ژیانی کوردان1 ئه‌نگوس له‌چاوه
نه‌بوو قه‌ت تیشکێ بدا له‌وناوه
(ئازادی) ئه‌مڕۆ دنیای کرد داگیر
تازه به‌ندخانه بۆ کورد کراوه!
(ساڵی1978 = 1357)
**
یه‌که‌م رۆژ که پێم نایه قوتابخانه و چوومه پۆله‌وه مهعلیمهکهمان که خه‌ڵکی سه‌قز و ماڵیان له نزیک ماڵی خۆمان و له‌گه‌ڵ مامیشم دۆست بوون و چه‌ن جارێ هاتبوونه ماڵمان، به ئارامی وتی: (اسمت چیست)؟
به منه‌من و ترسه‌وه وتم، نازانم ئێژی چی.
وتی: اسم من مصطفی است، تو هم اسمت سعید است.
تێگه‌یشتم که ئه‌یوت ناوت چییه.
ئه‌و باسه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موو پۆله‌که ئه‌نجامدا و له سێیه‌م رۆژا رووی کرده ئێمه شاگرده‌کان، وتی:
(از امروز دیگر به فارسی حرف می‌زنیم)، به ده‌سیش ئاماژه‌ی کرد به سه‌ر درگای پۆله‌که (کلاس) و ئه‌و رسته‌ی خوێنده‌وه که نووسرا بوو:
(فارسی حرف بزنید!)
ئه‌و رسته له هه‌موو پۆله‌کاندا نووسرا بوو، رۆژانه، هه‌فتانه و مانگانه په‌یتاپه‌یتا ئه‌درایه‌وه به گوێماندا.
**
کاربهدهسه فارسه‌کان و زمانی (فارسی)
1 – (ئه‌میرعه‌باس هووه‌یدا و زمانی فارسی) هووه‌یدا که به تاوانی {(سه‌رۆکوه‌زیری ئێرانی ده‌ورانی پادشای (محه‌ممه‌د ره‌زا په‌هله‌وی)} له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئیرانه‌وه کوژرا، به‌و جۆره نووسیوه:
{(… بنظر من زبان فارسی از دو نقطه نظر برای ما ایرانیان ارزشی فوق العاد دارد، یکی اینکه زبان مادری ماست و زبان مادری هر قومی خمیر مایهء بقای آن قوم و محور اصلی تحرکات هنری و زمینه تلاشهای علمی و تحقیقی آن ملت است ……….).
منبع- راهنمای کتاب شمارهء 8 – 9 سال سیزدهم آبان – آذر 1349}.
**
2 – (غوڵامعه‌لی حه‌دادعادڵ و زمانی فارسی) حه‌دادعادڵ یه‌کێ له رابه‌رانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێرانه و له به‌شی (زمان و فه‌رهه‌نگستانی فارسیشدا کار ئه‌کات. با له‌و پارچه هۆنراوه‌ی بڕوانی:
ای زبان فارسی، از در دریای دری
ای تو میراث نیاکان، ای زبان مادری
در تو پیدا فرما، فرهنگ ما، آیین ما
از تو برپا، رایت دانایی و دانشوری
کابل و تهران و تبریز و بخارا و خجند
جمله، ملک توست تا بلخ و نیشابور و هری
جاودان زی، ای زبان دانش و فرزانگی
تا به گیتی، نور بخشد آفتاب خاوری
فارسی را پارس می داریم، زیر گفتهاند
قدر زر، زرگر شناسد، قدر گوهر گوهری.
**
با بڕۆینه سه‌ر باسی {سایتی (ئازادی به‌یان) و (ویروسی کوردی)}
له سایه‌ی گه‌شه‌کردنی زانست له به‌شی ماسمێدیادا کۆمه‌ڵێ سایتی ئهنترنێتی دامه‌زراوه. ئه‌وه‌ی که ساڵان پێشوو ئه‌بوو راوه‌ستی له سه‌ره‌ی چاپی بابه‌تێک له {(رۆژنامه، هه‌فته‌نامه، مانگنانه یا ساڵنامهێکدا) پاش پرۆسه‌ی (سانسۆری ده‌وڵه‌تی و چاودێری خواکانی چه‌په‌مه‌نی”ئه‌ده‌بیات”) سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته} که به چاپکراوی ئه‌که‌وێته به‌رده‌س خوێنه‌ر، ئێستا هه‌ر ئه‌و بابه‌ته پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن خاوه‌نه‌که‌ی ئاماده کرا و راوانه کرا بۆ سایتێ، خێرا ئه‌که‌وێته به‌ر ده‌ست خوێنه‌ر. ئه‌وه ده‌سکه‌وتی زانسته! هه‌ر که‌س شاره‌زایی له زانستی ئهنترنێتی هه‌بێت ئه‌توانێ سایت دامه‌زرێنێت. پروسه‌ی (کاری) سایت له بواری (خزمه‌تگوزاری) جیاوازهیهکی مه‌زنی هه‌یه له‌گه‌ڵ سایتی بواری بازرگانی! سایتی{ئازادی به‌یان (azadi-b.com)} یه‌کێ له‌و سایتانه‌یه که پێوه‌ندی به به‌شی بازرگانی نییه و له به‌شی کۆمه‌ڵایه‌تیدا چالاکه.
به‌داخه‌وه ئه‌وه‌م له‌یاد نییه له چ ساڵێکدا سایتی {ئازادی به‌یان (azadi-b.com)} دامه‌زاراوه، به‌ڵام له مانگی ئاگۆستی (2018)وه رۆژانه به‌پێی توانا بابه‌ته‌کانی ئه‌خوێنمه‌وه و هه‌ندێ بابه‌تیشم به (فارسی) و به (کوردی) ره‌وانه کرده بۆیان و ئه‌وانیش لوتفیان کرده خستیانه سه‌ر سایته‌که، به‌ڵام ئه‌و بابه‌تانه‌ی که به کوردی نووسراون سه‌ردێڕه‌کانیان کرده به فارسی. سه‌باره‌ت به‌و کاره به نامه نیگه‌رانی و بێزاری خۆم ده‌ربڕیوه، به‌ڵام به‌و جۆره وهڵامیانیان داوه‌ته‌وه:
{خالو سعید عزیز با سلام و امیدوارم که حالت خوب باشد و روزگار بر وفق مراد بچرخد
راستش وقتی سایت را راه اندازی کردیم … صفحه کردی هم داشتیم … چند ماهی هم ادامه دادیم ولی تعداد مقالات کردی آن‌قدر کم بود که صفحه را برداشتیم … فقط صفحه فارسی ماند … همچنانچه خودت شاهد هستی اکثر مقالات فارسی است و گاها شاید رفیقی مطلبی کردی بفرستد … چون سایت فارسی است … درست‌تر است حداقل تیتر مقاله فارسی باشد که بازدیدکننده بداند در مورد چیست و در ادامه هم می‌نویسم به زبان کردی که معلوم باشد مطلب به زبان کردی است … بدین وسیله هم مجبور نیستیم کل مطلب را ترجمه کنیم و با همان زبان درج می‌کنیم که نوشته شده است و هم بازدیدکننده می‌داند که آن مطلب کردی در مورد چیست و اگر علاقمند به خواندنش بود به کسی بدهد ترجمه کند. …
امیدوارم توضیحم قانع کننده باشد مخلص شما خالد}.
**
له‌و وه‌ڵامه‌دا ئاماژه به‌وه کراوه که پێشتر (سایتی ئازادی به‌یان) به‌شی کوردی بووه، به‌ڵام ئێستا هه‌ر فارسییه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی سایته‌که فارسییه باشتره سه‌ردێڕی نووسراوه‌کان به فارسی بن.
وه‌ک نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته نازانم بۆ ئه‌بێ سه‌ردێڕه کوردییه‌کان بکرێن به فارسی؟ ده‌یان ساڵه سیستمی فارسیزم له ده‌بستان و ده‌بیرستان، له کۆچه و کۆڵانی کوردستان بابه‌تی فارسی ئه‌ده‌نه ده‌رخواردمان و که‌سیش نه‌هاته دانه‌یه‌کیان بکات به کوردی تا تێبگه‌ین، به‌ڵام سایتی (ئازادی به‌یان) سه‌ردێره کوردییه‌کان ئه‌کات به فارسی.
جیاوازی تاکی (فارس) و (کورد) چییه؟ مه‌گه‌ر هه‌ردوویان ئینسان، مرۆڤ، به‌شه‌ر و ئاده‌م نین؟
ئه‌و گۆڕانکارییه له کاتێکدا ئه‌نجام ئه‌ده‌ن که سه‌ردێڕه (کورد) و (فارسییه‌که) به یه‌ک پیت (حرف) نووسراون.
ئه‌گه‌ر کوردییه‌که به پێتی (لاتین) وه‌ك (A – B – C = a – b – c ) بنووسراێت و فارسییه‌که‌یش به پیتی (آ
ب – س) له‌و کاته‌دا گۆڕینی سه‌ردێڕه‌کان به‌هۆی تکنیکی کامپیوته‌ری که مه‌بادا گیروگرفت بۆ سایته‌که پێک
بێنێت کاری دروست و پێویست ده‌بوو! له‌و کاته‌دا نه‌ک من که‌سانی دیکه‌یش نه‌یئه‌توانی ره‌خنه له‌و کاره بگرن!
لێره‌دا وه‌ک نموونه سێ بابه‌ت که له {مانگه‌کانی (3و4) ساڵی 2019} سه‌ردێڕه‌کانیان کرده به فارسی ده‌سنیشان
ئه‌که‌م و خۆتان داوه‌ری بکه‌ن که چی‌یان به‌سه‌ر هێناون.
{1 – (له جێی بازان کۆرکۆره وازان).
فارسییه‌که‌ی: مطلبی در مورد دختران خورشید (مطلب به زبان کردی).
2 – ئیبراهیم عه‌لیزاده و (پێکهێنانی به‌ره‌ی چه‌پ و کۆمۆنیست) له (کوردستانه به‌رته‌سکه‌که‌دا).
فارسییه‌که‌ی: تشکیل قطب چپ یا درمان؟ (مطلب به زبان کردی).
3 – کرێکارنامه
فارسییه‌که‌ی: کارگرنامه (مطلب به زبان کردی)}.
ئێوه خۆتان سه‌باره‌ت به‌و کاره‌یان داوه‌ری بکه‌ن، بۆ ئه‌بێ ئه‌و سه‌ردێڕانه به‌و جۆره بگۆڕن؟
بؤ ئه‌بێ سه‌ردێڕی کوردی رۆڵی (ویروسی) بگێڕێت و له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی (ئازادی به‌یان) نهنووسرێرێت؟
ئایا ئه‌و (ئازادییه) که کراوه به دورشمی سایته‌که بۆ پێشخستنی کاروباره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه یا وه‌ک ده‌سه‌ڵات بۆ خاوه‌نی سایته‌که‌یه دیاریکراوه تا به ئاره‌زووی خۆیان دهسهکاری بابه‌ته‌کان بکه‌ن؟
جێگه‌ی داخه سایتی {ئازادی به‌یان(azadi-b.com)} بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به کاره زیانبه‌خشه‌که بکات هه‌مان
فه‌رهه‌نگی (فارسی حرف بزنید) که سیستمی فارسیزم به (زۆر) له ده‌بستان و ده‌بیرستانه‌کانی کوردستان و …
پیاده‌ی ئه‌کات، به‌ڕێوه ئه‌بات! به‌و هیوایه رێز بۆ یه‌کسانی مرۆڤ و به‌رابه‌ری زمانه‌کان جا فارسی، عه‌ره‌بی،
تورکی، ئینگلیسی، کوردی … بێت، دابنێن و به‌بێ جیاوازی وه‌ک چۆن بابه‌تی فارسی بڵاو ئه‌که‌نه‌وه بابه‌تی
کوردی … بڵاو کرێته‌وه.
تێبینی:
کوردان1 وشه‌ی (کورد) به (کۆ) نانووسرێ، به‌ڵام له هۆنراوه‌دا له رووی ناچارییه‌وه کراوه.
نموونه دیوانی قانع.
29/4/2019
سه‌عی سه‌قزی
Sai.saqzi@gmail.com