هه‌ول بۆ په‌روه‌رده‌کردن وپێگه‌یاندنی خه‌لکی ناوچهوبهتایبهت لاوانی هه‌ڵه‌بجه‌ێی نه‌دراوه بۆیه کاره‌ساتی دڵته‌زێنی سووتاندنی مۆنۆمێنته‌که‌ی لێ ده‌که‌وێته‌وه.
سه‌ره‌تا
خۆشه‌ویستان!
ئهونوسراوهی لێره‌دا ده‌که‌وێته بهرنهزهرتان به چاوی ووتارێکی رازێندراوهو، ئه‌ده‌بییاتێکی هه‌ست بزوێن که شایانی نیشاندانی سۆز‌و عاتیفه بۆ هه‌ڵه‌بجه بێ؛ سه‌یر مه‌که‌ن. مه‌به‌ستی ئه‌م نووسینه، ئه‌وه نیه؛ بهقالبرێژی وراسته وپاستهکردنی ژان وئێشی 2٥ ساڵه بتوانێ، له نه‌هامه‌تی و ئازاره‌کانی گه‌له‌که‌مان له سه‌ر هه‌ڵه‌بجه و،به‌تایبه‌ت، خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید که‌م بکاته‌وه؛ جێی ئاماژهوئافهرینه که هۆزانبێژ، شاعیروهونهرمهندی بهههڵوێستمان زۆر هه‌یه که زامه‌کانی کاره‌ساته‌که بلاوێننه‌وه و ئه‌م ئه‌رکه نیشتیمانیه دیسان ده‌خه‌ینه‌وه سه‌ر شانی ئه‌و به‌ڕێزانه. بۆیه لێره‌دا تهنیاههوڵ ده‌درێ سه‌رنجی ئێوه‌و بیر‌و رای گشتی دۆستان وغهمخۆرانی گه‌له‌که‌مان بۆ لای ئه‌وه ڕابکێشرێ که چۆن له سه‌ر هه‌ڵه‌بجه باسکراوهوگهلۆ چی بکه‌ین بۆ هه‌ڵه‌بجه باشه؟ ئیزن بده‌ن ئه‌وه‌ی له سه‌ر هه‌ڵه‌بجه باسکراوه و، ئه‌و که‌مه خزمه‌ته‌ش بۆ هه‌ڵه‌بجه کراوه وه‌ک سه‌ره‌تای ده‌ستپێکی ئه‌م نووسینه بخه‌ینه‌به‌ر نه‌زه‌ری ئێوه ئازیزان!
کۆمه‌ڵکوژی ههڵهبجهوچهند روانگه‌یه‌ک!
به‌ر له هه‌ر شت؛ بۆمان هه‌یه بڵێین ئه‌وه‌ی له سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید گوتراوه وبۆی ئه‌نجامدراوه؛ ده‌کرێ له دوو خاڵی سه‌ره‌کی دا بگونجێندرێن؛ خاڵه‌کانیش ئه‌توانین ئاوا پێناسه بکه‌ین:
1) باس و ڕێپۆرتاژی ههڤاڵنێر ورۆژنامهورادیۆکانی جیهان که پشت ده‌به‌ستن به کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه ولێکۆڵینه‌وه‌ی پاش ڕوودانی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه.
2) باس وهاوار ودادو فیغانی کورد به گشتی وبه تایبه‌ت کوردی باشوور‌و؛ له مه‌رگ رزگار بووانی، پاشماوه‌ی کاره‌ساتی هه‌له‌بجه.
له لایه‌ک بۆ ڕێزگرتن له هاوده‌ردی وئاگادارکردنه‌وه‌ی بیرورای جیهانی له‌م کاره‌ساته وله لایه‌کی تره‌وه بۆ خستنه‌رووی گۆشهنیگاجیاوازهکان پیویسته ئاماژه‌یه‌کی سه‌ر پێی به هه‌ر کام له‌ودوو خاڵه بکرێ:
1) باس و ڕێپۆرتاژی؛ ههڤاڵنێر ورۆژنامهورادیۆکانی جیهان که پشت ده‌به‌ستن به کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه ولێکۆڵینه‌وه‌ی پاش ڕوودانی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه؛
به‌هاری 1988 گۆڤاری العالم العربي له یه‌کێك له ستوونهکانیدا بابه‌تێكی كورتی له سه‌ر کۆمه‌ڵکوژی هه‌ڵه‌بجه بڵاوكرده‌وه. ڕێكخراوی چاوه‌دێری مافی مرۆڤ و كارناسی دایمیی ئه‌و ڕێكخراوه؛ جووست هیلتێرمان (Joost Hilterman) ده‌ڵێ تڕاژێدی هه‌ڵه‌بجه به گاز‌و چه‌کێک بهڕێوهچووكه ڕۆژئاوایییه‌كان ده‌وڵه‌تانی دژبه‌ریان پێ ته‌یار كردبوون. ئه‌م پسپۆڕه له وڵاتی هوله‌نده‌وه پێوه‌ندی به‌نووسه‌ری ئه‌م وتاره‌وه گرت، بۆ دانی زانیاری له سه‌ر کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه! هه‌ر چه‌ند داواکهییم بێ وه‌ڵام نه‌هێشته‌وه، به‌ڵام پێم گوت که خه‌رێکی نووسینی کتێبێکم و له‌وێشدا باسی هه‌ڵه‌بجه ده‌که‌م.
پاش شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران و عێراق، ئهوبانگهشهیه که عێراق بۆمببارانی شیمیایی هه‌ڵه‌بجه‌ی ئه‌نجام داوه به ته‌واوی گه‌شه‌ی سه‌ند. وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا جۆرج شووڵتز، George P. Shultz له سه‌ر داوای نوێنه‌رانی سه‌نای ئه‌مریکا؛ عێراقی وه‌ک تاوانباری كارهساتهکه ناساند.
ڕۆژنامه‌ی واشینگتۆنپۆست له 4ی5ی1990دا به په‌شتبه‌ستن به هێندێك زانیاری كه له وه‌زاره‌تی دیفاعی ئه‌مریکاوه پێیدرابوو چه‌ند ده‌وڵه‌تێکی له‌م کاره‌ساته دا تاوانبار کرد. واشینگتۆنپۆست کۆمه‌ڵێک بۆچوونی له ڕاپۆرتێكی ” Institute of the US Army War College Strategic Studies بڵاوكرده‌وه كه ئه‌وه ده‌گه‌ێنێ که جیا له به‌عس چه‌ند لایه‌نێکی دیکه‌ی ده‌ره‌کیش تاوانبارن. كارناسێکی پایه‌به‌رزی ڕێكخراوی سیای ئه‌مریکاش به‌نێوی ستێفێن پێلتیێر (Stephen Pelletier) کۆمه‌ڵه زانیارێکی داوه‌ته ده‌ست که جێی لێوردبوونهوهن. جیا له وه رێکخراوی (Administration Defiance Intelligence) له ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمزی سه‌ری ساڵی 2003دا ڕاده‌گه‌یه‌نێ: “کۆمه‌لکوژی هه‌ڵه‌بجه ده‌بێ وه‌ك تاوانێكی شه‌ڕ چاوی لێ بكرێ”. ئه‌و ڕاپۆرته‌ی ئاژانسی زانیاریی نیزامی كه ستێفێن پێلتیێر باسی لێوه ده‌کا به‌شێکی زۆری تایبه‌ت بووه به مارسی 1988، واته چه‌ند رۆژێک دوای کاره‌ساته‌که به‌ڵام تا ساڵی 2003 به نهێنی ماوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ش ڕه‌نگه زۆر جێی پرسیار نه‌بێ چونکه مهسڵهحهتخوازانی زلهێز ودهزگاههواڵنێره گوێ له مستهکانیان، ته‌نیا ئه‌وکاته هه‌واڵێک له سه‌ر کورد بڵاو ده‌که‌نه‌وه که؛ له مه‌سڵه‌حه‌تی خۆیان دابێ. جۆرج بووشی سه‌رۆکی پێشووی ئه‌مریکاش دواتر كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ی وه‌ک یه‌کێك له هۆكاره کانی هێرش بۆ سه‌ر ڕێژیمی سه‌ددام ناوهێنا. به دوای کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه کۆمه‌ڵیک رۆژنامه‌ی ئوروپاییش غیره‌تیان دا به خۆ‌و، له سه‌ر کاره‌ساته‌که‌یان نووسی. رۆژنامه‌کانی لیبڕاسیۆن ولۆمۆندی فه‌ڕانسه دوونموونه‌ی ئه‌و رۆژنامانه‌یه یه.
له سه‌رجه‌می ئه‌م باسانه؛ ده‌رده‌که‌وی که به‌شێک له ههواڵنێرو لێکۆڵه‌ره‌کان له سه‌ر ئه‌وه کۆکن که بڵێن زیاتر له گازێک له بۆمبارانی هه‌ڵه‌بجه دابهکارهاتووه. راپۆرتی هێندێکییان ته‌نانه‌ت باسی به کارهاتنی چوار گازی سیانوور، خه‌رده‌ل، سارین و، تابوون ده‌که‌ن. که هه‌موویان خنکێنه‌رو فهوتێنهرن. ئه‌وه‌ش بۆ خۆی له خۆیدا و پاش پشکنینی ده‌سه‌ڵات وجبه‌خانه‌ی نیزامی عێڕاق پرسی بۆمبارانه‌که ئاڵۆزتر‌و، گوماناویتر ده‌کا.
جیا له‌و ناوه‌ند ورۆژنامه‌نوس و پسپۆڕانه که باسکران؛ چه‌ند ڕا و بۆ چوونی تریش هاته ئاراوه که وه‌ک دژبه‌ری بیر و باوه‌ری پێشوو بانگه‌شه‌ی کرد: ژان پاسكال زێندێرس Jean Pascal Zenders سه‌رۆكی پرۆژه‌ی لێكۆڵینه‌وه له شه‌ڕی كیمیایی و بیۆلۆژی له ئینستیتۆی ئاشتیه له سوئێد.
SIPRI Institute Stockholm International Peace Research ناوبراو پاش چه‌ند دیدار سه‌باره‌ت به هه‌ڵه‌بجه،رایگه‌یاند که له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه نیه؛ له هه‌ڵه‌بجه ڕاسته‌وخۆ سیانوور- هیدرۆژێن به‌كارهاتبێ. هه‌ر وه‌ها عه‌ره‌بێکی مامۆستای زانكۆ له وڵاتی بریتانیا به ناوی د. محه‌ممه‌د ئه‌لعوبێدی، ماوه‌یه‌که سه‌رگه‌رمی نووسینی كتێبێكه له‌سه‌ر راستی رووداوی بۆمبارانی شیمیایی هه‌ڵه‌بجه. زانیاریه‌کانی ئه‌م عه‌ره‌به پشت ده‌به‌ستن به‌و ئاگادارییانهوه که براکه‌ی وه‌ک ئه‌فسه‌رێکی پایه به‌رزی حکومه‌تی به‌عس هه‌یبووه ولهئیختیاری ناوه. د. ئه‌لعوبێدی ساڵی2005 نووسی، تاوانبارکردنی حکومه‌تی به‌عسی سه‌دام ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پیلانی سێقۆڵی ئه‌مریکایی، ئیسرائیلی و کوردی. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه ئه‌وه‌ی تا ئێستادۆستانی کورد بۆ هه‌ڵه‌بجه‌یان کردووه، حه‌ق وایه قه‌ت کورد له بیری نه‌کا.
2) باس وهاوار ودادو فیغانی کوردی چوار پارچه‌ی کوردستان به گشتی وکوردی باشوور؛ به تایبه‌ت له مه‌رگ رزگار بووانی، پاشماوه‌ی کاره‌ساتی هه‌له‌بجه.
کاتێک ده‌گه‌ینه باسی خۆمان له سه‌ر خۆمان ده‌توانین بڵێین؛ 2٥ ساڵه به تێگڕاکورد له هه‌ر شوێنێک بووبێ و، کوردی باشووربه تایبه‌تی هه‌وڵده‌ده‌ن کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه به گوێی ویژدانی مرۆڤایه‌تی بگه‌یه‌نن. دیاره له‌م بواره‌دا هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان بۆ خۆیان چ وه‌ک به‌شێک له شایه‌تحاڵی کاره‌سات وچ وه‌ک پاشماوه‌ی ئازیزانی له‌ده‌ست چوویان؛ به‌درێژایی ئه‌م 2٥ ساڵه ناڵه وفیغان ده‌که‌ن و، هه‌وڵده‌ده‌ن باسی مه‌زڵومیه‌تی شاره شه‌هیده‌که‌یان بەجیهانی بکه‌ن. هه‌ر له‌م بواره‌دا ئه‌وه‌ی کادری نه‌خۆشخانه‌کان،ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کورد، نووسه‌ران، شاعیران، مێژوو نووسان وهونه‌رمه‌ندانی: فیلمساز،شانۆکار، شێوه‌کارو گۆرانی بێژی گه‌له‌که‌مان و، …هتد بۆ هه‌ڵه‌بجه‌یان کردووه، ده‌ریایه‌که له خرۆش و،وه‌ک ئه‌مه‌گناسییه‌کی کوردپه‌روه‌رانه ده‌نرخێندرێن.
هه‌روه‌ها ناردنی نه‌خۆشی بۆمبارانه‌که بۆ ده‌ره‌وه‌و، هێنانی گروپی پزیشکی ده‌ره‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشه‌کان له نێوخۆ، که چه‌ند جارێک روویداوه‌و، تا مانگی فه‌بریواری ئه‌م سالیش هه‌ر درێژه‌ی هه‌بوو؛ وه‌ک درێژه‌ی خزمه‌تگوزاری ئاماژه‌یه‌که بۆ به په‌رۆشبوونی ده‌سه‌ڵاتی کوردی. ئه‌وه‌ش نابێ له بیر بکه‌ین که سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵیه که‌له باشووری کوردستان ده‌کرێ؛ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وێ کۆمه‌ڵه کار وپڕۆژه‌یه‌کی بۆ ناوچه‌که دابین کردووه که جێی سوپاسه. کاتێکیش باس له غه‌مخۆری کورد بۆ هه‌ڵه‌بجه ده‌کرێ، تێکۆشان وزه‌حمه‌تی کوردی نیشته‌جێی ده‌ره‌وه‌ی وڵات جێی سه‌رنجه. کورد له ده‌ره‌وه به پێکهێنانی کۆڕ وکۆمه‌ڵ، مانگرتن، خۆپیشاندان وههنگامه سازکردن، بۆ کۆکردنه‌وه‌ی پشتیوانی تاک، که‌سایه‌تی سیاسی وزانستی و، ڕێکخراوه به‌شه‌ردۆسته‌کان له دژی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس وبه گشتی بۆ راکێشانی سه‌رنجی جیهانی بێگانه تا ئه‌و جێیه‌ی بۆیکراوهدرێغی نه‌کردووه. له زۆر شوێنی وڵاتانی ئوروپایی، له‌و جێگایانه‌دا که‌کوردیان لێ گیرساوه‌ته‌وه؛ ده‌یان وبگره سه‌دان گۆڤار‌و رۆژنامه‌ی لۆکاڵ له سه‌ر کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌یان نووسیوه.
خۆشه‌ویستان!
پاش ئه‌م وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، به پێویست ده‌زانم که ئه‌م پرسیاره که له سه‌ره‌وه هات لێره‌دا وه‌ڵام بدرێته‌وه؛ پرسیاره‌که‌ش ئه‌مه‌یه که:
گه‌لۆ چی بکه‌ین بۆ هه‌ڵەبجه باشه؟
ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌وه باس کرا؛ سۆز وسکالای کوردی به جیهان گه‌یاند، دنیای کپی سیاسه‌تیشی هه‌ژاند. جیهانی سیاسه‌ت هه‌ر وه‌ک باسمان کرد به پێی به‌رژه‌وه‌ندی و لێکدانه‌وه‌ی خۆی هه‌م به پشتیوانی وههم به‌دژبه‌ری کورد هاته مه‌یدان وبێده‌نگی له سه‌ر تراژێدی هه‌ڵه‌بجه شکاند. ئه‌وانه‌ش هه‌موویان بۆ زیندووڕاگرتنی کۆمه‌لکوژیه‌که پێویستبوون. به‌ڵام ئه‌مه‌ی تا ئێستا له لایه‌ن کورد خۆیه‌وه کراوه له گه‌ڵ ئه‌وه ده‌بوو بکرابایه، زه‌وین وئاسمان نێوانیان هه‌یه. بۆیه به پێویست ده‌زانم به هێنانی چه‌ند خاڵێک بڵێم بۆ:
- هه‌رچی کراوه یان کاتی به‌ته‌واوی بێکه‌سی و بێئاگایی کورد کراوه، یان کاتێک ئه‌نجام دراوه که سۆزوعاتیفه هانده‌ربووه.
- ئه‌وه‌ی کراوه لێره‌وله‌وێ وته‌ک وته‌را و پچڕپچڕبووه. به جۆرێک به ده‌ست پێکردنی کاری نوێ کاری پێشتر په‌ڕاوێز خراوه. مرۆڤ به ده‌گمه‌ن کارێکی ئه‌نجامدراو ده‌بینێ که به پرۆژه‌و سیستیماتیک وتێکههڵکشاوبهیهکترهوه به‌رێوه چووبێ. نکۆڵیش له وه ناکرێ که ناژتن وئاوه‌دان ڕاگرتنی گۆرستانی شه‌هیدان ودوروست کردنی مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه که‌مه بهرنامهرێژییهکی هه‌ڵ گرتووهوبیری تێدا به‌کارچووه.
- کاری زانستی ولێکۆڵینهوهوتوێژینهوهی سه‌رده‌میانه بۆ هه‌ڵه‌بجه یا نه‌کراوه یا ئه‌گه‌ر که‌مه کارێکیش کرابێ نه‌خراوه‌ته به‌نه‌زه‌ری بیرورای گشتی.
- له به‌ر سامناکی بۆمبارانی شاره‌که، هه‌ڵه‌بجه بۆ خۆی، یان له‌به‌ر هه‌رچیتر بووبێ، ناوچه‌کانی بۆمبارانکراوی تری هه‌ڵه‌بجه باسی لێوه‌ناکرێ وفه‌رامۆش کراون. ئه‌م ناوچهوشوێنانه ئه‌مانه‌ن: شارۆچکه‌ی دووجه‌یل، گونده‌کانی سازان، عه‌بابه‌یلێ، عه‌نه‌ب،خارگێڵان،شاره‌دێی خورماڵ وچه‌ند شوێنێکی تری ده‌ورووبه‌ری خورماڵ.
- هه‌ول بۆ په‌روه‌رده‌کردن وپێگه‌یاندنی خه‌لکی ناوچهوبهتایبهت لاوانی هه‌ڵه‌بجه‌ێی نه‌دراوه بۆیه کاره‌ساتی دڵته‌زێنی سووتاندنی مۆنۆمێنته‌که‌ی لێ ده‌که‌وێته‌وه.
به داخه‌وه نه که‌س لێمان به هێند ده‌گرێ و، نه زۆرمان گوتووه که بڵێین؛ ئاکامی بۆمبارانی شیمیایی هه‌ڵه‌بجه، خه‌ڵک، خاک، داروده‌وه‌ن،ئاو،گیاوسهوزهی سه‌ر عه‌رز، بوونه‌وه‌ر وپهلهوهری سهرعهزو، بن عه‌رز، سه‌ر ئاو بن ئاو‌و، هه‌وای ئاسمانی ئه‌م ناوچه مهزڵوومهشی نه‌خۆش خست.
ئه‌گه‌رته‌نیا دوو به‌شی ئه‌م نه‌خۆشییه باس بکه‌ین ده‌توانین بڵێین یه‌که‌م؛ هه‌موو ئاوی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان وخڕاووچۆمهگهورهو بچووکه‌کانی ناوچه‌ی ژاراوی کرد. دوویه‌م جیا له سه‌وزایی یه‌ک ساڵه به گشتی وسه‌وزی خواردن،میوهودهغڵ ودان به تایبه‌ت، هه‌موو گیاوگژی چهندساڵهودایمی ناوچه که ڕه‌گیان به قوڵایی چه‌ند میتر له عه‌رز ده‌ڕواته خوار، بۆ وێنه گیایه‌ک که پیی ئه‌ڵێن مێکووک، ژارهکهیان به ڕێی ڤۆتۆسێنتێزومژینی ئه‌و ههوانهۆخۆشه وه تا قوڵایی عه‌رز بردهخوارهوه، ژارهکه له‌م قوڵاییه ده‌ست لێنه‌دراو ده‌مێنێته‌وه. ده‌شزانین ئه‌و گیایانه و ههمووگیایهکی تر‌و، داریش بۆ تهکمیلکردنی ڤۆتۆسێنتێزه که‌یان ده‌بێ دیسان مینهڕاڵ وئاو له ره‌گ و ڕیشهیانهوه بێننه‌وه بۆ گه‌ڵاکانیان وگهڵاکانیشیان پاش وه‌رینه‌وه ده‌که‌ونه‌وه سه‌ر عه‌رز. ئه‌م دهورووجێگۆڕکهیه چه‌نده زه‌ره‌و زیانی به ناوچه گه‌یاندووه ودهگهینێ دیارنییه. پرسیار ئهوهیهئایه ئه‌م خاکه ئێستاکه‌ش هه‌ر نه‌خۆشه؟
به‌پێی لێکدانه‌وه‌ی ژێنێتیکی له سه‌ر گیا که به هه‌ر جۆره ژیان وشۆکێکی نائاسایی وبێگانه له دژی ئێکۆلۆژی وفیزیۆلۆژی ئێکۆسیستیمهکهی؛ گۆڕانی تێدا پێک دێ وگیایهکه ده‌گۆڕێ؛ ده‌توانین بۆ مرۆڤ و پهلهوهروبوونهوهری سه‌رعه‌رز وبن ئاوی ناوچه‌ش ئه‌م پرسیاره بێنینه ئاراوه که ئایه گۆڕانی ژێن، و موتاشونی نائاسایی له وانیش دا پێک نه‌هاتووه؟ زادووهلهد چی به‌سه‌ر هاتووه؟ وه‌چه‌کانی پاش بۆمبارانه‌که چه‌نده ڵیکۆڵینه‌وه‌ی پزیشکییان له سه‌ر کراوه؟ روون نییه.
ته‌نانه‌ت تا ئێستاش به ڕوونی ده‌رنه‌که‌وتووه؛ چه‌ند هه‌زار که‌س له‌م بۆمبارانه داگیانیان له ده‌ست دا؟ با بڵێین هه‌ر وه‌کی باسکراوه 5000 که‌س شه‌هید بوون، باشه ئه‌وه راسته؟ به باوه‌ڕی من نا، ئه‌مه ش که‌مایه‌سییه‌کی تره به تراژێدی هه‌ڵه‌بجه‌وه؛ چونکه ده‌رکه‌وتووه، که ئه‌م ئه‌ژمار وحیسابه پشتی به لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستیه‌وه نه‌به‌ستووه. بۆ وینه باسی ئه‌وه نه‌کراوه چه‌ند ژنی دووگیان شه‌هید بوون؟ ئێمه ناتوانین ئه‌م ژنه حهسێب بکه‌ین به‌ڵام منداڵه‌که‌ی نا. باشهله چه‌ند جێگا گڵکۆی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه هه‌یه؟ بریندار ونه‌خۆشه ئاواره‌کانی هه‌ڵه‌بجه،بۆ کوێ ئاواره بوون وله چه‌ند شوێنی ئه‌م جیهانه پان وبه‌رینه دا حاواونه‌ته‌وه وچییان بۆ کراوه؟ ئه‌گه‌ر له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ئوروپا وڕۆژئاوایی دا خراونه‌ته ژێر لێکۆڵینه‌وه‌ی پزیشکی، به لیکۆڵینه‌وه‌ی دهروونیهشهوه؛ ئاکامه‌ی تا چه‌نده بۆ ئێمه‌ی کورد وله سه‌رووی هه‌موانه‌وه بۆ خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه ده‌رکه‌وتووه؟
نکۆڵی له‌وه ناکرێ که که‌سانێک یان چه‌ند گرووپ وده‌سته‌یه‌ک بۆ هه‌ڵه‌بجه تێده‌کۆشن و ئاکامی به‌شێک له لێکۆڵینه‌وه پزیشکیهکانیشیان ده‌رخستووه وهه‌وڵ ده‌ده‌ن کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه به دنیای ده‌ره‌وه وه‌ک ژێنۆساید بقه‌بووڵێنن که ده‌بێ واش بکرێ؛ به‌ڵام له راستی دا به‌شێکی به‌رچاوی ئه‌م خزمه‌تانه که‌وتوونه‌ته ژێر ته‌وژمی ململانێی سیاسی وکهڵهوه کێشی ئه‌م تاقم وده‌ستانه که له دژی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له کوردستانن وبه پاساوی گه‌نده‌ڵی له ده‌سه‌ڵاتی کوردی دا، هه‌ڵه‌بجه‌یان کردۆته شه‌مشیری دێمۆکلێس، بۆ هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌وان. حه‌ره‌که‌تی ئه‌م ئازیزانه سیاسه‌ت له دژی سیاسه‌ته‌و، ئاتۆی هه‌ڵه‌بجه‌شیان که‌وتۆته ده‌ست. ئه‌گه‌ر ئه‌وان بێن وکاره‌که‌یان زانستی بکه‌ن و هه‌ر به سیاسه‌ته‌وه بۆ به جیهانی کردنی تراژێدی هه‌ڵه‌بجه نه‌نووسێن، ره‌نگه بتوانن کاری باشتر له‌وه‌ی کهکردوویان ئه‌نجام بده‌ن.
باشترین رێگا چاره بۆ وه‌دواکه‌وتن ولێکۆڵینه‌وه له سه‌ر هه‌ڵه‌بجه ئه‌وه‌یه که زۆر به وردی وبه پشوودرێژیئ پرسی وه‌دواکه‌وتنی کاره‌ساته‌که پرۆژهبهندی بکرێ! ئێمه چونکه که‌سمان له‌م سێمینارهدانیه وده‌ره‌تانی ئه‌وه شمان نییه که به ته‌له‌فوون، وه‌ڵامی به‌شه گشتی وپرسیارخوڵقێنهکانی ئه‌م نووسراوه‌یه بده‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه بۆ نووسین نه‌مان نووسیبێ و تێئۆری ترمان به تێئۆریه‌کانی پێشوو زیاد نه‌کردبێ، که باوه‌ڕمان وایه ده‌ردێک له ده‌رده‌کانی هه‌ڵه‌بجه که‌م ناکاته‌وه. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا بۆ ئه‌وه وتاره‌که‌مان زۆر له حه‌د درێژه نه‌کێشێ وکاتی ئێوه ئازیزان زیاترنهگرێ؛ پێشنیاره‌کانم بۆ به دوا داکه‌وتنی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه به شێوه‌ی خواره‌وه گهڵاڵهدهکهم:
. نه‌خۆشخانه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ هه‌ڵه‌بجه وله ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه بینا بکری. له‌م نه خۆشخانهیهدا جیا له به‌شی گشتی وه‌ک هه‌موو نه‌خۆشخانه‌یه‌کی تر، لانی که‌م چوار به‌شی تایبه‌تی بۆ وه‌دواکه‌وتن وچاره‌سه‌ری نه‌خۆشه شیمیایی لێدراوه‌کان دابندرێ. ئه‌م چوار به‌شه‌ش ئه‌وانه بن: به‌شی ژێنێتیک ولێکۆڵینه‌وه‌ی ژێنێتیکی، به‌شی ده‌روونناسی، به‌شی نموونه به‌رداری ئه‌م جه‌ستانه‌ی برینی کۆنیان پێوه‌دیاره، به‌شی نه‌خۆشیه‌کانی ده‌روون جه‌سته‌یی،به تایبه‌ت بۆ ئازمایشی سیپه‌لاک وسیستیمی هه‌ڵمژینی ده‌روون.
· ناوه‌ندێکی گه‌وره‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌کانی عه‌رز، ئاو، داروده‌وه‌ن وگیاوسهوزه وبوونه‌وه‌ر دابندرێ. ئه‌م ناوه‌نده له به‌شه‌کانی: نه‌خۆشیناسی خاک، نه‌خۆشیناسی ئاژه‌ڵ،په‌له‌وه‌رو بوونه‌وه‌ر پێک بێ. له‌م ناوه‌نده‌دا پێویسته له هه‌موو شوێن وناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه، تێست وپرۆڤهی خاک، گیاودهوهن، له ڕیشه‌وه تا چیلکهوچاڵ بکرێ. به تایبه‌ت لێکۆڵینه‌وه ی زیاتر له هێندێک شوێن که مینڕاڵیان زۆرتره بکرێ. چونکه تهبهلور وخۆتێکهڵاو کردنی مادده‌ی شیمیایی وحه‌زی پێوهچهسپان وخۆڕاگریان به مینهڕاڵهوه زۆر زیاتره له مه‌وادی ئۆرگانیکی. ئه‌مه له به‌ر ئه‌وه‌یه که بتواندرێ، ئومێد به وه‌ده‌ست هێنانی ئاکامی چاوه‌ڕوان کراو زیاتر بکا.
· ناوه‌ندێکی لێکۆڵینه‌وه، لێپرسینه‌وه‌و، به‌دوا داچوونی بیره‌وه‌ری،کاره‌ساته‌که پێک بێ. نابێ له بیرمان بچێ که مێژوو هه‌ر ئه‌وه‌نیه که نووسراوه، ئێمه‌ش ده‌توانین له ئێستاوه بۆ وه‌چه‌کانی دوارۆ مێژوو بنووسین. بۆیه ئه‌م وه‌دوا که‌وتنه ش زۆر پێویسته.
بۆ به‌دوا داچوون وئه‌نجامی ئه‌م پڕۆسهگهورهیه که چه‌ند پڕۆژه و پلان له خۆی ده‌گرێ پێویسته ئه‌م کارانه بکرێ:
· له هه‌مووی ئه‌م بوارانه‌دا پسپۆر دابمه‌زرێ وته‌واوی دامه‌زراوه‌کانیش له ژێر چاوه‌دێری پسپۆری خۆماڵی دا کار بکه‌ن
·هه‌وڵ بدرێ به ده‌عوه‌تکردن وپشتیوانی کردنی کۆمه‌ڵێک پسپۆڕی بێگانه به تایبه‌ت ئه‌م پسپۆڕ‌و شاره‌زایانه‌ی که خانه‌نشین و بازنشه‌سته‌ن و ده‌ره‌تانی هاتن و مانه‌وه‌یان له کوردستان زۆرتره.
· هه‌رچه‌ند ئه‌م کاره به بوودجه‌و پلانی وه‌گه‌ڕخستنی ئه‌م پرۆسه گهورهیهدهکرێ، پێویسته ته‌واوی ئه‌م پلانه بدرێ به که‌سانی زانستی وپسپۆر وده‌سه‌لاتی کارکردنیشیان پێبدرێ.
خوێنه‌ران وبیسهرانی ئازیز! ئه‌وه که له‌م نووسینه‌دا ئاماژه‌ی پێکرا، هه‌وڵێک بوو بۆ تێکۆشانی به‌ڵگه‌دارکردن، چاره‌سه‌ری، ڕاستکردنه‌وه‌ی دۆخی شێواو‌و، قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ئینسانی تراژێدی هه‌ڵه‌بجه. لێره‌دا ده‌بێ بگوترێ که سه‌باره‌ت به هه‌ڵه‌بجه هه‌وڵ بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وی ئابووریش ئه‌درێ که ئه‌مه‌یان نیازی به بوارێکی تری تێکۆشانی دڵسۆزانه هه‌یه نه‌ک ئه‌م وتاره.
له گه‌ڵ داوای سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موو لایه‌ک
ئوستادی زانست وپسپۆڕی ناسینی نه‌خۆشیه‌کانی ئاو،خاک وگیا
جه‌عفه‌ر حامیدی نۆڕوێژ ئۆسلۆ
مانگی 12 ی ٢٧١٢ی کوردی
{jcomments off}
سه‌رچاوه:
1. سه‌رچاوه‌کانی سه‌ره‌وه
2. ڵیکۆڵینهوهیهکی شه‌خسی
3. نووسەری ئەم باسەبەرپرسی یەکەمی دەرکردنی هێزی حدکابووە له و کاره‌ساته‌که‌دا هێزی حیزبی دێمۆکرات بە تێگڕایی ٩٧٤ نەفەر بوون!
وێنانەی سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه پاش 12 ساڵ لە تێپەڕبوونی کارهساتەکە . له‌م رۆژه‌دا به شێوه‌ی ڕه‌سمی له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی کوردستاهوه بانگهێشتن کرام بۆ سەردانی دووبارەی هه‌ڵه‌بجه و بە شێوەی رەسمی وێنەی هەڵەبجەی شەهیدم درایە.