مه‌رج نیه هه‌ركه‌س كه له‌شۆڕشدا به‌شدار بوو خاوه‌ن كه‌سایه‌تیی شۆڕشگێڕانه بێت. ئه‌مه راستییه‌که هه‌موو شۆڕشه‌کانی جیهان له خۆ ده‌گرێت .
هه‌رچه‌ند له روانگه‌ی سیاسه‌ته‌وه هه‌موو به‌شدار بووانی شۆڕش به‌شۆڕشگێر پێناسه‌ده‌كرێن به‌ڵام شۆڕشگێڕ له‌روانگه‌ی ده‌روونناسیی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و به بۆچوونی كه‌سانێكی وه‌ك “ئه‌ریك فرۆم” ئه‌و كه‌سه‌یه كه ئامانجدارانه‌و به‌باوه‌ڕه‌وه تێكه‌ڵاوی شۆڕش ده‌بێت، واته هه‌ڵوێسته‌كه‌ی پشت به‌مه‌عریفه‌یه‌ك ده‌به‌ستێ كه بۆی بۆته باوه‌ڕ‌و له‌هزر‌و بیریدا ره‌گی داكوتاوه‌و بنیادی بۆته‌وه. بۆیه كه‌سایه‌تیی شۆڕشگێڕ بڕوایه‌كی قایمی به‌خۆی‌ورێبازه‌كه‌ی هه‌یه‌و له‌دژوارترین هه‌لومه‌رجه‌كانیشدا تووشی له‌رزۆكی‌و پاشگه‌زبوونه‌وه نابێت.
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی له‌كه‌سایه‌تیی دوكتور قاسملوودا هه‌یه، دوكتور قاسملو‌و رێبه‌رایه‌تیی شۆڕشێكی ده‌كرد كه هه‌ڵكشان‌و داكشانی زۆری به‌خۆوه دیوه، گه‌لێك قۆناغی شكست‌و سه‌ركه‌وتنی ئه‌زموون كردوه، گه‌لێك رۆڵه‌ی ئازا‌و كه‌سایه‌تیی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵدا بووه كه به‌شێكیان یان شه‌هید یابریندار، كه‌م ئدام‌و په‌ك كه‌وته‌بوونه یا له‌قۆناغێك له‌قۆناغه دژواره‌كاندا تووشی شكست‌و بێ‌هیوایی بوونه‌و كاروانی خه‌باتیان به‌جێهێشتووه، جیا له‌و که‌سانه‌ی که به ناچاری و به بی ویستی خۆیان له ریزه‌کانی خه‌بات دوور که‌وتوونه‌ته‌وه، یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی ئه‌م به‌جێ‌هێشتنه ده‌توانێ نه‌بوون یا لاواز بوونی باوه‌ڕی شۆڕشگێڕانه له‌و كه‌سانه‌دا بێ،واته به‌شێك له‌و كه‌سانه خاوه‌ن كه‌سایه‌تیی شۆڕشگێڕانه نه‌بوونه‌و هه‌ندێك هۆی لاوه‌كی په‌لكێشی شۆڕشی كردون. له‌هه‌لومه‌رجێكی ئه‌و تۆدایه كه كه‌سایه‌تیی نه‌سره‌وتوو‌ی دوكتور قاسملو‌و باشتر ده‌رده‌كه‌وێ. ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له بڕیار و هه‌ڵوێسته‌کانی د.قاسملو‌و له بڕگه جیاوازه‌کانی خه‌باتی حیزبی دیمۆکرات تابڵۆیه‌ک له ئینسیاتیڤ و نه‌سره‌وتنی شۆڕشگێرانه‌ی رێبه‌رێکمان مان بۆ وێنا ده‌کات که هه‌نووکه‌ش باندۆری به سه‌ر خه‌باتی حیزب و نه‌ته‌وه‌که‌یدا هه‌یه و بوونه‌ته وانه‌ی رێبازێکی شۆرشگێرانه.
چه‌ند نموونه‌یه‌کی مێژوویی
پاش سه‌ركه‌وتنی شۆرشی ئیسلامی‌و له‌كاتێكدا كه وتووێژه‌كانی ده‌وڵه‌تی كاتی‌و هێزی كورد بۆ دابین‌و ده‌سته‌به‌ر بوونی مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ئێراندا بێ ئاكام ده‌مێنێته‌وه‌و رژیم بڕیاری شه‌ڕ‌و جیهاد ده‌دات، دوكتور قاسملو وه‌ك رێبه‌ری حیزبی دیمۆكرات‌و شۆڕشی نه‌ته‌وایه‌تی كورد له‌م پارچه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئاگاداری ناهاوسه‌نگیی هێزه‌كان‌و به‌هێزتر بوونی دوژمنه‌كه‌یه‌تی، شێلگیرانه بڕیاری به‌رخودان‌و شه‌ڕی چه‌كداری ده‌دات، ته‌نانه‌ت پاش داگیركردنی شار‌و گونده‌كانی كوردستان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمی ئێران‌و پاشه‌كشه‌ی ناچاریی هێزه كورده‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش دیسان كۆڵ نادات‌و تووشی بێ‌هیوایی نابێت به‌ڵكوو ئاڵای شۆڕش هه‌ر به‌رز راده‌گرێت‌و ده‌ڵێ: “به‌بڕوای من ئه‌وه‌ی بۆ شۆڕشگێڕ گرینگه ئه‌وه‌یه كه نابێ هیچ كات شه‌رمه‌زاری ویژدانی خۆی بێ‌و ده‌بێ هه‌رده‌م بتوانێ ئیددیعا بكا كه ئه‌وه‌نده‌ی بۆی كراوه‌و له‌ده‌ستی هاتووه، له‌پێناو شۆڕش، ئازادی‌و رزگاریی نیشتمانه‌كه‌یدا كردویه‌تی”.
ئاگر به‌سی ئێران‌و عێراق بۆ بزاوتی رزگاریخوازانه‌ی کورد له باشوور و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌ی هێنایه ئاراوه و گریمانه‌ی تێکشکانه‌وه‌ی جوڵانه‌وه‌ی کورد له‌و دوو پارچه‌یه‌ی کوردستان بوو به مۆته‌که‌ی خه‌ونی رزگاریخوازانی کورد. ترس له ساتوسه‌ودا کردن به دۆزی کورد له لایه‌ن هه‌ر دوو ده‌وڵه‌تی عێراق و ئێران به‌شێک له رزگاریخوازانی کورد و ته‌نانه‌ت سه‌رکردایه‌تیشی تووشی دڵه‌ڕاوکێ و بێ‌هیوایی کرد. به‌ڵام له‌و ده‌مه‌یشدا قاسملووی رێبه‌ر به‌و په‌ڕی ئازایه‌تی‌و لێهاتووییه‌وه شرۆڤه‌ی بار‌ودۆخه‌كه ده‌كات‌و ده‌ڵێ: “ئێستا ئه‌گه‌ر مێژوو دووپات بێته‌وه‌و ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه بۆ جارێكی دیكه‌ش بۆ تێكشكاندنی جووڵانه‌وه‌ی نیشتمانیی گه‌لی كورد، پێكه‌وه رێككه‌ون (هه‌رچه‌ند كه ئیمكانی شتێكی ئه‌وتۆ كه‌مه) كورده‌كان ده‌بێ چ بكه‌ن؟
له هه‌ل‌ومه‌رجێكی ئه‌وتۆدا بۆ كورده‌كان ته‌نیا یه‌ك رێگا ده‌مێنێته‌وه، ئه‌ویش بریتییه له‌وه كه‌یه‌ك بگرن‌و به‌هه‌موو هێزیانه‌وه دیفاع له‌خۆیان بكه‌ن. به‌ئاشكرا ده‌بێ بڵێین كه ئه‌مجاره باسی ئاشبه‌تاڵ‌و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان له‌گۆرێدا نیه. به‌ربه‌ره‌كانێ‌و خۆڕاگریی گه‌لی كورد له‌شار‌و دێ‌دا هه‌ر درێژه‌ی ده‌بێ‌و له‌ته‌واوی شێوه‌كانی خه‌باتیش كه‌ڵك وه‌رده‌گیرێ. ئه‌مرۆ جووڵانه‌وه‌یه‌كی به‌ته‌واوی سازماندرا‌و به‌رێبه‌رایه‌تییه‌كی شۆڕشگێڕه‌وه له‌كوردستان له‌گۆرێدایه…”
باوه‌ڕ به‌خۆیی‌و پشت ئه‌ستوور بوون به‌هێزی شۆڕش له‌و تایبه‌تمه‌ندییه شۆڕشگێرانانه‌یه كه به‌ته‌واوه‌تی له‌بیروكرده‌وه‌ی دوكتور قاسملوودا ره‌نگی دابوه‌وه، بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه پسپۆرانه كه‌ڵكی له‌هه‌موو فاكته‌ره ده‌ره‌كی‌و ناوه‌كییه‌كان بۆ پێشخستنی شۆڕش وه‌رده‌گرت‌و خاوه‌نی دیپلۆماسییه‌كی به‌هێز بوو بۆ پێكهێنانی پێوه‌ندی‌و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ هێزه كوردستانی، ئێرانی، ناوچه‌یی و جیهانییه‌كان، به‌ڵام له‌پێشدا گرینگایه‌تی به‌هێز‌و وزه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌دا‌و ده‌یگوت: “له‌پێشدا، بابایه‌خ به‌هێزی بێ‌پایانی گه‌لی كورد بده‌ین‌و له‌خۆمان‌و خه‌باتی خۆمان دڵنیا بین‌و وه‌ك عامڵێكی سه‌ربه‌خۆ له‌مه‌یدانی سیاسیی وڵات‌دا خۆ بنوێنین، ئه‌و كاته پشتیوانمان زۆر ده‌بێ‌و هه‌لومه‌رجی سه‌ركه‌وتن باشتر ئاماده ده‌بێ”
دوكتور قاسملو‌و هه‌م به‌پێی پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی‌و هه‌م به‌پێی پێگه زانستی‌و سیاسییه‌كه‌ی ده‌یتوانی شوێن‌و جێگایه‌تی باشتر و به‌رزتری له‌ده‌سه‌ڵاتی ئێران یاخود لانی كه‌م له‌ئه‌ورووپا هه‌بێ، به‌ڵام ده‌بینین به‌و په‌ری له‌خۆ بوردوویی‌و به گیانێكی شۆڕشگێڕانه‌وه له‌كوردستان‌و چیا سه‌ركه‌شه‌كانی ده‌مێنێته‌وه‌و باوه‌شی قه‌ندیل‌و هاورێتی پێشمه‌رگه‌و ژیانی دژواری پارتیزانی هه‌ڵده‌بژێرێت، دوكتور قاسملو‌و گه‌لێك جار‌و به‌ڕاشكاوی باس له ئامانجه‌كانی خۆی و حیزبی دیمۆكرات ده‌كات‌و جه‌ماوه‌ری بوونی ئه‌و ویستانه ده‌خاته روو،بۆ نموونه له‌كاتی وتوویژ له‌گه‌ڵ دیپلۆمات تیرۆریسته‌كانی كۆماری ئیسلامی له وییه‌ن له‌وڵامی نوێنه‌رانی ئێران‌دا كه داوا ده‌كه‌ن واز له‌خودمۆختاری بێنێ ده‌ڵێ: “ئه‌وه‌یان مومكین نیه كه وشه‌ی خودموختاری چاوپۆشی لێ بكرێ. ئه‌م وشه‌یه بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد واتایه‌كی عاتیفی‌و مێژوویی هه‌یه. ئه‌م وشه‌یه سه‌مبولێكه”.
یان جارێكی دیكه‌و له‌وتووێژ له‌گه‌ڵ “عاتفه‌ی گورگین”دا ده‌ڵێ: “ئێمه له‌وباوه‌ڕه‌داین پاش تاقیكردنه‌وه‌ی دووسه‌ره ڕۆیی توند‌و تیژ واته سه‌ره‌ڕۆیی پاشایه‌تی‌و سه‌ره‌ڕۆیی رژیمی خومه‌ینی كاتی ئه‌وه هاتووه كه رژیمێكی دیمۆكراتیك له‌ئێران دابمه‌زرێ، ئێمه ئاماده نین له‌گه‌ڵ هیچ هێزێكی لایه‌نگری دیكتاتۆری هاوكار بین‌و هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌ت دا هه‌رچه‌شنه دیكتاتۆرییه‌ك ره‌د ده‌كه‌وینه‌وه. ئێمه ده‌مانه‌وێ بۆ هه‌تاهه‌تایه كۆتایی به‌كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌تاران بێنین”. ئه‌مانه‌و گه‌لێك نمونه‌ی دیكه پیشانده‌ری ئه‌و راستییه‌ن كه یاخی بوون‌و سه‌رهه‌ڵدانی دوكتور قاسملو‌و به‌دوور بووه له‌هه‌رچه‌شنه مه‌به‌ستێكی تاكه‌كه‌سی، یاخی بوون بووه له‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌ڕۆیی‌و سه‌رهه‌ڵدان بووه له‌پێناو دابین‌و ده‌سته‌به‌ر بوونی هه‌ندێك ئامانجی گشتی‌و به‌تایبه‌تی مافه پێشێلكراوه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی ژێر ده‌ستی كورد.
له کۆتایید ده‌توانین بێژین لێهاتوویی سیاسی ،ئینسیاتیڤ و باوه‌ڕی قایمی د.قاسملو‌و به خه‌بات و رێبازه‌که‌ی که‌سایه‌تییه‌کی شێلگیر و خولقێنه‌ری لێ دروست کردبوو که دژوارترین قۆناغه‌کانی خه‌باتیش ئه‌ژنۆیان شل نه‌کرد و نه‌سره‌وتوو لێزانانه به‌سته‌ڵه‌کی بێ‌هیوایی ده‌شکاند و رێگای نوێ ده‌کرده‌وه. له هه‌مان کاتدا ئه‌م که‌سایه‌تییه نه‌سره‌وتووه باندۆرێکی ئه‌وتۆی له سه‌ر خه‌باتی حیزب و نه‌ته‌وه‌که‌ی دانا که وانه‌ی نه‌سره‌وتن و به‌رخوه‌دانی کرده هێمای مانه‌وه و هه‌وێنی سه‌رکه‌وتن. {jcomments off}