گروپى هەڵویست بۆ یەک کردنەوەى دوو حیزبى دێموکرات هەر چەندیش دروست و مەنتیقى بیت ، بەڵام ئیبتیدا بە ساکن مەحکووم بە شکستە چونکە پێشتریش ئەم هەوڵانە لە لایەن ” کومیتەى پێک هینەرەوە ، کەمپینى ١٠ى خاکەلێوە و کەمپینى یەکبوون وە بە بێ ئاکام مایەوە و شکیستیان خوارد. بۆ دۆستانى گروپى هەڵویست پیشنیار دەکەم کە تێکوشانى خۆیان بە ئامانجى پێک هینانى لەقى سیهەمى دێموکرات تەرخان بکەن چونکە بەشێکى بەرچاۆ لە ئەندامانى حیزبى دێموکرات ( وەک نوسەرى ئەم دێڕانە ) لە نێو بازنەى تەشکیلاتى ئەو دوو حیزبە دانین ( یان جێ یان نابیتەوە ) هەر لەو کاتەش خۆیان بە ئەندامى مەعنەوى حیزبى دێموکرات دەزانن. کۆ کردنەوە و ڕێکخستنى ئەو بەشەى لە ئەندامانى حیزبى دێموکرات لە چوارچیوەى قازانجى بنەماڵەى گەورەى حێزبى دێموکرات دایە.
ئاکامى کۆمێنتار
سیاسەت تولێـرانسـى هەیـە ، رستەیەکە لە مێژە لە لایەن بییرمەندانى سیاسیەوە وتراوە ماناى ئەوەیە لە سیاسەت دا بە پیچەوانەى زانستى دیکە بۆ چارەسەرى کیشەیەک دەکرێ چەندین رێگا چارە لە نەزەر بگرێت و یان دەکرێ چەندین کیشەى سیاسى بە یەک رێگاچارە ، چارەسەر بکرێن لە حاڵێک دا لە زانستى دیکە هەر گرفتێک تەنیا یەک رێگا چارەى هەیە. بەم پێ یە ، کێشەى دوو حیزبى دێموکرات رەنگ بێ چەندین رێگا چارەى هەبیت.
بژى یەکیەتى دێموکراتەکانى کوردستانى ئیران
کۆمێنتارى ـ ٣٤
ع ـ شریف زادە ـ ٢٨ى ژۆئینى ٢٠١٢ ـ ئاڵمان
{jcomments off}