بە پێی عادەتی خۆم لە سەروبەندی نـورۆزدا گوێ لە هـێندێک باس و خـواسان سەبارەت بەو ڕۆژە، دەگرم و دوایەش دەیان کەمە (٢) بەش و لێکیان دەدەمەوە و بە تێگەیشتنی خۆم بەو جۆرەیان دەخوێنمەوە.
1. بەڕێوەبردنی ئەو بۆنە پیرۆزەلە هەموبەشەکانی کوردستان بەتایبەتی لـە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ من ماناو نـاوەرۆکێکی جـیای هەبـوو.تەنانەت جەبری مـێژو کۆماری ئـیسلامـیشی ناچار کرد کە نەتوانـێی پێشی پێێ بگرێی ،لە هەمو مەڵبەندەکانی کوردستانی ڕۆژ هەڵاتی داگیرکراو بەگەرمو گوڕی ئاگر هەڵکراو هەڵپەڕکێو گۆرانیوتەپڵو توزەلەش لێدرا.ئەوەی منی خۆشحاڵ وهیواداری کردم، ئەوەبوهەمو چینو توێژوخاوەن ئایینو ئیدە جیاوازەکان دەست لەناو دەست ئاگری نەورۆزیان هەڵکردو ئەوبۆنەیان بەزیندویی و یەکگرتویی یاد کردەوە. نامەوێێ زۆری لەسەر بڕۆم هەر ئەوەندە دەڵێـم : گەلەکەمان بە حیزبەکانیان کوت: ئێمە یەکگرتوین و یەکگرتویی ئێوەشمان دەوێی.
2. گوێم لەقسەوفەرمایشی هێندێک مەلای لابەلاوبەناو ڕوناکبیری دڵودەرون تاریک بوکە هەرکامەیان بـەشێوەی خۆی لە سەرنـەورۆز دەدوان.ڕوناکبیرەکان بەو کوێرە ڕیگایانەدا دەڕۆیشتن کە ئامانج نـاگرێتەوە. مەلاکان بـە پـێـچەوانـەی ئایینی ئیسلامیان لـە قەڵەم دەدا! من نازانم لە کوێی قورئان دا کوتـراوە نـوەرۆز حەرامە، ئەوانـەی لـە ئیمان و خوا پـەرستی تێنەگەیشتون وادەزانـن هەرشتێکت خۆش ویست ئەوە شەریکت بۆخوادروستکردوە، هەرهەڵبەستێکی باسی جوانیو خۆشەویستی کەس یان کەسانێکی تیدا بێی ئەوە کوفرو لەدیـن لادانە ! بـۆ وێـنە هێندێکیان ئاگری نەورۆزکە نیشانەی ڕوناکی ونوێی بونەوەی سروشتودەسپێکی ساڵی تازەیە بەئاگر پەرستی لە قەڵەم دەدەن. دیارە ئەوبۆنەیە تەنیاهەربو کوردان نیە ،بەڵکو زۆرێک لە نەتەوەکانیتربە پێی داب ونەریتی خۆیان بەڕێزەوە جێژنی بۆ دەگرن ، بۆ ئێمەی کورد زیاترلەوە ماناو ناوەرۆکی هەیەکە پەیوەستن بەمان ونەمانی گەل. بە نەورۆزیش ڕانـاوەستن هێندێک لـەو بـەلاڕیـداچوانـە سرودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب بەدژی دین دەزاننو تەنـانەت لە بـاشوری کوردستان لـە پـاڕلمانەکەیان کە وەک سرودی نەتەوایەتی پەسندی کردوە ، مەلای نوێـنەری پارلمان نەدەیخوێنێ ونەلەکاتی هەستاندا هەڵدەستێی.ئەویان سەیرە کەتـۆ ئەندامی پارلمانێک بی کە ئەو سرودەی پەسند کردوە تۆ ڕێز بۆ بـڕیاری پـاڕلمانـەکەت دانەنێی، ئەوە چەندی بەچەنـدە !! بـە کورتی ناوێـری کوردانە لەپیستی خۆت دا بجوڵێیەوە دەیکەنە مەحشەرو دەڵێن ئەی هاوار ئیسلامیان لەنـاو بـرد! هـەزاران مەیڵێو مەیکەت بۆ دەدۆزنەوە ، دۆو دۆشاو تـێکەڵ دەکەن ودنـیات لێی دەکەنـە چەرمی چۆلەکە،سەریان لەخەڵک شێواندوە هەمو نیعمەتەکانی خوایان لە خەڵک حەرام و بۆخۆیان حەڵاڵ کردوە.!وەک کورد کوتەنی مشکڵۆزمەتان بم ئەو شیوە بۆچون وڕادەربڕینانە فڕیان بەراستیەوە نیە و بەهیچ پێوەرێکیش دەگەڵ ئیسلامو ناوئاخنەکەی یەک ناگرنەوە . ئەوە بیری ئەوهەتڵە بوانەیە کە لـە تـاریکە شەوی نەزانیدا،یان لەڕکەبەری کوێرانەدا هەتڵەبونو دەیانەوێی خەڵکیش بۆ ئەو هەڵدێرە بەرن . من خۆم بـاوەڕی ئـایینیم هەیـە بەتونـدیش دژی خـۆڕافە پـەرستی وقسەو بڕیاری دور لەعەقڵو مەنتیق و کردەوەی نامرۆڤانە ڕاوەستاوم و رادەوەستم . دژایەتی ئایینو باوەڕی کەس ناکەم و بەلامەوە ئاساییە هەر کەس بـۆ خۆی ئایین یان ئیدەیەک هەڵبژێری ئەگەر دژی ئەوەکەی منیش بێی،بەڵام بەقەدەر تێگەیشتن وزانینی خۆم ،لەو کەسو کەسانە وەجواب دێم کە لەڕوی نەزانی یان بەمەبەست دین و باوەڕوبۆنە نەتەوەییو پیرۆزەکانی گەلەکەم بکەن بە ئامرازی گاڵتەجاڕی خۆیانو دەستە چیلەی پڕوپاگەندەی دوژمنان . ئەوانە دەکرێی بڕوایان هەر پێی نەبێی،بەڵام بۆیان نیە بێحورمەتی بەباوەڕی کەسانیتر بکەن.هێندێک زۆرناشیانە بۆخۆنیشان دانوسرنج ڕاکێشان ڕاستەوڕاست بێحورمەتی بەبـاوەڕەکەی خۆشیان دەکەن وبیانـەوێو نـەیانەوێێ پـلەی مرۆڤایـەتی خۆیـان نـزم دەکەن. ئـەوانـە ڕاو بڕیاریان لە ڕوی لێکدانەوەو هەڵسەنگاندن نیە ،بەڵکو باوو بژو دوو ڕوویی و خۆ ڕانانە.
با ئەوانەو هەمو خەڵکیتریش بزانن مێژوی کورد بە ٢٧١٩ ساڵە سەبت کراوە. ئیسلامیش تازە پێی لە ١٤٤٠ ساڵەی ناوە ،کەوابو ١٢٧٩ساڵ پێش ئیسلام کورد هەبوەو داب ونەریتو فەرهەگو کلتوری خۆی لە ژێر ئەوهەمو زەختو زۆرانەی کە هەمومان دەزانین لێی کراوە، بەڕێوەی بردوەو ڕایگرتـوە. نـەورۆزیش ئی فارسو عەڕەبو تورک نیە و مەگەر جەبـر پێی کردبـن ئەگینا قەت بـەڕێـوەیـان نەبردوە ، تەنانەت لە داخی کوردان هەزاران پاشتەرکو پێشتەرکیان ویخستوەو زۆرجاران بەخراپیش ناویان بردوە.ئەگەرلەبیرمان نەچوبێتەوە لەسەرەتای هاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامیدا بەنیشانەی ئاگر پەرستیان دەزانی ،ئێستا کە ناچار بون،بۆئەوەی کەم ڕەنگی کەنەوە ساڵڕۆژی لەدایک بونی ئیمامی عەلیان ڕەگەڵ خستوە و ساڵیکیتر ئیمامێکی تری بۆ دەدۆزنەوە. بەڕاشکاوی دەڵێم : گەورەیی و ڕێز لێنانی ئیمام عەلی لەوەدانیەهەر پێی هەڵ بڵێی وبۆی لەخۆت بدەی ، بەڵکو لەوەدایە کە یەک لەو دەکەسانەیە کە خوا بە ( دەیەی مزگێنی پێدراو،عشرەی موبشرە ) ناوی بردوە.
نەورۆزهیچ پێوەندیەکی بەدینەوە نیەوهەڵکردنی ئاگروشایی وهەڵپەڕکێوخۆشیش بەمانای پەرستن نیە. کورد زۆر لەوە تێگەیشتوترە ئاگرێک بپەرستی کە خۆی دەستە چیلەکەی هـێناوەو هەڵی کردوەو دەشتوانێێ بیکوژێنێتەوە . کورد خۆلیای ڕوناکی وجوانی و نوێی بونەوەیە .
زۆر بەداخم ئەو خراپ لەدیـن تێگەیشتوانـە دژی هـەر چەشنە خۆشەویستیەکن، پێیانوایە هەرچی بۆنی خۆشەویـستی لێبێ کوفـرولـەدین لادانـە ! لـەحاڵێکدا خۆشەویستی بناغەی پتەوی ئیمانە، بەومانایە هەرچیت خۆش نەوێی بڕوای پێناکەی هەربۆیە دەبێی خوات لەهەموشتێک خۆشتر بوێی ،دیارە خۆشەویستی دەگەڵ پەرستن جیاوازیان زۆرە . لەڕوانگەی ئایینەوە پەرستن یانی تەسلیم بونی ئازادانە بۆ خوایەک کە هەمو خێرو بێرێکی تۆ بەدەستی ئەوە، زەویو عاسمان و هەرچی تێیان دایە دەسکری ئەوە. بەڵام زۆر کەس و شت هەن مرۆڤ خۆشی دەوێنو بەوەدینهێنەری خۆشیان نازانێی .
ئێمەی کورد مافی خۆمانە بۆنەکانمان بەڕێزەوە خۆش بوێنو یادیان بکەینەوە و سرودو گۆرانیەکانیش بڵێینەوە .هەرکەس سۆزو خۆشەویستی و ڕووحموبەزەیی لەدەروندانەبێی گیان لەبەرێکی دڕندەیە وبەشکڵی مرۆڤ دروست کراوە.مرۆڤ بۆی هەیە ئەوانەی خۆشی دەوێن بە قسەو بـە نـوسین پـێیان هـەڵ بڵیی هەستی دەرونیان بۆ دەبڕێی ،بەدڵنیایەوە هەمو خۆشەویستیەک پرستن نیە. بەداخەوەئێمە لەەناوەرۆکی پەرستن تێنەگەیشتوین بۆیە هەڵەوپەڵەمان لەوبوارەدا زۆرن وجارو بـارەتـوشی خەتـاش دەبـیـن. ئـەوەی خەڵک بـەرەو هەڵـدێـر ڕێـنـوێـنی دەکا لە خراپترینەکانە. جائەگەر تۆ ناوت ڕێبەری ئایینی بێی وخەڵک بـەراوەژو لەدیـن بگەیێنی وئاگروداروبەردبەخوابشبێنی بێگومان لەدنیاو قیامەت ڕەنج بەخەساریو بەخواو خەڵک قەرز داری . بەکورتی ئەوهەویرە ئاوی زۆری دەوێی، بەڵام کورد کتویە: (عارفان حەرفێکیان بەسە ) ئاروزومە ڕێبەرانی ئایینی گەلەکەم بگەنە حاندێک لە بـوێری کە ئەو کراسە چڵکنەی خوڕافات ودژە نەتەوەیی بون لەقالبی دیندا داکەننو بیدڕێنن، ڕاستیەکان بڵێن لە لەلۆمەو تانە نەترسێن چونکە خۆیان دەزانن فەرمودەیە : هەق بڵێن ئەگەر بە زەرەری خۆشتان بێی .خۆئەگەر شتێکمان بەلاوە ڕون نەبو باشەرم نەکەین و وەدوای کەوین تا دەیدۆزینەوە ئەو جار ڕای بگەێێنین. ئاگرەکەتان هەر بکەنەوە هەتا دەژمنەکەتان دەسوتێنن.
هەمو ڕۆژێکتان نەورۆزو ، نەورۆزیشتان پیرۆز.
براتان مە لا برایمی مەجید پور ١٨ /خاکەلێوەی ٢٧١٩ ی کوردی