کۆمه‌ڵه، له چه‌ن رۆژی رابردوودا وێنه‌یه‌کم له فه‌یسبووکی دۆستاندا بینی، خێرا کۆپییهم کرد! ئه‌و وێنه وێنه‌ی کتێبێکی کوردییه به‌ناوی: (ئهلف و بێ) که پاش رمانی سیستمی پادشای ئێران
که به دورشمگهلی {(ئیستقلال – ئازادی – جمهوری ئیسلامی) – (ئه‌ڵلاهوئه‌کبه‌ر، خومه‌ینی رابه‌ر) و به‌ڕیوه‌بردنی رفراندۆم بۆ (کۆماری ئیسلامی ئێران) روویدا} له لایه‌ن رێکخراوه‌یه‌ک به‌ناوی (کۆمه‌ڵه) که له‌و هه‌لومه‌رجه به ئاشکرا ده‌ستی کرد به چالاکی، چاپ کراوه.
ئه‌و په‌رتووکه (کتێبه) رۆمان و داستان نییه، هۆنراوه و په‌خشان و شانۆنامه نییه. ئه‌و کتێبه بۆ مناڵانی کوردستان چاپ‌کرا تا له قوتابخانه و دهبستانهکاندا به کوردی بخوێنن. له‌و ماوه‌دا که شاری بۆکان و ده‌وربه‌ره‌که‌ی ئازاد بوو به‌پێی توانا سوود له‌و کتێبه وه‌رگیرا، جگه له‌وه له ریزه‌کانی خودی کۆمهڵهیشدا ئه‌و کتێبه ئه‌خوێنرا. ئه‌گه‌ر له کار و چالاکی حیزب و رێکخراوه‌کانی کوردستان بکۆلینه‌وه ئه‌و کتێبه یه‌کێ له کاره به‌نرخ و به‌هاداره‌کانه. هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و کتێبه ئه‌گه‌ر کهموکوڕیشیدا تێدا بێت، هه‌م له‌باری کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌م له‌باری سیاسییه‌وه گرنگه. له‌باری کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه په‌روه‌رده کردنی تاکی کورده به (فه‌رهه‌نگ و کولتوری) خویندن، ئه‌و کاره ئه‌بێته هۆی پێشخستنی کۆمه‌ڵگا.
مرۆڤ و خوێندن
كاتێ زه‌نگی ده‌بستان لێئه‌درێ
گڕ له تاریكستان بهرئهدرێ
زاخاو ئه‌بێت دڵ و دیده
هزر و بیریش په‌ره ئه‌گرێ !
مرۆڤێکی خوێنه‌وار
چرایه بۆ گۆند و شار
زانست بکه‌ی به تۆشه
سه‌رئه‌که‌وی هه‌زار جار!
**
ئه‌و کتێبه له‌باری سیاسییه‌وه به‌پێی توانای خۆی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سیاسه‌تی داگیرکه‌ره‌کانی کوردستانه که زمانی فارسی و تورکی و عه‌ره‌بی ئه‌سه‌پێنن به سه‌ر تاکی کورد و ئاکامه‌که‌ی توانه‌وه‌ی کورده له سیستمی فارسایه‌تی و تورکایه‌تی و عه‌ره‌بایه‌تیدا!
ئه‌وه کورته‌یه‌ک بوو سه‌باره‌ت به‌و کتێبه و ژیاننامه‌ی (کۆمه‌ڵه).
کۆمه‌ڵه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
رابه‌رانی کۆمه‌ڵه له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا که‌وتنه سه‌ر رێبازێ که له‌گه‌ڵ چه‌ن فارسێ که خۆیان به رابه‌ری چینی کرێکاری ئێران ئه‌زانی و ژماره‌یشیان له (په‌نجه‌ی ده‌س زیاتر نه‌بوو)، حیزبی کۆمۆنیستی ئێران دامه‌زرێنن.
به‌پێی ئه‌و رێبازه له پایزی ساڵی 1362 = 1983 دا ئه‌و حیزبه‌یان دامه‌زراند و (کۆمه‌ڵه)یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه خۆیان وته‌نی (کومله را منحل نمودند) و له جێگه‌ی کۆمه‌ڵه رێکخراوه‌یه‌کیان پێکهێنا به‌ناوی: (رێکخراوه‌ی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) و رایان گه‌یاند به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوی (کۆمه‌ڵه له کوردستاندا خۆشه‌ویسته) ئه‌و ناوه‌یشی بۆ به‌کار ئه‌به‌ین.
سه‌باره‌ت به خۆشه‌ویستی ناوی کۆمه‌ڵه پێویسته بیر له یه‌ک شت بکرێته‌وه (ناو) گرنگه یا (ناوه‌رۆک)؟ ئه‌گه‌ر ناوی کۆمه‌ڵه خۆشه‌ویسته، ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ کاره‌کانی. لێره‌دا هه‌ر له بواری کاری په‌روه‌رده‌یی سه‌باره‌ت به زمانی کوردی با له‌و چه‌ن باسه‌ی خواره‌وه بڕوانین:
1 – بوپشتیوانی له ئازادی ده‌سبه‌جیی کرێکارانی زیندانی هه‌ستین!
له ماوه‌یه‌ک له‌وه پیشه‌وه له شاری سنه ژماره‌یه‌ک له کرێکارانی حه‌قخواز، له لایه‌ن رژیمه‌وه گیراون و زیندانی کراون و تا ئیستاش که چه‌ن مانگ له گرتنیان تیپه‌ر ده‌بی وه‌لامیکی رۆشن نه‌دراوه‌ته‌وه به خانه‌واده‌کانیان.
2 – ئاسوی تیکۆشانمان له کوردستان – عبدالله موهته‌دی
دیاریکردنی ئاسوی تیکۆشانمان له کوردستان و داهاتووی ئه‌و تیکۆشانه، بیگۆمان یه‌کیکه له مه‌سه‌له گرینگه‌کانی سه‌ر ریی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ئه‌مه هه‌ڵبه‌ت کاریکه که لهبناغهیی ترین لایه‌نه‌کانی له بریارنامه‌کانی کۆنگره‌ی شه‌شه‌می کۆمه‌ڵه دا کراوه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش وی ناچی ئیستا هه‌موو لایه‌ک وه‌ک یه‌ک له‌و مه‌سه‌له‌یه گه‌یشتبن و له‌وه که کام ئاسو و کام تیکۆشان مه‌به‌سته و چون ده‌بی پیی بگه‌ین. له راستیدا هه‌ر ئه‌مه‌ش پیویستی یه‌کی تایبه‌ت به هینانه‌وه گۆری سهرلهنۆیی ئه‌م باسه ده‌به‌خشی.).
3 – حیزبی کۆمۆنیست و ئه‌ندامه‌تی کرێکاری (مه‌نسوری حیکمه‌ت)
له حیزبی کۆمۆنیست واوه‌تر، زۆربه‌ی جه‌ره‌یاناتی سوسیالیست، کرێکاری بوونه‌وه و ریکخراوی کرێکاران بوون ته‌نانه‌ت وه‌ک ئه‌رک و پرهنسیبیش چاوی لی ناکه‌ن و زۆریان به یه‌کجار بیری شۆڕشی کرێکاری یان هه‌ر وه‌لاناوه بۆ زۆربه‌یان سوسیالیزم چوارچیوه‌یه‌کی گشتی یه بۆ به‌شه‌ر دوستی، نیشتمان په‌روه‌ری،….. ناصر حسامی کردوویه به کوردی.).
4 – به‌یانییه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
وه‌رگیر دراوی به‌یانییه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی له باره‌ی بریاری پازده‌هه‌مین پلینومی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران سه‌باره‌ت به ئه‌ندامه‌تی کرێکاران – هاوری یان! ئه‌همییه‌تی مه‌سه‌له‌ی ئه‌ندامه‌تی کرێکاران له حیزبی کۆمۆنیستی ئێران‌دا پیویستی به ته‌وزیح دان نیه، هه‌موو ئه‌ندامیکی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ده‌زانی که ته‌بدیل بوونی حیزب به ریکخراوه‌ی سیاسی چینی کرێکار له ئێران، به‌بی ئه‌وه‌ی ئه‌م حیزبه ئامراز و وه‌سیله‌ی یه‌کگرتن و خه‌باتی کرێکارانی کۆمۆنیست بی، به‌بی ئه‌وه‌ی بناغه‌ی ته‌شکیلاته‌که‌ی و زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌ندامه‌کانی له کرێکاران پیک هاتبی، ئیمکانی نیه.).
5 – (ته‌بدیل کردنی کۆمه‌ڵه بهریکخراوهی کرێکاران و ئه‌رکه‌کانی ئه‌م ده‌وره‌یه‌مان
وت ووێژ له‌گه‌ڵ هاوری عمرایلخانی زاده – هاوری عومه‌ر ویرای به‌خیر هاتنت، پرسیاری یه‌که‌مم ده‌ست پی ده‌که‌م، ئیمه زۆر جار باسی تحول و ته‌بدیل بوون به حیزبی کرێکاریمان کردوه و له نه‌شریات و رادیوشمان دا ئه‌وه باسی کراوه. توزیح بده که له چ روانگه‌یه‌که‌وه هیشتا کۆمه‌ڵه سازمانیکی کرێکاری نیه؟).
**
6 – ریزگرتنی خه‌ڵکی شاره‌کانی سنه، کرماشان، مه‌ریوان، کامیاران، دیوانده‌ره و قروه له یادی هاوری سدیق کمانگر!
رۆژی 14ی خه‌رمانان، پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌والی تروری جینایه‌تکارانه‌ی هاوری سدیق کمانگر له ده‌نگی شۆڕشی ئێرانه‌وه سیمای شاری سنه به‌ته‌واوی گۆرا و خه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی قورس و نه‌فره‌ت و بیزاری یه‌کی قوول له‌و چینایهتهی جمهوری ئیسلامی سیمای خه‌ڵکی شاری داگرت.).
پێشڕه‌و، ئۆرگانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه - ده‌وره‌ی دووهه‌م ژماره‌ی 33 ره‌زبه‌ری 1368 ئوکتوبری 1989 – لاپه‌ره (1)
**
تێبیبی: ئه‌و باسانه له رووی گۆڤاری (پێشڕه‌و) نووسراونه‌ته‌وه، هه‌وڵمداوه 100% وه‌ک خۆیان بن، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کی 1%ی تێدا بێت، داوای لێبوردن ئه‌که‌م.
هه‌ر زمانێ له بواری دوان و نووسیندا پێویستی به هه‌ندێ پیتی تایبه‌ت هه‌یه، ئه‌و پیته تایبه‌تییانه‌ی زمانی کوردی تا ئه‌و جێگه‌ی ئاگادارم بریتین له: {ئ (ئه) – ڕ – ڤ – ڵ – ۆ – ێ)}.
خۆشبه‌تانه له‌و نموونانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ئه‌و پیتانه به‌کار براون، ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌و پیتانه‌یان له به‌رده‌ستدا بووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له خودی بابه‌ته‌کان بڕوانین به‌هۆی ئه‌وه‌ی له شوێنه پێویسته‌کاندا ئه‌و پیتانه به‌کار نه‌براوه، باری نووسین و دارشتنی نووسراوه‌کان ئه‌وه‌ندی که‌موکۆڕی تێدایه ناگاته ئه‌و پله‌ی که بۆ خویندنه‌وه بێت!
شایه‌ت تۆی سه‌روه‌ر بێژی ئه‌وانه هه‌ڵه‌ی ئیملاین.
هه‌ڵه‌ی ئیملای له نووسراوه‌دا بووه و ئه‌بێت. با ئاماژه به دوو نموونه هه‌ڵه‌ی ئیملای بکه‌م. که‌سێ ئه‌نووسێ: {ئه‌مڕۆ کارم شۆره – دوێنێ له چینما فیلمێکی خۆشم بینی}.
خوێنه‌ر ئه‌زانێ له‌و دوو رسته‌دا وشه‌کانی (شۆره) و (چینما) هه‌ڵه‌ن، دورستهکهیان (زۆره) و (سینما)یه.
ئه‌وه‌ی که (پێشڕه‌و) به‌و جۆره ئه‌خرێته به‌ر ده‌س خوێنه‌ر، ئه‌وه نیشانه‌ی بایه‌خ نه‌دانه زمانی کوردی. نه‌ک هه‌ڵه‌ی ئیملایی و ده‌ستووری له نووسراوه‌دا.
لێرده‌ا وه‌ک خوێنه‌رێ بیر له هه‌ست و به‌رپرسایه‌تی به‌ڕێزان عه‌بدوڵا موهته‌دی – عومه‌ر ئیلخانیزاده – ناسر حسامی و به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌شی چاپه‌مه‌نی و رادیۆ، هه‌روه‌ها {سه‌ید ئیراهیم عه‌لیزاده به‌رپرسی رێکخراوه‌ی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و خاوه‌ن گۆڤاری (پێشڕه‌و)} ئه‌که‌مه‌وه که به‌و جۆره به چاوی سووک و بێبه‌هاوه تماشای زمانی کوردی ئه‌که‌ن و ئه‌و جۆره شتانه ئه‌خه‌نه به‌ر ده‌س خوێنه‌ر. به‌ڵام بۆ نووسراوه‌یه‌کی فارسی هه‌مان حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ئه‌بوو چه‌ن که‌س به نۆبه وردبینانه تماشای ئه‌و نووسراوه‌یان بکرداێت تا هه‌ڵه و که‌موکوڕی (ئیملای) و (ده‌ستووری) نه‌بێت.
ئه‌وه باری په‌روه‌رده‌یی (کۆمه‌ڵه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانه) ئه‌گه‌ر له باری سیاسییشه‌وه له (حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و رێکخراوه‌ی کوردستان)ه‌که‌ی بکۆڵینه‌وه به‌س خه‌م و خه‌فه‌تمان بۆ ئه‌مێنێته‌وه!
سه‌عی سه‌قزی
14/1/2019
sai.saqzi@gmail.com