به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌ریمی کوردستان،
به‌ڕێز سه‌رۆک وه‌زیر و ئه‌ندامانی ئه‌نجۆمه‌نی وه‌زیران،
به‌ڕێز سه‌رۆکی پارلمان و نۆێنه‌رانی خه‌ڵکی کوردستان،
به‌شداربووانی به‌ڕێز و که‌س و کار و پاشماوه‌کانی کاره‌ساتی شاری خۆڕاگری حه‌ڵه‌بجه،
ئیمڕۆ ڕاست ٢٥ ساڵ، واته چاره‌که قه‌ڕنێک به سه‌ر کاره‌ساتی مرۆیی شاری حه‌ڵه‌بجه‌دا تێده‌په‌ڕێ و ئه‌م ئێشه گرانه هێشتا له سه‌ر شانی گه‌لی کورد له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستاندا و به تایبه‌ت له سه‌ر شانی خه‌ڵکی حه‌ڵه‌بجه قۆرسایی ده‌نوێنێ و ئێمه پێ خه‌مبارین.
سه‌ره‌تا ئیجازه‌م بده‌ن تا ڕێز و پێزانینی خۆم پێشکه‌ش به به‌ڕێوه‌به‌رانی کونفرانسی یادکردنه‌وه‌ی ٢٥ مین ساڵڕۆژی کاره‌ساتی حه‌ڵه‌بجه بکه‌م و سوپاسیان بکه‌م که ئه‌و هه‌له‌یان ڕه‌خساندوه تا ئیمساڵیش یادێک له ئاوه‌ها تاوانێکی مێژوویی بکرێته‌وه و ده‌رفه‌تێکیشیان به من داوه تا له خزمه‌تی ئێوه‌ی ڕێبه‌رانی خه‌باتگێڕ و به‌شداربووانی به‌ڕێزدا بم و وێڕای وتارخۆێنه‌رانی دیکه به‌شێک له مێژووی ئه‌و جنایه‌ته‌ی که له حه‌له‌بجه دژ به مرۆڤایه‌تی و خه‌باتی مافخوازانه‌ی گه‌لی کورد و بۆ سه‌رکوتی ئه‌و خه‌ڵکه له گیانبوردوو و چه‌وساوه‌یه ئه‌نجام درا پێشکه‌شی به‌ڕێزتانی بکه‌م.
هاوڵاتیانی به‌ڕێز،
له ئاوه‌ها ڕۆژێکدا نیزیک به پێنجهه‌زار مرۆڤ(له نێوان ٣٢٠٠ تا ٥٠٠٠که‌س) له خه‌ڵکی بێتاوانی حه‌ڵه‌بجه، ژنان و پیاوان و منداڵانی بێ چه‌کی گه‌لی کورد، ڕێک چوار ڕۆژ پێش له جه‌ژنی نه‌ۆرۆز که خه‌ڵک خۆی بۆ یاده‌کانی سه‌ری ساڵ ئاماده ده‌کرد، گیانی خۆیان له ده‌ست دا و نه‌ته‌وه‌ی کوردی تووشی ماته‌مێکی قۆرس کرد هه‌تاکۆ دیکتاتۆران و خوێنمژان له ده‌سه‌ڵاتدا بمێننه‌وه. له‌م کاره‌ساته‌دا زیاتر له ٧٠٠٠ که‌س بریندار بوون. به‌و جۆره که ڕۆژنامه‌کان نووسیان: ئه‌و کاره‌ساته مرۆییه، به گشتی نیزیک به ١٥ هه‌زار کوژرا و برینداری لێکه‌وتوه‌ته‌وه که زۆربه‌یان خه‌ڵکی سیڤیل بوون و به هه‌زاران که‌س له ئاکامی ئه‌و بۆمباردمانه چه‌ند قۆناغیه‌دا دواتر گیانیان له ده‌ست داوه و هه‌تاکو ئه‌ۆڕۆش هه‌ر دریژه‌ی هه‌یه.
مرۆڤه به‌شه‌ره‌ف و دیمۆکراته‌کان له سه‌ر ئه‌ۆ بڕوایه‌ن که ته‌نیا و ته‌نیا جنایه‌تکاران و تۆڵه خوازان ئه‌توانن ئاوه‌ها کاره‌ساتێکی مرۆیی بخوڵقێنن و سه‌دام حوسه‌ینی له سه‌ێداره دراو و ژنێراڵه‌کانی به تایبه‌ت عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جید، ناسراو به عه‌لی کیمیاوی له‌و که‌سانه‌ن که خراونه‌ته زبڵدانی مێژووه‌وه.
خه‌ڵکی ئازادیخوازی کورد له هه‌موو وڵاتاندا، له خۆیان ده‌پرسن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که به وته‌ی ڕۆژنامه‌کانی ئێران خه‌ڵکی حه‌ڵه‌بجه پێشوازیان له هێزی ئه‌لفه‌جری ١٠ی سوپای ئێران کرد و به‌و بۆنه‌وه سه‌دامی تاوانبار له چه‌ند قۆناغدا فه‌رمانی بوردوومانی شاره‌که‌ی دابوو، یه‌که‌م، بۆ چی خوێن له لووتی سه‌رباز یان سوپاییه‌کی ئێرانی، به تایبه‌ت له‌و بوردوومانه‌دا، نه‌هات. ئه‌گه‌ر چی به وته‌ی هه‌ر ئه‌و ڕاگه‌ینانه دوو ڕۆژ پێش له بوردوومانه‌که، هێزه‌کانی ئێران هاتبوونه نێۆ شار و له گه‌ڵ خه‌ڵکدا جه‌ژن و شاییان ده‌گێڕا به بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتن به سه‌ر سه‌دامدا؟
دووهه‌مه‌ن، هه‌ر که‌س که سه‌ره‌تایترین فه‌نه‌کانی شه‌ڕ بزانێ، که خۆم که‌سێکم که ٨ ساڵ پله‌داری ئه‌رته‌ش بووم و له ئامریکا ڕاهێنانم کردوه، ئه‌بێ وه‌کو من بۆی ڕوون بێ که به یه‌ک کرده‌وه‌ی دوژمن، واته یه‌که‌م بوردوومانی شار، فه‌رمانده‌ره نیزامیه‌کان، ده‌بێ بۆ ڕزگار کردنی پاشماوه‌ی هێزه‌کانیان، ڕێ و شوێنی به‌رگری بگرنه به‌ر هه‌تاکو زیان و کاره‌ساتی دوایی که‌متر بێ. بۆیه هێزه‌کانی ئێرانی شارێک و ناوچه‌یه‌کی به واتای خاکی دوژمنیان گرتبوو و ده‌بوایه بۆ پاراستنی هێندێک هه‌نگاو هه‌ڵێنن، بۆچی هێزه زاڵه‌کانی نێۆ شار ئه‌و کاره‌یان نه‌کرد؟! ئایا ئه‌وه شک و گۆمان درۆست ناکا که به‌ڕێوه‌به‌رانی ئێران به قه‌ستی ئه‌م کاره‌یان کردبی و ته‌نانه‌ت له شه‌وی پێش بوردوومانه‌که‌دا شاره‌که‌یان به جێ هێشت؟!
ئایا ئه‌و گۆمانه درۆست نابێ که له ڕاستیدا ئه‌وان نه‌یانویستوه و نایانه‌وێ سه‌ر به له‌شی یه‌ک کورده‌و ببێ؟! کورد چ له نێۆخۆ و چ له ده‌ره‌وه‌ی ئێران!! په‌س ناڕاسته‌وخۆ هاوبه‌شی تاوانن. ئێمه‌ی کورد زۆر درۆست و ڕوو ڕاست له گه‌ڵ هه‌موو که‌سدا ئه‌جووڵینه‌وه و ئه‌مه یه‌کێک له سروشته باشه‌کانی ئێمه‌یه به‌ڵام به داخه‌وه
به‌ڵام به‌داخه‌وه خه‌ڵکی زیره‌ک له کۆمه‌ڵگا جۆراوجۆره‌کاندا ئه‌وه به ساویکه‌یی ئێمه داده‌نن و که‌ڵکی خراپی لێ وه‌رده‌گرن. ئه‌مه ئه‌زموونێکی تاڵی مێژووه و دیسانه‌وه ده‌بێ به په‌ژاره‌وه بڵێین: زۆر دووباره بووه‌ته‌وه و ئێمه ده‌رسمان لێ وه‌ر نه‌گرتووه.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه دان به خۆماندا ده‌گرین و هیچ که‌س به دوژمنی خۆمان نازانین و هه‌وڵ ئه‌ده‌ین تا له ڕێگای ئاشتیخازانه‌وه بگه‌ینه ئامانجی خۆمان که ئه‌ویش ئازادیه.
ئێمه‌ی کورد به زۆری له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین که تۆڵه کردنه‌وه ناتوانێ ڕێگای چاره‌سه‌ری بێ و ده‌بێ له دونیای ئه‌مڕۆدا ڕێگای مه‌نتقی بۆ چاره‌سه‌ری هه‌موو کێشه‌کان پێک بهێنرێ. به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێ، ئه‌گه‌ر گرووپێک له ئینسانه‌کان، وه‌کو ئێمه‌ی کورد، داوای مافه‌کانی خۆیان بکه‌ن، شتێکی سروشتی که بۆ ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆره‌کان مه‌ترسیدار دێته به‌ر چاو و چاره‌نووسێکی باشتر له خه‌ڵکه گیان له ده‌ستداوه‌که‌ی حه‌له‌بجه‌یان نه‌بوو و نابێ.
وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی ئه‌ۆ کاره‌ساته مرۆییه بۆ ئاگادار کردنه‌وه‌ی نه‌سڵی نۆێ زۆر پێویسته نه بۆ دوژمنایه‌تی و قینداری.
ئێمه ته‌نانه‌ت به نیسبه‌تی بکوژانیشه‌وه هیچ ڕه‌قێک ناگرینه دڵ، به‌ڵام بێ گۆمان له مافه‌کانی خۆمان ده‌ست هه‌ڵناگرین.
به‌ڕێزانم،
ئه‌زموونه‌کان پێمانیان سه‌لماندووه که ئازادی و ئازاد ژیان به بێ دانی به‌هایه‌کی قۆرس، وه‌ده‌ست نه‌هاتووه و نایه. پاوکان و دایکانی ئێمه خه‌باتیان کرد، له چیا پڕ هه‌ورازه‌کان، له سه‌رما و گه‌رمادا، نه‌هامه‌تیان کێشاوه و گیانیان له ده‌ستداوه هه‌تاکۆ ئێمه زیندوو بمێنین، سه‌ر بۆ دوژمن و چه‌وسێنه‌ر دانه‌نوێنین و به ئازادی بژین. ئێمه ده‌بێ له ئاوه‌ها ڕۆژگه‌لێکدا بیره‌وه‌ری ئه‌و ئازیزانه وه‌بیر بێنینه‌وه که له ڕێگای سه‌ربه‌ستی وڵات و ئازادی ئێمه‌دا فیداکاریان نواندوه و گیانیان به‌خت کردوه. بۆیه ئادی ته‌ک به ته‌کی ڕۆڵه به جه‌رگه‌کانی کورد، له عه‌بدولڕه‌حمان پاشای بابان(1806-1808)ه‌وه بگره تا میرمحمد سوران (1833-1836) ره‌واندوزی، ئه‌میربدرخان بدلیسی (1843-1847)، خان مه‌حمود وان (1846) دۆستی هه‌ر نیزیکی ئه‌میر به‌در خان، شیخ عبیدالله شمس دینان نهری (1880-1883)، شیخ عبدالسلامی دووهه‌م (له سێداره دراوه 1914)، شه‌یخ مه‌حمود به‌رزنجه‌یی(1918-1930)، ئیسماعیل ئاغا‌ی سمتکو (1916-1930)، شیخ سعید پیران (1925)، احسان نوری پاشا (1927)، سید ره‌زا ده‌رسیمی (1938)، قازی محمد (1942-1947)، جنرال مصطفاموسته‌فا بارزانی (1930-1979) و گیانبه‌ختکردوانی حه‌ڵه‌بجه که له ڕاستیدا به بێ تاوان کۆژران و به هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی بێ ناو و نیشان که به درێژایی مێژوو بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافه‌کانی ئێمه به جۆرێک له جۆره‌کان نه‌هامه‌تیان کێشاوه، ئه‌شکه‌نجه کراون و گیانیان له ده‌ست داوه، پیرۆز ڕاده‌گرین و سه‌ری ڕێز بۆ خۆڕاگری و له گیانبوورده‌ییان داده‌نوێنین.
بێ گۆمان ڕێگای خه‌بات بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه مرۆییه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک، ڕێک و بێ هه‌وراز نه‌بووه و ڕێگای قیرتاوکراویش نیه، به‌ڵکۆ ڕێگایه‌کی پڕ پێچ و خه‌م و به‌رده‌ڵانه که بۆ پێدا تێپه‌ربوون باوه‌ڕ به درۆست بوونی ڕێگا، هێزێکی بێ سنوور و له‌خۆبورده‌یی ویستوه و ده‌یه‌وێ.
سه‌باره‌ت به بڕوا هه‌بوون به ڕێگا که له گه‌ڵ نه‌زانی و ده‌سه‌ڵاتخوازیدا جیاوازیه‌کی ئه‌ۆتۆی هه‌یه، وێنه‌ی مێژوویی زۆرمان هه‌یه که له‌و به‌شه‌دا ته‌نیا ناومان هێناوه.
ڕێگام بده‌ن تا سه‌ره‌ڕای که‌م بوونی ئه‌ۆ ده‌رفه‌ته، له نێوان ئه‌م خه‌باتگێڕانه‌دا، ته‌نیا ئاماژه به چه‌ند وێنه بکه‌م.
باوکان و دایکانی ئێمه له ڕابردوودا به گیان و به دڵ و به شێوه‌ی خۆیان ،چ درۆست و چ هه‌ڵه، به‌و په‌ڕی پاکیه‌وه خه‌باتیان کردوه، به‌ڵام که‌مترین سه‌رکه‌وتنیان وه‌ده‌ست هێناوه و ئێمه بۆ پاراستنی ئه‌و ده‌سکه‌وتانه، ئه‌گه‌ر چی که‌میش بن، ئه‌رکی پاراستنمان له سه‌ره و بۆ وه‌ده‌ست هێنانی باقی مافه‌کانمان به شێوه‌ی خۆمان خه‌باتی بۆ بکه‌ین.
له ڕاستیدا ئێمه‌ی کورد به‌و جۆره‌ی که پێشتر ئاماژه‌ی پێکرا، زۆر به درۆستی و ڕوو ڕاستانه جووڵاینه‌ته‌وه و ئه‌جووڵینه‌وه و دوژمنان له‌و ڕوو ڕاستیه‌مان که‌ڵکی خراپیان وه‌رگرتووه و ده‌گرن. بۆ وێنه، کاتێک که مه‌حمود خان(١٨٤٦)، سوپای عوسمانیه‌کانی خستبووه ته‌نگژه‌وه، فه‌رمانده‌رانی سوپا قورئانیان بۆ واژۆ کرد و له گه‌ڵ نامه‌یه‌کدا بۆیان نارد، که ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ست له خه‌بات هه‌ڵگڕرێ، ئه‌وانیش فه‌رماندارێتی وانی پێ ئه‌ده‌ن و دان به ویستی کوردان‌دا ده‌نن. ئه‌و له ساویلکه‌یی و دروستی خۆیدا باوه‌ڕی پێیان کرد و له گه‌ڵ شۆڕشگێڕانی خۆیدا له چیا هاتنه خواره‌وه.
ژنراڵه تورکه‌کان قۆڵبه‌ستیان کرد، هه‌نگوێنیان ماڵی به سه‌ر و چاویدا و که‌نووه زه‌ڕگه‌ته‌یکیان به‌ردا به ڕوویدا. وێنه‌ی ئه‌و قۆرئان واژۆ کردنه له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، له سه‌ره‌تاکانی چه‌خی بیستمدا به سه‌ر جافر ئاغا‌ی برا گه‌وره‌ی ئیسمائیل ئاغا‌ی سمێتکۆ دا هێنا. هاوکات ئینگلیزه‌کان به‌شێک له سه‌رکرده‌کانی کوردانی باشووریان، به قه‌ۆڵ و به‌ڵێنی، هاندا تا دژ به شێخ مه‌حموودی به‌رزنجی بوه‌ستنه‌وه چۆن ئه‌و ده‌یهه‌وێ کورده‌کان سه‌ربه‌خۆ بن و پاشایه‌تی کوردستان پێک بێنێ!
تورکه عۆسمانیه‌کان له ساڵی ١٩١٤دا نه‌مر شێخ عه‌بدولسه‌لامی دووهه‌م، برا گه‌وره‌ی بارزانیان له به‌غدا له سێداره دا، چۆن ئه‌و وتبووی که کورده‌کانیش مافیان هه‌یه و ده‌بێ وه‌ڵامی داواکاریه‌کانیان بدرێته‌وه.
شه‌یخ ڕه‌زای ده‌رسیمی که ٧٥ ساڵ ته‌مه‌نی بوو و له ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا ته‌نانه‌ت له گه‌ڵ یه‌ک بێگانه‌شدا قسه‌ی نه‌کردبوو، به تاوانی سیخۆڕی بۆ بێگانه و به فه‌رمانی ژنڕاڵه‌کانی ئاتاتورک له ساڵی ١٩٣٨دا له سێداره درا.
له کوتایی ئه‌م به‌شه‌ی وته‌کانمدا ئاماژه‌یه‌کی دووباره ئه‌که‌مه‌وه به ژیان و خه‌باتی دوو که‌سایه‌تی گرینگی مێژووی هاوچه‌رخی کورد که من ناوی یه‌کێکیانم ناوه گاندی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و له‌م کۆڕه‌دا ناوی ئه‌وی دیکه‌یان که ژنێراڵ موسته‌فا بارزانیه، به” باوکی ڕۆحی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی کورد” ناو ده‌به‌م. یه‌که‌م، ئه‌گه‌ر مرۆڤ به درۆستی ئه‌و گاندیه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست واته قازی موحه‌مه‌دی هه‌میشه زیندوو که له به‌رامبه‌ر سه‌رهه‌نگه‌کان و دادگای چه‌کدارانی شادا دادگایی ده‌کرا، باش بشناسێ، ده‌بێ بزانێ دوژمنی گه‌لی کورد چیان له سه‌ری گوتوه؟ ئه‌حمه‌د قه‌وام سه‌رۆک وه‌زیری شای پێشوو و یه‌کێک له دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له پشتی په‌رده‌وه، ئه‌ڵێ: “به‌ڵام قازی موحه‌مه‌د، وه‌کو پێشه‌وه‌ری که‌سێک نه‌بوو که به چوارچێوه‌ی ئێران خه‌یانه‌ت کات. پیاوێکی به شه‌ره‌ف بوو که ده‌بێ وه‌کو قاره‌مانی میللی ئێران یادی بکرێته‌وه…”. ئه‌م ڕسته‌یه له زاری ناوه‌ندگه‌رایه‌ک هاتوه‌ته ده‌ر و نه‌یتوانیوه ڕاسیه‌کان بشارێته‌وه. به‌ڵی ئه‌ربابه‌کانی ئه‌ۆ ئاغا‌ی سه‌رۆک وه‌زیره به پاداشتی ئه‌وه‌ی که بیکه‌ن به قاره‌مانی میللی، له سێداره‌یان دا.
دووهه‌مه‌ن له دادگای چه‌ند سه‌عاته‌ی پێشه‌وا قازی موحه‌مه‌د دا، که یادی هه‌ر ده‌م لای گه‌لی کورد زیندووه، ده‌ستور به دادوه‌ر درابوو تا بۆچوونی ئه‌ۆ له سه‌ر ژنێراڵ موسته‌فا بارزانی بپرسێ. چۆن زانیاری له سه‌ر ئه‌ۆ هه‌ڵۆه به‌رزه فڕه‌ی کورد بۆ ئه‌وان زۆر گرینگ بوو. ئه‌گه‌ر چی به وته‌ی هه‌مان سه‌رهه‌نگ، پرسیاره‌کان هیچ په‌یوه‌ندیان به دادگای قازیه‌کانه‌وه نه‌بوو، به‌ڵام ده‌وترێ که به‌و سه‌رهه‌نگ عه‌تاییه ده‌ستوور درابوو که له دوایین خۆله‌که‌کانی ژیانی پڕ شانازی قازی موحه‌مه‌د دا وشه‌گه‌لێکی مه‌نفی له زاری وی سه‌باره‌ت به “باوکی ڕۆحی بزووتنه‌وه نه‌ته‌وه‌یه‌کانی کورد” بکێشنه‌وه.
ئه‌مه‌یه سیاسه‌تی دژ به کورده‌کان که ده‌یانویست و ده‌یانه‌وێ ڕێبه‌رانی به‌ناوبانگی کورد له به‌رامبه‌ر یه‌کدیدا دانێن! بۆیه به پێداگریه‌کی تایبه‌ته‌وه، قازی پرسیارپێچ ده‌کرد. ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی کورت به چۆنیه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قازی موحه‌مه‌د به‌و دادوه‌ره، ئێمه ده‌گه‌ینێته ڕاستیه‌ک که نیزیک به ٦٠ ساڵ له ئارشیوه‌کاندا شاردرابوونه‌وه. هه‌ر چه‌ند له‌وانه‌یه که وتنی ئه‌م بابه‌تانه بۆ هێندێک له ئێوه‌ی ئازیز دووباره بوونه‌وه بێ، به‌ڵام وتن و دووپاتکردنه‌وه‌یان پێویسته. کاتێک سه‌رهه‌نگ عه‌تایی دادوه‌ری دادگای ڕژیمی شا داوا له قازی موحه‌مه‌د ده‌کا که سه‌باره‌ت به تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ژنێراڵ موسته‌فا بارزانی نه‌مر قسه بکا، و بۆچوونی خۆی سه‌باره‌ت به‌و ده‌رببڕێ، قازی موحه‌مه‌د ئه‌ڵێ:”له مه‌لا موسته‌فا گه‌ڕێن.
چۆن تۆ خۆت وتت که مه‌لا موسته‌فا بیابانیه و ها له ده‌ره‌وه‌ی به‌رنامه‌ی دادگاوه. به‌ڵام سه‌رهه‌نگه‌که دیسانه‌وه و پێداگریه‌وه داوای لێده‌کاته‌وه. قازی موحه‌مه‌د ئه‌ڵێ ئه‌گه‌ر به ته‌واوه‌تی له سه‌ر تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی مه‌لا موسته‌فا قسه بکه‌م له‌وانه‌یه بڵێی که لایه‌نگری لێده‌که‌م و هه‌ستی کوردایه‌تی دایگرتووم. سه‌رهه‌نگ عه‌تایی سوێند ده‌خوات که من هیچ گۆمانم له ڕاستبێژی جه‌نابت نیه و ده‌زانم که هه‌ر شتێک بڵێی له کانگای دڵته‌وه ئه‌یڵێی. قازی موحه‌مه‌د ئه‌ڵێ باشه به‌ڵام ته‌نیا له چه‌ند ڕسته‌دا ئه‌توانم بیڵێم، ئه‌وه‌ی له پیاوه‌تی و گه‌وره‌یی و شه‌ره‌ف و مرۆڤایه‌تی و غیره‌ت و دلێری و بوێری و به‌خشه‌نده‌یی و بێباکی که له مێژوودا، پیاوه گه‌وره‌کان هه‌یانبووه، مه‌لا موسته‌فا بارزانی هه‌موویانی هه‌یه، ئه‌وه‌ی موسڵمانانی سه‌رده‌می ئیسلام له باو‌ڕ و نه‌ته‌وایه‌تی هه‌یانبووه بارزانییش هه‌موویانی هه‌بووه. هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی که سه‌عدی ئه‌ڵێ:”هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که مرۆڤه باشه‌کان هه‌یانه، ئه‌و به ته‌نیا هه‌یه‌تی”. ئێستاش ئه‌گه‌ر پێتان خۆشه باوه‌ر بکه‌ن یان مه‌یکه‌ن. لێژه‌نه‌ی دادوه‌ری سه‌ریان له پێداهه‌ڵگوتنه‌که‌ی قازی سووڕ ما، دیار بوو که قازی ئه‌و قسانه‌ی له کانگای دڵه‌وه وتوه و باوه‌ڕی پێ هه‌بووه و گۆمان و دوردۆنگی تێدا نه‌بووه صۆن ئه‌و قسانه‌ی نه له به‌ر خاتری مه‌لا موسته‌فا ده‌گوت که دڵخۆشی کا و نه له‌به‌ر لێژنه‌ی دادوه‌ران.
سێهه‌مه‌ن، سه‌رهه‌نگ عه‌تایی له درێژه‌دا پرسی: ڕاستی داواتان لێده‌که‌م که وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌شم بده‌یه‌وه تۆ که ئه‌وه‌نده نه‌ته‌وه و خاکی کوردستانت خۆش ئه‌وێ بۆچی و چۆن ئیجازه‌ت داوه که بێگانه بێته ئه‌م ناوچه‌وه و ببێته مل خه‌ڵکه‌که‌وه. مه‌به‌ستم له بێگانه مه‌لا موسته‌فا بارزانیه. قازی: به پێکه‌نینه‌وه وتی ماوه‌یه‌که وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌تانم داوه‌ته‌وه و پێویست به دووپاتکردنه‌وه ناکا. پێتانم وت که مه‌لا موسته‌فا بارزانی بێگانه و غه‌یره کورد نیه. کوردستان ماڵی ئه‌وه و ماڵی هه‌موو کوردێکه.
مه‌لا موسته‌فا وه‌کو مرۆڤێکه که له سووچێکی ماڵه‌که‌یه‌وه چووه‌ته سووچێکی دیکه و هه‌موو مرۆڤێک ئه‌و مافه‌یان هه‌یه که له هه‌ر سووچێکی ماڵه‌که‌یاندا دانیشن.
ئه‌مه مافی بێ ئه‌ملاو لای ئه‌وه”. به‌و جۆره گێڕاویانه‌ته‌وه، به‌ڵێ ئه‌مه به‌شێک بوو له قسه‌کانی قازی موحه‌مه‌دی نه‌مر که له دادگای چه‌کداری شادا له دوایین ساته‌کانی ژیانیدا کردوونی.
سه‌باره‌ت به قسه‌کانی ئه‌و که‌ڵه پیاوه‌ی مێژووی کورد، ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و پێش بابه‌تێکم له کتێبێک‌دا که هێشتا بڵاۆ نه‌کراوه‌ته‌وه به دوو زمانی فارسی و کوردی و به دوو زاراوه خوێنده‌وه. له‌و کتێبه‌دا هاتووه که:”نووری سه‌عید سه‌رۆک وه‌زیری ئه‌وکاتی عێراق، نوێنه‌رێک ئه‌نێرێته لای ژنێراڵ بارزانی نه‌مر و په‌یام ئه‌دا که ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ست له خه‌بات دژ به ده‌وڵه‌ت هه‌ڵگرێ، به‌رزترین پله و پایه له ده‌وڵه‌ت وه‌رده‌گرێ”. به‌و جۆره‌ی گێردراوه‌ته‌وه، سه‌رنجڕاکێش بوو، ڕێک هه‌ر ئه‌و پیشنیاره که ده‌سه‌ڵاته‌کانی زاڵ به سه‌ر کوردستاندا، ئاراسته‌ی زۆربه‌ی ڕێبه‌رانی خه‌باتگێڕی کوردیان کردوه.
ژنێراڵ بارزانی نه ته‌نیا بۆ وه‌ده‌ست هێنانی پله و پایه هه‌وڵی نه‌ده‌دا، به‌ڵکو زۆر ئارام به نوێنه‌ری نووری سه‌عید ئه‌ڵێ:”له لای مرۆڤ دوو شت گرینگن. یه‌که‌م گیان و ژیان و دووهه‌م شه‌رافه‌ت. مرۆڤ یان گیانی فیدای شه‌رافه‌تی ده‌کا یان شه‌رافه‌تی فیدای گیانی. من پێم باشتره که گیانم فیدای شه‌رافه‌تم که‌م. چۆن ژیان زوود تێده‌په‌ڕێ، به‌ڵام شه‌رافه‌ت ده‌مێنێته‌وه و شه‌رافه‌تی من کوردستانه”، به‌و جۆره‌ی گێڕدراوه‌ته‌وه.
به‌ڵی ئازیزان، خه‌بات، پیاوه‌تی و ناوی چاکه هه‌میشه ده‌مێننه‌وه، ئه‌گه‌ر چی مرۆڤ تووشی هه‌ڵه‌ش ببێ که ده‌بێ.
ئێستا ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت هه‌بێ، ئاماژه‌یه‌ک ده‌که‌م به بوردوومانی شیمیایی حه‌ڵه‌بجه: ڕێگام بده‌ن تا زۆر به کورتی هۆکاره‌کانی ئه‌و کاره‌ساته و نابه‌رپرسیارێتی له به‌رامبه‌ر مرۆڤه بێتاوانه‌کاندا عه‌رزی ئێوه‌ی به‌ڕێز بکه‌م.
هه‌مووتان ده‌زانن که تێکڕای گه‌لانی ئێران له سه‌ره‌تای ساڵی ١٩٧٩ دا شۆڕشێکیان کرد و ڕژیمێکی دیکتاتوری کۆنیان هه‌ڵپێچاو هیواداربوون که فه‌زایه‌کی کراوه‌ی سیاسی پێک بێت و هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان له‌م وڵاته‌دا بگه‌نه مافه‌کانی خۆیان به‌ڵام به‌داخه‌وه، وای لێ نه‌هات و باسی ئه‌مڕۆی ئێمه‌ش نیه. به‌ڵام ئاماژه‌یه‌ک به‌و ڕووداوه ئێمه زیاتر ڕوون ده‌کاته‌وه که بۆچی ئه‌و کرده‌وه تاوانبارانه‌یه واته بوردوومانی شیمیایی حه‌ڵه‌بجه ئه‌نجام درا؟! باشه، ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕشی ئێران که‌وته ده‌ستی تێۆکراته شێعه‌کان که گۆناحه‌که‌شی ئه‌خه‌ینه ملی ڕووناکبیرانی کۆمه‌ڵگا که یه‌کگرتووییان نه‌بوو و له باتی هه‌وڵدان بۆ فێرکردن و وشیاری سیاسی خه‌ڵکی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران، شه‌ڕی ئیدئێۆلۆژیک یان شه‌ڕی ده‌سه‌لاتیان ده‌کرد.
به هه‌ر حاڵ تێۆکراته‌کان ده‌سه‌ڵاتیان به به‌ڵێنی پووچ و درۆ داگیر کرد. ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌وان ئه‌وه بوو که له ڕێگای که‌ربه‌لاوه بگه‌نه قۆدس له ئیسرائیل‌دا و هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو به هانده‌رێ که سه‌دام حوسه‌ین بترسێ و له ده‌سه‌ڵاتی شێعه له عێراقدا که نیزیک به له سه‌دا ٦٠ی حه‌شیمه‌تی ئه‌م وڵاته پێک دێنن بترسێ و بکه‌وێته دوای ڕێگا چاره‌یه‌ک بۆ له نێۆ بردنی حکوومه‌تی مه‌لاکان که پشتگری ئه‌م شێعانه‌ی عێراق بوون. بۆیه دیکتاتۆری عێراق خۆی به هه‌ر ده‌رکه‌دا دا و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ گه‌وره کۆمپانیاکانی چه‌ک و چۆلی ئه‌مریکایی و ئۆرووپایی بوو به دۆستی گیانی گیانی به شێوه‌یه‌ک که به درێژایی ساڵان و مانگان مێوانداری ده‌ڵاڵه‌کانیانی کرد و له ئاکامدا به یارمه‌تی ڕۆژئاواییه‌کان و هه‌موو وڵاته سه‌نعه‌تی که ئێرانیان به ٢٥٠٠ کیلومێتر سنووری هاوبه‌ش له گه‌ڵ یه‌کیه‌تی سوڤیه‌ت دا، له ده‌ست دابوو، به هه‌ر شێوه‌یه‌ک وه‌ربگرنه‌وه که له‌گه‌ڵیاندا په‌یوه‌ندیه ئابووریه‌کانی پچڕاندبوو.
به‌و هۆیه سه‌دام حوسه‌ینی شێتیان هاندا که هێرش بکاته سه‌ر ئه‌و تێکنۆکراتانه. شه‌ڕی ئێران و عێراق ٨ ساڵی خایاند و له دواییه‌کانی شه‌ڕدا که ئیتر هه‌ر دوو لایه‌نی شه‌ڕه‌که، له باری نیزامیه‌وه بێ هێز ببوون و له ڕاستیدا گه‌یشتبووینه دواییه‌کانی شه‌ڕ و ئایه‌توڵڵا خۆمه‌ینی جامی ژه‌حری خواردبووه‌وه و ڕێککه‌تننامه‌ی ٥٩٨ی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئیمزا بکا که بوردوومانی شیمیایی حه‌ڵه‌بجه له ٢٥ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٣٦٦ به‌رابه‌ر به ١٦ی مارسی ١٩٨٨ به ده‌ستی ژنێراڵه‌کانی حکوومه‌تی سه‌دام حوسه‌ین ئه‌نجام بوو. هۆکار و هانده‌ری دیکه قازانجخوازی ئه‌و وڵاته سه‌نعه‌تیانه بوو که مه‌ترسیدارترین مه‌وادی شیمیاییان فرۆشته سه‌دام حوسه‌ین ئه‌گه‌ر چی ده‌یانزانی که نابێ هه‌ستن به یاری قۆمارێ که گه‌مه به گیانی نه‌سڵه‌کانه‌وه ده‌کا. بۆ وێنه ڕۆژنامه نووسانی هۆڵه‌ندی هه‌واڵێکیان بڵاۆکردوه‌ته‌وه که سزای پاره‌یان به سه‌ر بازرگانێکی هۆڵه‌ندیدا سه‌پاندوه به تاوانی ئه‌وه‌ی که مه‌وادی شیمیایی فرۆستوه به سه‌دام حوسه‌ین.
وێنه‌ی هه‌واڵه‌که به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه: ئامستردام- هه‌واڵده‌ریه‌کانی هۆڵه‌ند بڵاویان کردوه‌ته‌وه که گوایا پارێزه‌رانی ئه‌و وڵاته سکاڵایه‌کیان تۆمار کردوه که به پێ ئه‌و سکاڵانامه‌یه :فرانس فان ئانرات”بازرگانی هۆڵه‌ندی که مه‌وادی شیمیایی به‌کار هاتوو له حه‌له‌بجه‌ی فرۆشتبووه سه‌دام حوسه‌ین ده‌بێ یه‌کسه‌د ملیون یۆرۆ وه‌کو سزا بدا به عێراق. ده‌وترێ که ئه‌و له‌و مامه‌ڵه تاوانکارانه‌دا سه‌د میلیۆن قازانجی کردوه.{jcomments off}
به پێ ڕاپۆرتی کوردپرێس له زاری سه‌رچاوه هه‌واڵده‌ریه‌کانی هۆله‌نده‌وه، کۆمه‌ڵێک له پارێزه‌رانی ئه‌و وڵاته دوێنێ، سکاڵایه‌کیان بۆ دادگای نێۆ نه‌ته‌وه‌یی تاوانه‌کانی شه‌ڕ له لاهه به‌رزکردوه‌ته‌وه و خوازیاری سزای یه‌کسه‌د میلیۆن یۆرویی بۆ “فرانس فان ئانرات” بازرگانی هوڵه‌ندی فرۆشه‌ری که‌ره‌سته‌ی شیمیایی به سه‌دام بوون.
ئه‌و پارێزه‌رانه وتویانه که فان ئانرات له سه‌رچاوه‌ی فرۆشی نایاسایی که‌ره‌سته‌ی شیمیایی سه‌ره ڕای له خۆڵقانی تاوان دژ به مرۆڤایه‌تیدا وه‌کو شه‌ریکی سه‌دام ناسراوه پاره‌یه‌کی زۆری له سه‌رۆککۆماری ئه‌و کاتی عێراق وه‌رگرتوه.
به پێ ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه که ئه‌و پارێزه‌رانه داویانه به دادگای نێۆنه‌ته‌وه‌یی تاوانه‌کانی شه‌ڕ له لاهه، ئانرات له ساڵه‌کانی ١٩٨٤ تا ١٩٨٨ دا گازی شیمیایی و ماده‌ی خه‌رده‌ڵی فرۆشتوه به سه‌دام حوسه‌ین و ئه‌و که‌ره‌ستانه له بوردوومانی شیمیایی حه‌ڵه‌بجه‌دا به کار هێنراون.
پولیسی ئیتالیا له ساڵی ١٩٨٩ دا بڕیاری گرتنی ئه‌و تاوانباره‌ی ده‌رکردبوو به‌ڵام به هۆی دۆستایه‌تی کۆن له گه‌ڵ سه‌دام که‌وته په‌نایه‌وه و بۆ ماوه‌ی ١٤ ساڵ به ناو و نیشانی ساخته‌وه له عێراقدا وێڕای بازرگانی که‌ره‌سته‌ی شیمیایی کاری بازرگانی قۆماشیشی ده‌کرد.
ناوبراو پاش ڕووخانی ڕژیمی سه‌دام له ڕێگای سوریه‌وه گه‌ڕایه‌وه هۆڵه‌ند. پولیس ئه‌و که‌سه‌ی له ساڵی ٢٠٠٤ دا قۆڵبه‌ست کرد و دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی تاوانه‌کانی شه‌ڕ له لاهه له ساڵی ٢٠٠٥دا سزای ١٦ ساڵ و نیۆ زیندان و دانی ٣ هه‌زار و پانسه‌د یۆرۆ به سه‌ریدا سه‌پاند.
سوپاس بۆ گوێگرتنتان ئه م بابه ته ئه بوایه روژان 14 تا 16 مانگی مارس له سیمیناریک له هه ولیر بخویندرایه وه. بلام به دلیل تغییراتیک له به رنامه که، ئه مه نکرا. ئیستا بو (روژنامه کان)
هایدلبرگ، آلمان فیدرال 13. 3. 2013 دکتر گلمراد مرادی
ته رجومه (وه رگیر) آزاد صلواتی له ژن‌و دا